~نەخۆشی یان خۆشی~

1.3K 213 140
                                    

"جینان دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە و زەرفێکی هەڵدایە باوەشی سێهون کە ئەو بلوسەی تێدابوو کە لە دووکانی جل و بەرگی پیاوانەکە کڕیبووی و ویستی بیکاتە سوپڕایز بۆ سێهون بەڵام چ سوپڕایزێک دواتر جینان بەتوندی دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی داخست و دوو هەنگاوی نا بەرەو دەرگای ماڵی خۆیان بەڵام بە چرکەیەک سێهون لەپشتەوە قۆڵی ڕاکێشا و ڕووی جینانی کرد لەخۆی و بە توندی باوەشی لێدا جینان سەرەتا هەوڵی دا سێهون لەخۆی دوور بخاتەوە بەڵام جەستەیەکی ماندوو کەلەلایەن ئازار و خەمەوە بەتەواوی داگیر کراوە ئەبێ چ هێزێکی هەبێت وە ڕاستیتان لێ ناشرمەوە گەر بڵێم جینان خۆی چەندین ساڵە بە ئاواتی باوەشێکی لەوشێوەیەی سێهونە"
~ئەو دووانە نازانن چەنێک تێپەڕی ئایا(٥)خوولەک بوو یان(١٠)خوولەک یانیش هەزار ساڵ سێهون ویستی باوەشەکە ببچڕێنێت بەڵام دەستەکانی جینان ڕێگرییان لێ کرد کە زیاتر لە کەمەری توند بوون~
~کەمێکی تریش بەو شێوەیە مانەوە و سێهون بەهێمنی دوورکەوتەوە و هەردوو دەستی بە شانەکانی جینانەوە گرت و تەماشای جینانی ئەکرد وە جینان سەری داخستبوو سێهون بە هێواشی لێوی نزیک کردەوە لە ملی جینان بەڕادەیەک هەناسەکانی بەر ملی ئەکەوتن و هەناسە گەرمەکانی وایان کرد تەزوویەک بە لەشی جینانا بێت دواتر بەنەرمی ماچی لێواری ملی جینانی کرد و بەدەنگێکی لەسەر خۆو هێمن و نزم
وتی:(هێشتان ناتوانم) جینانیش هیچی نەوت و بەخێرایی لێی دوورکەوتەوە و بەڕاکردن بەرەو ماڵی خۆیان ڕۆشت و کلیلەکانی لەنێو جانتاکەی دەرهیناو بەخێرایی ڕۆشتە ژوورەوە لەکاتێکا سێهون تەنها بە هێمنی تەماشای ئەکرد~
سێهون(لەبەر خۆیەوە):من بە نەفرەت بم کە ئەتوانم دەنگم بەسەر تۆیا بەرز بکەمەوە من بەنەفرەت بم کە ناتوانم دەستەکانت بگرم و بڕۆین لەشوێنێکی دوور دوور لەپێش چاوی هەمووان ونبین و بژین من بە نەفرەت بم کە هەرگیز لە ژیانم لە هیچ شتێک نەترساوم بەڵام ئێستا لە پێوتنی هەستەکانم بۆت ئەترسم ئایا ئەمە خراپی ژییانە یان چارەنووسێکی بڕیار لەسەر دراو یاخودیش ترسنۆکی من کە ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر من و تۆ لەیەک دوور ئەخاتەوە بچکۆلەکەم
*ئەتوانی بووەستی لەم نەفرەتییە دڵم ئازاری هەیە بەڕادەی دۆزەخ*
~سێهون ڕۆشتە نێو ئۆتۆمبێلەکەی بڕیاریدا بڕوات بۆ شوێنێک کە بتوانێت هەناسەیەکی ئاسودەی لێ هەڵبمژێت~
~لەلای سوهی و یۆنگجوون~
~سوهی تەنها بەشەرمەوە سەری داگرتبوو بێ ئەوەی هیچ بڵێت یۆنگجوونیش بەزەردەخەنەوە شۆفێری ئەکرد~
یۆنگجوون(بە زەردەخەنەوە):ئێ سوهی گەر تۆ هەر سەر دابگریت و هیچ شتێک نەڵێیت منیش ماڵتان نازانم و ناچار ئەبم بتبەم بۆ ماڵی خۆم ئەوەش زیاتر وات لێ ئەکا شەرم بکەیت
سوهی(بەخێرایی سەری بەرز کردەوە):ئا ئا شـ..شەرمی چی؟
یۆنگجوون(کەمێک پێکەنی):واتا شەرم ناکەیت؟
سوهی:نا گیانەکەم جا شەرم لەچی بکەم؟
(لەناخەوە خەریک بوو ئەسووتا لە شەرم کردنا)
یۆنگجوون:ئەی ئیتر ڕوومەتەکانت بۆوا سور هەڵگەڕاوە؟
سوهی:ئـ..ئێ ئەوە هی ئەوەیە گەرمامە ئاهـ زۆر گەرمە
(بە دەستی دەسی کرد بە باوەشێنکردنی خۆی و جامەکەی کردەوە)
یۆنگجوون(کەمێک پێکەنی):بەڕاستی زۆر شیرینی
سوهی:سـ..سوپاس تۆ شیرینتری
(بە شەرمەوە)
~لای جینان~
~هەر کە دەرگاکەی کردەوە و ڕۆشتە ژوورەوە بینی دایکی لە هۆڵەکە دانیشتووە چاوەڕێی ئەکات(ئەمە عادەتی دایکی جینانە جینان شەوان بۆ هەر شوێنێک بڕوات تا دێتەوە دایکی چاوەڕێی ئەکات)~
د.جینان(هەستایە سەرپێ):بەخێربێیتەوە کچە جوانەکەم
جینان:سوپاس دایکە(سەری داخستبوو بێ ئەوەی بووەستێت قسەکەی بە خێرایی کرد و ڕۆشتا ژوورەکەی خۆی)
