~باوەشی و ژییان~

973 172 508
                                    

~بۆ چەند چرکەیەک بەو شێوەیە مانەوە تاوەک سێهون بە پرسیارەکەی ئەو ساتەی بڕی کە تا ئێستا ئاشکرا نییە ئایا دووبارە ئەبێتەوە یاخود نا
(ئایا منت خۆش ئەوێت؟)دوورکەوتەوە و پشتی دا بە پشتی قەرەوێڵەکەوە~
جینان:چ..چ..چی؟!
(چاوەکانی تا کۆتا ئاست کرانەوە و دڵی دەستی کرد بە خێراتر لێدان چوونکە ئەو هەرخۆی هەمیشە دڵی خێرا لێ ئەیات بەتایبەت کاتێک لەگەڵ سێهونە وە ئێستاش ئەو پرسیارە ئۆهـ دڵی هاواری ئەکرد)
سێهون(بەشێوەیەکی ئاسایی لەکاتێکا چاوەکانی بە تەواوی لە چاوەکانی جینان بڕیبوو):تۆ وتت کاتێک نەخۆش ئەکەویت پێویستە کەسێکی خۆشەویستت باوەشت لێ بات وە وتت کەوا من زۆر باش لەهەمووان زیاتر ئەتوانم ئارامت بکەمەوە ئەوەش واتای ئەوەیە کە من زۆر خۆشەویست بم لەلات(برۆیەکی بەرز کردەوە)
جینان(هەوڵی ئەیا شڵەژاوییەکەی بشارێتەوە):ئێ گیانەکەم ئەوە نییە خۆت بە مێشکە زیرەکەکەت هەموو شتێکت لێکداوەتەوە
(چاوەکانی بە هەر بەشێکا ئەخولاندەوە تەنها بۆ ئەوەی تەماشای نێو چاوەکانی سێهون نەکات و زیاتر نەشڵەژێت)
سێهون:هەرچۆنێک بێت من ئەمەوێ لە دەمی خۆت گوێم لە هەموو شتێک بێت ئایا منت خۆش ئەوێت؟یاخود نا؟وە گەر وەڵامەکەت بەڵێیە لەبەر چ هۆکارێک؟
جینان:یاهـ بەڕاستی تۆ وەک لێکۆڵەرێک ڕەفتار ئەکەیت
(بە بۆڵە بۆڵ تەنها بۆ ئەوەی بابەتەکە بگۆڕێت)
سێهون:ئێ گیانەکەم چی تێدایە تەنها پرسیارم کردووە خۆشت ئەوێم یان نا(تەنها لەماوەی چرکەیەک بەخێرایی ڕوخساری لە ڕوخساری جینان زۆر نزیک کردەوە و بەزۆر زانییەوە تەماشای نێو چاوەکانی ئەکرد و قسەی کرد)یاخود بابەتەکە زیاترە؟!
(برۆیەکی بە زۆرزانییەوە بەرز کردەوە)
جینان(ئەوەی قوڕگی قوت داوە و سەری بەهێواشی بردە دواوە و زۆر شۆک و شڵەژاوبوو لە ڕەفتارەکەی سێهون):زیا...زیا..زیاتری چی؟
سێهون(بە شەیتانی):هم لەوانەیە تۆ منت بەدڵ بێت!؟
جینان(بەدەنگێکی بەرز هاواریکرد):چـــــی؟!
سێهون(گەڕایەوە دواوە و بەتوندی دەستی کرد بە پێکەنین):یا ئەوە چییە بۆوات لێ هاتووە تەنها گاڵتەم لەگەڵ کردی
*بەڕێز سێهون تەنها گاڵتەبوو یاخود بۆ چەند چرکەیەک ڕەفتارەکانت لەژێر کۆنتڕۆلی خۆت دەرچوون هممم؟*
جینان(کاتێک زۆر بەقورسی هەناسەی ئەیا):یا سێهونی گەمژە خەریک بوو هەناسەم بووەستێ لە شۆکبوونا(دەستی بەسەر سنگییەوە گرتبوو)
سێهون(وەستا لە پێکەنین و ڕوکەشی کەمێک گۆڕا بۆ سارد):ببورە داوای لێبووردن ئەکەم جارێکی کە ئەوە دووبارە نابێتەوە
~جینان تەماشای سێهونی کرد تێبینی کرد کە چۆن سێهون بە چرکەیک لە پێکەنین وەستا و ڕوکەشێکی سار لەسەر ڕوخساری دروستبوو وای بیرکردەوە بەهۆی ئەوەی بە سێهونی وتووە"گەمژە"هەر بۆیە سێهون توڕەبووە هەر بۆیە بیری لە شتێک کردەوە تا وا لەسێهون بکات دووبارە زەردەخەنە و پێکەنین بێتەوە سەر ڕوخساری و ڕوخساری دووبارە بدرەوشێتەوە~
جینان:سێهون-شی
سێهون(چاوەکانی تا کۆتا ئاست کرانەوە):چــــی؟!
جینان(کەمێک پێکەنی):سێهون-شی
(بە زۆرزانییەوە قسەی کرد تاوەک سێهون توڕە بکات)
سێهون:تکایە جینان ئەوە هەرگیز دووبارە مەکەوە بەو شێوە بانگم مەکە(بەبێزاری)
جینان:همممم تۆ پرسیارت کرد کەوا تۆم خۆش ئەوێت وایە
~سێهون لەناخەوە زۆر بەپەرۆش بوو ئەیزانی کە جینان بەنیازە وەڵامی باتەوە بەڵام ڕووکەشی هەر بە ساردی هێشتەوە(بەڵێ وایە وە تۆش نەت ویست وەڵامم بەیتەوە)ئەمەی وت و چاوی وەرگێڕا~
جینان:سەرەتا پێش هەموو شتێک تۆ پورزای منیت وە یەکێکیت لە باشترین هاوڕێی منداڵی من کە زۆربەی کارە سەرەڕۆییەکانی منداڵیمان بە یەکەوە بووە(کەمێک پێکەنی)وە دواتر تۆ ئەو کەسەی کە لەدوای مردنی باوکم تەنانەت بۆ ڕۆژێک منت بەجێ نەهێشتووە و هەرگیز نەتهێشتووە بێ باوکیم پێوە دیاربێت وە هەرگیز بێ دڵیت نەکردووم وە تۆ باشترین چارەسەری نەخۆشییەکەمیت کاتێک من نەخۆش ئەکەوم تۆ هێندە بەتوندی باوەشم لێ ئەیەیت و ماچی سەرم ئەکەیت و خۆت فیدای من ئەکەیت بەتەواوی هەست ئەکەم وەک ئەوەی باوکم گەڕابێتەوە ژییان هەست ئەکەم وەک ئەوەی بۆ هەمیشە پارێزراوم تەنانەت بەڕادەیەک هەست ئەکەم کەسێک هەیە لەباوکم زیاتر ئاگادارمە و لە خەمی منایە کەواتە چۆن بتوانم هێشتان خۆشم نەوێی خۆشویستنی تۆ بچووکترین شتە کە بتوانم وەک پاداشتێک لەبری ئەو شتانەی بۆ منی ئەکەیت بتدەمەوە
(چاوەکانی پڕ لە فرمێسک بوون و سەری داخست)
