part:70

1K 233 580
                                    

___________♡︎__________
หลกนำจมพนำเกถกสงใส ห้หส
กลำยกรคำ่ากวบ
_____
زیاتر لە تاوانبارێکم چەشت
کەمتر لە شەمشەمەکوێرەیەک روناکیم بینی

ــــــــــــــــــــــــــــ
دوای تێپەڕ بونی
ھەفتەیەک بەرێزیان ھاتوە تا ئەمانەم پێ بڵێ

بە چاوێکی پر لە رقو قینەوە سەیریم کرد
لەکاتێک ئەو جگە لە ساردی ھیچی تری لێ بەدی ناکرێ

چۆن دەکرێ ئەوەندە
بێ ھەست بێ
نزیکم کەوتەوە لەکاتێک من نەجوڵام بۆ کەمێکیش بێ

چاوەکانم لە چاویدا جێگیر کرد
بە بوێریەکی زۆرەوە بەردەوام بوم لەسەیر کردنی
تا دەستی گرتمو بە ھێزێکی زۆرەوە ھەڵیساندم

تا نزیکی بکەومەوەو سەری نزم کردەوە تا بتوانێ زیاتر
بە چاوەکانی بمترسێنێ

لیکم قوتدایەوە
بەردەوام بوم لە بەھێز دەرخستنی خۆم

تا وشەکانی ئاراستەی گوێم کرد
بێ دودڵی

کوک ؛ئامادەی بۆ جێھێشتنی
ھەمو شتێک ' بزەی لاری کرد

جەستەی راکێشام
بەخێراییەکی زۆر تەنانەت ئەوەندە خێرا کە لە زۆرینەی ھەنگاوەکانم نەم توانی قاچم بگەیەنمە ئەرزەکە

ئێستا چی بیرۆکەکانو پسیارەکان روبەروی مێشکم بونەو
بۆ کوێم دەبا ؟
چی رودەدا ؟
مەبەستی چیبو ؟

منی راکێشا بۆ بەلەکۆنەی ژورەکەی
وە بێگومان ئێستا کاتی خۆر ئاوا بونە

ئاسمانێکی پرتەقالیو زەرد
دیمەنێکی جوان بو

دەستی بەرنەدام وە بە کەمێک ھاوارەوە وتی
؛سەیری خۆر بکە ئەمە دواھەمین دیدارتە لەگەڵی

خێرا تە نھا دو چرکەت ھەیە ...

نەفرەت لەو چرکە ساتەی کە منو تۆ کۆدەکاتەوە

ھێشتا نەمتوانی وێنای بکەم راکێشرام بۆ دواوە

ھاوار م کردو ھەوڵی دەرھێنانی قۆڵـمم دەدا
؛ئاھھ قۆڵم ئازاری ھەیە ...

تەنانەت بۆ چرکەیەکیش سەیری نەکردم
دەرگای ژورەکەی کردەوە

بە ھێزێکی زۆر رایدەکێشام
سەیری رێگاکەم کرد

ئێمە دەچینە نھۆمی سێیەم ؟!!!!
ئای خوایە چی ھەیە لەوێ ھەست بە باشی ناکەم

ھاوارم کرد ؛کوک تکایە بھێڵە بۆ دواجار باوکم ببینم
فرمێسکەکانم بە خێرای دەکەوتن

꧁d͎a͎r͎k͎ r͎o͎o͎m͎ ꧂ = ✔︎{ อันตราย}completed Where stories live. Discover now