~ئایا ئەژیت یاخود ئەمرێت؟~

662 136 420
                                    

~جینان ویستی یارمەتی یۆنسوو بات بەڵام دەنگی دەرگا هات هەربۆیە ڕۆشت بۆ کردنەوەی دەرگا...
هەر کە دەرگاکەی کردەوە چاوەکانی تا کۆتا ئاست کرانەوە و تووڕەییەکی زۆر کەوتە نێو چاوەکانی وە دڵی زۆر بەتوندی و ئازارەوە دەستی کرد بە خێرا لێدان~
میری(بەزەردەخەنەوە):سڵاو خۆ زۆر دوا نەکەوتم؟
~عەزییەیەکی زۆر کورتی تەسکی لەبەر کردبوو ڕەنگی ڕەش بوو کە سنگەکەی بەتەواوی کراوەبوو وە تەنها یەک شانی هەبوو لەگەڵ پێڵاوێکی زۆر پاژنە بەرز و قژی بەبەرزی بەستبوو وە مەیکئاپێکی تۆخی کردبوو کەوای لە جینان ئەکرد بەتەواوی قێزی لێ ببێتەوە~
میری(برۆیەکی بە سەرسوڕماوی بەرز کردەوە):چییە من ناناسیت ئەوە من میری خوشکەزاکەی بەڕێز چۆی کە ئەمڕۆ ئەبێ بە باوکی دووەمت
~جینان بەهەموو هێزی زلەیەکی توندی لە میری دا کەوای کرد ڕوخساری بەتەواوی بسوڕێ و بەتووڕەییەکی زۆر بەشێوازی هەڕەشە قسەی کرد لەکاتێکا پەنجەی دووەمی بەرامبەری ڕاوەشاند:-(جارێکی کە بەتەواوی ئاگاداری قسەکانت بە و بزانە چ وشەیەکی نەفرەتی لەو دەمە پیسەت دێتە دەرەوە)~
میری(لەکاتێکا دەستی بە ڕوومەتییەوە گرتبوو بەتیژی تەماشای جینانی کرد و هاواریکرد):چۆن ئەتوانیت بەوشێوەیە دەست لە من بەرز بکەیتەوە ها؟
جینان(پێکەنینێکی گاڵتەئامێزی کرد):باوکم هەمیشە پێی ئەوتم کە ئێمەی مرۆڤ هەمیشە پێویستە دەست بەسەر تووڕەییمان بگرین و تا ئەتوانین هەوڵ بەین دەست لە هیچ کەسێک بەرز نەکەینەوە بەڵام هەمیشە ئەوەشی بەئاگاداری لەگەڵیا پێ ئەوتم کە هەندێک هەن تەنها بە ناو مرۆڤن وە منیش ئێستا بەتەواوی لە مەبەستەکەی تێگەشتم
میری(هاواریکرد):مەبەستت چییە هەی گەمژە؟
~لەگەڵ هاوارەکەی میری بەخێرایی هەمووان بە نیگەرانییەوە هاتن و هەر کە جۆنگهۆ و سێهون و سوهی و بەڕێز چۆی میرییان بینی چاوەکانییان تا کۆتا ئاست کرایەوە و لەجێی خۆیان وەک پەیەکەرێکی ڕەقیان لێهات وە جانگیش دەستی خستە سەر شانی جینان و وتی:-(نوونا شتێک بووە؟)~
جینان(کەمێک لایکردەوە بۆ جانگی و دەستی لەسەر دەستی جانگی دانا و زەردەخەنەی کرد):نا گیانی نوونا تەنها ئەم کچە بۆ لای خاڵی هاتووە پێم وابێت
میری(بەچاوێکی تیژ تەماشای جینانی کرد و بەدەنگێکی کەمێک بەرز قسەی کرد):چــی؟!دوای ئەوەی بەبێ هۆ زلەیەکی توندت لە من یا ئێستا هیچ نەبووە؟!
یۆنسوو(لەولای جینانەوە وەستا و دەستی لەسەر شانی دانا):من نازانم تۆ کێیت و بەم شێواز و جل و بەرگە لەو کەسانە ئەچیت کە ڕێگای باڕەکانت لێ ون بووبێت بەڵام باش گوێ بگرە نوونای ئێمە نەک بەبێ هۆ دەستی بەڵکو دەنگیشی بەرز ناکاتەوە
میری(چاوەکانی تا کۆتا ئاست کرایەوە):تـ..تـ..تۆ چۆن ئەتوانی وا قسە بکەیت!!!
ب.چۆی:میری کچەکەم چی تۆی هێناوە بۆ ئێرە؟
میری:خاڵە گیان ئەمڕۆ ڕۆژی هاوسەرگیری تۆیە و وە تۆش خۆت ئەزانیت یەکێکیت لە خۆشەویستترین کەسەکانم وە زۆر دڵخۆشبووم لەگەڵ دایکی جینان هاوسەرگیری ئەکەیت و نەمویست لەم ڕۆژە بەتەنها جێت بهێڵم و وە بەخۆمم وت ئەمە هەلێکی باشترە تا لەگەڵ جینان وەک دوو خوشکمان لێبێت و زیاتر لەیەکدی نزیک ببینەوە بەڵام نەمزانی بەم شێوە جوانە پێشوازیم لێ ئەکرێت
جینان(بە گاڵتە ئامێزییەوە پێکەنی):چی؟ئەوە هۆشت لەلای خۆتە من ببم بە خوشکی تۆ لەڕاستیدا سوپاسی خودا ئەکەم نەک خوشک بەڵکو تەنانەت هاوڕێیەکی وەک تۆشم نەبووە
میری:خاڵە خۆ ئاگاداری من هیچی هەڵەم نەوتووە بەڵام ئەوە چی ئەڵێت؟
ب.چۆی:جینان کچەکەم میری چی هەڵەی بەرامبەر کردووی پێم بڵێ تا خۆم بەباشی سەرزەنشتی بکەم و ڕێگەی نەیەم جارێکی کە هەمان هەڵە بکات
جینان(ڕووی کردە بەڕێز چۆی و پشتی لە میری کرد):خوشکەزاکەت پێی وایە تۆ ئەبیت بە باوکی دووەمم
(دوای تەواوکردنی قسەکەی هەمووان چاوییان تا کۆتا ئاست کرایەوە و جینانیش بێ ئەوەی تەماشای ڕوخساری کەسییان بکات بەرەو ژوورەوە بەڕێکەوت و جۆنگهۆش بەخێرایی بەدوایدا ڕۆشت)
ب.چۆی:چـــــی؟!؟میری تۆ وات وت؟
میری:بـ..بـ..بەڵێ بۆ هیچ هەڵەیەکی تێدایە؟
ب.چۆی(ڕۆشتە پێشەوە و ئانیشکی میری گرت):هاوڕێیان ئێوە ئەتوانن بڕۆنە ژوورەوە ئێمەش ئێستا ئەگەڕێینەوە
(دوای تەواوکردنی قسەکەی میری بەدوای خۆیدا برد)
.