~سێهون بۆ چرکەیەک وەستا و دواتر بەهێواشی خۆی نزیک کردەوە و باوەشی لە جینان و دا و ئەوی خستە نێوان قۆڵەکانی و بەهێواشی لێوی لە گوێی جینان نزیک کردەوە و بەچرپەوە وتی«فیداوبم» تەنها بەهۆی وشەیەکی«حەوت»پیتی وای کرد جینان لەوە زیاتر خۆی پێ نەگیرێت و بەدەنگێکی بەرز دەست بکات بە گریان و توند باوەش لە کەمەری سێهون بات وەک ئەوەی تەنها ماوەیەکی زۆر کەمی مابێت و دوای ماوەیەک چیتر بۆ"تا هەتایە"ئەو باوەشە لەدەست بات~
~سێهون هەوڵی نەدا کەوا جینان بووەستێنێت لە گرییان چوونکە ئەزانێت جینان زیاتر خەمەکانی لە دڵیا هەڵئەگرێت و تەنها گرییانەکانی دەرئەبڕێت بۆیە هەموو ئەوەی کردی تەنها ئەوەبوو بەهێمنی دەستی ئەهێنا بەپشتی ئەو کەسەی ئێستا لەنێوان قۆڵەکانیایەتی و بۆ ئەو مانای«هەموو ژیان»ی ئەگەیێنێت~
~دوای(٥)خوولەک~
سێهون:شـــشــ شیرینەکەم دەی بەسە دواتر سەرت هیشێت گەر هێندە بگریت
~بەسە چیتر دڵی بەرگە ناگرێت«خاوەنی ڕۆحی»هێندە بەخراپی فرمێسکە بەنرختر لە ئەڵماسەکانی بڕێژێت~
~هەموو ئەوەی جینان کردی توند تر و توند تر باوەشی لێدا و سەری لە سنگیا نقووم کرد~
*بلیۆنەها ساڵە چاوەڕێی ئەو جۆرە باوەشە ئەکات کە بەدڵی خۆی تێیدا بگریت*
سێهون:دەی تکایە بەسە گەر بمزانیبا تۆ هێندە بەخراپی ئەگریت هەر لەسەرەتاوە ئەو پرسیارەم لێ نەئەکردی وە کاتێک ئەو وشەیەم وت بۆ ئەوە بوو تۆ بخەمە پێکەنین و دڵخۆشبیت نەک بگریت
~جینان بەپێوە لەسەر کورسییەکەی هەستایەوە و ڕۆشتە باوەشی سێهون و وەک مناڵێک لە باوەشیا خۆی بچووک کردەوە و دەستێکی لە پشتی سێهون لە ئاستی کەمەری جێگیر کرد و دەستەکەی تریشی خستە سەر شانی و توند ڕوخساری لەلێواری ملی سێهون نقووم کرد و هەموو هەناسە گەرمەکانی بەر ملی سێهون ئەکەوتن و فرمێسکەکانیشی ئەکەوتنە سەر لێواری ملی سێهون~
~سێهون تەنها شۆک بوو بەو ڕەفتارە لە ناکاوەی جینان وە لەهەمان کات ئازاریشی هەبوو بەهۆی ئەوەی ئەو دەست و قاچێکی شکاوە و دەست و قاچێکیشی بە خراپی ئازاری پێ گەشتووە بەڵام لەو ساتەدا ئازارەکان بۆ ئەو هیچ گرنگ نەبوون تاکە شت کە گرنگ بوو ڕەفتاری جینان بوو«ئایا جینان لەسەر خۆیەتی یاخود بەبێ ئاگاداری خۆی ئەمە ئەکات؟!»ئەمە ئەو پرسیارەبوو کە لەمێشکی سێهون دروست بوو بەڵام هەرچۆنێک بێت نەی ویست مێشکی زیاتر بەوە سەرقاڵ بکات ئایا چ شتێک لەوە بەنرختر هەیە ئێستا بچکۆلەکەی لە باوەشیایەتی~
~سێهون کەمێک زیاتر پشتی دایەوە و قۆڵە شکاوەکەی گرتبوو بە پشتی جینانەوە و بە دەستەکەی تری ئەو سەرچەفە تەنکەی ڕاکێشا و دای بەسەر جینان کە لە هەمان کات خۆشی داپۆشیبوو دواتر دەستەکەی تریشی بە هێمنی ئەهێنا بە پشتی جینانا و ماچێکی هێمنی سەری کرد و زەردەخەنەی کرد~
سێهون:ئەزانی منیش خۆشم ئەوێی وەک خۆت وتت ئێمە لەسەرەتایا پورزای یەکدین وە تۆ تاکە کچی کە لەمنداڵییەوە تا ئێستا وەک هاوڕێم بووبێت ڕاستە لەگەڵ سوهیش وەک هاوڕێیەکین بەڵام تۆ جیاوازی زۆر جیاواز وە تۆ کەسێکی زۆر گرنگیت بۆ من نازانم بۆ بەڵام تەنها ئەوە ئەزانم هێندە گرنگی لەلام بەڕادەیەک من خۆمم لەبیر چۆوە بەڵام تۆ نا
(بەهێمنی و زەردەخەنەوە قسەی کرد)
جینان:من بۆیە گرنگم چوونکە کەسێکی زۆر شیرین و قسەخۆش و گوێڕایەڵم وە دڵیشم زۆر باشە هەر بۆیە کەسانی وەک من هەرچەندە هیچ کەسێکی وەک منیش دووبارە نابێتەوە بەو شێوەیە تایبەتن
(وەک مناڵێک قسەی کرد کەوای لە سێهون کرد کەمێک پێبکەنێت)
سێهون:بێگومان وایە وە تۆ زۆر لەوانەش زیاتری
~بۆ ساتێک هەردووکیان بێدەنگ بوون تاوەک سێهون بێدەنگییەکەی شکاند(ئەتەوێ گۆرانیت بۆ بڵێم؟)~
جینان:چـــی؟!هەر بەڕاستی تۆ ئەتەوێت گۆرانی بۆ من بڵێیت؟!؟
(سەری بەرز کردەوە و لەگەڵ سێهون بەتەواوی ڕوخساری یەکدیان ئەبینی لەنێوە چاوەکانی یەکدی وە هیچ ئاگاداری ئەو نزیکییە نەبوو کە هەبوو لەنێوان ڕوخساری خۆی و سێهون)
سێهون(سەری بەمانای بەڵێ لەقاند):ئهم گەر تۆ بتەوێت
جینان(دووبارە سەری نقووم کردەوە لەلێواری ملی سێهون):ئەمەوێت
~سێهون دەستی کرد بە گۆرانی وتن گۆرانییەکی خاو و ئاشقانە بوو~
~جینان هەر لەگەڵ بیستنی دەنگی سێهون تەزوویەک بەتەواوی جەستەی هات و هەستێکی زۆر سەیری لا دروست بوو کە یەکەم جاربوو لە ژییانی ئەو هەستە هەبێت~
~خوولەکێکی نەبرد سێهون دووبارە هەستی بە فرمێسکەکانی جینان کرد لەسەر ملی بەڵام نەی ویست جارێ کەشەکە تێکبا و بەردەوام بوو لە گۆرانی وتن~
