~ژیانە نوێیەکان~

593 126 420
                                    

سێهون:باشە بەڵام ئەتوانین پێش ئەوەی بگەڕێینەوە من داواکارییەکی بچووک لە شازادە بچووکەکەم بکەم؟
هانل:بێگومان مامە گیان
سێهون:هانلا ئەتوانی چیتر لەبری ئەوەی بە من بڵێی«مامە»بڵێیت«باوکە»؟
هانل:بـ..بەڵام بۆ؟ئایا تۆ بوویت بە باوکم؟
سێهون:نا گیانەکەم بەڵام تەنها چیتر منیش وەک باوکت وام چیتر وەک چۆن تۆ و ئوومات و باوکت بەیەکەوە لە ماڵێکا ئەژیان لەئێستا بەدواوە من و تۆ و ئوومات بەهەمان شێوە لەماڵێکا ئەژین وە بۆ ئەوەی من و تۆ زیاتر لەیەکدی نزیک ببینەوە و تۆ بەتەواوی بەهەمان شێوەی باوکت ڕەفتارم لەگەڵ بکەیت باشتر ئەبێت بە من بڵێیت«باوکە»هەم من زۆر زۆر زۆرتر دڵخۆش ئەبم گەر تۆ بەو شێوەیە بانگم بکەیت
هانل:مـ..من هەوڵی خۆم ئەیەم
سێهون(زەردەخەنەی کرد):کێشە نییە شیرینەکەم من هەرگیز زۆرت لێ ناکەم وە گەر نەتویست بەوشێوەیەش بانگم بکەیت ئاساییە
.
.
.
~سێهون بە کلیلەکانی لای دەرگاکەی کردەوە و لەگەڵ هانل هەنگاویان بۆ ژوورەوە نا...
دوای ئەوەی پێڵاوەکانیان لە شوێنی پێڵاوەکان دانا و نەعلی نێوماڵیان لەپێ کرد و هانل بەرەو ژوورەکەی خۆی ڕۆشت وە سێهونیش بەرەو چێشتخانەکە بۆلای جینان ڕۆشت~
سێهون(لەدواوە قۆڵەکانی لەکەمەری جینان ئاڵاند و ماچی ڕوومەتی کرد لەکاتێکا جینان خەریکی زەڵاتە بوو):گەڕاینەوە
جینان(زەردەخەنە کەوتە سەر ڕوخساری کاتێک هەستی بە دەستەکانی سێهون کرد لەدەوری کەمەری):بەخێر هاتنەوە ئەی هانل کوا؟
سێهون(قسەی کرد لەکاتێکا لەلاوە لە ڕوخساری جینانی ئەڕوانی):ئەو ڕۆشتە ژوورەکەی
جینان:ئهم
سێهون:ئێهـ چۆنی؟
جینان(کەمێک پێکەنی):تەنانەت خۆ نیو کاتژمێر نابێت ڕۆشتووی کەواتە بۆ ئەو پرسیارە ئەکەی؟
سێهون:ئێ گیانەکەم هەموو شتێک ڕەنگە لەماوەی چرکەیەکا بگۆڕێت ڕێک بەم شێوەیە(چرکەیەکی نەبرد دوای تەواوکردنی قسەکەی جینانی سوڕاند و وای کرد جینان ڕوو لە ئەو بکات)
جینان(کەمێک پێکەنی):یاهـ سێهون من خەریکی زەڵاتەم
سێهون:ئێ منیش خەریکم نیشانت ئەیەم چۆن ئەکرێت لەماوەی چرکەیەکدا هەموو شت بگۆڕێت
جینان:باشە باشە دەی زانیم ئێستا لێم دووربکەوە
سێهون:پێت وایە هەر بەو ئاسانییە دوور بکەومەوە؟
(برۆیەکی بەمانای پرسیار بەرز کردەوە)
جینان:هم نازانم
سێهون(ڕوخساری لە ڕوخساری جینان نزیک کردەوە):ئەمڕۆ تەنها یەک ماچم بردووە
جینان:کەواتە تا ساڵێکی کە چاوەڕوان بە بۆ ماچی داهاتووت
(خۆی کەمێک بە فیز کرد)
سێهون:بۆ چاوەڕوان بم بەس خودا ئەزانێت چەن کچ هەن و بەئاواتەوەن ماچێکیان لەو لێوە جوانانەی من دەست بکەوێت
(بە لوتبەرزییەکی دراماتیکی قسەی کرد)
جینان(برۆکانی لێکدا و پاڵی بە سنگی سێهونەوە نا و لەخۆی دووری خستەوە):جا کارت چییە بڕۆ ماچی هەر هەموویان بکە داماون بۆچی لێرە وەستاوی
سێهون(کەمێک پێکەنی):ئاخر ماچی تۆ جیاوازە لەهی هەموویان
جینان(زیاتر تووڕەبوو):وا دیارە هی هەموویانت تاقیکردۆتەوە؟
سێهون(برۆیەکی بە زۆرزانی بەرز کردەوە):بەڵکو
جینان:گەمژە(بە توڕەیی وتی و پشتی لە سێهون کرد و دەستی کردەوە بە کارەکەی ئامادەکردنی زەڵاتە)
سێهون(بە پێکەنینەوە قۆڵەکانی لە کەمەری جینان ئاڵاند و قسەی کرد):ئەوە چییە تووڕە بوویت؟
جینان:نا نا گیانەکەم تووڕە بوونی چی هەر زۆر ئاساییە دەی دەی کاتی خۆت لە منا بەفیڕۆ مەیە بڕۆ بۆ لای ئەو کچانەی بە ئاواتی تۆوەن
سێهون:پێت وایە هەرگیز لە ژیانم چاوەکانم لە تۆ زیاتر هیچ کچێکی دیکەیان بینیبێت؟(بە زەردەخەنەوە پرسی)
~جینان لەناخی بەتەواوی دڵنیابوو کە سێهون هەرگیز لە ئەو زیاتر چاوەکانی هیچ کچێکی دیکەیان نەبینیوە بەڵام تەنها بەهۆی ئەوەی تووڕەبوو وتی:-(نازانم خۆ من لەنێو مێشک و چاوەکانت نیم)،بەبێ گرنگیدانەوە قسەی کرد~
سێهون:بەڵێ تۆ تەنها لەنێو مێشک و چاوەکانم نیت تۆ لەنێو دڵ و ڕۆح و هەموو ژیانمیت نەخێر بەڵکو هەر خۆی تۆ چاو و مێشک و دڵ و ڕۆح و هەموو ژیانی منیت
جینان(کەمێک شەرم دایگرت و زەردەخەنەیەکی بچووکی کرد):سێــهون
سێهون:گیانی سێهون،ڕۆحی سێهون تۆ فەرمان بکە و با سێهون بەگیانی بۆت بباتە سەر
جینان(لەماوەی چرکەیەکا سەری سوڕاند و ماچێکی کورتی یەک چرکەیی لە لێوەکانی سێهون برد و دووبارە ڕووی کردەوە پێشی):ئەو قسانەت وا ئەکات ترپەکانی دڵم بەرز ببنەوە یا تکایە من شەرم ئەکەم
.