.
.
ب.چۆی:میری کچەکەم تۆ چۆن ئەتوانی ئەوە بە جینان بڵێیت؟
میری:بەڵام خاڵە من چی هەڵەم وتووە؟
ب.چۆی:هەر خۆی ئێمە پێویستە سوپاسی جینان بکەین کە بەوە ڕازیبوو من و دایکی هاوسەرگیری بکەین هەرخۆی ئەو بەهۆی خۆشەویستی بۆ باوکییە لەسەرەتادا زۆر بەخراپی ئەمەی ڕەت ئەکردەوە
میری:چــی؟!وادیارە ئەم کچە گەمژەیە یاخوود مێشکی لەدەست داوە باوکی سەدەیەک بەر لەئێستا مردووە کەچی ئەو هێشتان ڕێگری لە هاوسەرگیری دایکی ئەکات!!!
ب.چۆی:میری بەڕێزەوە قسە بکە چوونکە باوکی یەکێک بوو لە باشترین هاوڕێکانی من وە جینان ئەوەی بۆ هەمووان سەلماندووە هیچ کەسێک نییە هێندەی ئەو بۆ باوکی بەسۆز بێت
میری(بەبێزارییەوە چاوی خولاندەوە):بەڕاستی خاڵە گیان نازانم ئەوە چییە ئەو کچە زۆر سەیرە
ب.چۆی:ئەوە سۆز و ژیرییەکەیەتی کە بەلاتەوە سەیرە بەڵام تۆ خۆت هەستی پێ ناکەیت وە ئێستاش گەر ئەتەوێ لەگەڵ من بێیتە نێو ئەو ماڵە سەرەتا پێویستە لەگەڵ هەمووان بەڕێزەوە قسە بکەیت و دواتریش داوای لێبووردن لە جینان بکەیت
میری:چــی!!نەخێر هەرگیز من داوای لێبووردن لەو کچە ناکەم
ب.چۆی:کەواتە بگەڕێوە و ناتوانیت بێیتە نێو ئەو ماڵە
میری:چی!!خاڵە تۆ لەبەر کچێکی ئاسایی گەمژە پشت لە من ئەکەیت؟؟
ب.چۆی:هیچ نەبێت ئەو لەتۆ بەڕێزترە
میری:ئۆف ئۆف باشە خاڵە داوای لێبووردن لەو کچە و لەهەمووانیش ئەکەم تەواو(بەبێزاری)
ب.چۆی:باشە ئەی جلێکی کەت نەبوو لەبەری بکەیت
میری(دەستی بەخواری عەزییەکەیەوە گرت و ڕایئەکێشا):بەڵام ئەوە چ کێشەیەکی هەیە هەموو کچێکی ئەم سەردەمە ئەم جلانە ئەپۆشن
ب.چۆی:هەرچۆنێک بێت دەی بابڕۆینە ژوورەوە وە وەک وتت داوای لێبووردن ئەکەیت
.
.
.
~لەلایەکی دیکە~
~کاتێک بەڕێز چۆی و میری ڕۆشتن هەمووان ڕۆشتنە ژوورەوە بۆ لای جینان کە لەگەڵ جۆنگهۆ بەیەکەوە لەنێوەندی قەنەفەکان بەپێوە وەستابوون و پشتیان لەوان بوو لە کاتێکا جۆنگهۆ دەستەکانی بەشانەکانی جینانەوە گرتبوو~
جۆنگهۆ:ئازیزەکەم تۆ باشی؟
جینان(زەردەخەنەی کرد):هەرگیز بەوشێوەیە باش نەبووم
سوهی(ڕۆشتە بەرامبەر جینان):جینان دڵنیای کە باشیت
جینان:ئای ئای مەگەر نەم وت باشم باشە ئەوە چییە؟بۆوا خۆتان نیگەران کردووە
د.جینان(لەتەنیشت سوهی وەستا):کچەکەم من بەڕاستی خەمی تۆمە ئێمە ئەتوانین ئەم ئاهەنگ و شتە هەمووی ڕابگرین گەر ئەتەوێت
جینان:چی؟نا نا نەخێر هەرگیز یۆنسوو ئەو هەموو ماوەیە مەیکئاپی بۆ کردووم و هەمووان تا سەما نەکەین چۆن ئەم ئاهەنگە واز لێ ئەهێنین
جۆنگهۆ(جینانی بۆ باوەشی ڕاکێشت):دایکە ئاگاداری هاوسەرەکەم لەبەر من خۆی جوان کردووە
جینان(دەستەکانی لەکەمەری جۆنگهۆ ئاڵاند):جۆنگهۆیا بەڵام هەرخۆی من لە بنەڕەتەوە جوانم ئەوە سوهی و یۆنسوو بوون ترسان ئووپاکانییان ئەوانییان بەدڵ نەبێت
جۆنگهۆ:ئای خوایە تۆ ڕاست ئەکەیت من هەڵەم کرد
سوهی:ئەوە چییە جینان هەمیشە بە من ئەڵێت ئێوەم لەیاد کردووە لەوکاتەوەی هاوسەرگیریم کردووە لەکاتێکا من هەموو ڕۆژ پەیوەندیتان پێوە ئەکەم بەڵام جۆنگهۆ ئەوەتا بەتەواوی پشتی تێکردم
جۆنگهۆ(باوەشی بۆ سوهیش کردەوە):ئای خوایە پرینسسی شەڕانی خۆی لەخۆیدا دڵی زۆر ناسک بوو ئێستا کە دووگیانە ناسک تر بووە ئێمە چیمان کرد
سوهی(باوەشی لە جۆنگهۆ و جینان دا):بەڕاستی زۆر خیانەتکارن
جینان(پێکەنی):بە سکە گەورەکەیەوە خەریکە من هەڵ ئەیاتە دەرەوە
سوهی:یا جینان تەنها شەش مانگە کەی گەورەیە
~هەمووان پێکەنین بێجگە لەسێهون کە لەکاتێکا بەئازارەوە لە جینانی ئەڕوانی هەموو یادگارییە ناخۆشەکان وەک کابووسێکی ترسناک بەبەردەوامی بەبیر و هۆشیا ئەهاتن و ئەڕۆشتن~
~بەڕێز چۆی و میری هاتنە ژوورەوە~
ب.چۆی(زەردەخەنەی کرد کاتێک ئەوانی بەوشێوەی بینی):هاوڕێیان
~هەمووان ڕوویان کردە ئەو دووانە و گەنجەکان بەچاوێکی تووڕەییە لە میرییان ئەڕوانی تەنها سێهون نەبێت کە تەنها لە جینانی ئەڕوانی~
ب.چۆی:میری ئەیەوێ شتێک بڵێت
میری:لە..لەڕاستیدا من ئەمەوێ داوای لێبووردن لەهەمووان بکەم بەتایبەتیش جینان بەڕاستی من نەزان بووم و بە گەمژایەتییەوە ڕەفتارم کرد
جینان:پێویست بە داوای لێبووردن ناکات تەنها ئەوەنەم بەسە کە ڕوخسارت نەبینم
د.جینان:کچەکەم کەمێک دڵت گەورەبێ و لێیخۆشببە
جینان:دایکە من دڵم هێندە گەورەیە کە ڕێگەم دا تۆ و مامە چۆی هاوسەرگیری بکەن بەڵام سەبارەت بە کچێکی وەک میری هەرگیز تەنانەت ناشمەوێت ڕوخساری ببینم
