~ئایا دڵخۆشی هەرگیز بوونی هەیە؟~

1.4K 193 402
                                    

~هەمووان ڕۆشتنە ژوورەوە و هۆکیون و سوهیش بۆ کەمێک سەرووی ماڵی جینان ڕۆشتن~
هۆکیون:سوهی شتێک هەیە ئەمەوێ بەیەکەوە باسی بکەین
سوهی:فەرموو گوێم گرتووە
هۆکیون:سوهی سێهون جینانی خۆش ئەوێت(تەنها وتنی ئەم بەشە بەس بوو بۆ ئەوەی چاوەکانی سوهی تاوەک کۆتا ئاست بکرێنەوە)وە من ئەزانم جینانیش ئەوی خۆش ئەوێت
سوهی:وا..وایە
هۆکیون:ئەو دووانە یەکدییان خۆش ئەوێت بەڵام زۆر ئەترسن لە دەربڕینی هەستەکانییان و وە ئەوە ماوەیەکی زۆرە ئەوان ئازار ئەچێژن من ئەو هەموو ماوەیە هەمیشە قسەم لەگەڵ سێهون کردووە و هەمیشە پێم وتووە دان بە هەستەکانی بنێت بۆ جینان بەڵام ئەو هەر لەوە ئەترسێت جینان هەمان هەستەکانی بۆ ئەو نەبێت لەکاتێکا من و تۆ زۆر بەباشی ئەزانین جینانیش هەمان هەستەکانی بۆ ئەو هەیە
~سوهی چاوەکانی پڕ لە فرمێسک بوون و دەستی خستە سەر دەمی و ڕێگەی بە فرمێسکەکانی دا بێنە خوارەوە~
هۆکیون:سوهی من قسەم لەگەڵ سێهون کرد ئەو بەڵێنی پێ داوم تەنها کاتێک بەتەواوی یادەوەرییەکانی بۆ ئەگەڕێتەوە ئەو کات دان بە هەموو هەستەکانی بنێت بۆ جینان
سوهی(چاوەکانی زیاتر کرانەوە و دەستی داگرت):بـ..بـ..بەڕاستی؟!؟
هۆکیون:بەڵێ بەڵام سوهی شتێکی گرنگتر هەیە
سوهی:چـ..چی؟!
هۆکیون:ئەو کوڕە جۆنگهۆ من هەستم پێ کردووە ئەویش جینانی خۆش ئەوێت
سوهی(سەری داگرت):منیش ماوەیەک ئەبێت لەوە دڵنیابوومەوە
هۆکیون:سوهی من هەموو هەوڵی خۆم ئەیەم بەڵام بەو پێیەی تۆ و جینان و جۆنگهۆ سێ نزیکترین هاوڕێی یەکدین داوات لێ ئەکەم بەباشی ئاگاداری سێهون و جینان و جۆنگهۆ بە تەماشاکە ئێمە ئەزانین سێهون و جینان یەکدییان خۆش ئەوێت وە ئەزانین جۆنگهۆ جینانی خۆش ئەوێت هەر بۆیە ئێمە پێویستە ئاگاداربین تا ئەو کاتەی سێهون یادەوەری بۆ ئەگەڕێتەوە و دان بە هەموو هەستەکانی ئەنێت بۆ جینان هیچ شتێکی هەڵە ڕوو نەیات
سوهی:وەک چی؟!
هۆکیون:بۆ نموونە ڕێگە نەدەین هیچ کێشەیەک لەنێوان جینان و سێهون ڕوو بدات و یارمەتی جۆنگهۆ بەین کە جینان لەیاد بکات
سوهی:من هەست ئەکەم ئەوە کەمێک زیادەڕەوییە
(زۆر دڵخۆشە بۆ خوشکەکەی و خەمیش ئەخوات بۆ براکەی)
هۆکیون:نەخێر سوهی ئێمە بۆیە وا لەجۆنگهۆ ئەکەین کە جینان لەیاد بکات تاوەک خۆی لە کۆتاییا ئازاری پێ نەگات
سوهی:بەڵام چۆن وای لێ بکەین جینان لەیاد بکات؟
هۆکیون:هەموو شتێکی پێ ئەڵێین جینان و سێهون چەنێکە بەخراپی یەکدییان خۆش ئەوێ و سێهون بەنیازە هەستەکانی خۆی بۆ دەرببڕێت و داوای لێ ئەکەین جینان لەیاد بکات ئەزانم جۆنگهۆ هەرگیز لەو جۆرە کەسانە نییە بەڵام لەکۆتاییا نامەوێت جۆنگهۆ کارێکی هەڵە بکات و نێوانی جینان و سێهونیش کۆتایی پێبێت
سوهی(دووبارە چاوەکانی پڕ لەفرمێسک بوون بەڵام ئەم جارەیان فرمێسکی خەم):هۆکیون من ناتوانم هەرگیز ئەو کارە بکەم چۆن بتوانم داوا لە جۆنگهۆ بکەم واز لە جینان بهێنێت من ئێستا خۆشەویستم هەیە و بەو هەستە ئەزانم کاتێک کەسێکت خۆش ئەوێت کاتێک ئەو پێ ئەکنێت تۆش لەگەڵی پێ ئەکەنیت کاتێک ئەگریت تۆش ئەگریت کاتێک خەمبارە خەمباریت هەر هەستێکی ئەو هەیبێت تۆش ئەتبێت من چۆن داوا لەجۆنگهۆ بکەم واز لەجینان بهێنێت و دەستبەرداری بێت بۆ سێهون
(لە کۆتایی قسەکانی دەستی کرد بە گریان)
هۆکیون:ئەی ئەتەوێت ژیانی سێهون و جینان وێران بێت ها ئەو هەموو خۆشەویستییەی ئەو هەموو چەند ساڵە بۆ یەکدییان هەبووە و ئازاریان پێوە چەشتووە لەناوبچێت ها ئایا تۆ چیت ئەوێ بۆ جینان ئەتەوێ لەلای کەسێک بێت کە بەڕۆح ئاگادارێتی یاخوود لای کەسێک کە بەدڵ ئاگادارێتی؟
*جا تۆ چۆن ئەزانی بەڵکو جۆنگهۆ زۆر زیاتر لە سێهون خۆشی بووێت*
سوهی:بێگومان من باشترینم ئەوێت بۆ جینان بەڵام پێویستە لێم تێبگەیت جۆنگهۆ ئەو برا گەورەیەی منە کە هەرگیز لە ژییانم نەمبووە وە تکایە بەوشێوەیە باسی خۆشەویستییەکەی مەکە بەڵکو ئەویش زۆر بەباشی جینانی خۆش بووێت
هۆکیون:واتا ئێستا بە من ئەڵێیت کێشە نییە با جینان بۆ جۆنگهۆ بێت؟!
