~هیوا~

890 186 151
                                    

~جۆنگهۆ ماچی ڕوومەتی جینانی کرد و ڕۆشت جینانیش ڕۆشتە نێو نەخۆشخانەکەوە و گەشتە پێش ئەو ژوورەی سێهونی لێ ئەمێنێتێەوە بەڵام دوودڵ بوو لەوەی ئایا بڕواتە ژوورەوە یان نا دوای کەمێک بیر کردنەوە بڕیاری دا لەبری ئەوەی بڕواتە لای پوری و ئەوان بڕواتە بەشی سەر سەرەوەی نەخۆشخانەکە~
~جینان ڕۆشتە بەشی سەر سەرەوەی نەخۆشخانەکە و لەلێوارەکە نزیک بۆوە دەستی بەلێوارەکەوە گرت و تەماشای خوارەوەی ئەکرد و لەدیمەنی خوارەوەی ئەڕوانی~
جینان{لەمێشکی خۆی بیری ئەکردەوە}:ئەوە شتێکی خراپە من ئەزانم ئەو شوێنەی منی لێم بەشی سەر سەرەوەی نەخۆشخانەیەکی(٩)نهۆمییە وە لەکاتێکا من ئەزانم لە بەرزایی ئەترسم و کاتێکیش ئەترسم هەناسەم تەنگ ئەبێت و وام لێ دێت زۆر بەقورسی هەناسە ئەیەم وە گەر لەسەر ئەو هەناسە قورسییە بەردەوام بم لەوانەیە دووبارە دەست بکەم بەهاوار کردن و گریان بەڵام من ئێستا تەنانەت تەماشای خوارەوەش ئەکەم...
~جینان بیرکردنەوەکانی تەواو نەکردبوو کەسێک بەخێرایی ئانیشکی ڕاکێشا و دووری خستەوە لە لێوارەکە~
~جینان کاتێک ئەو کەسە لە بیرکردنەوەکانی ڕایچەڵەکاند سەری داخست و دەستی گرت بەسەر سنگییەوە و بەقورسی هەناسەی ئەدا~
کەسەکە(دەستەکەی کەی گرد بە لێواری شانی جینانەوە):خانمەکەم تۆ باشی؟
جینان(سەری بەرز کردەوە و کوڕێکی گەنجی بینی):ئاهـ من من تەنها هەناسەم زۆر بەخراپی قورس بووە(بە شێوەیەک هەناسەی ئەیا وەک ئەوەبوو هەزاران ساڵبێت سییەکانی ئۆکسجینیان وەر نەگرتبێت)
کوڕەکە:بەڵێ تۆ تەماشای خوارەوەت ئەکرد و بەتەواوی ڕۆشتبوویتە نێو خەیاڵەوە و ئاگاداری ئەوە نەبوویت چەند بە قورسی هەناسەت ئەیا من زۆر بانگم کردیت بەڵام وەڵامت نەیامەوە هەر بۆیە ناچاربووم ڕاتبکێشمە دواوە و لەوێ دوورت بخەمەوە ئایا تۆ کێشەت هەیە لە بەرزایی؟
جینان(کەمێک هەناسەدانی هێواش بۆوە):بەڵێ من فۆبیام هەیە بە بەرزایی(بە هێمنی و زەردەخەنەیەکی بچووک لەسەر لێوی بوو)
کوڕەکە:ئەی کەواتە ئیتر بۆ بەتەنها لێرەت تەنانەت ڕۆشتبوویتە لێوارەکە و تەماشای خوارەوەشت ئەکرد
جینان(کەمێک پێکەنی):سەیر ئەبێت بەلاتەوە هەرچەندە من فۆبیام هەیە بە بەرزایی و لێی ئەترسم بەڵام هەمیشە حەزم بە بەرزایی بووە وە دیمەنی خوارەوەش سەرنجی ڕاکێشام لەهەمان کات"شنە با"کەش زۆر هێمن و خۆشە
کوڕەکە(کەمێک پێکەنی):یەکەم جارمە لە ژیانم کەسێکی وەک تۆ ببینم ئەزانی بۆ ساتێک وا هەستم کرد تۆش بیر لە خۆکوشتن ئەکەیتەوە
(وەستا و بەخێرایی لەجینان دوورکەوتەوە کاتێک زانی چی وت)
جینان:مەبەستت چی بوو لە"تۆش"؟!ئایا تۆ بەنیازی خۆکوشتن هاتوویت بۆ ئێرە؟!
