part:96

797 142 122
                                    

|————————————————|
بەڵێ ئەوە جین بو
کە بە روخسارێکی روخاو کە فرمێسکەکانی وەک تاڤگە دەھاتە خوارەوە

ھەنگاوە نارێکەکانی بۆ ئێمە دەنا ھەستم کرد
ڤیرا دەستی تونتر کوشیم

جین ھاواری کردو وتی
؛پێم بڵێ خۆشت ویستوم ھەرگیز ؟

وتی لەکاتێک سەیری ڤیرای دەکرد
ڤیرا ھیچ وەڵامێکی پێ نەبو

جین؛وەڵامم بدەوە بۆچی بێدەنگی ھااا
.......باشە ئێستا ھەمو شتێک تەواو
ئێستا ئەزانم گەر خۆشت ویستبم یان گالتەت پێم کردبم

وتی لەکاتێک قوتویەکی بچوکی حەبی پێبو
ھەنێکی خستە دەستی ڤیراوە لەکاتێک دەستەکانی دەلەرزین
وە ھەنێکیش لەدەستەکانی خۆیدا
ھێشتەوە

رێگام دا چی بوێ بیکا ئەمەوێ منیش کچەکەم بناسم
ئەوەی لەدەستی خۆیدا بو لە دەمی نزیک کردەوە

جین؛یەکێکمان دەبێ ئەم حەبانە بخوا تۆ یان من ئەوە لەدەست تۆیە گەر دوای پێنج دەقەی تر نەیخۆی ئەوا من دەیخۆم ...

ڤیرا تەنھا فرمێسکەکانی دەھاتنە خوارەوە ھیچ نەجولایەوە
کاتەکە خەریک بو تەواو دەبو
جین ھاواری کردو وتی؛
ئێستا من دەمەوێ بیخۆم دەی بۆ ھاوار ناکەی بۆ لەشوێن من نایخۆی تۆ چەندە خراپ بویت

دەمزانی ...بەڵێ دەمزانی خۆشت ناوێم ...
ئەوەم زۆر بە باشی بینی لەچاوەکانتا بەڵام دەموت لەوەدایە رۆژێک خۆشت بوێم

بەڵام کە دەبینی خەریکە دەمرم
ھیچ شتێک نەبو بیکەی وە ھیچم نەبینی دوبارە ....
کەوایە ماڵ ئاوا خوێن مژە خراپەکە ...

چی کچەکەی من خوێن مژە ؟!!!!
ھاوارم کرد کاتێک حەبەکانی خواردەوە

ئای نەفرەت ئەو دەمرێ
خەریکە چی رودەدا باوەر ناکەم

ڤیرا خێرا لەباوەشی کرد
وە من پەیوەندیم بە ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری کرد

ئەو کەفێکی سپی دەمی گرتبویەوە
لەکاتێک زۆر بەخراپی کۆکیو کەفە سپیەکە ھاتەدەرەوە
سەری لەنێو باوەشی ڤیرادا بو

ڤیرا؛ھەڵسە بەڵێن بێ باش دەبم
نەم ویست گالتەت پێ بکەم کە زانیمخۆشتەوێم ویستم بەرە بەرە دورکەومەوە ویستم وات لێبکەم کە خۆشت نەوێم بەڵام تۆ نەوەستای لەخۆشویستنی من

مەمرە تکایە بەجێم مێڵە مەوەستە کۆڵمەدە تا ئەوکاتەی
وام لێدەکەی ئاشقت بم ...

چاوەکانی کورەکە داخران
ھەست بە خراپیەکی زۆر دەکەم ڤیرا زۆر بەخراپی دەگری

꧁d͎a͎r͎k͎ r͎o͎o͎m͎ ꧂ = ✔︎{ อันตราย}completed Onde histórias criam vida. Descubra agora