ᵉᵖⁱˢᵒᵈᵉ☾︎20☽︎

355 85 66
                                    
























☾︎25𝑣𝑜𝑡𝑒 𝑓𝑜𝑟 𝑛𝑒𝑤 𝑝𝑎𝑟𝑡☽︎





ᴠᴏᴛᴇ ʙᴇғᴏʀᴇ ʀᴇᴀᴅɪɴɢ★
___________________________





هایۆن بەبێزاری جلە پیسەکانی هەڵگرت
و بەڕێکەوت بۆ شۆردنیان
ڕاستە سزاکەی تەواوبووە
بەڵام ئێستا وەک پێشتری لێهاتوەتەوە
شوشتنی جلەکان
بەسەرەیە
جلەکانی بەتوندی فڕێ
دا هەناسەیەکی بێزاری دایەوە
لەناکاو بیرۆکەیەکی بۆ هات

"مین بەڕاستی ویستم بۆ زانینی ڕابردوت
ئەمسوتێنێ ئەبێ بزانم چیبووە"
هایۆن بەبزەیەکی شەیتانی لەبەردەم خۆیەوە وتی
بەهێواشی چووە نزیک بارەگەکان
لەپشتەوە ڕۆشت
هەنگاوەکانی زۆر هێواش و
زیرەکانە بوو
تەنانەت دەنگیشی درووست نەئەکرد
بەهێواشی چوییە ژوورەوە
یۆنگی خەوتوە
"بەڕاستی ئەفسەرێکی گەمژەیە"
هایۆن بەگاڵتەجاری وتی
بەهێواشی چویە لاکەی تر
تا سندوقە بچوکەکە بدۆزێتەوە
"دۆزیمەوە یەس"
هایۆن بە پەرۆشی وتی
سندوقەکەی دانا لەپێش خۆی
بەهێواشی کردیەوە کاتێ ئاوڕی دایەوە
تا بزانێ یۆنگی خەوتوە
بەڵام لەم تاریکیە
سندوقێکی هەڵەی هەڵبژاردبوو
بەبێ هیوای سەری جوڵاند

"بەدوای ئەمە ئەگەڕایت؟!"
لەناکاو دەنگێکی قوڵ وتی
مۆمەکەی پێکرد
هایۆن لێوی گەست نەفرەتی لێئەکرد
هەستایەوە ڕووی کرده یۆنگی
بەساردی سەیری کرد
"جا بۆچی ئەوەم بوێت من هاتبووم
تا هەنێ برین پێچ ببەم برینەکانم تازە بونەتەوە"
هایۆن بە بێباکی وتی
هەنگاوی نا بۆ ئەوەی بچێتە دەرەوە
"ئەتەوێ ڕابردووم بزانی؟!
ئەگەر بەڵێنم پێبەی ڕابردووی خۆتم بۆ باس بکەی منیش بۆت باس ئەکەم"
هایۆن ئاوڕی بۆ دایەوە
وپێکەنی
"بەڕاست؟!تۆ گەمژەی یان چی؟!
کاتەکانی من بەنرخن تا گوێ بۆ ڕابردووی بێکەڵکێکی وەک تۆ بگرم"
هایۆن بەگاڵتەجاری وتی
یۆنگیش زەردەخەنەیەکی بەفیزی کرد
"من دڵنیام تۆ بۆ زانینی ڕابردووم ئەسوتێی
تەنیا بۆ ئەوەی تۆڵەم لێبکەیتەوە ئەوە هەلێکی باشە بۆتۆ ئەی وانیە؟!"
هایۆن بەترسناکی سەیری کرد
"تۆ هەل بەمن ئەدەی؟!"
یۆنگی بەئاسای دانیشت
"نەخێر تەنیا دڵنیام چێژبەخش ئەبێ کاتێ دوو تاوانبار ڕابردوویان بۆیەک باس کەن ئەی وانیە؟!"
هایۆن بەگاڵتەجاری سەیری کرد

"من دڵنیا بووم تۆ پاک نیت"
هایۆن وای وت لەسەر کورسیەکە پاڵی دایەوە

"کەوایە کاممان سەرەتا باسی کەین؟!"
هایۆن ئاماژەی بە سندوقەکەی دەستی یۆنگی کرد
"ئەوەم پێبدە سەرەتا"
وای وت و سندوقەکەی لەدەست یۆنگی سەند

"هممم دەست پێبکە لەمناڵیەوە"
هایۆن بە ئاسای وتی کاتێ سەیری وێنەکانی ئەکرد

♫︎ʜɪᴅᴇ ☾︎ˢᵉᵉⁿᵉʳ☽︎||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡Where stories live. Discover now