boht~saawng

5.1K 791 149
                                    

——————————
*บสงคหที่เคยถูกเสี่ยงคู
แบบตามใจมาก ๆ ก็จะ
กรีคกราคร้องหมร้องไห้
เมื่ม่ได้ที่ตั้งใร........................
........."
——————————

—VERA—
————
تەنھا خەیاڵ..ئەوە تەنھا خەیاڵی من بوە
و ھیچی تر ..خەیاڵەکەم بۆ کوێم دەبەی
تکایە جەستە بێھێزەکەم ئازارد بکە
ئەوە بۆ من زۆر زۆرە ...
——
قاچەکانم ئازاریان ھەیە
نەفرەت خەریکە کێشی زەوی بەسەرما زاڵ دەبێ
ئارەق شێوەمی شێدار کرد
ھیلاکو ماندوم ...

ھەناسەکانم پچر پچرن خەریکە دەخنکێم
...
وەستام دەستم خستە سەر ئەو دیوارەی لای چەپم
دەستەکەی ترم پشکنینی بۆزانینی خێرای دڵم دەکرد
پاڵە پەستۆم خستە سەر دیوارەکە ھێزم نما ..

دانشتم ھەر لەشوێن خۆم پشتم دا لە دیوارەکە ھەولی زاڵ بونم دەدا بەسەر
ھەناسەدانم..

پاش کەمێک ئاسای بومەوە
بیرم کەوتەوە وشەکانی پورم کە چەندە ئازاری دام
نازانم خەم بۆ حاڵی خۆم بخۆم یان پورم ...

سەرم بەرز کردەوە ئاھێکم ھەڵکێشا
بیر کەوتنەوەی برینەکەم دەکزێنێتەوە(نوێدەکاتەوە)

لەژێر ئاسمانێکی خوێناویدا لە کاتێک چاوەکانم داخست
نزام کرد کە ئەمانە تەنھا خەونێک بن ..

بەڵام کاتێک چاوەکانم کردەوە وانەبو ھیچ شتێک نەگۆڕا
من ھەر لەو شوێنەم کە وەستاندمی....

ماندوم و ڕێگام ون کردوە
ئەمەوێ پشو بدەم ...

دوبارە چاوەکانم داخست ھەر کە ھەستم بەیەکەم دڵۆپەی باران کرد
کە بەر لوتم کەوت ..

ساردە زۆر ساردە سەرما بێھێزم دەکا
نوقمی ئاوی بارانەکە بوم خەریکە کۆنتڕۆڵی جەستەم لەدەستت دەدەم
من دەمرم ..

دوای دوکاتژێر مانەوە لەژێر باراندا
چاوەکانم بە بێھێزی کردەوە

ئاسمانی تاریکو سوتاوی ئێستام
ونم دەکا ..

کەسێک یارمەتیم بدا .ئەزانم ئێستا زۆر درەنگە
من دەمرم ..
لەبەر دڵە فڕێدراو و بەختە ڕەشەکەم
خۆم ئەدەمە دەست چارەنوسەوە .............

لاشەم تەواو سڕ بو ھەست بە لوتو پەنجەکانی دەستم ناکەم
نامەوێ لێرە بمرم ..

کەمێک ھێزم کۆکردەوە تا ئەم دو وشەیە لە دەمە سڕ بوەکەم بێنمە دەرەوە
؛ت..کا..یە...د..دەم..رم...

پێش ئەوەی لەھۆش خۆم نەمێنم دو پێڵاوی ڕەشم بینی
ھەمو شتێک ڕەش بو
یەک وێنە یەک ڕەنگ
ئەوە خەونە وایە ؟....
———————————

꧁d͎a͎r͎k͎ r͎o͎o͎m͎ ꧂ = ✔︎{ อันตราย}completed Where stories live. Discover now