سوهی:نەخێر تەنها من نازانم نا نازانم
هۆکیون:کوڕێک هەبوو کەکچێکی زۆر بەڕۆح خۆش ئەویست لەکاتێکا کچەکە تەنها بەدڵ ئەوی خۆش ئەویست ڕاستە کچەکەش زۆری خۆش ئەویست بەڵام لەکۆتاییا ئەو خۆشەویستییە خۆشەویستی دڵ بوو وە ئەو دڵەش خیانەتی کرد و ڕۆشت ڕۆحەکەش لەدوای دڵەکە چیتر نەما و مرد لەکاتێکا دڵەکە بەویستی خۆی ڕۆحەکەی جێهێشت
سوهی(گریانەکەی زیاتر بوو و چاوەکانی تاوەک کۆتا ئاست کرانەوە):هۆ..هۆکیون باسی چی ئەکەی؟
هۆکیون:بەڵێ سوهی ئەو دڵە ڕۆحەکەی جێهێشت بەویستی خۆی و زۆر بە دڵ ڕەقانە و لەژیانیش بەردەوام بوو لەکاتێکا ڕۆحەکە لە دووری ئەو مرد
سوهی:هۆکیون(نەی ئەتوانی هیچ بڵێ و زۆر بەداخ بوو بۆ هۆکیون و ئەی توانی زۆر بەباشی ئازارەکانی هۆکیون لە چاوەکانی ببینێت و هەست بە فرمێسکە قەتیسبووەکانی نێو چاوەکانی بکات)
هۆکیون:تکایە با ئێمە ڕێگە نەدەین دوو ڕۆح بمرن تکایە سوهی دڵەکان ئەتوانن بژێنەوە بەڵام ڕۆح تەنها یەک جارە کاتێک کە مرد هەرگیز هیچ کەسێک نابێت زیندووی بکاتەوە هەرگیز هیچ کەسێک ناتوانێت ڕووحەکە بگەڕێنەتەوە مەگەر تەنها ڕۆحی ئەو کەسە نەبێت کە ڕۆحی پێ بەخشیوە سوهی مردنی ڕۆح ئەستەمە زۆر زۆر ئەستەمە وات لێدێت تەنانەت نەفرەت لە دڵخۆشی و پێکەنینەکانی ژییانت ئەکەیت ناتەوێ هەرگیز دڵخۆشببیت هەرگیز ناتوانیت هەستی بە خۆشی ڕاستەقینە بکەیت نەفرەت لە هەموو شتێک ئەکەیت
(بە چاوێکی پڕ لە تکاوە ئازارەوە قسەی کرد)
سوهی:ئەوەی کە ڕۆحی خۆتت پێ بەخشی چی لێهات؟
هۆکیون(سەری داخست و دوای چرکەیەک سەری بەرز کردەوە و هەناسەیەکی قووڵی هەڵمژی):پێی وتم کەوا ئەڕوات بۆ دەرەوەی وڵات زۆر داوام لێ کرد زۆر پاڕامەوە پێم وت نەڕوات بەڵام گوێی بۆ نەگردم پێم وت منیش لەگەڵی ئەڕۆم ڕێگەی نەدام ئەو ڕۆشت بۆ ژاپۆن و ڕۆحی منی لەگەڵ خۆی برد و دڵمی وێران کرد(دووبارە هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی وە چیتر بەرگەی نەگرت ە فرمێسکەکانی ڕێچکەی خۆیان گرت)هەفتەیەکی نەبرد لەوێ کۆمەڵێک پیاو زۆر بەخراپی دەستدرێژیان خستە سەری و جەستە بچووکەکەی ئەو لەژێر دەستی ئەو دڕندانە بەرگەی نەگرت ئەو دڕندانە توانییان دەست لەو پێستە بدەن و زۆر بەخراپی بیشێوێنن لەکاتێکا من دڵم نە ئەهات دەستی لێبەم من نەمتوانی بەڵێنەکەم ببەمە سەر ئەو بەڵێنەی کە هەمیشە تا کۆتایی تەمەن لەلای بم لەکاتێکا ئەو لەژێر دەستی ئەو دڕندانە ئازاری ئەچێشت من لەلای نەبووم تاوەک ڕزگاری بکەم هەموو شتێک هەڵەی من بوو هەموو شت
سوهی(بەهێمنی لە هۆکیون نزیک کەوتەوە و باوەشی لێدا و دەستی بە پشتییا ئەهێنا لەکاتێکا خۆی زۆر بە خراپی ئەگریا):ئەوە ئەو بوو هەستی بە خۆشەویستییە لەڕادە بەدەرەکەی تۆ نەکرد و تۆی بەجێهێشت خۆت تاوانبار مەکە
هۆکیون(باوەشی لە سوهی دایەوە و سەری خستە سەر شانی):تکایە بەوشێوەیە باسی مەکە هەرچۆنێک بێت ئەو ڕۆحە مردووەکەی منە
~نزیکەی(٥)خوولەک بەو شێوەیە مانەوە تاوەک چیتر هۆکیون ئارامبۆوە و لەباوەشی سوهی ڕۆشتە دەرەوە~
هۆکیون:سوهی تەماشا بکە گەر تۆش یارمەتیم نەیەیت من هێشتان من هێشتان بەتەنها هەوڵ ئەیەم تاوەک هاوڕێکەم هەمان شتی منی بەسەر نەیات
سوهی:من یارمەتیت ئەیەم
(بە چاوە پڕ لە فرمێسک و دەنگێکی کزەوە قسەی کرد)
هۆکیون:زۆر سوپاس سوهییا(زەردەخەنەیەک کەوتە سەر ڕوخساری)
سوهی:دەی من پەیوەندی بە جۆنگهۆ ئەکەم با بێتە دەرەوە(دەستی برد بۆ گیرفانی تا مۆبایلەکەی دەربهێنێت بەڵام دەنگی هۆکیون وەستاندی)
هۆکیون:سوهییا بۆ ئەو بابەتەی کەمێک پێش ئێستا پێم وتی تەنانەت سێهونیش بەو بابەتە نازانێت(سەری داخست)
سوهی(لە مەبەستەکەی تێگەشت و زەردەخەنەی بۆکرد و دەستی خستە سەر دەستی):خەمت نەبێت ئەو نهێنییە لەگەڵ خۆم ئەبەمە گۆڕەوە
هۆکیون:زۆر سوپاس
~سوهی مۆبایلەکەی دەرکرد تا پەیوەندی بە جۆنگهۆ بکات~
~لەلای جینان و ئەوان~
~دوای ئەوەی سوهی و هۆکیون ڕۆشتن ئەوانیش ڕۆشتنە ژوورەوە و لەسەر قەنەفەکان دانیشتن جینان لەنێو ئەو قاپەی لەسەر مێزەکەی ناوەندی قەنەفەکان بوو چۆکۆلاتەیەکی هەڵگرد و کردییەوە و خەریک بوو بیخوات لەوکاتەیا جۆنگهۆ مۆبایلەکەی دەرکرد و ڕۆشتە بەرامبەر جینان و دەستی کرد بە وێنە گرتنی~
جینان(کەمێک پێکەنی):ئەوە چی ئەکەیت؟