.
.
~ئەو بەشەی لە ڕۆژەکەیان مابوو هەموویان بەخۆشی و ئاسوودەیی و خەندە و پێکەنین تەواو کرد~
~بەیانی~
~کاتژمێر(٧:٣٠)سەرلەبەیانی~
سێهون:هانلا تا تۆ ساندویچەکەت تەواو ئەکەیت من ئەڕۆم مەکینەی ئۆتۆمبێلەکە گەرم ئەکەم
(ئەمەی وت لەکاتێکا لەسەر کورسی مێزی نانخواردنەکە هەستا)
هانل(زەردەخەنەی کرد):باش
.
~هانل خواردنەکەی تەواو کرد و دوای خواردنەوەی گڵاسێک شەربەت هەستایە سەرپێ و جانتاکەی کە لە تەنیشت کورسیەکەی داینابوو هەڵیگرت و بەرەو دەرگای سەرەکی ڕۆشت تاوەک لەلای شوێنی پێڵاوەکان پێڵاوەکانی لەپێ بکات وە جینانیش بەهەمان شێوە لەگەڵ ئەو ڕۆشت تا بەهەمان شێوە پێڵاوەکانی لەپێ بکات~
سێهون:خۆشەویستم نازانیت پەڕاوەکانی کە پرسیارەکانی تاقیکردنەوەم تێدا نووسیبوو لەکوێ دامناون؟
(پرسیاری لەجینان کرد لەکاتێکا لەنێو دەرگاکە وەستابوو)
جینان(لەکاتێکا خۆی چەماندبۆوە و خەریکی لەپێ کردنی پێڵاوەکەی بوو):نا نازانم لەوانەیە هەر لە ژوورەکە بێت
~سێهون بەرەو ژوورەوە هەنگاوی نا و هانل و جینانی تێپەڕ کرد تا بەرەو ژوورەکەی خۆی و جینان بچێت و بزانێت پەڕاوەکانی لەوێیە بەڵام لەجێی خۆی وەک پەیکەرێکی لێهات و چاوەکانی پڕ لە فرمێسک بووم و تەزوویەک بە جەستەیدا هات کاتێک هانل لەدواوە بانگی کرد:-(باوکە)...
سێهون بە چاوە پڕ لە فرمێسکەکانی ڕووی سوڕاند و ڕووی لە هانل کرد و وە جینانی بینی کە شۆک بوونەکەی ئەو هیچ لە هی ئەم باشتر نییە وە بە هەنگاوە قورسەکانی بەهۆی خێرا لێدانی دڵی بەرەو هانل ڕۆشت و هەردوو دەستەکانی گرت و لەکاتێکا تەماشای نێو چاوە جوانەکانی ئەکرد کە بەتەواوی لە چاوەکانی دایکی ئەچن بەڵام هەمان هەستی چاوەکانی باوکی ئەبەخشن خۆی چەماندەوە ئاستی ئەو و بە هێمنی و دەنگێکی پڕ لە سۆزەوە پرسی:-(هانلا ئەوەی ئێستا وتت ئەتوانی دووبارەی بکەیتەوە)،لەو چرکەیەدا سێهون هەستی کرد کە چیتر ئەو هەموو خۆشی دنیای بەدەست هێناوە و هیچ شتێک نەماوە ئاواتی بۆ بخوازێت تەنانەت هەبوونی منداڵێک کە خوێنی خۆی و خوێنی جینان بەهاوبەشی لەجەستەیدا هاتوچۆ بکات چوونکە لە سەرەتاوە ئەو هانلی بە کچی خۆی زانیوە وە کە ئێستاش هانل بە«باوکە»بانگی کرد کەواتە چ پێویست بە پەیوەندی خوێنی ئەکات لەئێستادا تاکە هیوا و ئاواتی سێهون تەنها ئەوەیە کە بۆ هەمیشە بتوانێت بەو شێوە دڵخۆشییە لەگەڵ جینان و هانل بمێنێتەوە~
هانل:باوکە(دووبارە بە هێمنی وتی)
~چرکەیەکی نەبرد دوای دووبارە ناوهێنانی سێهون بە«باوکە»لەلایەن هانلەوە سێهون بەتوندی باوەشی لە هانل دا و فرمێسکێکی خۆشی کەوتە سەر ڕوومەتی و بە دەنگێکی پڕ لە سۆز و خۆشەویستییەوە وتی:-(گیانی باوکە)~
هانل(باوەشی لە سێهون دایەوە):ئەمەوێ بڵێم کە بینیم تۆ دوێنێ پەڕاوەکانت خستە نێو دەشبولی ئۆتۆمبێلەکەتەوە
سێهون(زەردەخەنەی کرد):کچە زیرەکەکەی من سوپاس بۆ ئەوەی بیرت خستمەوە و وە زۆر زۆریش سوپاس بۆ ئەوەی بە«باوکە»بانگت کردم
هانل(زەردەخەنەی کرد):دڵنیابە چیتر لەمەودوا من بۆ هەمیشە تۆ بە باوکە بانگ بکەم باوکە
سێهون(توند تر باوەشی لە هانل دا):زۆر سوپاس کچە گەورەکەی من زۆر سوپاس
~چەند چرکەیەک بەوشێوەیە مانەوە تاوەک سێهون باوەشەکەی شکاند و داوای لە هانل کرد بڕواتە نێو ئۆتۆمبێلەکە چوونکە لەناخەوە لەو بێدەنگییەی جینان تێگەشت و ویستی هەموو شتێکی بۆ ڕوون بکاتەوە~
سێهون(هەردوو دەستەکانی بە ڕوخساری جیانەوە گرت):جینانی من؟
(بە خۆشەویستییەوە بانگی کرد)
*چیتر ئەتوانێت زۆر بەئاسوودەیی بەهەرشتێک بانگی بکات کە خۆی ئەیەوێت شتێکی باشە*
جینان(تەماشای نێو چاوەکانی سێهونی کرد لە کاتێکا چاوەکانی پڕ لە فرمێسک بوون و بەهۆی شوکبوونەوە تەنانەت نەیئەتوانی بیانڕێژێت):سێـ..سێهون ئە..ئەوە چیبوو ڕوویدا؟
سێهون:لەڕاستیدا ببورە نازانم گەر بەمە توڕەببیت یاخوود نا بەڵام تەنها من بۆ ئەوەی هانل بتوانێت بەتەواوی هەموو هەستەکانی خۆیم بۆ دەرببڕێت و لە من دوور نەکەوێتەوە و نا ئاسوودە نەبێت دوێنێ داوام لێکرد بە«باوکە»بانگم بکات وە ئەو وتی بیری لێ ئەکاتەوە و هەوڵی خۆی ئەدات بەڵام لێشت ناشارمەوە چەندە ویستوومە ڕۆژێک لە ڕۆژان منداڵێک لە تۆ من بەباوکە بانگ بکات وە تەنانەت دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا لەسەر گۆڕی جۆنگهۆ ئەوەشم بە جۆنگهۆ وت کەوا هانل چەند بەخوێن کچی ئەوبێت هێندەش بە دڵ کچی منە
جینان(مستێکی هێواشی کێشا بەسەر دڵی سێهونا):شێت(سەری داخست)
سێهون(جینانی بەرەو باوەشی ڕاکێشا و سەری نا بە سنگییەوە):بەڵێ شێتم شێتی تۆم
.