جینان{لە مێشکی خۆی}:نەفرەتی ئەوە ئەو کاتەم بیر ئەخاتەوە کە باوکم هەمیشە بەر لە خەوتن گۆرانی بۆ ئەوتم بەڵام ئەم ئەم هەستە چییە زۆر زۆر جیاوازە لەو کات من هەرگیز هەستم بە هەستێکی لەو شێوەیە نەکردووە وەک ئەوەی کۆمەڵێک پەپولە لەنێو گەدەم بن ئای خوایە من من ئەزانم ئەمە چی پێ ئەوترێ ئای خوایە ئەمە«پەپولەکانی گەدە»یە کە هەمیشە سوهی باسی ئەکرد من هەرگیز باوەڕم بەو شتە نەبووە بەڵام وا ئێستا هەستی پێ ئەکەم ئاااااهـ
~لەنێوان بیرکردنەوەکانی بوو کاتێک هێواش هێواش ئاگاداری خۆی نەما و کەوتە جیهانی خەونەکانەوە~
*سێهون نا خەون بە جۆنگهۆ ببینە ئەوە هیوای منە بۆ تۆ*
~سێهون وەستا لە گۆرانی وتن و سەری نزم کردەوە هەرچەنە ڕوخساری جینانی نە ئەبینی بەڵام کاتێک هەستی کرد هیچ فرمێسکێک نەماوە و جینان بێ جووڵە بووە زانی کە کەوتۆتە جیهانی خەونەکانییەوە(بەهیوای خەونێکی خۆش"بچکۆلەکەم"نازانم ئەو نازناوە لەکوێوە هات بەڵام من ئەو نازناوەم پێ خۆشە بۆ تۆ وە لەئێستایا بیر ئەکەمەوە ئایا ئەی ئەبێت لە ڕابردوو هیچ نازناوێکم بۆ دانابی!؟هەرچۆنێک بێت کێشە نییە کاتێک شتەکانم بیر کەوتەوە ئەزانم،زۆر زیاتر لە زۆر خۆشم ئەوێی"بچکۆلەکەم"تۆ خاوەنی ڕۆحی منی ئەی ئەوەی لە ڕۆحم زۆر زیاتر بەنرختری بۆم)ئەمەی بەهێمنییەوە وت و سەری دایەوە بەدیوارەکەیا و چاوەکانی داخست~
~دوای(٢)کاتژمێر~
~سێهون بەهۆی زەنگی مۆبایلەکەی جینان بەخەبەر هات بەخێرایی مۆبایلەکەی جینانی لە گیرفانی دەرکرد بەڵام بەشێوەیەک کە جینان هەڵنەستێت لەخەو بینی ئەو کەسەی کە پەیوەندی ئەکات ناوی تۆمارکراوە بە"سمۆرەی بچووک"دوای کەمێک بیر کردنەوە سێهون بۆی دەرکەوت ئەو جانگییە سێهون چەند جارێک گوێی لێ بووە جینان جانگی بەو شێوەیە بانگ کردووە هەر بۆیە وەڵامی پەیوەندییەکەی دایەوە~
~لە پەیوەندی~
جانگی:جینان؟
سێهون:جانگی
جانگی:ئەوەی تۆی هیۆنگ
سێهون:بەڵێ
جانگی:ئەی جینان ئوونی لە کوێیە؟
سێهون(تەماشای باوەشی کرد و زەردەخەنەی کرد):ئەو نووستووە
جانگی:زۆر باشە گەر بەخەبەر هات پێی بڵێ کەوا«نەشتەرگەرییەکەی بیۆنگ سەرکەوتوو بوو وە ئەو ئێستا بەرەو ژووری چاودێری چڕ ئەبردرێ»
سێهون:زۆر باشە بەڵام بۆ بەرەو ژووری چاودێری چڕ ئەیبەن؟
جانگی:لەبەر ئەوەی نەشتەرگەرییەکەی ئەو نەشتەرگەرییەکی ئاسان نەبوو نەشتەرگەری چاندنی دڵ بوو هەر بۆیە پێویستە بە باشی ئاگاداری بن و لەژێر چاودێرییەکی باشا بێت
سێهون:زۆر باشە،ئەی تۆ و یۆنسوو چی ئەکەن؟
جانگی:گەر بزانین بیۆنگ بەم زووانە بە ئاگادێت ئەمێنینەوە تا بە ئاگا دێت وە گەر بزانین بەم زووانە بەئاگا نایات ئێمەش ئەگەڕێینەوە بۆ لای ئێوە
سێهون:زۆر باشە
جانگی:دەی جارێ ماڵئاوا هیۆنگ
سێهون:ماڵئاوا
~کۆتایی پەیوەندی~
~سێهون ویستی مۆبایلەکە بخاتە سەر ئەو مێزە بچووکەی تەنیشت قەرەوێڵەکە بەڵام دەستەکانی لە جوڵە وەستان و بۆ ساتێک زەردەخەنەی سەر ڕوخساری نەما کاتێک وێنەی سەر شاشەی مۆبایلەکەی جینانی بینی~
~وێنەکە وێنەی جینان و جۆنگهۆ بوو بە یەکەوە جۆنگهۆ لەدواوە دەستی لەکەمەری جینان ئاڵاندبوو و ماچی ڕوومەتی ئەکرد جینانیش پێ ئەکەنی وە بە جل و بەرگەکانیان دیاربوو هی ڕۆژی سپی بوو ئەو کاتەی هەمووان بەیەکەوە بوون و جینان و جۆنگهۆ جل و بەرگی دووانەکانیان لەبەر بوو بینینی ئەوە وێنەیە هەستێکی زۆر ناخۆشی بە سێهون بەخشی هەستی بە ئازارێک ئەکرد لە دڵی هەستی بە لاوازی خۆی ئەکرد هەستی بە گەمژایەتی و ترسنۆکی خۆی ئەکرد باشە چی ئەبوو گەر ئەویش بیتوانییایە بەوشێوە ئاساییە لەگەڵ جینان لەیەکدی نزیک بن و هەر خولەکێک ویستی لەباوەشی بگرێ و ماچی ڕوومەتی بکات؟~
~سێهون مۆبایلەکەی لەسەر مێزە بچووکەکە دانا و تەماشای باوەشی خۆی ئەکرد کەوا چۆن جینان خۆی لە باوەشیا بچووک کردۆتەوە و سەری لە سنگیا نقووم کردووە و قژی بەتەواوەتی ڕوخساری داپۆشیوە~
~بۆ چەند خوولەکێک بەو شێوەیە تەماشای کرد تاوەک دەنگی کرانەوەی دەرگاکە وای کرد سەرنجەکانی لەسەر جینان لابچن و بکەونە سەر دەرگاکە~
~لەنێو دەرگاکە جانگی و یۆنسووی بینی کەسەرەتا بە بۆڵەبۆڵ و شەڕکردنەوە هاتن بەڵام هەر کە ئەو دیمەنەیان بینی لەشوێنی خۆیان ڕەق بوون~
~جینان هێواش هێواش هەستا لەخەو بەڵام هێشتان چاوەکانی نەکردبۆوە هەستی بە ئاسودەییەکی زۆر ئەکرد کەمێک خۆی جوڵاند بەڵام چاوەکانی تا کۆتا ئاست کرانەوە کاتێک هەستی کرد لە باوەشی کەسێکایە وە گوێی لەدەنگی جانگی بوو کاتێک وتی(ببورن گەر لە کاتێکی هەڵە هاتبین گەر ئەتانەوێ ئەگەڕێینەوە) بەهێواشی شەرمەزارییەوە سەری بەرز کردەوە و پڕ بەدڵی هیوای ئەخواست ئەوە نەبێت کە بیری لێ ئەکاتەوە بەڵام ڕێک ئەوەبوو کە بیری لێ ئەکردەوە و ڕوخساری سێهونی کەوتە بەرچاو کە قسەی کرد و وەڵامی جانگی یایەوە(نا نەخێر کاتی هەڵەی چی ئەو تەنها خەوتووە و کەمێک خەمبار بوو)~