~کوڕەکە هیچی نەوت~
جینان:ئای خوایە من لەسەرەتاوە ئەبووایە بمزانیبا تۆ بۆ لێرەیت جل و بەرگی نەخۆشت لەبەرە و ڕوخسارت بەتەواوی زەرد هەڵگەڕاوە وە چاوەکانت بە تەواوی سووربوون وە من هەستم بە لەرزینی دەستت ئەکرد کاتێک مەچەک و شانی منت گرتبوو(چرکەیەک وەستا و هەناسەیەکی قوڵی خەماوی هەڵکێشا و بەتەواوی تەماشای نێو چاوی کوڕەکەی ئەکرد)دڵنیابە دڵنیابە هیچ یەکێک لە ئازارەکان شایەنی ئەوە نین کە تۆ ژییانی خۆتییان بۆ لەناوبەریت لەڕاستیدا من نازانم چ خەمێک یاخود چ ئازارێکت هەیە و وای لێکردوویت بیر لە خۆ کووشتن بکەیتەوە بەڵام دڵنیابە دڵنیابە گەر تۆ هیوات هەبێت باوەڕت هەبێت خۆتت خۆشبووێت هەموو شتێک تێ ئەپەڕێت هەموو شت
کوڕەکە:ئەو قسانەی ئەیان کەیت هیچ سوودیان نییە تۆ هیچ شتێک نازانیت هیچ مەسێک هیچ شتێک نازانن و نازانن ژییانی من چۆنە هەر بۆیە تکایە وازم لێبهێنە
(دەنگی بەتەواوی ئەلەرزی و وا دیاربوو لەهەرکاتێک بێت دەست بکات بە گریان)
جینان(بەزەردەخەنەوە):ڕاستە من تۆ ناناسم نازانم ژییانت چۆنە بەڵام ئەو کاتەی کە منت دوورخستەوە لەو لێوارە من هەستم بەباشی تۆ کرد هەستم کرد کەوا تۆ چەندە خەم خۆریت وە کاتێک بەهۆی من پێکەنیت من زانیم بۆم دەرکەوت تۆ هێشتان هیوایەکت هەیە بەڵێ تۆ هیوایەکت هەیە بەڵام لەناخی خۆت شاردووتەتەوە تۆ هیوایەکت هەیە بەڵام لەدەستی ڕا ئەکەیت مەیکە ئەو کارە مەکە لەدەست هیواکانت ڕا مەکە هەر کات هەستت کرد تەنانەت هیوایەکی زۆر زۆر بچووکیشت هەبوو هەوڵ بە بەباشی بەکاریبهێنیت و گەشەی پێ بدەیت و گەورەی بکەیت هەر وەک چۆن مانگ پێویستی بە خۆرە بۆ ئەوەی ڕووناکی پێ بات هەر بەو شێوەیە هیوا پێویستی بەوەیە بپارێزرێت و بەباشی بەکار بێت تاوەک گەشەبکات ئەزانی باوکم هەمیشە ئەی وت«کەسە بەهیواکان بەشێکن لە کەسە زۆر بەهێزەکان چوونکە ئەوان ئەتوانن لەنێوان هەموو خەم و ئازارێکی گەورەیا باوەڕییان هەبێت هەموو شت"تێئەپەڕێت"دووبارە هەموو شتێک"باش"ئەبێت
کوڕەکە(چاوەکانی پڕ لەفرمێسک بوون):من دایک و باوکم نییە من هاوڕێم نییە هەموو ئەوەی کە هەمە برایەکی لەخۆم گەورەترە کە لەو کاتەوەی هەم بوومەتە هۆی ئازار و خەم بۆی هەرگیز نەمتوانیوە لە بچووکترین کاریش یارمەتی بەم ئێستاش ئەو بەهۆی منەوە بەتەواوی لەنێوان خەم و ئازارایە تا چوار ڕۆژی تر من پێویستە نەشتەرگەری دڵ ئەنجام بەم ئەو مانگێکە ئەگەڕێت و ماندوو ئەبێت بەڵام هیچ دڵێک نییە من هەر خۆم لەسەرەتاوە ئەمزانی کەوا ئێمە هیچ دڵێکمان دەست ناکەوێت وە نامەوێ لەوە زیاتر ببم بە ئەرک بەسەر براکەمەوە هیچ نەبێت بەمردنی من ئەو بەشێکی زۆر لەخەم و ئەرکەکانی کەم ئەبێتەوە
(لەدوای تەواوکردنی قسەکانی فرمێسک بەچاوەکانیا هاتە خوارەوە)
جینان(چەند هەنگاوێک نزیک بۆوە و دەستی گرت بە لێواری شانی کوڕەکەوە):تۆ وا ئەزانیت بە مردنت ئازارەکانی ئەو کەم ئەکەیتەوە نەخێر تۆ زۆر هەڵە بیر ئەکەیتەوە ئەزانی گەر تۆ خۆت بکوژیت ئەو چی لێدێت تا کۆتایی تەمەنی هەست بە تاوانباری ئەکات کە دڵێکی بۆ تۆ نەدۆزیوەتەوە وە تا کۆتایی تەمەنی بە تێکشکاوی ئەمێنێتەوە و ڕقی لەخۆی ئەبێتەوە لەسەر ئەوەی تەنها برایەکی بۆ مابۆوە بەڵام نەیتوانی بیپارێزێت تۆ ئەڵێی لەسەرەتاوە خۆت ئەتزانی هیچ دڵێک نییە بەڵام ئەوەتا هێشتان چوار ڕۆژ ماوە وە ئەبێت فێر ببیت هیوا لە براکەتەوە وەر بگریت ئەو مانگێکە بێ وەستان ئەگەڕێت باشە گەر هیوای نەبووایە چۆن وا خۆی ماندوو ئەکرد(بەزۆر خۆی نەگرتبوو تا نەگری و زەردەخەنەی ئەکرد)
~کوڕەکە بەتوندی باوەشی لە جینان دا سەری خستە سەر شانی و دەستی کرد بە گریان~
جینان(دەستی بە پشتی کوڕەکەیا ئەهێنا تا ئارام ببێتەوە):بگری هەرچەند کە ئەتەوێ بەڵام نابێت جارێکی کە هەرگیز بیر لەو شتە بکەیتەوە سەرەتا لەبەر خۆت دواتر لەبەر براکەت
کوڕەکە:بەڵام..
