لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J...

ja_frv7 tarafından

127K 13.1K 7.5K

-من هەڵەم نەکرد بچکۆلەکەم، من تەنیا خۆشم ویستی... -تاک و تەنیا ئاواتی من داهاتووێک بوو لەگەڵ تۆ~ -عەشقی من بۆ... Daha Fazla

٠پــەڕەیـ یــەکــەم٠
٠پــەڕەیـ دووەم٠
٠پــەڕەیـ ســێـیـەم٠
٠پــەڕەیـ چــوارەم٠
٠پــەڕەیـ پـــێـنجـەم٠
٠پـــەڕەیـ شــەشـەم٠
٠پــەڕەیـ حــەوتـەم٠
٠پـــەڕەیـ هــەشـتـەم٠
٠پـــەڕەیـ نــۆیـەم٠
٠پـــەڕەیـ دەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ یــانزەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ دوانـزەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ ســیانـزەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ چــواردەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ پــازدەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ حــەڤدەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ هــەژدەیـەم٠
پـــەڕەیـ نــۆزدەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ بــیستـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیسـت و یـەکـەم٠
٠پـــەڕەیـ بــیسـت و دووەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیسـت و سـێـیـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و چـوارەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و پـێـنـجـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و شـەشـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و حـەوتـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و هـەشـتـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و نـۆیـەم٠
٠پـــەڕەیـ ســیـیـەم٠
٠پـــەڕەیـ سـی و یـەک٠
٠پـــەڕەیـ سـی و دوو٠
٠پـــەڕەیـ سـی و سـێ٠
٠پـــەڕەیـ سـی و چـوار٠
٠پـــەڕەیـ سـی و پـێنج٠
٠پـــەڕەیـ سـی و شـەش٠
٠پـــەڕەیـ سـی و حـەوت٠
٠پـــەڕەیـ سـی و هـەشـت٠
٠پـــەڕەیـ سـی و نـۆ٠
٠پـــەڕەیـ چـــل٠
٠پـــەڕەیـ چـل و یـەک٠
٠پـــەڕەیـ چـل و دوو٠
٠پـــەڕەیـ چـل و سـێ٠
٠پـــەڕەیـ چـل و چـوار٠
٠پـــەڕەیـ چـل و پـێـنـج٠
٠پـــەڕەیـ چـل و شـەش٠
٠پـــەڕەیـ چـل و حـەوت٠
٠پـــەڕەیـ چـل و هـەشـت٠
٠پـــەڕەیـ چـل و نــۆ٠
٠کــــۆتـــایـــــی٠

٠پـــەڕەیـ شــازدەیـەم٠

2.2K 235 230
ja_frv7 tarafından


بەیانی..

ماوەیەک دەبێت کە هەستاوە، لەسەر جێگەکەیە لە تەنیشت ئانی و هێشتا بە هەمان جلەکانی دوێنێوە..خۆ هەر خۆی نەگۆڕی

خۆشی نەگۆڕیبوو بۆ سەرکار

"خەوتووە جیمین، بۆچی هەڵیبستێنم"وتی کاتێک مۆبایلەکەی بەگوێیەوە بوو

هەناسەیەکی بێزاری دایەوە و هاتە نزیک ئانییەوە

"ئانی، بچکۆلەکەم"دەستی بە قژیدا دەهێنا

ئەویش دەستی لابرد بەتوندی..خەوی دەهات

"دەی هەستە جیمینە، بزانە چی دەوێت"

ئانی^

هەر کە بیستم جیمینە یەکسەر بەخێرایی ڕەشەبا هەستام و دانیشتم..وەک ئەوەی ئەو ورچە خەواڵووەی چەند چرکەیەک پێش ئێستا ونبووبێت بەخێرایی

چاوم خوراند و مۆبایلەکەم لێ وەرگرت

"ئانی، چۆنی تاقانەکەم"جیمین وتی

ئاهـ ئەمە خۆشترین دەنگە کە بیبیستم..

"من باشم ئەی تۆ"بە زەردەخەنەوە، هێشتا خەواڵوو بووم

"منیش باشم، چی دەڵێیت جۆنگکووک ئەمڕۆ لەگەڵ خۆی بتهێنێت بۆ ماڵی من؟من ئەمڕۆ ناچمە سەرکار"

چاوەکانم فراوان بوو..دڵم زۆر خۆشبوو!

وەک ئەو منداڵانەم لێهات کە دڵخۆشدەبن کاتێک دەزانن ئەو ئامۆزایەیان دەبینن کە تەمەنی خۆیانە و خۆشیاندەوێت

"من حەزم لێیە"بەدڵخۆشی

"حەزت لە چییە"جۆنگکووک پرسی بەڵام جوابم نەدایەوە

"باشە کەواتە مۆبایلەکە بدەوە بە جۆنگکووک"

ئەوەم کرد کە وتی

-

"ئێستا کە هاتییە دەرەوە ئانی لەگەڵ خۆت بێنە"جیمین وتی لە تەلەفونەکە

"ئەمە چیبوو ئەم ڕێکەوتنە لەناکاوە؟"

"بۆ ئانیمە، دەمەوێت کەمێک دڵخۆش بێت جگە لەوە بیریشی دەکەم"

جۆنگکووک بیری کردەوە کە ئانی جیمینی زۆر خۆشدەوێت، ناشتوانێت هەمیشە لای خۆی بهێڵێتەوە و ئانی زیاتر لێی بيزاردەبێت گەر هێندە بیبینێ بۆیە باشترە بۆ کاتبەسەربردن و دڵخۆشی ئانی بیبات..