جۆنگهۆ:چۆکۆلاتە چۆکۆلاتە ئەخوات ئەم دیمەنە تەنها لەلای پارچە چۆکۆلاتەکەی من هەیە و لەهیچ شوێنێکی کە ئەم دیمەنە نابینیت هەر بۆیە منیش ئەمەوێ سات بە ساتی ئەم دیمەنە وێنە بگرم
جینان:باشە کەواتە جوان وێنە بگرە و دواتر وێنەکانیشم بۆ بنێرە
(کەمێک پێکەنی و گەزەی بچکۆلانەی لە چۆکۆلاتەکە ئەدا و لەپێش مۆبایلەکەی جۆنگهۆ خۆی بەناز ئەکرد تاوەک وێنەکانی جوان بێت)
~دوای گرتنی چەند وێنەیەک~
جۆنگهۆ(مۆبایلەکە ڕوو کردە جینان):من ئەو وێنەیەم خستە سەر سکرینی مۆبایلەکەم
~دوای(١٠)خوولەک~
~هەمووان دانیشتبوون جانگی و یۆنسوو خەریکی یاریکردن بوون بە مۆبایلەکانییان سێهونیش خەریکی مۆبایلەکەی بوو و جۆنگهۆ و جینانیش دەنگی پێکەنینییان ماڵەکەی گرتبۆوە و خەریکی گێڕانەوەی یادگارییە کۆمێدییەکانییان و یاریکردن بوون~
جۆنگهۆ:ئەها ڕێک بەم شێوەیە ختووکەم ئەدای
(لەکاتێکا ختووکەی جینانی ئەدا بە پێکەنینەوە قسەی کرد)
جینان(بەهۆی پێکەنینەوە):ئاااای تکایەەە جۆنگهۆ بووەستەەەەە سوێن ئەخۆم ئەمرمــــ
جۆنگهۆ(لەجینان دوورکەوتەوە بە پێکەنینەوە):ئای دایە ئەمرم ئەوەنە پێکەنیم
جینان(هێرشی کردە سەر جۆنگهۆ و دەستی کرد بە ختووکە دانی):پێت وایە تەنها تۆ ئەتوانیت ختووکەی من بەیت
~هەردووکییان بە بەرزترین شێوە پێئەکەنین و جینان بەردەوام بوو لە ختووکە دانی جۆنگهۆ تاوەک دەنگی مۆبایلەکەی جۆنگهۆ هەردووکیانی وەستاند و جینان و جۆنگهۆ کە لەسەر قەنەفەکە لاربووبوونەوە جۆنگهۆ بەسەر قەنەفەکەیا و جینان بەسەر جۆنگهۆیا هەردووکیان خۆیان ڕاست کردەوە~
جۆنگهۆ(مۆبایلەکەی دەرکرد و زمانی لە جینان دەرهێنا):هم تۆ نەت توانی بەویستی خۆت ختووکەم بەیت
جینان:ئەبێت ئەو کەسە بکوژم کە نەیهێشت تۆڵەی خۆمت لێ بکەمەوە(چاوی وەرگێڕا و بە توڕەییەکی دەستکرد قسەی کرد)
~جۆنگهۆ بەڕەفتاری جینان پێکەنی و سەری خستە سەر مۆبایلەکەی بەڵام پێکەنینەکەی نەما و کەمێک پێی سەیربوو سوهی بۆ پەیوەندی ئەکات لەکاتێکا لەدەرەوە~
جۆنگهۆ:ئەوە سوهییە بەڵام خۆ لەدەرەوەیە ئیتر بۆ پەیوەندی ئەکات؟!!(وەڵامی پەیوەندییەکەی دایەوە)
~لە پەیوەندی~
سوهی(بە دەنگێکی کز):هیۆنگ
~سوهی تەنها کاتێک زۆر دڵخۆشبێت یاخوود زۆر دڵتەنگ بێت بە(هیۆنگ)بانگی جۆنگهۆ ئەکات بەڵام بەهۆی کزی دەنگی جۆنگهۆ کەمێک ترسا و بیری کردەوە لەوانەیە شتێکی خراپ ڕوویدابێت~
جۆنگهۆ:سوهییا(بە نیگەرانییەوە)
سوهی:هیۆنگ ئەتوانی تاوەک دەرەوە بێیت
جۆنگهۆ(بەنیگەرانی):سوهییا هیچ شتێکی خراپ ڕوویداوە؟!
سوهی:نا تەنها کە هاتیتە دەرەوە قسە ئەکەین
جۆنگهۆ(هەستایە سەرپێ لەسەر قەنەفەکە):باش ئێستا دێم(خەریک بوو پەیوەندییکە دابخاتەوە سوهی وەستاندی)
سوهی:وە هیۆنگ تەنها خۆت وەرە و هیچ شتێک بەوانەی دەرەوە مەڵێ دەربارەی دەنگم یاخوود هەرشتێک بەتایبەت جینان
جۆنگهۆ:بـ..باش وا ئەکەم
~پەیوەندییەکە کۆتایی هات~
~جۆنگهۆ شڵەژاوی بەڕوخسارییەوە دیاربوو و ویستی بڕوات بەڵام جینان وەستاندی کاتێک ئانیشکی گرت~
جینان:جۆنگهۆ چی ڕوویداوە؟
جۆنگهۆ(زەردەخەنەیەکی ساختەی کرد):هیچ تەنها سوهی ئەڵێت"وەرە قسە بکەین"
جینان:کەواتە منیش دێم
جۆنگهۆ:نا نابێت سوهی وتی کەوا تەنها خۆم بڕۆم
جینان:چی؟چۆن ئەی من چی هەیە و لە منی ئەشارنەوە؟
جۆنگهۆ:سوێن ئەخۆم منیش هیچ نازانم کە هاتینەوە هەموو شتت پێ ئەڵێم بەڵکو ئەو بییەوێت سوپڕایزت بۆ بکا و یارمەتی منی بووێت(لەکۆتایی قسەکانی شێوازێکی زۆرزانانەی لەسەر ڕوخساری دروست کرد)
جینان(زانی جۆنگهۆ خەریکە درۆی لەگەڵ ئەکات بەڵام نەیویست زیاتر پێداگری بکات و وای دانا باوەڕی کردووە):یااا با سوپڕایزێکی جوان بێت ها
جۆنگهۆ(زەردەخەنەیەکی ساختەی کرد):باش
~جۆنگهۆ ڕۆشت و جینانیش لەسەر قەنەفەکە دانیشت و بیری ئەکردەوە ئەبێت چی ڕوویدابێت و سوهی لەبری بەئەو بڵێت یەکەم کەس کەچی بە جۆنگهۆ ئەڵێت و لەگەڵ جۆنگهۆ باسی ئەکەن~
~لای سوهی و هۆکیون~
~سوهی و هۆکیون بەرامبەر یەکدی وەستابوون چاوەڕێی جۆنگهۆیان ئەکرد تاوەک جۆنگهۆ هات~
هۆکیون:ئەوە جۆنگهۆ هات
جۆنگهۆ:هاوڕێیان شتێکی خراپ بووە؟سوهییا چی ڕوویداوە؟؟(بەنیگەرانی و شڵەژاوی دەستی خستە سەر شانی سوهی)
سوهی(سەری بەرز کردەوە وڕووی کردە جۆنگهۆ):نا هیچ شتێکی خراپ نەبووە تەنها من و هۆکیون ئەمانەوێت دەربارەی شتێک قسەت لەگەڵ بکەین هیۆنگ