~دایکی جینان هەستی کرد شتێکی ناخۆش ڕووی داوە بەدوای جینان ڕۆشت لە دەرگای ژووری جینانی دا~
د.جینان:جینان کچم تۆ باشی؟(لە پشتی دەرگاکەوە)
جینان:ئا ئا دایکە من باشم بەڵام کەمێک ماندووم
(بەدەنگێکی کەمێک بەرز تا دایکی گوێی لێبیت لەهەمان کات بەزۆر فرمێسک و گریانە زۆرەکەی گرتووە)
د.جینان:باش ڕۆلەکەم خەوێکی خۆش(ڕۆشت)
~جینان لەژوورەکەی خۆی لەلێواری بێدەکەی دانیشتبوو دەستێکی وەک مشتێک لێ کردبوو بەسەر سنگییەوە گرتبووی دەستەکەی تری توند بە دەمییەوە گرتبوو تا دەنگی گرییانەکەی دەر نەچێت~
*بەنەفرەت بیت ئەمە چ ژیانێکە کە نەتوانیت بە دڵی خۆشت بگریت*
جینان(لە دڵی خۆی):ئای خوایە گیان ئەمە چییە بۆ هەموو ئەم شتانە ڕوو ئەدەن بۆ من ناتوانم بۆ کەمێک دڵخۆشبم هەمووان بە نەفرەت بن ڕقم لە هەمووانە
~گریانەکەی توند تر و توند تر بوو~
"ڕقم لە خۆمەبێتەوە ڕقم لە هەرشتێک ئەبێتەوە کە بەسەرم دێت تەنانەت ڕقم لە سێهون و باویشمە بەڵێ ڕقم لەوانیشە"
~جینان چیتر خۆی پێ نەگیرا یاخود ئەتوانین جوانتر بڵێین نەخۆشییەکەی بەسەری زاڵ بوو دەستی کرد بە هاوار کردن و قیژە کردن و بەڕاکردن لەژوورەکەی دەرچوو ڕۆشتە هۆڵەکە لەوێ لەسەر ئەژنۆ کەوت و هەردوو دەستی بەسەرییەوە گرت و بەهەموو هێز و توانای خۆی هاواری ئەکرد و ئەی قیژان و ئەگریا دایکی بەخێرایی و ڕاکردن هات بۆلای توند توند باوەشی لێدا و فرمێسکەکانی بەچاویا هاتنە خوارەوە*باشە ئەم نەخۆشییە تا کەی واز لە کچەکەی ناهێنێت؟باشە تاکەی کچە دڵ و ڕوح مانددوەکەی بەم نەخۆشییەوە بناڵێنێت؟*دایکی جینان نزیکەی دوو خوولەک باوەشی لە جینان دا بەڵام جینان هەر وەک خۆی بوو خراپتر ئەبوو باشتر نە ئەبوو ترسا لەوەی کچەکەی شتێکی خراپی لێبێت بەهۆی زۆری هاوارکردن و کێشان بەسەری خۆیا هەستایەوە وبەخێرایی مۆبایلەکەی هێنا و بەدەستە وەک شەق شەقە لەرزیوەکانی پەیوەندی بەسێهونەوە کرد~
~لای سێهون~
"سێهون لەڕێگا بوو ئەی ویست بڕوات بۆ ئەو شوێنەی کە هەمیشە بۆ هەڵمژینی هەناسەیەکی ئاسودە بۆی ئەڕوات شوێنەکەش ئەو گردەیە کە هەموو سێئۆل لێوەی دیارە وە کەمێک خەم کەوتە دڵی کەبینی پوری پەیوەندی پێوە ئەکات"
~لە پەیوەندی~
سێهون:بەڵی پـ..(قسەکەی پێ تەواو نەکرا و چاوەکانی تا دوا ئاست کرانەوە و ئاڕاستەی ئۆتۆمبێلەکەی وەک خێرایی ڕەشەبا گۆڕی کاتێک گوێی لە دەنگ و هاوار و گریانی جینان بوو لە مۆبایلەکەوە)
د.جینان(بەگریانەوە):سێهون جینان دووبارە نەخۆش کەوت زۆر هەوڵی لەگەڵ ئەیەم بەڵام ئەو هەر ئارام نابێتەوە
سێهون:پورێ گیان هەر ئێستا هەر ئێستا یەم(پەیوەندییەکەی بەخێرایی داخستەوە و تا ئەهات خێرایی ئۆتۆمبێلەکەی زیاتر و زیاتر ئەکرد)
~دایکی جینان گەڕایەوە لای جینان و دووبارە باوەشی کە کچەکەی دا ئەو کچەی گەر بێگانەیەک بەو شێوەیە بیبینێت دڵنیا ئەبێتەوە لەوەی لەو کچە بێچارە تر نییە~
"بیرتانە کە لەسەرەتای ئەم چیرۆکە جینان بە گریانەوە ڕایکردە سەر شەقامەکە کاتێک سێهون بە دەنگێکی زیاد بەرز هاواری کرد بە سەریا منیش لێم پرسین(ئایا ئەبێ جینان چی نەخۆشییەکی هەبێت؟)دەی وەرن ئەوەتا ئەمەش وەڵامەکە~ئەمە نەخۆشییەکە جینان لەدوای مردنی باوکی بەهۆی خۆم خواردنی زۆرەوە توشی بوو کاتێک زۆر زیاد خەم ئەخوات کاتێک زۆر زیاد ئەترسێت وای لێدێت بەبێ ویستی خۆی هاوار ئەکات و ئەقیژێنێت ئەکێشێت بە سەری خۆیا چارەسەرەکەی تەنها باوەشە ڕەنگە بپرسن(چۆن چارەسەری نەخۆشی باوەش ئەبێت؟)با وەڵامی ئەوەتان بەمەوە جینان لەمنداڵییەوە کاتێک خەم ئەخوات یان ئەترسێت تەنها باوەشێک هەموو خەم و ترسەکەی لەبیر ئەباتەوە تا ئەو کاتەی باوکی هەبوو باوەشی باوکیشی هەبوو بەڵام لەدوای نەمانی باوکی باوەشی باوکی نەما ئەو هەموو خەمەی لەدڵی هەڵ ئەگرت و کەسی نەبوو تا باوەشی لێبات وە لەو کاتەوەی ئاشقی سێهون بووە هەمیشە ویستوویەتی کاتێک ئەترسێت کاتێک خەم ئەخوات باوەش لە سێهون بات بەڵام ناتوانێت هەر خۆی ئەمەش خەمێکە بۆ ئەو کەسێک کە خاوەنی دڵ و ڕۆحێتی بەڵام ناتوانێت باوەشی لێبات"
