~کۆتایی ڕاستەقینە~

1.1K 151 350
                                    

هانل:باوکە
جینان:جۆنگهۆ
~هەردووکییان بەوپەڕی و لاوازی و دەنگی لەرزیوەوە ناویان هێنا لەڕێگەی خوودی خۆیانەوە لە هەمان سات~
جۆنگهۆ(چاوەکانی پڕ لە فرمێسکی خۆشی بوون):گیانەکانی من
~هێندەی نەبرد لە چرکەیەکدا هانل وەک ڕەشەبایەک ڕایکرد و چرکەیەکی لەدەست نەدا بۆ ئەوەی لەباوەشی باوکی خۆی حەشار بات...
هەمووان بێدەنگ بوون و دەنگی گریانە بەرزەکەی هانل بوو لەکاتێکا بەتووندی و بەشێوەیەک کە چیتر هەرگیز نەیەوێت باوکی لێی دووربکەوێتەوە باوەشی لێدابوو وە دووبارە بانگی باوکی کردەوە بۆ ئەوەی بەتەواوی دڵنیابێت ئەوە ڕاستییە و خەونێک نییە(ئەپا)~
جۆنگهۆ(دەستی بە پشتی هانلا ئەهێنا):گیانی ئەپا
~هانل کاتێک بەتەواوی دڵنیابووەوە ئەوە خەونێک نییە بەبەردەوامی دەستی کرد بە دووبارە کردنەوەی ئەو وشەیە کە چەندین ساڵە تامەزرۆیە دووبارە بەکاریبهێنێتەوە:-(ئەپا...ئەپا...ئەپا)~
جۆنگهۆ:گیانی من
~هانل دەستەکانی توند تر کرد و بەدەنگی بەرز دەستی کردەوە بە گریان~
.
~دە خوولەک تێپەڕی لە بەوشێوەیە مانەوە تا لەکۆتاییدا هانل کەمێک هێمن بۆوە و جۆنگهۆ دەستەکانی بە لێواری شانەکانییەوە گرت و لە باوەشی خۆی دەریهێنا و بەزەردەخەنەوە تەماشای نێو چاوەکانی کرد و دواتر بە یەکێک لە دەستەکانی فرمێسکەکانی هانلی سڕی و دەستی کرد بە قسە کردن:-(کچە جوانەکەی من بووەستە لە ڕژاندنی فرمێسکەکانت تۆ چاوە جوانەکانی خۆت بینیوە چۆن سوور هەڵگەڕاون و هەڵئاوساون؟)،هەموو ئەم قسانەی بەوپەڕی سۆز و نەرمییەوە کرد لەکاتێکا چاوەکانی خۆی هێشتان
فرمێسکیان پێدا ئەهاتە خوارەوە~
هانل(بە دەنگێکی لەرزیو بانگی کرد):ئەپا
جۆنگهۆ:گیانەکەی من
هانل(دووبارە بەتوندی باوەشی لە جۆنگهۆ دایەوە):هەر بەڕاستی تۆ گەڕایتەوە لە گەشتەکە؟باشە تۆ ئەزانی چەند بیری وشەی«ئەپا»و بیری باوەشی تۆم کردبوو
جۆنگهۆ(دەستی بە پشتی هانلا ئەهێنا):تەواو شازادەخاتوونەکەی من تەواو ئەپا بۆ هەمیشە گەڕایەوە بۆ لای تۆ دڵنیابە چیتر هەرگیز جێتناهێڵم وە هەرکات ویستت ئەتوانی باوەشم لێ بەیت
هانل:تکایە با وابێت تکایە جارێکی کە جێم مەهێڵە تکایە
(بە گریانەوە تکای کرد)
جۆنگهۆ(کەمێک پێکەنی لەکاتێکا فرمێسکەکانی ئەهاتنە خوارەوە):تەنانەت گەر تۆش بتەوێت من ئەوە ناکەم
~چەند چرکەیەک بەبێدەنگی مانەوە تا جۆنگهۆ بێدەنگییەکەی شکاند~
جۆنگهۆ:کچەکەم(بە هێمنییەوە بانگی کرد)
هانل:نێ ئەپا(بە دەنگە لەرزیوەکەی وەڵامی دایەوە)
جۆنگهۆ:ئێستا ڕێگام ئەیەیت بڕۆمە لای ئوومات؟
(بەهێمنی لێی پرسی لەکاتێکا دەستی بە قژیا ئەهێنا)
هانل(لە جۆنگهۆ دوور کەوتەوە و تەماشای نێو چاوەکانی کرد):نێ ئەپا
~جۆنگهۆ هەردوو دەستی بە ڕوخساری هانلەوە گرت و بەهێمنی ماچی نێوچەوانی کرد و بەرەو جینانی تا ئێستاش شۆک بوو هەنگاوی نا کە لەگەڵ هەر هەنگاوێک چاوەکانی زیاتر پڕ لە فرمێسک ئەبوون لێدانەکانی زیاتر خێرا ئەبوون...
جۆنگهۆ لەبەرامبەر جینان وەستا لەگەڵ ئەو ئازارە گەورەیەی دڵی و هاوارکردنی ناخی بۆ لەباوەش گرتنی...
(جینان)،دوای هەوڵدانێکی زۆر لەکۆتاییدا توانی کەمێک هێز کۆبکاتەوە تا بە دەنگێکی لەرزیو ناوی بهێنێت...
جینان تەنها وەک پەیکەرێک لەجێی خۆی دانیشتبوو لەکاتێکا تەماشای نێو چاوەکانی ئەکرد بە چاوە سووربووەکانی و فرمێسکەکانی بەبەردەوامی بەشێوەیەکی سەربەخۆ ئەهاتنە خوارەوە~
جۆنگهۆ:جینان(دووبارە بە دەنگە لەرزیوەکەی ناوی هێنا)
*ئای چەند بیری ناوهێنانی کردبوو*
~جینان لەکاتێکا تەنها وەک پەیکەرێک تەماشای ئەکرد و فرمێسکەکانی بەشێوەیەکی خۆڕسک ڕێچکەیان گرتبوو ئەهاتنە خوارەوە توانی کەمێک هێز کۆ بکاتەوە تا لەگەڵ جەستە لەرزیوەکەی و لاوازی پێیەکانی هەستێتە سەرپێ،لەکاتێکا دەستەکانی وەک دەستی کەسێکی(١٠٠)ساڵان ئەلەرزین بەئەستەم توانی یەکێک لە دەستەکانی بەرز بکاتەوە بەرەو ئاڕاستەی ڕوومەتی جۆنگهۆ و دەست لە ڕوومەتی بدات...
لەگەڵ بەرکەوتنی سەری پەنجەکانی جینان بە ڕوومەتی جۆنگهۆ،جۆنگهۆ تووند چاوەکانی داخست بەهۆی ئەو تەزووە تووندەی بە جەستەیدا گەڕا...