"باشە دەیهێنم، دەی خوات لەگەڵ"

ئەویش خواحافیزی کردوو دایانخستەوە

جۆنگکووک سەیری ئانی کرد کە هەر تاڵێکی قژی بەلایەکدا چوبوو..ئەمەی زۆر پێ قشت بوو

لەسەر ئانیشکی ڕاستی وەستابوو..پێکەنی هەستایەوە..

هەستایەوە و چوو بەرەو گەرماو کە لەلای چەپی ژوورەکە بوو"کە هاتمەوە خۆم قژت چاک دەکەم"

ئانیش هیچی نەگوت..

——

ئانی^

خۆم گۆڕیبوو ئامادەبووم..پانتۆڵێکی سپی تەسک و بلوزێکی ڕەش کە نوسینێکی سادەی لەسەربوو..و چاکەتەکێکی کورتی پانی بێجیم لەبەر بوو

"من نایەم"برۆکانم گرژ کردبوو، دوای خۆگۆڕین بیرم هاتەوە کە ئەم شتە نەفرەتییە بەسەر ملمەوەیە چۆن بچم ڕێک ئابڕووم دەچێت

لە ئاوێنەکەوە سەیری کردم کاتێک ئێخەکەی چاکدەکرد.."بۆ؟"

"نامەوێت"

"بۆلای جیمین؟"

"نامەوێت بێم"

"مەیە"زۆر بەبێ منەتی ئەمەی وت

سەیرم کرد..توڕە بووم"یااا!"هاوارم کرد

سەیری کردم و ئاوڕی دایەوە

"ئێ چیتە بەقوربانت بم؟"

"خەتای تۆبوو"چاوەکانم پڕ بوون

ئاخر زۆر حەزدەکەم بچم..هەمووی خەتای ئەوە گەر دوێنێ ئەم پەڵەی سەر ملمی بۆ دروستنەکردمایە ئێستە بە ئاسوودەیی دەچووم

"چی دەڵێی؟"

بەتوڕەیی قژم لادا لەسەر ملم"من چۆن ئاوا بچم؟!"

نزیک بۆوە لێم

دیاربوو کە دەیویست پێکەنین ڕاگرێت..

بەس پێبکەنە باشە!

قژمی هێنایە خوارەوە و بۆی ڕێکخستم"دیار نییە"

"دیارە دەبێت هەمیشە ئاگام لە قژم بێت!"
لای چەپی ملم بوو..لە ناوەڕاستدا

-

جۆنگکووک بە نامە لە گروپەکەیان گوتبووی کە حاڵەتێکی وا هەیە و تەریقی مەکەنەوە

"هیچ نییە ئەوان سەرنجی ئەو شتانە نادەن"

"ئەی تێهیۆنگ ئوپا؟"کێشەی ئەو بوو زیاتر..

"هەقی نییە بەسەرتەوە"

ئانی ملی بەجوانی داپۆشی بە قژی

"زۆر جوانی"بە بزەوە وتی و سەرشانی و جلەکەی ڕێکخست

"تۆ زۆر ناشرینی"ڕووی گرژ کردبوو

"زۆر سوپاس بۆ تۆ"جۆنگکووک و وتی و مۆبایلەکەی لەسەر شەحن دەرکرد و جزدانەکەی خستە گیرفانی و سویچەکانی هەڵگرت

"دوام کەوە بە ئاقڵی"

مسەیدیسە ڕەشەکەی لەبەردەم ڤێلاکە وەستاندبوو..

دەرگای پێشەوەی بۆ کردەوە

ئانی سەیری کرد..گرنگی نەدا و بەلایدا تێپەڕی دەرگای دواوەی کردەوە چووە ناو ئۆتۆمبێلەکە..یەکەمجارییان بوو لەناو یەک ئۆتۆمبێل بن

شۆکبوو.."ئەوە چی دەکات"

هوفێکی کرد و سەرکەوت

"خۆ ئێرە بەتاڵ بوو"

"نامەوێت لای تۆ بم"

سەری لەقاند و بەڕێکەوت..مەگەر نەزانێت..بەس فەرقی چییە لە پێشەوە بوایە؟یانی بۆ ئەو فەرقی نییە بەڵام  بۆ جۆنگکووک دونیایە دڵخۆشییە تۆزێک بۆنی یارەکەی بۆبێت لە نزیکەوە

——

گەیشتنە بەردەم ماڵی جیمین

لەبەر دەرگاکە وەستابوون..جۆنگکووک لەدەرگای دا

ئانیش لە تەنیشتییەوە بەس خەریک بوو ئاگای لە قژی بێت کە لەسەر ملی لانەچێت

پێش ئەوەی جیمین بیکاتەوە ماچێکی ڕوومەتی ئانی کرد

ئەویش ڕوومەتی سڕی بەتوندی

"لیکن!"مەبەستی ماچەکەی بوو

"ماچە تەڕەکانم لە شوێنی تریش دەبینیتەوە بەڵام جارێ نا"بزەیەکی لاری کرد..دەستێکی لە گیرفانی بوو

چاوی فراوان بوو..ئەوە بۆوا بێڕوو بووە ئەو ماوە

ویستی جوابی باتەوە بەڵام جیمین دەرگاکەی کردەوە

"ئۆو بەخيربێی ئانی گیان"جیمین وتی بە بزە ڕۆحبەرەکەی سەر لێوی

ئانی زەردەخەنەی کرد کاتێک هێشتا دەستی بە قژییەوە بوو تا لانەچێت لەسەر ملی..بەختی هەبوو کە قژی لەخوار شانییەوە بوو

"سوپاس"بزە لەسەر لێوی بوو

جیمین باوەشی کردەوە و پێکەنی"وەرە"

و ئەویش چووە باوەشی..

