Part~25

1.6K 326 391
                                    


؛ئەوان لای ئێمە دەمێننەوە
چونکە ئەوان دەستیان لەم کارەدا ھەیە

بەتایبەتی ئەم پۆلیسە نەفرەتیە
دڵنیام ھەمو شتێک دەزانێ بەلام ئەو سەرسامی کردوم

چۆن دەتوانێ ئازاری کچەکەی ببینێو ھیچ شتێک نەڵێ
ئاخر چ باوکێک ئاوا بێ بەزەیی دەبێ

چ شتێک وای لێدەکا ئەوەندە خۆ ویست بێ
وە دەمبەستراو بێ لە بینینی ئازاری کچەکەی

جیمین؛ھەموی ھەلەی تۆیە چونکە گەر تۆ لەبەردەم ئەو زیاتر ئازارت دابا ئەوکاتە شتێکمان دەست دەکەوت

بەلام چی ...تۆ چویت ئاشقی بوی ئەمە
شوێنەواری پلانەکانیشی نەھێشت .....

بە بێزاریەوە سەیری کرد
کوکیبە جدیەوە لێی دەروانی

؛چی لە دلم بکەم کە ناتوانێ جگە لە خۆش ویستنی ئەو ھیچی تر ھەست پێبکا

بە بۆنی ئەو دەمارەکانم چالاکو بەھێزن
وە خوێن بە ئاسودەیی بە دلمدا دەروا

من شێتانە پەیوەستی ئەوم
گەر ئەویش  منی خۆشنەوێ ناوەستم لە خۆش ویستنی ئەو

دلم زۆر خۆشە بە بینینی دوای ئەو ھەمو ئازارە
یەک بینینی ئەو وام لێدەکا کە وا ھەست بکەم

ھەمو شتێک ھی منەو تەنھا منم کە
بەھێزم ....

جیمین  ؛خۆشەویستی یەک لایەن !...
ئایە ھیچ گرینگ نیە بۆت کە دلی بشکێنی لەپێناو چاک کردنەوەی دلی خۆت ؟....

کوک سەری خستە دواوەی قەنەفەکە
چاوەکانی داخست

؛ئەوەت بیر بێ ھێشتا من مافیام ....
گەر کچێکیشم خۆش بوێ دلم ناگۆرم ...

ھەست بەوە دەکەم کە خۆش ویستنی ئەو دلی گۆریوم بەلام
تەنھا بۆ ئەو ...

ھەرگیز وای بۆ نەچی کە من
بگۆرێم بۆ ئێوەو خەلکانی دەوروبەرم

من جیۆن جۆنکوکم ......
جیمین؛گۆرانی تۆ مەحاڵە ....زەردەخەنەی لاری کردو

گڵاسەکەی بەرز کردەوە تا کەمێک لە شەراب سپیەکە بخواتەوە
کە پێی وایە باشترین شتە بۆ لەبیر کردنی خەمی
ئەم ژیانە گەر بۆ چەند کاتژێرێکیش بێ ...

جیمین؛خەوتی ؟!...وتی کە ھەستی کرد بۆ چەند دەقەیەکە بێدەنگە ....

؛لێرە مەخەوە ئەی پیاو ھەڵسە
...

꧁d͎a͎r͎k͎ r͎o͎o͎m͎ ꧂ = ✔︎{ อันตราย}completed Where stories live. Discover now