جینان بەتەواوی دەستی بە ڕوومەتی جۆنگهۆوە گرت و لەگەڵ ئەوەی فرمێسکەکانی زیاتر بوون بە دەنگێکی کز و لەرزیو قسەی کرد:-(ئە..ئەوە هە..هەر بەڕاستی خۆتی؟)~
جۆنگهۆ(چاوەکانی کردەوە لەکاتێکا فرمێسکەکانی هاتنە خوارەوە زەردەخەنەی کرد):بەڵێ ئەوە منم سندووقی نهێنییەکان
جینان:چـ..چۆن شـ..شـ..شتی وا ئەکرێت؟
جۆنگهۆ:من هەموو شتت بۆ باس ئەکەم
~جینان تەنها بەبێدەنگی و بەبێ کاردانەوە مایەوە لەوکاتەدا بە هەزاران بیرۆکە بە مێشکیا هاتوچۆیان ئەکرد و بەهەزاران پرسیار لەنێو مێشکی بوون وە هەزاران هەستی جۆراوجۆر لەناخیا بەرجەستە بووبوو~
جۆنگهۆ(زەردەخەنەیەکی بەئازاری کرد و بەهێمنی باوەشی لە جینان دا):پارچەی چۆکۆلاتە زۆرم بیرکردبووی
~جینان هەستی بە پەستانێکی زۆر ئەکرد لەسەر و دڵ و مێشکی لەگەڵ کۆتایی هاتنی قسەکەی جۆنگهۆ پێش چاوەکانی ڕەش بوون و لەهۆش خۆی چوو...
جۆنگهۆ کاتێک هەستی بەقورسی جەستەی جینان کرد بەخێرایی گرتییەوە تاوەک نەکەوێت وە لەوکاتەیا سێهون و هانل و هیسۆنگ بەرە ئەوان ڕۆشتن~
هانل:ئو..ئووما
جۆنگهۆ:ئەو تەنها لەهۆش خۆی چووە سێهون تکایە لەسەر قەنەفەکە دایبنێ
~سێهون لەکاتێکا هێشتان لە شۆکێکی گەورەدابوو و پێی وابوو لەهەر چرکەیەک بێت ئەویش لەهۆش خۆی ئەچێت جینانی لەجۆنگهۆ وەرگرت و دوای ئەوەی دەستێکی خستە ژێر قاچەکانی و دەستەکەی دیکەی بۆ ژێر ملی و ئەوی هەڵگرت لەسەر قەنەفەکەی دانا و دواتر بە لاوازییەوە ڕوویکردەوە جۆنگهۆ~
جۆنگهۆ(بەرەو سێهون ڕۆشت و بەهێمنی باوەشی لێدا):هیۆنگ بیرم کردبووی
~سێهون تەنها بەبێ هیچ وشەیەک و هیچ جووڵەیەک مابۆوە و نەیئەزانی لەو خوولەکەدا پێویستە چی بڵێت و چی بکات~
.
.
.
~دوای(١٠)خوولەک~
~ئەو شوێنە گەورەیە بەتەواوی بێدەنگی دەستی بەسەرا گرتبوو هەمووان بەبێدەنگی دانیشتبوون سێهون لەسەر هەمان قەنەفەی جینان و هیسۆنگ و مینکیونگ لەسەر قەنەفەی بەرامبەر ئەوان و هانلیش لەکاتێکا قۆڵەکانی لە کەمەری باوکی ئاڵاندبوو و سەری خستبۆ سەر سنگی و هێشتان فرمێسکەکانی ئەهاتنە خوارەوە بەهێمنی کەسەر قەنەفە دوو کەسییەکە وە هاجوونی هەست پێنەکراو لەسەر قەنەفەیەکی یەک کەسی دانیشتبوو...
سێهون هەستی بە جووڵەیەک کرد لە جینانەوە و دوای ئەوەی تەماشای ئەوی کرد بینی خەریکە هێواش هێواش هۆشی دێتەوە هەر بۆیە هەستا و ڕۆشتە لای سەری و لەسەر زەوییەکە لەسەر چۆک دانیشت...
جینان چاوە بە ئازارەکانی کردەوە و دوای ئەوەی بۆ چەند چرکەیەک لە ڕوخساری سێهونی ڕووانی فرمێسکەکانی دووبارە بەشێوەیەکی خۆڕسک دەستیان کرد بە هاتنە خوارەوە و دواتر کاتێک چاوی بەوناوەدا گێڕا هانل و جۆنگهۆی بینی و چاوەکانی کەوتنە نێو چاوەکانی جۆنگهۆ و بەچاوێکی شەرمەزاری لە جۆنگهۆی ئەڕوانی~
جۆنگهۆ(بەهێمنییەوە قسەی بۆ جینان کرد):بەوشێوەیە تەماشام مەکە دڵنیابە هەموو شتێک باشە(کەمێک وەستا)،ئەتوانی گوێم بۆ بگری و باسی هەموو ڕاستییەکانت بۆ بکەم
~جینان بەئازارەوە خۆی ڕاست کردەوە و لەسەر قەنەفەکە دانیشت و لەکاتێکا سەری داخستبوو سەری بەمانای بەڵێ هەژاند~
جۆنگهۆ:کەواتە کچەکەم و سێهون ئێوەش گوێم بۆ بگرن
~هانل چاوەکانی کردەوە و خۆی ڕاست کردەوە و وە سێهونیش هەستا و کەمێک لەولای جینانەوە دانیشت و تەماشای جۆنگهۆی ئەکرد~
جۆنگهۆ(بەبێ هیچ کاردانەوەیەک لەسەر ڕوخساری دەستی بە قسە کرد):من هەموو شتتان لەسەرەتاوە بۆ باس ئەکەم وە سەرەتای ئەم باسە لە ڕۆژی ڕووداوەکە دەست پێ ئەکات ئەو کاتەی منداڵەکەمان ڕزگار کرد و ئۆتۆمبێلەکە لەمنی یا لەڕاستیدا من تەنها تا ئەوێم لەیادە کە چەند شتێکم بە سێهون وت و دواتر لەهۆش خۆم نەمام وە کاتێک بەهۆش هاتمەوە جینان و سێهون و پزیشکێک لەلای من بوون وە ڕێک لەو چرکەساتەدا شتێک بە مێشکی مندا هات ئەو کاتەی من قسەکانم بە سێهون وت بەتەواوی پێم وابوو تەواو ئەوە کۆتایی منە بەڵام کاتێک هۆشم هاتەوە ئەوە زۆر سەرسوڕماوی کردم وە کاتێک سێهون و جینانم بینی ئەوە وای لێکردم ئەو شەوەم بەبیر بێتەوە کە خاتوو کانگ و بەڕێز چۆی بانگی جینانیان کرد تا باسی بابەتی هاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ بکەن ئەو شەوە لەکاتی گەڕانەوە من ئێوەم لەلێواری ڕووبارەکە بینی وە ویستم بێم بۆلای جینان بەڵام دواتر وەک ئەوەی کەسێک من بووەستێنێت وەستام کاتێک گوێم لێبوو دەستان کرد بە قسە کردن وە من هەموو قسەکانتانم بیست و درکم بەوە کرد هێشتان چەند لە هەموو شت زیاتر یەکدیان خۆشئەوێت و بەڵام ناچارن بە قسەکانیان هێندەی خۆشەویستییان ئازاری یەکدی بەن وە هەر خۆی من لە شەوی هاوسەرگیری بۆ یەکەم جار ئەوەم بۆ دەرکەوت و تەنانەت هەربۆیەش بە جینانم وت«با جیاببینەوە تەواو تۆ بەڵێنەکەی خۆتت بردە سەر»،بەڵام ئەو قایل نەبوو چوونکە ئەو نەیویست ئەو بەڵێنە بشکێنێت کە بە منی داوە هەر بۆیە لەژووری نەشتەرگەری ئەوە بە مێشکی مندا هات گەر من بمرم لەکۆتاییدا جینان و سێهون هاوسەرگیری ئەکەن وە سەبارەت بە هانل ئەوە زۆر خەمی بەمندا بەڵام دڵنیابووم کە سێهون خۆشەویستی تەواو بە ئەو ئەبەخشێت وە لەڕاستیدا هەر خۆی من بەنیازبووم دوای ماوەیەک بەمشێوەیە بگەڕێمەوە لاتان