.
.
.
~دوای(٥)ساڵ~
~هەر لەگەڵ ئەوەی یەکەم هەنگاویان نا بەرەو ژوورەکەو سێهون دەرگاکەی داخست بەخێرایی قۆڵێکی وەک مار لە کەمەری جینان ئاڵاند و جەستەی نووساند بە خۆیەوە و بەزۆرزانی وقسەی کرد لەکاتێکا لوتی لەتەواوی ملی جینان ئەخشاند و بۆنی کرد:-(ئەمشەو هیچ شتێک نییە بتوانێت لەدەست من دەرت بهێنێت بچکۆلەکەم)~
جینان(بەبێزاری قسەی کرد):یا سێهون تکایە من هەر بەڕاستی تاقەتم نییە
سێهون(تەماشای نێو چاوەکانی کرد و دەستی کرد بە قسەکردن لەکاتێکا بەهێواشی دەستی بۆ پەتی ڕۆبەکەی جینان ئەبرد تا بیکاتەوە):ئێـ کێشە چییە من تاقەتت پێ ئەبەخشم
~هەر لەگەڵ ئەوەی سێهون دەستی گەشتە گرێی پەتەکە لە بێتەلەکەوە دەنگی گریانی«جیهون»هات کەوای کرد سێهون چاوەکانی تا کۆتا ئاست بکرێتەوە و وەک پەیکەرێکی لێبێت وە جینان لە پێکەنینا بتەقێتەوە~
جینان(بە پێکەنینەوە قسەی کرد):یا سێهون کوڕەکەت بەئاگا هاتەوە دەی دەی مەهێڵە لەوە زیاتر بگری بڕۆ بۆ لای
سێهون(بە بێچارەییەوە ڕووی کردە بێتەلەکە کە لەسەر کۆمێدییەکەی تەنیشت بێدەکە دانرابوو):یاهـ کوڕەکەم تۆ کوڕی باوکتی بەڵام چۆن ئەبێت پشتی دایکت بگری
جینان(خۆی لەنێو دەستی سێهون دەرهێنا و لەکاتێکا بەرەو بێدەکە ڕۆشت قسەی کرد):گیانەکەم دەی مەهێڵە کوڕەکەمان لەوە زیاتر بگری بڕۆ بەلایەوە وە بیرت نەچێت لەبری من زۆر سوپاسی بکە کە ئەمشەو ئەو کەسەبوو کە منی لەژێر دەستی تۆ دەرهێنا(دوای تەواوکردنی قسەکەی سەرچەفەکەی دا بەخۆیا و لەکاتێکا قۆڵێکی خستبۆ ژێر سەری بەزەردەخەنەوە تەماشای ئەو ڕوخسارە داماوەی سێهونی ئەکرد)
سێهون(بەبێزاری قسەی کرد):یا جینان پێت وا نەبێت کۆتایی هاتووە دڵنیابە بەس کوڕەکەم بخەوێنمەوە لەو شوێنەوە دەست پێ ئەکەمەوە کە لێی وەستابووم
جینان:گیانەکەم نامەوێ خوێ بە برینتا بکەم و بڵێم تەنانەت هیچ دەستی پێ نەکردبوو وە دڵنیابە هەرگیزیش ئەوە ڕوونادات کە بیری لێ ئەکەیتەوە تا تۆ ئەگەڕێیتەوە من لە جیهانە ڕەنگا و ڕەنگەکانی خەونەکانمم
.