(زەردەخەنەیەکی شکاوی کرد لەکاتێکا بەزۆر فرمێسکەکانی گرتبوو~
جۆنگهۆ:باش با قسە بکەین
(بەسەیری تەماشای هۆکیون و سوهی ئەکرد لەکاتێکا ئەوان هیچییان نە ئەوت)هاوڕێیان بەنیازنین هیچ بڵێن؟
(دوای چەند چرکەیەک دووبارە قسەی کرد چوونکە هۆکیون و سوهی هیچییان نەئەوت)
هۆکیون:سوهی قسە بکە(بەشێوەی فەرمان وتی)
سوهی:بەڵام..(هۆکیون پێی بڕی)
هۆکیون:سوهی پێویستە تۆ قسە بکەیت
سوهی(ڕووی کردە جۆنگهۆ):هیۆنگ ئەتوانی لەشتێک یارمەتیمان بەیت؟
(چاوەکانی بەهۆی فرمێسکەوە وەک شووشەیەکییان لێ هاتبوو کە ئەدرەوشانەوە)
~جۆنگهۆ ئەیزانی ئەوە لە سیفەتی سوهی نییە هێندە بەئاسانی دەست بکات بە گرییان هەر بۆیە هەستی ئەکرد شتێک باش نییە~
جۆنگهۆ(بێ هیچ کاردانەوەیەک لەسەر ڕوخساری):لە چ کارێک؟
(ئەو چاوانەی کەمێک پێش ئێستا پڕ بوون لە نیگەرانی و شڵەژاوی ئێستا هیچ هەستێکیان تێدا بەدی نە ئەکرا)
سوهی(هەموو هێزی کۆ کردەوە و چیتر کاردانەوە نیگەرانییەکە لەسەر ڕوخساری نەبوو وەک کچێکی زۆر بەهێز دەر ئەکەوت):هیۆنگ من و هۆکیون ئەزانین جینان و سێهون یەکدییان خۆش ئەوێت وە سێهون ئەو کاتەی یادەوەری بۆ ئەگەڕێتەوە داوای خۆشەویستی لە جینان ئەکات و ئێمەش تا ئەو کاتە یارمەتییان ئەدەین زیاتر لە یەکدی نزیک ببنەوە و بەتەواوی هەست بەخۆشەویستی یەکدی بکەن و چیتر نەترسن لە دەربڕینی هەستەکانییان بۆ یەکدی
~جۆنگهۆ لەدوای تەواوکردنی قسەکانی سوهی تەنانەت بچوکترین بەش لە ڕوخساری جووڵەی نەکرد و تەنها بەردەوام بوو لە ڕووکەشە ساردەکەی کە زیاتر هۆکیون و سوهی سەرلێشێواو کردبوو~
جۆنگهۆ:ئێ من لەچییا یارمەتیتان بەم؟یارمەتیتان بەم کە ئەوان لە یەکدی نزیک بکەمەوە؟
سوهی:بـ..بەڵێ
(کاردانەوەیەکی سەرلێشێواوی لەسەر ڕوخساری بوو هیچ بیرۆکەیەکی نەبوو دەربارەی جۆنگهۆ ئایا چی لەنێو مێشکی ئەو ئەسووڕێتەوە)
جۆنگهۆ:چۆن وا بکەم بڕۆم بەزۆر جینان بخەمە باوەشی سێهونەوە ئەوەتان پێ باشە
(بەهەمان ڕوخسار)
هۆکیون(کەمێک توڕەبوو):جۆنگهۆ باسی چی ئەکەیت؟
جۆنگهۆ(هاواری کرد):ئەسڵەن ئەوە منم کە پێوەیستە بپرسم ئێوە باسی چی ئەکەن ئێوە داوای ئەوەم لێ ئەکەن کە بڕۆم خاوەنی دڵم بخەمە باوەشی کەسێکی دیکەوە
(ڕووی کردە سوهی)باشە سوهی گەر هیچ کەس نەزانێت تۆ پێویستە لەهەمووان باشتر بزانیت من چوار ساڵە ڕۆژ نەبووە خۆشەویستی خۆم بۆ جینان دەر نەبڕم بۆچی توانیت هەست بە خۆشەویستی سێهون بۆ جینان و جینان بۆ سێهون بکەیت بەڵام خۆشەویستی من بۆ جینان نا ها؟
سوهی(فرمێسکەکانی ڕژان):هیۆنگ
جۆنگهۆ:بووەستە لە وتنی هیۆنگ هیۆنگ گەر من هیۆنگی تۆ بوومایە بەبێ بەزەییانە داوات لێ نە ئەکردم بەزیندووی دڵم لە جەستەم دەربێنم
هۆکیون:جۆنگهۆیا ئارام ببەوە ئێمە ئەم کارە ئەکەین بۆ باشەی هەرسێکتان
جۆنگهۆ(پێکەنینێکی گاڵتە پێکەرانەی کرد لەکاتێکا فرمێسکەکانی هاتنە خوارەوە):باشەی هەرسێکمان باشە باشەی من لەم بابەتەیا لەکوێیە باشەی من ئەوەیە کە بەزیندووی دڵم دەر ئەهێنرێت باشەی من ئەوەیە ئەو ئافرەتەی تەواوی دڵی داگیر کردووم ئێستا بەدەستەکانی خۆم نزیکی بکەمەوە لە پیاوێکی دیکە و دەست بەرداری ببم ها باشەی من ئەوەیە کە بەزیندوویی تامی مردن بکەم
(بەهاوارەوە قسەکانی کرد)
هۆکیون(هاواری کردەوە):باشەی تۆ ئەوەیە دوو"ڕۆح"ڕزگار ئەکەیت لە لەناوچوون ئەوان بە ڕۆح یەکدییان خۆش ئەوێت و گەر دوو ڕۆح لە یەکدی جیابکرێتەوە دڵنیابە هەرگیز زەردەخەنەیەکی ڕاستی نابینیت لەسەر ڕوخساری خاوەنەکانییان بەڵام دڵەکان هەمیشە کەسێک هەیە بیانژێنێتەوە و کەسێک ئەبێت کە بتوانێت دڵێکی زیندوو ببەخشێت لەجێی ئەو دڵە مردووەکە
جۆنگهۆ(پێکەنینێکی گاڵتە پێکەرانەی کرد لەکاتێکا بەدەنگێکی کز و شکاو قسەی کرد):مەبەستت ئەوەیە من هێندەی سێهون جینانم خۆش ناوێت مەبەستت ئەوەیە من شایەنی جینان نیم و سێهون لە من زیاتر شایەنی جینانە؟
سوهی:نـ..نا نا هیۆنگ ئەو هەرگیز مەبەستی ئەوە نەبوو
(بە شڵەژاوی و گریانەوە قسەی کرد)
هۆکیون:گەر بزانم ئەوە وات لێ ئەکات دەست بەرداری جینان بیت ئەوا بەڵێ مەبەستم ئەوەبوو
(هەرچەند نەی ئەویست ئەو قسەیە بکات بەڵام لەکۆتاییدا لەبیر کردنی جینان لەلایەن جۆنگهۆوە بۆ هەرسێکییان باشترە"بەڕای هۆکیون")
