boht~bpaaet

3.2K 636 120
                                    


—————
ژنەکە دەستی کرد بە قسە کردن
لە کاتێک بە ترسەوە وشەکانی دەوتو فرمێسکەکانی دەکەوتن

؛من تەنھا پەرستارێکم لەم نەخۆشخانەیە
ئەو رۆژە پەیوەندیم بۆ ھات

ئەو  پێمی وت (مەبەستی بەرێز پارک بو )
کە گوایە نەخۆشێک ھەیە لە ناو نیشانی خانوی ٥٣٢ی
گەرەکی ساکورا

کاتێک ئێمە چوین لەو ژورە ئەوی لێبو لەگەڵ کچێکی گەنج
کە بەردەوام بو لە گریان ...

دوای ئەوەی ئەومان ھێنا نەخۆشخانە دکتۆر سوجون چو بۆ پشکنین ...

ھەمومان سەیری دکتۆر سوجونمان کرد
کوک ؛تۆ قسە بکە ئەوکاتە چی رویدا ؟...

سوجون لیکی قوتدایەوە بەھۆی روخسارە ترسناکەکەی کوک
دواتر دەستی کرد بە قسە کردن ...

؛من چوم بۆ پشکنین کردنی ئەو
ئەو جۆرە کەفێکی سپی لە دمی دەھات

دوای پشکنینی زۆر
بۆمان دەر کەوت کە خۆی ژەھر خوارد کردوە ...

کوک بە ھەمو ھێزی دای لە مێزەکەو ھاواری کرد ؛تۆ دەزانی گەر درۆ بکەی چیت لێدەکەم ھاا

ئەو بۆچی خۆی ژەھر خوارد بکا
ئاشکرایە کەسێک وای کردوە ...

لەکۆتای قسەکانی سەیری بەرێز پارکی کرد
ھەموان بەو کاردانەوەی ئەو ترسان ...

؛تۆ ..سەیری کرد بە ترسەوە ...
؛تۆ بۆچی ھاتی بۆ بینینی ئەو ھم ...

ئەو زۆر شڵەژاو دیار بو
وە سەیری پارکی دەکرد ئەوان چ پەیوەندیەکیان بەیەکەوە ھەیە؟!..

؛م..م..من تەنھا ھاتم بۆ پرسینی تەندروستی جین ..
سەیری ژنەکەم کرد

؛ئەو راست دەکا ؟..بە رقەوە وتم
؛بەڵێ ...

؛باشە بەردەوام بە ...وتم لە کاتێک پشتم بە کورسیەکەوە نوساند

وە چاوەکانم داخست
؛ھەر ئەوەندە بو ...

چاوەکانم بەپەلە کردەوە بە تورەییەوە وتم ؛من گەمژەم ھاا
پێم بڵێ چ کارێکت بەوە بو یان باشتر بلێم کێ تۆی نارد بۆ ئەم کارە ..

؛من..من ھاورێی ئەو بوم بۆیە ؟..
؛تۆ دەزانی باجی ئەم درۆیانەت چی دەبێ ..
ھەناسەیەکی قوڵم ھەڵکێشاو چەکەکەم لەسەر مێزەکە دانا

زۆر ترسا رەنگی شێوەی تەواو گۆرا بو دەستەکانی دەلەرزین
؛خۆشەویستەکەی ...
؛چی بەرزتر بیڵێ ...

꧁d͎a͎r͎k͎ r͎o͎o͎m͎ ꧂ = ✔︎{ อันตราย}completed Where stories live. Discover now