*ئێوە تەماشا بکەن مرۆڤێک هێندە سادە هێندە پاک هێندە بەسۆز کە دڵی هێندە نەرم و جوان بێت هەموو کێشەکانی بە باوەشێک چارەسەر ببێت بەڵام ئەو باوەشەی نەبێت ئەمە چ هەستێکە نەفرەت؟*
~سێهون گەشتە ماڵی پوری بەخێرایی بەو کلیلانەی لەلای بوو دەرگاکەی کردەوە و بەڕاکردن ڕۆشت گەشتە هۆڵەکە چاوەکانی زیاتر و زیاتر فراوان بوون دڵ و ڕۆحی بوو بە ملیارەها پارچەوە کە بچکۆلانەکەی خۆی بەو شێوەیە دی بەخێرایی و بێ هیچ شتێک باوەشێکی زۆر توندی لە جینان دا دایکی جینانیش کە سێهون باوەشی لەجینان دا ئەو لە جینان دوورکەوتەوە و تەنها لەسەر ئەژنۆ تەماشای کچە تاقانەکەی ئەکرد و ئەگریا،سێهون ئەی ویست هەموو ئەو هێزەی هەیەتی لە باوەشی کۆی بکاتەوە و باوەش لەجینان بات و بۆ هەمیشە جینان لە باوەش بگرێت بەڵام ئەترسا بەهۆی باوەشەکەیەوە دواتر بچکۆلانە بێ تاوانە جەستە لاوازەکەی هەموو ئێسکەکانی لەژێر دەسیا بشکێت،بێ ویستی خۆی فرمێسکەکان بەچاویا هاتنە خوارەوە ئەمە یەکەم جارە دوای چەندین ساڵ جینان هێندە بەخراپی هاوار بکات بەهۆی نەخۆشییەکەی باوەشی لە جینان دابوو لەهەمان کات بەهەردوو دەستی بە نەرمی گوێیەکانی جینانی گرتبوو تاوەک بەهۆی بەرزی هاوارەکانی ئازار بەگوێیەکانی خۆی نەگەیێنت وە لەهەمان کات بچکۆلەکەی لە دەنگی بەرز و هاوار ئەترسێت~
سێهون(بە هێمنی و فرمێسکەوە ماچی سەری جینانی ئەکرد):تەواو..تەواو..بچکۆلەکەم تەواو..کۆتایی دێت..تەواو هەموو شتێک باش ئەبێت..بەڵێنت پێ ئەیەم..بەسە تەواو..بەسە وا لەخۆت مەکە با ئازارت پێ نەگات
~جینان هێواش هێواش خەریک بوو دەنگی هاوارەکانی نزم ئەبوونەوە کاتێک باوەشەکەی بەدەست هێنا*ئەمە هێزی خۆشەویستییە*دواتر بە گرییانێکی زۆر زۆر دەستی کرد بە ناوهێنانی سێهون~
جینان(بە گریانێکی زۆر بەکوڵ):سێهون
سێهون:گیانی سێهون
(دوای تەواو کردنی قسەکەی سەری جینانی ماچ کرد)
جینان(بەهەمان شێواز):سێهون
سێهون:ڕوحی سێهون
جینان:سێهون..سێهون..سێهون
(دووبارە دەستی کرد بە هاوار و قیژە و ناوی سێهونی هێنا)
سێهون:گیانی سێهون..دڵی سێهون..ڕوحی سێهون..سێهون فیدات بێت..بەسە تکایە بەسە لەبەر خاتری خوا وا لەخۆت مەکە جینانم بەسە بۆ خاتری خوا بەسە سوێن ئەخۆم کەتۆ بەو شێوەیە ئەبینم ئەمەوێ هەموو جیهان بنێرنە ناوەڕاستی دۆزەخ تکایە بەسە وا لە خۆت مەکە
(بەگریانەوە لەکاتێکا دڵ و ڕوحی ئازار ئەچێژن)
~جینان دووبارە ئارام بۆوە بەڵام هێشتان بەردەوامە لە گریان توند توند باوەشی لە کەمری سێهون دا و سەری لە سنگیا نقوم کرد سێهونیش دەستی بە پشتیا ئەهێنا تا ئارام ببێتەوە~
~دوو خوولەک بەوشێوەیە مانەوە تا جینان بەتەواوی هێمن بۆوە~
د.جینان(ترسا جینان شتێکی لێ هاتبێت وا هیچ جووڵەیەکی نەما و دەنگی نەما):جـ..جینان ک..کچم تۆ باشی
~سێهون هەستی بەهەناسە گەرمەکانی جینان ئەکرد کە بەر سنگی ئەکەوتن وەی ئەیزانی جینان حاڵی قسەکردنی نییە و نایەوێ لەگەڵ کەس قسە بکات بۆیە سەر بە ئاماژەی بەڵێ بۆ پوری لەقاند و بەردەوام بوو لە دەست هێنان بە پشتی جینانا تا هەست بەباشی بکات~
~دوای دوو خوولەکی تر~
سێهون:جینان؟(بە هێمنی بانگی کرد)
~جینان هیچ وەڵامێکی نەبوو سێهون زانی جینان خەوی لێ کەوتووە~
سێهون:پورێ ئەو خەوتووە من ئەیبەمە ژوورەکەی
د.جینان:باش
~سێهون جینانی لەباوەش گرت و بۆ ژوورەکەی بردی دایکی جینانیش لەگەڵیا ڕۆشت سێهون جینانی لەسەر بێدەکەی دانا و سەرچەفەکەی پێدا دا ڕووی کردە پوری تا شتێکی پێ بڵێت بەڵام پوری خۆی پێ نەگیرا و دەستی کرد بە گریان و باوەشی لەسێهون دا~