ب.چۆی(باوەشی لەجینان دا):تۆ هەرچی بڵێیت مافی خۆتە هەرچۆنێک بێت کەواتە من لەبری ئەو داوای لێبووردن ئەکەم
جینان(زەردەخەنەی کرد):مامە گیان من هەرگیز ناتوانم لەتۆ تووڕەببم تکایە پێویست بەوە ناکات
~هانل بە هەنگاوە بچووکەکانی لە نهۆمی سەرەوە هاتە خوارەوە و لەگەڵ هاتنە خوارەوە قسەی کرد:-(ئای تکایە هاوڕێیان چۆن ئەکرێت کچێک هێندە جوان بێت؟)~
~هەمووان ڕوویان کردە هانل و بە قسەکانی پێکەنین تەنها سێهون نەبێت کە سەری داخستبوو بە ئازارەوە و میریش لە سێهونی ئەڕوانی~
جینان(کەمێک پێکەنی):کچەکەم مەبەستت چییە؟
~هانل کاتێک بەرەو ئەوان ئەهات ویستی قسە بکات بەڵام کاتێک میری بینی لەسەرەوە تا خوارەوە تەماشای کرد و لەکاتێکا بە قێزەوە لێی ئەڕوانی وت:-(دایکە ئەم ئاجوومایە کێیە؟)،میری چاوەکانی تا کۆتا ئاست کرایەوە و جانگی یۆنسووش دەستییان کرد بە پێکەنین~
میری:ئا..ئا..ئاجووما؟
هانل:بەڵێ تۆ کێیت؟
میری:کچە جوانەکە من ناوم میرییە ئەتوانی بە پورێ بانگم بکەیت
(لەکاتێکا لەناخەوە خەریک بوو گڕی ئەگرت بەڵام ویستی بە شیرینی ڕەفتار بکات)
~میری خۆی چەماندەوە تاوەک دەستەکانی هانل بگرێت بەڵام هانل بەخێرایی گەڕایەوە دواوە و قسەی کرد:-(یا نەکەی هەرگیز دەستم لێبەیت و وە دڵنیابە هەرگیز بە پورێ بانگت ناکەم تکایە تەنها لێم دووربە بەسە من لە کەسانی وەک تۆ ئەترسم)~
جۆنگهۆ:کـ..کچەکەم بەوشێوەیە قسە مەکە
جینان(بەپێکەنینەوە هانلی لەباوەش کرد):کچەکەم شانازیت پێوە ئەکەم کە بەتەواوی وەک دایکتی دڵنیابە ئێمە پێویستە هەمیشە لەو جۆرە کەسانە بترسین و لێیان دووربکەوینەوە چوونکە نازانین چییان لە مێشکە و ئەیانەوێت چی بکەن)،دوای ئەوەی ڕۆشت و لەسەر قەنەفە سێ کەسییەکە دانیشت لە کاتێکا هانلی لەباوەش بوو وە هەمووان بەڕەفتاری جینان سەرسوڕماو بوون و شانازییان بە ڕەفتارەکەیەوە ئەکرد تەنها میری و بەڕێز چۆی نەبێت~
جانگی:دەی دەی هەمووان ئامادە بن ئێستا کاتی سەمایە
~جانگی ڕۆشت و مۆبایلەکەی پەیوەست کرد بەو دی-جەییە قەبارە مامناوەندەوە کە لەتەنیشت قەنەفەکەی دواوەی سێهون دانرابوو وە خستییە سەر گۆرانییەکی خۆشەویستی خەندە ئامێز~
~سوهی و یۆنگجوون پێش هەمووان دەستییان کرد بە سەما کردن و دوای ئەوانیش یۆنسوو و بیۆنگ و وە دایکی جینان ویستی بڕوات دابنیشێت بەڵام بەڕێز چۆی ڕێگەی نەیا و ئەوانیش دەستییان کرد بە سەما کردن و دوای ئەوانیش دایک و باوکی سێهون...
سێهون لەبەشی خوارەوەی قەنەفەکەی دواوەی دانیشت و میریش لەسەر هەمان قەنەفە لەبەشی سەرەوەی دانیشت و قاچی خستە سەر قاچ~
جانگی(ڕۆشتە بەرامبەر جینان و هانل):خاتوو هانل ئەتەوێ هاوسەرگیریم لەگەڵ بکەیت؟
هانل:هم تەنها لەبەر ئەوەی داماویت و کەس نییە سەمات لەگەڵ بکات بۆیە ئامادەم
جانگی(پێکەنی):زۆر سوپاس خانمەکەم
~جانگی هانلی لەباوەش کرد و دەستییان کرد بە سەما کردن وە جینان بەزەردەخەنەوە تەماشای هەمووانی ئەکرد کە بەزەردەخەنەوە سەما ئەکەن تاوەک جۆنگهۆ هاتە بەرامبەری و کەمێک خۆی چەماندەوە و لەکاتێکا دەستەکانی لەپشتییەوە دانابوو وتی:-(خانمەکەم ئامادەی سەما لەگەڵ من بکەیت؟)،دەستێکی درێژ کرد~
جینان(بە نازەوە دەستی جۆنگهۆی گرت):هم کوڕێکی خراپ دەرناکەویت
~جۆنگهۆ و جینان دەستیان کرد بە سەما کردن جۆنگهۆ دەستێکی لە کەمەری جینان ئاڵاندبوو بەتەواوی نووساندبووی بە خۆیەوە و وە بەدەستەکەی دیکەی دەستی جینانی گرتبوو وە جینانیش دەستێکی لەنێو دەستی جۆنگهۆ بوو دەستەکەی دیکەشی لەسەر شانی دانابوو~
جۆنگهۆ:ئەزانی زۆر جوان دەرکەوتوویت ئاهـ لەیەکەم ساتەوە ئەم ویست ئەوەت پێ بڵێم بەڵام هەلێک نەبوو
جینان:من هەمیشە جوانم
جۆنگهۆ:بێگومان بەڵام بەم شێوەیە زۆر زۆر جوانتری هەرچەندە تۆ بەشێوەیەکی گشتی لەم جۆرە جل و ستایلە ناپۆشیت بەڵام هەرکاتێک بەو ستایل و شێوازەوە دەرئەکەویت بەتەواوی من سەرسام ئەکەیت
جینان:زۆر سوپاس زۆر سوپاس بەڵام ئەزانم هێشتان ناگەم بەجوانی تۆ
جۆنگهۆ:تۆ زۆر زۆر جوانتری
~هەردووکیان کەمێک پێکەنین و جۆنگهۆ ماچێکی کورت لە ڕوومەتی جینان برد کەوای کرد جینان کەمێک شۆک بێت~
جینان:یاهـ بۆوات کرد شەرمە
جۆنگهۆ:بۆ شەرمە ئەی هاوسەری خۆم نیت
جینان:ئای خوایە تۆ من شێت ئەکەیت
~جۆنگهۆ باوەشی لەجینان دا و هەردوو دەستی لەکەمەری جینان ئاڵاند و جینانیش هەمان شتی کردەوە و جۆنگهۆ وتی:-(ئەمەوێ بەوشێوەیە سەما بکەین بەوشێوەیە ئەتوانم باشتر بۆنت بکەم)~
جینان(کەمێک پێکەنی):شێتیت تۆ شێتیت
.