~جینان بەخێرایی هاواریکرد و خۆی هەڵدایە خوارەوە لەباوەشی سێهون و بەتوندی کەوتە سەر زەوییەکە و کەوت بەسەر دەستی چەپییا کەوای کرد بەهۆی ئازارەوە هاوارەکەی بەرزتر ببێت(ئاااای دەستم)بەتوندی دەستی بە مەچەکی دەستی چەپییەوە گرتبوو جانگی و یۆنسووش بەڕاکردن ڕۆشتن بۆ لای~
یۆنسوو:نوونا تۆ باشیت؟(بە نیگەرانییەوە)
جینان(بە گریانەوە):دەستم ئازاری زۆرە
جانگی:ئێوە خەمتان نەبێت ئێستا بانگی پزیشک ئەکەم(بەخێرایی دەستی کرد بە ڕاکردن و لەژوورەکە ڕۆشتە دەرەوە تاوەک پزیشکێک بێنێت)
سێهون(بە نیگەرانییەوە):جینان تۆ باشیت
جینان(هاواریکرد):یا تۆ هەر قسە مەکە چوونکە هەموو شتێک بەهۆی تۆوە بوو
سێهون(چاوەکانی بەشۆکی کرانەوە):چی من؟!؟!بەڵام بۆ من خۆ من هیچم نەکردووە!!(هەردوو برۆی بەتێنەگەشتنەوە بەرز کردەوە)
جینان(بەدەنگێکی کەمێک بەرز و گریانەوە):من بۆ لەباوەشی تۆبم گەر تۆ ڕێگەت نەدەبا بێمە باوەشت ئەو کاتەی کەوەک سەرخۆشەکان هیچ ئاگام لەخۆم نەبوو ئەو کات خەوم لێ نەئەکەوت و کاتێکیش بەخەبەر ئەهاتم هێندە شۆک نەئەبووم
(بەچاوێکی تیژ تەماشای نێو چاوەکانی سێهونی ئەکرد)
سێهون(خۆی پێ نەگیرا و دەستی کرد بە پێکەنین):یا بەڵام هەڵەی من چییە کە تۆ بەبێ خواردنەوەش هێشتان وەک سەرخۆشەکان ڕەفتارت کردووە وە خۆت ئەزانی من دەستێکم شکاوە و ئەوەی کەش ئازاری پێ گەشتووە چۆن بتوانم تۆ دووربخەمەوە کەلەناکاو وەک مناڵێک هاتیتە باوەشمەوە
(بە بۆڵەبۆڵ)
جینان(بەدەنگی بەرز بۆڵەبۆڵی کرد):باشە خۆ ئازارم نەدایت ئایا ئازارت هەیە(چاوی شۆڕکرد)
سێهون:یا لەکاتێکا خۆت ئازارت هەیە پێویست ناکات گرنگی بە من بەیت من باشم بەڵام تۆ نا
جینان(بەگریانەوە):یااا دەستم زۆر هێشێت
یۆنسوو:نوونا کەمێکی کە پزیشک دێت خەمت نەبێ(بە نیگەرانییەوە)
جینان:هەرچۆنێک بێت سێهونی گەمژە هەموو شتێک بەهۆی تۆوە بوو
~سێهون لەکاتێکا لەناخەوە خەمی جینانی بوو بەڵام هێشتان خۆی پێ نەگیرا و دەستی کرد بە پێکەنین~
جینان:یا چۆن ئەتوانی پێبکەنیت لەکاتێکا من بەهۆی ئازارەوە ئەناڵێنم و ئەگریم
سێهون:ئەی چی بکەم لەسەر قەرەوێڵەکە بێمە خوارەوە و بەباوەش بۆلای پزیشک بتبەم
جینان:بەڵێ بۆ بەنیاز نەبوویت بیکەیت
(قسەی کرد لەکاتێکا بەهۆی ئازارەوە ئەیناڵاند)
~سێهون کەمێک لەسەر قەرەوێڵەکە جووڵا بەنیازی دابەزین بەڵام دەنگی جینان وەستانی کاتێک بەهاوارەوە قسەی کرد(یا یا گاڵتەم کرد گەمژە مەبە)~
سێهون(بە پێکەنینەوە):ئەی باشە تۆ چۆن ئەتوانی لەم حاڵەتا گاڵتە بکەیت
جینان:ئەرێ من هەر لەخۆوە ئەم قسەیەم کرد نەمزانی تۆ هێندە گەمژەیت بەگوێم ئەکەیت
(دوای تەواوکردنی قسەکەی دووبارە دەستی کرد بە گریان و هاوارکردن)
سێهون:واتا ئەوەی بەگوێی تۆ بکات گەمژەیە؟!
جینان:نەخێر تەنها تۆ گەمژەیت
~جانگی لەگەڵ پزیشکێک بەخێرایی هاتن~
~پزیشکەکە ڕۆشتە بەرامبەر جینان و لەسەر ئەژنۆ دانیشت و مەچەکی جینانی گرت و تەماشای ئەکرد تاوەک بزانێت تەنها ئازاری پێ گەشتووە یاخود زیاترە~
~کاتێک پزیشکەکە مەچەکی جینانی گرت جینان زیاتر هاواریکرد~
سێهون(بەنیگەرانی):ئەو..ئەو تەنها ئەزییەتی پێ گەشتووە وایە؟!
پزیشک(بە زەردەخەنەوە):هیچ نیشانەیەکی شکاوی تێدا دەرنەکەوتووە و بەڕای من تەنها ئازاری پێگەشتووە بەڵام هەر بۆ دڵنیایی تیشکی بۆ ئەگرین
سێهون:سوپاس بۆ خوا
جانگی:دەی دەی با کاتی زیاتر لەدەست نەدەین من و جینان لەگەڵ جەنابی پزیشک ئەڕۆین یۆنسوو تۆش لەلای هیۆنگ بە
یۆنسوو:باش
~جانگی و پزیشکەکە و جینان ڕۆشتن یۆنسووش هەستایەوە و لەسەر کورسییەکەی لای چەپی قەرەوێڵەکەی سێهون دانیشت~
~دوای(١٥)خوولەک جینان و جانگی گەڕانەوە~
سێهون:جینان تۆ باشی؟
جینان(دەستی بە مەچەکی چەپییەوە گرتبوو لەکاتێکا بەپێچەر پێچرابوو):پزیشکەکە وتی ئەوە تەنها ئازاری پێ گەشتووە مەڵهەمێکی پێدام وتی بەماوەی هەفتەیەک باش ئەبێت
سێهون:ئهم ئەوە شتێکی زۆر باشە
جینان:بەڕاست جانگی ئەی بیۆنگ چی لێهات؟
(ڕووی کردە جانگی کە لەتەنیشتی وەستابوو)
جانگی:ئەو لە ژووری نەشتەرگەری دەرچوو وە سوپاس بۆخوا نەشتەرگەرییەکەی بە سەرکەوتوویی تەواو بوو بەڵام بەهۆی گرانی نەشتەرگەرییکەی پێویستە تا ماوەیەک لەژووری چاودێری چڕ بێت
(بە زەردەخەنەوە)
جینان:سوپاس بۆ خودا هیوادارم بەم زووانە هەموو شتێک بۆی باشببێت
جانگی:یا نوونا ئەزانی تۆ پاڵەوانی
جینان(کەمێک پێکەنی):بۆ؟!
