Boht~sip see

2.3K 491 147
                                    

ʕ•ᴥ•ʔ

-------------
بەیانی کاتێک چاوەکانم کردەوە
ئەوم نەبینی ھەڵسامەوە

بیرم کردەوە کە بۆ کوێ دەچێ
بێ پرسی من ..

بەپەلە بە جلی خەوو قژی نارێکەوە چومە خوارەوە

ئەوم بینی لە چێشت خانەکە
لای سەلاجەکە ..

ئاوری بۆم دایەوە لەکاتێک راچلەکی بەھۆی دەستمەوە کە لەسەر
شانیم دانا

وەک مشک سەری لەنێو سەلاجەکە بو دەگەرا
بەدوای شتێکا..

دیەمەنێکی کیوت بو تێبینی ئەوەم کردبو کە
ئەترسێ ...

؛چیدەکەیت ؟...بەدوای چی دەگەرێیت ؟...
؛برسیمە ئەمەوێ شتێک بخۆم ....بە ساردیەوە تی

؛بۆچی خواردن ئامادە نیە ؟...وتم لە کاتێک سەیری کاتژێرم کرد
وە تێبینم کرد کە خزمەتکارەکان ئەم بەیانیە خواردنیان ئامادە نەکردوە

ھیچی نەوت نۆتێلاکەی دەرھێناو
بەرەو مێزەکە ھەنگاوی نا

دانشت خەریکی لێدانی نۆتێلاکە بو لە سەمونەکە
وتم ؛بۆچی جوابم نایەیتەوە ؟..

دوبارە ھیچی نەوتو
بەشێکی لە خواردنەکە خوارد

نزیک بومەوە لێی لە کورسیەکەی تر دانشتم
؛کەواتە ئەم بەیانیە منیش ئەمە ئەخۆم ... وتمو شوشەکەم لێ سەند

سەیری کردم بە بێزاریەوە
منیش دانەیەکم بۆ خۆم چاک کرد

کردارەکەم کرد بۆ ئەوەی دەمەقاڵێیەکی بچوکو کیوت دروست بکەم بەڵام
سەر کەوتو نەبوم ...

دەستم کرد بە خواردنی ؛ئمم خۆشە ؟..زەردەخەنەم بۆی کرد
تەنھا بە ساردیەوە سەیری دەکردم

زەردەخەنەم بۆی کرد بەو ھیوایەی کە ئەو وەڵامم باتەوە یان شێوە ساردەکەی کەمێک بگۆرێ ..

دوای ھەڵسایەوە
بەڵام دەستیم گرت ؛بۆچی وا بێدەنگی ؟..

؛تۆ سەیریت ناتوانم لێت بگەم
پێم ئەلێیت خۆشم ئەوێی بەڵام ھەوڵی کوشتنم ئەدەی

پێم ئەڵێی ئەمرم گەر فرمێسکەکانت ببینم
ھەر خۆشت ھۆکاریت

ئێستاش زەردەخەنەم بۆ ئەکەیت
تۆ گەمژەیت ؟!..یان شێت ؟!..

چاوم سوراند لە بێزاریا
؛ھەر کامێکیان بم لە کۆتایدا شێتیش ھەر گەمژەیە

꧁d͎a͎r͎k͎ r͎o͎o͎m͎ ꧂ = ✔︎{ อันตราย}completed Where stories live. Discover now