~هەمووان خەریکی سەما کردن و زەردەخەنە و پێکەنین بوون تەنانەت سێهونیش کە هەر لەسەرەتاوە بۆ چرکەیەک چاوی لەسەر جینان جۆنگهۆ هەڵنەگرتووە زەردەخەنە لەسەر ڕوخساری بوو هەرچەندە دڵی بەڕادەیەکی گەورە ئازاری هەبوو بەڵام لەناخی خۆی ئاگادار ئەکردەوە کە ئێستا بچکۆلەکەی دڵخۆشە وە دڵخۆشی ئەویش بۆ ئەو هەموو شتێکە کەواتە با دڵخۆشبێت بە دڵخۆش بوونی بچکۆلەکەی~
~سێهون لەنێو بیرکردنەوە و خەیاڵدا بوو کاتێک بە دەنگی میری لەبیرکردنەوەکانی دەرهات:-(میری منیش حەز بە سەما ئەکەم ئەتوانین بەیەکەوە سەما بکەین؟)~
~سێهون لایکردەوە بینی تەنها کەمێک لە پێنج پەنجە زیاتر لەگەڵ میری نێوانییان هەیە وە ئەی ویست دووربکەوێتەوە بەڵام ئەو لەکۆتا بەشی قەنەفەکە بوو وە لەوە زیاتر نەیئەتوانی بڕواتە ئەولاوە هەر بۆیە بە نائاسوودەییەوە قسەی کرد:-(نـ.نا نا سوپاس من حەز بە سەما ناکەم)~
میری:دەی کێشە نییە هیچ نەبێت لەبەر من
*چی ئایا گەمژەی"لەبەر من"!!!*
سێهون:بـ..ببورە بەڵام هەر بەڕاستی حەز بە سەما ناکەم
میری:بەڵام بۆ ئەوەتا تۆ بەبەردەوامی تەماشای ئەوان ئەکەیت تەنها کەمێک بەیەکەوە سەما ئەکەین من کچێکی باشم لە سەمادا گەر نەشزانیت بەباشی فێرت ئەکەم
~میری ویستی دەستی لەسەر قاچی سێهون دابنێت بەڵام هەر کە دەستی بەرز کردەوە و هانل هات و دەستی سێهونی گرت و هەڵی ساند و وتی:-(مامە با سەما بکەین من ئەمەوێ لەگەڵ تۆ سەما بکەم)~
*ئافەرین کچەکەم*
سێهون(زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد):بەدڵنیاییەوە شیرینەکەم
.
.
~(٢)مانگ تێپەڕی~
~هەموو شت بەرەو باشتر بوون و باشتر بوون ئەڕۆشت تەنانەت سێهون و جینان و جۆنگهۆش کە خەریک بوو ئەبوون بە هاوڕێ و بەڕووی یەکدیدا زەردەخەنەیان ئەکرد~
~کاتژمێر(٧)ی سەر لەبەیانی~
~جینان و جۆنگهۆ چاوەکانییان کردەوە و یەکەم شت کە بینییان ڕوخساری یەکدی بوو هەربۆیە زەردەخەنەیەکی گەورەیان کرد~
جۆنگهۆ:بەیانی جوانترینی من باش
جینان:بەیانی باش
جۆنگهۆ(پەنجەی لە لوتی جینان خشاند):ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی هانلە لە قوتابخانە ئەو زۆر بەپەرۆشە
جینان(کەمێک پێکەنی):بەڵێ هەربۆیە با بەخێرایی هەستین و شتەکان ئامادە بکەین بەڵێنمان پێ یاوە ئەمڕۆ سوپرایزی بۆ ئەکەین
~هەردووکییان هەستانەوە و دوای ئەنجامدانی ڕۆتینی بەیانییان جینان ڕۆشتە خوارەوە تا بۆ نانی بەیانی خواردنە پەسەندەکانی هانل ئامادە بکات وە جۆنگهۆش دوای ئەوەی خۆی گۆڕی ڕۆشتە ژوورەکەی هانل تا بەخەبەری بهێنێت~
جۆنگهۆ:شازادەخاتوون...شازادەخاتوون
هانل(بەزەردەخەنەوە هەستا و دانیشت دوای ئەوەی بەهەردوو دەست چاوکانی سڕی چاوی کردەوە و دەستە بچووکانی بەڕوخساری باوکییەوە گرت و ماچی ڕوومەتی کرد):بەیانی باش باشترین ئەپا
جۆنگهۆ(بەهەمان شێوەی ماچی ڕوومەتی هانلی کرد):بەیانی تۆش باش شازادە جوانەکەم
جۆنگهۆ:ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی قوتابخانەی کچە جوانەکەی منە
هانل(قۆڵەکانی بڵاو کردەوە):بەڵێـــ وە من زۆر بەپەرۆشم ئەپا تۆ و ئووما تەنانەت ڕێگاتان نەیا جلەکانیشم ببینم
جۆنگهۆ(هانلی لەباوەش کرد):کەواتە وەرە دوای ئەوەی ڕوخسارە جوانەکەت و ددانەکانی تۆمان شۆرد ئەوکات هێواش هێواش هەموو سوپرایزەکان ئەبینیت
~دوای(٥)خوولەک~
~جۆنگهۆ بەتەواوی هانلی ئامادە کرد و دوای ئەوەی قژە تەنکە کاڵەکەی بە دوو بەشی بۆ بەست و تەوقە گوڵە سپییەکانی بۆ لێدا هانل بەخێرایی دەستی کرد بە ڕاکردن بۆلای جینان بۆ نهۆمی خوارەوە~
~هانل ڕۆشتە مەتبەخەکە و دەستی بە خواری تەنوورەکەیەوە گرت و بڵاوی کردەوە و خۆی سووڕاندەوە:-(ئووما تەماشا بکە جوانم؟!)~
جینان(بەزەردەخەنەوە ڕۆشتە لای هانل و خۆی چەماندەوە و دەستی بە ڕوخسارییەوە گرت و ماچی سەری کرد):شازادەخاتوونەکەی ئێمە زۆر زۆر جوان دەرکەوتووە بەڕاستی بەڕای من لە هەموو کچانی قوتابخانە جوانتر ئەبێت
جۆنگهۆ(لەنێو دەرگای مەتبەخەکە وەستا):بەڵێ وە من لەو باوەڕەدام هەر لەیەکم ڕۆژەوە هەموو کوڕانی قوتابخانە بۆ کچەکەی من شێت ئەبن