د.جینان:کوڕم من زۆر سوپاسی خوا ئەکەم کە تۆمان هەیە بەڕاستی گەر تۆ نەبووای ئێمە چیمان کردبا تا مردن قەرزاری تۆین(بە گریانەوە)
سێهون:پورێ گیان ئەو قسانە چییە قەرزاری چی من کوڕی تۆم پێویست بەوانە ناکات هەموو شتێک ئەرکی سەرشانی خۆمە
د.جینان(لەسێهون دوورکەوتەوە):خوا قەت تۆمان لێ نەسێنیت کوڕە تاقانەکەم
(بە چاوی پڕ لە فرمێسک)
سێهون(دەستێکی بە لێواری شانی پوری گرت):خەمت نەبێت بۆ هەمیشە لەلاتان ئەبم..بەڵام پورێ گیان بۆ ئەم شەو داواکارییەکم لێت هەیە
د.جینان:گیان بڵێ
سێهون:ئەم شەو ئەموێ لای جینان بم و ئاگاداری بم تا بەیانی نەک لەخەو هەڵبستێت و شتێکی پێویست بێت جا گەر تۆ ڕێگا بدەیت
د.جینان:ئەوە کەو قسەیە کوڕم هەر خۆی زۆریش باش ئەبێت بەڵام ماندوو نابیت تۆ هەر خۆی لە بەیانییەوە ماندوویت؟
سێهون:نا پورێ گیان خەمت نەبێت من هیچ کێشەیەکم نابێت
د.جینان:باش کوڕەکەم
سێهون:دەی تۆ بڕۆ ژوورەکەی خۆت و بخەوە وە هیچ خەم مەخۆ
د.جینان(بەزۆر خۆی گرتبوو):ئاخر چۆن خەم نەخۆم کچە تاقانەکەی من کە لەپەڕەی گوڵ ناسکتر و پاکترە نازانم ئەم هەموو ناخۆشییە چییە بەسەری دێت وە ناشتوانێت هیچ شتێک بۆ دایکێکی خراپی وەک من باس بکات(لەکۆتایی قسەکانی فرمێسکێک بەچاویا هاتە خوارەوە سڕی)
سێهون:پورە شیرینەکەی من شتی وا مەڵێ تۆ باشترین دایکی وە دڵنیابە ڕۆژێک دێت جینان بەسەر هەموو ناخۆشییەکان زاڵ ئەبێت و ئەسڵەن ئەم بەخۆشییە هەر لەبیر ئەکات
د.جینان:هیوادارم وابێت
سێهون:دەی پورێ گیان بڕۆ بخەوە و وە تکایە کاتێک بەیانی جینان هەستا لەخەو هیچ پرسێارێکی لێ مەکە دەربارەی ئەم شەو
د.جینان:باش کوڕەکەم
(ڕۆشت بۆ ژوورەکەی خۆی و دەرگای ژوورەکەی جینانی دوای خۆی داخست)
~سێهون کورسییە بچووکەکەی پێش مێزتەوالێتەکەی جینانی هێناو لەلای سەرییەوە دانیشت دەستێکی خستە نێو قژە ڕەشە ئاوریشمییە ماندووەکەی جینان و بەدەستەکەی تری دەستی جینانی گرت و ماچی ئەکرد~
سێهون(لەبەر خۆیەوە):بچکۆلەکەم ئەزانم هۆکاری هەموو شتەکان منم زۆر داوای لێبووردن ئەکەم گەر من ئەم شەو لەتۆ توڕە نەبوومایە شتەکان بەم شێوەیە نە ئەبوون بەڕاستی من زۆر ڕقم لە خۆم ئەبێتەوە زۆر(فرمێسکەکان بەچاویا هاتنە خوارەوە)
*تەماشا بکەن ئەو سێهونەی هەرگیز هیچ کەسێک باوەڕ ناکات تەنانەت ئەو ڕۆژەشی کە لەسکی دایکی هاتۆتە دەرە گریابێت ئێستە بەهۆی کانگ جی نانەوە ئەگری نەفرەت لە خۆشەویستیش بدات*
~بەیانی~
~ڕۆژی یەک شەمە کاتژمێر(٨)ی بەیانی~
~جینان بەهۆی ئەو دەست لێدانە نەرمانەی ڕوخساری بانگ کردنی بەنەرمی خەبەری بۆوە کە هێشتان چاوی نەکردۆتەوە بەڵام وەک ناوی خۆی باشتر دڵنیایە خاوەنی ئەم دەست لێدان و دەنگە کێیە~
~پێش ئەوەی چاوی بکاتەوە دەستی بەسەرییەوە گرت بەهۆی ئازار~
{بێگومان دوای ئەو هەموو گریان و هاوار کردنەی شەو ئاسایی ترین شت ئەوەیە سەری ئازاری هەبێت}
سێهون:چییە سەرت ئازاری هەیە؟
جینان(چاوی کردەوە):ئم کەمێک
(دوای ئەو هەموو گریان و هاوار کردنەی شەو نازانێت ئایا دانیشێت خەم لەوە بخوات یان دڵخۆشبێت کە یەکەم کەس لەم بەیانییە بینیوییەتی خاوەنی دڵ و ڕۆحییەتی)
سێهون:ئەمەوێ بڵێم دەرمانت بۆ بێنم بەڵام تۆ دەرمان ناخۆیت
جینان:باش دەی لاچۆ زۆر ماندووم خەوم یەت
(بەبێزاری ڕووی سوڕان و پشتی کرد لە سێهون)
سێهون:نا گیانەکەم ماندوو بوونی چی و خەوی چی ئەی ناچیت بۆ زانکۆ
جینان(بەخێرایی دانیشت و دەستەکانی لە تەنێستەکانی جێگیر کرد):تۆ ڕاست ئەکەیت کاتژمیر چەندە دڵنیام فریا ناکەوم خۆم ئامادە بکەم
سێهون(پێکەنی):گاڵتەم کرد ئەمڕۆ ناڕۆین بۆ زانکۆ بەڵکو کۆمەڵێک شوێنی تر هەیە تا بۆی بڕۆین
جینان:چی بۆ ناچین بۆ زانکۆ؟!ئەی شوێنی تری چی؟!