جۆنگهۆ:من ئەمزانی سێهون جینانی خۆش ئەوێت وە لەگەڵ ئەوەش هەمیشە ویستوومە ببم بە هاوڕێی سێهون و ئەو من وەک هاوڕێیەکی خۆی تەماشا بکات بەڵام سێهون هەمیشە بەڕقەوە تەماشای منی کردووە و هەرکاتێک ویستبێتم خۆمی لێ نزیک بکەمەوە ئەو شتانێکی زۆر ناخۆشی پێوتووم و هەمیشە لەگەڵ جینان شەڕ ئەکات و لێی تووڕە ئەبێت لەسەر ئەوەی من و جینان لە من نزیک ئەبێتەوە تەنها لەبەر ئەوەی ئەزانێت من جینانم خۆش ئەوێت من هەرگیز هیچ هەڵەیەکم بەرامبەر سێهون نەکردووە و ناشی کەم چوونکە هەر لەسەرەتاوە وا دادەنێم ئێوە ئەم شتانەتان بە من نەوتووە بەڵام دڵنیابن زۆر بەباشی بۆتان ئەسلمێنم کە ئەو کەسەی لەهەمووان زیاتر شایەنی جینانە کێیە؟(بە ڕەقییەوە قسەی کرد لە کاتێکا فرمێسکەکانی ئەهاتنە خوارەوە لەدەای تەواوکردنی قسەکانی ویستی بڕوات بەڵام هۆکیون ئانیشکی گرت)
هۆکیون:جۆنگهۆ مەیکە ئەو کارە مەکە تکایە مەیکە با ئازارەکان زیاتر نەبن با خەمەکان زیاتر نەبن جۆنگهۆ تکایە هەموو ئەوانە لەبەرژەوەندی ئەو سیانەتانە بابەتە خراپ تر مەشێوێنە و زیاتر خۆتان وێران مەکە(بە چاوێکی تکاوە قسەی کرد)
جۆنگهۆ(دەستی هۆکیونی لە ئانیشکی کردەوە):دڵنیابە بۆت ئەسەلمێنم کە چەند جینانم خۆش ئەوێت وە ئەویش منی خۆش ئەوێت دڵنیابە(ویستی بڕوات بەڵام وەستا و تەماشای سوهی کرد کە سەری داخستبوو ئەگریا)وە سوهییا زۆر سوپاس بۆ ئەوەی دوای ئەو هەموو ماوە هاوڕێیەتییە تۆ هەموو شتێکت تێکدا و وێرانت کرد من پڕ بە دڵم خۆزگە ئەخوازم بەزیندوویی دڵم دەربهێنرابا بەڵام ئەوەم لەتۆ نەدیبا و ئەو ڕووی نەدابا(دەستی خستە سەر سەری سوهی)بەڵام خەمت نەبێت من وەک تۆ نابم هەمیشە بیرم ئەبێت ڕۆژێک لە ڕۆژان من خوشکێکی بچووکم هەبووە و ئەو تا ماوەیەک خۆشی ویستووم و لە پشتم بووە بەڵام تەنها ماوەیەک
~لەگەڵ هەر وشەیەکی وەک ئەوەبوو چەقۆیەک لە دڵی سوهی بدرێت و دەربهێنرێت و دووبارە لێی بدرێتەوە سوهی چاوەکانی لە شۆکییا خەریک بوو دەر ئەهاتن و پێش ئەوەی جۆنگهۆ چاوەڕێی بچووکترین وەڵامی بکات لەدواوە جێیهێشت~
~سوهی دوای چەند چرکەیەک بەخێرایی و بەگریانەوە بەدوای جۆنگهۆ ڕایکرد و هەر لێی ئەپاڕایەوە تاوەک ئەو کارەی لەگەڵ نەکات و پەیوەندییەکەیان نەپچڕێنێت~
~لەلای جینان و ئەوان~
~دوای ڕۆشتنی جۆنگهۆ جینان بە نیگەرانی لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوو بیری ئەکردەوە تاوەک یۆنسوو لەبیرکردنەوەکانی دەری هێنا~
یۆنسوو:ئوونی من زۆر خەوم دێت ئەمەوێ بخەوم ئەتوانم جلێکی تۆ لەبەر بکەم و لەژوورەکەت بخەوم
جینان(بە گرانی زەردەخەنەیەکی کرد):بەڵێ گیانەکەم هیچ کێشەیەک نییە
یۆنسوو:سوپاس(ڕۆشتە سەرەوە)
جانگی(هەستا لەسەر قەنەفەکە):ئوونی منیش خەوم دێت لەکوێ بخەوم؟
جینان:گیانەکەم تۆ بڕۆ ژوورەکەی دایکم بخەوە چوونکە سێهون ناتوانێت بخەوێت کاتێک کەسێک لە تەنیشتییەتی دواتر جۆنگهۆش دێت لەلای تۆ ئەخەوێت
جانگی:باشە(ڕۆشت بۆ سەرەوە)
~کاتێک جانگی ڕۆشت چیتر تەنها جینان و سێهون مانەوە سێهون مۆبایلەکەی دانا و تەماشای جینانی ئەکرد کە چۆن بە نیگەرانی چووەتە نێو بیرکردنەوە و دەستەکانی لەژێر چەناگەی داناوە و خۆی چەماندۆتەوە بەهێمنی هەستایەوە و لەتەنیشتی دانیشت و بەهێمنی دەستی خستە سەر پشتی بەڵام جینان لەناکاو ترسا و ڕاپەڕی~
سێهون:جینان تۆ باشی؟(بە دەنگێکی نەرم)
جینان:ئاهـ تەنها کەمێک ترسام
سێهون:بۆوا نیگەرانی؟
جینان:نازانم تەنها هەست ئەکەم شتێکی خراپ ڕوویداوە و جۆنگهۆ و سوهی لە منی ئەشارنەوە
سێهون:جینان من ئەمەوێ دەربارەی کاتی یاری ڕاستی و بوێرییەکە قسەت لەگەڵ بکەم
جینان:با..باش
سێهون:جینان هەر بەڕاستی من زۆر داوای لێبووردن ئەکەم تەنها من زۆر توڕەبووم کاتێک بینیم تۆ و جۆنگهۆ هێندە لە یەکدی نزیکن و ئەو بەو شێوەیەیە من تەنها نازانم نازانم بۆوام کرد پێم وابوو بەو شێوەیە تۆڵەی خۆم ئەکەمەوە جینان من زۆر پەشیمانم سوێن ئەخۆم مەبەستم نەبوو ئازارت بەم
جینان(برۆکانی گرژ کرد و بەزەردەخەنەوە قسەی کرد):بەڵام هەر خۆی من پێم وتی تۆش ئەتوانی هەمان کارەکانی ئەو بکەیت و زۆر ئاساییە چیتر بۆ توڕەئەبیت؟
سێهون:تەنها نازانم(سەری داخست)
جینان:هممممـ کەواتە من بە مەرجێک لێت خۆش ئەبم
(بە زۆروزانی قسەی کرد)
سێهون:چ مەرجێک؟
جینان(بە مەکرەوە):لە باوەشم بگرە
سێهون:چی؟!
