boht~neung

13.7K 992 224
                                    


ـــــــــــــــــــ

ون بومە لە نێوسەر لێشێواوی
وەک خەیاڵێک ...

ھێشتا باوەڕ ھێنانم ئەستەمە
ئەستەمە وەک وشک بونی دەریایەک ...

جگە لە بیرەوەریەکان
شتانێک شکاندمیان ..

لەکاتێک بیرم دەکردەوە زۆرترین ئازار لەدەست
دانی بیرەوەریم بوە  ...

من زۆر ھەڵە بوم من ئێستا تامی ئازارو
تەنیایم چەشت ...

من شایەنی ھیچ کام لەوانە نەبوم
نەخێر ..
ـ ـ ـ ـ  ـ ـ ـ

پورم دۆڵابەکەی کردەوە بە دەستە لەرزیوەکانی ھەوڵی ھێنانە خوارەوەی شتانێکی ئەدا .
نوقمی زەریای خەم بوبوم ھەستم لەدەست داوە
دەستەکانم گەرمیان ھەست پێ کرد
پورم دەستەکانمی گرت زەرفێکی خستە دەستمەوە
؛کچەکەم ئەمە پارەیە ...بوەستە
پاش کەمێک ھەستم بە شتێکی ساردو بچوک کرد
ھێشتا نامەوێ سەیری ھیچ شوێنێک بکەم جگە لە وێنەی دایکم
؛ئەمە ھی دایکتە تا ئێستا پاراستومە یارمەتیت ئەدا بیپارێزە ..

گوێ بیستی بونی ئەوەی ھی دایکمە سەرنجمی لادا بە
تاسەوە سەیری ملوانکەکەم کرد
لە ناو دەستما توند کوشیم (پاڵە پەستۆی خستە سەر لە کاتی دەست
داخستنی  ..)
بەسنگم وەناو چاوەکانم داخس
دەنگی نامۆ ھات

پورم ھەڵسایەوە ...
بە ترسەوە وتی لەکاتێک لە جامەکەوە سەیری دەرەوەی دەکرد

؛ئەوان لێرەن ..بڕۆ ..ڤیرا.ڕاکە ڕاکە ..
ڤیرااا راکە..
ــــــــــــــــــــــــــ

من ئێستا خەمم لە دلدا چەقیوە
دڵم سەھۆڵێکە لە زەریای ڕەشدا ..
(لێرەدا مەبەستی لەوە نیە کە زەریای رەش بونی ھەبوبێ بەلکو مەبەستی لە بەند کراوی ژوری تاریکە)

دیوارەکان ئازارم دەدەن بە نزیکبونەوەیان
تکایە بی وەستێنە
من ئامادەم بۆ ڕشتنی ئەڵماسی چاوم ...

ئەوەی کە تۆدەتەوێ ھەر ئەوە دەبێ
وتت دڵت ھی منە قبوڵم کرد چونکە باوکم بوی

بەڵام جەستەم ھی کەس نیە
باوکە بۆ ...بۆ وات کرد
بۆ دایکمت کوشت
بۆچی منت فرۆشت ئێمە خێزانێکی بەختەوەر بوین
ئێمە ماڵێکمان ھەبو
باوکە بۆ روخاندت ..

ئەمە کۆتای ئەشقەکەو بو باوکە
ئەمە کۆتای سۆزی باوکایەتیت بو
ئەمە کۆتای نەبو
باوکە تۆ کۆتاییت پێھێنا ...

ھەموو شتێک  ون بو لە دڵمدا ..

ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەمە پارتی یەک تەنھا ئەم پارتە کمـبو
شتێک ئەم چیرۆکە لە کۆتای ھەر پارتێک کورتە پسیارێک ھەیە ئەتانەوێ منیش بیکەم پسیارەکان دورن لە چیرۆکەکە تکایە وەلامم بدەنەوە ..
بەھیوام بە دڵتان بوبێ
تا ڤۆتی زۆر نەبێ پارتی داھاتو پۆست ناکەم ..
بەھیوای سەلامەتی بۆ ھەموان ..
»وەرگێر :زینە
١/٤/٢٠٢٠»

꧁d͎a͎r͎k͎ r͎o͎o͎m͎ ꧂ = ✔︎{ อันตราย}completed Where stories live. Discover now