~دوای(١٠)خوولەک~
~سێهون بە ڕوو گرژییەوە گەڕایەوە و لەتەنیشت جینان ڕاکشا لەکاتێکا وەک منداڵێک کە پارچە شیرینیەکەیان پێ نەدابێت ڕووی خۆی گرژ کردبوو وە بەبێزارییەوە قسەی کرد:-(یاهـ جینان تەنها هیچ نەبێت ڕوو لە من بکە)~
جینان(ڕووی لە سێهون کرد و کەمێک لێی نزیک بۆوە و بە کەمێک پێکەنینەوە قسەی کرد):هێندە خۆت ڕوو گرژ مەکە بەڵکو لە خەونەکانت بەدەستی بهێنیت ئەوەی کە ئەتەوێ
سێهون(جینانی ڕاکێشا بۆ باوەشی و زەردەخەنەی کرد):هەرچۆنێک بێت هەموو ئەوەی من ئەمەوێت تۆیت نە زیاتر نە کەمتر
جینان(کەمێک پێکەنی):بێگومان ئەبێت وابێت گیانەکەم،وە هەر بەوبۆنەیەوە ئەی خۆ سۆلنان بەئەگا نەهاتبوو؟
سێهون:نا کچەکەم بەتەواوی وەک دایکییەتی کاتێ نوستووە هەموو جیهان وێران ببێت بەئاگا نایات
جینان(چاوی وەرگێڕا):تچـ پێم وابێت مەبەستت باوکی بوو وا نییە؟
سێهون:هم من جیهانی تایبەت بە خۆمم هەیە کە تۆیت کەواتە جیهانی خەڵکی با هەر وێران ببێت بە من چی
جینان(کەمێک پێکەنی):تشـ ئەتەوێ بەوە بەهانە بهێنیتەوە بۆ خەو قورسیت
سێهون:نا من تەنها ڕاستییەکانم وت
جینان(کەمێک پێکەنی):باشە باشە دەی با بنووین بەیانی شەممەیە پێم وایە تا نیوەڕۆ بە ئاگا نایەم لەخۆشیا
سێهون(برۆکانی لێکدا بە بێزاری):بەڵێ بەیانی کەسمان کارمان نییە و ڕۆژی پشوومانە ئەمان توانی ئەمشەو بەیەکەوە بەسەر ببەین تەواوی بەیانیش پشوو بەین
جینان(کەمێک پێکەنی):یا سێهون سوێند ئەخۆم بەتەواوی وەک منداڵێکی
سێهون:یا بەڵام من بێزارم تەنانەت ئێستا ئەوەتا هەردووکمان بەئاگاین و منداڵەکانیش نووستوون و بەیانیش پشووە(بەبۆڵە بۆڵەوە قسەی کرد)
~دوای تەواوکردنی قسەکەی سێهون دەنگێک لە بێتەلەکەوە هات و هەر بۆیە جینان بە پێکەنینەوە قسەی کرد:-(بێدەنگ بە بێدەنگ بە دڵنیابە گەر دووبارە وا بڵێیت کوڕەکەم دووبارە بەئاگا دێتەوە دەی وا باشترە بنووین،دەی دەی شەوشاد خەونی ڕەنگا و ڕەنگ ببینە)،دوای تەواوکردنی قسەکانی بەتەواوی خۆی خستە باوەشی سێهونەوە و لەکاتێکا دەستێکی لەسەر سنگی سێهون دانابوو چاوەکانی داخست تا بچێتە نێو جیهانە تایبەتییەکەی خەونەکانی~
سێهون(مینگە مینگی کرد):ئەی چی دەربارەی ماچی شەوشاد ئای خوایە من شێت ئەبم
(وەک منداڵێکی گرینۆک قسەی کرد و دواتر بەبێزاری چاوەکانی داخست)
.
.
.
~بەیانی~
~کاتژمێر(١٠)ی بەیانی~
جینان:کچەکەم بڕۆ دەرگاکە بکەوە
(ئەوەی وت لەکاتێکا گوێ بیستی زەنگی دەرگا بوو)
هانل:نێ ئووما
~هانل بە زەردەخەنەوە هەستاو ڕۆشت دەرگاکەی کردەوە بەڵام کاتێک ئەو کەسەی پێش دەرگاکەی بینی کە ڕوخساری زۆر لە ڕوخساری باوکی ئەچوو بەڵام ئەو باڵا بەرزتر و کەمێک باریکتر بوو باوکی لە جووڵە وەستا و تەنها چاوەکانی ئەتروکاند~
~"هانل"،کەسەکە خۆی چەماندەوە ئاستی هانل و هەردوو دەستەکانی گرت و بەسۆزەوە ناوی هێنا وە هانل بیری ئەکردەوە کە دەنگیشی وەک دەنگی باوکییەتی~
هانل:تـ..تۆ کێیت؟
~ئەو کوڕە بەزەردەخەنەوە باوەشێکی کورت لە هانل دا و وتی:-(ئەی ناتەوێ سەرەتا بڵێیت وەرە ژوورەوە؟)~
هانل(نێوەندی دەرگاکەی بەردا):فەرموو
~ئەو کوڕە دوای ئەوەی هانل دەرگاکەی داخست دەستێکی هانلی گرت و وتی:-(با بەیەکەوە بڕۆین)~
~هانل و ئەو کوڕە کە تا ئێستا نەزانراوە کێیە بەیەکەوە بەرەو نێو ماڵەوە بەڕێ کەوتن جینان خەریکی شیر پێدانی جیهون بوو لەسەر قەنەفە سێ کەسییەکە و پشتی لە هانل و ئەو کوڕە بوو وە سێهون لەگەڵ سۆلنان خەریکی یاری کردنی کاغەز و مەقەست بوو بۆیە ئاگادار نەبوو کە کەسێک هاتۆتە ژوورەوە بەڵام دەنگی ئەو کوڕە هەردووکیانی ڕاچەڵەکاند و وای کرد تەماشای ئاڕاستەی دەنگەکە بکەن کاتێک وتی:-(وەک ئەبینم زۆر گەورە بوویت)~
~جینان لەگەڵ ئەو دەنگە تەزوویەک بەهەموو جەستەیدا هات و مەمە شیرەکەی دانا و تەماشای پشتەوەی خۆی کرد وە هەر کە ئەو کەسەی بینی چاوەکانی پڕ لە فرمێسک بوون و بە دەنگێکی لەرزاوەوە قسەی کرد:-(هـ..هـ..هیۆنگ)~
~ئەو کوڕە باوەشی بۆ جینان کردەوە و بەزەردەخەنەوە قسەی کرد لەکاتێکا چاوەکانی ئەبریسکانەوە بەهۆی سۆز و میهرەبانی:-(بیری منت نەکردبوو)~
~جینان بەخێرایی هەستا و بەتووندی باوەشی لەو کەسەدا کە کۆتا جار کە ئەوی بینی ئەوکات بوو کە تەمەنی(١٩)ساڵ بوو~
جینان(بە دەنگێکی گریاناوی قسەی کرد):چۆنە وا گەڕایتەوە؟ئەی چۆنە وا ئێرەت دۆزییەوە؟بۆچی ئەو هەموو ماوەیە ونبوویت؟
~ئەو کوڕە قسەی کرد لەکاتێکا دەستی بە پشتی جینانا ئەهێنا بۆ هێورکردنەوەی:-(من گەڕامەوە بۆ ئەوەی ئاگاداری تۆ و هانل بم~کەمێک پێکەنی~وە ناونیشانی ئێرە زۆر ئاسانە کێ هەیە ناونیشانی ماڵی پزیشکی بەناوبانگ کانگ جینان نەزانێت~برۆکانی لێکدا~وە من کوا ونبووم تەنها بەهۆی پیشەکەم کاتم نەبوو)~
جینان(قۆڵەکانی توند تر کرد لە کەمەری):زۆر سوپاس کە گەڕایتەوە هیۆنگ زۆر سوپاس(لە ناخەوە هەستێکی تەواوی هەبوو کە ئەو باشترین یارمەتیدەری کچەکەی ئەبێت لەمەودوا)
~(شایەنی نییە شیرینەکەم من هەمیشە لێرە ئەبم بۆ ئێوە)،ئەو کوڕە بەزەردەخەنەوە وتی~
~خوولەکێک لە بێدەنگی تێپەڕی و دوای ئەوە جینان و ئەو کوڕە باوەشەکەیان شکاند و جینان بە هەردوو دەستی چاوەکانی سڕی وە ئەو کوڕە دەستی بۆ تەوقە درێژ کرد و بە زەردەخەنەوە قسەی کرد:-(لەوانەیە تۆ من نەناسیت بەڵام من تۆ ئەناسم سێهون هەر بەوبۆنەیەوە با منیش خۆمت پێ بناسێنم،من ناوم"جیۆن هاجوون"ە برا گەورەی جۆنگهۆ)~
*لە ئێستاوە خۆشم ویست*
~سێهون کە تەنها بە سەرسوڕماوی لە بەرامبەری هاجوون وەستابوو بە قسەکانی ئەو هاتەوە سەرخۆی و بە شپرزەییەوە و تەوقەی لەگەڵ کرد و قسەی کرد:-(زۆر خۆشحاڵ بووم بە ناسینت)~
هاجوون:منیش خۆشحاڵ بووم بە ڕوو بەڕوو بینینت وەک دیارە زۆر لەوە کەشخە تر و جوانتری کە باسی ئەکەن
.