ئەمەش ئاگری غیرەی لە دڵی جۆنگکووکی بەستەزمان داگیرساند..ئەمە تەنها غیرەیەکە و خۆزگە خواستنێکە کە ئانی بۆ ئەویش ئاوها بووایە..

ئانی و جیمین سەیری کووکیان کرد

"چییە کوڕە ناڕۆیت؟"جیمین وتی

"دەرم دەکەیت؟"

"بڕۆ خوات لەگەڵ"ئانی وتی و دەستی بۆ دەرگاکە برد تا دایخات

"ئاگات لێیبێت، یەکە پەنجەی-"

"خۆ دەریان کردم"جۆنگکووک لەبەرخۆیەوە وتی کاتێک سەیری دەرگاکەی کرد کە ئانی لێی داخست

ئانی^

سەیری ماڵەکەی جیمینم دەکرد..هیچی لە ماڵەکەی جۆنگکووک کەمتر نەبوو زۆر شاهانە و گەورە بوو..

چوومە هۆڵەکە تێهیۆنگم بینی

چاوەڕێم دەکرد لێرە بێت بەڵام هیوام دەخواست وا نەبێت..

"سڵاو"بەشێوەیەکی فەرمی وتم و سەرم کەمێک دانەواند

"هااا، خانم"تای وتی کاتێک سەیری تیڤی دەکرد پاڵی دابۆوە

"جوان سڵاو بکە"جیمینی میهرەبان بە تێهیۆنگی وت

بەبێزاری سەیرم دەکرد"تۆ بۆ لێرەی؟"

"من بۆ لێرەم؟"وتی کاتێک سەیری منی کرد و سەیری جیمینی کرد"سەیرکە ئەوە شایەنی سڵاوێکی جوانە؟"

-

"تۆ شایەنی نەک بوون بە براژن بەڵکو بووم بە-"جیمین چاوی لێسور کردەوە تا بێدەنگ بێت

ئانی برۆکانی گرژ کرد..باشە واز لە بوون بە براژن بێنە بەس ویستی چی بڵێت؟

"بەهەرحاڵ ئەوە خێرە وا قژت پەخش و پەرێشان کردووە مەوعیدت هەیە؟"بەخوێڕییەتی وتی، لەکاتێکدا بابەتەکەی دەزانی

جیمین سەری بادا و چووە مەتبەخەکە تا شتێک بۆ ئانی بێنێت

ئانی چاوەکانی فراوان بوو"هەقت چییە؟"

"ئەی بۆ نایبەستی خۆ جۆنگکووک لێرە نییە تا مەکری بۆ بکەیت من و جیمین تاقەتمان نییە"

ئانی چاوی سوڕاند و دانیشت..بێزاربوو لەم قسانەی تێهیۆنگ

بەڵام لەناکاو چاوی کەوتە سەر ملی..پەڵەیەکی پێوەبوو..
'بێگومان هی وەرزش نییە ڕێک وەک ئەوەی منە'
گوێم پێنەدا

تێهیۆنگیش هەستایەوە و سویچەکەی هەڵگرت و ڕۆشت تا بچێتە سەرکار

جیمین هاتەوە کاتێک قاپێکی پڕ لە شیرینی و پەرداخێک شەربەتی قۆغی بەدەستەوە بوو"جۆنگکووک وتی زۆرت حەز لە شەربەتی قۆغە"

ئانیش لێی وەرگری و قومێکی لە شەربەتەکەی دا بەدڵخۆشی

شتی زۆر بچوک هەن لە دەتوانن کچان دڵخۆش بکەن..وەک ئانی کە تەنها بە شەربەتێکی قۆغ دڵخۆشدەبێت..

"ئەمڕۆ چی دەکەین؟"سەیری جیمین کرد و پرسی

"هەرچییەک تۆ بتەوێت، سەرەتا دەچین گوڵەکانی باخچەکە ئاو دەدەین" جیمین وتی و بەردەوام بزەی دەکرد بۆی

ئانی یەکسەر هەستا بە دڵخۆشی

پێکەنی"جارێ شەربەت و شیرینییەکەت بخۆ"

"نا، من حەزم لە گوڵە با بچین"شەربەتەکەی دانا..

ئەویش هەستا و چوونە باخچەکە..

——

ئێوارە..