سێهون:ئمم سوپڕایزە دەی هەستە خۆت ئامادە بکە ئا یەکێک لەو عەزییانە لەبەر بکە کە من بۆم کڕیت ئەزانی دوێنێ ناو ئۆتۆمبێلەکە هەموویانت لەبیر کردبوو
جینان:تششــ...تۆ سەیرکە دوو عەزییەی بۆ کڕیوم چەن بەخێرایی دای بەچاوما
سێهون:نەخێر ویستم ئاگادارت بکەمەوە کەچیتر عەزییەکان لەبیر نەکەیت وەک من ئەها ئەوەتا ئەو بلوسەم لەبەرە کە تۆ بۆت کڕیم
(قۆڵەکانی بڵاو کردەوە تا بلوسەکە بەتەواوی دەر بکەوێت)
جینان:تشـ..تەنها پارەکەم بە فیڕۆ دا
سێهون:هەر بەڕاستی؟(برۆیەکی بەرز کردەوە و بەڕووخساری دیاربوو شتێکی لەژێر سەرە گەر جینان بڵێت"بەڵێ")
جینان:بە ڕوخسارتا دییارە شتێکت لەژێر سەرە گەر وەڵامەکەم بەڵێ بێت هەر بۆیە نەخێر
سێهون(کەمێک پێکەنی):بەڵێ ڕاست ئەکەیت بەنیازبووم ختوکەو بەم گەر بت وتبا بەڵێ بەڵام چی پێویست ئەکا چاوەڕێی هۆکارێک بکەم کە تۆی پێ ختوکە بەم(دەستی کرد بە ختوکە دانی جینان)
جینان:ئای سێهون...تکایە بۆستە بەرگە ناگرم..تکایە دەی وازبێنە
~جینان کاتێک دانیشتبوو بەڵام بەهۆی ختوکە دانەکەوە خۆی پێ نەگیرا و کەوت بە پشتا سەری کەوتە سەر سەرینەکەی و سێهونیش کەوت بەسەر ئەوا بەڵام هەردوو دەستی لە تەنیشتەکانی جینان جێگیر کرد و چاویان بەتەواوی بڕیبووە چاوی یەکتر جینان تەنها چاوەکانی کرابوونەوە سێهونیش بەزەردەخەنەوە سەیری ئەکرد بۆ خولەکێک وا مانەوە تاوەک سێهون پێکەنی و پەنجەیەکی دا لەسەر لووتی جینان و هەستایەوە و وتی(دەی من لەخوارەوە چاوەڕێتم عەزییە پەمەییەکە لەبەر بکە و وەرە قژیشت کۆمەکەوە خۆت ئەزانی حەزم پێ نییە)ڕۆشت~
~کاتێک سێهون لە ژوورەکە دەرچوو جینان بەتوندی دەستی بەسەر دڵییەوە گرت~
جینان(لەبەر خۆیەوە):ئای خوایە نەفرەت ئەوە چی بوو خۆ دڵم خەریک بوو بێتە دەرەوە ئااای دایە سوێن ئەخۆم گەر دوو خولەکی تر بەو شێوەیە بوونایە دڵم لەسینەم دەر ئەچوو سێهونی قوت ئەیا
*یەکجار واش نا خاتوو جینان*
~دوای ١٠ خوولەک~
~سێهون لە هۆڵەکە لەسەر قەنەفەکان دانیشتبوو تا جینان هاتە خوارەوە~
سێهون(هەستا و بەرەو جینان ڕۆشت)؛تەواو؟(بە زەردەخەنەوە)
جینان:ئم
سێهون:کەواتە بابڕۆین
~وەک هەمیشە سێهون لەنێو دەرگاکە کالەکانی لەپێی جینان کرد و ڕۆشتنە نێو ئۆتۆمبێلەکە و بەڕێکەوتن~
جینان(بە بێزاری سەر خستە سەر دەشبولەکە و ڕووی کردە سێهون):ئەچین بۆ کوێ؟
سێهون:سوپڕایزە
جینان:حەزم لە سوپڕایزە(زەردەخەنەی کرد)
سێهون:ئەزانم
~دوای کەمێک لە بێدەنگی~
جینان:ئۆی بەڕاست دایکم چوو بۆ کار وا لەماڵ نەبوو وایە؟!
سێهون:بەس نییە ئێستاش بیرت ئەکەوێتەوە(کەمێک پێکەنی)
جینان:ئەو بلوسە زۆر جوانە لەبەرتا
سێهون:چییە چەن خێرا داتەوە بە چاوما؟(کەمێک پێکەنی)
جینان:ئێ دە نەخێر وانییە
سێهون(کەمێک پێکەنی):ئەزانم سوپاست ئەکەم من خۆم چوونکە جوانم هەموو شتێکیش لێم جوانە
جینان:ئای خوایە چەند لووت بەرزی
~دوای(٢٠)خوولەک گەشتنە شوێنەکە~
~جینان و سێهون لە ئۆتۆمبێلەکە هاتنە خوارەوە~
جینان(تەماشای چواردەوری کرد):ئەم شوێنە کوێیە؟
~دار و درەختی لێیە و سەوزاییە~
سێهون(لە سندوقی ئۆتۆمبێلەکە خەریکی دەرکردنی هەندێ شت بوو کە جینان نازانێت چین):ئێرە ئەو شوێنەوە کە زۆربەی کاتەکان دێم تا هەناسەیەکی ئاسودەی لێ هەڵبمژم
جینان(چاوی وەرگێڕا):ئەی بۆ چەنێکە بە منت نەوتووە؟!
سێهون:ئەوە نییە ئێستا زانیت
(سەلەیەک و پارچە ڕاخەرێکی بەدەستێکییەوە گرتبوو هاتە تەنیشت جینان و بە دەستەکەی تری دەستی جینانی گرت و بەدوای خۆیدا بردی)
~جینان لە هیچ شتێک تێنە ئەگەشت بەڵام هێواش هێواش هەستی ئەکرد کە خەریکن لەلێوارێک نزیک ئەبنەوە تاوەک تەواو دڵنیا بۆیەوە ئەوان لەسەر گردێکی بەرز بوون کە نیمچە چییا بوو وە لەوێوە تەواوی سیئۆل دیاربوو~
جینان:واااهـ ئەوە چییە؟!