سێهون:ئە..ئەی چی دەربارەی ئەوەی دووبارە دڵت وەستا؟
هاجوون:لەڕاستیدا ئەو پزیشکەی ئەو ڕۆژە لە ژووری نەشتەرگەرییەکە بوو من بووم کاتێک جۆنگهۆ خوێنی هەڵهێنایەوە بەتەواوی دڵنیابوومەوە کە ژیانی بەتەواوی لەژێر مەترسی دەرچوو چوونکە هەر لەسەرەتاوە ئەو بەهۆی ئەو خوێنانەی لە نێو دەمارەکانی جەستەی پەنگی خواردبۆوە هاتوچۆی خوێن لە جەستەی وەستابوو وە ئەوەش وایکرد دڵی لەکار بووەستێ بەڵام هەڵهێنانەوەی خوێنەکە وایکرد چیتر ئەو باشببێتەوە وە کاتێک من بینیم دووبارە دڵی لەلێدان وەستا دڵنیابووم جۆنگهۆ ئەوەی بە مەبەست کرد هەربۆیە هاوارم کرد تا ئێوە لە ژوورەکە بڕۆنە دەرەوە دوای ئەوەی ئێوە ڕۆشتن من ڕۆشتمە لای جۆنگهۆ و ماسکەکەم لابرد و ئەو منی ناسییەوە وە پرسیارم لێ کرد بۆ ئەوەی کردووە؟وە جۆنگهۆ هەموو شتێکی بۆ باس کردم و داوای لێکردم کە یارمەتی بەم وە چیتر هەموو شتەکانم ڕێکخست و جۆنگهۆم بە نهێنییەوە گواستەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تایبەت و دوای ئەوەی بەتەواوی چارەسەری وەرگرت من و ئەو بەیەکەوە هەر لە سیئۆل ماینەوە بەڵام بەبێ ئەوەی کەس بزانێت و وە ناچاربووم ئەو چەند ساڵە ئاگاداری جۆنگهۆ بم چوونکە ئەو کێشەی بۆ دروست بووبوو لە بۆڕی هەناسەی وە لەهەمان کات من ئاگاداری چرکە بە چرکەی ئێوە بووم
جۆنگهۆ(تەماشای هانلی کرد):وە ئەو ڕۆژەش ئەوە من بووم کە لەگەڵ مینکیونگ وەستابووم هاجوون پێی وتم کەوا هیسۆنگ نزیکترین هاوڕێی تۆیە و تاکە هاوڕێی قوتابخەنەتە هەر بۆیە من لەگەڵ هیسۆنگ قسەم کرد و هەموو شتم بۆ باسکرد و داوام لێکرد ئاگاداری تۆ بێت و هەمیشە هەموو هەواڵێکی تۆ بە من بدات وە کاتێک ئەو بە منی وت مینکیونگت خۆش ئەوێت من لەگەڵ مینکیونگ قسەم کرد وە ئەو ڕۆژەشی کە لەگەڵ هیسۆنگ شەڕت کرد من بۆ ئەوە لەگەڵ مینکیونگ قسەم کرد تا پێی بڵێم زۆری نەماوە و من ئەمەوێ بگەڕێمەوە وە ویستیشم تۆ ببینم بەڵام ئەوەبوو تۆ هەستت بە من کرد و هیسۆنگیش ناچار بوو تۆ بووەستێنێت هەربۆیە چیتر لەو تووڕە مەبە
~هانل تەنها بە سەرسوڕماوی تەماشای هیسۆنگی ئەکرد و لەناخەوە بەتەواوی پەشیمان بوو بۆ ئەو قسە ناخۆشانەی بەئەوی کردووە~
جینان(بە دەنگە کزەکەی قسەی کرد):جۆنگهۆ ئەتوانین بەتەنها قسە بکەین؟
جۆنگهۆ(زەردەخەنەی کرد):بێگومان
~جینان بەبێ ئەوەی هیچ شتێک بڵێت هەستایە سەرپێ و بەرەو چێشتخانەکە هەنگاوی نا و دواتریش بەرەو باخچەی پشتەوە و لەوێ لەگەڵ جۆنگهۆ بەرامبەر یەکدی وەستابوون و تەماشای نێو چاوەکانی یەکدیان ئەکرد~
جۆنگهۆ:ناتەوێ هیچ بڵێیت؟
جینان:هیچ شتێک ماوە بۆ وتن؟تۆ بەبێ ئەوەی بیر لەو ئازارە بکەیتەوە کە بە من و کچەکەمانت چەشت ئەو بڕیارەت تەنها لەڕێگەی خوودی خۆتەوە دا و منی گەمژەش ئێستا ئەمەوێت بڕۆمە ناخی زەوی و بۆ هەمیشە نەمێنم تاوەک لەو شەرمەزارییە ڕزگارم ببێت
جۆنگهۆ:هەرگیز پێویست بەشەرمەزاری ناکات وە دڵنیابە من تەنها هەموو شتێکم بۆ دڵخۆشی تۆ و کچەکەمان و خۆم کرد وە هەموو شتێک وەک ئەوەبوو کە من ویستم(لە کۆتایی قسەکانی زەردەخەنەی کرد)
جینان(هاواریکرد):واتا ئێستا دڵخۆشیت کە لەگەڵ سێهون هاوسەرگیریم کردووە و منداڵمان هەیە؟باشە چۆن ئەکرێت دڵخۆش بیت؟بۆچی دڵخۆشیت بۆچی تووڕە نیت لێم؟بۆچی پێم ناڵێیت پێویستە شەرمەزار بم؟
جۆنگهۆ(زەردەخەنەی کرد):تەنانەت گەر خۆت داوات بکردایە لێم جیاببیتەوە هێشتان زەردەخەنەم بەڕووتدا ئەکرد و زیاتریش خۆشم ئەویستی دڵی من هەمیشە بۆ تۆ لێ ئەیات دڵنیابە گەر بزانم مردنی من تۆ دڵخۆش ئەکات چرکەیەک لەدەست نادەم بۆ ئەوەی بمرم
جینان(هاواریکرد):بۆ پێت وایە کەسێکی هێندە خراپ بم مەرگی تۆ دڵخۆشم بکات باشە تۆ ئەزانی چیم لێهات لەدوای تۆ تەنانەت تا ئەمڕۆش کە گوێم لەناوت ئەبوو دڵم ئازاری بۆ ئەهات و هەستم بە شەرمەزاری ئەکرد(دوو هەنگاو لە جۆنگهۆ نزیک بۆوە و ئەیکێشا بە سنگیا)تۆ کەسێکی زۆر خراپی جیۆن جۆنگ هۆ زۆر ڕقم لێتە بەڕاستی ڕقم لێتە چۆن بوێری ئەوە ئەکەیت ئەو کارە خراپە لەگەڵ من بکەیت باشە هەرگیز بیرت لەو دڵە نەفرەتییەی من نەکردەوە باشە بیرت نەکردەوە من چەند لەگەڵ تۆ ڕاهاتبووم
~جۆنگهۆ لەگەڵ هەر وشەیەکی جینان زیاتر دڵی ئەگوشرا و بەتووندی ئەوی ڕاکێشا بۆ باوەشی و بوتووندی باوەشی لێدا~
جینان(بەگریانەوە هاواری ئەکرد):ڕقم لێتە گەمژەی بێمێشک ڕقم لێتە
~(١٠)خوولەک بەوشێوەیە تێپەڕی کە جینان وەک منداڵێک دەستەکانی لە کەمەری جۆنگهۆ تووند کردبوو بە دەنگی بەرز ئەگریا وە جۆنگهۆش تووندی باوەشی لێدابوو بەبێدەنگی ئەگریا...
