پێش ھەمو شتێک ڤۆت بکە ئاقل
وە لەنێوان دێرەکان کۆمێنت بکە ♡︎
ʕ•ᴥ•ʔ
-----------------
ꕥ
ئەو ماچمی کرد
شۆک بوبوم
بە دەستم دورم دەخستەوە
کەچی ئەو بەھێزتر بو ....
ئای خوایە چی رودەدا
خۆم دا بەدەستەوە
وە ئەو زۆر بە بەھێزی منی کۆنترۆل کردبو
*وەک کەسێک کە ساتانێکی زۆر تامەزرۆبوبێ ...
دڵم خێرایی زیادی کردو جەستەم وەک
بورکان گەرم داھاتو رەق بوم __
چاوەکانم بە شۆکەوە کرابونەوە
جەستەم لەکارکەوت بۆ ئەو کارەی
دەی ڤیرا دوری خەوە چی بەسەر دەستەکانمدا ھاتون
ئەو بە نەرمی لێومی ئازاد کردن لەنێوان ددانیدا
وە بە دەستەکانی پاڵی بە شانم وەنا و سەیری چاوەکانی کردم بە قوڵی
شوگا؛سویتی ......
دوای ئەم وشەیە مێشکم کەوت
کەوت بۆ جیھانەکەی ترم
رابردو ئای ئەم وشەیە ئەم ماچە
یەکەم جاری من نیە
دیمەنێکی دوبارەیە
کشامەوە لەکاتێک ئارەقم کردو
وە ترساو بوم
پشتم بەر دیوارەکە کەوت
لەئەرزەکە دانشتم وە بە توندی سەرمم گرتبو
وەک شێت وشەکانم ئاراستەی خۆم دەکرد
ئێستا من دوبارە لە رابردو لەگەڵ شوگادا بوم
وە ماچمی کرد
نەخێر من ماچم کرد
وە ..وە نا نەخێر
وشەکەش ھی من بوە
ھەرگیز ھەرگیز نابێ من ئەوم خۆش بوێ
وە ئەوانە کاردانەوەی من بوبون
دلخۆشی ....زەردەخەنەی کراوە
دەنگی منە بەڵێ
ئەمانە دەنگی منننن ؟!!!!.
......
ئای خوایە سەرم
ئاھھھھھ....
شوگا؛ڤیرا ...ڤیرا تۆ باشی ....
؛ئاھ سەرم نااا ئەمانە درۆن دورکەوە لێم
ھەڵسامەوە بە گریانەوە وە ھاوارم دەکردو دەموت
؛ئەمە راستی نیە ...
چومە دەرەوە لە ژورەکە
لەوکاتە بەر سنگی ھۆپی کەوتم
ھۆپی شۆک بو کەمنی وا بینی
؛ڤیرا تۆ باشی ؟...
؛گەر لە ئێوە دور بم من زۆر باش دەبم
بە رقەوە وتم
رۆشتم بۆ ژورەکەی کوک
لە ئەرزەکە دانشتم
بیرم لە رابردوم دەکردەوە
من لە خۆشەویستیدا بومە لەگەڵ شوگا ؟!
ئەو رابردوی من دەزانی ؟!
ئەو بۆ ئەوەی بیرم بخاتەوە وای کرد ؟!
ئاھھ ئەو ماچمی کرد
...
دەستم کرد بە گریانێکی ھێمنانە
ناخۆشترین شت ئەوەیە کە کەسایەتی خۆتت بیرچێتەوە
ئەمەوێ بزانم چ کەسێک بوم
باش یان خراپ
من خۆشەویستی جینم یان شوگا؟
من بۆچی دو ھاورێم خۆش ویستوە ؟!
من کێم ؟!
ـ
گوێ بیستی دەنگی کوک بوم
کە دەیوت وەرە لەگەڵم
خۆم لەژێر سیسەمەکە شاردەوە
تەنھا کەسێکی لەگەلە
ئەو کەسە کێیە؟!
کوک ؛چی دەکەی لێرە ھم ؟
نامجون ؛بێگومان ئێرە کۆشکی منیشە وە بۆ بینینی براکەم لێرەم
کوک؛کامە برا ھا کە منو ڤی برای راستی تۆ نین بۆچی دێیت بۆ لامان ئێستا باوکم لێرە نیە تا بەیەکەوە بمان بەستێتەوە
نامجون ؛بۆ بینینی جین لێرەم ....
