~بۆ کۆتا جار~

696 145 805
                                    

~جۆنگهۆ لەکاتێکا چاوەکانی داخرابوون بەتوندی و ئەکۆکی و بەبەردەوامی خوێنی ئەهێنایەوە،جینان دەستێکی خستە ژێر سەری جۆنگهۆ بە دەستەکەی دیکەی دەستی جۆنگهۆی گرت وە هەستی کرد کە جۆنگهۆ دەستی گرتەوە جینان بەتەواوی شۆک بوو بە گریانەوە بەخێرایی قسەی ئەکرد:-(جـ..جۆنگهۆ تۆ باش ئەبیت جۆنگهۆ گوێت لە منە~ڕووی کردە سێهون و بەبەرزی قسەی کرد~هەر ئێستا بانگی پزیشک بکە)،دواتر ڕووی کردە جۆنگهۆ و فرمێسکەکانی بەبەردەوامی خێراتر و خێراتر ئەبوون~
~سێهون ویستی بەخێرایی بڕوات بانگی پزیشک بکات بەڵام پزیشکێک کە ماسکی بەستبوو بەخێرایی لەو ژوورەوە هات کە پزیشک و پەرستارەکان پێش نەشتەرگەری خۆیانی تێدا ئامادە ئەکەن و وە پزیشکەکە لەتەنیشت جینان وەستا~
جینان:جۆ..جۆنگهۆ گوێت لە منە تۆ ئەتوانی گوێت لە من ببێت(ڕووی کردە پزیشکەکە)ئەو بەبەردەوامی خوێن ئەهێنێتەوە
پزیشک:ئە..ئەوە تەنها ئەو خوێنەیە کە لەدەمارەکانی گیرییان خواردبوو بەهۆی بەرکەوتنی ئۆتۆمبێلەکە ئێستا بەشێکی زۆر لە دەمارەکانی جەستەی باریک بوونەتەوە و خوێن ناتوانێت بەشێوەیەکی باش هاتووچۆیان تێدا بکات
جینان(هاواریکرد):ئەو ڕوونکردنەوانە بۆ من مەدە تەنها شتێک بکە با ئەو باش ببێت ڕێگە مەیە جارێکی دیکە دڵی بووەستێت
~جینان و سێهون و پزیشکەکە بەتەواوی شۆک بوون کاتێک گوێیان لە دەنگی جۆنگهۆ بوو:-(جـ..جـ..جینان)،قسەی ئەکرد لەکاتێکا خوێنی هەڵئەهێنایەوە~
جینان:بـ..بـ..بەڵێ من لێرەم دڵی جینان من لێرەم
(ڕوخساری لە جۆنگهۆ کەمێک نزیک کردەوە)
جۆنگهۆ(بە قورسی قسەی ئەکرد لەکاتێکا فرمێسک بە چاوەکانیا ئەهاتنە خوارەوە و بەبەردەوامی خوێنی هەڵئەهێنایەوە):زۆ..زۆر دڵخۆشم کە ئەتوانم پێش مردنم ڕوخسارت ببینم(زەردەخەنەی ئەکرد)
*سەرسوڕماوم بەڵام لەکۆتاییدا تۆ جۆنگهۆی*
جینان:نـ..نـ..نا..نا..نەخێر شتی وا مەڵێ تۆ هەرگیز نامریت تۆ لەلای من و هانل ئەمێنیتەوە چییە خۆ مەگەر ناتەوێ ئێمە تەنها بهێڵیت
جۆنگهۆ(بەبێهێزی دەستی بەرز کردەوە و گرتی بە ڕوخساری جینانەوە):مـ..من هەرگیز ئێـ..ئێوە تەنها ناکەم د..دڵنیابە ڕۆ..ڕۆحم و دڵم لە..لەلاتان جێئەهێڵم(فرمێسکی ئەڕشت زەردەخەنەی ئەکرد و خوێنی هەڵئەهێنایەوە)
جینان(سەری بەمانای نەخێر ئەجووڵاند بەبەردەوامی):نە..نەخێر تۆ هەرگیز ناتوانی وا بکەیت من جێمەهێڵە نەخێر ناتوانی جێم بهێڵیت من ڕێگەت پێ نایەم ئەوە بکەیت
جۆنگهۆ(ڕووی کردە سێهون):هیۆنگ مـ..من ها..هاوسەر و کـ..کچەکەم بە تۆ..تۆ ئەسپێرم
~سێهون تەنها بەگریانەوە تەماشای جۆنگهۆی ئەکرد~
جۆنگهۆ(ڕووی کردەوە جینان):ئە..ئەتوانی نزیک ببیتەوە
(فرمێسکی ئەڕشت زەردەخەنەی ئەکرد و خوێنی هەڵئەهێنایەوە)
~جینان بەگریانەوە بەهێواشی ڕوخساری لە جۆنگهۆ نزیک کردەوە...
جۆنگهۆ کەمێک سەری بەرز کردەوە و ماچی سەری جینانی کرد و وتی:-(ها..هانل لە قوتابخانەیە بیگەڕێنەوە و پێشی بڵێ ئەپا ئەوی زۆر خۆش ئەوێت)~
جینان(سەری بەمانای نەخێر ئەجووڵاند):نەخێر گەمژە تۆ خۆت پێی ئەڵێیت
~دوای ئەوەی جیۆن جۆنگ هۆ کۆتا زەردەخەنەی خۆی کرد دەستی بە ڕوومەتی جینانەوە کەوت و چاوەکانی لێکنا ئەو چاوانەی هەمیشە پڕ بوون لە سۆز و خۆشەویستی ئەو چاوانەی هەمیشە درەوشاوە بوون ئێستا بۆ تۆ هەتایە هیچ کەسێک نایانبینێتەوە نە کانگ جی نان نە جیۆن هانل نە دایکی جۆنگهۆ وە نە باوکی کەس چیتر دەرفەتی بینینەوەی ئەو چاوانەی نابێت...