جانگی:بەڕاستی تۆ زۆر کاریگەر بوویت کاتێک هەوڵت ئەدا بیۆنگ لە بڕیارەکەی پەشیمان بکەیتەوە من و یۆنسوو ئەوەمان بینی
جینان:هەر بەڕاستی ئێوە چۆن لەوێ بوون؟
یۆنسوو:ئێمە لە پەنجەرەکەوە تۆمان بینی کاتێک بەرەو شوێنێکی تر ئەچوویت لەبری ئەوەی بێیت بۆ ئێرە هەر بۆیە بڕیارمان دا بێین بۆ لات
جانگی:بەڕاستی نوونا تۆ پاڵەوانێکی زۆر مەزنی بیۆنگ بەهۆی تۆوە لە ژییانە
جینان(کەمێک پێکەنی):لەڕاستیدا ئەوە بەهۆی خۆیەتی ڕاستە لەوانەیە من هەندێک شتی کاریگەرم پێ وتبێت بەڵام گەر ئەو کەسێکی تێگەشتوو نەبووایە و نەی ویستایە گوێ بۆ قسەکانی من بگرێت ئەو کات هەرگیز نەم ئەتوانی پەشیمانی بکەمەوە لە بڕیارەکەی وە لەکۆتاییشا من هەر ئەو کارەم کرد کە هەمووان کردییان
جانگی:نەخێر بەو شێوەیە نییە تۆ خۆت بەهرەیەکت هەیە کە بە قسەکانت هەمیشە یارمەتی هەمووان ئەدەیت ئەوە وەک جادوویەکە
یۆنسوو:بەڵێ ئەتوانین ناوی بنێین"جادووی ئارامبەخش"
~جینان کەمێک پێکەنی و سەری داخست~
سێهون:شانازیت پێوە ئەکەم پاڵەوان
~بەهێمنی و زەردەخەنەوە ئەمەی بە جینان وت و جینان سەری بەرز کردەوە و چاوەکانییان لە ئۆقیانووسی چاوەکانی یەکدیدا نقووم بوو و وەک مانگی چواردە ئەدرەوشانەوە~
~ڕۆژی دەرچوونی سێهون لە نەخۆشخانە~
~هەموو ئەندامانی خێزانەکەی سێهون و جینان و سێهون و پزیشکەکە لە ژووری چاودێرییەکە وەستابوون~
پزیشک:پیرۆزە بەڕێز سێهون ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژت بوو لێرە هیوات بۆ ئەخوازم هەرگیز جارێکی کە کارت بە نەخۆشخانە نەکەوێتەوە
د.سێهون:زۆر سوپاس جەنابی پزیشک ئێمەش بەهەمان شێوە هیوادارین
سێهون(قۆڵەکانی بەتەواوی بڵاوکردەوە):واهـ لەکۆتاییا من لەم شوێنە بۆن ناخۆشە ڕزگارم ئەبێت
جینان:واهـ تۆ چۆن هێندە خراپیت گەر ئەم شوێنە بۆن ناخۆشە نەبووایە تۆ ئێستا چیت ئەکرد هم؟
سێهون:ئمــ ڕاست ئەکەیت بەڵام هێشتان بۆنی ناخۆشە
(هەمووان دەستییان کرد بە پێکەنین)
ب.سێهون:دەی کەواتە ئێستا بابڕۆین وە زۆر سوپاس بۆ تۆ جەنابی پزیشک لەیەک ڕۆژەوە کە سێهون لێرەیە تۆ ئاگاداری بوویت
پزیشک:سوپاسی ناوێت ئەرکی سەر شانی خۆمە بەڕێزم
(دوای تەواوکردنی قسەکانی ڕۆشت)
سێهون:ئەڕۆین بۆ کوێ؟(برۆیەکی بەمانای پرسیار بەرز کردەوە بێ ئەوەی هیچ کاردانەوەیەک لەسەر ڕوخساری هەبێت)
د.سێهون:ئەڕۆینەوە بۆ ماڵ بێگومان لەوە زیاتر کوێی تر
سێهون(بێ هیچ کاردانەوەیەک لەسەر ڕوخساری):ئەی جینان؟(بە پرسیارەکەی وای کرد هەمووان بۆ چرکەیەک ڕەق ببن و تەماشای بکەن)
جینان:سێـ..سێـ..سێهون منیش ئەگەڕێمەوە ماڵی خۆمان بەڵام خەمت نەبێت هەموو ڕۆژێک سەردانت ئەکەم(سەری داخستبوو هەستی بەتاوان ئەکرد بەرامبەر پوری و ئەوان کوڕەکەیان ناتوانێت لە ئەو دوور بکەوێتەوە)
سێهون:ئەی تۆ بەڵێنت پێ نەیام تەنانەت دوای چاک بوونەوەم و دەرچوونیشم لە نەخۆشخانە هەمیشە لەلام ئەبیت؟
جینان(سەری بەرز کردەوە):با..باش سێهون من ئەوە ئەکەم هەموو ڕۆژ سەردانت ئەکەم
(ترپەکانی دڵی بەرەو خێراتر بوون و خێراتر بوون ئەڕۆشتن)
سێهون:من پێویستم بەتۆیە ئەبێت لەلام بیت(بەپێداگرییەوە)
ب.سێهون(بەزەردەزەنەوە):کەواتە کێشە نییە جینانیش دێت لەلای ئێمە ئەژیت تاوەک سێهون یادەوەری بۆ ئەگەڕێتەوە
جینان:من..منیش ئەوەم پێ خۆش ئەبێت مامە گیان بەڵام وەک خۆتان ئەزانن دایکم بەتەنهایە(بە چاوێکی لێبووردنەوە)
د.سێهون(بەزۆر زەردەخەنەیەکی خستە سەر ڕوخساری لەکاتێکا ئەی ویست بگری کوڕەکەی ناتوانێت لەگەڵ ئەوان بژیت ئێستا کەسێکی کە هەیە لەخێزانەکەی زیاتر بۆی گرنگە):کەواتە کێشە نییە با سێهون لەماڵی جینان بمێنێتەوە ئێمەش هەموو ڕۆژ سەردانی ئەکەین
یۆنسوو:بەڵام ئووما وەک خۆت ئەزانیت ماڵی پورە میسوو بچووکە و ئەوان تەنها دوو ژووری نوستنییان هەیە کە دانەیەکییان هی جینانە ئەوەی کە هی پورە میسوو
جینان:کێـ..کێشە نییە ئێمە ژوورێکی قفڵکراومان هەیە ئەوە ئەکەینەوە
(لە کاتێکا بەزۆر فرمێسکەکانی گرتبوو ئەو یادگاری ئەو ژوورەی بیر کەوتەوە)
جانگی:بەڵام نوونا ئێوە ماوەیەکی زۆرە ئەو ژوورەتان داخستووە و نەتان کردۆتەوە
جینان:هەرچۆنێک بێت لەئێستایا ئەوە گرنگ نییە تەندروستی سێهون لەهەموو شتێک گرنگترە ئێمە هەموو کارێک ئەکەین تاوەک خێراتر ئەو یادەوەری بەبیربێتەوە
ب.سێهون:دەی کەواتە با زیاتر لێرە نەمێنینەوە و بڕۆین
جینان:زۆر باشە
~هەمووان بە ئۆتۆمبێلەکەی باوکی سێهون گەڕانەوە بۆ ماڵی جینان یۆنسوو و دایکی هیچ دڵخۆشییەک لەسەر ڕوخسارییان نەبوو بەتایبەت دایکی سێهون کە بیری ئەکردەوە دڵخۆشبوون بەوەی کە کوڕەکەی لە نەخۆشخانە دەرچووە چی سوودێکی هەیە لەکاتێکا ئەو هەرهێشتان لەدووری ئەوان ئەژی و ناتوانێت هێشتان بەتەواوی وەک خێزانێک تەماشایان بکات~