جینان:جۆنگهۆ تکایە ئەو قسانە بەو منداڵە مەڵێ
هانل:بەڵام ئووما ئەپا ڕاست ئەکات
~جینان و جۆنگهۆ پێکەنین~
جینان:دەی کەواتە بۆ ئەوەی جوانتریش دەربکەوی ئووما خواردنە دڵخوازەکانی تۆ شەکرۆکە بە هەنگوین و هۆت دۆگ و ساندویچی سێگۆشە بە پەنیری بۆ ئامادە کردووی
هانل:یاااا زۆر سوپاس ئووما زۆر سوپاس
(بەخێرایی ڕۆشتە سەر کورسی مێزەکە و دانیشت)
جۆنگهۆ:ئەو زۆر بەپەرۆشە
جینان:زۆر زۆر
~دوای(١٠)خوولەک هەمووان لەنانخواردن تەواوبوون و ڕۆشتنە هۆڵەکە لای قەنەفەکان وەستان~
جۆنگهۆ:کەواتە ئێستا کاتی ئەوەیە شازادەکەمان بزانێت ئەپا چی بۆ کڕیوە(ڕۆشت و لەپشت قەنەفەکەی پشت جینان و هانلەوە جانتایەکی هێنا و گەڕایەوە بەرامبەریان و جانتاکەی بەرز کردەوە)تەدا ئەوەش جانتای قوتابخانەی کچەکەم
هانل(چاوەکانی بە تەواوی کرانەوە):ئەپا ئەوە وێنەی خێزانی ئێمەی لەسەرە لە ساڵیادی لەدایک بوونم هی ساڵێک بەر لەئێستا وە ئەوە ڕەنگی سپییە
جۆنگهۆ:بەڵێ وە ڕاستە تۆ زیاتر حەز بە شین ئەکەیت بەڵام پێم وابوو ئەوە کەمێک کوڕانەیە هەر بۆیە سپیم بۆ کڕیت
هانل(باوەشی لە جۆنگهۆ دا):زۆۆۆۆۆر سوپاس ئەپا زۆۆۆر سوپاس
جینان:بووەستن بووەستن دیاری منیش ماوە(جۆنگهۆ و هانل ڕوویان کردە جینان و جینانیش لەنێو ئەو بۆکسەی سەر قەنەفەکە جووتێک پێڵاوی سپی دەرهێنا)تەدا ئەوەش دیاری ئووما
هانل(باوەشی لە جینان دا):زۆر سوپاس ئووما زۆر سوپاس
جۆنگهۆ:دەی دەی با لەوە زیاتر دوا نەکەوین ئووماش پێویستە بڕوات بۆ کار هانلا وەرە من پێڵاوەکانت لەپێ بکەم و تۆ بڕۆ نێو ئۆتۆمبێلەکە
هانل(لەسەر قەنەفەکە دانیشت):نێ
~جۆنگهۆ پێڵاوەکانی لەپێی هانل کرد و دواتر سویچی ئۆتۆمبێلەکەی دا بە هانل تا بڕوا و لەنێو ئۆتۆمبێلەکە چاوەڕێی بکات وە هانل وای کرد~
جۆنگهۆ(لەبەرامبەر جینان وەستابوو):کەمێک دڵتەنگم لە منداڵییەوە وا ڕاهاتبووم هەمیشە لەلای من بێت بەڵام لە ئەمڕۆوە ئەو لەبری لەگەڵ من بێت بۆ کۆمپانیا ئەڕوات بۆ قوتابخانە
جینان(دەستێکی جۆنگهۆی گرت):بەوشێوەیە نیگەران مەبە هەر خۆی هەموو ڕۆژ خۆت ئەیبەیت
جۆنگهۆ(باوەشێکی هێمنی لە جینان دا):نازانم هەستێکی باشم نییە وەک ئەوەیە بۆ هەمیشە لێم دووربکەوێتەوە گەر بکرابا تەنانەت بۆ قوتابخانەش لەگەڵی ئەڕۆشتم
جینان:تکایە وا مەکە خەریکە من ئەخەیتە گریان دەی با لەوە زیاتر لەنێو ئۆتۆمبێلەکە چاوەڕوان نەبێت ئەو ئێستا بەڕاستی پەرۆشە
~جینان و جۆنگهۆ باوەشەکەیان شکاند~
جۆنگهۆ:خۆشم ئەوێی
جینان(زەردەخەنەی کرد):من زیاتر
.
.
.
~لەپێش قوتابخانەکەی هانل~
جۆنگهۆ(دەستەکانی هانلی گرتبوو وە کەمێک خۆی چەماندبۆوە):کچەکەم کاتژمێر(٤:٣٠)قوتابخانە تەواو ئەبێت چوونکە یەکەم ڕۆژتە ئەپا دێت و ئەتگەڕێنێتەوە بەڵام ڕۆژەکانی دیکە تەنها ئەتوانم بتگەیێنمە قوتابخانە لەکاتی گەڕانەوەت پاسم بۆ گرتوویت پاسەکە ئەتگەڕێنێتەوە
هانل:باش ئەپا
جۆنگهۆ:دەی کچەکەم ئاگاداری خۆت بە بەباشی باشە؟
هانل:بەڵێ ئەپا
جۆنگهۆ(دەستی بە ڕوخساری هانلەوە گرت و ماچی سەری کرد):دەی ئێستاش بڕۆ و هەموو کوڕەکان سەرسام بکە(لەگەڵ هانل کەمێک پێکەنین)
هانل:ماڵئاوا ئەپا
جۆنگهۆ:ماڵئاوا کچە جوانەکەم
~جۆنگهۆ لەدواوە تەماشای هانلی ئەکرد کە چەند بەپەرۆشییەوە خەریک بوو بەرەو نێو قوتابخانەکەی ئەڕۆشت کاتێک هانل نزیک بۆیەوە لە دەرگای قوتابخانە جۆنگهۆ هاواری بۆ کرد:-(کچەکەم)،هانل بەزەردەخەنەوە ڕووی کردە جۆنگهۆ و جۆنگهۆ دووبارە هاواری بۆکرد:-(ئەپا بۆ هەمیشە خۆشی ئەوێی شیرینەکەم)~
هانل(لەکاتێکا دەستەکانی بە شانەکانی جانتاکەیەوە گرتبوو هاواری بۆ کردەوە):نادۆ ئەپا منیش زۆر زۆر زۆرم خۆشئەوێی
~جۆنگهۆ لەکاتێکا چاوەکانی پڕ لە فرمێسک بوون و دڵی خۆشبوو چوونکە ئەیبینی کچەکەی لەمنداڵییەوە بەڕاستی لە زۆربەی گەورەکان زیاتر بەڕێزە و بەتەواوی وەک کچێکی پێگەشتووە دەستی بەرز کردەوە و بۆ هانلی ئەجووڵاند وە هانلیش هەمان کاری کردەوە و دواتریش بەرەو نێو قوتابخانەکەی بەڕێکەوت~
.