جینان(بە لوتبەرزییەوە):هم وتم لە باوەشم بگرە
~چرکەیەکی نەبرد دوای تەواوکردنی قسەکەی سێهون بەتوندی ڕایکێشا بۆ باوەشی خۆی و بەتوندی باوەشی لێدا و جینانیش بەهەمان شێوە باوەشی لێدایەوە~
جینان:سێهون ئەها کە تۆم بینی بە خلەکانی باوکمەوە گریام تۆ وتت کەوا بۆ ئەگریم وتم"هیچ نییە"سێهونا تۆ زۆر جوانی بە جلەکانی باوکمەوە لەڕاستیدا هێندەی باوکم جوان نابی(هەردووکییان کەمێک پێکەنین)بەڵام هێشتان تۆ زۆر جوانی بەڕادەیەک وەک ئەوەی ئەو جلانە بەتایبەت بۆ تۆ دروست کراون هەر خۆی لەدوای باوکم تۆ وەک ئەو تایبەتیت بۆم وە کاتێک ئەبینم جلەکانی ئەوت لەبەرە و بۆنی ئەوت لێدێت ئەمەوێ بەتوندی لەباوەشت بگرم
سێهون:ئێ کەواتە بیکە
جینان:بەڵام دواتر بەرت نایەم(کەمێک پێکەنی)
سێهون:باشتر
جینان(لەباوەشی سێهون دەرچوو تەماشای نێو چاوەکانی کرد):چی؟
سێهون(بە زەردەخەنەوە):باشتر
جینان(مستێکی هێواشی کێشا بە سنگییا):شێت(کەمێک پێکەنی)
سێهون:شێتم شێتی تۆم(هەردووکییان پێکەنین)
~لەکاتێکا بەقووڵی لە چاوەکانی یەکدییان ئەڕوانی سێهون هێواش هێواش خەریک بوو ڕوخساری لە ڕوخساری جینان نزیک ئەکردەوە و چاوی لەسەر لێوە سوورەکانی بوو کە چۆن خەریک بوو لە شڵەژاوییا ئەیخواردن جینایش تەنها چاوەکانی کرابوونەوە و هیچ بیرۆکەیەکی نەبوو لەوەی کە چی ڕوو ئەیات کاتێکا تەنها کەمێک مابوو لەنێوان ڕوخسارییان سێهون ئازارێکی توند بۆ لای ڕاستی سەری نزیک چاوی هات کە وای کرد بەتوندی دەست بەو شوێنەوە بگرێت و چاوەکانی بەتوندی دابخات و سەری نزم بکاتەوە~
جینان(زۆر شڵەژا و دەست بە شانی سێهونەوە گرر):سێـ..سێهون تۆ باشی؟سێهون چی بوو؟
سێهون:نازانم ئازارێکی زۆرم هەیە
جینان(بەخێرایی هەستایەوە):هەر ئێستا دەرمانەکانت بۆ ئەهێنم
(بەخێرایی ڕۆشت بۆ چێشتخانەکە تا لە بەفرگرەکە حەبە ئازار شکێنەکەی و گڵاسێک ئاو بۆ سێهون بهێنێت)
~جینان بەخێرایی حەبێکی لە قووتووی حەبەکە دەرکرد و لەگەڵ گڵاسێک ئاو دای بە سێهون سێهونیش هێندە بەخێرایییەوە خواردی بەهۆی ئازارەوە نیوەی ئاوەکە ڕژا بەسەر جلەکانیا~
جینان:سێـ..سێهون ئێستا باشتری؟
(بە نیگەرانی)
سێهون(سەری بەمانای بەڵێ لەقاند لەکاتێکا هێشتان دەستی بە سەرییەوە گرتبوو):وا باشتر ئەبم
~جینان بە پێوە وەستابوو تەماشای سێهونی ئەکرد تاوەک دەنگی سوهی و جۆنگهۆ وای کرد بۆلای دەرگاکە بڕوات~
~سوهی بە گریانەوە لە جۆنگهۆ ئەپاڕایەوە و داوای لێبووردنی لێ ئەکرد جۆنگهۆش بەتووڕەیی چاکەتەکەی داگرت کە لەپشتی دەرگاکە بە ئاسقی دیوارەکەوە دەرگاکەوە هەڵواسرابوو لەبەری کرد و ویاتی بڕوات بەڵام سوهی نێوەندی دەرگاکەی لێ گرتبوو جۆنگهۆ سوهی لادایە لاوە و هەنگاوی نا بۆ دەرەوە بەڵام دەستێک ئانیشکی گرت و وەستاندی~
جینان:جۆنگهۆ(بەنیگەرانی بانگی کرد)
~جۆنگهۆ ڕووی کردە جینان و بێ ئەوەی هیچ بڵێت تەنها بەچاوە پڕ لە فرمێسکەکانی تەماشای ئەکرد~
سوهی(بە گریانێکی زۆرەوە):جینان تکایە تکایە مەهێڵە بڕوات داوای لێبکە لێم خۆشبێت(ڕووی کردە جۆنگهۆ)هیۆنگ من هەڵەم کرد زۆر داوای لێبووردن ئەکەم سوێن ئەخۆم داوای لێبووردن ئەکەم تکایە لێم خۆشبە
جۆنگهۆ(ڕووی کردە سوهی و هاواریکرد):لێت خۆش نابم سوهی هەرگیز لێت خۆشنابم دوای ئەو هەموو ساڵە لە هاوڕێیەتی نا لە خوشک و برایەتی تۆ خیانەتت لە پەیوەندییەکەمان کرد تەنانەت کەمێک زۆر زۆر کەم نەتتوانی خاتری پەیوەندییەکەمانت لابێت
هۆکیون(لەولاوە هات و لەتەنیشت سوهی وەستا و بەهێمنی قسەی کرد):جۆنگهۆ ئەو خیانەتی نەکرد ئەو ئەیەوێت ڕێگا ڕاستەکەت نیشان بات تاوەک ئازار نەچێژن پێویستە لەوە تێبگەیت
جۆنگهۆ:زۆر سوپاس بۆ قسە زۆر لە زۆر زیاتر بێماناکنتان دڵنیابن من هەر ئەوە ئەکەم کە خۆم ئەمەوێت و هەموو شتێکیشتان بۆ ئەسلمێنم
~دووبارە ویستی بڕوات بەڵام دەستەکانی جینان زیاتر لە ئانیشکی توند بوون و بە دەنگێکی نزیک لە گریان دووبارە بانگی کرد(جۆنگهۆ)~
~جۆنگهۆ ڕووی کردە جینان و دوو هەنگاو لێی نزیک بۆوە و تەنها تەماشای نێو چاوەکانی یەکدییان ئەکرد و جۆنگهۆ لەگەڵ هەر چرکەیەک دڵی ئازاری هەبوو و بیری ئەکردەوە چۆن توانییان داوای لێبکەن دەست بەرداری ئەو ئافرەتە ببێت کە دڵی زۆر بەخراپی داگیر کردووە~
~جینان لەگەڵ ئەوەی ئەو هەموو پرسیارە لە مێشکی ئەخوولانەوە بەڵام هیچ پرسیارێکی نەکرد چوونکە هیچ کاتێکی باش نییە بۆ پرسیارکردن لەبری ئەوەی بەهێمنی نزیک بۆوە و لەگەڵ ڕژاندنی فرمێسکەکانی باوەشی لە جۆنگهۆ دا~
~کاتێک جینان باوەشی لە جۆنگهۆ دا جۆنگهۆ فرنێسکەکانی دەستییان کرد بە هاتنە خوارەوە و تودن تر باوەشی لێدا و ڕوخساری لەلێواری ملییا نقووم کرد~
