سەیری کردم بە ساردی وە قۆڵی گرتمو فرێی دامە ژورەوە
ئاورم بۆی دایەوە فرمێسکەکانم بریسکەیان نما بەھۆی بونی تاریکی

؛جێم مەھێلە ئەترسم ...
کۆتا روناکی ئەو بو کە بینم

داخستنی دەرگاکە وای کرد بلەرزم
سەرمم بەرز کردەوە

خۆمم بینی لە ئاوێنەکەوە
ئاھھھ نامەوێ ....

بە ھەمو ھێزم ھاوارم کرد
رۆشتمە لای دەرگاکە

بە ھەمو ھێزم لەدەرگام دا
کەچی ئەم دەرگا رەشە جارێکی تر بە روما نەکرایەوە ...

ــــــــــــــــــــــــــــ
نازانم چەندە کات رۆشتوە
نازانم ئێستا بەیانیە یان نیوەرۆ یاخوت ھێشتا لەشەوە پر لە ترسەکەمدا نوقم بوبوم

بۆ من سەختە مانەوەم لە تاریکیدا چونکە
روداوێکی ناخۆشم دەکەوێتەوە یاد

ئەو کاتانەی کە پورم لە ژورە تاریکەکە بەندی کردبوم
بەلام جیاواز لەمە کە ھیچ ئاوێنەیەک نەبو لە ژورەکە

لێرەدا نە سارد کەرەوە نە گەرمی نیە
وە لێفەو سیسەم نیە

ئێرە تەواو لە زیندان ناچێ
بەلکو ئێرە ژوری مردنە ......

ئەوەندە لاوازم ھەسەکەم گەدەم یەکی گرتوە ئەوەنە تێنومە
خەریکە بۆ کەمێ ئاو خۆمەکوژم

پاڵکەوتم پشتم لە ئاوێنەکە کرد
وە سەیری دەرگاکەم کرد

ئێستا دەتوانم کەمێک شتەکان ببینم
شت ؟ھھھ مەبەستم سوچی دیوارەکانو دەرگاکەی پێشمە

ھەڵسام بەپەلە کاتێک دەرگاکە کرایەوە
دەتوانم ھەست بە کەمێ روناکی بکەم

؛مین ...مین یۆنگی ...
بەلەرزەوە وتم گریام

ھاتە لامو خواردنو ئاوەکەی دانا لەئەرزەکە
لەسەر چۆک دانشت

بە سادەیی وتی ؛ بەڵێ مین یۆنگی ناتەوێ بێیتە باوەشم ...

سەیریم کرد دلۆپە فرمێسکەکانم کەوت
بە بێھێزی وتم ؛ئاخر دورم ناخەیتەوە ....

دەسەکانی کردەوە تا خۆم بخەمە باوەشی
خۆم خستە باوەشی

توند گەمارۆی دام
بەھەمان شێوە دەستم توند لە کەمەری ئاڵاند

بەرە بەرە لەگەل گوێ بیست بونی ترپەی دلی
ھێمن بومەوە

چاوەکانم داخستبو
نامەوێ ئەم ساتە بروا نامەوێ کات تێپەرێ

یۆنگی؛دەی ڤیرا ئەزانم ئێستا برسیتە ...
دوری خستمەوە خواردنەکانی نزیکم کردەوە دەستم کرد بە نان خواردن

بە وردی لێمی دەڕوانی
دەمتوانی نیگەرانیەکەی ھەست پێ بکەم

دوای ئەوە ھەڵسایەوە
بەپەلە ھەڵسامو تون ئەوم گرت

؛یۆنگی جێم مەھێلە ئێرە زۆر تاریکە دەترسم ...
وتم لە کاتێ فرمێسکەکانم بەرچاویان لێل کردبوم

یۆنگی ؛ڤیرا نابێ دوا بکەوم کارمان ھەیە
دواتر ھەمو رۆژ دێم تا خواردنت بۆ بێنم

؛نانا نامەوێ خواردنم ناوێ بمبە لەگەل خۆت یاخود لەگەڵمبە
جێم مەھێلە زۆر زۆردەترسم یۆنگی
من لێرە دەمرم گەر یەک رۆژی تر لێرە بم

بە دەستەکانی روخسارمی گرت
؛بەھێز بە ڤیرا ئەمانە ھەموی تێدەپەرێ
...
رۆشت لەشوێن خۆم دەسبەجێ کەوتم
؛خوایە گیان دلم بوەستێنە لە لێدان
.....

___________________
♡︎
ھەلەو دلەکانم ♥︎
چۆن بو ؟
تکایە بمبورن کە درەنگ پۆستی دەکەم
بەراستی خەریکی یوتوبم ئەم ماوەیە ☀︎︎
وە تکایە ڤۆتو کۆمێنت بکەن باوەرکەن زۆر پێوەی ماندوم
تا دێ وشەکانی قورستر دەبێ بۆ وەرگێران
پشتگیریم بکەن ☻︎
خۆشمەوێن ......❥

꧁d͎a͎r͎k͎ r͎o͎o͎m͎ ꧂ = ✔︎{ อันตราย}completed Where stories live. Discover now