جینان(قسەکەی پێ بڕی):بەڵام و شت نییە دڵنیام هەر خۆت ئەم بڕیارەت بە دوودڵی داوە و خۆشت هیچ حەز بەو شتە ناکەیت
~دەنگی کوڕێک کە لەولاوە بەخێرایی هات و وتی(بیۆنگاا)وای کرد جینان و کوڕەکە لە یەکدی جیا ببنەوە و ڕوو بکەنە ئەو باڵای لە باڵای بیۆنگ کورت تر بوو وە جسمی کەمێک پڕ بوو~
بیۆنگ(سەری داخست):هیۆنگ
~براکەی بیۆنگ توند باوەشی لە بیۆنگ دا لە کاتێکا فرمێسک بە چاویا ئەهاتە خوارەوە و ڕوخساری زۆر گەشاوەبوو(بیۆنگا تۆ بۆ هاتووی بۆ ئێرە بەتەنها)~
بیۆنگ(سەر داخستبوو):ببورە هیۆنگ
براکەی بیۆنگ(خۆی دەرکرد لە باوەشی بیۆنگ و هەردوو دەستی گرت بە لێواری شانی بیۆنگەوە و تەماشای ڕوخساری بیۆنگی ئەکرد):بیۆنگا من و پزیشکەکان توانیمان لەکۆتاییا دڵێک بدۆزینەوە
(بە دڵخۆشییەکی زۆر)
~بیۆنگ و جینان بەتەواوی شۆک بوون جینان لەخۆشیا دەستی گرت بە دەمییەوە و ڕێگەی بە فرمێسکەکانی دا بێنە خوارەوە بیۆنگیش بە شۆکێکی زۆرەوە سەری بەرز کردەوە و تەماشای نێو چاوی براکەی ئەکرد~
بیۆنگ:هـ..هـ..هـ..هیۆنگ تـ..تۆ بە..بەڕاستیتە؟
براکەی بیۆنگ(بە بەڵێ سەری لەقاند):بەڵێ برا بچووکەکەم من لەکۆتاییا توانیم دڵێک بۆ تۆ بدۆزمەوە تۆ هەر ئەمڕۆ نەشتەرگەرییەکەت بۆ ئەکرێت وە چیتر ئەتوانین دووبارە بە خۆشی بژین(بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە)
بیۆنگ(بەتوندی باوەشی لە براکەی دا):هیۆنگ زۆر سوپاست ئەکەم زۆر زۆر سوپاست ئەکەم هیۆنگ من زۆرم خۆش ئەوێی زۆۆر زۆۆرم خۆش ئەوێی باشترین هیۆنگ
براکەی بیۆنگ:منیش زۆرم خۆش ئەوێی بچکۆل
(ئەو و بیۆنگ کەمێک پێکەنین وا دیارە نهێنییەک هەیە لەنێوان ئەو و بیۆنگ سەبارەت بەو وشەیە"بچکۆل")
~جینان کاتێک تەماشای ئەو دووانەی ئەکرد و فرمێسکەکان بەچاویا ئەهاتنە خوارەوە و زەردەخەنە لەسەر ڕوخساری بوو هەستی بە دەستێک کرد لەسەر شانی کاتێک ئاوڕی دایەوە جانگی و یۆنسووی بینی کە بەهەمان شێوە فرمێسک بە چاوییان ئەهاتە خوارەوە و زەردەخەنە لەسەر ڕوخساریان بوو جینان زەردەخەنەکەی کەمێک گەورەتر کرد بۆ جانگی و یۆنسوو دواتر هەرسێکیان ڕوویان کردەوە ئەو دوو برایە~
~دوای چەند چرکەیەک بیۆنگ و براکەی لەیەکدی دوورکەوتنەوە و ڕوویان کردە جینان و جانگی و یۆنسوو~
بیۆنگ:ئۆهـ سڵاو
~دەستی بەشێوەی سڵاو بەرز کردەوە بۆ جانگی و یۆنسوو ئەوانیش هەمان شتییان کرد و بە زەردەخەنەوە وەڵامیان دایەوە(سڵاو)~
براکەی بیۆنگ:ئۆهـ من کەهاتم ئێوەم بینی کە باوەشتان بە یەکدیا کردبوو وە ئەو دوانەشتان لەلای دەرگاکەوە وەستابوون تەماشای بیۆنگ و ئەو خاتوونەتان ئەکرد من لەخۆشیا هەموو ئەوانەم لەبیر کردبوو
~هەمووان کەمێک پێکەنین و جینان و جانگی و یۆنسوو وەڵامیان دایەوە کە(کێشە نییە)~
براکەی بیۆنگ(ڕووی کردە بیۆنگ):بەوبۆنەیەوە ئایا تۆ هاوڕێت دۆزیوەتەوە و من ئاگادار نیم؟!
بیۆنگ(ڕووی کردە براکەی):هیۆنگ لەڕاستیا من هاتم بۆ ئێرە و بیرم کردبۆوە خۆم بکوژم..
(قسەکەی تەواو نەکرد بەهۆی ئەوەی براکەی پێی بڕی)
براکەی بیۆنگ:چی بیۆنگ تۆ چۆن بیر لەشتێکی وا ئەکەیتەوە ئەی کاتێک ئەو بڕیارەت دا بیرت لە من نەکردەوە ها من لەدوای دایک و باوکم تەنها تۆم بۆ ماوە گەر تۆ شتێکت لێ بێت وا ئەزانی من ئەتوانم بەردەوام بم لە ژییان؟!(بە دەنگێکی کەمێک بەرز)
بیۆنگ(بە گریانەوە لە کاتێکا سەری داخستبوو):زۆر داوای لێبووردن ئەکەم هیۆنگ من تەنها وا بیرم کردەوە کە هیچ هیوایەک نەماوە وا تا زووتر من بمرم تۆ کەمتر ماندوو ئەبیت
براکەی بیۆنگ(بەهێمنی دەستێکی گرت بە لێواری شانی بینۆگەوە):ئای لەتۆ بیۆنگا تۆ چۆن وا بیر ئەکەیتەوە ئەی باشە من پێم نەوتی گەر دڵی خۆم پێدابی هەر دڵێک بۆ تۆ ئەدۆزمەوە تۆ چۆن ئەتوانی بەو شێوەیە بیر بکەیتەوە
بیۆنگ:داوای لێبووردن ئەکەم هیۆنگ(سەری داخستبوو)
براکەی بیۆنگ:کێشە نییە بیۆنگا بەڵام پێویستە دڵنیابم کەتۆ هەرگیز جارێکی کە بیر لەو شتە ناکەیتەوە باش؟!