"تەواو، تەنیا یەک پەرداخی تر لەسەر مێزەکە دابنێ"جیمین وتی..مێزەکەیان ئامادە دەکرد

ئەوەی کرد کە وتی

خۆی گەر ئانی زۆر نەکات حەزی نەدەکرد یارمەتی بدات و ماندووی بکات بەڵام ئانی حەزی بە ئیشکردنی ناو مەتبەخ بوو لەگەڵ جیمین

جیمین قۆڵەکانی هەڵکردبوو لە شێفێکی بەتوانا دەچوو

"وااا، زۆر جوانە"ئانی وتی کاتێک سەیری مێزەکەی کرد کە بەجوانی ڕازاندبوویانەوە

جیمینیش پێکەنی..

"تۆ مۆبایلت هەیە؟"ئانی پرسی..بەڵام زۆر گەمژانە بوو قابیلە کێ هەیە لەو تەمەنە مۆبایلئ نەبێت..

جیمین پێکەنینی هات"ئەیچۆن"وتی و دەری کرد لە گیرفانی

"دەتوانیت پێم بدەیت تا ڕەسمێکی سفرەکەی پێ بگرم؟"بە ڕێزەوە داوای کرد

"ئەوە کەی قسەیە، چیت دەوێت بیکە تاقانەکەم"وتی و پێی دا..
گەر قسەی جۆنگکووکیش نەبووا هەرگیز دڵی نەدەهات بێ دڵی بکات

خستییە سەر کامێرا و ڕەسمی سەر سفرەکەی گرت..بزە لەسەر لێوی بوو

ئانی^

کە ڕەسمی سەر سفرەکەم گرت کامێراکەم ڕووکردە ئەو..خەریکی درووستکردنی زەڵاتەکە بوو

"ئێستا ئەوانیش دێنەوە"جیمین وتی ئاگای لێنەبوو کە ڕەسمم گرت

"زۆر قۆزی، ئوپا"پێدەکەنیم و ڕەسمم دەگرت

سەیری کردم و پێکەنی بە قاقا"یا، شەرمەزار بووم"

دەتوانین پێکەوە ڕەسمێک بگرین؟"من داوام کرد

"بێگومان، وەرە"بە دڵخۆشییەوە وتی

منیش چوومە لای و پشتم تێی کرد

ئەویش لە پشتەوە بەتوندی باوەشی لێکردم و چەناگەی لەسەر شانم دانا..

ڕوومەتی نا بە ڕوومەتمەوە

"بۆچی هێندە کیوتیت؟"ڕوومەتی گرتم

بێگومان گەر جۆنگکووک ئەم ڕەفتارانەی کردبا یان پەپولەم بۆ دروستدەبوو یاخود دەترسام و بێزاردەبووم..بەڵام بۆ ئەمە تەنها دڵخۆشبووم ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە تەنها وەک برایەک جیمینم خۆشدەوێت...ئەو برایەی هەمیشە ئاواتم پێی خواستبوو..

زەردەخەنەم کرد و دوو سێ ڕەسمم گرت بە سێ شێوەی جیاواز

بە پێکەنینەوە دوورکەوتەوە

-

"ئۆو، کەی هاتنەوە"جیمین وتی کاتێک سەیری دەرگاکەی کرد و هەریەکەیان خۆیان بەلایەکی دیوارەکە داوە..

پێدەچوو دەمێک بێت لێرەبن..

ئانیش تەنها سەیری ڕەسمەکانی دەکرد..

"زەمەنێکە، ئێوە لەبەر ڕەسم و تەرتیبات ئاگاتان لە هیچ نییە"تێهیۆنگ وتی و چوو تا دەستی بشوات، چاکەتەکەی کردبوو بە پەنجەی و بە شانییەوە نابوو

جۆنگکووک بزەیەکی کەمی کرد..

جیمین سەیرێکی جۆنگکووکی کرد..نازانێت بۆ هەست بە داخ دەکات بۆی

"منیش دەڕۆم دەست و دەموچاوم دەشۆم"وتی و چوو

——

لەسەر سفرەکە کۆببونەوە..کەم کەمە باسی کارییان دەکرد

"ئەمڕۆ چۆنبوو؟"جۆنگکووک پرسی و سەیری ئانی کرد

جیمین سەیری ئانی کرد و پێکەنی

ئانی نانی دەخوارد بەچێژەوە..سەیری جۆنگکووکی کرد کاتێک دەمی پڕ بوو"زۆر خۆشبوو"

پێکەنی"زۆرباشە، کەواتە نانی نیوەڕۆت بەباشی خوارد؟"

سەری لەقاند

"ئافەرین"وتی و سەیری خواردنەکەی کردەوە

"من سەرم لەیەک شت سوڕماوە"تای وتی و هەموویان سەیرییان کرد تا قسەکەی بکات

"ئانی بۆچی قژت کۆناکایتەوە لەبەیانییەوە، تەنانەت کاتی نانخواردنیش"

جۆنگکووک بەبێزاری و توڕەیی سەیری کرد..

ئانی برۆکانی گرژ کرد و سوربۆوە..
'گەر پێی نەزانیبێت بۆچی هێندە باسی دەکات ئاخر؟شەرمەزارییە شەرمەزاری!'