.
.
~دوای(٥)خوولەک~
جینان:واتا هەر بەڕاستی وازت لە کارەکەت هێنا؟
هاجوون:جینان خۆت ئەزانیت کاری من تەنها وەک خۆ بەخشێک بوو وە من لە تەمەنێکی منداڵییەوە ئەو کارە ئەکەم هەر هەفتەو لە وڵاتێ هەر مانگەو لە وڵاتێ هەر ڕۆژە و لە شارێ بەڕاستی من هەستم کرد پێویستم بە پشووە وە پڕ بە دڵ ئەمویست بێمەوە بۆ لای هانل
جینان:ئەی چی دەربارەی ژیانی تایبەتیت پێم وابوو هاوسەرگیریت کردووە و منداڵیشت هەیە
هاجوون(کەمێک پێکەنی):مەگەر هاوسەرگیری لەگەڵ ژووری نەشتەرگەری و کەرەستەکانی نەشتەرگەری و کانۆلا و دەرزییەکان بکەم
جینان:بەڵام بۆوا قسە ئەکەی بەدڵنیاییەوە تۆ کەسی زۆرت بینیوە
هاجوون:لەڕاستیدا بەڵێ لەوانەیە لە ژیانم لە هەموو کەس زیاتر خەڵکم بینیبێت بەڵام سەرەتا زۆربەیان نەخۆشی من بوون کە تەنها یەک جار لە ژیانم لە ژووری نەشتەرگەری بینیومن وە ئەو کەسانەشی کە لە کۆمەڵەکەمان بوون تەنها ئەوان منیان ئەناسی من تەنها چەند کەسێکی کەمم ئەناسی کە بە پەنجەکانی دەست ئەژمێردرێن وە گەر ئەو ڕووداوە نەخوازراوە ڕوویبدایا کە چەند کاتژمێرێک کارم نەبووایە بە خێرایی ئەڕۆشتمە نەخۆشخانەیەک و یارمەتیم ئەیان(بە زەردەخەنەوە قسەی کرد)
جینان:بەڕاستی نازانم چی لەگەڵ تۆ بڵێم تۆ هەر لە سەرەتاوە بەوشێوەیە بووی ئەو کاتەی لە قوتابخانەش بووی هەموو کاتەکانت بە خوێندنی وانەکان بەسەر ئەبرد تەنانەت لە پشووی هاویندا تۆ تەواوی وانەکانی ساڵی داهاتووی خۆتت تەواو ئەکرد
هاجوون(کەمێک پێکەنی):ڕاست ئەکەیت~کەمێک خۆی بەفیز کرد~بەڵام هەربۆیەش ئەو کەسە سەرکەوتووەی ئێستام
جینان(کەمێک پێکەنی لەکاتێکا چاوەکانی هێشتان پڕ لە فرمێسکن):بێگومان بێگومان
هاجوون(ڕووی کردە هانل و باوەشی بۆ کردەوە):هانلا ناتەوێ بێیتە باوەشی مامەی خۆت؟بەڕاستی من زۆر زۆرم بیرکردووی ئەمەوێ تووند تووند لەباوەشت بگرم(کۆتایی قسەکانی وەک منداڵێک کرد)
~جینان و سێهون بەتەواوی سەریان سوڕما کاتێک هانل بەبێ وتنی هیچ شتێک تەنها بەرەو ژوورەکەی ڕۆشت بەڵام هاجوون تەنها قۆڵەکانی داگرت و زەردەخەنەی کرد~
~جینان هەستایە سەرپێ و تەماشای هانلی ئەکرد کە خەریکە بەرەو ژوورەکەی ئەڕوات وە بانگی کرد:-(هانل)،بەڵام هانل بەبێ ئەوەی وەڵام باتەوە دەرگای ژوورەکەی کردەوە و ڕۆشتە ژوورەکەی وە دواتریش دەرگاکەی داخست~
جینان(بە سەرسوڕماوی تەماشای سێهونی کرد):ئێستا ئەوە چی بوو؟
سێهون(هەستایە سەرپێ):نیگەران مەبە من قسەی لەگەڵ ئەکەم
~سێهون بەرەو ژوورەکەی هانل ڕۆشت و دوای دوو جار لەدەرگا دان و ڕووخسەت وەرگرتن هانل وەڵامی نەدایەوە هەر بۆیە بە ناچاری دەرگاکەی کردەوە و ڕۆشتە ژوورەوە وە هانلی بینی کە لەسەر بێدەکەی دانیشتووە و خۆی داوە بەسەر لێواری پەنجەرەکەیا و لە باخچەی پشتەوە ئەڕوانێت...