(کەمێک زیاتر لە لێوارەکە نزیک بۆوە)
سێهون:تۆ لەبەرزی ئەترسی بۆیە زۆر لەلێوارەکە نزیک مەبەوە و تەماشای خوارەوە مەکە(بە زەردەخەنەوە وتی لەکاتێکا خەریکی ڕاخستنی پارچە ڕاخەرەکەبوو)
جینان:ئەم کەشە زۆر خۆشە
(چاوەکانی بەهێمنی داخست و بەتەواوی جەستە و دڵی دا بە کەشەکە و هەستی بەو شنە بایە ئەکرد کە بەر قژە  ماندووەکەی ئەکەوت و ئەیهینایە سەر ڕوخساری و لەگەڵ هەر بەرکەوتنێک وەک ئەوە وابوو ماچی ڕوومەتی بکات~
~دوای دوو خوولەک~
سێهون:جینان وەرە ئێرە
جینان(ڕووی کردە سێهون):واهـ سێهون ئەوە زۆر جوانە
(ڕۆشت و لەبەرامبەر سێهون لەسەر پارچە ڕاخەرەکە دانیشت)
~سێهون لەسەر پارچە ڕاخەرەکە خوانێکی بەیانی زۆر جوانی ئامەدە کردبوو~
سێهون:بە دڵتە؟
جینان:زۆر زۆر(زەردەخەنەیەکی گەورە لەسەر ڕوخساری بوو)
سێهون:پێم خۆشە کە بەدڵتە
~دەستیان کرد بە نان خواردن بەڵام جینان وەک ئەوەی چۆلەکەیەک بێت خواردنی ئەخوارد~
سێهون:ئەوە چییە خۆ چۆلەکەیەک پارووی گەورەتر ئەخوات
جینان:ئێ کوا نەخێر وا نییە
سێهون(هەستا و ڕۆشتە تەنیشت جینان):خۆم خواردنت پێ ئەدەم
جینان:نا پێویست ناکات خۆم ئەتوانم بیخۆم
سێهون:هێی لەتۆ گەورەترم نابێت قسەم ڕەت بکەیتەوە
~دوای دە خوولەک~
جینان:ئااهـ سێهون بەسە سوێن ئەخۆم ئەتەقمەوە
(مەچەکی سێهونی گرتبوو)
سێهون:دەی هەر ئەم پارچە فەراولایە و تەواو
جینان:ئێ دە خۆت بیخۆ خۆ تۆ هیچت نەخوارد(بەبێزاری)
سێهون:من کێشەم نییە دەی دەستم ڕاگرتووە با لەوە زیاتر ڕای نەگرم
جینان:ئۆف ئۆف
(بە ناچاری کۆتا پارچە فەراولاشی خوارد بە دەستی سێهون)
سێهون:ئافەریــن ئەمە چی تیابوو تۆش ئەت وت بەزۆر دەرمانێکی کوشندەت ئەیەمێ
جینان:ئا ئا هەرچی خواردنی ئێرە هەبوو کردت بە دەمی منەوە
سێهون:لەبری دەس خۆشی ئێشتا ناڕەزاییت هەیە تۆ خۆت بینیوە ڕۆژ بە ڕۆژ لاواز ئەبیت
جینان:من خۆم حەزم لێیە لاواز بم
سێهون:خۆت زۆر کێشت زۆرە ئەشتەوێ لاواز بیت
جینان:ئاهـ هەر بەڕاستی سێهون تۆ بۆ پێشتر منت نەهێنابوو بۆ ئێرە(ڕووی کردە سیئۆل)
سێهون:لەمڕۆ بەدواوە هەر کات ویستت داوا بکە من ئەتهێنم بۆ ئێرە
(هەردوو دەستی خستە پشت سەری و لە تەنیشت جینان ڕاکشا و چاوەکانی داخست)
جینان:ئەوە چییە تۆ نەتهێشت من بخەوم و ئێستا خۆت ئەخەوی
سێهون:تۆ هەمیشە خەوتوویت و هەمیشە خەوت دێت بەڵام من بەدرێژایی ئەم شەو بەئاگا بووم هەر بۆیە ئەمەوێ کەمێک ئیسراحەت بە چاوەکانم بدەم خەمت نەبێت ناخەوم
جینان(چاوەکانی کرانەوە و ڕووی کردو سێهون):چـ..چی تۆ بەدەرێژایی ئەم شەو نەخەوتوویت؟!