.
~کاتژمێر(٤)ی ئێوارە~
~جۆنگهۆ ئۆتۆمبێلەکەی لە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەکان وەستاند کە(٥)خوولەک لەو نەخۆشخانەیەوە دوورە کە جینان کاری لێ ئەکات دواتر چەپکە گوڵەکەی بەدەستەوە گرت و بەرەو نەخۆشخانەکە بەڕێکەوت و بەبەردەوامی تەماشای گوڵەکانی ئەکرد و بەزەردەخەنەوە بیری لە جینان ئەکردەوە و دواتریش کاتێک گەشتە لای ترافیکەکە وەستا و کاتێک سەری بەرز کردەوە کەمێک شۆک بوو چوونکە سێهونی بینی و ئەویش بەهەمان شێوە چەپکێک گوڵی پێبوو~
جۆنگهۆ:سڵاو
سێهون(ڕووی کردە جۆنگهۆ):ئا..سڵاو
جۆنگهۆ:ڕێکەوتێکی جوانە هەردووکمان لەهەمان شوێنین و هەردووکمان گوڵمان پێیە و پێم وایە هەردووکیشمان بۆ هەمان کەسی ئەبەین
(کەمێک پێکەنی)
سێهون:بیرم کردەوە سەردانی جینان بکەم وە نەمویست بەدەستی خاڵی بڕۆم
جۆنگهۆ:منیش هەرکات کارم زوو لە کۆمپانیا تەواوببێت بەوشێوەیە چەپکێک گوڵی بۆ ئەبەم ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی قوتابخانەی هانل بوو بەخۆمم وت بەر لەوەی بیگەڕێنمەوە با چەپکێک گوڵی بۆ بکڕم ئیتر بڕیارمدا بۆ جینانیش بکڕم
سێهون(زەردەخەنەی کرد):بەڕاستی ئێستا هەموو کچانی کۆمپانیا بەغیلی بە جینان ئەبەن کە هاوسەرێکی وەک تۆ باشی هەیە بەڕاستی من دڵخۆشم کە ئێوە بەو شێوەیە ئەبینم
~جۆنگهۆ ویستی قسە بکات بەڵام لەگەڵ سێهون بەخێرایی ڕوویان کردە ئەو ئافرەتە کە منداڵە(٣)ساڵانەکەی ڕۆشتە نێوەندی شەقامەکە و وە لەوکاتەدا ئەمبولانسێک بەخێرایی ئەهات..
سێهون و جۆنگهۆ بەخێرایی بەرەو منداڵەکە ڕایانکرد..
دوای ئەو دەنگە گەورەیەی لێکخشانی تایەکان و شەقامەکە ئەوەی بیسترا ئەو دەنگە گەورەیەبوو کە ئاماژەبوو بۆ ئەوەی ئەو ئەمبولانسە لەکەسێکی یاوە و هەموو خەڵکەکە لەو کوڕە کۆبوونەوە کە چەپکە گوڵەکەی بەدەستییەوەیە و لەکاتێکا هەموو گوڵەکان بوون بەخوێن و بۆنی خوێنییان گرتووە ئەو تەماشای ئاسمان ئەکات و زەردەخەنە ئەکات و خوێن هەڵئەهێنێتەوە..
لەلایەکی دیکەوە ئەوەی دیکەش کە هێشتان چەپکە گوڵەکە بەدەستییەوەیە و تەنها بەشێک لەپەڕەی گوڵەکان لێبوونەتەوە چاوەکانی بەقورسی کردەوە و دوای ئەوەی کە زانی منداڵەکە سەلامەتە ئەوی دایەوە بە دایکی کە بەگریانەوە لەلای سەرییان وەستابوو لەگەڵ ڕوخسارە بەتەواوی شۆک بووەکەی لەنێوەندی خەڵکەکەوە تێپەڕی و لەلای ئەو جەستەیەی سەر زەوییەکە کەوتە سەر چۆک و چەپکە گوڵەکەی لەدەست کەوت و سەری ئەوی خستە سەر کۆشی:-(جـ..جـ..جۆ..جۆنگهۆ بـ..بـ..بۆ..بۆ وات کرد؟)~
~بەڵێ ئەو جەستەی کە ئێستا خەریکە گیان ئەیات ئەوە جەستەی جیۆن جۆنگ هۆ بوو ئەو جۆنگهۆیەی هەرگیز ڕۆژێک لە ڕۆژان نەیزانی خراپ بوون چییە ئەو جۆنگهۆیەی کە هەرگیز ڕەخنەی لەم ژیانە نەگرت و هەمیشە بە زەردەخەنەوە ڕووبەڕووی ئازارەکان بۆوە وەک چۆن ئێستاش هێشتان زەردەخەنە ئەکات~
جۆنگهۆ(لەکاتێکا زەردەخەنەی ئەکرد فرمێسکەکانی ئەهاتنە خوارەوە و بەبەردەوامی خوێنی هەڵ ئەهێنایەوە):هـ..هـ..هیۆنگ گـ..گیانێک بە..بەرامبەر گیانێک تـ..تکایە بە..بە..بەباشی ئا..ئاگاداری جـ..جـ..جینان و ها..هانل بە
سێهون(بەگریانەوە سەری بەمانای نەخێر ئەجووڵاند):نا نا نەخێر نەخێر نا جۆنگهۆ شتی وا نابێت نەخێر هەرگیز نابێت جـ..جینان و هانل هەرگیز پێویستییان بە من نییە ئەوان پێویستیان بەتۆیە پێویستە تۆ لەلای ئەوان بیت هەربۆیە پێویستە بەهێزبیت و لەبەر ئەوان بەرگە بگریت دڵنیابە من ڕێگە نایەم هیچت لێبێت براکەم هەرگیز ڕێگە نایەم
~سێهون جۆنگهۆی خستە سەر شانی و بەڕاکردن دەستی کرد بەڕۆشتن بەرەو نەخۆشخانەکە~
.
.
