لەپڕ ون بونی ئەو
وە راکێشانی دلم لەدوای خۆی ئایە ئەمە بەس نەبو بۆ دلە لاوازەکەم؟......
ـــــــ
کاتێک دەرگاکە بە خێرای کرایەوە دو جەستە ساردەکە لەیەک دور کەوتنەوە
پەشۆکاوی لە روخسارو جولەکانیان زۆر بە باشی دیار دەکەوت ...
زۆر شت دەبینرا
گەر تەنھا خاوەن یەک راستی بی بە دیقەتەوە دەروانی تا راستیە روپۆشەکە بخیتە رو ...
دەتوانی بەخۆی بڵێ ئەمانە درۆن
بەڵام راستیەکان پلە بەرزترن لە درۆکان ...
چاوەکانی ڤی لە بچوکترین جولە وریا بو
ئەو ئێستا بە راستیەکی بێنەزانراو دەزانێ
من لێت ئەپرسم پێت وایە ڤی بتوانێ ئەو شتە بپارێزێ؟!
خۆی کۆکردەوە مەبەستم لە شوگایە بێگومان
ئارەق لە شێوەی بەدی دەکرا لەم کەشە ساردە
وە ھەڵسایەوە سەیری ڤیرای کرد
؛من دەڕۆم ...
دەتوانی بڵێی کە ئەستەم بو تێگەشتنی ئەم دو وشە بچوکە
لە دمە لەرزاوەکەی
چاوەکانی ڤیرا دەدرەوشایەوە
ئەیویس توند قاچەکانی مینیەکەی بگرێ
پێی بڵێ کە نەڕوا
ئەو زۆر ئەترسێ ....
بەڵام ناکرێ
....
ناکرێ چونکە کەسی سێیەم بونی ھەیە
لێرەدا ....
شوگا لەگەڵ ھەنگاوەکانی سەیری ڤیرای دەکرد
تا دەرگاکە داخرا
لەگەڵ داخستنی دەرگاکە بێگومان
فرشتەیەکی جێماو ھەیە
ئەو ھەرگیز شایەنی ئەوە نەبو
ئەو نایەوێ ببێتە ھۆی خەمۆکی بۆ شوگا
بەراستی ئەستەمە مانەوەی ئەم ھەمو کاتە لە تاریکی
وە گەر ئازاریشی لەگەڵدا بێ
دلە لاوازەکەی تەنھا ئەوکاتە وزە وردەگرێ کە
ھەست بە لێدانی دڵی یۆنگی بکا ..
ــــ
قاچەکانی لەباوەش گرت فرمێسکەکانی زۆرتر دەبون لەگەڵ کم بونەوی دەنگی قاچی شوگا
تا دەنگەکە ون بو
ھەمو کات نزا دەکا زوتر گوێ بیستی بێ زوتر ھەنگاوەکانی بۆ لای ئەو بنێ
بەدەنگێکی زۆر بەرز ئەگری
تا ئازاری ناخی فرێباتە دەرەوە
ھەر جارێ بیەوێ ئاور باتەوە
ئاوێنە سادەکە دەکەوێتە پێش چاوانی
ئەوەنەی رق لەم ئاوێنەیە
ھەرکاتێ روخساری دەبینێ زیاتر رقی لە خۆی دەبێ
بۆچی خوا منی وا جوان دروست کردوە
....
ھاواری کرد
؛بۆچییی ...نەفرەت لەم جوانیە بێکەڵکەی من ...
بۆچی جوان منت دروست کرد ؟
نامەوێ جوان بم نامەوێ ....
بێھێز بو ئەو لەم ساتانە تەنھا پێویستی بە پاڵ کەوتنو داخستنی چاوی ھەیە تا
ساتی ئەوەی کە دلی دەوەستێ لە لێدان
ــــ
ئێوارەیە دیمەنی خۆر ئاوابون بیری ڤیرا دەکا
ئەوکاتەی بە حەزێکی زۆر رایدەکردە سەربانەکە تا چاوپێکەوتنی لەگەڵدا بکا
کاتژێر حەوتی ئێوارەیە
کورەکان خەریکی نان خواردن
دوای تەواو کردنی نان خواردن
لە ھۆڵەکە دانشتن
تەنھا ڤی نەبێ لەگەرماو بو
لەکاتێ لەژێر فشاری ئاوی رەشاشەکە
چاوەکانی داخستوە
زۆر بە ئارامی بیر لەوە دەکاتەوە
کە ئەمرۆ گوێ بیستی بو
پشتی دا لە کاشیەکەو ئاوەکە بە روخسارو سنگیدا دەکەوتە خوارەوە
دەتوانی ئێستا وەسفی بکەی بە
ھۆت ترین نێر لە جیھان ...
