42---ฅ^•ﻌ•^ฅ

1K 216 240
                                    

—————

ʕ•ᴥ•ʔ
--------
بینینی ئەم سێبەرە
خاوەنەکەی ناسراوە لام

بێگومان جگە لە جین کێ دەبێ ...
لەم تاریکیەی ئەمبەر تەنھا چاوە سورەکانی ئەبینران
زۆر ترسام راچلەکیم

ھەڵسامەوە باشترە پێش ئەوەی شتێک روبا خێرا بچمە ژورەوە

بەپەلە ھەنگاوەکانم دەنا
لەگەڵیا دلە خورپەم گرتبو تکایە خوایە با بگەمە ژورەوە

ھەناسەیەکی قوڵم ھەڵمژی ئەوکاتەی کە
نزیکتر بومەوە لە دەرگاکە

بەڵام جەستەم راکێشرا بۆ دواوە
نەفرەت ...چی رودەدا ؟!!!

ناڵەم کرد ئەو کاتەی کە پێم ئازاری پێگەشت
ترسام لە ئاوردانەوەم کە روخساری ئەو ببینم

ترسام کە لە م ساتەدا تۆ بڵێی چی روبا

دلم وەک شێت لێی ئەدا ھەناسەکانم نارێک بون
ھێشتا رێگریم کرد لە سەیریکردنی ئەو

لە دواوەم بو لەکاتێک من لەئەرزەکە بوم
گوێ بیستی بوم کە ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی

وەک ئەوەی کە بۆنی شتێکی خۆش بکا
جین؛ھممم ئاھ لەم بۆنە ...

ترسام وە دەنگی زۆر ترسانک بو
سەیری قاچم کرد خوێن رێچکەی گرت بۆ خوارەوە

دەستێکم ھەست پێ کرد لەسەر شانم
وە راچلەکیم دوبارە جەستەم دەلەرزی

؛تکایە وازم لێبێنە من نازانم تۆ کێی وە نازانم کە چ پەیوەندیەکی نەفرەتیت لەگەڵم ھەبوە ...

جین ؛بێدەنگبە گرنگنیە کە دەمناسی یان نا
تەنھا ئەوەی کە من لەم حالەم تۆ ھۆکاریت

نزیکتر بویەوە
بە گریانەوە وتم ؛من لەھیچ ناگەم ..

ماچی ملمی کرد
وە ھاتە پێشمەوە روخسارە جوانەکەی دەرکەوت

جلێکی سادە رەشو قژێکی رەش
بەلام چاوە سورەکانی تاکە شت بون منی خستە شۆکێکی زۆرەوە ھەرگیز پێشتر شتی وام نەبینیوە

چاوەکانی وەک رەنگی خوێن وان بە ترسەوە وتم ؛ئەمە چ ..چ نەفرەتیەکە ؟!!!

جین ؛ئەمە ئەم نەفرەتییە کە تۆ بۆمت نارد
زەردەخەنەی کراوەی کرد

کەلبەکانی دەرکەوتن ئەو ئێستا زۆر ترسێنەرە
لە ترسا جەستەم رەق بوبو

꧁d͎a͎r͎k͎ r͎o͎o͎m͎ ꧂ = ✔︎{ อันตราย}completed Where stories live. Discover now