~جینان لە ژوورەکەی دانیشتبوو و پاڵی دابوو بە کورسییەکەیەوە و چاوەکانی داخستبوو بۆ ئەوەی پشوویەکی کورت وەربگرێت بەڵام دڵی بەخێرایی ترسا کاتێک لەناکاو گوێی لەدەنگی کرانەوەی دەرگای ژوورەکەی بوو هێندە بە خێرایی هەربۆیە بەخێرایی چاوەکانی کردەوە~
کیونگ:خا..خا..خانمەکەم
جینان(بەنیگەرانییەوە):چی بووە کیونگ؟
کیونگ:خا..خانمەکەم بە..بەڕێز جۆنگهۆ
جینان(بەخێرایی هەستایە سەرپێ و دڵی دەستی کرد بە خێرا لێدان):جۆنگهۆ چی کیونگ؟
کیونگ(بەدەستی ئاماژەی بۆ خوارەوە کرد):ئە..ئەو لە نهۆمی خوارەوە
جینان(بەبەرزی هاواریکرد):کیونگ پشیلە زمانی خواردوویت یاخوود چی بەجوانی قسە بکە
.
.
.
~بەڕاکردن و گریانێکی بەتینەوە بەسەر پلیکانەکاندا ئەڕۆشتە خوارەوە لەناخەوە ئەپاڕایەوە:-(خودایە باشترین هاوڕێم هاوسەرەکەم باوکی کچەکەم ئەو کەسەی هەرگیز ڕۆژێک لە ڕۆژان بەجێینەهێشتم با ئێستاش من جێنەهێڵێت با ئێستاش هەمان کار بکات و من بەجێنەهێڵێت با کچەکەمان لەم منداڵییەوە بێ باوک نەبێت تکایە تکایە من ئەپاڕێمەوە بە کچەکەشم هەمان چارەنووسی منی نەبێت)..
دوای چەندین جار کەوتن و هەستانەوە لەکۆتاییدا گەشتە بەرامبەر ژووری نەشتەرگەرییەکە سێهونی بینی کە پشتی بەدیواری تەنیشت دەرگای ژوورەکەوە دابوو و دانیشتبوو وە سەری خستبۆ کۆشی لە کاتێکا دەستەکانی و جل و بەرگەکەی هەمووی بە خوێن بوون..
جینان بەهەنگاوە قورس و پڕ ئازارەکانی هێواش هێواش لە سێهون نزیک بۆوە کاتێک دوو هەنگاو لەنێوانییان مابوو قسەی کرد:-(تـ..تۆ بۆچی لێرەیت؟)~
~سێهون بەخێرایی هەستایەوە و بەهەردوو دەستی فرمێسکەکانی سڕی کەوای کرد ڕوخساری ببێتە خوێنەوە قسەی کرد:-(جـ..جینان؟)~
جینان:چی ڕوویدا؟
سێهون:مـ..منداڵێک ڕۆشتە نێوەندی شەقامەکە ئێمە بەیەکەوەبووین هەردووکمان ڕامان کرد منداڵەکە ڕزگار بکەین من باوەشم لە منداڵەکەدا بەڵام ئەو پاڵی بە منەوە نا
~جینان دەستێکی بەسەرییەوە گرت و پشتی لەسێهون کرد و بەتوندی چاوەکانی داخست~
سێهون(بە لاوازی و گریانەوە قسەی کرد):جـ..جینان سوێن ئەخۆم مـ..من هەرگیز نەمویستووە شتی وا ڕووبات من بەخراپی نەفرەت لەخۆم ئەکەم خۆزگا خۆزگا ئەوە من ئەبووم هەرچۆنێک بێت خۆی من هەر دڵم نەخۆشە ئەو کات بەتەواوی ئەمردم و تەواو
جینان(ڕووی کردە سێهون و هاواریکرد):ئەو لەژوورەوەیە و نازانم بارودۆخی چۆنە تۆش بەوشێوە نەفرەتەنایە قسە ئەکەیت باشە من ئەبێت تا کەی بەرگەی ئەو هەموو ئازارە بگرم
سێهون(سەری داخست بە گریانەوە):ببورە من زۆر داوای لێبووردن ئەکەم ئەزانم هەرگیز شایەنی لێبووردن نیم بەڵام تۆ من ببورە هەموو ئەوانە هەڵەی من بوون
~جینان هیچی نەوت و بێدەنگ مایەوە وە لەگەڵ سێهون بەتەواوی شڵەژان و ڕوویانکردە دەرگاکە کاتێک گوێیان لەدەنگی کرانەوەی دەرگاکە بوو وە پەرستارێک بەخێرایی هاتە دەرەوە و ویستی بڕوات بەڵام جینان و سێهون ڕێگەیان پێگرت و جینان بەگریانەوە وتی:-(پـ..پـ..پێم بڵێ چی ڕوویداوە؟)~
پەرستار:ئێمە پێویستمان بە خوێنە ئەو خوێنێکی زۆر زۆری لەبەر ڕۆشتووە
سێهون:مـ..مـ..من من هەمان جۆری خوێنی ئەوم هەیە بەڵێ هەمان جۆر
پەرستار:کەواتە هەر ئێستا لەگەڵم وەرە
~سێهون و پەرستارەکە بەڕاکردن ڕۆشتن و جینانیش کەوتە سەر زەوییەکە~
.
.
~کاتژمێر و نیوێک تێپەڕی هەمووان لەوێن{خاتوو کانگ،بەڕێز چۆی،دایکی جۆنگهۆ،باوکی جۆنگهۆ،سوهی،یۆنگجوون}،وە هەمووان ئەگرین و تەنها چاوەڕێی بچووکترین زانیارین
"ئایا ئەژیت یاخود ئەمرێت؟"
بەپێی ئەوانەی باسییان کردووە لە مەترسیدارترین دۆخدایە بەڵام نا نا ناکرێ چۆن ئەکرێت جۆنگهۆ ئەوان بەجێبهێڵێت جۆنگهۆ ئەو کەسەیە کە هەمیشە لەگەڵیان بووە و هەرکات ئەوان ویستبێتیان لایان ماوەتەوە وە ئەو هەرگیز دڵی هیچ یەکێک لە ئەوانی نەهێشاندووە کەواتە ئەو ئێستاش ناکرێت وا بکات نەخێر ئەو ناکات~
.
.
.
~لەشوێنێکی دیکە~
~هانلی بچکۆلانە لەسەر کورسییەکەی پێش دەرگای قوتابخانە لەگەڵ مامۆستاکەی دانیشتووە و جۆلانە بەقاچە بچووکەکانی ئەکا و تەماشای پێڵاوە نوێیەکانی ئەکات کە دایکی بۆی کڕیوە و وە بیر لە باوکی ئەکاتەوە~
مامۆستا(بەنیگەرانی دەستی خستە سەر شانی هانل):کچەکەم لەوە زیاتر لێرە چاوەڕوان مەبە دەی ڕێگە بە من بتگەیێنمەوە ماڵەوە
هانل(زەردەخەنەی کرد و ڕووی کردە مامۆستاکەی):نەخێر مامۆستا ئەپام بەڵێنی پێیام کە خۆی من ئەگەڕێنێتەوە دڵنیابە ئەو هەمیشە بەڵێنەکانی ئەگەیێنێتە جێ من باوەڕم بە ئەپام هەیە
.