بیۆنگ:تۆ نیگەران مەبە من هەرگیز جارێکی تر بیر لەوە ناکەمەوە
(سەری بەرز کردەوە)
براکەی بیۆنگ:زۆر باشە شێرەکەم
بیۆنگ:هەر بەو بۆنەیەوە هیۆنگ من کە هاتم بۆ ئێرە ئەو خاتوونەم بینی ئەو یارمەتی دام و ڕێگری لێ کردم لە کردنی ئەو کارە بەڕاستی من زۆر سوپاسی ئەو ئەکەم من قەرزاری ئەوم(بە دەستی ئاماژەی بۆ جینان کرد)
براکەی بیۆنگ:هەر بەڕاستی؟
جینان:من تەنها ئەو شتەم کرد کە هەر کەسێکی کە با لەجێی من ئەیکرد
(بە زەردەخەنەوە)
براکەی بیۆنگ:بەڕاستی زۆر سوپاست ئەکەم من و بیۆنگ قەرزاری تۆین بەو بۆنەیەوە من"هۆدۆنگ"م برا گەورەی بیۆنگ
(دەستی درێژکرد بۆ تەوقە)
جینان(تەوقەی لەگەڵ کرد):منیش جینان
هۆدۆنگ:خۆشحاڵبووم بە ناسینت زۆر سوپاس کە ژییانی براکەمت ڕزگار کرد
جینان:پێویست بە سوپاس ناکات من دڵنیام هەرکەسێکی کە با هەمان شتی ئەکرد
~دەستی یەکدییان بەردا~
بیۆنگ:ئایا ئێوە یەکدی ئەناسن؟!(مەبەستی جینان و جانگی و یۆنسوو بوو)
جینان:بەڵێ(ئاماژەی بۆ جانگی کرد)ئەوە "جانگی"یە(ئاماژەی بۆ یۆنسوو کرد)ئەوەش "یۆنسوو" ئەوان خوشک و بران وە پورزای منن
بیۆنگ(سەری وەک ڕێزێک دانەواند):خۆشحاڵبووم بە ناسینتان
یۆنسوو و جانگی(بەهەمان شێوە سەرییان دانەواند):هەروەها ئێمەش
هۆدۆنگ:ببورن کە ئەوە ئەڵێم بەڵام من و بیۆنگ پێویستە بڕۆین و ئەو ئامادە بکرێت بۆ نەشتەرگەرییەکەی
جینان:کێشە نییە هەر خۆی گەر ڕێگەمان بەن ئێمەش دێین لەگەڵتان ئەمانەوێ لەلای بیۆنگ بین کاتێک ئەڕوات بۆ ژووری نەشتەرگەری
بیۆنگ:هەر بەڕاستی؟
جینان(سەری بەمانای بەڵێ لەقاند):بەڵێ بەڵام سەرەتا گەر تۆ و براکەت ڕێگەمان بەن و بەلاتانەوە ئاسایی بێت
هۆدۆنگ:بەپێچەوانەوە ئەوە شتێکی زۆر باش ئەبێت بۆ تەندروستی بیۆنگ ئێمە زۆر دڵخۆش ئەبین گەر ئێوە بێن
یۆنسوو:دەی کەواتە با کاتی زیاتر لەدەست نەدەین بیۆنگ پێویستە بەجوانی خۆی ئامادە بکات و بڕواتە ژووری نەشتەرگەری و بە دڵە نوێیەکەیەوە بێتە دەرەوە
جانگی:بەڵـــــێ
~هەمووان پێکەنین~
جینان:دەی کەواتە بابڕۆین
~لەپێش ژووری نەشتەرگەری~
هۆدۆنگ:براکەم بەهێزبە من لێرەم هەمیشە لەلات ئەبم من دڵنیام تۆ باش ئەبی خۆشم ئەوێی باش(لەکاتێکا دەستی بیۆنگی گرتبوو)
جینان:بیۆنگا وەک وتم هیوات هەبێت تۆ زۆر باش ئەبیت من دڵنیام وە کە هاتیتە دەرەوە ئێمە ئەبین بە هاوڕێ باش؟(بە زەردەخەنەوە)
جانگی:بیۆنگا من و تۆ هاوتەمەنین بۆیە من زۆر حەزم لێیە ببین بە هاوڕێ وە گەر لە نەخۆشخانە ڕۆشتیتە دەرەوە خەمت نەبێت بەیەکەوە ئەڕۆین بۆ شوێنی زۆر خۆش وە بەهەموو هاوڕێکانی خۆمت ئەناسێنم
یۆنسوو:ئووپا(کەمێک وەستا کاتێک زانی چی وتووە وە هەمووان بە بیۆنگیشەوە پێکەنین)یا پێ مەکەنن سەیرکە من زۆر بە کەمی ئووپا بەکارئەهێنم بەڵام نازانم بۆ حەز ئەکەم بەتۆ بڵێم ئووپا هەر بۆیە کە لێرە دەرچوویت ئێمە ئەبین بە هاوڕێ وە گەر کێشەت نەبێت من بەتۆ ئەڵێم ئووپا(بە شەرمەوە)