"تێهیۆنگ، بەتۆچی بچکۆلەکەم حەزی لێیە ئاوها بێت"جۆنگکووک وتی

ئانی سەیری جۆنگکووکی کرد و سەیری تێهیۆنگی کردەوە

"خەریکی کاری خۆتبە"جیمین وتی

"گاڵتەم کرد گاڵتا"تای وتی و پێکەنی

جۆنگکووک کێشای بەنێوچاویدا..
بەرمیلی شکاو..قسەی تێدا ناوەستێ

——

چەند کاتژمێرێک تێپەڕی..جۆنگووک و تێهیۆنگ دانیشتبوون لە هۆڵەکە و جیمینیش هاتەوە

بەزۆری جیمین جۆنگکووک ڕازیبوو ئەمشەو لێرە بمێننەوە

"خەوت؟"جۆنگکووک پرسی

"ئم"جیمین وتی

بزەیەکی کرد"دڵخۆشبوو بەوەی لێرە دەبین"

جیمین پێکەنی"زۆرم خۆشدەوێت، کچێکی زۆر ئاقڵە جۆنگکووک"

"من لە خۆڕا وا شێت و شەیدای نەبووم"بە بزەوە وتی

"ئاقڵی چی، هەر زۆر زۆرزانە"تای وتی

جیمین چاوی سوڕاند

جۆنگکووک بەبێزاری سەیری تێهیۆنگی کرد"تۆ لەگەڵی نایەیتەوە، ئەگینا وا نییە و واشی پێمەڵێ"

"چیبکەین، بخۆینەوە"تێهیۆنگ وتی

جۆنگکووک لێوی جوڵاند بە مانای 'نازانم' تۆزێ بە نابەدڵی

"هم، هیچ خواردنەوەمان نەماوە، تۆ بڕۆ بیکڕە گەر دەتەوێت"جیمین بە تێهیۆنگی وت

"ئێوە بەدڵی خۆتان بکەن من نامەوێت بخۆمەوە"جۆنگکووک وتی

"ناتەوێت چییە، ئێستا دێمەوە و بە شەقیش دەخۆیتەوە"وتی و هەستا سەرپێ

"کوڕم گەر تۆزێ خۆمانی بۆ گێژ نەکەین ئەم دونیایە سەرمان دەخوات"زیادی کرد

جیمین پاڵی دایەوە و هیچی نەوت

تای چوویە دەرەوە و جۆنگکووکیش بە کەمی پاڵکەوت

جیمین سەیری کرد"هایش چەندە ڕقم لێیە کە لەلای ئێمەش جلی فەرمی لەبەردەکەیت، بڕۆ لە ژوورەکەی من جلێک لەبەرکە"

پێکەنی"ئاوا باشم"

"بڕۆ"بێ ئەوەی سەیری بکات

ماوەیەک سەیری کرد و هەستا"دواتر گلەیی نەکەی لەوەی جلەکانتم بردووە"

"نچ"

بەڕێکەوت بۆ ژوورەکە..
دەرگاکەی کردەوە بەهێمنی..
بزەیەکی کرد کە بینی بە ئاسوودەیی خەوتووە

چووە لای کەنتۆرەکە و جلێکی ئاسوودەی دەرهێنا..

هەر لەوێ خۆی گۆڕی و لەسەر لێواری جێگەکەی جیمین دانیشت و سەیری ئانی دەکرد بەبزە پاکەکەی سەر لێوی

ئانی دەستی بردە تەنیشتی کاتێک لە خەودا بوو وەک ئەوەی بۆ کەسێک بگەڕێت..

جۆنگکووک دەستی خستە سەر دەستی و وەستا لە جوڵەکردن

بێدەنگبوو..چی هەیە لەودا

دەستی نزیک کردەوە و قژی لادا لەسەر چاوی..
بەتەمایە هەستاندنەوەی نەبوو تەنیا دەیویست تێربێت لەو ڕوخسارەی کە خۆشیدەوێت
نزیک بۆوە و ماچێکی نەرمی لەسەر دەستی جێهێشت..

دواتر هەستایەوە و چووە دەرەوە دەرگاکەی پێوە دا و بەتەواوی داینەخست

دانیشتبوون شوشە خواردنەوەکان لەبەردەمییان بوو..جۆنگکووک مۆبایلەکەی لەدەستبوو دواتر داینا

"جیمینا"جۆنگکووک وتی
"خنکام لەو تیشێرتەدا"وتی و پێکەنی
بۆی تەسک بوو..

"قورزەڵقورت باشە ئەوە تاعلیق بوو یان چی؟"جیمین پرسی بەبێزاری

و جۆنگکووکیش پێکەنی

تای سەیری جۆنگکووکی کرد"حەکوف ئەوە چییە دەڵێی جلی منداڵی پازدە ساڵانت لەبەر کردووە"

پێدەکەنی بەهێمنی

"زۆر سوکن، ئەوەندە سوکن نەبێتەوە"جیمین وتی بەبێزاری

ئەوانیش پێدەکەنین..خۆ ناوەستن لە گاڵتەکردن بە باڵای ئەم کوڕە داماوە..

