~ئاسودەیی~

1.4K 237 150
                                    

جینان:بیری باوکم ئەکەم
~سێهون هیچی نەوت~
جینان(لە دڵی خۆی):من بەنەفرەت بم باشە بۆ ئەو قسە نەفرەتییە سەیرانەی بۆ ئەکەم کە ئەو هەرگیز لێیان تێ ناگات
*بۆست قسەی سەیر بەڵام من هیچ قسەیەکی سەیر نابینم*
~سێهون ئەو قاپەی بە دەستی جینانەوە بوو لێی وەرگرت و دەستی جینانی گرت و دەستەکانی خستە بەر ئاوەکە و شۆری و جینانیش تەنها شۆکە~
سێهون:تاوەکو تۆ ئامادە ئەبیت منیش قاپەکان تەواو ئەکەم
(بە بێ هیچ کاردانەوەیەک لەسەر ڕوخساری)
جینان:خ خۆ ئامادە کردنی چی؟
سێهون:تۆ بیری باوکت ئەکەیت منیش ئەتبەم تاوەکو لەگەڵ باوکت قسە بکەیت
جینان:بـ..(سێهون قسەی پێ بڕی)
سێهون:ششـ تەواو هیچ مەڵێ بڕۆ خۆت ئامادە بکە
جینان:ئهم بـ(دووبارە سێهون قسە پێ بڕی)
سێهون:دەی قسە مەکە و بڕۆ
جینان:گەمژە لەکاتێکا تۆ دەستت گرتووم چۆن بڕۆم
سێهون(پێکەنی):ببورە(دەستی جینانی بەردا)
جینان:کێشە نییە(ڕۆشت)
سێهون(لەبەر خۆیەوە):کاتێک ئەبینم تۆ ئازار ئەچێژیت من دە هێندە ئازار ئەچێژم کاتێک ئەبینم تۆ دڵخۆشیت من دە هێندە دڵخۆشم تکایە هێندە دڵە بچووکەکەی خۆم و خۆت ئازار مەدە
~جینان بەتەواوی بەڕەش خۆی داپۆشی و ڕۆشتە خوارەوە دایکی و سێهون هەردووکیان لە هۆڵەکە دانیشتبوون تەماشای تەلەڤیزیۆنیان ئەکرد~
جینان:من ئامادەم(بە بێ هیچ کاردانەوەیەک لەسە ڕوخساری)
سێهون(هەستایە سەرپێ):کەواتە پورێ گیان گەر تۆ ڕێمان بەیت من و جینان ئەڕۆین و یەک دوو کاتژمێری تر ئەگەڕێینەوە
د.جینان:بەڵام ڕۆلەکانم بەم کاتژمێر هەشت و نیوی شەوە بۆ کوێ ئەڕۆن؟
سێهون:پیاسەیەکی لای ڕووباری هان
~دایکی جینان یەکسەر لە مەبەستی سێهون تێگەشت~
د.جینان:باش کێشە نییە بەڵام ئاگاتان لەخۆتان بێت
سێهون:خەمت نەبێت
~لەلای کانتۆری پێڵاوەکان~
~جینان کالەیەکی ڕەشی دەرهێنا و کردییە پێی سێهونیش چەمییەوە و قەیتانەکانی بۆ بەست~
سێهون(هەستایەوە):ئێهـ تەواو
جینان:سوپاس
سێهون:شایەنی نییە(دەستی بۆ دەرگاکە درێژکرد)سەرەتا خانمان
جینان(پێکەنی):شێت(ڕۆشتە دەرەوە)
سێهون(دەرگاکەی داخست و بەدوای ڕۆشت):هێی ئەوە چۆن ئەبێت کاتێک ڕێزت لێ ئەگرم و ڕێزیشت لێ ناگرم هەر شێتم؟
جینان:تۆ گەر گەورەترین داهێنانی سەر زەویش دروست بکەی تەنانەت گەر بچیتە سەر مەریخیش هەر شێتی
سێهون:نا گیانەکەم من تاتۆم هەبێت شێتم
*چی؟(تۆم هەبێت!!)*
~سێهون ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە و هەردووکیان سەرکەوتن و سێهون دەستی کرد بە لێخوڕین~
جینان:جا شێتی تۆ چی پەیوەندی بە منەوە هەیە؟
سێهون:لەبەر ئەوەی شێتییەکەی خۆت بۆ منیش ئەگوازیتەوە
جینان:تشـ هیچ پێکەنیناوی نەبوو ئەسڵەن شێتی هەر ناگوازرێتەوە ئەگەر کەسێک بۆ نمونە وەک تۆ لە بنەڕەتا شێت بوو هەر شێتە
سێهون:نا من لە سەرەتایا شێت نەبووم تاوەکو..(قسەکەی تەواو نەکرد)
جینان:تاوەکو چی؟
سێهون:کە کاتی خۆی هات ئینجا پێت ئەڵێم
~وەک هەمیشە بێدەنگی دەستی بەسەر کەشەکەیا گرت تاوەک گەشتنە ڕووباری هان~
سێهون:گەشتین(بە زەردەخەنەوە)
جینان(هاتە خوارەوە لە ئۆتۆمبێلەکە):تۆ بۆ نایەیتە خوارەوە؟
(لە کاتێکا دەستی بە دەرگای ئۆتۆمبێلەکەوە گرتووە)
سێهون:نا من لەناو ئۆتۆمبێلەکە ئەمێنمەوە(بە زەردەخەنەوە)
جینان:بـ..بەڵام
سێهون:من کێشەم نییە
جینان:نێ
~دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی داخست و ڕۆشت لەسەر ئەوکورسییە لە لێواری ڕووبارەکە دانرابوو دانیشت و دەستی کرد بە جۆلانە پێکردنی قاچی و هەردوو دەستیشی لە تەنیشتەکانی جێگیر کرد~
