Part:71

920 189 240
                                    

چی لەھەمو ژیری من کە تەنھا بە دەزوییەک ھەڵگیراوە ..

*ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ*

رۆژەکان تێپەر دەبن
گەر من زیاتر بخەوم ؟

دانشتوم لەدژی ئاوێنەکەی پێشم
کە تەواو وام لێدەکا خۆمی تیا ببینم
بەجۆرێک
بەجۆرێک کە من خۆم بم لە قالبی کەسێکی تردا
کە ھیچی لە من ناچێ


لە قالبی کەسێکدا کە روکەشی دەرەوەمی دزیبێو ناخمی
گۆریبێ ....

ئاخر من چ ئازارێکم بە زەوی گەیاندوە کە دەیەوێ
زو کۆچەری ئەو بم ؟

من چ زیانێکم بۆ روناکی ھێناوە
کە تاریکی پێم داوە ...

چ ھەستێک چ خەیاڵێک
چ نەفرەتیەک منی بەم رۆژە نەگەیاند

تا  بۆ تۆزێک بێ بتوانم
چاوانم لە روناکی تێر کەم تا ئەورادەی بەشی سێ ساڵ
تاریکایی بگرم لە کونو سوچی دیوارەکان

لە نەبونی جامەکان
.......
ھەرنا دەمتوانی ئامادەبم بۆ ئەم
مردنە پر لەئازارە ....

بەم جۆرەی کە ئێستا ئەیچێژم ......

چرکە بە چرکە لەشم پر دەبێ لە دەماری تەزیو
کە بەر پێستم دەکەون بەو جۆرەی کە

تا نزیکەی چەن سانتیمێک لە دەوروبەری دەخاتە
باری جوڵاندن

ھەست بە ساردی دەکەم
لەکاتێکدا ئێمە لەوەرزی ھاوینین

ئەمە نامۆ نیە
وردە وردە بەرگری فۆبیایم کمتر دەبێ

دەمەوێ زاڵ بم بەسەریدا
نامەوێ ئەژنۆکانم لەئاستیدا بشکێن

سەرمم داخستوە تا ئەو فرمێسکانە ببینم کە دەکەونە سەر رانم...

ناتوانم پێشبینی داھاتویەکی درێژ بکەم
چونکە رۆژانێکی کەمم ماوە بۆ ھەناسەدان ........

دەرگا بو ؟!...
بەڵێ ئەمە دەرگا بو

ھێشتا گوێچکەم ھەستی
بستنی ماوە ؟!....

دڵم دەسی کرد بە خێرا لێدان
خوایە ئەمە شوگا بێ ...

ئەو کەسەی گەر بۆ تۆزێکیش بێ
وام لێدەکا ئاسودەبم ....

ھەستم بە نزیکی ئەو کرد
بوەستە
نانانا بوەستە بەراستی ئێستا ئەمرم

꧁d͎a͎r͎k͎ r͎o͎o͎m͎ ꧂ = ✔︎{ อันตราย}completed Where stories live. Discover now