part:88

878 196 210
                                    

ئازیزم ئەوە من بوم کە گەمژە بوم ....
\______________________☀︎︎_____________________/
بەیانی زو بو کاتێ کە کوک چاوەکانی کردەوە
باوەری نەئەکرد کە خوێنی دەستی وەستاوە

ئەو وای بۆ دەچۆ کە بەیانیەکی تر نابینێ
بەلام ئێستا گومانی نما لە بەھێزی خۆی

سەرەرای ئەوەی زۆر بەسەختی بریندار کراوە
کەچی ھێشتا ئامادەیە بۆ کردنی زەردەخەنەکانی
لە لێوە پرو سەرنج راکێشەکەی
ھەڵسایەوە سەیری دەورو بەری کرد

دیمەنی شەوی رابردو دوبارە بویەوە لەمێشکیدا
کە چۆن شوشەکانی ئەشکاندو چۆن رق ناخی گرتبویەوە

بریاریدا ھێشتا ئەو پیاوە بەھێزە بێ کە دوبارە
لەگەل بستنی ناوی خەلک لێی بترسن

ئەو ھەستدەکا کە خۆشویستنی ڤیرا
تۆزێ ناخی گۆریوە لە مافیایەکی درندەوە بۆ ئاستێکی کەمێ باش لە پر بونی میھرەبانی

رۆشتە گەرماوەکە
دوای پاک کردنەوەی جەستە بە خوێنەکەی

ھەنگاوی نا بۆ لای دۆڵابەکەو
جلێکی رەشی پیاوانەی ھێنا

ئەو ئەزانێ لەم بەروارەدا چ کارێکی ھەیە
جلە رەشە گران بەھاکەی خستە بەریو
چاکەتەکەی وە دواتر پر بەھاترین بۆنی دا لەجلەکانی

رۆشتە بەردەم ئاوێنەکە بزەی کرد بۆ بونی ئەم ھەمو جوانیە
لە روخسارو جسمیدا

؛ئاھھ چۆن دەکرێ ئەوەندە جوان بم
و نەتوانم دلی کچێک بەدەست بێنم .....

قژە رەشەکەی چاک کرد بە شێوازێک کە چاوی چەپی زۆر سەرنج راکێش دەردەخست

بەھۆی کەوتنی ھەنێ لە تالە قژی بەسەر چاوە تیژو ترسێنەرەکەیدا

کۆتا شت کاتژێرە گران بەھاکەی خستە دەستی چەپەوە
دواتر دەستی تیمار کردو ھەنگاوی نا بۆ خوارەوە

تەنانەت ھەستی کرد کە کورەکان لەوێن بەلام
یەک وشەش نەبو لە دەمیدا بۆ دەرچون

ھەموانی شۆک کرد ھەرکە دیقەتی دەستی ئەویان دا
کەوایە ئێستا ھەموان تاوانبارن لەمە بە نزیکەیی گەر بەشێکی کمیش بێ

جیمین؛احم ئێ گەورەم تۆش لەگەڵمان دێت؟!!!.
کوک سەری ھەڵبری ؛وا خۆت دەرمەخە کە کۆیلەی من بیتو لەئاستێکی نزمدا بیت

دەتوانم بلێم بەم وشانە گۆرانکاری دروست کرد لە بیرۆکەو پسیاری کورەکان چونکە پێیان وابو کە زۆر لێیان تورەیەو نایەوێ قسە بکا

꧁d͎a͎r͎k͎ r͎o͎o͎m͎ ꧂ = ✔︎{ อันตราย}completed Where stories live. Discover now