جینان(لەبەر خۆیەوە):بۆ ماوەیەکی کەم پێئەکەنم و زەردەخەنە ئەکەوێتە سەر لێوەکانم بۆ ماوەیەکی کورت هەموو خەمەکانم لەبیر ئەچێتەوە بەڵام لەناکاو خەمێکی گەورە ناخم داگیر ئەکات وەک ئەوەی پێم بڵێت من هەرگیز شایەنی پێکەنین و زەردەخەنە نەبم وەک ئەوەی تاوان و گوناهێکی گەورە بکەم گەر پێبکەنم و زەردەخەنە بکەم باوکە ئەمە حاڵی منە لەدوای بەجێهێشتنم لەلایەن تۆوە و ئاشق بوونی سێهون..باوکە تۆ بۆ ڕۆشتی بۆچی هێندە زوو جێت هێشتم مەگەر هەر خۆت نەبوویت بەڵێنت پێدام بۆ هەمیشە لەلای من بمێنیتەوە باوکە خۆزگە ئەتزانی چەند هەست بە تەنهایی ئەکەم من پێویستم پێتە ئەمەوێ وەک ئەو کاتەی مناڵ بووم هەمیشە خۆم هەڵبدەمە باوەشت یان خۆم هەڵبەمە کۆڵت من ئەمەوێ هەر کاتێک خەمبار بووم باوەشت پێدا بکەم و بگریم من ئەمەوێ تۆ لەگەڵم بیت و یارمەتیم بەیت لە تێپەڕاندنی ئەم هەموو ئازار و ناخۆشییە
(بە گریانێکی هێمنەوە)
~هەستا و نزیک بۆوە لە بەربەستە ئاسنینەکەی لێواری ڕووبارەکە~
جینان(بە هاوارە و گریانەوە):باوکە گوێت لێمە..ئەی ئەو باوکەی لە تەمەنێکدا کچەکە تاقانەکەت بەجێهێشت کە لەهەمووان زیاتر پێویست بوو تۆ لەلای بیت ئێستا گوێت لە ترپە پڕ لە ئازارەکانی دڵی کچە تاقانە خۆشەویستەکەتە باوکە من پێویستم پێتە تکایە بۆ منت لەنێوان ئەم هەموو ناخۆشی و خەمە بەجێهێشت من بیرت ئەکەم من هێشتا بچووکم هێشتان توانای بەرگە گرتنی ئەم هەموو خەمەم بەتەنها نییە
(کەوتە سەر ئەژنۆ و دەستی بەسەر دڵیەوە گرت)باوکە من پێویستم پێتە باوکە(هەر وشەی باوکەی دووبارە ئەکردەوە بە بێ هێزی)
"ئێستا زانیتان ڕووباری هان بۆ جینان و سێهون و دایکی جینان ئەگەیێنێت؟ڕووباری هان ئەو شوێنەیە کە کاتێک جینان تەمەنی(١٣)ساڵان بوو باوکی جینان لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی تر پێکدادانی کردبوو وە ئۆتۆمبێلەکەی کەوتبۆ نێو ڕووبارەکە و بەو شێوەیە لە ڕووبارەکەدا خنکا وە ڕووباری هان بۆ جینان شوێنی قسەکردن لەگەڵ باوکی ئەگەیێنێت بۆ خاتوو کانگ و سێهونیش ئەو شوێنەی کەوا جینان قسە لەگەڵ باوکی ئەکات"
~جینان هەستی بە شتێک کرد لەسەر شانی کاتێک لای کردەوە سێهونی بینی کە چاکەتەکی خۆی داوە بەسەر شانییا و لە تەنیشتییەوە بە پێوە وەستاوە بەبێ هیچ کاردانەوەیەک ڕووی کردەوە پێش خۆی کە ڕووبارەکەیە~
سێهون(لە دڵی خۆی):بچکۆلەکەی من باشە ئەم هەموو ئازارە لەم تەمەنە بچووکە بۆ تۆ چییە هاهـ من بە نەفرەت بم خۆزگە توانای ئەوەم ئەبوو هەموو شتێکت پێ بڵێم و بەیەکەوە هەموو ئەم ئازارانە تێ بپەڕێنین بەڵام من زۆر ئەترسم هەموو شتێک خراپتر بکەم و تۆ هەمان ئەو هەستانەت نەبێت بۆ من و منیش چیتر ڕووی ئەوەم نەبێت بێمە بەرامبەرت
*ئەمەیە نەفرەتی خۆشەویستی یەک لایەنە*
جینان:سێهون(بە دەنگێکی شکاو)
سێهون:گیانی سێهون(سێهون خۆی شۆک بوو بە وەڵامەکەی خۆی بەڵام جینان نا ئەو ئێستا حاڵی شۆکبوونی نییە)
*گیانی سێهون!!!؟*
جینان:ئایا ئێستا باوکم گوێی لێمە ئاگای لە منە؟
سێهون:بەڵێ ئەو ئێستا لە ئاسمانەوە تەماشات ئەکات و هەموو قسەکانت ئەبیستێت
جینان:ئەی کەواتە بۆ ناگەڕێتەوە بۆ لام بۆ من هێندە بانگی ئەکەم بەڵام ئەو هیچ وەڵامێکم ناداتەوە؟
(فرمێسکێک کەوتە پێشڕەوی کردنی فرمێسکەکانی دوای خۆی)
سێهون(چەمایەوە و دەستی خستە لێواری شانەکانی جینان):ڕاستە زۆر سەختە بەڵام پێویستە بەرگەی ڕاستییەکان بگرین مامە کانگ ڕۆشت بەڵام ئەو هەمیشە چاوی لێتە ئەتبێنێت ئاگای لە دڵتە وە ئێوە ئەتوانن لە دنیاکەی تر بۆ هەمیشە بەیەکەوە بژین
جینان:هیوادارم
~جینان سەری خستە سەر سنگی سێهون و چاوە ماندووەکانی کە ماندوو بووبوون لەو هەموو فرمێسک ڕشتنە و چیتر توانای کرانەوەیان نەبوو بە هێمنی لێکنا و بە هێمنی گریا تاوەک خەوی لێکەوت کاتێک خەوی لێکەوت سێهون بە باوەش کردییە ناو ئۆتۆمبێلەکە و دواتریش بۆ ماڵەوە~
~کاتێک گەشتنەوە پێش ماڵی جینان سێهون دووبارە جینانی لە باوەش کرد و لە زەنگی دەرگای دا دایکی جینان دەرگای کردەوە~
د.جینان:چی بووە؟(لەناو دەرگاکە وەستابوو)
سێهون(بە دەنگێکی نزم):خەوی لێکەوتووە تاوەک خەبەری نەبۆتەوە ئەیبەمە ژوورەکەی
