ᵉᵖⁱˢᵒᵈᵉ☾︎6☽︎

489 104 6
                                    

























𝘃𝗼𝘁𝗲 𝗯𝗲𝗳𝗼𝗿𝗲 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴❦︎
................................................

ئاگاداربە لێرەوە چیرۆکەکە دەست پێدەکا!!



















𝙽𝚘 𝚘𝚗𝚎'𝚜 𝚙𝚘𝚟

بەنزیکەی کاتژمێر 5ی بەیانی بوو
خۆرهێشتا هەڵنەهاتوە سەرەتاکانی وەرزی پایزە
بەڵام کەشوهەوا سارده
هایۆنیش لەگەرمەی خەوە قوڵەکەی بوو
لەجێگا گەرمەکەی
بەڵام لەناکاو دەنگی تەقە ژوورەکەی پڕکردەوە
هاوژوورەکانی بەپەلە هەستانەوە
هایۆنیش ترسابوو لەوەی شتێک ڕووی دابێ
ئەفسەر مین یۆنگی سەرپەرشتی
بەشی سەربازە ئافرەتەکان
ومەشق پێکەریان شەقێکی لەدەرگاکە داو هاتە ژوورەوە
بەبێ هیچ ڕێزێک دەستی کرد بە قسەکردن

"من ئەفسەر مین یۆنگی مەشقپێکەری بەشی ئافرەتان لەم ڕۆوە مەشقکردن دەست پێئەکا هەموو ڕۆژێک کاتژمێر 5بەیانی ئامادەئەبن لێرە هەموو شتێک بەپێی یاسا بەڕێوەئەچێ
تەنیا 15خولەکتان هەیە بۆنانخواردن
پاکردنەوەی ژوورەکان لەئەستۆی خۆتانە
لێرە بەهیچ شێوەیەک هیچ سەرپێچیەک قبوڵ ناکرێ
گرنگی بەوە نادرێ ئافرەتی یان نا ئەبێ بجەنگی
لێرە شوێنێک نیە بۆ بەزەی بۆیە
چاوەڕێیشی مەکەن
ئێستاش شوێنم کەون خێرااا"
وەلەکۆتاییا هاواری کرد
وای لەهەموو ژوورەکە کرد ڕاچڵەکێن

کچەکان لەنێوان خۆیان بۆڵە بۆڵیان ئەکرد
هایۆنیش بەبێ گرنگی دان بەپەله خۆی گۆڕێ
تەنانەت لەدەرەوە قژی کۆکردەوە
بەهۆی پەلەکردنی ئەفسەرەکە
جلەکانی هەموویان یەک پۆش بوون
کچەکان پانتۆڵێکی کورت لەگەڵ کراسێکی ئاسای
کوڕەکانی پانتۆڵێکی درێژ وکراسێک
مین یۆنگی بەئاماژەی بە سەربازەکان کرد
شوێنی کەوتن بۆ شوێنی مەشقکردن
چوونە کەناردەریاکە

"دەست بکەن بەڕاکردن"
یۆنگی بەبەرزی وتی
هەرچەنە ڕاکردن لێرەیا ئەستەمە بەڵام بێچارەبوون
لەگەڵ هەر شەپۆلێکی بەهێزی ئاوەکە یەکێکیان ئەکەوت بەڵام یۆنگی بێ بەزەی زیاتر هاواری ئەکرد
کەنابێ بکەون
دوای ئەوە دەستیان کرد بەڕۆشتن لەسەر چۆک
شەپۆلی ئاوەکە بەردەوام بوو
تا نزیک ملیان ئەهات
هەنێ لەکچانەکان بەنزمی ئەگریان
لەبەر پەستانی ئاوەکە وە ساردیەکەی
بەڵام هایۆن خۆراگربوو
هەرچەنە زوو زوو ئەکەوت
چونکە پەستانی شەپۆلەکان زۆربوو

پاش تەواوبوون یۆنگی بەڕێکەوت بۆ دارستانەکە
سەربازە کوڕەکان کۆمەڵێ تایەی ئۆتۆمبێلی گەورەیان هێنا لەبەردەم کچەکان دایان نان

"هەڵیگرن"
یۆنگی بەبەرزی وتی
هەریەکەیان بەقورسی هەوڵی ئەدا بەهەردوو دەستی هەڵیگرێ
بۆ کچێک قورسە هەڵگرتنی

♫︎ʜɪᴅᴇ ☾︎ˢᵉᵉⁿᵉʳ☽︎||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡Where stories live. Discover now