جینان:فەرموون(بە کلیلەکانی دەرگاکەی کردەوە و بەدەستی ئاماژەی بۆ کردن بڕۆنە ژوورەوە)
~هەمووان ڕۆشتنە ژوورەوە و جینان دوای هەمووان ڕۆشت و دەرگاکەی دوای خۆی داخست~
جینان:پورێ گیان تۆ و مامە گەر ئەتانەوێت لەسەر قەنەفەکان دابنیشن من و سێهون و جانگیش ئەڕۆینە سەرەوە من ژوورەکە ئەکەمەوە یۆنسوو تۆش ئاو بدە بە دایک و باوکت
د.سێهون:باش کچەکەم
~دایک و باوکی سێهون ڕۆشتن لەسەر قەنەفەکای هۆڵەکە دانیشتن و جینان و سێهون و جانگیش ڕۆشتنە نهۆنی سەرەوە~
~لەپێش ژوورەکە~
~ژوورەکە ڕێک بەرامبەر ژوورەکەی جینان بوو~
جینان:ئێوە لێرە بووەستن من ئەڕۆم کلیلەکە ئەهێنم(سەری داخستبوو)
سێهون:باش
~جینان ڕۆشتە ژوورەکەی ئەو کورسییەی لەلای مێزەکەی سووچی ژوورەکەی هەبوو بردی و لەپێش کانتۆری جلەکانی داینا و چووە سەر کورسییەکە و دەستی برد لەسەر کانتۆرەکە سندوقێکی قاوەیی داری کەمێک گەورەی داگرت کە سەرەکەی تۆز گرتبووی و مانای ئەوەی ئەدا ئەو سندوقە ماوەیەکی زۆرە دەستی لێ نەدراوە~
~جینان لەگەڵ داگرتنی سندوقەکە دەستەکانی ئەلەرزی بەهەمان شێوە دڵی و بەهەموو توانای خۆی هەوڵی ئەدا ڕێگە لە فرمێسکەکانی بگرێت لە کەوتنە خوارەوە دواتر لەسەر کورسییەکی ڕۆشتەخوارەوە و سندووقەکەی لەسەر کورسییەکە دانا و لەنێو ئەو جزدانە پەڕۆیینەی کە بەدیواری ژوورەکەیەوە لەنزیک دەرگاکە هەڵواسرابوو کلیلێکی بچووکی دەرکرد و گەڕایەوە لای سندوقەکە و فووی لە تۆزی سەر سندووقەکە کرد و دواتر بەدەستێکی سەری سندووقەکەی سڕی و بەدەستە لەرزاوەکانی دەستی برد تاوەک سندوقەکە بکاتەوە لەگەڵ دەنگی کرانەوەی سندوقەکە ئازارێکی گەورە وەک تەزوویەک بەتەواوی جەستەیا هات کە چەقەکەی دڵی بوو ئازەرەکە وای کرد چاوەکانی بەتوندی دابخات و فرمێسکێک بەبێ ویستی خۆی کەوتە خوارەوە~
~دوای چەند چرکەیەک چاوەکانی بە هێمنی کردەوە و فرمێسکەکان ڕێچکەی خۆیان گرت و هەموو هێزی کۆکردەوە و سندوقەکەی کردەوە و یەکەم شت کە بینی وێنەی خۆی و باوکی بوو کە ئەوکات تەمەنی(١٢)ساڵ بوو لەسەر ملی باوکی بوو لە شاری یاری دایکی ئەو وێنەیەیانی گرت لە کاتێکا هەردووکییان زۆر بەدەنگی بەرز و بەدڵخۆشییە پێ ئەکەنین~
~جینان چیتر بۆ چرکەیەکی تر نەیتوانی تەماشای وێنەکە بکا و بەخێرایی ئەو کلیلەی هەڵگرت لەسەر وێنەکە بوو دواتر بەخێرایی سندوقەکەی داخست و کلیلی دایەوە و خستییەوە جێگەکەی خۆی و لەسەر کورسییەکە هاتە خوارەوە و چاوەکانی سڕی و کلیلە بچووکەکەی خستەوە جێی خۆی و بەزۆر زەردەخەنەی خستە سەر ڕوخساری و گەڕایەوە بۆ لای سێهون و جانگی~
جینان(بە زەردەخەنەی ساختەوە):کلیلەکەم هێنا
سێهون:جینان چاوەکانت کەمێک سوور بووە
جینان(کەمێک شڵەژا بەڵام نەیهێشت ئەوان هەستی پێ بکەن):ئا نا نا من باشم(بە زەردەخەنەی ساختە)
سێهون:ئهم
جینان:دەی با من دەرگاکە بکەمەوە
(لەنێوان سێهون و جانگییەوە ڕۆشت دەرگاکە بکاتەوە)
~جینان ویستی دەرگاکە بکاتەوە بەڵام دەستەکانی بەردەوام بوون لە لەرزین و نەی ئەتوانی کلیلەکە بخاتە شوێنی خۆی~
جانگی:نوونا کێشە نییە ئەتوانی ئەم ژوورە نەکەیتەوە و تۆ پورم بێن بۆ ماڵی ئێمە(بە باشی لەئێستایا لەهەستی جینان تێ ئەگات)
جینان:نا نا کێشە نییە من تەنها نازانم دەستەکانم بۆ هێندە ئەلەرزن جانگی تۆ دەرگاکە بکەوە(کلیلەکەی دا بەجانگی)
جانگی:هم من نا با سێهون هیۆنگ بیکاتەوە هەرچۆنێک بێت بۆ ماوەیەک ئەبێت بە ژووری ئەو(کلیلەکەی خستە دەستی سێهونەوە)
سێهون:ئای خوایە(دەستی برد و بەئاسایی دەرگاکەی کردەوە)ئاهـ ئەوەش کردمەوە
جینان:دەی کەواتە بابڕۆینە ژوورەوە
(سەری داخستبوو)
جانگی:با سەرەتا سێهون هیۆنگ بڕوات
سێهون(بەبۆڵە بۆڵ):یا جانگی تۆ وا ڕەفتارم لەگەڵ ئەکەیت وەک ئەوەی بووکی نوێ بم(بەبێزاری ڕۆشتە نێو ژوورەکەوە بەدوایا جینان و دواییش جانگی بە پێکەنینەوە ڕۆشتن)
جینان:ئە..ئەمە ژوورەکەیە کەمێک تۆزاوییە چوونکە ماوەیەکی زۆرە کەس نەهاتووە بۆ ئەم ژوورە بەڵام خەمت نەبێت دواتر خۆم بۆت پاک ئەکەمەوە وە کانتۆرەکەش جل و بەرگی تێدایە
جانگی:نوونا کێشە نییە من دواتر جل و بەرگەکانی خۆی بۆ هیۆنگ ئەهێنم پێویست ناکات ئەو ئەو جل و بەرگانە دەست لێ بدات
سێهون:ئەوە ئێوە باسی چی ئەکەن؟!بۆچی ئەم ژوورە بەو شێوەیەیە و چەند ساڵێکیشە نەکراوەتەوە؟!(برۆیەکی بە مانای تێنەگەشتن بەرز کردەوە)
