ᵉᵖⁱˢᵒᵈᵉ☾︎2☽︎

756 133 13
                                    














𝐯𝐨𝐭𝐞 𝐛𝐞𝐟𝐨𝐫𝐞 𝐫𝐞𝐚𝐝𝐢𝐧𝐠

  ..........................................

کچەکە بەبوێری هەنگاوی ئەنا!!
دڵنیابوو لەوەی ئەیکا سەرئەگرێ!!
پاش سەیرکردنی باڵەخانەکە
بەبێ هەستی چووە ژوورەوە
کارمەندێکی وەستاند

"ئەتوانم داوای شتێکت لێبکەم؟"
بەساردی پرسی

"بەڵێ فەرموو پێویستت بەچیە خانمەکەم؟"
کارمەندەکە بەزەردەخەنەوە وەڵامی دایەوە

"ئەم نوسراوە بدە بە ئەکتەرەکەی ئێرە!!
وەفەرموو ئەم پارەیەش بۆتۆ!بەڵام بیدەیە دەست هەرکەسێکی تر پارەکەی ترت دەستناکەوێ باشە کوڕی باش؟!"
پیاوەکە بەزەردەخەنەیەکی بەفیز سەری بەڵێ ڕاوەشاند

"بێخەم بە"
پاشان کچەکە لەو شوێنە بەشێوەیەکی زۆر خێرا نەما




لەلای پاڵەوانەکەمان!!

دوای وێنەگرتنێک بۆ ڕیکلامێک
زۆر ماندبووم تەواوی ڕۆژەکە لەدەرەوە
بووم بۆ وێنەگرتن جگە کارە سەرەکییەکەم کە نمایشە!!گەڕامەوە بۆ ئەوەی کەلوپەلەکانم لەسەر مێزەکە هەڵگرت مۆبایلەکەشم دەرهێنا بەهیوای ئەو بێزارکەرە بێمێشکە نامە نەنێرێت چەن ڕقم لەو جۆرەکچانەیە خوایە!!
لەڕاڕەوەکە چوومە دەرەوە بەڵام کەسێک بانگی کردم

"بەڕێزم بەڕێزم تکایە یەک خولەک بوەستە"
کارمەندەکە بە پەلەی وتی کاتێ هەناسەی تەنگ ببوو

"چیبووە بەم شێوەیە کێ ڕاوی ناوی؟"
پیاوەکە هەناسەی دایەوە سەیری کردم بەسەیری
دەستی گرتم کاتێ سەرنجم لەسەر دەستی ئەو بوو کە دەستمی گرتوە!!
پارچە کاغەزێکی خستە دەستم

"گەورەم ئەوە لەلایەن کەسێک بۆت هات تکایە ئەوەی وتی جێ بەجێی کە"
چیی ئەمە باسی چ دۆزەخێ ئەکا
"تۆ سەرخۆشی؟چی ئەڵێی؟"

"تەنیا بۆخۆت بیخوێنەوە بای"
کارمەندەکە وتی بەپەلە ئەوێی جێهێشت
بۆئەوەی مێشکم تێک نەچێ ئەو کاغەزە نەفرەتیەم دەرهێنا و کردمەوە بەڵام
تەنیا دوو وشەی تێدا نوسرابوو بەڵام شۆکی کردم!!

"جۆین کەوە گەمژە"

کەئەوەم بینی درۆ ئەکەم گەر بڵێم شۆک نەبووم
ئەو کچە بەڕاستی شێتە هاتوە بۆئێرە!!
بەڵام کەس ناتوانێ بێتە ژوورەوە
جگە لەکارمەندەکان و ئەکتەرەکان
چی لێرە ڕووئەدا؟!!

چوومەوە ماڵەوە
بەپەلە مۆبایلەکەم هەڵگرت
ئەو بەنزیکەی 500نامەی دەنارد لەڕۆژێک
بەڵام ئێستا تەنیا یەک نامەی ناردووە

♫︎ʜɪᴅᴇ ☾︎ˢᵉᵉⁿᵉʳ☽︎||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡Where stories live. Discover now