د.جینان:باش(لاچوو لە نێو دەرگاکە)
~سێهون جینانی بردە ژوورەکەی خۆی ویستی لەسەر بێدەکەی دایبنێت و خۆی چەماندەوە بەڵام کاتێک خۆی چەماندەوە بۆ خولەکێک وەستا و تەماشای ڕوخساری ئەو کچەی کرد کە زۆر بە خراپی دڵی داگیر کردووە ڕوخساری زۆر ماندووە ژێر چاوەکانی ڕەش بوون بەڵام لەگەڵ ئەو هەموو ئازارە هێشتان وەک ئەوەی فریشتەیەکی بچووک بێت زۆر بەجوانی دەستەکانی لە ملی سێهون توند کردبوو خەوتبوو~
سێهون(لەبەر خۆیەوە):من چۆن بتوانم لە فریشتەیەکی وەک تۆ دوور بکەومەوە هەر بەڕاستی تۆ فریشتەیەکی لە بەرگی مرۆڤدا
~جینانی لەسەر بێدەکەی دانا بەڵام هێشتان دەستی جینان لە ملیەتی ئەمەش وای کردووە ڕوخساریان لە یەکتر زۆر نزیک بێت وە بێگومان سێهون ناتوانێت لەوە زیاتر بەرگە بگرێت و ماچێکی نەرم و پڕ لەخۆشەویستی ڕوومەتی جینانی کرد و دواتر بە هێمنی دەستەکانی لە ملی لێکردەوە و کالەکانی بۆ لەپێ کردەوە و بەتانییەکەی پێدادا و گڵۆپی ژوورەکەی کوژاندەوە و بەهێمنی هاتە دەرەوە لە ژوورەکە و ڕۆشتە خوارەوە~
د.جینان:ئەو زۆر گریا؟
سێهون(سەری داخست):نێ
د.جینان(بەچاوی پڕ لەفرمێسک):نازانم من بۆ ئەبێت دایکێکی هێندە خراپ بم بەڕادەیەک کچەکەم نەتوانێت هیچ یەکێک لە خەمەکانی خۆیم بۆ باسبکات
سێهون:نا پورێ گیان تۆ هەرگیز وا نیت وەک ئەوەی هەمووان ئەزانن لەدوای مامە کانگ تۆ خۆشەویستترین کەسی بۆ جینان بەڵام ئیتر کەس ناتوانێت وەک مامە کانگ بێت بۆ جینان
د.جینان:زۆر سوپاس کوڕم تۆ لەدوای باوکی باشترین کەسی بۆ ژییانی جینان کە هەموو ئەو گرنگیەی باوکی پێی ئەدا ئێستا تۆ پێی ئەدەیت
سێهون:نا پورێ گیان لەگەڵ هەموو ئەوانەش ئێشتا من ماومە تا تەنها بەشێکی زۆر بچووکی ئەو کارانەی کە باوکی بۆ جینانی ئەکرد من بیکەم
~خاتوو کانگ هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشاو دواتریش لەگەڵ سێهون بۆ خولەکێک بێدەنگ مانەوە~
سێهون:دەی پورێ گیان گەر کارێکت نییە من ئەڕۆمەوە
د.جینان:بەڵام کوڕم ئێستا کاتەکەی زۆر درەنگە بۆ لێرە نامێنیتەوە وە بەیانیش هەینییە زانکۆت نییە
سێهون:نا کێشە نییە
د.جینان:زۆرت لێ ناکەم کوڕم چی بەباش ئەزانی ئەوە بکە
سێهون(ماچی ڕومەتی خاتوو کانگی کرد):خوات لەگەڵ پورێ گیان
د.جینان:خوات لەگەڵ کوڕەکەم ئاگات لە خۆت بێت
~سێهون ڕۆشت~
~لەناو ئۆتۆمبێل~
سێهون(لەبەر خۆیەوە):ئۆف نازانم پەیوەندی بکەم بە سوهییەوە یان نا کاتەکە درەنگە نازانم بەڵام باش ئەیکەم
~لە پەیوەندی~
سوهی(بە باوێشکێکەوە):یۆبوسێیۆ
سێهون:سوهی لە خەوم کردی؟
سوهی:نا سێهون گیان کێشە نییە
سێهون:ئێ باش سوهی پرسیارێکم هەبوو
سوهی:فەرموو
سێهون:جینان ئەمڕۆ وتی کە سبەی ڕۆژی لەدایک بوونی جۆنگهۆیە و ئەو دووانەشتان سوپڕایزی بۆ ئەکەن
سوهی:بەڵێ وایە
سێهون:ئێ لەکوێ بۆی ئەکەن؟کاتژمێر چەن ئەیکەن؟چۆن ئەیکەن؟
سوهی(کەمێک پێکەنی):ئەی بۆ لە جینانت نەپرسی؟
سێهون:ئێ هینە کە جینان داوای لێکردم من ڕەتم کردەوە بەڵام ئێستا پەشیمان بوومەوە دێم
سوهی:ئێ زۆرباشە کەوایە بەڵام بۆ ڕەتت کردەوە؟
سێهون:ئێ ئیتر
سوهی:دیارە هۆکارێکی تایبەتە
سێهون:ئهم
سوهی:ئێ خۆی هەر زۆر باش ئەبێت گەر تۆ بەیانی بێیت ئا بەڕاست من و جینان بەیانی کاتژمێر(٩)ی بەیانی بەنیازین بڕۆین بۆ بازاڕ تا جل و بەرگ بۆ خۆمان و دیاری و ئەو شتانەی ئەمانەوێت بۆ ڕازاندنەوەی ئەو مێزەی کە لە کافێکە گرتوومانە بکڕین زۆر باش ئەبێت گەر تۆ لەگەڵمان بێیت و یارمەتیمان بەیت
سێهون:ئهم باشە کەواتە من سەرەتا ئەڕۆم بەدوای جینان و دواتر دێین بەدوای تۆیا
سوهی:کەواتە زۆر باشە
سێهون:دەی خوات لەگەڵ وە داوای لێبووردن ئەکەم کە لە خەوم کردی
سوهی:نا گیانەکەم کێشە نییە خوات لەگەڵ
~پەیوەندییەکە کۆتایی پێهات~