جینان(سەری داخست):لە پێشتر ئەم ژووری ژوو..ژووری دایک و باوکم بوو بەڵام لە..لەدوای کۆچی دوایی باوکم من نەمهێشت هیچ شتێکی ئەم ژوورە دەستی لێ بدرێت و داوام لە دایکم کرد ئەو ژوورەکەی بگوازێتەوە و چیتر دوای ئەوە هەموو شتەکانی باوکمم لەم ژوورە دانا و دەرگای ئەم ژوورەم داخست
(پەنجەکانی تێکەڵ بە یەکدی کردبوو پێی بە زەوییەکەیا ئەخشاند و دەنگی ئەلەرزا و بەزۆر خۆی گرتبوو نەگری)
سێهون(چاوەکانی تا کۆتا ئاست کرانەوە):جیـ..جینان بـ..ببورە من نەم زانی شتەکان بەو شێوەیەن سەیرکە من کێشەم نییە ئەگەڕێمەوە ماڵی خۆمان تۆ تەنها هەموو ڕۆژ سەردانم بکە ئەوە بەسە بۆ من من..من لێرە نامێنمەوە
(بە شڵەژاوییە قسەی کرد و لەناخەوە سەرزەنشتی خۆی ئەکرد کە وای لە جینان کردووە ئەو برینە گەورەیەی لەدوای باوکی لەسەر دڵی دروستبووە دووبارە خوێنی لێ بتکێتەوە)
جینان(سەری بەرز کردەوە و بەخێرایی ئەو فرمێسکەی سڕی کە هاتە خوارەوە):نا نا کێشە نییە هەر خۆی کەسێکی تر بووایە باوەڕ ناکەم بمتوانیبا ڕێگەی بەم بێتە ئەم ژوورەوە بەڵام بەو پێیەی تۆ لەدوای باوکم ئەو کەسەی زۆر بەباشی وەک ئەو ئاگادارم بوویت هیچ نەبێت هێندەی ئەوە مافت هەیە لەم ژوورە بمێنیتەوە
(بە زەردەخەنەیەکی شکاو)
سێهون:بەڵام جینان(بە نیگەرانی)
جینان:دەی کێشە نییە هەر خۆی شتێکی باشە ئەم ژوورە بۆنی باوکمی لێ دێت لەگەڵ کرانەوەی دەرگای ئەم ژوورە دووبارە هەموو ماڵەکە بۆنی باوکم ئەگرێت بەتایبەت ژوورەکەی من کە ڕێک بەرامبەر ئێرەیە من دڵخۆش ئەبم گەر تۆ لێرە بمێنیتەوە و من ببینم دەرگای ئەم ژوورە کراوەتەوە و دووبارە خەریکە ژیانی تێدا ئەکرێت لەکاتێکا لەدوای مردنی باوکم ئەم ژوورەش مرد
~سێهون بە هێمنی باوەشی لە جینان دا و بەهێمنی ماچی سەری کرد و دەستێکی گرتبوو بە سەری جینانەوە دەستەکەی تریشی بە پشتییەوە جینانیش دەستەکانی لە کەمەری سێهون توند کرد و بە توندتر باوەشی لێدا جانگیش تەنها تەماشای ئەو دووانەی ئەکرد بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە و هەموو ئەو خۆشەویستییەی ئەبینی کە زۆر بە پاکی بۆ یەکدی هەیانە~
جانگی:یا یا هیۆنگ نوونا من مەخەنە گریان دەی خۆتان ئەزانن من پیاوم پیاو نابێت بگریت
~سێهون و جینان لە یەکدی دوور کەوتنەوە و بە قسەکەی جانگی پێکەنین~
جینان:کێ وتی پیاوان نابێت بگرین نەخێر هەمووان لە هەموو تەمەنێک و لە هەموو ڕەگەزێک و لەهەر کات و شوێنێک پێیان خۆشبوو ئەتوانن بگرین
(بە کەمێک پێکەنین و وەک سەرزەنشتکردن قسەی کرد)
جانگی:نەخێر ئەوە بیرکردنەوەی ئافرەتانە بەڵام پیاوان هەر نابێت بگرین
سێهون:ئافەرین برا شێرەکەم وەک براکەی خۆی بیر ئەکاتەوە
جینان(لە بێبڕوایی ڕووی کردە سێهون):یا سێهون مێشکی ئەو کوڕە تێک مەیە هەمووان بۆیان هەیە بگرین(بە بۆڵەبۆڵ)
سێهون(بەلووت بەرزی):نەخێر پیاوان نابێت بگرین
جینان:نەخێر هەمووان بۆیان هەیە بگرین
سێهون:تۆ تەنها لەبەر ئەوە ئەو قسەیە ئەکەیت چوونکە خۆت زۆر حەزت بە گریانە
(چاوی وەرگێڕا)
جانگی:یا باشە تەواو دەمەقاڵێ ڕابگرن من بۆ ئەوە قسەم نەکرد ئێوە دەمەقاڵێ بکەن
جینان:هەرچۆنێک بێت هەمووان بۆیان هەیە بگرین
(بێ ئەوە هیچ وشەیەکی تر بڵێت بەرەو خوارەوە ڕۆشت)
سێهون:نەخێر پیاوان نابێت بگرین
(بە پێداگرییەوە قسەی کرد و دواتر بەدوای جینان ڕۆشت جانگیش بەبێ هیوایی بەدوای ئەوەوە ڕۆشت)
~هەمووان لەخوارەوە لەسەر قەنەفەکان دانیشتبوون قسەیان ئەکرد تاوەک جینان لەناکاو بیرۆکەیەکی بۆ هات~
جینان:یاهـ من بیرۆکەیەکی زۆر باشم هەیە
(بە دڵخۆشییەکی زۆر وەک مناڵ)
جینان:من پەیوەندی بە جۆنگهۆ و سوهی و هۆدۆنگ و بیۆنگ و یۆنگجوون و هۆکیون ئەکەم با هەمووان بێن و ئەم شەو هەمووان شەوێکی گەنجانە بەسەر ئەبەین و ئاهەنگ ئەگێڕین بەهۆی دەرچوونی سێهون لە نەخۆشخانە
یۆنسوو(بەپەرۆشی و دڵخۆشییەوە چەپڵەی لێدا):واااااهـ ئەوە زۆر خۆش ئەبێت
ب.سێهون(بەگاڵتەوە):ئەو واتای ئەوەیە من و پورت دەر ئەکەن؟
جینان:نا نا وا نییە مامە گییان
د.سێهون(کەمێک پێکەنی):کچم ئەو گاڵتە ئەکات هەر بەڕاستی بیرۆکەکەت زۆرباشە ئێوە پێویستتان بە پشوو و کەمێک ئاهەنگ گێڕان هەیە تا مێشکتان ئارام ببێتەوە
جینان:بەڵێ پورێ گیان وە بەوبۆنەیەوە من بۆ ئێوارە بانگی ئەوان ئەکەم و وە ئێستا بەیانییە هەربۆیە تاوەک ئێوارە ڕێگە نادەم تۆ بڕۆیت من زۆر بیری شیرینییەکانت و خواردنە خۆشەکانتم کردووە پێویستە خوانی نیوەڕۆ تۆ بۆمان ئامادە بکەیت و وە شیرینیشمان بۆ دروست بکەیت بۆ شەو ئاهـ وە گەنمەشامییە تایبەتەکەشت لەبیر نەچێت
د.سێهون(کەمێک پێکەنی):باشە