"بوەستن، تای ئەو پەڵەیە بە لا ملتەوە چییە بۆ خاتری خوا"جۆنگکووک پرسی

جیمین سەیری کرد..پێشتر دیقەتی دابوو

"ها؟"تای وتی

"دەرد، ڕاستەکا"

"ئێجا چییە بە وەرزش وام لێهاتووە"وتی و پێکەنی..گاڵتەی دەکرد

"پف باوەڕم کرد"جۆنگکووک بە گاڵتەپێکردنەوە پێکەنی بە کەمی

"خۆشەویستتە یان بۆ یاری پێکردنتە؟"جیمین پرسی

"من کوا خۆشەویستم هەبووە"
وای وت لاتێک قومێکی لە بیرەکەی دا
"حەتمەن یاری پێکردن"

"شەرم لە خۆت ناکەیتەوە؟"جۆنگکووک وتی

"بۆ؟"

"بۆ لەجیاتی ئەم ئیشە منداڵەییانە کەسێکی گونجاو بۆ خۆت نادۆزییەوە کە خۆشتبوێت"

"هم، ئەمەش وایە"جیمین هاوڕابوو

"ئەی ئەو پەڵەیەی بە لا ملی تۆوەیە چییە؟"گوێی بە قسەکەی نەدا

"ئەم پەڵەیەی من ئاشکرایە هی وەرزشە..گەر واشنەبوو ئاساییە چونکە من ئەوم خۆشدەوێت"

"ئەسڵەن چۆن بێزت دێت کوڕە"جیمین بەبێزاری وتی

پاڵی دایەوە"جوان بوو بۆیە"پێکەنی..

خۆ قسە وەرناگرێت..هەمیشە ئاوها ئامۆژگاری دەکەن و سودی نییە...بەڵام لەوانەیە ڕۆژێک بێت بگۆڕێت بەهۆی کەسێک کە خۆشیبوێت بەڕاستی

چاوییان سوڕاند..ئەم کوڕە سەرەڕۆیە

"ئەی چی سەبارەت بە تۆ برا، ئەم شتە ترسناکە چیبوو بە ملی ئەم داماوە وابزانم بەس من پاکم هیچم پێوە نییە"جیمین وتی و پێکەنی

تێهیۆنگیش بە دەنگ پێکەنی

پێکەنی"یەکەمجاربوو دەی"
لێوی خستە نێوان ددانەکانی کە بیری کەوتەوە

"داماوە ئەوەندە مۆر ببۆوە تا ساڵێک لاناچێت پێوەی"تای وتی

"ئیتر وایە، گەر تۆش هێندە تەریقت نەکردایەتەوە باش دەبوو چونکە ئەوە بەویستی ئەو نەبوو"

سەیری کرد"کورە حەزی لێبووە"

"حەزی چی"پێکەنی چاوی دیارنەما، بەڵام هەر دیاربوو ئازارێک لە پشتەوەی ئەم پێکەنینەیە

تێهیۆنگ هەستی پێکرد"ڕۆژێک دێت کە بەڕاستی ئەم قسەیە دەکەم، کە بەڕاستی حەزی لێبووە و خۆت بۆیت درووست کردووە، دڵنیابە"بە زەردەخەنەوە وتی

جیمین بزەیەکی کەمی کرد

پێکەنی و سەری لەقاند..

"دوێنێ پرسیاری دەربارەی خێزانەکەم کرد"

"وتت نیمە ها؟"جیمین پرسی

سەری بەبەڵێ لەقاند"مەگەر هەمە؟"

تێهیۆنگ هیچی نەوت

"خێزانێک، باوکێک کە هەرگیز گوێی لێنەگرتم..هەرگیز نەیپرسی کە تۆ چیت دەوێت..بە پیسترین شێواز سوکایەتی بە کوڕەکەی کرد"
"بە خێزان هەژمێری ناکەم"
سەیری بەردەمی خۆی دەکرد"پێویستم پێیان نییە"

جیمین سەری نزم کرد

تێهیۆنگ چاوەکانی داخست..ڕاست دەکات

"جۆنگکووکا، گەردەنی ئێمەش ئازاد بکە"جیمین وتی

سەیری کرد و برۆکانی گرژ کرد"ئەوە چی دەڵێی؟"

تێهیۆنگ چاوی کردەوە و سەیری کرد"ئێمەش ئازارمان دایت"

پێکەنی"هەقی خۆتان بوو"

"ئێمە تۆمان پشتگوێ خست لە کاتێکدا زۆر پێویستت پێمان بوو، بۆ ماوەی ساڵێک..ئاهـ چەندە گەمژە بووین"جیمین وتی بە پەشیمانییەوە

"هەقی خۆتان بوو"دووبارەی کردەوە بە دڵنیایی

"نەخێر، دەبوو هەستمان بە براکەمان بکردایە"تێهیۆنگ وتی

"نا تای، هەندێکجار من بەڕاستی هەست بە گەمژەیی خۆم دەکەم"

سەیری کرد"بۆ؟"

"ڕاستە ئانیم لە خۆم خۆشتردەوێت، هەرگیزیش پەشیمان نیم لە خۆشویستنی..بەڵام من لەسەرەتاوە هەڵە بووم"
"کەس نییە لەم جیهانە تەمەنی سەرو بیست ساڵ بێت و شێت و شەیدای کچێکی بچکۆلە بێت"

"بەڵام تۆ چاوەڕوانت کرد تا گەورەبوو"جیمین وتی
"هەرگیز هەڵە نەبووی"زیادی کرد

پێکەنی..