وە سێهون ڕۆشتە تەنیشتی و دەستێکی لەسەر شانی دانا و بە هێمنی بانگی کرد:-(هانلا)،وە هانل تەنها بەبێ ئەوەی هیچ بڵێت ڕووی تێکرد~
سێهون:کچە جوانەکەی من ئەوە چییە تۆی بێزار کردووە؟
هانل(سەری داخست):کەمێک بێتاقەتم و تەواو
سێهون:ئەی بۆ کاتێک مامەت بانگی کردی تۆ نەڕۆشتیتە لای و وەڵامت نەیایەوە؟
هانل(سەری بەرز کردەوە):باوکە ئەو کەسە دوای ئەو هەموو ساڵە هاتووە و ئەڵێ کەوا ئەو برای ئەپامە و ئەیەوێ ئاگاداری من بێت ئەی هەر لەسەرەتاوە بۆ نەهات؟
سێهون:بەڵام گیانەکەی من تۆ بیستت ئەو هیچ کاتی نەبووە
هانل:هەرچۆنێک بێت باوکە ئەو هیچ نەبووایە ئەیتوانی پەیوەندیەک بکات ئەی ئەو هەموو ماوەیە لە خێزان و براکەی دوور بووە و وە دواتریش زانیویەتی برازایەکی هەبووە نە ئەبوو پەیوەندییەک بکات بزانێت ئێمە ئەژین یاخوود مردوو(بە کەمێک تووڕەیی قسەی کرد)
سێهون:کچە جوانەکەی خۆم ڕابردوو بوو بە ڕابردوو وە داهاتوو نازانین دێت یاخوود نا هەر بۆیە ئێمە پێویستە لە ئێستایا بژین من ئەزانم تۆ تووڕە و نیگەرانی بەڵام ڕێگا مەدە ئەو توڕەیی و نیگەرانییە هەلە باشەکانی ئێستات لەناو ببەن کە لەوانەیە بەهۆیانەوە داهاتوویەکی زۆر باش بەدەست بهێنین وە دڵنیابە ئەو پەیوەندی کردووە و لە دۆخی ئێوەی پرسیوە گەر وا نەبووایا چۆن ئەیزانی کە تۆ هەیت بەڵام تەنها لەوانەیە تۆ پێت نەزانیبێت
~هانل کەمێک وەستا و بیری کردەوە وە دواتر قسەی کرد:-(باشە باوکە)~
سێهون(بەهێمنی ماچی سەری هانلی کرد):ئەوە کچە زیرەک و تێگەشتووەکەی منە دەی وەرە با مامە لەوە زیاتر نیگەران نەبێت
~سێهون دەستی هانلی گرت و بەیەکەوە گەڕانەوە بۆلای ئەوان و لەبەرامبەر هاجوون وەستان~
سێهون:هانل تەنها کەمێک نیگەران بوو وە ئێستا ئەو زۆر باشە
هاجوون(لەسەر قەنەفەکەوە کەمێک پشتی چەماندەوە و خۆی لە هانل نزیک کردەوە):هم گەر مامە نەستەلە بە هانل بات ئەو هەموو نیگەرانییەکەی ئەڕوات؟(دوای تەواوکردنی قسەکەی نەستەلەیەکی لە گیرفانی چاکەتە چەرمە قاوەییەکی دەرهێنا)
هانل(زەردەخەنەیەکی بچووک کەوتە سەر ڕوخساری و بەشەرمەوە نەستەلەکەی وەرگرت):بەڵێ
~هاجوون قۆڵەکانی بڵاو کردەوە و بەکەمێک دەنگی بەرز قسەی کرد کە وای کرد جینان سێهون پێبکەنن:-(دەی کەواتە هانلا ئێستا وەرە بۆ باوەشی مامە جوانەکەت)،وە هانل بەخێرایی خۆی هەڵدایە باوەشی هاجوونەوە~
هاجوون(هانلی لەسەر قۆڵێکی هەڵگرت و هەستایە سەرپێ):جینان وە سێهون گەر ئێوە ڕێگامان بەن مامە و برازا ئەڕۆینە دەرەوە و بەڵکو کچەکان بەهۆی جوانی هانل دوامان بکەون و دواتریش من بتوانم کەسێک بدۆزمەوە بۆ ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ بکەم
جینان(کەمێک پێکەنی):کچەکەم کچێکی جوان بۆ ئەو مامە سەڵتەت هەڵبژێرە وەک ئەبینی ئەو بووە بە پیاوێکی پیر و هێشتان تەنهایە
هاجوون(بە توڕەییەکی دەستکرد):یا ئەوە چییە من کە بووم بە(١٠٠)ساڵ ئەوکات تەمەنی تازە هەڵچوونمە
جینان(بەتووندی دەستی کرد بە پێکەنین):ئای لە تۆ هیۆنگ
هاجوون:دەی دەی باوکە سێهون ئایا تۆ ڕێگامان ئەیەیت؟
سێهون(کەمێک پێکەنی):بێگومان بەڵام بە مەرجێک کاتێک کچەکەم کچێکی بۆ تۆ دۆزییەوە تۆش کوڕێکی کەشخەی جوان بۆ ئەو بدۆزەوە
هانل:باوکە کوڕێکی کەشخەی جوان بەس نییە من شازادەیەکم ئەوێت وەک شازادەی شانشینی نهێنییەکان
~کۆتایی قسەکانی هانل وایکرد جینان زەردەخەنەی سەر ڕوخساری نەمێنێت وە سێهونیش کەمێک سەر سوڕماو ببێت~
هاجوون:مامت هەموو هەوڵی خۆی ئەیا ئەو شازادەیەت بۆ بدۆزێتەوە،دەی سێهون و جینان ماڵئاوا وە لەوانەیە من و هانل شەو بگەڕێینەوە هەر بۆیە نیگەرانمان مەبن
جینان(زەردەخەنەیەکی بەزۆری کرد):خوداتان لەگەڵ
~هاجوون و هانل ڕۆشتن وە سێهون کاتێک هێشتان بە پێوە وەستابوو لە جینانی پرسی:-(شازادەی شانشینی نهێنییەکان کێیە؟)~
جینان(ئاهێکی هەڵکێشا و دواتریش زەردەخەنەی کرد):تەنها کەسایەتییەکی نێو ئەو چیرۆکەیە کە جۆنگهۆ بۆ هانلی ئەوت
سێهون(زەردەخەنەی کرد):کەواتە بەوشێوەیەیە
جینان(بە ڕوخسارێکی نیگەرانەوە زەردەخەنەی کرد و وەڵامی دایەوە لەکاتێکا تەماشای زەوییەکی ئەکرد):بەڵێ
~سێهون هەستی بە نیگەرانی جینان کرد هەربۆیە لەبەرامبەری لەسەر چۆک دانیشت و هەردوو دەستەکانی لەسەر هەردوو چۆکی جینان دانا و بەدەنگێکی هێمن قسەی کرد:-(بۆچی وا نیگەران بوویت؟)~
جینان(ئاهێکی هەڵکێشا و تەماشای نێو چاوەکانی سێهونی کرد):من تەنها کەمێک خەم ئەخۆم هاجوون هەستێکی پێبەخشیم وەک ئەوەی کە بەتەواوی جۆنگهۆ لەبەرامبەرم بێت ڕاستە هەموو هەفتەیەک سەردانی گۆڕەکەی جۆنگهۆ ئەکەم بەڵام پێم وابێت هێشتان ڕا نەهاتووم لەوەی کە بەهۆی چواردەورەکەمەوە ئەوم بێتەوە مێشک کاتێک ئەوان شتێک ئەڵێن کە بەشێکە لە ئەو من تەنها خۆزگا ئەخوازم لێرە بووایا هەرچەندە ئەشزانم گەر لێرە بووایا هەرگیز ئێستا من و تۆ بەم شێوەیە نە ئەبووین
(هەموو هەستەکانی بەوپەڕی ڕاستگۆییەوە باسکرد)
سێهون(بەهێمنی خۆی بەرز کردەوە و جینانی ڕاکێشا بۆ باوەشی):ئەو گەر بە جەستەش لێرە نەبێت بە دڵ و ڕۆح لێرەیە و ئاگاداری تۆ و هانلە من دڵنیات ئەکەمەوە
جینان(باوەشی لە سێهون دایەوە):ئەزانم،هەستی پێ ئەکەم
.