سێهون:تەماشا ناڵێ خۆم هیچ لە خواردن دروست کردن و شیرینی نازانم دایکی من ئەزێت ئەیات
(تەنها بۆیە بەو شێوەیە قسەی کرد تا جینان توڕە بکات)
د.سێهون:نەخێر کوڕم بەو شێوەیە نییە لەڕاستیدا کاتێک جینان منداڵ بوو خواردن و شیرینی زۆر خۆشی دروست ئەکرد
سێهون:جا خۆ ئێستا نایکات
جینان:من بڵێم چی ئێستا ناتوانم دروستییان بکەم
سێهون(پێکەنی):باشە چۆن ئەبێت لە منداڵی هێندە باش بووبیت وە ئێستاش هیچ نەزانیت؟
جینان:یا ئیتر بەوشێوەیەیە هەر خۆی تۆ چ پەیوەندییەکت پێوە هەیە من پوری خۆمە هەرکات ویستم داوای هەر شتێکی لێ ئەکەم کە بمەوێ
(چاوی وەرگێڕا)
سێهون:وە منیش دایکی خۆم ڕێگە نایەم ماندووی بکەیت
د.سێهون:سێهون کوڕم بەسە بەس هێندە ئەو کچە توڕە بکە
جینان(بەبێزاری):نازانم چ سوودێک لە توڕەکردنی من ئەبینێت
سێهون(بە پێکەنینەوە):زۆر کیوتی کاتێک توڕە ئەبیت
جینان:چی یا نەخێر هەرگیز بەو شێوەیە نییە
سێهون:وە کیوت تری کاتێک ئەشڵەژێی
(هەمووان پێ ئەکەنین جگە لە جینان)
جینان:سێهون یا بەسە تەواو دەی من ئەڕۆم ناتوانم زیاتر لێرە بمێنمەوە
(هەستایە سەرپێ)
یۆنسوو:بۆ کوێ؟
جینان:ماوەی هەفتەیەک ئەبێت خۆم نەشووشتووە بەتەواوی چڵکنم ئای بەڕاستی دوو مانگ مانەوە لە نەخۆشخانە زۆر قورسە سوپاسی خودا ئەکەم کە لەوێ گەرماوێک هەبوو گەر نا ئێستا من گەڕ ئەبووم
سێهون:بۆ پێت وایە هەفتەیەکە خۆت نەشووشتووە گەڕ نیت
جینان:چۆن ئەتوانی قسە بکەیت لەکاتێکا خۆت دوو مانگە خۆت نەشووشتووە
(بە چاوێکی تیژ)
جانگی(بە پێکەنینەوە):هیۆنگ بەڕاستی لەمەدا نوونا ڕاست ئەکات وا باشترە قسە نەکەیت
~سێهون چاوی لە جانگی بز کردەوە و جینانیش زمانی لە سێهون دەرهێنا و هەنگاوی نا بەرەو پلیکانەکان بەڵام دەنگی جانگی وەستانی و وای کرد ڕوو بکاتەوە هەمووان و زەردەخەنەیەکی گەورە بکەوێتە سەر ڕوخساری و یەکێک لە یادگارییە خۆشەکانی بیر بکەوێتەوە کاتێک وتی(جینان ناتەوێت پشتت بشۆم؟)~
جینان:نەخێر سوپاس(هەمووان پێکەنین جگە لە سێهون)
د.سێهون:ئێوە هێشتان ئەوەتان بەبیر ماوە(بە پێکەنینەوە)
جانگی:لەڕاستیدا من هەر لەسەرەتاوە بیرم ناکەوێتەوە بەڵام ئێوە هەمیشە باسی ئەکەن(بە پێکەنینەوە)
سێهون:ئەوە باسی چی ئەکەن؟(برۆیەکی بەمانای تێنەگەشتن بەرز کردەوە)
د.سێهون:چەند ساڵێک پێش ئێستا ئەوکات جینان تەنها(٦)ساڵ بوو جانگیش(٤)ساڵ من و پورت و باوکت و باوکی جینان و تۆ و هەمووان لەسەر مێزی نانخواردن دانیشتبووین کاتێک جینان لە نانخواردن تەواوبوو هەستاو وتی کە ئەڕوات خۆی ئەشوات وە هەر بۆخۆشی پرسیاری لە جانگی کرد کە ئەڕوات پشتی بشوات جانگیش ڕازی بوو جینان بەرەو پلیکانەکان ڕۆشت جانگی دوای کەوت جینان پرسیاری لێکرد کەوا بۆ دوای کەوتووە ئەو ئەی وت ئەڕوا پشتی جینان ئەشوات
جینان(دەستی کرد بە تەواوکردنی قسەکەی پوری):وە منیش ئەو کات زۆر شەرمن بووم هەرگیز نەم ئەهێشت تەنانەت دایکیشم بێت بۆ گەرماو و بمشوات هەر بۆیە چەند جارێک جانگیم گەڕاندەوە بەڵام ئەو هەر پێداگری ئەکرد لەوەی بێت و پشتم بشوات پورم و ئەوان جانگییان گرت تاوەک بەدوای من نەیات بەڵام ئەو بەدەنگی بەرز دەستی کرد بە گریان و هەر پێداگری ئەکرد لەوەی کە دێت و پشتی من ئەشوات
~هەمووان دەستییان کرد بە پێکەنین~
سێهون(ڕووی کردە جانگی کە لەتەنیشتی بوو):منداڵی هاروهاجی گرینۆک(بە پێکەنینەوە)
جانگی:من چی بکەم ئەوکات مناڵ بووم وە تاوانی جینانیشی تێدایە کە ئەو نەیئەهێشت کەس پشتی بشوات ئیتر بۆ پرسیاری لە من کرد
جینان:یا سمۆرەی بچووک تاوانەکەی مەخە سەر من لەکاتێکا خۆت هەمیشە داوای هەموو شتێکت ئەکرد و بۆ هەموو شت ئەگریایت
~هەمووان پێکەنین و جینان ڕۆشتە سەرەوە بۆ گەرماوی ژوورەکەی~
.
.
.
.
.
.
.
سڵااااااو دڵ و گوڵەکانی من بە پارتێکی نوێوە گەڕامەوە لاتان هەرچەنە درەنگیش کەوتم بەڵام هیوادارم تێبگەن بەڕاستی لەبەر بەڕۆژووبوون ناتوانم بەڕۆژ هیچ بنووسم و بە شەویش بەخوا فریا ناکەوم سۆ هیوادارم تێ بگەن و لە هەر هەڵەیەکم ببورن☺️🌸هەمووانم خۆش ئەوێت
YEON_RM پاندای قەڵەو جینان وەک تۆ بوو بە پاڵەوان ناوی پاڵەوانی لێ نرا😂😂😂دەی وەک هەمیشە ٦٠ کۆمێنت بۆ پارتی داهاتوو☺️☺️وە بەڕاستی ئەمەوێ بڵێم هەست ئەکەم خوێنەرەکانم ساردبوونەتەوە و وەک پێشتر گرنگی بەم چیرۆکە نایەن هیوادارم وا نەبێ و هەستی من هەڵەبێت دەی بتان بتان بینم هەموو هاوڕێکانتان تاگ بکەن و بیخەنە ڕیدینگ لیستەکانتان دووبارە خۆشم ئەوێن دڵ و گوڵی منن☺️💜

"خۆشەویستییە یەکلایەنەکەم"OꙄH"Where stories live. Discover now