جۆنگهۆ بەهێمنی لە جینان دوورکەوتەوە و هەردوو دەستی بە ڕوخسارییەوە گرت و بە پەنجە گەورەی دەستی فرمێسکەکانی ئەسڕی و لەکاتێکا فرمێسکەکانی خۆی ئەهاتنە خوارەوە دەستی کرد بە قسە کردن:-(تەواو تەواو پارچە چۆکۆلاتەکەی من فرمێسکە جوانەکانت مەڕێژە ئەو فرمێسکانەی تۆ هێندە تایبەتن هەر یەکێکیان ئەڵماسێکە دەی بووەستە لە ڕژاندنیان)~
جینان(بە گریانەوە ناوی هێنا):جۆنگهۆ
جۆنگهۆ:گیانی جۆنگهۆ
جینان:من زۆر زۆر زۆر داوای لێبووردن ئەکەم سوێند ئەخۆم هەمیشە لەنێو مێشک و بیرکردنەوەکانم بوویت ئێستاش ئەو چەپکە گوڵەم ماوە کە ویستت بۆ منی بهێنیت وە ماڵەکەمان بەتەواوی وە خۆی ماوە بەڵام من تەنها لەبەر هانل بوو لەگەڵ سێهون هاوسەرگیری بکەم
جۆنگهۆ(سەری بەمانای ڕەتکردنەوەی قسەکانی هەژاند):هەرگیز بەوشێوەیە قسە مەکە دڵنیابە من خۆم ویستم ئەوە ڕووبدات وە دڵخۆشم کە ڕوویدا وە من هەمیشە باوەڕم بە خۆشەویستی تۆ هەبووە پێویست ناکات بەوشێوەیە قسە بکەیت
جینان(قۆڵەکانی لە ملی جۆنگهۆ ئاڵاند و تووند باوەشی لێدا):ئێستا من چی بکەم؟
جۆنگهۆ(دەستەکانی بە پشتی جینانا ئەهێنا):تۆ تەنها دڵخۆشبە و زەردەخەنە بکە ئەوە هەموو شتە بۆ من
.
.
.
هانل:ئەپا
جۆنگهۆ:گیانی ئەپا
هانل:گەر ئێستا من چاوەکانم دابخەم و بنووم کاتێکیش چاوەکانم ئەکەمەوە و بەخەبەر دێم هێشتان تۆ لەلای منیت؟
جۆنگهۆ(زەردەخەنەی کرد):بێگومان گیانەکەی من تەنانەت هەمیشەش لەلای تۆم
هانل:زۆر سوپاس ئەپا زۆر سوپاس کە گەڕایتەوە لای من
جۆنگهۆ:زۆر سوپاس کچە جوانەکەی من کە باوکت لەیاد نەکرد و بەرگەی هەموو ئەو ئازارانەت گرد کە باوکت بە تۆی بەخشی وە ئاگاداری دایکت بووی
هانل:هەرگیز تۆ هۆکاری ئازاری من نەبوویت بۆ هەمیشە خۆشم ئەوێی باشترین ئەپا
جۆنگهۆ:بۆ هەمیشە خۆشم ئەوێی باشترین کچەکەم
.
.
.
.
~دوای هەفتەیەک~
~هەمووان لەسەر مێزی نانخواردنی بەیانی دانیشتبوون و نانیان ئەخوارد~
هانل:دایکە
جینان(زەردەخەنەی کرد):گیانەکەم
هانل:ئەمەوێ شتێکت پێ بڵێم
جینان:بەڵێ گیانەکەم
هانل:بەڵام تکایە نیگەران مەبە(بە نیگەرانی وتی)
جینان:کچەکەم چیت ئەوێ بیڵێ
هانل:لەڕاستیدا دایکە ئەمەوێ بڕۆم لەگەڵ ئەپام بژیم
~قسەکەی هانل وایکرد جینان و سێهون و سۆلنان شۆک ببن~
جینان:بـ..بەڵام بۆ کچەکەم؟
هانل:دایکە تەماشا بکە من گەر بتوانم هەموو ڕۆژ سەردانتان ئەکەم وە گەر تۆ و باوکم هەرکات ویستتان من ئەتوانم بێم و لەلاتان بمێنمەوە بێگومان ژوورەکەم لێرە هەر ئەمێنێت بەڵام تەنها من زۆر بیری ماڵە کۆنەکەمان و ئەپامم کردووە هەم نەکرێت ئەپام بەتەنها لەو ماڵە گەورەیە بۆ تا هەتایە بمێنێتەوە(بەو پەڕی ڕاستگۆییەوە هەموو شتێکی باسکرد)
جینان:ئەوە ویستی کۆتایی تۆیە کچەکەم؟
هانل:بەڵێ دایکە
جینان(هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و زەردەخەنەی کرد):کەواتە کێشە نییە ئەتوانی هەرچی بکەیت کە دڵت ئەیەوێ
هانل(زەردەخەنەی کرد):زۆر سوپاس دایکە،(تەماشای سێهونی کرد)ئەی تۆ چی ئەڵێیت باوکە تۆ ڕێگەم ئەیەیت؟
سێهون(دەستی بەسەری هانلا هێنا و زەردەخەنەی کرد):هەرچی تۆ بتەوێت کچەکەم بەڵام وەک خۆت وتت هەرکات ویستمان پێویستە بگەڕێیتەوە هەر بەڕاستی ئێمە لە دووری تۆ ڕانەهاتووین هێشتان هیچ نەبووە من بیرت ئەکەم(لە کۆتایی قسەکانی لێوی شۆڕکرد)
هانل(هەستا و باوەشی لە ملی سێهون دا):بێگومان وا ئەکەم هەر کات باوکم ویستی دێمەوە و لەلای ئەو ئەبم وە لەبەرامبەردا باوکم چیرۆکی بەر لە خەوتنم بۆ ئەڵێت
~هەمووان کەمێک پێکەنین~
سێهون:بێگومان وا ئەبێت
*ئەو پەیوەندییەیانم خۆش ئەوێت*
هانل(لە سێهون دوورکەوتەوە و جانتاکەی لەسەر زەوییەکە هەڵگرت):دەی دەی گەر هیچتان ناوێت من ئەڕۆم پێڵاوەکانم لەپێ ئەکەم ئێستا ئەپام دێت
جینان:تەنها ئاگاداری خۆت بە شیرینەکەم
~هانل دوای ئەوەی سێهون و جینان و سۆلنان و جیهونی ماچکرد بەرەو دەرگای سەرەکی ڕۆشت و کالەکانی لەپێ کرد بەبێ ئەوەی قەیتانەکانی دابخا و دواتر دەرگاکەی کردەوە و پێی وابوو دوای چەند خوولەکێک جۆنگهۆ دێت بەدوایدا بەڵام کەمێک سەرسوڕماو بوو کاتێک هیسۆنگی بینی...