سێهون(بەزەردەخەنەوە کە هێشتان چاوی داخراوە):بەڵێ،بۆوا شۆک بوویت
جینان:بەڵام بۆ نەخەوتووی(بە نیگەرانی پرسیاری کرد)
سێهون:بەدرێژایی ئەم شەو لەلای تۆ بووم
جینان:و..واتا چۆن لەلای من بوویت
سێهون:ئێ وتم نەک شتێکت پێویست بێت بەدرێژایی ئەم شەو لەلای سەرتەوە دانیشتبووم
جینان(سەری داخست و بە دەنگێکی کز قسەی کرد):داوای لێبووردنت لێ ئەکەم قە سوپاست ئەکەم
سێهون(هەستایەوە سەیری جینانی ئەکرد):ئێ جینان خۆ من بۆ ئەوە قسەم نەکرد کە تۆ خەمبار بکەم هەر خۆی خۆم حەزم لێ بوو لەلات بمێنمەوە ئەزانی زۆر جوانی کاتێک خەوتووی هەرگیز ئەم شتەم پێ وتووی؟
جینان(کەمێک پێکەنی و شەرمی کرد):شێت
سێهون:ئێ بۆ خۆ من بەڕاستمە تۆ ڕێک وەک فریشتەیەکی بچووکی کاتێک ئەخەوی ئینجا وا بەقوڵی ئەچیتە نێو خەوەوە وەک ئەوەی هەزاران ساڵ بێت نەخەوتبی وا لەمرۆڤ ئەکەی حەز بە خەوتن بکات
جینان(بە شەرمەوە):ئێ دە سێهون تکایە خۆ خۆت ئەزانی کاتێک کەسێک وەسفم بکات شەرم ئەکەم
سێهون:بەڵێ بەڵێ زۆر باش ئەزانم خاتوون(قۆڵێکی خستە سەر چاوی ویستی دووبارە ڕابکشێت بەڵام جینان ڕێگری لێ کرد)چی بووە؟
جینان:ئێ هینە سەر مەخە سەر زەوییەکە دواتر ملت هێشێت وە ئەم شەو بەهۆی منەوە نەخەوتووی هەر بۆیە کێشە نییە سەر بخە سەر قاچی من و بخەوە
سێهون:نا کێشە نییە تەنها کەمێک ڕا ئەکشێم ناهێڵم ملم بیشێت وە ناشخەوم
جینان:ئەرێ دەدەی قسەکەم ڕەت مەکەوە
(ڕوومەتەکانی بەرەو سوور بوون ئەڕۆشتن)
سێهون:باش
(سەری خستە سەر ڕانی جینان و قۆڵێکی خستە سەر چاوەکانی و ڕاکشا)
*ئێستا ئەوە نەرم ترین سەرینی دنیایە بۆ سێهون*
جینان:من هەموو شتێکی ئەم شەوم بەتەواوی بیرە
(تەماشای دیمەنی سیئۆلە ئەکرد)
سێهون:ئەزانم
جینان:ئەی بۆ هیچ شتێک ناڵێیت بۆ ناڵێیت جینان ئەم شەو بۆوات لێهات چی زۆر ئازاری دای دوای چەندین ساڵ ئەم شەو یەکەم شەو بوو بەو شێوەیە خراپم بەسەر بێت
سێهون:داوای لێبووردن ئەکەم
جینان:بۆ چ شتێک؟
سێهون:هۆکاری هەموو شتێک من بووم گەر من ئەم شەو توڕە نەبوومایە و هاوارم نەکردایە تۆش خەمت نە ئەخوارد و وات لێ نە ئەهات
جینان:من خۆم همیشە خەمم هەیە
سێهون:ئەتوانی بۆ منی باس بکەی
جینان:نا ناتوانم
سێهون:بۆ؟
جینان:هۆکاری خۆی هەیە
سێهون:ئەی چی بکەم تا بەبێ ئەوەی بزانم خەمەکەت چییە یارمەتیت بەم
جینان:ئەمەوێ خۆت وەڵامەکەی بدۆزیتەوە
سێهون:باش
جینان:وە وا نەزانی لێت خۆشبووم
(خۆی بەشێوەیەکی دراماتیکی لێکرد تا وەک کەشەکە بگۆڕێت)
سێهون:هەر بەڕاست دوای ئەو هەموو شتە هێشتان لێم خۆش نەبوویت
جینان:نا(بە مەکرەوە)
سێهون:ئەی چی بکەم تاوەک خاتوو جینان لێم خۆش ببێت
جینان:هەموو هەوڵی خۆت بە
سێهون(هەستایەوە دانیشت و ڕووی دانیشتنەکەی کردە جینان):ئممم باش کەمێک کاتم بەرێ با بیر بکەمەوە
جینان:باش
سێهون(دوای کەمێک بیرکردنەوە):هێ جینان تۆ چۆن دڵت دێ لە کوڕێکی وا قۆزی جوانی وەک من توڕە ببیت
جینان:تششـ خۆت کوشت
سێهون(پێکەنی):باش باش بۆست
جینان:ئێ وا وەستاوم
سێهون:من حەزم لەم توڕەبوونەی تۆیە
جینان:بۆ؟
سێهون:چوونکە زۆر جوانی کاتێک توڕە ئەبیت
(خاڵی لاوازی جینان ئەزانێت شەرم کردن)
جینان:سپاس خۆشم ئەزانم(کەمێک پێکەنی بەڵام هێشتان ناتوانێت دەست بەسەر شەرم کردنەکەی بگرێت)ئەرێ یا سێهون
سێهون(پێکەنی):شەرمن
جینان:تەواو تەواو من لێت خۆشبووم
سێهون:ئێ وتم ئەگەر لێم خۆش نەبوویت ئەتوانم هەندێ شتی تریشت پێ بڵێم
جینان:بیڵێ
سێهون:ئێ لێم خۆشنەبوویت؟
جینان::ئێ کێشە نییە هەر بیڵێ
سێهون:توڕە بوونەکانم خۆش ناوێت بەڵام توڕەبوونی تۆ زۆر جیاوازە
~ئەم وشانە وایان لە ترپەکانی دڵی جینان ئەکرد زیاتر و زیاتر خێرابن سەیرکردنی سێهون بۆی وشەکانی ئاهـ دڵی بەهۆی خێرایی ترپەکانی وا دێتە دەرەوە~
سێهون:تەواو؟
جینان(سەری داخستبوو):گەر داوای زیاتر بکەم
سێهون:ئێ چ کێشەیە"هەرگیز توڕەبوونی تۆ ناگۆڕمەوە بە پێکەنینی سەد ساڵ"
جینان:ئەمانەت بەهیچ کچێکی تر وتووە جگە لە من؟
سێهون:بۆ من ئەوێرم لەترسی تۆ قسە لەگەڵ کچێکی تر بکەم و گرنگی پێ بەم
(بە پێکەنینەوە)
جینان(مستێکی هێواشی کێشا بە سنگیا):شێت(کەمێک پێکەنی)
~سێهون دووبارە سەری خستەوە سەر ڕانی جینان و چاوەکانی داخست~