شۆک بوم
جین؟!
کوک؛جین ...چی وای لێکردی کەوا بیر بکەیەوە ئەو لێرە بێ
نامجون؛ئەو لێرەیە لەم کۆشکە
کوک دەستی کردە پێکەنین ؛ھھھ گەمژەیت یان چی؟
نامجون ؛جین زندوە وە ھاتوە تا تۆڵە بکاتەوە
وە لێرەیە لەم شوێنە
بیرت چو کە جین ھەمان نەخۆشی ڤێڵێنی گرتەوە
چونکە لە پەیوەندیدا بو لەگەڵی
کوک ؛نەخۆشیەکەی ڤێڵێن چی بو ؟
نامجون ؛خوێن مژ بو ....
شۆک بوم !
کوک ؛چییی...ڤێڵێن ...خوێن مژ بو ....
نامجون ؛بێگومان شوگاش توشی بو بەلام نازانم ئێستا چا ک بوە
کوک ؛ئەی بۆچی من پێیم نەدەزانی ....
نامجون ؛نازانم ...
کوک ئێخەی قەمیسی نامجونی گرت ؛چی دەزانی ھەر ئێستا پێمی بڵێ
نامجون ؛بەرامبەر بەوەی بھێڵی لێرە بمێنمەوە
کوک ؛باشە ...بیڵێ
نامجون ؛کەسایەتیە نوێکەی ڤێلێن ئەگەری ھەیە بگۆرێتەوە بۆ خوێن مژ ئەگەر شوگا ھێشتا بە خوێن مژی مابێتەوە
وە جین نەمردوە بەلکو خوێن مژێکە کە خۆی ون دەکاو ئازارتان دەدا وە
ڤیرا ئەو کەسەیە کە جین دەیەوێ تۆڵەی لێبکاتەوە
کوک ؛بۆچی ڤیرا چی کردوە ؟
نا؛نازانم ئەمە تەنھا جین دەیزانێ ...
شۆک بوبوم دەمم گرتبو تا دەنگ دروست نەکەم
بۆیە جین وا ئازارم ئەدا
ئەو دەیەوێ تۆڵەی چی لەمن بکاتەوە ؟!
ھی ئەوەی کە شوگام خۆش ویستوە ؟!
من ئەمرۆ شێت ئەبم
ژیانم بەشێکە لە ئالۆزی
ماندوم لە نەبونی کەسایەتی راستیم
...
نامجون ؛لەسەرمان پێویستە ڤیرا بپارێزین ...
کوک ؛بەڵام چۆن خۆ ئێمە ناتوانین جین ببینین ...
نامجون ؛رێگایەک ھەیە تا جین دورخەینەوە لێرە
کوک ؛چ جۆرە رێگایەک ...
؛ئێمە پێویستە یادەوەری ڤیرا بگەرێنینەوە
پێش ئەوەی ڤیرا ببێتە خوێن مژ
وە دەبێ بە پێی رابردو مامەڵەی لەگەڵ کەین
کوک ؛ھەرگیز ناھێڵم رابردوی بۆ بگەرێتەوە ....
نامجون ؛بەڵام گەرانەوەی رابردو بۆی باشترە چونکە لەوانەیە نەبێتەوە ئەو کەسەی کە ھەبو بەڵام گەر بێتو ببێتە خوێن مژ دوبارە ھەمان شت رودەدا
ھەمان روداو کە سالێنک بو
بەسەرمان دەھات ...
کوک لەسەر سیسەمەکە دانیشت
کەمێک ترسام
بەڵام ھەر زو نامجون رۆشت
وە کوک دەیوت
؛گەر بگەرێیتەوە رابردو من لەبیر دەکەیت
خۆشم ئەوێی نامەوێ لەدەستت بەم ......
ئاخخ جین گەر زندوی وەرە لام بیرتەکەم
کێشەکان چارە دەکەین
ئای خوایە من چی بکەم ....
کوک چوە دەست شۆرەکە
منیش لەژێر سیسەمەکە ھاتمە دەرەوە
تۆ بڵێی من ڤێڵێن بناسم ؟
ـــــــــــــــــــــــــ
ھەلەو چۆنن باشن
تو ڤۆتیش مابو بگاتە سەد بەس لەبەر کۆمەلە کەسێک پۆستم کرد خۆشمەوێن ...