هیسۆنگ بەزەردەخەنەوە چەمایەوە و لەکاتێکا قەیتانەکانی بۆ هانل ئەبەست دەستی کرد بە قسەکردن:-(باوکت پێی وتم ئەمڕۆ من بێم بەدواتا تا بتوانین کەمێک قسەش بکەین هەفتەیەک ئەبێت هێندە قسەمان نەکردووە)،دوای ئەوەی قەیتانەکانی بەست هەستایەوە~
هانل(بەهێمنی باوەشی لە هیسۆنگ دا):ببورە زۆر داوای لێبووردن ئەکەم بەڕاستی من زۆر گەمژە بووم و ڕێگەم نەدا هیچ شتێک ڕوون بکەیتەوە هیسۆنگا تۆ ئەتوانی لە منی گەمژە خۆشببیت؟
هیسۆنگ(زەردەخەنەی کرد و باوەشی لێدایەوە):ئای خۆ مەبەستم نەبوو ئەو قسانە بکەی هەرخۆی پێویستە من داوای لێبووردن بکەم بەڵام هەر بەڕاستی لەو ساتەدا هیچ هەڵبژاردەیەکی کەم نەبوو
هانل(لە هیسۆنگ دوورکەوتەوە):باشە باشە دەی با واز لەو قسانە بهێنین نامەوێ خەمبار ببین ئێستا هەموو شتێک باشە(چرکەیەک وەستا)خۆشمەوێی هیسۆنگا
(بە دەنگێکی کەمێک بەرز کۆتا بەشی قسەکانی کرد)
هیسۆنگ(کەمێک پێکەنی و دەستی بە پشتی سەری هانلا هێنا):هەروەها منیش خۆشم ئەوێی هانلی بچکۆلانە
~ئەو دەنگە وایکرد هەردووکیان ڕووبکەنە ئاڕاستەکەی کاتێک هات و لەتەنیشت هانل وەستا و وتی:-(منیش هەردووکتانم خۆشئەوێت بچکۆلانەکان)~
هیسۆنگ(کەمێک پێکەنی):یاهـ تەنها بڵێ هانلت خۆش ئەوێت گەر نا من ئەکوژێت لەبەر ئەوەی خۆشەویستییەکەیت لەگەڵ من دابەش کردووە
هانل(چاوی لە هیسۆنگ تیژ کردەوە):بێگومان گەر بەوشێوەیە قسە بکەیت ئەتکوژم
مینکیونگ(کەمێک پێکەنی و باوەشی لە هانل دا):بێگومان خۆشەویستی هانل جیاوازە
هانل(شەرمی کرد):مینکیونگا
مینکیونگ(زەردەخەنەی کرد):نێ
~هانل هیچی نەوت و تەنها بەشەرمەوە زەردەخەنەی ئەکرد~
هیسۆنگ:لەکۆتاییدا هانلیش فێری شەرم کردن بوو ئایـــ خوایە
هانل:یا بێدەنگ بە
مینکیونگ(ماچی ڕوومەتی هانلی کرد و دواتر لێی دوورکەوتەوە و دەستی گرت):بڕۆین؟
~هانل تەنها سەرسوڕماو بوو~
هیسۆنگ:بابڕۆین
(ماچی ڕوومەتەکەی دیکەی هانلی گرت و دەستەکەی کەی گرت)
~هانل کەمێک پێکەنی و لەگەڵ هیسۆنگ و مینکیونگ دەستی کرد بە ڕۆشتن بۆ قوتابخانە~
.
.
.
~کاتژمێر(٦)ی سەر لە ئێوارە~
سۆلنان:ئوونی واتا ئێستا هەر بەڕاستی جێمان ئەهێڵی؟
(بە خەمباری پرسی)
هانل(دەستی بە لێواری شانی سۆلنانەوە گرت):خۆشەویستەکەم من جێتان ناهێڵم دڵنیابە هەرکات ویستتان سەردانتان ئەکەم و هەم تۆش پێویستە بێیت و لای من بمێنیتەوە(بە زەردەخەنەوە وەڵامی دایەوە)
جیهون:نوونا هەر لە ئێستاوە بیرت ئەکەم(بە خەمباری وتی)
هانل(باوەشێکی کورتی لە جیهون دا):دڵنیابە بەبەردەوامی یەکدی ئەبینینەوە شیرینەکەم
جینان(بەدەنگێکی کز قسەی کرد):ئاگاداری خۆت بە کچە جوانەکەم
هانل(زەردەخەنەی کرد):بێگومان وا ئەکەم دایکە گیان
سێهون(ماچی ڕوومەتی هانلی کرد):ئاگاداری خۆتبە
هانل(کەمێک پێکەنی):ئای خوایە ئەوە ئێوە بۆ وا ئەکەن خۆ ناچم بۆ وڵاتیکی کە تەنها ئەڕۆم و لەگەڵ باوکم ئەژیم و هەموو ڕۆژ گەر کرا سەردانی یەکدی ئەکەین باشە گەر هاوسەرگیری لەگەڵ مینکیونگ بکەم و درەنگ درەنگ ببیننەوە ئەو کات چی ئەکەن؟
(بەشی کۆتایی قسەکانی بە زۆرزانی کرد)
سێهون(کەمێک پێکەنی):یاهـ جا کێ ئەڵێت ئێمە تۆ ئەدەین بە مینکیونگ؟
هانل(برۆکانی لێکدا):بــــاوکە
جینان(کەمێک پێکەنی):بۆ پێت وابوو ئێمە بە مینکیونگ قایل ببین؟(برۆیەکی بە مانای پرسیار بەرز کردەوە)
هانل(چاوەکانی لە بێبڕواییا کرایەوە):تکایە ئەوە لەگەڵ من مەکەن
~هەمووان بە کاردانەوە مناڵانەکەی هانل دەستیان کرد بە پێکەنین~
سێهون(هانلی بۆ باوەشی ڕاکێشا):دڵنیابە هەموو شت ئەکەین بۆ دڵخۆشی تۆ دڵخۆشی تۆ دڵخۆشی ئێمەشە
هانل:بێگومان هەر بۆیەش هاوسەرگیری لەگەڵ مینکیونگیش ئەکەم
سێهون(هانلی لە باوەشی دەرهێنا):تەماشا چۆن لە منداڵێکی گرینۆکەوە بوو بە کچێکی لووت بەرز!!
هانل(دەستی کرد بە بۆڵە بۆڵ):ئێ هەمووی بەهۆی ئێوەوەیە ئەتانەوێت من شێت بکەن
~هەمووان دووبارە پێکەنین~
.
.
.
.