جینان:خەوێکی خۆش خەونی ڕەنگا و ڕەنگ ببینە
سێهون:وا ئەکەم
~دوای دوو کاتژمێر~
~هەموو ئەوەی جینان کردی بۆ ماوەی ئەو دوو کاتژمێرە تەنها دەستی خستبۆ نێو قژی سێهون و تەماشای ڕوخسارە سپی و پییاوانەکەی ئەکرد نەی ئەویست چرکەیەکیش لەدەستبا بۆ تەماشاکردنی ئەو ڕوخسارە~
جینان:سێهون...هونی...سێهونا
(بە دەنگێکی نەرم دەسی ئەدا لە ڕوخساری سێهون تا هەڵبستێت لەخەو)
سێهون(چاوەکانی کردەوە و زەردەخەنەی کرد چەند خۆشە کاتێک لەخەو هەڵئەستیت و یەکەم کەس کە ئەیبینی ئەو کەسەیە کە خۆشت ئەوێت لەلات وەستاوە):هم
جینان:گەر هێندە خەوت دێت ئەتوانین بڕۆینەوە لەماڵ بخەوە
(کەمێک پێکەنی لە کاتێکا دەستی لەنێو قژی سێهون بوو)
سێهون:چییە بێزارم کردی؟
جینان:نا نەخێر هەرگیز
سێهون:ئەی قاچم هێشاندی؟
جینان(سەری بەمانای نەخێر لەقاند):نەخێر
~سێهون ویستی پرسیار بکات بەڵام جینان نەیهێشت(وەک فرێشتەیت کاتێک ئەخەویت وا لەمرۆڤ ئەکەیت حەز بە خەوتن بکات)بە زەردەخەنەوە ئەمەی بە سێهون وت~
سێهون(کەمێک پێکەنی):واتا ئەمەبوو هۆکارەکەی
جینان:نێ
سێهون(هەستایەوە دانیشت):بڕۆ تەماشای دیمەنەکە بکە تاوەک من ئەمانە کۆ ئەکەمەوە
جینان:چۆن ئەبێت منیش یارمەتیت ئەیەم
سێهون:دەی دەی بڕۆ
جینان:باش(هەستا و زیاتر نزیک بۆوە لە لێوارەکە و تەماشای ئەو دیمەنە ئارام بەخشەی ئەکرد)
~دوای دوو خوولەک~
~سێهون هاتە تەنیشتی جینان وەستا و هەردوو دەستی خستە گیرفانەکانی پانتۆڵەکەی~
سێهون:دیمەنەکەی زۆر جوانە وانییە؟
جینان:بە تەواوی سەرنجڕاکێش و ئارام بەخشە
سێهون:لە شەودا دە هێندە جوانە
جینان:دڵنیام وایە
سێهون:ئێهـ بڕۆین یان ئەتەوێ بۆ کاتێکی زیاتر لێرە بمێنیتەوە؟
جینان:نا کێشە نییە با بڕۆین
~جینان و سێهون ڕۆشتنە نێو ئۆتۆمبێلەکە~
جینان:ئەگەڕێینەوە ماڵەوە یان شوێنی تریش هەیە
سێهون:....
.
.
.
.
.
.
.
سڵاااوو ئەمەش پارتێکی نوێ هیوادارم خۆشەویستییەکی باشی پێ بەن ڤۆت و کۆمێنتەکانیش با لەخوار(٧٠)نەبێت چوونکە هەر بەڕاستی ئەم پارتە لەلام یەکێکە لە گرنگترین پارتەکان تاوەک تەواوم کردووە ئەم چەند ڕۆژە هەموو چرکەیەک لەگەڵی گریاوم😅💕دەی هەمووتانم خۆشششششش ئەوێت ئاند گەر بتوانن لە کۆمێنت لەبری ئیمۆجی باسی هەستتان بکەن کە چ هەستێکتان هەیە کە ئەم چیرۆکە ئەخوێننەوە یان چەنێک ئەم چیرۆکەتان بە دڵە چ شتێک هەیە کە لێی تێ ناگەن یان پێشبینیتان بۆ پارتەکانی داهاتوو چۆنە یاخود کام ئەکتەرەتان زیاتر بەدڵە ئەشتوانن ببن بە گروپ گروپ و هەر گروپە و پێشبینی خۆی بنووسێت ئەوە زیاتر ئینێرجیم پێ ئەدات و وام لێ ئەکات زیاتر بەجۆشەوە پارتەکانتان بۆ بنووسم🥺💕

سڵاااوو ئەمەش پارتێکی نوێ هیوادارم خۆشەویستییەکی باشی پێ بەن ڤۆت و کۆمێنتەکانیش با لەخوار(٧٠)نەبێت چوونکە هەر بەڕاستی ئەم پارتە لەلام یەکێکە لە گرنگترین پارتەکان تاوەک تەواوم کردووە ئەم چەند ڕۆژە هەموو چرکەیەک لەگەڵی گریاوم😅💕دەی هەمووتانم خۆشششش...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

عەزییە پەمەییەکەی جینان

نانی بەیانی لەلێواری گردەکە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

نانی بەیانی لەلێواری گردەکە

تەماشاکان کێم بۆ هێناون نونای جوانم هەمووتان بڕۆن فۆڵۆی کەن و سەیری چیرۆکەکانی بکەن دڵنیاتان ئەکەم پەشیمان نابنەوە🥺💜ئاند ئەو چیرۆکەی لەسەر تای نووسیویەتی{secret love}ئەوە بۆ من و تای کردوویەتی کچە پاڵەوانەکە خۆمم(هیونا)🥺🙄🙊🙈بڕۆن بیخوێننەوە و ...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

تەماشاکان کێم بۆ هێناون نونای جوانم هەمووتان بڕۆن فۆڵۆی کەن و سەیری چیرۆکەکانی بکەن دڵنیاتان ئەکەم پەشیمان نابنەوە🥺💜ئاند ئەو چیرۆکەی لەسەر تای نووسیویەتی{secret love}ئەوە بۆ من و تای کردوویەتی کچە پاڵەوانەکە خۆمم(هیونا)🥺🙄🙊🙈بڕۆن بیخوێننەوە و ڤۆتی بۆ بکەن تخوا خەریکە دڵم ئەتەقێ هیچم پێ ناڵێ و پارتی نوێش پۆست ناکات بزانن واستەیەکم بۆ ناکەن بەخوا وا ئەمرم بۆ مەیکینگێک و لەقتەیەکی تری ئەندۆمی😂💔دەی دەی خۆشم ئەوێیێیێن
ZNA_RM

"خۆشەویستییە یەکلایەنەکەم"OꙄH"Where stories live. Discover now