سوهی(لەبەر خۆیەوە):هەی سێهونی گەمژە من دڵم خۆشبوو وتم ڕەنگە باسی جینانم لا بکات یان بڵێ من جینانم خۆش ئەوێت کەچی پرسیاری چی ئەکات عااا بەڵام کێشە نییە بەڕێز سێهون دڵنیابە ڕۆژێک هەر پێت بسەلمێنم کەچەنێک ئەو گەمژەیەی هاوڕێی منت خۆشئەوێت و ئەویش چیتر بەهۆی گەمژەیەکی وەک تۆوە هێندە خەم نەخوات
~بەیانی~کاتژمێر(٩)ی بەیانی
~دەنگی دەرگا هات خاتوو کانگ ڕۆشت کردییەوە~
سێهون:سڵاو پورێ گیان
د.جینان:بەخێربێی کوڕەکەم فەرموو وەرە ژوورە
(ناوەڕاستی دەرگاکەی بەردا تا سێهون بێتە ژوورەوە)
سێهون:زۆر سوپاس پورێ گیان(پێڵاوەکانی لەپێ ئەکردەوە)ئەی جینان هەستاوە لەخەو؟
د.جینان:نا بۆ؟
سێهون:هەر بەڕاست!!ئەی ئەو ئەمڕۆ لەگەڵ سوهی بەنیازی بازاڕکردنن و من ئەیان بەم(لەگەڵ پوری ڕۆشتنە هۆڵەکە)
د.جینان:ئای خوایە
سێهون:دەی کێشە نییە تۆ جینان هەستێنە لەخەو منیش چاوەڕێی ئەکەم تا خۆی ئامادە ئەکات(بە زەردەخەنەوە)
د.جینان:باش(ڕۆشتە سەرەوە بۆ ژووری جینان)
جینان:وەرە ژوورەوە(ئەمەی وت لەکاتێکا بە دەنگی لەدەرگا دانی ژوورەکەی خەبەری بۆوە بەڵام هێشتان چاوی نەکردبۆوە وە دەستی بە نێوچەوانییەوە گرتبوو بەهۆی سەرئێشە)
د.جینان(ڕۆشتە ژوورەوە):کچەکەم هەستە خۆت ئامادە بکە سێهون لە خوارەوە چاوەڕێت ئەکات
جینان(چاوی نەکردۆتەوە و دەستی هێشتان بەسەرییەوە گرتووە):باش
~سەرەتا بەبێ گرنگیدان وتی بەڵام دواتر لەپڕ چاوی کردەوە و لەسەر بێدەکەی دانیشت و بەدەنگێکی کەمێک وتی:(بەڵام خۆ ئەمڕۆ شەمەیە زانکۆ نییە ئیتر سێهون بۆ هاتووە بەشوێنما؟)
د.جینان:ئێ تۆ و سوهی ئەمڕۆ بەنیازنین بڕۆن بۆ بازاڕ و سێهون بتان بات؟
جینان:چی سێهون ئەمان بات؟!
د.جینان:ئای خوایە کچم تۆ ئەڵێی ئاگات لەخۆت نییە(ڕۆشتە دەرەوە)
جینان(لەبەر خۆیە):ئای خوایە گیان واتای چی سێهون ئەمان بات خۆ من و سێهون لەسەر ئەوە شەڕمان کرد کە هەر داوام لێ ئەکرد بێت بۆ ئاهەنگی ڕۆژی لەدایک بوونی جۆنگهۆ ئەو ڕازی نەبوو جگە لە هەموو ئەوانە من هێچ شتێکم پێ نەوتووە لەسەر بازاڕی کردنی من و سوهی
~کەمێک وەستا و بیری ئەکردەوە~
جینان(دوای بیرکردنەوەکانی چاوی تا دوا ئاست کرایەوە و تەماشایەکی چوار دەوری خۆی کرد):ئەی خۆ من لێرە نەبووم من و سێهون شەو ڕۆشتینە لای ڕووباری هان مـ من چۆن گەشتمە ئێرە نەفرەت ئابڕووم چوو تکایە خوایە گیان با ئەوە نەبێت کە بیری لێ ئەکەمەوە
~بە بێزارییەکی زۆر و بێ چارەیی هەستا و دەستی کرد بە خۆ ئامادە کردن~
«لای سێهون و دایکی جینان»
د.جینان:ئای خوایە لەدەست ئەم کچە
سێهون(لەسەر یەکێک لە قەنەفەکان دانیشتبوو کاتێک پوری هات وەک ڕێزێک هەستایە سەرپێ):چی بووە پورێ گیان؟
د.جینان:پێی ئەڵێم هەستە خۆت ئامادە بکە سێهون چاوەڕێت ئەکات ئەڵێ بۆ سێهون ئەمان بات
سێهون(کەمێک پێکەنی):نا هەقی خۆیەتی من و سوهی بەیەکەوە قسەمان کرد بە ئەوم نەوتبوو کە من ئەیان بەم
د.جینان:ئۆی هەر بۆیە ڕوخساری وا سوڕمابوو(کەمێک پێکەنی)
سێهون:ههههه وادیارە
د.جینان:دەی کوڕم تۆ دانیشە بەپێوە مەبە با من چایەک یان قاوەیەکت بۆ بێنم
سێهون:نا پورێ گیان ئەزێت مەکێشە
د.جینان:نا نا ئەزێتی چی قاوەیەکی سادەی تاڵ وایە
سێهون(بە زەردەخەنەوە)بەڵێ(دانیشت)
~دوای ١٥ خولەک~جینان هاتە خوارەوە
د.جینان:کچم ماشەڵات لێبێت گەر بە بووکی بتبەن چی ئەکەی مەگەر هەفتەیەک پێش ئاهەنگەکەت ئێمە تۆ بەرین بۆ ئارایشتگا
جینان:خاتوو کانگ تۆ هێندە حەز ئەکەیت من لەکۆڵت ببمەوە بەڵام خەمت نەبێ من هەرگیز لەکۆڵت نابمەوە و هاوسەرگیری ناکەم
د.جینان:نەخێر مەسەلە ئەوە نییە بەڵام هەموو کچێک پێویستە هاوسەرگیری بکات
جینان(بە توڕەییەکی دەست کرد):واتا تۆ لە دووری من بەرگە ئەگری؟!
د.جینان:نەخێر هەرگیز
جینان:ئەی کەواتە بۆ ئەو قسانە ئەکەی؟!
د.جینان:هەر کوڕێک داوای تۆم لێ بکات مەرجی یەکەمم بۆی ئەوە ئەبێت کە پێویستە هەردووکتان لەم ماڵە لەگەڵ من بژین
جینان:ئەی ئەگەر بۆ نمونە من کوڕێکم خۆشبووێت و بمانەوێ هاوسەرگیری بکەین بەڵام ئەو ڕازی نەبێت لەگەڵ تۆ نەمێنینەوە؟!
