part~26

1.4K 283 282
                                    



دوبارە ئەوە جینە
لەلام خەوتوە بەراستی ئەو چۆندەتوانێ لام بخەوێ

؛جین دوبارە چی دەکەی لێرە ؟...بە ترسێکی زۆرەوە وتم
بەلام گەرامەوە ھۆش خۆم ئەو کاتەی کە شانەکانم دەجولان

وە دەنگی کوکی ھات
کە ناوم دێنێ  بە ترسو شڵەژانەوە

سەیریم کردبەلام ئێستا روخسارە جوانەکەی جین ون بو
ئێستا من کوکی دەبینم

بە تاسەوە سەیریم کرد
ئەویش شڵەژاوە بو

کوک ؛ڤیرا منم کوک تۆ باشی ...
؛من باشم ...وتم لە کاتێک چاوەکانم لادا ...

کوک ؛چی رویدا بۆچی راچلەکیت لەخەوا.
؛جین ....

ئەو کاتەی وتم جین روخساری پر بو لە خەمو نیگەرانی
؛دوبارە جینم بینی کە لەلام خەوتبو ....

ھەناسەیەکی قولی ھەڵمژی ....
؛سەیرکە بیری لێ مەکەرەوە ئەمە رابردو بو

لەشوێن ئەمەھەلێک بدە بە منی داماو
خەریکە روحمت پێشکەش ئەکەم تا یەک جار گوێبیستت بم

کەبڵێی خۆشمەوێی ...

ئایە ئەوە گەمژەیە یان چی
ھەرگیز خۆشەویستی بەزۆر کراوە

بۆچی دەمخاتە ژێر فشار و
تاقیکردنەوە

کاتێک دلێک بۆ کەسێک لێنەدا بە ئازاردانیش ناتوانێ نەک لێدان بەلکو خوێنیش وەر بگرێ ...

کاتێک دەستەکانی دەگرم ھەستبە نەرمیو خۆشەویستی ناکەم
ھیچ شتێک بەزۆر ناکرێ ....

؛ھەرگیز ...گەر سەد سالی تریش لێرە بم
ناکەومە داوی تۆ ....

؛ئم با وابێ ئازیزم ....
ھەلسایەوە وە چوە لای دۆلابەکە جلەکانی گۆریو

پشتی لێم کرد خەریکی دەرگا کردنەوە بو وتی
؛کەمێکی تر نانیبەیانیت بۆ دێنن

دەرگاکەی داخست
لە بێزاریا چاوم خولاندەوە

وەبە دەنگێکی مندالانە وشەکانیم وتەوە
؛با وابێ ..

ھەڵسام لەسەر جێگاکەمو جلەکانم گۆری
پاشان ھاتمە دەرەوە

شوگام بینی ئەوکاتەی کە لە ژورەکەی ھاتە دەرەوە
شوگا؛بەیانیت باش جوانکیلە ....

چاوم سوراند لە بێزاریا
و جوابم نەدایەوە

پاشان رۆشتم بەلایدا
وە بێ ئەوەی ھیچ بلێم راستەوخۆ چومە چێشت خانەکە

꧁d͎a͎r͎k͎ r͎o͎o͎m͎ ꧂ = ✔︎{ อันตราย}completed जहाँ कहानियाँ रहती हैं। अभी खोजें