بیۆنگ:هاوڕێیان زۆر سوپاسی هەمووتان ئەکەم بەڕاستی ئێوە هێزم پێ ئەبەخشن ئەمە یەکەم جارە لەدوای دایک و باوکم هەست بەو هەموو دڵخۆشییە بکەم(ڕووی کردە یۆنسوو)کێشە نییە ئەتوانی بە ئووپا بانگم بکەیت هەرچەنە من لەسەر ئەوە ڕانەهاتووم
~هەمووان کەمێک پێکەنین وە یۆنسوو شەرمی کرد و هەستی بە گەرم بوونی ڕوومەتەکانی ئەکرد~
پەرستار:دەی ئێستاش ئێمە پێویستە بڕۆین
~لەگەڵ پەرستارەکەی کە نەقالەکەی بیۆنگیان ڕاکێشا بەرەو ژووری نەشتەرگەری~
هۆدۆنگ(هاواری بۆ بیۆنگ کرد):من چاوەڕێتم بچکۆل
جینان(بەهەمان شێوە هاواری بۆ بیۆنگ کرد):خێرا وەرە دەرەوە بیۆنگ
~دەرگای ژووری نەشتەرگەری داخرا و هۆدۆنگ ڕۆشت لەسەر یەکێک لەو کورسییانەی بەرامبەر ژووری نەشتەرگەرییەکە دانیشت لەولاوە دەنگی زەنگی مۆبایل هات~
~دەنگەکە دەنگی مۆبایلەکەی جانگی بوو وە جانگی وەڵامی پەیوەندییەکەی دایەوە~
~لە پەیوەندی~
د.سێهون:جانگی
جانگی:بەڵێ دایکە
د.سێهون:ئێوە لەکوێن بۆ لەو کاتەوە نەگەڕانەوە؟!
جانگی:دایکە ئێمە ئێستا لەبەرامبەر ژووری نەشتەرگەرین هاوڕێیەکمان وا خەریکە نەشتەرگەری بۆ ئەکرێت
د.سێهون:چی!؟کام هاوڕێتان؟!(بە نیگەرانی پرسیاری کرد)
جانگی(بە ئارامی):هاوڕێیەکی نوێیە تۆ نایناسیت
د.سێهون:ئەی جینان لەلای ئێوەیە؟!
جانگی:بەڵێ ئەو لەلای ئێمەیە
د.سێهون:ئەو باشە؟!
جانگی:بەڵێ خەمتان نەبێ ئەو باشە
د.سێهون:باشە زۆر باشە،ئێ کوڕم من و باوکت پێویستە بڕۆین یەکێک لە ئێوە با بگەڕێتەوە بۆ لای براکەت
جانگی:باش دایکە ئێستا یا من یان یۆنسوو یەکێکمان ئەگەڕێینەوە بۆ ئەوێ
د.سێهون:باش
~پەیوەندییەکەیان داخستەوە~
یۆنسوو:دایکم چی ئەڵێت؟!
جانگی:ئەو و باوکم پێویستە بڕۆن هەر بۆیە داوای کرد یەکێک لە ئێمە بگەڕێتەوە بۆ لای کاکم
یۆنسوو:من لێرە ئەمێنمەوە ئەمەوێت لەلای بیۆنگ بم
جانگی:کەواتە من ئەڕۆم
جینان:نا تۆ و یۆنسوو لێرە بمێننەوە من ئەڕۆم بۆ لای سێهون وە هەر هەواڵێک بوو ئاگادارم بکەنەوە و پەیوەندیم پێوە بکەن
جانگی:باش
~جینان بەرەو ژوورەکەی سێهون ڕۆشت سەرەتا کەمێک لەبەر دەرگاکە وەستا و ئەی ویست کەمێک خۆی ئارام بکاتەوە بەڕاستی ئێستا هیچ توانای ئەوەی نییە تەماشای ڕوخساری پوری بکات و قسەی لەگەڵ بکات بەڵام هەرچۆنێک بوو هێزی خۆی کۆکردەوە و دەرگاکەی کردەوە و ڕۆشتە ژوورەوە~
~دایک و باوکی سێهون هەستانە سەرپێ کە گوێیان لە دەنگی کردنەوە دەرگاکە بوو ڕوویان کردە دەرگاکە~
د.سێهون:جینان؟
جینان(سەری داخستبوو):نێ
د.سێهون:تۆ هاتی
جینان:نێ
د.سێهون:تۆ باشتری؟!
جینان:ئهم
د.سێهون:باشە کەواتە ئێمە ئەڕۆین تۆش ئاگاداری خۆت بە
جینان:باش
~دایکی سێهون ئەملا و ئەولای جینانی ماچ کرد و لەگەڵ باوکی سێهون ڕۆشتن جینانیش بەبێدەنگی ڕۆشت و لەسەر کورسییەکەی لای چەپی قەرەوێڵەکەی سێهون دانیشت و تەنها سەری داخستبوو سێهونیش لەسەر قەرەوێڵەکە نیمچەدانیشتبوو~
سێهون:جینان؟
جینان(سەری بەرز کردەوە):نێ
سێهون:تۆ باشی؟
جینان:ئهم بەڵێ باشم(بەزۆر زەردەخەنەیەکی کرد)
سێهون:ئەی جانگی باسی نەشتەرگەری کرد؟!