(بە زۆرزانی)
د.جینان:چییە ئەڵێی شتێکی وا هەیە
(بە گاڵتەوە چوونکە ئەزانێ جینان گاڵتە ئەکات)
جینان:بەڵکو
د.جینان(پێکەنی):هەی لاسار
جینان(پێکەنی):دەی سێهون با بڕۆین
د.جینان:ئۆهـ جینان خۆ تۆ هەر نەت وت سێهون بەخێربێیت
جینان:جا خۆ ئەوهەمیشە لە ماڵمان کەوتووە منیش تاقەتم نییە هێندە بەخێرهاتنی بکەم و ماڵئاوایی لێ بکەم
د.جینان:کچم شەرمە تۆ چۆن وا ئەڵێیت
جینان:من هەر ڕاستیم وتووە
(ئەیەوێ سەربخاتە سەر سێهون بەڵام سێهون هیچ شتێک ناڵێت)
سێهون:دەی جینان درەنگە ئێستا سوهی چاوەڕێ ئەکات(بە ساردی)
جینان:باش(خەمباربوو کە ڕوخسارە ساردەکەی سێهونی بینی)
د.جینان:ئاگاتان لەخۆتان بێت ڕۆلەکانم
سێهون(بە زەردەخەنەوە):خەمت نەبێت پورێ گیان
~وەک هەمیشە سێهون قەیتانی پێڵاوەکانی بۆ جینان بەست و ڕۆشتنە ئۆتۆمبێلەکەوە~
~دوای دوو خوولەک لە بێدەنگی~
سێهون:ئەو کوڕەی خۆشت ئەوێت لە زانکۆکەتانە؟
(بە ساردی بێ ئەوەی تەماشای جینان بکات)
جینان:کـ کوڕی چی؟!؟
سێهون:ئەی تۆ ئێستا نەت وت کوڕێکت خۆش ئەوێت
جینان(پێکەنی):کورە من گاڵتەم کرد
سێهون:منیش باوەڕم کرد
جینان:ئێ ئەوەتا ئەڵێم گاڵتەم کرد!!
سێهون:ئەی کەواتە هیچ کەسێک لە دڵتا هەیە؟
~جینان تەماشای سێهونی کرد و کەمێک وەستا و لەمێشکی خۆی بیری ئەکردەوە(چییە تیایە گەر بیڵێم بەڵێ تۆ هەیت خۆ هێندە گران نییە)~
سێهون(جینانی لە بیرکردنەوەکانی دەرهێنا):ئەڵێم هیچ کەسێک هەیە؟!
جینان:نـ نا نییە(بە شڵەژاوی)
سێهون:ئەی بۆوا شڵەژاوی؟!
جینان:ئەرێ نا دەئیتر تکایە هێندە بەسەیری قسەم لەگەڵ مەکە و وەک ئەوەی لێکۆڵینەوە بکەی ئەسڵەن من پێویستە لێکۆڵینەوە لە تۆ بکەم
(خۆی کەمێک توڕە کرد تا کەمێک بابەتەکە لەبیر سێهون بەرێتەوە)
سێهون:فەرموو
جینان(هەردوو پێی بەرز کردەوە سەر کوشنەکە و ڕووی دانیشتنی کردە سێهون و دەستی گرت بە قاچەکانییەوە):سەرەتا یەکەم پرسیار ئەم شەو من چۆن گەشتمەوە ماڵەوە؟!
سێهون:لەلای ڕووبارەکە خەوت لێ کەوت و منیش بردیتمەوە بۆ ماڵ
جینان:ئێ خۆ منیش ئەوە ئەزانم بەس چۆن؟(بە شەرمەوە)
سێهون:چی چۆن؟!
جینان:ئەرێ سێهون تکایە تێبگە یانی چۆن منت بردەوە چی بوو چی ڕوویدا؟
سێهون:تشـ ئێ چیبوو منێکی داماو مانگایەکی وەک تۆم لەباوەشکرد و خستمیتە نێو ئۆتۆمبێلەکەوە دواتریش بەباوەش بردمی بۆ ژوورەکەی خۆت یاهـ هەر بەڕاستی تا ئێستاش پشتم ئێشێ
(تەنها بۆ ئەوەی جینان توڕە بکات بەو شێوەیە قسە کرد)
جینان:خۆت مانگای قەڵەو(بە توڕەیی)
~سێهون بەهۆی ئەوەی سەرکەوتووبوو لە کارەکەی کەمێک پێکەنی~
جینان(بە شەرمەوە):یانی هەر بەڕاستی تۆ منت لە باوەش کرد؟
سێهون:بەڵێ،بەڵام بۆ هێندە بەلاتەوە گرنگە؟
جینان(شڵەژا):ئحم نا نەخێر جا بۆ بۆم گرنگبێت نەخێر هیچ بەلامەوە گرنگ نییە دەی تۆ ئێستا پێم بڵێ تۆ ئەزانی من و سوهی بۆ ئەڕۆین بۆ بازاڕ وا بڕیارت داوە بمانبەیت؟
سێهون:بەڵێ
جینان:دەی بۆ؟!