جینان(بەهێمنی دەستی بە پشتییا ئەهێنا):ئەو کێ وێراوییەتی فرمێسکەکانی مێردی داهاتووی من بڕژێنێت مێردە درێژەکەم مەگری ئەوەتا من لەلاتم
(ئەو قسانەی ئەکرد تەنها بۆ ئەوەی جۆنگهۆ لە گریانە خراپەکەی بووەستێنێتەوە ئەو ئەیزانی جۆنگهۆ هەرگیز لەو کەسانە نییە بە ئەسانی بگریت وە ئێستاش بەو شێوەیە ئەگریت وەک ئەوەی منداڵێک بێ و باوەشی دایکی لێ ون بووبێت بێگومان شتێکی خراپتر لە خراپ ڕوویداوە)
جۆنگهۆ:جینان تۆ هەمیشە لەلای من ئەبیت وایە؟
جینان:بێگومان من لەلای مێردە داهاتووە ڕۆمانسییەکەی خۆم ئەبم
جۆنگهۆ:تکایە هەرگیز جێم مەهێڵە
جینان(بە شکاوی پێکەنی):من تەنها یەک سندوقی نهێنیم هەیە گەر ئەو نەمێنێت من نهینییەکانم بە کێ بڵێم
~(١٠)خوولەک بوو هەمووان تەنها بەپێوە بوون سوهی و جینان و جۆنگهۆ تەنها فرمێسکییان ئەڕشت و هۆکیون و سێهون تەنها بە ئازارەوە تەماشایان ئەکردن~
جینان:دەی دەی گیانەکەم ئێمە ماوەیەکی زۆرە بەپێوەین هیچ نەبێت با تەنها دابنیشین
~جۆنگهۆ دەستەکانی لە کەمەری توند تر کرد~
جینان:تەماشاکە هەمیشە کاتێک کۆئەبینەوە تۆ بە گاڵتەوە داوا ئەکەیت کە لەلای من بخەویت منیش ڕەتت ئەکەمەوە کێشە نییە ئەمشەو سەر بخە سەر قاچەکانم و بخەوە هم؟
~جۆنگهۆ هیچ شتێکی نەوت تەنها دەستەکانی کەمێک شل کرد لە کەمەری~
~جینان جۆنگهۆی لە باوەشی دەرهێنا و بە هەردوو دەستی ڕوخساری گرتبوو تەماشای نێو چاوەکانی یەکدییان ئەکرد و چاوەکانی جۆنگهۆ بەتەواوی سوور هەڵگەڕابوون بەهۆی زۆر گریان وە چاوەکانی جینانیش پڕبوون لە ئازار بۆ یەکێک لە باشترین هاوڕێکانی و هەر چرکەیەک ئازاری ئەچەشت کە ئەیبینی ئەو بەو شێوەیە ئازار ئەچێژێت~
جینان:همممـ کوڕە بەنازە لاسارەکە لەوە زیاتر چیت ئەوێ ئەوەتا ئەڵێم ئەتوانی لەسەر قاچەکانم بخەوی دەی تەواو بووەستە لەگریان
(بە زەردەخەنەی شکاوەوە قسەی کرد)
جۆنگهۆ(سەری داخست):سوپاس بەڵام من ئەڕۆم
جینان(بە کەمێک دەنگی بەرز):چی؟!نەخێر من هەرگیز ڕێگە نایەم ئەمەوێ ئەمشەو تۆ لەسەر قاچەکانم بخەویت ئەوە چییە خۆ ناتەوێت داواکاری پارچە چۆکۆلاتەکەت ڕەت بکەیەوە
جۆنگهۆ:بەڵام..
جینان:ششـ بەڵام و شتی وانییە ئەوە فرمانە دەی(دەستی جۆنگهۆی بەدوای خۆی ڕاکێشا و ڕۆشتە سەر قەنەفە گەورەکە و پێیەکانی لەسەر قەنەفەکە کۆکردەوە و ئاماژەی بۆ جۆنگهۆ کرد سەر بخاتە سەر ڕانی و ڕابکشێت)
جۆنگهۆ:جینان
جینان:دەی توڕەم مەکە
~جۆنگهۆ سەری خستە سەر ڕانی جینان و ڕوخساری لە کەمەریا شاردەوە و دەستێکی بە پشتی جینانەوە گرتبوو وەک باوەش~
جینان(هاواری بۆ هۆکیون و سوهی سێهون کرد):هاوڕێیان لەوی مەوەستن وەرنە ژوورەوە هۆکیون تۆش وەرە
~هۆکیون و سوهی ئەیان زانی هیچ ڕێگە چارەیەک نییە و پێویستە هەرچۆنێک بووە وەڵامێک بدۆزنەوە بۆ جینا کاتێک پرسیاری ئەو شێواوییەیان لێ ئەکات بۆیە هەردووکییان بە ناچاری ڕۆشتنە ژوورەوە~
جینان:سوهی بڕۆ لەسەرەوە لە ژوورەکەی من سەرچەفێکی لێیە بیهێنە
سوهی:باش
(ڕۆشت)
جینان(بەزەردەخەنەیەکی ساختەوە):سێهون و هۆکیون ئێوەش هێندە بە پێوە مەوەستن و دابنیشن
~سێهون و هۆکیون بە بێدەنگی هەر یەکەیان لە شوێنێک دانیشتن سێهون تەنها تەماشای جینانی ئەکرد و هۆکیونیش تەنها سەری داخستبوو~
~جینانی دەستی لەنێو قژی جۆنگهۆ تێکەڵ کردبوو بەهێواشی دەستی بەنێو قژیا ئەهێنا~
جینان:جۆنگهۆیا تۆ باشیت؟
جۆنگهۆ:نازانم
جینان:جۆنگهۆ چی ڕوویدا تۆ و سوهی بۆ شەڕتان کردووە لەو کاتەوەی کە هاوڕێین تاوەک ئێستا هەرگیز تۆ لە من یاخوود سوهی تووڕەنەبوویت گەر هەڵەکش هی ئێمە بووایە هێشتان تۆ داوای لێبووردنت ئەکرد ئەی ئێستا چی وای کردووە هێندە توڕەبیت و ئازار بچێژیت؟
~هۆکیون هەرچەندە متمانەی بە جۆنگهۆ بوو ئەیزانی لەو جۆرە کەسانە نییە بۆ بەرژەوەندی خۆی ژییان لە چواردەورەکەی تێک بات بەڵام هێشتان بەشێک لە دڵی و مێشکی ئەترسان(چی ڕووئەدات گەر جۆنگهۆ باسی ئەوە بکات کە من و سوهی ئەو داواکارییەمان لێ کردووە ئای خوایە تکایە نامەوێت هەرگیز تەنانەت بیریش لە ئەمجامەکەی بکەمەوە جینان و سێهون هەرگیز لە من و سوهی خۆشنابن)~
~دەنگی جۆنگهۆ هۆکیونی لە بیرکردنەوەکانی دەرهێنا و وای کرد لێدانی دڵی خێراتر ببێت کاتێک وتی(بێگومان شتێکی گەورە ڕوویدا زۆر زۆر گەورەش بەڵام جینان نامەوێ باسی بکەم زۆر داوای لێبووردن ئەکەم بەڵام باشترە گەر تەنها لەیادی بکەین)بەڵام کاتێک قسەکانی کۆتای کرد دڵی هۆکیون ئارام بۆوە~
~دوای"٢"کاتژمێر~