جینان:کوڕێکە ئەمڕۆ ناسیمان هاوتەمەنی جانگییە و ئێستا وا لەژووری نەشتەرگەرییە نەشتەرگەری چاندنی دڵی بۆ ئەکەن
سێهون:چۆن وا ناسیتان ئەمڕۆ؟
جینان:کە لێرە بەتوڕەیی ڕۆشتم ڕۆشتم بۆ لای دایکم دواتر کە گەڕامەوە ڕۆشتمە سەرەوەی نەخۆشخانە دوای کەمێک ئەویش هات بەو شێوەیە ناسیم
سێهون:شتێکی باشە
جینان:ئەزانی شتێک زۆر سەرنجی ڕاکێشام
(پێکەنینێکی شکاوی کرد)
سێهون(بە زەردەخەنەوە):چی شتێک؟
جینان:من چوومە سەرەوەی نەخۆشخانە تاوەک کەمێک ئارام ببمەوە هەرچەنە لە بەرزایی ئەترسم بەڵام چوومە لێوارەکە و تەماشای خوارەوەم ئەکرد ئاگام لە خۆم نەبوو کە هەناسەم زۆر قورس بووبوو بیۆنگ منی ڕاکێشا و دووری خستمەوە لەوێ ئەو وتی بۆ ساتێک وای هەست کردووە من ئەمەوێ خۆم بکوژم بەڵام لەڕاستیدا ئەو هاتبوو تاوەک خۆی بکوژێت
سێهون:چـــی؟!(چاوەکانی تا کۆتا ئاست کرانەوە)
جینان:بەڵێ ئەو هاتبوو تاوەک خۆی بکوژێت
(بە زەردەخەنەیەکی شکاوەوە)
سێهون:بەڵام لەبەر چ هۆکارێک؟!
جینان:ئەو پێویستبوو نەشتەرگەری چاندنی دڵی بۆ بکرێت دایک و باوکی نییە و تەنها برایەکی لەخۆی گەورەتری هەیە بە ناوی"هۆدۆنگ" براکەی مانگێک بوو بێ وەستان ئەگەڕا بەڵام هیچ دڵێکی نەدۆزیبۆوە وە بیۆنگ زۆر زۆر بێ هیوا بوو بەڵام ئەزانی هەر لە کاتی قسە کردنی ئێمە براکەی بەخێرایی و گریانی خۆشییەوە هات و پێی وت کەوا دڵێکی دۆزیوەتەوە
سێهون:واهـ ئەوە شتێکی زۆر باشە
جینان(سەری داخست):ئهم
سێهون:ئەی کاتێک لەسەرەتاوە لێرە ڕۆشتیت ڕۆشتی بۆ کوێ؟!
جینان:ڕۆشتم بۆ لای دایکم
سێهون:ئەی چی ڕوویدا؟
جینان:من زۆر توڕەبووم و هاوارم کرد ئەزانی سەرەتا دایکم زۆر شڵەژاوبوو وە پێداگری ئەکرد لەسەر ئەوەی پورم واتا دایکت چی بەمن وتووە کاتێک زانی پورم و مامە چۆی هیچییان پێ نەوتووم زۆر ئارام بۆوە
سێهون:ئێ ئەوە واتای چییە؟
جینان:ئێ دواتریش زۆر بەشێوەیەکی ئاسایی قسەی کرد و وە هەر بەڕاستی ئەو شتانەی ئەو بەمنی وت وەک ئەوەبوو پورم و مامە چۆی شتەکانییان زیاد لە پێویست گەورە کردبێت،بەڕاستی من دڵنیام زۆر زۆر دڵنیام ئەو هێشتان شتێک لە من ئەشارێتەوە گەر هەموو شتێکیشی بەمن وتبێت ئەو هێشتان بەشێکی شاردۆتەوە من دڵنیام(سەری بەرز کردەوە)
سێهون:ئەی باشە بەنیازی چیت؟
جینان:نازانم بەڵام دڵنیام هەرچۆنێک بووە پێویستە هەموو شتێک بزانم
سێهون:بەڵام بۆچی؟!
جینان:ئەزانی ئەمڕۆ من بۆ یەکەم جار لە ژییانم وا هەستم کرد باوکم شتانێکی لێ شاردوومەتەوە تەنانەت وا بیرم کردەوە درۆی لەگەڵ کردووم هەر بۆیە هەموو هەوڵێکم ئەیەم بە ڕاستییەکان بزانم و ڕزگاربم لەو هەستە گەمژانە
سێهون:جینان؟
جینان:نێ
سێهون:تەنها شتێک مەکە لەدواییدا ئازارت بات باشە؟
جینان:بەڵام من نازانم لەداهاتوودا چی ڕووئەدات بۆیە ناتوانم بەڵێنی ئەوەت پێ بەم تەنها هەموو هەوڵی خۆم ئەیەم کە هەموو شت بە باشی بڕوات
سێهون(قۆڵەکانی کردەوە):وەرە ئێرە
جینان(چاوەکانی کرانەوە و هەستی بە شەرم کرد):چی؟!
سێهون:ئەڵێم وەرە ئێرە
جینان:بەڵام..
