part~31

1.2K 261 273
                                    



ʕ•ᴥ•ʔ
——————————
چاوەکانم لە کەسی دوەمی  نێو وێنەکەی دەڕوانی
ئەوە جینە 
باشە گەر ئەوە جینە وە ئەوەی تر کوکی
ئەی کەسی سێیەم کێیە

کە پیاوێکی خاوەن چاوێکی تاریک

وە شانی پانو زۆر قۆز بو
قژێکی زەرد و لێوێکی پرو جوان

؛جیمین وەرە ....
جیمین سەیری کردمو دواتر بەپەلە ھات
دەستم لەسەر کەسی سێیەم دانا

؛ئەوە کێیە ؟....

جیمین ؛ئەوە نامجونە
زر برای  کوکیو  جین و تایە ...

شۆک بوم ؛ئەوان برایەکی تریان ھەیە؟
جیمین ؛بەڵێ بەڵام چیرۆکی ئەو جیاوازە

؛واتە چۆن ؟....

جیمین ؛ئەو کورە گەورەی خانەوادەکەیە لە دایکێکی جیاوازدایە
وە چیرۆکی ئەو چیرۆکێکی درێژە ئێستا کاتی نیە ..

ئەو وێنەکەی دانا وە دوھەنگاوی نا
بە خەمباری وتم ؛جیمین تکایە بۆمی باسکە

جوابی نەدامەوە بەردەوام بو لە رۆشت
؛ئۆف ...
وێنەکەم ھەڵگرتو بەدوایدا  رۆشتم

ئەورۆژە من جگە لەم وێنەیە ھیچی ترم دەست نەکەوت
وە گەڕاینەوە بۆ کۆشک

بێھیوایی لەجیمیندا بەدی دەکرا کەچی من ئەمەلێکی بچوک لەدەورمدا بو

کە بیرەوەریم بۆ بگەرێتەوە
لەوانەیە ئەوکەسەی کە ناوی نامجونە

زۆر شت بزانێ وە ئەو لەکوێیە ئێستا ؟!

گەشتینە کۆشک ....

ئەو کاتەی کە بە بەردەم باخچەکەدا ھەنگاوم نا
کوکیم بینی

کە چاوەکانی بە ھێمنی داخستبو
بۆچی ئەو ئەوەندە جوانە

ئەکرێ لێکچوی ھەبێ
ئەو لە جوانیدا ھاو شێوەی نابێ ھەرگیز

چاوەکانی بە ھێمنی داخستبو
وە قژە رەشو خاوەکەی بەسەر چاوی چەپیدا بڵاوە بوبو

لەگەڵ لێوە پەمەیەکانی کە روناکی خۆر بریسکەی پێدەبەخشین

وە پانی شانو ماسولکەکانی قۆڵی
ئەو نایابە

ئەو تاکە پیاوە کە جوانی وا زۆر لە شێوەو جەستەیدا ھەبێ 
جوانە بەلام خۆشم ناوێ بەلکو رقم لێیەتی خۆ بەزل زان ..

꧁d͎a͎r͎k͎ r͎o͎o͎m͎ ꧂ = ✔︎{ อันตราย}completed Where stories live. Discover now