~جۆنگهۆ بە تەواوی کەوتبۆ نێو جیهانی خەوە و جینان و هۆکیون و سوهی و سێهون تەنها بەبێدەنگی دانیشتبوون تاوەک جینان بەهێواشی خۆی جووڵاند بۆ ئەوەی جۆنگهۆ لەخەو هەڵنەستێت و سەری جۆنگهۆی خستە سەر پشتییەک و خۆی هەستایە سەرپێ و بە چاوێکی پڕ لە بێ هەستی تەماشای سوهی و هۆکیونی ئەکرد کە لەسەر هەمان قەنەفە دانیشتبوون بەچاو ئاماژەی بۆ کردن کە بەدوای بڕۆن و خۆی بەرەو چێشتخانەکە ڕۆشت و سوهی و هۆکیونیش بەدوای~
~جینان لە چێشتخانەکە لەپێش کەوانتەرەکە وەستا و سوهی و هۆکیونیش لەبەرامبەری لەپێش مەخسەلەکە بوون~
جینان:پێم بڵێن چی ڕوویدا؟
(بە دەنگێکی سارد وتی)
~سوهی سەری داخست و هۆکیونیش تەنها تەماشای نێو چاوەکانی جینانی ئەکرد و هیچییان نە ئەوت~
جینان(کەمێک دەنگی بەرز کردەوە):وتم چی ڕوویدا؟
سوهی(سەری بەرز کردەوە):جینان بەو شێوەیە ڕەفتار مەکە وەک ئەوەی سەرۆکێکی گەورە بیت
جینان:سوهی هێشتان تۆ بە من ئەڵێی چۆن ڕەفتار بکەم باشە ئێوە چیتان لەو کوڕە کردووە ها باشە تۆ هەرگیز بینیوتە جۆنگهۆ هێندە بە خراپی بگری و هێندە تێکشاو دەربکەوێت باشە ئێوە چیتان بەو کوڕە وتووە کەوا بەوشێوەیەی لێهاتووە؟
هۆکیون:تەماشابکە جینان ئێمە هەرچییەکمان کردبێ و وتبێ لە بەرژەوەندی هەمووان بووە
جینان:مەبەستت چییە لە بەرژەوەندی هەمووان؟
سوهی:هەر شتێک بێت وا باشترە تۆ نەزانیت جینان
جینان:سوهی لەکەیەوە من و تۆ شتمان لە یەکدی شاردۆتەوە؟
سوهی:هە..هەرچۆنێک بێت ئەمە جیاوازە
جینان:هیچ شتێک جیاواز نییە
هۆکیون:تکایە جینان هیچ شتێک نەزانیت باشترە هەر خۆی جۆنگهۆش هەمان شتی وت
جینان:کەواتە هیچ نەبێت تەنها پێم بڵێن جۆنگهۆ بۆ گریا؟وە بۆ هێندە لە سوهی توڕەبوو؟
هۆکیون:هەر خۆی ئەوە بابەتەکەیە وە تۆش جینان تکایە لەبری ئەوەی بابەتەکە گرانتر بکەیت تەنها داوای لە جۆنگهۆ بکە منیش نا تەنها با لە سوهی خۆشبێت
جینان:ببورن بەڵام لەکاتێکا ئێوە هیچ شتێک بە من ناڵێن و من هیچ شتێک نازانم ناتوانم هیچ داوایەک لە جۆنگهۆ بکەم هەر خۆی من هەست بە شتێکی سەیر ئەکەم وەک ئەوەی ئەو بابەتە بابەتێکە من زۆر بە خراپی توڕە ئەکات هەر بۆیەش ئێوە ناتانەوێت بیڵێن
سوهی(سەری داخست):هەرچۆنێک بێت من خۆم داوای لێبووردن لە جۆنگهۆ ئەکەم دڵنیام ئەو لێم خۆش ئەبێت
جینان:هیوادارم
~هەرسێکیان بۆ چەند چرکەیەک بە بێدەنگی وەستان~
هۆکیون:کەواتە دەسی ئێستا من ئەڕۆم
جینان:کاتژمێر(٢:٣٠)شەوە بۆ لێرە نامێنیتەوە؟
هۆکیون:نا سوپاس واباشترە بڕۆم
جینان:خۆت باشتر ئەزانی(بە زەردەخەنەوە)
~جینان و سوهی و سێهون هۆکیونییان بەڕێکرد و لەنێو دەرگاکە وەستابوون~
سوهی:جینان جلێکی تۆ لەبەر ئەکەم و ئەخەوم
جینان:یۆنسوو لە ژوورەکەی من خەوتووە تۆش لەتەنیشت ئەو بخەوە چوونکە جانگی لە ژوورەکەی دایکم خەوتووە
سوهی:باش
~سوهی دوای تەواوکردنی قسەکەی ڕۆشت و جینان و سێهونیش لە کاتێکا تەماشای نێو چاوەکانی یەکدییان ئەکرد بە تەنها مانەوە~
سێهون:هەموو شتێک باشە؟
جینان(زەردەخەنەیەکی شکاوی کرد):نازانم
~سێهون دوو هەنگاوی بچووک لێی نزیک بۆوە و دەستێکی بە ڕوخسارییەوە گرت و بە دەنگێکی پڕ لە گرنگی قسەی کرد(هەر شتێک هەیە ئەتوانی بۆ منی باس بکەیت دڵنیابە من هەمیشە لەلاتم)~
*دووبارە هەمان شت*
جینان(بەبێ ویستی خۆی فرمێسک لە چاوەکانی هاتە خوارەوە):نازانم،تەنها نازانم هیچ بیرۆکەیەکم نییە کە چی خەریکە ڕوو ئەدات لەکاتێکا هەمووان دەنگی پێکەنینەکانمان تەواوی ماڵەکەی گرتبۆوە ئێستا دڵمان ئازاری هەیە ئایا دڵخۆشی هەرگیز بوونی هەبووە
~سێهون بە هێمنی هەنگاوێکی کەش لێی نزیک بۆوە و بەهێواشی لێوی بردە لای سەری و ماچی سەری کرد و بەهێمنی نێوچەوانی نووساند بە نێوچەوانییەوە و کاتێک چاوەکانییان دیلی چاوەکانی یەکدی بوون وتی:(......)~
.
.
.
.
.
.
.
سڵااااااااااو دڵ و گوڵەکانی من بە پارتێکی نوێوە گەڕامەوە لاتان هیوادارم ئەم پارتە نوێیە پڕ بە دڵی ئێوە بێت بەڕاستی خۆم گریام کاتێک نووسیم😅😅💜💜💜ئایش لە منێکی دڵ ناسکیش ئەوە نازانم بۆ وا لە نیوەیا ئەو نووسینە کەرەشم تێکچوو🤦🏻‍♀️🤦🏻‍♀️ئەلموهیم دڵەکانم ویستم ئاگادارتان بکەمەوە خەتەکەمان کارتی تیا نەماوە پاپیش ئەڵێ تاوەک دوای ئینتیحان کارتی تێناکەمەوە ئاخ پاپی ئاخ ئینجا جەژنیشتان پیرۆز و وی نازانم چیتر بڵێم یەک دنیا شتم دانابوو بۆ وتن هەمووی فۆرگێت کرد هەمووی خەتای تایە برەیزلێسی کردووم😐😂😂💔💔دەیییی ئای لۆڤ یووووو ٦٠ کۆمێنت بە سەرەوە بۆ پارتی نوێێێێێێێێی نادیار😂💜💔

"خۆشەویستییە یەکلایەنەکەم"OꙄH"Where stories live. Discover now