~دوای(١٣)ساڵ~
وۆنهیون(بە هاوار هاوارەوە بۆ باوەشی جینان ڕایکرد):داپیرە...داپیرە باپیرم ئەیەوێت من بخوات
(دوای تەواو کردنی قسەکەی بەخێرایی خۆی هەڵدایە باوەشی جینانەوە)
جینان(چاوی لە سێهون بز کردەوە کە بەرەو ئەوان ئەهات و دەستەکانی تا ئاستی ڕوومەتی بەرز کردبۆوە و وەک چنگی پشیلەی لێکردبوو):یا سێهون چەند جار پێم وتی ئەو منداڵە مەترسێنە
سێهون(بە پێکەنینەوە لە تەنیشت جینان دانیشت):من کوا ترساندوومە ئێمە تەنها یاری ئەکەین
وۆنهیون:نەخێر باپیرە تۆ ویستت من بخۆیت
~سێهون دووبارە دەستەکانی وە چنگی پشیلە لێکردەوە و بەخێرایی ڕوخساری لە وۆنهیون نزیک کردەوە و دانەکانی لێکدا کە وایکرد وۆنهیون هاوارێکی بەرز بکات و تووند باوەش لە ملی جینان بات وە دواتر سێهون دەستی کرد بە پێکەنین~
جینان:یا ڕۆلەکەم مەترسە من هەرگیز ناهێڵم ئەو تۆ بخوات
سێهون:تەنانەت ئەتوانم تۆش بخۆم
وۆنهیون:نەخێر هەرگیز من ڕێگا نایەم داپیرەم بخۆیت
(وەک پیاویکی پێگەشتوو قسەی کرد)
~دەنگی هانل وایکرد ئەو سییانە ڕووبکەنە ئاڕاستەکەی کاتێک لەگەڵ جیهون و سۆلنان و مینکیونگ و جۆنگهۆ گەڕانەوە و سەری لەسەر قاچەکانی سێهون دانا و ئەوانی کەش لە بەرامبەریان لەسەر ئەو پارچە ڕاخەرەی سەر ئەو فریزە نەرمە دانیشتن،(باوکە،دایکە خۆزگە ئێوەش ئەهاتن بەڕاستی ئەو درەخت و سەوزاییانە دیمەن و کەش و هەوایەکی زۆر ئارام بەخشیان هەیە)~
سێهون:واتا ئێرەت بەدڵ بوو؟
هانل:بە دڵنیاییەوە چیتر زوو زوو دێین بۆ ئێرە
جینان:لەڕاستیدا هەر خۆی باوکیشت زوو زوو من ئەهێنێت بۆ ئێرە
هانل(هەستایەوە و دانیشت):چـــی؟!؟ئەی بۆ چەنێکە منت نەهێناوە باوکە؟
جۆنگهۆ:ئەوە نییە ئێستا هاتی
سێهون(کەمێک پێکەنی):کاتێک بۆ یەکەم جار جینانم هێنا بۆ ئێرە هەمان پرسیاری کرد وە هەمان وەڵامم دایەوە
سۆلنان:دایکە یەکەم جار کەی بوو لەگەڵ باوکم هاتی بۆ ئێرە؟
جینان(کەمێک وەستا و بیری کردەوە):پێم وابێت«٣٥»ساڵ بەر لە ئێستابوو بەڵێ«٣٥»ساڵ بەر لە ئێستا بوو ئەو کات ئەو«٢٣»ساڵ بوو وە من«٢١»
جیهون:واااهـ ماوەیەکی زۆر بەر لە ئێستایە
سێهون(زەردەخەنەی کرد):وا ئەزانم دوێنێیە کاتێک هاتین و نانی بەیانیمان لێرە خوارد وە بەزۆر هەموو خواردنەکەم دا بەدایکت چوونکە ئەو هیچی نە ئەخوارد
جینان(برۆکانی لێکدا و تەماشای سێهونی کرد):بەڵێ بەڵێ بەزۆر ئەو هەموو خواردنەت کرد بە دەمی منەوە
سێهون(کەمێک پێکەنی):یاهـ لەبری سوپاسم بکەیت ناڕەزایی دەر ئەبڕی؟
جینان(کەمێک پێکەنی):نەخێر هەرچۆنێک بێت ئەو ڕۆژە بەهۆی منەوە لەسەر سەهۆڵەکە کەوتی وە بەهۆی تۆوە ئەو کوڕە جوانەم بینی و دەستی گرتم و یارمەتی دام تەنانەت وتی هەر کاتێک کە ویستم ئەتوانێت ڕاهێنانم پێ بکات
سێهون:یا تەماشا بکەن داپیرە باسی چی ئەکات
~هەمووان کەمێک پێکەنین~
مینکیونگ:سەیر نییە کە هانلیش بەتەواوی کچی دایکی خۆیەتی
هانل:مەبەستت چییە؟
مینکیونگ:هەموو ڕۆژ بە من ئەڵێیت کەوا ئەو شازادەیە نەبووم کە تۆ هەمیشە باست کردووە و بەتەواوی جیاوازم لەگەڵ ئەوەی تۆ ویستووتە بەڵام هێشتان خۆشت ئەوێم
جۆنگهۆ(کەمێک پێکەنی):لەڕاستیدا پێم وایە هەمووان سەرسوڕماو بووین کاتێک زانیمان هیسۆنگ نا بەڵکو هانل تۆی هەڵبژاردووە چوونکە هیسۆنگ بەتەواوی ئەو کەسە بوو کە هانل باسی ئەکرد بەڵام دواتر کاتێک تۆمان بینی تۆ بەتەواوی ئەو کەسە بوویت کە بەپێچەوانەی باسکردنەکان و خواستەکانی هانل بوویت
هانل:لەڕاستیدا تەنها بابەتەکە ئەوەبوو من سەرسامی کەسایەتی شازادەی شانشینی کەشخەیی بووم لەکاتێکا نەمبینیبوو بەڵام کاتێک شازادەی شانشینی کەشخەیی و شازادەی شانشینی کیوتیم بینی دڵم شازادەی شانشینی کیوتی هەڵبژارد تاکە جیاوازی ئەوەیە
سۆلنان:واتا ئەویش هەر شازادەیە؟
هانل:نەک تەنها شازادە ئەو خاوەنشکۆ و یەکێک لە پلە بەرزترین و تایبەتترین کەسەکانی دڵمە
جۆنگهۆ(بەشێوەیەکی دراماتیکی لێوی شۆڕکرد):ئەی من؟
هانل:یاهـ باوکە گەر هەمووان ئەو پرسیارە بکەن پێویست ناکات تۆ بیکەیت چوونکە تۆ لەهەمووان باشتر ئەزانیت چ گرنگییەک و تایبەتییەکت هەیە لە ژیانم
جۆنگهۆ(کەمێک پێکەنی):بێگومان ئەزانم
وۆنهیون(ڕۆشتە باوەشی جۆنگهۆ قۆڵەکانی لە ملی ئاڵاند):منیش باپیرەم خۆش ئەوێت و بۆم گرنگ و تایبەتە
جۆنگهۆ(زەردەخەنەی کرد و ماچی ڕوومەتی کرد):منیش بەهەمان شێوە نەوە جوانەکەی خۆم خۆش ئەوێت و زۆر زۆریش بۆم تایبەتە
~هەمووان زەردەخەنەیان کرد~
جینان:واهـ ئەوە ئەوان چییان لێهات هێشتان نەگەشتوون؟
~دەنگی سوهی وایکرد هەمووان ڕووبکەنە ئاڕاستەکەی کاتێک وتی:-(هەمووان هاتین)~
~هەمووان بریتی بوون لە سوهی و یۆنگجوون و کچ و کوڕکەیان،یۆنسوو و بیۆنگ و دوو کچەکەیان،جانگی و هاوسەرەکەی و کوڕەکەیان،هۆدۆنگ و هاوسەرەکەی و سێ منداڵەکەیان،دایک و باوکی سێهون،دایکی جینان و بەڕێز چۆی،هاجوون و هاوسەرەکەی و دووانە کچەکەیان،وە هۆکیون~
.
.
.
