Part~23

1.6K 359 392
                                    


ـــ
تاکەی بەردەوام دەبین لە رۆڵ گێران؟...
ھۆپی؛منیش نازانم بەڵام ئاسودە نیم

واھەست دەکەم کە ھەمو شتەکان بەشێک بن لە شانۆ گەری
وە دەترسم کوک لەدەست بەم ......

؛ھۆپی لە رابردو من خۆشەویستم ھەبو ؟..
گوێم لێبو وایان وت ...

ھۆپی؛ئم بەڵێ براکەی کوک خۆشەویستی تۆ بو
بۆ ماوەی ساڵانێک

بەڵام ئەو رۆژە مرد
نازانین چی رویدا دوای ئەوەی باوکت ئەوی ھێنا نەخۆشخانە

؛ناکرێ باوکم بکوژ بێ چونکە ئەگەر وا بوایە نەی ئەھێنا بۆ نەخۆشخانە ...

وە باوکم پۆلیسە بێ ھۆ ناتوانێ کەس بکوژێ
لە کارەکەی وەلا دەنرێ ...

؛ئم من لەسەرەتاوە شکم لە باوکت نە بو ئەو بکوژ نیە بەس ئەو تاکە کەسە کە دەزانێ کێ بکوژەکەیە ....

دەکرێ تۆ بیت ؟...بە تیژی سەیری کردم
شۆک بوم وە کەمێک ترسام ...

تۆ بڵێی من بمو بیرم نەبێ
نا ھەرگیز من کەس ناکوژم .........

؛من نا نەخێر من بۆ بیکوژم ...
؛تۆ لەبیرت نماوە لەوانەیە کێشەیەکتان ھەبوبێ ...

ــــــــــــــــــــ
کوک ؛.......

لەگەڵ جیمین گەراینەوە ماڵەوە
؛سڵاو شوگا ....

شوگا؛بەخێر بێنەوە ....
جیمین دانشت منیش سەیری چێشت خانەکەم کرد

دواتر چومە سەرەوە
بۆچی ھۆپی نابینم ...

دەرگای ژورەکەی ڤیرام کردەوە 
ئەوم بینی کە زۆر بە جوانی خەوتبو ...

چومە ژورەوە وە دەرگاکەم بە ھێمنی داخست نزیکی سیسەمەکەی بومەوە

لەگەل نزیکبونەوەم بۆنی ئەو لوتمی گرت
شێتی بۆنی ئەوم

بەھەزاران گوڵ ناتوانن بۆنێکی ئاوام بۆ
دروست بکەن .....
وە بەم شێوەیە شێتم کەنو ئارامیم پێ ببەخشن ...

ماچی سەریم کرد

لەو کاتە چاوی کردەوە
چاوە جوانەکانی لە منی ئەروانی 

؛جوانکیلەکەم نانی ئێوارەت خواردوە ؟....
وتم لە کاتێک ماچی دەستیم کرد

؛بەڵێ .....
؛کەواتە چاوەرێ کە برینەکەت بۆ پاک دەکەمەوە
وتم لە کاتێک ھەڵسامەوە ...

꧁d͎a͎r͎k͎ r͎o͎o͎m͎ ꧂ = ✔︎{ อันตราย}completed Where stories live. Discover now