.
.
~کاتژمێر(٩:٤٥)ی شەو~
جینان:واهـ ئەوە چییە؟(ئەوەی وت لەکاتێکا دەرگاکەی بۆ بۆ هانل و هاجوون کردەوە و وە چاوەکانی کرانەوە کاتێک ئەو هەموو زەرفەی بەدەست هاجوونەوە بینی وە هانل زەرفێک گەنمەشامی و باڵۆنێک و دۆندرمەیەکی پێبوو کە خەریک بوو ئەیخوارد)
هاجوون(کەمێک پێکەنی):چی بووە؟
جینان:ئەوە ئێوە چیتان کردووە؟
هاجوون:سەرەتا با بێینە ژوورەوە دواتر هەموو شتت بۆ باس ئەکەین
جینان(لە نێوەندی دەرگاکە لاچوو):وەرن وەرن
~هاجوون و هانل دوای لەپێ کردنەوەی پێڵاوەکانیان بەرەو ژوورەکەی هانل ڕۆشتن وە جینانیش بەدوایان...
هاجوون زەرفەکانی لەنێوەندی ژوورەکە دانا و ویستی بەرەو دەرەوەی ژوورەکە بڕوات بەڵام دەنگی جینان وەستاندی کاتێک پرسی:-(هیۆنگ چی ئەکەیت؟)~
هاجوون(بە زەردەخەنەوە تەماشای جینانی کرد):ئەوانە ئەهێنم کە ماون
جینان(چاوەکانی زیاتر کرایەوە):بـــۆ؟شتی زیاتر ماوە؟
هاجوون(زەردەخەنەی کرد):ئەوانە ئێستا بینیت تەنها چەند زەرفێکی کەم بوون بەراورد بەوانەی کە ماون(دوای تەواوکردنی قسەکەی ڕۆشت ئەو زەرفانە بهێنێت کە ماون لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی)
.
~هاجوون گەڕایەوە لەگەڵ شەش زەرف بە دەستی ڕاستییەوە و وە شەش زەرف بە دەستی چەپییەوە و چوار زەرف کە بەدەمیەوە هەڵی گرتبوون...
جینان بەهۆی سەرسوڕماوی خەریک بوو چەناگەی بکەوێت کاتێک ئەو هەموو زەرفەی بینی~
هاجوون(هەموو زەرفەکانی لەتەنیشت زەرفەکانی کە دانا کە وایکرد نیوە ژوورەکە ببێت بەو زەرفانە):ئاهـ لەکۆتاییدا تەواو
~هاجوون تەماشای جینانی کرد کە بەتەواوی خەریک بوو چەناگەی ئەکەوت بەهۆی سەرسوڕماوی وە بەپێکەنینەوە بانگی کرد:-(جینان...جینان...جینان)،سێ جار بانگی جینانی کرد تا توانی بیگەڕێنێتەوە بۆ نێو ئەم جیهانە~
جینان:ئـ..ئـ..ئێوە چیتان کردووە؟
هاجوون(کەمێک پێکەنی):پێم وابێت مۆڵەکەمان کڕی(ڕووی لە هانل کرد)وا نییە هانلا؟
~هانل سەری بەمانای بەڵێ لەقاند لەکاتێکا هێشتان خەریکی خواردنی دۆندرمەکەی بوو~
هاجوون:بەڵام پێویستە دواتر تەماشایان بکەین بزانین هیچمان لەیاد نەکردووە(بە جدییایەتییەوە ئەوەی بە هانل وت)
جینان:ئەوە گاڵتەم لەگەڵ ئەکەن ئێوە تەنها ئەوەتان ماوە بازاڕەکە بهێننە ماڵەوە(چاوەکانی دەرپەڕیبوون)
هاجوون:نا گیانەکەم کەی بەوشێوەیەیە تەنها چەند شتێکی کەممان کڕیوە کە پێویستی بوون(بە شێوەیەک قسەی ئەکرد وەک ئەوەی لەگەڵ هانل خاوەن ماڵێکی گەورە بن و بۆ بازاڕیکردنی بۆ ماڵەوە ڕۆشتبن)
جینان:ئای خوایە من شێت ئەبم بەشێوەیەک قسە ئەکەیت وەک ئەوەی هانل لە جەنگەڵێکەوە هاتبێت و هیچی نەبێت
هاجوون:دەی دەی گیانەکەم چی کێشەیە هانل لەلایەن مامەیەوە قەرەبووی ئەو(١١)ساڵەی پێشووی بۆ کراوەتەوە کە مامی هیچی بۆ نەکڕیوە
هانل:هاجوون با کێکە چۆکۆلاتەکە دەربهێنین دەی
جینان:کـ..کـ..کچەکەم ئەوە تۆ بۆ مامت بە ناوی خۆی بانگ ئەکەیت؟
هاجوون(ڕووی کردە جینان):جینان بەڕاستی تۆ کەسێکی زۆر جدیت ئەوە چییە من خۆم داوام لێکرد چی کێشەیەکی تێدایە؟
جینان:بەڵام هیۆنگ...