~دوای کاتژمێرێک~
سێهون(ڕۆشت لە تەنیشت جینان دانیشت):هێشتان لە بەرزایی ئەترسی کەواتە بۆ لەم لێوارە دانیشتووی؟
جینان(دەستی سێهونی گرت):ئەوەتا تۆ لەلامیت کەواتە بۆ بترسم
سێهون(دەستی جینانی گوشی):کەواتە دڵنیابە من بۆ هەمیشە لەلات ئەبم
جینان(سەری خستە سەر شانی سێهون):هیچ گومانێکم نییە وەک ئەوەی کردووتە
~سوهی لەکاتێکا دەستی جۆنگهۆی گرتبوو ڕۆشتن و لەولای جینانەوە دانیشتن وە جۆنگهۆ لەتەنیشت جینان بوو~
جۆنگهۆ:پارچەی چۆکۆلاتە تۆ لە بەرزایی ئەترسی
جینان(سەری لەسەر شانی سێهون بەرز کردەوە و بە دەستەکەی دیکەی دەستی جۆنگهۆی گرت):لەکاتێکا ئێوە لەلامن کەواتە بۆ بترسم
سوهی(ڕووی لە ئاسمان کرد):ئەزانن ئێمە زۆر جوان و بەهێزین بەیەکەوە
~هۆکیون هات و لەولای سێهونەوە دانیشت بەشێوەیەکی دراماتیکی لێوی شۆڕکرد:-(هێز و جوانییەکەتان بێ من تەواو ئەبێت؟)~
سوهی(سەری لار کردەوە تاوەک ڕوخساری هۆکیون ببینێت):بێگومان نەخێر
~هەمووان کەمێک پێکەنین و سێهون و هۆکیون دەستی یەکدییان گرت~
"جینان(لە دڵی خۆی):هەر یەکێک لە ئێمە چیرۆکێکی جیاوازی تایبەی بە خۆی هەیە وە هەر یەکێک لەئێمە گیانی یارمەتی و مرۆڤ دۆستیمان بۆ یەکدی و چواردەورەکەمان هەیە،من یەکێکم لەو«ئێمە»یە و من«کانگ جی نان»م ئەو کچەی بەزۆرترین و خراپترین ئازارەکاندا تێپەڕی ئەو کچەی کە هەرگیز پێی وانەبوو ڕۆژێک لەڕۆژان کۆتاییەکەی بەو شێوەیە جوان و دڵخۆشکەرانە بێت،باوکە،باوکە جوانەکەی من ئێستا لە ئاسمانەوە تەماشامان ئەکەیت و زەردەخەنە ئەکەیت ئەی وا نییە؟دڵخۆزشی کە ئەبینیت کچە بچووکەکەت نەک ئێستا تەنها بووە بە دایک بەڵکو بووە بە داپیرە،باوکە جوانەکەم ماوەیەکی درێژە ئەمەوێ شتێکت پێ بڵێم بەڵام تەنها دڵنیا نەبووم لێی بەڵام ئێستا وا دڵنیابوومەوەتەوە،باوکە جوانەکەم لەیادتە کاتێک هەمیشە پێت ئەوتم«ڕۆژێک دێت کەسێک دێتە ژیانتەوە لە من زیاتر خۆشت ئەوێت»،وە منیش هەمیشە تووڕە ئەبووم و ئەو قسەیەم ڕەت ئەکردەوە ببورە کە ئێستا ئەوە ئەڵێم بەڵام پێم وابێت تۆ بەتەواوی ڕاست بوویت من ئێستا سێهونم هەیە خاوەنی ڕۆحم،باوکە من لەدوای کۆچی تۆ نەمردم بەڵام سێهون تەنها بەدوورییەکەی منی کرد بە جەستەیەکی بێ ڕۆح هەر بەڕاستی باوکە ڕۆژانێک هەبوون لەدوای کۆچی تۆ من پێم وابوو هەرگیز دڵخۆشی بوونی نییە بەڵام سێهون ئەو دڵخۆشییەی بۆ دروستکردم کە بەڵێنی پێدابووم هەر بەڕاستی ئێستا من دڵخۆشم بەهۆی ئەو،لەکۆتاییدا تەنها ئەمەوێ بڵێم زۆر سوپاسی ئەوانە ئەکەم کە لەگەڵم بوون و لەهەر کەوتنێک یارمەتیان دام بۆ هەستانەوە و تا ئێستاش لەگەڵمدان باوکم،سێهون،سوهی،جۆنگهۆی هەمووانم خۆشئەوێت و سوپاس گوزاری هەمووانم"
"سێهون(لەدڵی خۆی):خۆشەویستی یەک لایەنە ئەو نەفرەتییەی کە زۆربەی مرۆڤەکان بەدەستییە ئەناڵێنن هەندێ جار ئەو خۆشەویستییە تەنها ماوەیەکی کورت دەخایەنێت،بەڵام هەندێک جار ساڵانێک و جاری واش هەیە تا هەتایە،من«ئۆهـ سێ هون»،ئەو کوڕەی بە ئازاری خۆشەویستییەکی یەکلانەی ڕۆحیدا تێپەڕی کە چەندین ساڵی دوور و درێژ و پڕ لە ئازاری خایاند وە لەکۆتاییدا بەهۆی بڕیار و کاری چارەنووس گەشت بە خاوەنەکەی ڕۆحی،هەرچەندە من لەسەرەتادا کەسێکی لاواز بووم و ئەو کاتەی کە دانم بەخۆشەویستییەکەمدا نا درەنگ بوو زۆر درەنگ بوو هەربۆیەش ئێستا بە هەموو ئەوانەی چواردەورم ئەڵێم«گەر خۆشەویستییەکی یەکلایەنەی ڕاستەقینەت هەیە هەموو هەوڵی خۆت بە تا پێش ئەوەی درەنگ بێت دانی پێدا بنێیت»چوونکە تەنها ئەوانە لە ئازاری درەنگ کەوتنەکەی تێدەگەن کە چەشتوویانە بەڕاستی من بەهۆیەوە چەندین جار ئاواتم بە مەرگ خواست هەموو شتێک ڕووداوێکی مەرگەساتی بوو بەڵام دووبارە ئەیڵێمەوە بەهۆی کار و بڕیاری چارەنووس و ئەوانەی چوار دەورم لەکۆتاییدا ئەوەتا گەشتووم بە خاوەنی ڕۆحم و نەک تەنها لەگەڵ منداڵەکانمان خێزانێکی بچووکمان پێکهێناوە بەڵکو ئێستا بووین بە داپیرە و باپیرە و خێزانێکی زۆر گەورە و پڕ لە دڵخۆشیمان هەیە وە لەکۆتاییدا ئەمەوێ زۆر سوپاس،زۆر سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی تا ئەم ساتە لەگەڵم بوون و یارمەتیان دام وە ئەمەوێ بەتایبەتی سوپاسی جۆنگهۆ و هۆکیون بکەم چوونکە نەک تەنها تا کۆتایی تەمەنم سوپاسگوزاری ئەوانم بەڵکو من قەرزارباری ئەوانم"
"جۆنگهۆ(لەدڵی خۆی):هەمووان ئەڵێن کاتێک دڵێکی پڕ چۆڵ ئەکرێت بەدڵنیاییەوە دووبارە ئەتوانرێت زۆر جوانتر پڕ بکرێتەوە بەڵام دڵی من یەکجار چۆڵ کرا و بۆ هەمیشە ڕاستە لەوانەیە کۆمەڵە شتانێک بەشێکیان گرتبێتەوە بەڵام هێشتان هیچ کەسێک نەیتوانیوە جێگای ئەو یەک کەسە پڕ بکاتەوە کە چۆڵی کردووە تەنانەت لە داهاتووشدا هیچ کەسێک ناتوانێت،من «جیۆن جۆنگ هۆ»،ئەو کوڕەی کە بە زیندوویی مرد بۆ ئەوەی ئەو کەسەی هۆکاری دڵخۆشی ئەوە دڵخۆشبێت،ئەو کوڕەی کە ژیانێکی زۆر ئاڵۆز و سەیر و سەمەرەی بەڕێکرد بەڵام هەرگیز ناڕەزایی خۆی دەرنەبڕی و هەمیشە ئامادەیە زەردەخەنە بە ڕووی ژیاندا بکات چوونکە ئەو ئەزانێت هەرچۆنێک بێت ئەو بەشی خۆی دڵخۆشی خۆی بینی،من هیچم نییە بۆ وتن وە هیچ خەونێکم نەماوە بۆ بەدی هاتن لەکۆتاییدا هەموو خەونەکانم بەدی هات و هەموو شتێکیشم نەک تەنها بە وتن وت بەڵکو تەنانەت بە کردار سەلماندم تاکە شت کە ئەمەوێ بیڵێم زۆر سوپاسی هەموو ئەوانە ئەکەم کە تا ئەم ساتە لەگەڵم بوون و دەستیان گرتم وە بەتایبەتی سوپاسی کچە تاقانە گەورەکەم ئەکەم کە بە ڕەفتار و قسە کردن بەتەواوی وەک دایکییەتی و بە بیرکردنەوە و زیرەکی بەتەواوی وەک باوکییەتی،هانلەکەی من ئاسمانەکەی من"
.