ꪜ :
بیرم لەوە دەکردەوە کە خۆزگە گوێ بیستی ئەمانە نەئەبوم
منیان سەرقال کردوە
چی ئەبێ گەر کوک بەمە بزانێ ؟ئایە شوگا باش دەبێ دوای ئەوە ؟چی لە ڤیرا کەم ؟
چی ئەگەر بەوەی زانی کە من لێم شاردۆتەوە ؟
ئەو برامە من ئەوە ئەزانم
بەڵام ئەو ھەڵەیە ...
خۆشەویستی بەزۆر ناکرێ
گەر بشکرێ ئەوا تا کۆتایی سەرکەوتو نابێ ...
ھەناسەیەکی وەرگرتو ئاوی رەشاشەکەی گرتەوە
بە دەستی قژە تەرەکەی بۆ دواوە برد
نزیکی ئاوێنەکە بویەوە سەیری کرد
ھەردو دەستی توند کوشی
؛ئێستا زیاتر رقم لێتە پارک ڤیرا
.....
چاوە ساردو ترسێنەرەکەی ڤی
پر بو لە رق و ترس
چاوەکانم داخست بەھیلاکیەوە
دەرگای گەرماوەکەی کردەوە
شۆک بو بەلام ھەوڵی شاردنەوەی دا
تا روبەروی پسیاری زیاتر نەبێتەوە
کوک لە سەر سیسەمەکە دانشتبو سەیری ڤی دەکرد
ڤی ؛کاکە ؟..چی ئەکەی لێرە ؟...
کوک؛دەمەوێ قسەت لەگەڵ بکەم ...
ڤی؛بڵێ ..
کوک؛بۆ نەھاتی بۆ خوانی ئێوارە ؟...
بە ساردیەوە لێی پرسی
ڤی دەستی خستە نێو قژی
؛چونکە گەدەم ھیچ نابا .....
بەلایدا رۆشت تاکو جل بێنێ لەنێو دۆڵابەکە
بەلام ھەر زو وەستێنرا لەلایەن دەستی کوک
سەری دانواند تا روخساری کوک ببینێ کە چاوەکانی زۆر ساردو جێی گومانن
کوک لەکاتێک شتێک لەناخیدایە
دەیەوێ بیھێنێتە دەرەوە
بەلام ئەو نازانێ ئەم شتە چیە
پسیاری کرد
؛ئەمرۆ شتێ رویداوە ...کەسێک بێزاری کردوی ...
ڤی؛نا چی روبدا ؟من باشم
؛باوەرت پێناکەم چاوکانت واناڵێن ...
ڤی؛ھیچ شتێ نیە دڵنیابە ....ئەبێ خۆم بگۆرم سەرمامە ...
کوک ھەڵسایەوە لەکاتێ قاتەکەی چاک کرد وە دەستی خستە سەر شانی ڤی برۆکانی بەرز کردەوە
؛باشە ...
وەرە دەرەوە دواتر ...
ــــــــــــــــــــــــــ
ڤیرا؛
پاڵ کەوتوم بە بێھێزیەوە بۆچی شوگا دواکەوت
زۆر زۆرم برسیە ....
توند ملوانکەکەی دایکمم گرت
؛دایکە ھێزم پێ بدە ...
لەپڕ دەرگاکە کرایەوە ..روناکیەکی زۆر ھاتە ژورەوە
بە دلخۆشی دانشتم
چاوەکانم تێکچون یان چی ؟
چاوەکانم خوراند کاتێ کردمەوە
دەرگاکە داخراو بو
سوێند دەخۆم تازە کرایەوە
چاوەکانم توند داگرت بە سەری پەنجەکانم دوبارە سەیری شوێنەکەم کرد
نەفرەت ھیچ دەرگایەکی کراوە نیە
فرمێسکەکانم کەوتن بە ھێواشی پاڵ کەوتمەوە دوبارە
؛دایکە سوێند دەخۆم من بینیم ..ئەو روناکیەم بینی
دەرگاکە کرایەوە ...
روناکیەک لە دواوەم ھەبو
چاوەکانم فراوان بون
نامەوێ ئاوری بۆ بدەمەوە
؛دایکە تۆ ئەو روناکیە دەبینی ..
بە چپەوە وتم ...
بە ھێواشی دانشتمو بە دەستەکانم خۆم راگرت
ئاوڕم بۆی دایەوە
ئای خوایە ئەمە چیە ؟!!!!.
ــــــــــــــــــــــــــ
ھەلەو چۆنن باشن؟
چۆن بو ؟
تکایە ڤۆت بکەن
خۆشم ئەوێن ...