yee ~sıp~ saam

2K 398 424
                                    


ئەوکاتەی دەرگاکە کرایەوە
چاوی ھەموان کەوتە شۆک...

لەشوێن خۆیان بون تەنھا کوک نەبێ کە ھاواری ناوی کردو
رایکردە لای سیسەمەکە

ئەندامەکان ئاگاداری رەفتارە نامۆکەی کوک نەبون بەھۆی
شۆک بونیان وە بیر کردنەوە و چونە ناو بابەتەکە..

کوک لەلای سیسەمەکە وەستابو
وە بە شڵەژاوەیو دل پر لەترس ناوی دەھێنا بەدەنگێکی ناتەواوی پر لەتۆنی ئازار..

؛ڤیراا...ھەڵسە ..چی رویدا ڤیرا ...چاوەکانت بکەوە
فرمێسکەکانی کەوتن بەلام ئەندامەکان نەیان توانی بیبینن چونکە ئەوان لە دواوەی بون

کوک ھاواری کردو سەیری ڤی کرد ؛پزیشک خێراا..
ڤی راستەوخۆ موبایلەکەی دەرکرد لە گرفانیو پەیوەندی کرد

ـــــــــ
Kook....

کاتێک دەرگاکەم کردەوە ئەوەی بینیم
دلی خستمە لەرز

کاتێک چاوەکانم ئەو فرشتەی بینی کە رەنگی سور دایپۆشتبو
وەک لاوازترین بونەوەر دەری خستم

کاتێک ھەنگاوە نارێکەکانم نا بەرەو ئەو
بینینی ئەو لە نزیکەوە ھێزی قاچەکانی بردم بەتەواوی

کێشی خۆم راگرت بەھۆی دەستەکانم کە لەسەر سیسەمەکەن
بانگیم کرد

دلم وەک شێت لێی ئەدا چاوەکانم پر بون لەترس
بیبینی دلۆپێک لەخوێنی ئەو درز دەخاتە دلم

کە لەم دۆخەدایە تاکە شت ھەمبێ
ترسی لەدەستدانە

ناھێڵم بمریت
وە ناھێڵم ببیتە بکوژ ئەمە لەگەل من مەکە

تکایە ..

دەستیم گرت بە لەرزەوە
ھەستم بەگەرمی دەستەکانی کرد

جەستەم راچلەکی دلم بەردەوامە لەخێرایی
لیکم قوتدایەوە فرمێسکەکانم کەوتن

....

دەرگاکە کرایەوە راستەوخۆ
سەیری پزیشکەکەم کرد

بزەی کردو نزیکم بویەوە ؛ئەو زۆر باشە بەرێزم برینەکەی
کەمە وە نابێ ئاوی بەرکەوێ ...

ھەناسەی ئاسودەیم دایەوە
دانانی دەستم لەسەر دلم تا موژدەی ئارامی پێ بدەم

تا دوبارە بەھێواشی لێمباو ئازارم نەدا دوبارە ..
ھۆپی دەستی لەسەر شانمدانا

꧁d͎a͎r͎k͎ r͎o͎o͎m͎ ꧂ = ✔︎{ อันตราย}completed Where stories live. Discover now