سێهون:هەندێک دیاری و شت بۆ جۆنگهۆ ئەکڕن و جل و بەرگیش بۆخۆتان ئەکڕن
جینان:ئەی باشە کە دوێنێ من وتم وەرە بۆوا بە توندی ڕەتت ئەکردەوە؟
سێهون:ئێ باش ڕاستە ڕەتم کردەوە بەڵام شەو پەشیمان بوومەوە و هەربۆیە پەیوەندیم بە سوهییەوە کرد تا بزانم ئاهەنگەکە لە کوێ ئەکەن ئیتر ئەو هەموو شتێکی پێ وتم و منیش وتم یارمەتیتان ئەیەم لە بازاڕی کردن
جینان:واهـ هەر بەڕاست چۆن پەشیمان بوویتەوە؟
(ڕوخساری ڕێک وەک مناڵ بوو)
سێهون:ئێ ئیتر بەڵکو تۆ بەدەم خەوەوە شتێکت وتبێت و منیش پەشیمان بووبێتمەوە
جینان(چاوی تا دوا ئاست کرایەوە بەهۆی ئەوەی ئەترسا لەوەی شتێکی درکانبێت):چ چ چ شتێک؟
سێهون(پێکەنی):چاوەکانت زەق مەکەرەوە بە شێوەیەک خەوتبووی گەر جیهان کۆتایی پێ هاتبا تۆ ئاگات لێ نەبوو
جینان:تشـ گەمژە یەک جار وا گەورەشی مەکە بەو ڕادەیە
سێهون:لەڕاستیا من هێشتا هیچم نەوتووە
جینان:درۆزن(شێوازی دانیشتنەکەی چاک کردەوە و قاچەکانی بردە خوارەوە و ڕووی کردەوە پێشەوە)
~دوای خولەکێک بێدەنگی~
جینان:من ئەیخەمە سەر گۆرانی
سێهون:تکایە مەیخە سەر گۆرانییە سەیرەکانت باشە
(ئەو جینان ئەناسێت ئەزانێ ئەو گۆرانییانەی جینان گوێیان لێ ئەگرێت وەک ئەوە وایە شێتێک لە شێتخانە ڕای کردبێت و وتبێتی)
جینان:ئەرێ گۆرانییەکانی من زۆر خۆشن بەڵام تۆ خۆت حەزت بە هیچ نییە
سێهون:نەخێر وا نییە بەڵام هەر بەڕاستی ئەو گۆرانیبێژانەی تۆ گوێیان لێ ئەگریت ئەڵێی شێتن و لە شێتخانە ڕایان کردووە
جینان:خۆت شێتی
~چرکەیەکی نەبرد دوای قسەکەی خستییە سەر گۆرانییەکی ڕاپ و ئێشتا هیچ نەبوو بوو دەستی کرد بە هات و هاوار و گۆرانییەکەی بەرزترین دەنگ دابوو لەگەڵیا هاواری ئەکرد و ئەی وتەوە~
~لە پێش ماڵی سوهی~
~کاتێک گەشتنە پێش ماڵی سوهی سێهون پەیوەندی بە سوهییەوە کرد~
«لە پەیوەندی»
سوهی:بەڵێ
سێهون:سوهی وەرە دەرەوە(بە دەنگێکی بەرز هاواری ئەکرد و دەستێکی بە گوێی ڕاستییەوە گرتبوو بەهۆی بەرزی دەنگی گۆرانییەکەوە)
سوهی:دووبارە جینان شێت بووە(کاتێک گوێی لە دەنگی میوزیکە بەرزەکە بوو ڕێک زانی ئەو شێتخانەیە کاری کێیە)
سێهون:ئەو خۆی هەمیشە شێتە گیانەکەم
سوهی:ڕاست ئەکەیت
«سوهی پەیوەندییەکەی داخستەوە»
سێهون:ئێ جینان هیچ نەبێت کەمێک کزی بکە
(تەماشای ئەو شێتەی ئەکرد)
جینان:ئەرێ دە نەخێر(وەک و شێتەکان دانسی ئەکرد)
سوهی(هاتە ئۆتۆمبێلەکەوە):سڵاو
سێهون:سوهی بەخێر بێیت(دەستی کرد بە لێخوڕین)
سوهی:سوپاس
جینان(گۆرانییەکەی کوژانەوە):سوهییەکەم بەخێربێی(لەنێوان هەردوو کوشنەکەی پێشەوە خۆی دەرکرد و لەگەڵ سوهیا باوەشیان کرد بەیەکا)
سوهی:سوپاس شێت
~باوەشەکەیان کۆتایی پێ هێنا~
جینان:یا بۆ شێتم
سوهی:ئێ ئاگات لەخۆت بوو چی شێتخانەیەکت دروست کردبوو
جینان:ئەوە شێتخانە نییە بەڵکو کەمێک ئارام کردنەوەی مێشکمە
سوهی:خوای گەورە وەک کرۆمۆسۆمی مێشکی نەداوە بە خۆت بیدا بە مناڵەکانت(تەواو دڵنیایە ئەو هاوڕێی شێتێکە)
جینان:سوپاس(بە زەردەخەنەوە وای وت و ڕووی کردەوە پێشەوە)
سوهی:ئێهـ هاوڕێیان بچین بۆ کوێ؟
جینان:بەڕای من مۆڵ خۆشە،وە سێهون لەسەر حسابی خۆی هەموو شتێکمان بۆ ئەکڕێت(بە زۆرزانی)
سوهی:یا بەڵێ زۆر خۆش ئەبێت
سێهون:هێی هێی بۆستن هەر لەخۆتانەوە سێهونی چی؟
جینان:دەی مامۆستا گیان هێندە ڕەزیل مەبە
سێهون:من ڕەزیل نیم بەس تۆ و سوهی ئەناسم کاتێک ئەڕۆنە بازاڕکردن بازاڕەکە ئەبوژێتەوە
جینان:هێی یەکجار وا گەورەشی مەکە
سوهی(بە هێواشی دەمی لەگوێی جینان نزیک کردەوە):لەڕاستیا پێم وایە سێهون ڕاست ئەکات
سێهون(پێکەنی کاتێک گوێی لە قسەکەی سوهی بوو):ئەوەتا خۆشتان ئەزانن
جینان:نەخێر نا وا نییە
سێهون:دەی باشە کێشە نییە لەسەر حسابی من(بە زەردەخەنەوە)
جینان:هەر بەڕاستی؟!(چاوەکانی وەک مناڵ گەورە کردبۆوە و کاردانەوەیەکی زۆر مناڵانە لەسەر ڕوخساری بوو وەک ئەوەی کەس هەرگیز لە ژیانی هیچی بۆ نەکڕیبێت)
سێهون:بەڵێ(بە زەردەخەنەوە)
جینان:جینان ئاخر هەر بەڕاستی شتت پێ ئەکڕین ها
(ئەیەوێ بزانێ سێهون لە قسەکەی پەشیمان ئەبێتەوە یان نا)
سێهون:ئێ باش کێشە نییە
جینان:نا کێشە نییە سوپاس
سوهی:چی؟
جینان:خۆمان پارەمان هەیە خۆمان شت ئەکڕین
سوهی:ئەی کەواتە بۆ یەک کاتژمێرە لە سێهون ئەپاڕێیتەوە تا ڕازیبێت؟
جینان:من تەنها گاڵتەم کرد وام زانی ڕازی نابێت هەر بۆیە ویستم کەمێک سەر بخەمە سەری
سێهون(پێکەنی):شێت جا بۆ ڕازی نەبم؟
جینان:ئەرێ دە ئیتر نازانم تۆش هەموو شتێکت لێم تێکدا(بە بێزاری)
سێهون:چیم تێکدا؟
جینان:بۆ هەر لەخۆتەوە ڕازی ئەبیت من ویستم سەر بخەمە سەرت
سوهی:ئای خوایە من نازانم چۆن لە مناڵیەوە هاوڕێی شێتێکی وەک تۆم
سێهون:ئای خوایە جینان لە دەس تۆ
جینان:هەردووکتان دەمتان داخەن
~سێهون و سوهی بە ڕەفتارە مناڵانەکەی جینان پێکەنین~
سوهی:ئێ بۆ؟
جینان:ڕقم لێتانە
سێهون:باش تەواو من ڕازی نیم پارەتان بۆ نایەم
جینان:درۆ مەکە تۆ وتت ڕازیم ئەیدەم
سێهون:ئێ باش شتێکی تر بڵێ کە من ڕازی نەبم
جینان(وەک مناڵ لەخۆشیا هاواریکرد):باش،دەی بۆستن با بیر بکەمەوە
~دوا دوو خولەک جینان بیری ئەکردەوە و سێهون و سوهیش چاوەڕێبوون بزانن چی بە مێشکیا دێت~
جینان:یاهـ دۆزیمەوە
سێهون(بە کەمێک پێکەنین):بیڵێ
جینان:ئحم ئحم بەڕاست تۆ دیاری بۆ جۆنگهۆ ئەکڕیت؟
سێهون:تشـ لەو هەموو شتە بۆ تەنها ئەو کوڕە بە مێشکتا دێت(بە بێزاری)
جینان:دەدەی تکایە ئەیکڕی یان نا؟
سێهون:نازانم(بە بێزاری)
جینان:واهـ سێهون؟!(چاوەکانی بەتەواوی فراوان بوون)
سێهون:دووبارە چی بوو؟
جینان:تۆ پێشتر هەر توڕە ئەبووی کە باسی جۆنگهۆم ئەکرد بەڵام ئێستا زۆر توڕە نابیت!!