"بێگومان، من دڵنیام کە زۆر ناخایەنێت و دڵی ئانیش بەدەست دەهێنیت"تێهیۆنگ وتی

"من هەرگیز نامەوێت زۆری لێبکەم، ڕاستە بەڕادەی مردن دەمەوێت قبوڵم بکات بەڵام نەک بە زەبری زۆرلێکردن"
"من کاتی تەواوی پێدەدەم گەر لەو ماوەیە بێ زۆرداری من هەستی بۆ دروست بوو باشە"
"ئەگینا نامەوێت زیاتر ئازاری بدەم"

"یانی وازی لێدەهێنی گەر درووست نەبوو؟"تێهیۆنگ وتی و برۆیەکی بەرز کرد

"دەی، هەر خۆی لەسەرەتاوە من بە چاوەڕوانی دەستم پێکرد با کۆتاییەکەشی شتێکی لەوجۆرە بێت..نەک ئەو ئازار بچێژێت بەهۆی ئەوەی لەلای منە و وازی لێناهێنم"

"هایش کوڕە تۆ زۆر گێژی دەزانی"تای وتی و هەستا دانیشت و سەیری کرد

جیمین پێکەنی"گێژ نییە، لە ژیانمدا کەسێکی وەک تۆ باشم نەبینیوە جۆنگکووک"

تێهیۆنگ چاوی سوڕاند

"بەهێز، خۆڕاگر و ئارامگر، قوربانیدەر.."

پێکەنی و سەری لەقاند"گەمژە~"جۆنگکووک وتی
"هێندە گەورەی مەکە بەڵام وەسفێکت بیرچوو..بەدبەخت.."زیادی کرد

هیچی نەوت..

——

«دوای سێ ڕۆژ»

دوای ئەوەی لە خۆشوشتن تەواو بوو لەلای ڕاستی جل شۆرەکە دانیشت تا جلەکانی بخاتە ناو..
بەڵام جلەکانی ئانیش لەوێ بوو..
یەکجاری پێکەوە دەیانشوات..
سەبەتەکەی هێنا کە جلی ئانی تێدابوو..دانە بە دانە خستییە ناو جل شۆرەکە..

سەیری کۆتا دانەی کرد..پێکەنی

جلی ژێرەوەی بەشی سەرەوەی بوو..هەڵیگرت

زمانی بەلایەکی لێویدا هێنا..نزیکی کردەوە لەلوتی

ئانی^

لە خوارەوە لەسەر جۆلانەکەم بووم..نیو کاتژمێرێک دەبێت کتێب دەخوێنمەوە

چوومە سەرەوە تا بچمە توالێت..کتێبەکەم لەسەر سیستمەکە دانا

دەرگای توالێت و گەرماوەکەم کردەوە..

بەڵام چاوەکانم فراوان بوو..

برۆکانم گرژ کرد..نازانم شەرم بکەم لە ئێستادا یان توڕە بم!
چ ئیشی بە جلی ژێرەوەی من داوە!
چ شەرمێکە سوێند دەخۆم شێتدەبم بە دەست ئەمەوە..
هەستم بە گەرمایی دەکرد لەسەر ڕوخسارم و ناو لەپم تەڕببو..
چ شەرمەزارییەکە توشی بووم

جۆنگکووک^

سەیرم کرد هەر لەگەڵ کردنەوەی دەرگاکە..دەمم کەمێک فراوان کردەوە و یەکسەر پارچەکەی لەدەستم بوو هەڵمدایە ناو جلشۆرەکە و دەرگاکەم داخست..

تفێکم قوت دا و هەستامە سەرپێ، ئەهـ چیت بەخۆت کرد..لە هەمانکات پێکەنینم دەهات کە ڕوخسارە سوربوەوەکەیم دەبینی

"لەمەودوا من خۆم جلی خۆم دەشۆم"وای وت و چاوەکانی لابرد لەسەرم

هەوڵمدا خۆم مەشغوڵبکەم بەو سابوم و شامپۆیەی کە دەمخستە ناو ئامێرەکەوە

"ئاساییە"سەیرێکم کرد..هەوڵمدا پێنەکەنم..

"خۆم دەیکەم"سەری خوار کردبوو لە شەرمدا

لە کارەکەم تەواوبووم چوومە بەردەمی..دەستم خستە سەر چەناگەی

"دەی سەیرم کە؟"سەرم لار کردبۆوە

سەیرێکی کردم بە چاوە خڕەکانی..یەکسەر چاوی لابردەوە

پێکەنی"پێویست ناکات شەرم بکەیت"وەک ئەوەی خەتای من نەبێت کە شەرم دەکات..

کەمێک وەستام"هاتبووی بۆ توالێت"دەستم لەسەر چەناگەی لادا

بەپێچەوانەی ئەوەوە من زۆرم بەلاوە ئاسایی بوو..

گوێم لێبوو کە چوو دەرگاکەی کلیل دا..دەترسێت بچم و بەزمەکەی ئەو ڕۆژە دووبارە بکەمەوە؟

خاولییەکەم بە ملمەوە بوو..کەم کەمە بە قژمدا دەهێنا
چوومە سەر جێگەکە دانیشتم
کتێبەکە لەوێ بوو..زانخواز بووم کە چ چیرۆکێکە دەیخوێنێتەوە و هێندە قوڵ دەبێتەوە..

هەڵمگرت و سەیرم کرد..