سێهون(پێی بڕی):بێ بەڵام تکایە
~جینان کورسییەکەی زیاتر نزیک کردەوە و دەستەکانی لە کەمەری سێهون ئاڵاند و سەری خستە سەر سنگی سێهون گوێی بەتەواوی لەسەر دڵی سێهون بوو ئەی توانی زۆر بەباشی گوێی لە ترپە خێراکانی دڵی سێهون بێت وە چاوەکانی داخست~
جینان:وامزانی من تاکە کەسم لەم ژییانە هەمیشە دڵم بەخێرایی لێ ئەیات
سێهون(لەکاتێکا باوەشی لەجینان دابوو):تەنها کاتێک بەو شێوەیە خێرا لێ ئەدات کە..(بەبێ ویستی خۆی وەستا لە قسەکردن و وای هەست کرد کە توانای وتنی یەک وشەی تری نییە)
جینان:چ کاتێک؟
سێهون:لەبیریکە
جینان:ئهم
سێهون:ئەتوانی باسی ئەوەم بۆ بکەیت خۆشترین یادگارییەکانی خۆم و خۆت چییە بەلاتەوە؟
جینان(لەدوای چرکەیەک بیری کردەوە):هممم لەڕاستیدا هەر یادگارییەکم لەگەڵ تۆ بووبێت خۆشە وە بەتایبەتی یادگارییە مناڵییەکانمان زۆر خۆشە بەڵام جوانترین جوانترین یادگاری بەلای منەوە ئەو ڕۆژەیە کە من و تۆ تەواوی ڕۆژەکە بەیەکەوە بووین تۆ بڕیارت دا تەواوی ڕۆژەکەت بۆ من تەرخان بکەیت و هەر شوێنێک من حەزم لێ بێت بۆ ئەوێم بەریت
سێهون:همممم ئەی چۆن بوو کەوا ئەو بڕیارەم دا؟
جینان:نازانم تەنها پێم وابێت بەهۆی ئەوەبوو کە شەوەکەی شەڕمان کرد وە من زۆر بەخراپی نەخۆش کەوتم تۆش ئەوەت کرد بۆ ئەوەی هەست بەباشتر بوون بکەم
سێهون:چی هەر بەڕاستی ئێمە هێندە بەخراپی شەڕمان کرد؟بەڵام چۆن؟!
جینان:ئەوە شتێکی ئاساییە هەر خۆی لەپێشترا ئێمە زۆر زوو زوو شەڕمان ئەکرد بۆیە ئەوە ئاساییە بەڕای من نائاسایی ئەوەیە چۆن ئەم ماوەیە هیچ شەڕێکمان نەکردووە
سێهون:ئای خوایە چۆن شتێکی وا ئەبێت من داوای لێبووردن ئەکەم وادیارە زۆر خراپ بووم
جینان:نا ئاساییە هەر خۆی زۆربەی کاتەکان هەڵەی منی تێدا بووە وە ئەوە خراپە کە من تا ئێستا نەمتووانیوە لەگەڵ ئەوە ڕابێم وە هەر بەڕاستی ناتوانم لە شەڕنەکردنەکەشمان ڕابێم
(پێکەنینێکی شکاوی کرد)
سێهون:دڵنیابە هەرگیز ڕێگە نادەم لە شەڕکردن لەگەڵ من ڕابێیت هەر خۆی چیتر هەرگیز شەڕت لەگەڵ ناکەم
جینان:باوەڕم پێتە
سێهون:ئەی باشە پێم بڵێ لەکاتێکا تۆ نەخۆش بوویت چۆن تۆم بردە دەرەوە
جینان:هاهـ لەڕاستییا تۆ نازانیت مەبەستم چ نەخۆشییەکە
سێهون:چ نەخۆشییەک؟
جینان:ئەوە نەخۆشییەکە تەنها تۆ و دایکم و سوهی پێی ئەزانن
سێهون(ترسا):جینان چ چ نەخۆشییەک؟
جینان(خۆی لەنێوان قۆڵەکانی سێهون دەرکرد و بە ئاسایی دانیشت):یا پێویست ناکات خەم بخۆیت و نیگەران بیت تەنها کاتێک باوکم کۆچی دوایی کرد کەوتمە نێو خەمۆکییەکی زۆر توندەوە ئیتر بەو شێوە ئەو نەخۆشییەم توشبوو کە گەر زیاد لە پێویست بترسم یاخود خەم بخۆم بەبێ ویستی خۆم دەست ئەکەم بە ڕاکردن بۆ شوێنێک کە کەسی لێ نەبێت ئەکەومە سەر ئەژنۆ و دەست ئەکەم بە هاوارکردن و گریان و دەستەکانم بەسەرمەوە ئەگرم هەندێ کات بە ڕادەیەکی لێدێت لەخۆم ئەیەم وە هەناسەم زۆر بەخراپی قورس ئەبێت ئەزانی هەندێ کات هەست بە بەرزبوونەوە و نزم بوونەوەی سنگم بکەیت
(کەمێک بەشکاوی پێکەنی)
~سێهون تەنها چاوەکانی تا کۆتا ئاست کرابوونەوە و هیچی پێ نەئەوترا~
جینان:وە پێویستە کەسێک کە خۆشم ئەوێت باوەشم لێ بات بۆ ئەوەی ئارام ببمەوە
~سێهون دووبارە هیچی نەوت بەڵام ئەمجارە کەمێک ئارامتر دیاربوو~
جینان:ئەزانی تەنانەت پزیشکەکانیش نازانن چ جۆرە نەخۆشییەکە تەنها هەموومان ئەزانین بەهۆی خەمەوە دروست بووە وە هیچ ناوێکی نییە بۆیە تەنها پێی ئەڵێین"نەخۆش کەوتن"
~سێهون دووبارە هیچی نەوت و تەنها تەماشای نێوچاوەکانی جینانی ئەکرد~