.
.
"وتەی نووسەر:-ئەمە کۆتاییە دڵخۆشکەرانە و ڕاستەقینەکەی ئەوان بوو...لەکۆتاییدا هەمووان دڵخۆش و ئاسوودەن و زەردەخەنە ئەکەن..."
هۆکیون(نووسەرەکەی وەستاند):بووەستە...بووەستە،ئەوە چییە خەریکە من لەیاد ئەکەیت؟چی دەربارەی هۆکیون؟،هۆکیونی هەمیشە تەنها؟؟
نووسەر(زەردەخەنەیەکی شکاوی کرد):دوور لەو هەمووانە ئێمە هۆکیونمان هەیە هۆکیونی هەمیشە تەنها و لەتەمەنێکی بچووک ڕۆح مردوو ئەو هەر لەتەمەنێکی کەم ڕۆحی مرد و بۆ هەمیشە جەستەیەکی بێ ڕۆح مایەوە من پڕ بە دڵ ئەمەوێت بڵێم«هیوادارم دڵخۆشبیت»،بەڵام لەکۆتاییدا هیچ دڵخۆشییەک بۆ ئەو بوونی نییە،تەنها ئەو زەردەخەنە بچووکانە نەبێت کە بۆ چەند چرکەیەکی کەم ئەکەونە سەر لێوەکانی وە ئەو پێکەنینە ئەستەمانەی کە وای لێئەکەن لەنێوەنددا چاوەکانی پڕ لە فرمێسک ببێت و دەنگی بەهۆی ئازار نەمێنێت
هۆکیون(زەردەخەنەی کرد):همـ بەباشی ئەمناسیت
نووسەر:بێگومان چوونکە تۆ ئەو کەسەی تا کۆتایی تەمەنم خۆشم ئەوێت و چاوەڕوانی ئەکەم
هۆکیون(زەردەخەنەی کرد):ببورە ڕۆحی تۆ بەخۆمەوە ئازار ئەیەم بەڵام دڵنیابە ماوەیەکی زۆر ناخایەنێت

~کۆتایی~
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
SH_E_NE
ئوونی لەیادتە کاتێک بەڵێنم پێدای بێهیوات نەکەم ئەوەتا وەک ئەبینیت بەڵێنەکەم بردە سەر ڕاستە لەوانەیە بەتەواوی پڕ بەدڵی تۆ نەبووبێت بەڵام لەکۆتاییدا هەموو ئەوانەی ڕوویان دا و ڕوو ئەیەن کۆمەڵە یاسایەکی نەگۆڕی چیرۆکی ژیانی منن وە کاتێک وتم من سەرەتا خەریک بوو کەسایەتی جۆنگهۆ بشێوێنم بەڵام دواتر دوای ئەوەی کە جۆنگهۆم ناسی بەتەواوی لە قسەکەم پاشگەز بوومەوە و وە ئەمەوێ لێرەدا هەموو شت بۆ ئێوە باس بکەم...
لەڕاستیدا مەبەستم لە شێواندنی کەسایەتی جۆنگهۆ ئەوەبوو ببێت بە کەسێکی خراپ و هەوڵی لێک دوورخستنەوەی جینان و سێهون بات کاتێک ئەزانێت سێهون هەستی بۆ جینان هەیە بەڵام دواتر ئەو بیرۆکە گەمژانەیەم وەلا نا وە دواتر من داهاتووییەکی خراپم دانا داهاتووەکە ئەوەبوو کە جۆنگهۆ بمرێت بێگومان تا ئەو کاتەشی کە پارتی ڕووداوەکەم نووسی من هەر بەنیازبووم ئەو بکوژم بەڵام دواتر و دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر بۆم دەرکەوت من کارێک ئەکەم کە لەهەمووان زیاتر ئازار بەخۆم ئەگەیێنێت وە بیرم کردەوە هانلی بچووک نابێت هەموو ژیانی بە ئازار چەشتن لە دووری باوکی بەسەر بەرێت وە دواتر بیرم لە تۆ کردەوە و دواتریش بیرم لەو چێژ و بیرکردنەوە پۆزەتیڤانە کردەوە کە جۆنگهۆ لە هەر پارتێک بە ئەم چیرۆکەی ئەبەخشی هەر بۆیە من ئەو چارەنووسەم گۆڕی لەڕاستیدا هەر هەمان بیرۆکە بەڵام تەنها ئەوەی لەکۆتاییدا جیۆن جۆنگ هۆ ئەو کەسە نابێت کە هێندە بە ئاسانی بتوانم دەستبەرداری ببم..
.
.
وە لەکۆتاییدا ئەمە کۆتایی چیرۆکی خۆشەویستییە یەکلایەنەکەم بوو زۆر سوپاسی ئەوانە ئەکەم لەیەکەم ڕۆژەوە تا ئێستا لەگەڵ من بوون و ئینێرجیان پێ بەخشیم هیوادارم کۆتاییەکە کۆتاییەک بووبێت هەمووان بەدڵتان بووبێت وە ئەتوانم بڵێم کۆتایی هاتنی ئەم چیرۆکە وەک سەرەتای چیرۆک نووسینی ژیانی منە من بیرۆکەی زۆر جوانم بۆ ئێوە داناوە وە گەر خودا تەمەن بدات هەموو بیرۆکەکانتان نیشان ئەیەم....🌸🤍
بەهەمان شێوەی جۆنگهۆ دڵخۆشم بەو ساتانەی لەگەڵ ئەم کەسایەتییانە و ئەم چیرۆکە بەسەرم برد گەر چەند ئازاریشم بینیبێت وە زۆر دڵخۆشم کە بەهۆی ئەم چیرۆکەوە کەسانی زۆر جوان و باشم ناسی و وە دووبارە سوپاسی ئەو کەسانە ئەکەم کە هەرلەسەرەتاوە لەگەڵم بوون وە سوپاسێکی زۆر تایبەتم هەیە بۆ(دادەکەم و یۆنە قەڵەو و هانۆل ئوونی و شێنێ نوونا)کە باشترین پشتگیری کارەکانم بوون هەمووتانم خۆش ئەوێت
💜🌸🤍

"خۆشەویستییە یەکلایەنەکەم"OꙄH"Where stories live. Discover now