سێهون:ئێ مەبەستت چییە ئەوە چی تیایە
سوهی:ئێ جینان مەبەستی ئەوەیە ڕەنگە تۆ خۆشەویستی جۆنگهۆ ڕۆشتبێتە دڵتەوە و ئەوت بە دڵبێت و لە داهاتووش هاوسەرگیری بکەن و مناڵی جوان جوانتان ببێت
~سێهون و سوهی جینان هەرسێکیان دەستیان کرد بە پێکەنین~
جینان:یا نەخێر گەمژە من مەبەستم ئەوە نییە(بە پێکەنینەوە)سێهون بۆی نییە لەگەڵ هیچ کەسێک هاوسەرگیری بکات
(بە بێ ئاگایی بەشی کۆتایی قسەکانی وت بەڵام کاتێک زانی خەریکە چی ئەڵێت ڕێک وەستا لە قسە کردن)
سێهون:بۆ؟
سوهی:بەڵێ خاتوو جینان سێهون ڕاست ئەکات بۆ؟
(خۆ سوهی ئەزانێت هۆکار چییە بەڵام ئەیەوێ شتێک بە جینان دەرکات تا سێهون هەست پێ بکات)
جینان(چاوی تیژ کرد کاتێک زانی سوهی ئەیەوێ قسەیەکی پێ دەربکات):ئێ هینە ئاخر نامەوێت هیچ کەسێک بەهۆی سێهونەوە قوڕ بەسەر بێت
سێهون:چی؟!واتا هەر کەسێک هاوسەرگیری لەگەڵ من بکات قوڕ بەسەر ئەبێت؟!
جینان:بەڵێ(بە فیزەوە)
سێهون:بەڵام بۆ؟
جینان:ئێ ئیتر وایە
سوهی:ئەسڵەن من تا ئێستا هیچ کوڕێکی وەک سێهون هێندە باشم نەبینیوە گەمژە ئەو تەنانەت قەیتانی پێڵاوەکانیشت بۆ دا ئەخات ئیتر بۆ خراپە
جینان:ئێ خۆ من نەم وتووە خراپە
سوهی:ئەی چی؟
جینان:ئێ ئیتر نازانم
سوهی:ئۆی بەڵام لەلایەکەوە ڕاست ئەکەی چوونکە من بیرم چووبۆوە ئەو گرنگی دانەی سێهون تەنها بۆ تۆیە ڕاست ئەکەی کێ ئەڵێت ئاوها گرنگی بە هاوسەری داهاتووی ئەیات
جینان:بێگومان من تایبەتم و بۆی نییە لە من زیاتر گرنگی بە کەسێکی تر بدات
سێهون:گیانەکەم ئەو قسەیەت مانای ئەوە ئەگەیێنێت هاوسەری داهاتووم بەهۆی تۆوە قوڕ بەسەر ئەبێت نەک من
جینان:جا بۆ؟
سێهون:ئێ من هەر گرنگی بە تۆ ئەیەم و بە هیچ کەسێکی تری نادەم واتە هاوسەری داهاتووم قوڕ بەسەرە بەهۆی تۆوە
سوهی:ئێ کەواتە بەیەکەوە هاوسەگیری بکەن و کەس قوڕ بەسەر مەکەن
(بە شێوازێکی گاڵتە وتی بەڵام قسەکەی وای کرد جینان و سێهون بەتەواوی چاوییان بکرێتەوە و بووەستن لە قسە)
جینان:سـ..سوهی ئحم شەرمە قسەی وا مەکە
سوهی:تششـ لە ئێوە جا قەیچێکە من گاڵتەیەکم کرد ئەسڵەن تۆ هەمیشە لەگەڵ جۆنگهۆ شەڕتانە ئەو پێت ئەڵێ کەوا تۆ هاوسەری داهاتووی ئەویت و تۆش ئەڵێی نەخێر چی تییایە لەگەڵ سێهونیش ئەو جۆرە گاڵتانە بکەیت
~سوهی(لە دڵی خۆی):گرتمی خاتوو جینان~
جینان:ئێ ئیهم ئاهـ(وەک ئەوە بەتەواوی قسە کردنی لە بیر چووبێتەوە)
سێهون(بە زەردەخەنەیەکی دەستکرد و ڕوخسارێکی گاڵتە چییانە):بەڕای من سوهی ڕاست ئەکات وە لەڕاستیا من لە جۆنگهۆ بۆت نزیکترم خاتوو جینان
جینان:ئهم
سێهون:وە بەهۆی ئەوەی جینان پێی وایە هاوسەری داهاتووی من قوڕ بەسەر ئەبێت بە شایەتی سوهی من لە ئەمڕۆوە وا ئەکەم جینان بە دەمی خۆی دانی پێدا بنێت هاوسەری داهاتووی من بە شانسترین کەس ئەبێت
سوهی(وەک مناڵ چەپڵەی لێدا):هێی بەڕاستی من ئەوەم بە دڵ ئەبێت
جینان:هێی هێی بوەستن من ئەوەم ناوێت
سێهون:چییە ئەترسی زۆر بە خێرایی خۆت بە دەستەوە بدەیت(بە فیزەوە)
جینان:باش منیش بەو ڕێکەوتنە ڕازیم با ببینین بەڕێز سێهون چیت پێ ئەکرێت
~لە مۆڵ~
سوهی:سەرەتا پێش هەموو شتێک جینان با من و تۆ جل و بەرگ بۆ خۆمان بکڕین
جینان:باش
سوهی:کەواتە با بڕۆین بۆ ئەو دووکانە ئەوێ عەزییەی زۆر جوانی لێیە
(دەستی بۆ دووکانێکی عەزێ درێژ کرد)
جینان:بابڕۆین
~جینان و سوهی سێهون ڕۆشتنە دووکانەکەوە و جینان و سوهی قۆڵیان کردبوو بە قۆڵی یەکا سێهونیش بەدوایانا لە دووکانەکەدا ئەسوڕانەوە و تەماشای عەزییەکانیان ئەکرد~
