ᵉᵖⁱˢᵒᵈᵉ☾︎15☽︎

454 97 82
                                    


























☾︎30ᵛᵒᵗᵉ ᶠᵒʳ ⁿᵉʷ ᵖᵃʳᵗ☽︎

❣︎ᴠᴏᴛᴇ ʙᴇғᴏʀᴇ ʀᴇᴀᴅɪɴɢ❣︎
.............................................









ɴᴏ ᴏɴᴇ's ᴘᴏᴠ

هایۆن بەڕاکردن چوو لەڕیزەکە وەستا
دوای نانی بەیانی دەستیان کردەوە بە مەشقکردن
هایۆن بەبەهۆی قاچی
هەنێ جار ئەکەوت
چونکە ئازاری هەبوو
یۆنگیش تەنیا چاوەڕێی ئەوە بوو
مەشق تەواوکەن و سزای بات
دوای مەشق بەفەرمانی یۆنگی چوون
تا ژەمی نیوەڕۆ بخۆن
هایۆن جلەکانی لەتۆزەکە پاک کردەوە ویستی هەنگاو بنێ یۆنگی بەتوندی قۆڵی گرت

"بۆکوێ؟"
هایۆنیش بەتێنەگەشتوی سەیری کرد
"بۆ خواردنی ژەمی نیوەڕۆ"
ئەویش بەتوڕەی سەیری کرد
ڕایکێشا بەشوێنی خۆی
هایۆن بەگاڵتەجاری سەیری ئەکرد
چوو لەگەڵی
لەبەردەم چێشتخانەکە فڕێی دا
هایۆنیش سەری بادا لەتوڕەیا
زەردەخەنەیەکی بەفیزی کرد

"سزاکەم چیە بەڕێز مین؟"
یۆنگی قامچیەکەی هێنا
هایۆنیش بەئارامی سەیری ئەکرد

"ئێستا ئەیبینی سزاکەت چیە ئەبێ بپارێیتەوە بۆ ئەوەی لێت خۆش بم"
هایۆنیش خۆی بێتاوان دەرخست
دوو پیاو قۆڵی هایۆنیان گرت
ئەویش بەزەردەخەنە بەفیزەکەی یۆنگی دوو ئەوەنە توڕەترکردبوو
یۆنگی دەستی کرد بەلێدانی
لەگەڵ هەر لێدانێکی دەنگی پیاکێشانی بە جەستەی
ئاوازێکی ترسناک بوو بۆ ئەو پیاوانەشی ئەویان جێگیرکردبوو
ئەویش بەبەزەردەخەنەوە سەیری ناوچاوی
یۆنگی ئەکرد
لەگەڵ هەر پیاکێشانێکی ناوچاوی گرژئەبوو بەهۆی ئازارە سەختەکەی بەڵام ئەو هەرگیز نایەڵێ یۆنگی چێژلەولێدانەی وەرگرێ
یۆنگی واقی وڕمابوو
لەوەی هیچ ناجوڵێ
یانی هیچ خۆی تێکنایا
دەستی کرد بەترسان لێی
ئەو کچێکی ئاسای نیە
گەڕایەوە دواوە
قامچیەکەی فڕێدا

"ئەوەنە بەسە خۆم بەتۆوە ماندوو ناکەم"
یۆنگی وتی بەڕقەوە چاکەتەکەی دانا
هایۆن دەستی کرد بەپێکەنین
یۆنگی ڕۆشت پیاوەکانیشی بەشوێنیا
هایۆن کەوتە سەر چۆک جەستەی وەک نەفرەتیەک ئازاری هەبوو
خوێنی جەستەی بەجلەکانیەوە بوو
هەموو لەشی لەگەڵ بەرکەوتنی ئەو قوماشەی لەبەریا بوو زیاتر ئەکزایەوە
دەستی گرت بە دیوارەکەی تەنیشتی
توانی هەستێتەوە
چوو بۆ لای مێزەکە
جۆنگکووک بە توڕەیەکی لەڕادەبەدەر سەیری ئەو حاڵەی هایۆنی کرد
لەگەڵ هەڵسانەوەی کورسیەکەی کەوتە سەرزەوی
چاوەکانی ئاگری لێ ئەباری
ئەوانەی چواردەوری بەدەموچاوە ترسناکەکەی ترسابون چونکە ئەوان تائێستا جۆنگکووکە ڕووخۆشەکەیان بینیوە نەک ئەم کەسە
هایۆن بەهێمنی ئەڕۆی کاتێ دەستی لەسەر شانی دانابوو
جۆنگکووک بەڕاکردن چوو بۆ لای
هایۆن خۆی بەجۆنگکووکەوە گرت
"هایۆن ئەو نەفرەتیە بوو وایەەەە؟"
جۆنگکووک بەهاوارەوە وتی
کاتێ سەیری جلەکانی ئەکرد کە چۆن سوربون
بەهۆی خوێنەوە
"جۆنگکووک کاتی ئەمە نیە بابڕۆین ئازارم هەیە"
جۆنگکووک سەری بەباشە لەقاند
بەدەستێکی کەمەری گرت ئەوی تریشان دەستی
بردی بۆ لای ڕووبارەکە

♫︎ʜɪᴅᴇ ☾︎ˢᵉᵉⁿᵉʳ☽︎||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡Where stories live. Discover now