.
.
~گڵۆپە سوورەکەی سەر دەرگای ژووری نەشتەرگەرییەکە پێبوو زەنگێک دەستی کرد بە لێدان بەمانای ئەوەی نەخۆشەکە دڵی وەستاوە وە لەگەڵ خۆشی دڵی هەمووانی وەستاند...
جینان بەخێرایی لەسەر زەوییەکە هەستایەوە و بەرەو دەرگاکە ڕۆشت و بەهەموو هێزی ئەیکێشا بە دەرگاکەیا و هاواری ئەکرد:-(بیکەنەوە ئەو دەرگایە بکەنەوە بەنەفرەت بن دەی ئەو دەرگایە بکەنەوە)~
.
پزیشک:یەک دوو سێ دەی...یەک دوو سێ دەی...یەک دوو..
پەرستار:بەڕێزم هیچ هەلێک نەماوە تەواو ئێمە ئەومان لەدەست دا
پزیشک(هاواریکرد):چــی؟نەخێر هەرگیز من ڕێگە بەوە نایەم ئەو ئەو پێویستە بژیت هاوسەرەکەی و منداڵەکەی و هاوڕێکانی و دایک و باوکی و هەمووان بەڵێ بەڵێ هەمووان چاوەڕوانی ئەو ئەکەن من هەرگیز ڕێگە نایەم نابێت ئەمە بەو شێوەیە کۆتایی بێت نەخێر
~پەرستارەکان بەزۆر ئەو پزیشکە گەنجە نوێیەیان لەوێ دوور خستەوە کە وەک شێتێکی لێ هاتبوو وە پزیشکەکەی کەش بەبێهواییەوە سەری داخست و ڕۆشت تا ئەو هەواڵە وێرانکەرە بەئەو داماوانەی دەرەوە بگەیێنێت~
~دەرگای ژوورەکە کرایەوە و هەمووان بەرەو دەرگاکە ڕایان کرد و جینانیش بەچاوێکی پڕ لەئازارەوە لەو پزیشکەی ئەڕوانی کە لەبەرامبەری وەساتبوو و بە چاوەکانی لێی ئەپاڕایەوە بێهیوای نەکات~
پزیشک(بە خەمبارییەوە سەری داخست و سەری بەبێهیواییەوە جووڵاند):جینان کچەکەم زۆر ببورە ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان دا بەڵام زیانێکی زۆر خراپ بە سەری گەشتبوو وە خوێنێکی زۆر زۆری لەبەر ڕۆشتبوو هەرچەندە ئێمە خوێنیشمان بەو دا بەڵام ئەوە سوودی نەبوو بەشێکی هەستیاری سەری تووشی خوێنبەربوون بووبوو
~دەنگی هاوار و گریانی هەمووان بەرزتر بۆوە دایک و باوکی جۆنگهۆ کەوتنە سەر زەوییەکە تەنها جینان نەبێت کە بەبەردەوامی سەری بەمانای نەخێر ئەجووڵاند و وتی:-(نا نا نەخێر ئێوە درۆ ئەکەن بەڵێ درۆ ئەکەن جۆنگهۆ هە..هەرگیز من و کچەکەمان جێناهێڵێت~هاوارێکی توندی کرد~نەخێر ئەو هەرگیز ڕێگا نایات ئێمە خەمباربین)،دوای تەواوکردنی قسەکانی بەڕاکردن بەرەو ناوەوەی ژووری نەشتەرگەرییەکە ڕۆشت و سێهونیش بەدوایا وە پزیشکەکەش ڕێگری لێ نەکردن چوونکە نەک تەنها ئەو بەڵکو بەشێکی زۆری ئەم نەخۆشخانەیە جینان و جۆنگهۆ ئەناسن بەهۆی پەیوەندییە جوانەکەیان و کارە باشەکانییان کە بۆ ئەم نەخۆشخانەیەیان کردووە هەربۆیە ویستی بۆ کۆتا جار جینان جۆنگهۆ ببینێت~
~گەشتە لای جۆنگهۆ و ئەو پارچە سپیەی لابرد کە درابوو بەسەر ڕوخساریا و دەستەکانی بە قۆڵییەوە گرت و ڕایئەوەشاند و بە گریانەوە قسەی کرد:-(وا مەکە نا نا نا وا لەگەڵ من مەکە وا لە من و کچەکەمان مەکە ئێمە بێ تۆ چیمان لێ بەسەر دێت دەی هەستەوە دەی جۆنگهۆم هەستەوە بەڵێنبێت هاوسەرێکی زۆر زۆر باشتر ئەبم بۆت بەتەواوی شایەنی تۆ ئەبم تەنها لەم گاڵتەیە بووەستە ئەزانم تۆ هەمیشە حەز بە گاڵتە کردن ئەکەیت دەی تەواو من لەم گاڵتەیەت تێکەوتم و زۆریش ئازارم چەشت دەی ئێستا هەستەوە دەی هەستەوە هانل چاوەڕوانی تۆیە بەیەکەوە ئەڕۆین و لە قوتابخانە ئەیگەڕێنینەوە دەی تکایە تۆ تەنها بەوشێوەیە ڕەفتار مەکە)،هاوارێکی توندی کرد و بەهەردوو دەستی بۆکسێکی توندی کێشا بەسەر سنگی جۆنگهۆیا و ویستی نێچەوان بخاتە سەر سنگی بەڵام شۆک بوو کاتێک جۆنگهۆ خوێنێکی زۆر زۆری هەڵهێنایەوە کەوای کرد ڕوخسار و جل و بەرگی جینان بەتەواوی ببێت بە خوێن جینان بەهۆی خوێنەکە چاوی داخست بەڵام کاتێک چاوی کردەوە بەتەواوی شۆک بوو کە یەکەم شت چاوی کەوتە سەر ئامێری دڵەکە هێڵی ئامێری دڵەکە گۆڕا لە هێڵێکی وەستاوەوە بوو بەهێڵێک کە بەرز و نزمی تێکەوت وە ئەوەش ئاماژەیە بۆ لێدانی ئەو دڵە وە بەخێرایی تەماشای جۆنگهۆی کرد کە لەکاتێکا چاوەکانی داخرابوون بەتوندی و ئەکۆکی و بەبەردەوامی خوێنی ئەهێنایەوە~
.
.
.
.
~🌸🤍~
~٤٤٢٣~وشە
١٥/٩/٢٠٢٠
سێشەمە~٢:٠٩شەو

"خۆشەویستییە یەکلایەنەکەم"OꙄH"Where stories live. Discover now