هاجوون:دەی دەی لەبری ئەوەی هێندە جدی بیت وەرە ئەو زەرفانەمان لەگەڵ جیا بکەوە
جینان(بەبێچارەیی قسەی کرد):ئای خوایە لەدەست ئێوە
.
.
~دوای(٥)خوولەک~
سێهون:ئێوە...(کاتێک هاتە نێو دەرگای ژوورەکەی هانل ویستی بڵێت«ئێوە هاتنەوە؟»بەڵام وەستا لە قسەکردن کاتێک ئەو هەموو زەرفەی بینی وە بە سەرسوڕماوی کەمێک پێکەنی)ئەوە چییە؟(ڕۆشتە نێو ژوورەکەوە)
جینان(سەری بەرز کردەوە و تەماشای سێهونی کرد):هانل و مامی تەنها چەند شتێکی پێویستیان کڕیوە(بە زەردەخەنەوە قسەی کرد و دواتر دەستی کردەوە بە قەد کردنی ئەو جلانەی پێشی لەکاتێکا دانیشتبوو)
سێهون(کەمێک پێکەنی):ئای خوایە،دەی هەرچۆنێک بێت کارێکی باشتان کردووە وا دیارە بۆخۆتان کاتێکی خۆشتان بەسەر بردووە
هانل(لەسەر بێدەکەی دانیشتبوو خەریکی خواردنی ئەو کێکە چۆکۆلاتە گەورەیەی پێشی بوو):بەڵێ باوکە لەگەڵ هاجوون کاتێکی خۆشمان بەسەر برد،دەی وەرە کێک بخۆ(بە دەستی ئاماژەی بۆ سێهون کرد بڕواتە لای)
سێهون(بە سەرسوڕماوی و کەمێک پێکەنینەوە ڕۆشتە لای هانل دانیشت کە کێکەکە لەنێوان ئەو و هانل بوو):هاجوون؟!
جینان(پشتی لە سێهون بوو):بەڵێ بەڵێ هیۆنگ داوای کردووە هانل بەناوی خۆیەوە بانگی بکات
سێهون(کەمێک پێکەنی):ئەوان لەیەکەم ڕۆژەوە بوون بە دوو هاوڕێی زۆر نزیک ئەترسم هانل من لە یاد بکات
(لە کۆتایی قسەکانی وەک منداڵێک لێوەکانی شۆڕکرد)
هانل(ماچی ڕوومەتی سێهونی کرد):دڵنیابە تۆ هەمیشە باوکە جوانەکەی منی چۆن لەیادت ئەکەم
سێهون(زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد):وە تۆش بۆ هەمیشە کچە گەورە جوانەکەی منی
~بۆ خوولەکێک هەمووان بێدەنگ بوون تا سێهون شتێکی بیر کەوتەوە~
سێهون:ئاهـ کچەکەم بیرم کەوتەوە
هانل(قەپێکی لە پارچە کێکەکەی دەستی دا):بەڵێ باوکە
سێهون:لەیادتە کاتێک وتم ئەمەوێ مێزێکی نانخواردنی نوێ بۆ چێشتخانەکە ئەکڕم؟
هانل:بەڵێ(سەری بە مانای بەڵێ هەژاند)
سێهون(مۆبایلەکەی لە گیرفانی دەرهێنا):ئێـ من چەند مۆدێلێکی نوێم بینی وە ویستم نیشانت بەم تۆ بە من بڵێ کامیان گونجاوترە بۆ چێشتخانەکەی ئێمە
~سێهون دەستی کرد بە نیشان دانی وێنەکان بە هانل و وە وەک دوو کەسی خاوەن کار گفتوگۆیان لەسەر ئەکرد~
سێهون:بەڕای تۆ ئەوەیان گونجاو نییە؟
هانل:نەخێر ئەوەیان ڕەنگەکەی کەمێک تۆخە وە مۆدێلەکەی کەمێک گونجاو نییە
هاجوون(بە زەردەخەنەوە و بە دەنگێکی نزم لەگەڵ جینان قسەی کرد):ئەو بەتەواوی وەک باوکێتی
جینان(زەردەخەنەی کرد):بەتەواوی،وە وەک باوکی زیرەک و لێهاتووە
هاجوون:پێم وایە ئەویش ئەبێت بە ئەندازیار
جینان:منیش بەهەمان شێوە
.
.
.
~دوای«نیو»کاتژمێر~
جینان(باوەشێکی کورتی لە هاجوون دا):زۆر سوپاس کە گەڕایتەوە بۆ لای ئێمە
هاجوون(بە دەستێکی قژی جینانی تێکدا):ئەرکی سەر شانی خۆمە بچکۆل
جینان(کەمێک پێکەنی):بەڵام ئەوە تۆیت باڵات لە ئاستی ئاسایی بەرزترە(لێوەکانی شۆڕکرد)
هاجوون(کەمێک پێکەنی و ڕوخساری لە جینان نزیک کردەوە و بە نزمی قسەی کرد):پێم وابێت ڕاست ئەکەیت من تەنانەت لەو مێردە درێژەی تۆش درێژترم
جینان(کەمێک پێکەنی):هــیۆنگ
هاجوون(خۆی ئاسایی کردەوە کەمێک پێکەنی):بەڵام ئەوە ڕاستییە
جینان(کەمێک پێکەنی):بەڵێ ڕاست ئەکەیت
هاجوون:دەی خنجیلانە چیتر من پێویستە بڕۆم پێویستت بە هیچ شتێک نییە؟
جینان(زەردەخەنەی کرد):تەنها سڵاوی من بە دایکە و مامە بگەیێنە
هاجوون:خەمت نەبێ لەبری تۆ ماچیشیان ئەکەم
جینان(کەمێک پێکەنی):باش
هاجوون(دەستی بەمانای ماڵئاوایی بەرز کردەوە):ماڵئاوا
جینان:خودات لەگەڵ
~جینان لەپێش دەرگاکە مایەوە تاوەک ئۆتۆمبێلەکەی هاجوون بەتەواوی لەپێش چاوەکانی ون بوو وە دواتر ئەویش گەڕایەوە ماڵەوە~
.
.
.
~(٤)ساڵی کەش تێپەڕی لە پێکەنین لە زەردەخەنە لە خۆشبەختی و لە ئاسوودەیی(٤)ساڵ لە بەختەوەری~
.
.
.
.
.
.
.
(🤍🌸)

"خۆشەویستییە یەکلایەنەکەم"OꙄH"Where stories live. Discover now