جینان(سەری داخست و دواتر بەرزی کردەوە):ئەزانی کاتێک وام لێدێت تۆ باشترین کەسی لە ئارام کردنەوەم تەنها دایکم و سوهی و تۆ بەوە ئەزانن وە تۆ لەدایکم و سوهی باشتری بۆ ئارام کردنەوەم هەندێ کات تەنها تۆیت کە ئەتوانی ئارامم بکەیتەوە
~سێهون دووبارە هیچی نەوت~
جینان(چاوەکانی پڕ لە فرمێسک بوون و بە توڕەییەکی دەست کرد قسەی کرد):یا ئەرێ بۆ هیچ ناڵێیت و تەنها تەماشا ئەکەیت
~سێهون دووبارە هیچی نەوت و لە مێشکی خۆی بیری ئەکردەوە«نەفرەت تەنها ئەمەوێت لێوم بنێم بە لێوەکانییەوە و هەموو ئەو خەمانەی کە هەیەتی وەک ئۆقیانووسێک لەخۆما نقوومیان بکەم ئای خوایە گیان من چی بکەم زۆر بەخراپی ئەمەوێ ماچی بکەم ئاهـ چۆن ئەبێت چۆن بەو شێوازە گۆڕاوم لە ڕۆژێکدا دووجار ویستن بۆ ماچ کردن»چاوەکانی توند داخست و سەری دا بەدیوارەکەوە و قۆڵی چەپی خستە سەر چاوی و سەری بەرز کردەوە~
جینان:سێهون تۆ باشی؟
سێهون:نەخێر
جینان:بۆ چی بووە چی ڕوویداوە؟
سێهون:دڵم
جینان(بەخێرایی دەستی خستە سەر دڵی سێهون):ئایا دڵت ئازاری هەیە(وەستا لە قسەکردن کاتێک هەستی کرد دڵی سێهون چەندە بەخێرایی لێ ئەدات بەڕادەیەک ئەیتوانی هەست بە بەرزبوونەوە و نزم بوونەوەی سنگی سێهونی ئەکرد لەژێر دەستی)سێـ..سێـ..سێهون تۆ باشی شتێک هەیە؟
سێهون:چۆن ئەوە هێواش ببێتەوە؟
جینان(سەری داخست):لەدوای مردنی باوکم ئەو شێوە لێدانەی دڵم بووە بەشتێکی ئاسایی لەلام خۆزگە ئەمزانی چارەسەرەکەی چییە بۆ ئەوەی چرکەیەک لەدەست نەدەم و چارەسەرەکەت پێ بڵێم
~بەهێواشی ویستی دەستی لاببات بەڵام سێهون بەخێرایی بەتوندی دەستی گرتەوە و خستییەوە سەر دڵی و سەری ڕاست کردەوە و چاوەکانی کردەوە و لەگەڵ جینان تەماشای نێو چاوەکانی یەکدییان ئەکرد(لەوانەیە تۆ چارەسەری ئەوە بیت)سێهون بە دەنگێکی قوڵ بەڵام هێمن وتی~
جینان:چـ..چـ..چی؟
سێهون:تەنها با دەستت لەسەر دڵم بێت پێم وابێت دەستی تۆ وائەکات ئارام ببێتەوە
جینان:ئهم
~بۆ چەند چرکەیەک لەگەڵ سێهون تەنها تەماشای نێو چاوەکانی یەکدیان ئەکرد تاوەک سێهون سەری لەسەر شانی جینان لەلێواری ملی نقووم کرد وە جینان هێشتان دەستی لەسەر دڵی بوو~
جینان:ئەزانی بەرەو هێمن بوونەوە ئەچێت
(بەهێمنی)
سێهون:ئم بەهۆی تۆوە
(بەهۆی هەناسە گەرمەکانی وای کرد تەزوویەک بەتەواوی جەستەی جینانا بێت)
~بۆ چەند چرکەیەک بەو شێوەیە مانەوە تاوەک سێهون بە پرسیارەکەی ئەو ساتەی بڕی کە تا ئێستا ئاشکرا نییە ئایا دووبارە ئەبێتەوە یاخود نا(ئایا منت خۆش ئەوێت؟)دوورکەوتەوە و پشتی دا بە پشتی قەرەوێڵەکەوە~
جینان:چ..چ..چی؟!
(چاوەکانی تا کۆتا ئاست کرانەوە و دڵی دەستی کرد بە خێراتر لێدان چوونکە ئەو هەرخۆی هەمیشە دڵی خێرا لێ ئەیات بەتایبەت کاتێک لەگەڵ سێهونە وە ئێستاش ئەو پرسیارە ئۆهـ دڵی هاواری ئەکرد)
.
.
.
.
.
.
.
.
سڵاوتان لێبێت گیانەکانم ئەوەش دوای هەفتەیەک گەڕامەوە😅یا سوێن ئەخۆم وامزانی هەزار ساڵە دەی هەرچۆنێک بێت خۆشم ئەوێن وە ویستم پێتان بڵێم لەوانەیە لە مانگی ڕەمەزان هیچ پارتێک دانەنێم چوونکە پارتەکان خەریکن نزیک ئەبنەوە لە😙چوو چوو😂😂😂یا ئەزانم زۆر بێ حەیام دەی ئەنی وەی هەمووتانم خۆش ئەوێت💜💜💜وە وەک ئەوەی زیاتر لەسەری ڕاهاتووین(٦٠)کۆمێنت بۆ پارتی داهاتوو ئاند هیوادارم چیتر ڤۆتی زیاتر بکەن هەر بەڕاستی ناخۆشە پارتێک سەروو ٢٠٠ بینەری هەیە ٥٠ ڤۆتی هەیە ئەی ١٥٠کەی کە کوان بەهەر حاڵ گەر نەشی کەن هەر خۆشم ئەوێن😅💜ئێوە هەمووتان دڵ و گوڵەکانی منننننننن

"خۆشەویستییە یەکلایەنەکەم"OꙄH"Where stories live. Discover now