بێگومان چیبێ، چیرۆکی خۆشەویستی و ڕووداوەکانی ناوی ..کەمێک شتی سەروو هەژدەشم بینی بەڵام کێشە نییە با فێربێت..

-

هاتە دەرەوە کاتێک دەستی بە خاولییەکە وشک دەکردەوە سەیری جۆنگکووکی نەدەکرد خۆی بە خاولییەکە مەشغوڵ کرد..
لای دەرگاکە دانیشت بەبێزاری

جۆنگکووک سەیری کرد و کتێبەکەی دانا..پێکەنی"چییەکەی لەوێ وەرە ئێرە"

"دەمەوێت جلەکان تەواو بێت"بێ ئەوەی سەیری بکات

نەیدەویست دوای تەواو بوون ئەو جلە تایبەتییەکانی بدا بە تەنافەوە..شەرمی دەکرد و پێی عەیب بوو

سەری لار کردەوە و بەبێ باوەڕی پێکەنی"خۆم چارەی دەکەم"

گوێی پێنەدا ..بەڵام بیری هاتەوە کە کاتێک هاتە دەرەوە خەریکی کتێبەکەی بوو..چاوی فراوان بوو..
"چیت دەکرد لەگەڵ کتێبەکەم؟"

'چی گەر شتە خراپەکانی بینیبێت!بۆچی وام لێدەکات بۆ!'

سەیری کتێبەکەی کرد و سەیری ئانی کردەوە"ماچمان دەکرد"
قابیلە چیبکەن..

"ماچ"برۆیەکی بەرز کرد

پێکەنی بە لاری

ئانی گەمژە وایزانی بەڕاستییەتی..

"تۆ ماچی کتێبەکەی منت دەکرد؟"

'ئاهـ نەفرەت نابێت هێندە بەجدییەوە شتەکان وەرنەگرێت؟'جۆنگکووک لە دڵی خۆی وتی
سەری لەقاند

ئانی کەمێک سەیری کرد..دوای کەمێک بەهۆش خۆی هاتەوە..ئانی گەمژە پێت ڕادەبوێرێت..
"حەزناکەم بیخوێنییەوە"برۆکانی گرژ کرد

"بۆ؟"

جوابی نەدایەوە..

"من حەزدەکەم دوای ئەوەی تۆ تەواوت کرد من بیخوێنمەوە..بزانم چ شتێک دەخوێنییەوە"

"نەخێر!"بەخێرایی وتی

"هۆکارەکەی؟"چاوەکانی بچوک کردەوە..بێگومان هۆکارەکەی دەزانی بەڵام دەیویست کەمێک یاری بکات

"هیچ نامەوێت تەنها!"

"بەپێچەوانەوە دەبێت من حەزم کردبا نەیخوێنیتەوە کۆمەڵێک شتی تێدایە کە بۆ تەمەنی تۆ گونجاو نین"

"یا، تۆ تەنانەت خوێندوشتەوە؟"بە شەرمەوە وتی

پێکەنی"بۆ خاتری خودا دەبێت چی هەبێت لەو ڕۆمانانە؟بێگومان دەزانم"

بەبێزاری سەیری کرد و چاوی لابرد

پاڵکەوت لەسەر جێگەکە کاتێک هێشتا قژی تەڕبوو..بەهۆیەوە پشتیەکەش تەڕدەبوو..
"بۆ خاتری خودا پاسەوانی یان چی؟"

ئانی هەستا و سەیری ملی کرد لە ئاوێنە بەدزییەوە..
'خەریکە دیارنامێنێت..مەگەر کەسێک لێی ورد ببێتەوە..دەبێت لەمەودوا ئاگاداربم لە نزیکبوونەوەکانی'

———

ئەوەش پارتی نوێ..زۆر داواتان کرد ببورن کەمێک دواکەوت..

نزیکیش بووینەوە لە پێنج هەزار بینەر..سوپاستان ئەکەین😭🫶🏼

———

"تۆ خۆشەویستی ڕۆحی منیت"

Ig:ja.frv7

Okumaya devam et

Bunları da Beğeneceksin

7.9K 1.4K 28
تــــۆ وەڪـــ بـــەفـــریــــت جــــوانــیـــت بــــەڵـــام ســـاردیے جـــیــۆن جــۆنـــگـــ ڪــوڪـــ Started: sep/10/2022 End: Jun /10/2023 بردنی ڕێ...
99.4K 10.2K 30
ڕابردوو ھەمـوو کات وەك پەڵەیەکە بەسـەر دڵـمەوە ئـەکرێ کـەسێك ئەو پـەڵەیـە بسڕێـتەوە؟ 𝙱𝚢:𝙺𝚒𝚖𝚑𝚎𝚕𝚕𝚢𝚢 𝟷𝟹/𝙹𝚊𝚗/𝟸𝟶𝟸𝟷 Top One #jhope🥇 To...
17.2K 3.6K 52
විනාශ කරදැමූ කිරි සිහිනයක් වෙනුවෙන් බැදි වෛරයක් නිසා පරම්පරාවක්ම නසන්නට ශපථ කළ නේත්‍රාවකගේ පළිගැනීමට මැදිවූ සෙනෙහසක අන්දරය....... රුහිරු බැදි බැමි~
15K 1.7K 34
سڵاۆ ئەمە یەکەم چیروک مە هیوادارم بەدڵتان بێت