دوبارە ئەوە جینە
لەلام خەوتوە بەراستی ئەو چۆندەتوانێ لام بخەوێ
؛جین دوبارە چی دەکەی لێرە ؟...بە ترسێکی زۆرەوە وتم
بەلام گەرامەوە ھۆش خۆم ئەو کاتەی کە شانەکانم دەجولان
وە دەنگی کوکی ھات
کە ناوم دێنێ بە ترسو شڵەژانەوە
سەیریم کردبەلام ئێستا روخسارە جوانەکەی جین ون بو
ئێستا من کوکی دەبینم
بە تاسەوە سەیریم کرد
ئەویش شڵەژاوە بو
کوک ؛ڤیرا منم کوک تۆ باشی ...
؛من باشم ...وتم لە کاتێک چاوەکانم لادا ...
کوک ؛چی رویدا بۆچی راچلەکیت لەخەوا.
؛جین ....
ئەو کاتەی وتم جین روخساری پر بو لە خەمو نیگەرانی
؛دوبارە جینم بینی کە لەلام خەوتبو ....
ھەناسەیەکی قولی ھەڵمژی ....
؛سەیرکە بیری لێ مەکەرەوە ئەمە رابردو بو
لەشوێن ئەمەھەلێک بدە بە منی داماو
خەریکە روحمت پێشکەش ئەکەم تا یەک جار گوێبیستت بم
کەبڵێی خۆشمەوێی ...
ئایە ئەوە گەمژەیە یان چی
ھەرگیز خۆشەویستی بەزۆر کراوە
بۆچی دەمخاتە ژێر فشار و
تاقیکردنەوە
کاتێک دلێک بۆ کەسێک لێنەدا بە ئازاردانیش ناتوانێ نەک لێدان بەلکو خوێنیش وەر بگرێ ...
کاتێک دەستەکانی دەگرم ھەستبە نەرمیو خۆشەویستی ناکەم
ھیچ شتێک بەزۆر ناکرێ ....
؛ھەرگیز ...گەر سەد سالی تریش لێرە بم
ناکەومە داوی تۆ ....
؛ئم با وابێ ئازیزم ....
ھەلسایەوە وە چوە لای دۆلابەکە جلەکانی گۆریو
پشتی لێم کرد خەریکی دەرگا کردنەوە بو وتی
؛کەمێکی تر نانیبەیانیت بۆ دێنن
دەرگاکەی داخست
لە بێزاریا چاوم خولاندەوە
وەبە دەنگێکی مندالانە وشەکانیم وتەوە
؛با وابێ ..
ھەڵسام لەسەر جێگاکەمو جلەکانم گۆری
پاشان ھاتمە دەرەوە
شوگام بینی ئەوکاتەی کە لە ژورەکەی ھاتە دەرەوە
شوگا؛بەیانیت باش جوانکیلە ....
چاوم سوراند لە بێزاریا
و جوابم نەدایەوە
پاشان رۆشتم بەلایدا
وە بێ ئەوەی ھیچ بلێم راستەوخۆ چومە چێشت خانەکە
جەی ھۆپو جیمین لەوێ بون
ھیچم نەوتو سەلاجەکەم کردەوە تا خواردنێک بدۆزمەوە
لەو کاتە جیمین وتی ؛ڤیرا شەو کارم پێتە جلەکانت بگۆرە
بەلام بێ ئەوەی کوک بزانێ
تێگەشتی ؟....
وشەی کۆتایی بە رقەوە وت
لیکم قوتدا لە ترسی شێوەی
وە سەرم بە بەڵێ جولاند
لەو کاتە ھۆپی وتی ؛جیمین ئەوە چ کارێکە بۆچی نابێ کوک بزانێ ؟...
جیمین ؛ئەمە شتێکە پەیوەندی بە تۆوە نیە ....
ھۆپی؛باشە بەلام ئاگاداری بە ....
چومەوە ژورەکەم
وە دلگرانم بۆ ئەم شەو چونکە ھێشتا لەبیرم نەکردوە کە
ئەو ناسراوە بە کارە قێزەونەکانی لەشەودا
وە دەترسم لێی .....
بەتایبەتی کە دەڵێ بە کوک مەڵێ
کەواتە شتێکی ترسناکە
من چیبکەم ....
نزیکەی کاتژێرێکە رۆژ ئاوا بوە
لەسەر جێگاکەم دانشتوم وە
دەستەکانم توند دەکوشیو قاچەکانم لە ترسو رارای دەلەرزین
؛چی بکەم ئایە بە کوک بڵێم
شەقێکم لەسەرم دا
ھەی گەمژە ئەتەوێ لەگەل پارک جیمین بکەویتە کێشە
زەنگەکەم وای لێکردم رابچلەکێم
سەیری موبایلەکەم کرد ئەوە جیمینە
ئاھێکم ھەڵکێشا
؛وەرە دەرەوە وە ئاگاداربە کەس نەتبینێ
وە سەر کەوە نێو ئەو ئۆتۆمبێلە رەشەی کە
لەبەردەم دەرگای دواوەی باخچەکەیە
؛بەڵام من نازانم دەرگای دواوە لە کوێیە
بێگومان ئەم کۆشکە زۆر گەورەیە
وە جگە لە چێشت خانەو ژوری کورەکان نەچومەتە شوێنێکی تر
؛من پێتی دەلێم ئێستا برۆ دەرەوە
؛باشە ...
دەرگاکەم کردەوە
؛برۆ بۆ قاتی خوارەوە بەلام لە دواوەی پەیژەکە دەرگایەک ھەیە کە دەتگەیەنێتە ھۆڵێکی گەورە کە
نزیکەی شەش دەرگای لێیە وە دەرگای شەشەم
بکەرەوە
وە دەگەیتە باخچەکە
پاشان دەرگاکە لە لای راستی باخچەکەیە
ئەوەی وتی کردم وە لە کۆتایدا گەشتم دەستم کرد بە لەرزین
وە ئۆتۆمبێلە رەشەکەم بینیو ھەنگاوم نا بەرەو
شتێکی نادیار .....
——————
سلاو چۆنن باشن
من زۆر زۆر باشم بەتایبەتی کە کایم بینی بەجدی شۆکێکی گەورە لێی داوم
ئەمرۆ خۆشترین رۆژمە
یەکەم سۆلۆی کای زۆر زۆر نایاب بو
بەجدی زۆر جوانو سێکسی بو
خەریکە شێتە بم 😭
لەیرسەکان شێتیان کردم خۆشترین گۆرانی دو ھەزارو بیست بو 😭راستە ئێکسۆ نادیار بون بەلام کای تۆلەی کردەوە 😭
بەم زوانە ئێکسۆ دەگەرێنەوە 😭