سوهی:واهـ ئەمە زۆر جوان دیارە،جینان بەڕای تۆ چۆنە جوانە؟
(دەستی بە عەزییەیەکەوە گرتبوو)
جینان:بەڵێ بەڕای من هەڵیبژێرە
~دوای پێنج خولەک~
سوهی:جینان ئێمە پێنج خولەکە لەم دووکانە ئەسوڕێینەوە هەر هیچت بە دڵ نییە؟(بە ماندوویی)
جینان:ئێ نازانم
سێهون(دەستی جینانی گرت و بەدوای خۆی ڕایکێشت):وەرە من شتێکی جوانت بۆ هەڵبژێرم
جینان(ڕوومەتەکانی سوربووبوون لە شەرما و ئەی ویست دەستی سێهون بەربات ئەو زۆر شەرمی ئەکرد بەڵام لە هەمان کات ئاسودەترین هەستی هەیە کە دەستی سێهونی گرتووە هەربۆیە توند تر دەستی سێهون گرت و زەردەخەنەی کرد):باش هەر خۆی تۆ شتی زۆر جوان هەڵئەبژێریت
~سوهی لە کەمێک دوورەوە تەماشای ئەو دووانەی ئەکرد(خۆزگە هەمیشە بەو شێوەیە ئەبوون)ئەمەی لەبەر خۆیەوە وت و ڕۆشت تا ئەو عەزییەیەی بە دەستییەوە گرتوویەتی تاقی بکاتەوە~
سێهون:بەڵێ ئەم عەزییەیە جوانە بڕۆ ئەمە تاقی بکەوە
(عەزییەیەکی داگرت و دای بە جینان)
جینان:ئهم(چاوەڕێ بوو تا سێهون دەستی بەربات و بڕوات تاقی بکاتەوە)
سێهون:چییە بۆ ناڕۆیت و هەروا وەستاوی؟
~جینان بە برۆی ئاماژەی بۆ دەستی کرد~
سێهون:ببورە(کەمێک پێکەنی و دەستی جینانی بەردا و جینان ڕۆشت)
سێهون(لەبەر خۆیەوە):بچکۆلەکەم بچکۆلەکەم بەڕادەیەک خۆشم ئەوێی هەمیشە ئەمەوێ ڕێگایەک بدۆزمەوە تا دەستت بگرم بەڵام هەرگیز نامەوێ دەستت بەربەم پێم بڵێ ئەبێ ئەوە چ هێزێک بێت ئەو دەستە بچکۆلانانە ئەتوانن ئەو ئارامییە گەورەیە دروست بکەن
....
سوهی:سێهون جوانە؟
(لە ژووری تاقیکردنەوەی جل و بەرگەکە هاتە دەرەوە سێهونی بینی کە لەسەر ئەو کورسییەی پێش ژوورەکانی تاقیکردنەوەی جل و بەرگ دانراوە دانیشتووە و پرسیاری لێکرد)
سێهون:ئممم بەڵێ جوانە بەڵام بەڕای من ئەمە بۆ ئاهەنگی لەدایک بوون زۆر شیاو نییە
جینان(لە پشتی سوهییەوە لە ژووری تاقیکردنەوەی جل و بەرگەکە دەرچوو):تەواو،بەڕای ئێوە چۆنە؟
(وەک و مناڵ لەپێش سوهی و سێهون خۆی ئەسوڕان)
سێهون:....
.
.
.
.
.
.
هەلاو دڵ و گوڵاکانی من ئەوەش(٤٢١٦)وشە بەڕاستی نازانم چۆن هێندەم نووسیوە😅دەی گەر تاقەتیشتان نەما بڕۆن بە قاوە یان نیسکافە یان گوڵەبەڕۆژە خواردنەوە بیخوێننەوە یان بە گوێ گرتن لە گۆرانییەکی خاوەوە بیخوێننەوە ئێ تازە چی خۆ ئێوە تەواوتان کردووە ئینجا ئەمە ئەخوێننەوە😂💔دەی ئەخلاق شەرتە ئینجا بەجدی زۆرم پێ خۆشە مەکتەب داخرا بەبۆنەی ئەم مەسەلەی کۆرۆنا و شتەوە من خۆم هەر لە سەرەتاوە کۆرۆنام خۆش ئەویست بە جدی ئەوەتا ئێستا بەبۆنەی ئەوەوە یەک مانگ پشووە🥺💜ئینجا ڕەنگە لە خۆشیا کەمێک زوو پارتی نوێتان بۆ دابنێم😅💜وە گەر ڕاستیتان ئەوێت بینەر و ڤۆت و کۆمێنتی پارت پێشووم هیچ بە دڵ نەبوو☹️💔هیوادارم ئەم چیرۆکە بۆ هەموو هاوڕێکانتان بنێرن و وە هیچی تێ ناچیت گەر لە کاتی خوێندنەوە پەنجەیەک لەو ئەستێرە جوانە کیوتە بەیت😅💜دەی زۆر زۆرم وت وەک وتم هیوادارم بۆ هاوڕێکانتانی بنێرن و بیخەنە ڕیدینگ لیستەکانتانەوە و خۆشەویستی تەواو بەم چیرۆکە بەن چوونکە خۆم زۆر لەلام تایبەتە و زۆرم خۆش ئەوێت و لە زۆربەی چیرۆکەکانی تر جیاواز ترە وە ٦٠ ڤۆت و ١٠٠ کۆمێنت بۆ پارتی داهاتوو خۆشم ئەوێن بای بەهیوام هەمووتان تەندروست باشبن و دووربن لە کۆرۆنا☺️💜💕🦄

"خۆشەویستییە یەکلایەنەکەم"OꙄH"Where stories live. Discover now