part:91

884 189 332
                                    


گوێ بیستی وشەکانی نەبوم
بەڵام توانیم چاوە پر لەترسەکەی ببینم

دلۆپە فرمێسکەکانی کەوتە سەر رومەتە
سورەکەی

ئەمویست بڵێم من لێرەم مەترسە
بەڵام دەنگم نوساوەبو

بێدەنگیم ھەڵبژارد تا ئەو کەمێ ھێمن دەبێتەوە تا کەمێ ترسو
فرمێسکەکانی کم دەبێتەوە

دەستەکانی بەرز کردەوە وە توند کەمەرمی گرت
شۆک بوم یەکەم جارە خۆی بیەوێ لەباوەشمبکا

وە دلخۆش بوم کە دەیەوێ من بکا بە قەلغانی خۆی بۆ دوری لە ترسە زۆرەکەی کە بەداخەوە براکەم لێرەدا ھۆکارە

ئەمانە ھەستی بچوکن بەڵام شێتانە دلخۆشیان کردم

پێیان دەوتم لەوانەیە یەک ھەنگاو چوبیتە پێشەوە
پێم وایە روناکی نزیکتر دەبێتەوە

ھەست بە دڵم دەکەم کە لەخۆشیا بەرزو نزمی کاردانەوەیەتی
وە وام لێدەکا لەم دۆخەی ئەودا پێبکەنم

بزەی لارم کردو وتم
؛ڤیرا کێ وای کردوە بۆچی ملت وایە ؟

بە کزیەوە وتی
؛گەر بڵێم دوبارە تورە ئەبیو باوەرناکەی
پێم...ھەستم کرد لێم بێھیوایەو من خراپ بومەو باوەرم بەوشەکانی نەبوە!
ئەمزانی ئەیەوێ چیبڵێ
بەڵام ھەوڵمدا ئەمجارە باوەری پێبکەم

چونکە کەس ناتوانێ پەڵە بۆ ملی خۆی دروست بکا
کەسێ لێرەدا بونی ھەیە!!

بە ھێمنیەکی زۆرەوە وتم ؛ئازیزەکەم بیڵێ
بەڵێن ئەیەم کە یارمەتیت ئەیەم ...

؛جین...ئەو خوێن مژە وە خوێن لەمنەوە وەردەگرێ
لەگەڵ وشەکانی تەقیەوە لە گریانێکی بەکوڵ

شۆک نەبوم چونکە ھەر خۆی دەمزانی
سەریم خستە سەر سنگم ؛ششش مەگری تاقانەکەم
ئەزانم سەختە بەڵام

من ئەتوانم یارمەتیت بەم گەر گوێرایەڵ بی
سەری دورخستەوە سەیری چاوی کردم لەکاتێ دلۆپە فرمێسکەکانی کەوتن

؛چۆن؟
بەپەنجەم بۆیم سڕی وە وتم
؛گەر گۆرایەڵیم بکەی ئەوا ناھێڵم ببیتەوە خوێن مژ
یارمەتیت ئەدەم

؛بەڵێن بە... پەنجە بچوکو ناسکەکەی بە لەرزەوە ھێنا پێشم
منیش گرتمو وتم
؛بەڵێن بێ ئازیزەکەم
دەی ئێستاش بخەوە من دەبێ برۆم

ویستم ھەڵسم بەڵامدەستمی توند گرت
؛جۆنگکوک من دەترسم تکایە لێرە دەرم بێنە

꧁d͎a͎r͎k͎ r͎o͎o͎m͎ ꧂ = ✔︎{ อันตราย}completed Место, где живут истории. Откройте их для себя