ئامێری لێدانی دڵەکە زەنگی وەستانی ئەو دڵەی لێدا و دووبارە ئەو هێڵانە بوونەوە هێڵی ڕێکی ستوونی...
چاوەکانی جینان تا کۆتا ئاست کرایەوە و ئازارێکی زۆر گەورە لە دڵی دروست بوو بەبەردەوامی ئەو دەستەی جۆنگهۆی ڕا ئەوەشاند کە گرتبووی و بەخێرایی قسەی ئەکرد:-(جـ..جـ..جۆ..جۆنگهۆ نـ.نا..نا نا جۆنگهۆ نا تۆ ناتوانی ئەوە لەگەڵ من بکەی~بەدەنگێکی بەرز دەستی کرد بە گریان~تۆ بۆت نییە وا لە من بکەیت هەستەوە دەی هەستەوە)~
پزیشک(تەماشای سێهونی کرد):لـ..لێرە بیبە دەرەوە
جینان(ڕووی کردە پزیشکەکە):چــی؟!؟نەخێر هەرگیز هەرگیز من جۆنگهۆ جێناهێڵم من ناڕۆم ئەو ئێستا دووبارە چاوەکانی ئەکاتەوە دەی مەگەر تۆ پزیشک نیت شتێک بکە
پزیشک(هاواریکرد):مەگەر نەم وت لێرە بیبە دەرەوە
~سێهون بەگریانەوە بەرەو جینان ڕۆشت و بەتەواوی دڵگرانییەوە بەزۆر لەگەڵ هاوارکردن و گریان جینانی لە شوێنەکە بردە دەرەوە~
د.جینان(بەگریانەوە):کچەکەم تکایە وا مەکە
جینان(بەهاوار و گریانەوە ئەیویست خۆی لەدەستی سێهون دەربازبکات):بەرمبە جۆنگهۆ پێویستی بە منە من ئەڕۆم بۆلای جۆنگهۆ واز لە من بهێنن ئەو ئێستا چاوەکانی ئەکاتەوە وازم لێ بهێنن
~سێهون ڕووی جینانی سوڕاند کە لەدواوە لەباوەشی کردبوو و جینانی خستە باوەشی خۆیەوە~
جینان(بەتوندی پاڵی بەسێهونەوە ئەنا):لاچۆ لاچۆ بەنەفرەت بیت لاچۆ لەجۆنگهۆ زیاتر کەس بۆی نییە من لەباوەش کات لاچۆ من ئەڕۆم من پێویستم بەکەس نییە جۆنگهۆ من لەباوەش ئەکات بەڵێ ئەو ئەزانێت پێویستە من لەباوەش بکات
~دوای(٢)خوولەک~
سێهون:مامە ئەتوانی ئاگاداری جینان بیت من ئەڕۆم هانل بگەڕێنمەوە ئەو هێشتان لە قوتابخانەیە
ب.چۆی:باش کوڕەکەم
~بەڕێز چۆی باوەشی لەجیناندا و سێهونیش بەڕاکردن لەنەخۆشخانە ڕۆشتە دەرەوە~
.
.
.
~هانل هێشتان لەگەڵ مامۆستاکەی لەسەر کورسییەکە دانیشتبوون و هانل هێشتان جۆلانەی بە پێیەکانی ئەکرد~
~ئتۆمبێلێک لە نزیکی ئەوان وەستا~
مامۆستا:هانلا ئەو باوکت نییە؟
هانل(تەماشای ئۆتۆمبێلەکەی کرد):نەخێر ئەوە ئۆتۆمبێلی ئەپا نییە
~هانل و مامۆستاکە تەماشای ئۆتۆمبێلەکەیان ئەکرد تاوەک کەسێک لە ئتۆمبێلەکە هاتە خوارەوە کە بەتەواوی جل و بەرگ و قژی شێواوبوو بەرەو ئەوان ئەڕۆشت~
هانل(هەستایە سەرپێ):مامە سێهون
مامۆستا(هەستا):تۆ ئەو پیاوە ئەناسی هانل؟
هانل:بەڵێ ئەوە مامە سێهونە
سێهون(بە ئەستەم زەردەخەنەی کرد):سڵاو
هانل:مـ..مامە سێهون
سێهون(خۆی چەماندەوە و دەستەکانی هانلی گرت):شیرینەکەم ببورە کە زۆر دواکەوتم ئێستا بگەڕێینەوە؟
هانل(دەستەکانی لەنێو دەستی سێهون دەرکرد و هەنگاوێک گەڕایەوە دواوە):نەخێر من لەگەڵ تۆ ناگەڕێمەوە ئەپام بەڵێنی پێداوم خۆی دێت و من ئەگەڕێنێتەوە
سێهون(بەزۆر فرمێسکەکانی گرتبوو و زەردەخەنەیەکی شکاوی کرد):شیرینەکەم بەڵام ئەپات زۆر کاری هەبوو خۆی بەمنی وت بێم بۆ لای تۆ
هانل:نـ..نا نەخێر ئەپام هەرگیز کەسێکی بەوشێوەیەنییە ئەو بەڵێنی بەپێیام وە بێگومان بەڵێنەکەشی ئەباتە سەر بەتایبەت گەر ئەو کەسە من بم کە بەڵێنی پێ یاوە
سێهون:هانلا تۆ ڕاست ئەکەیت بەڵام هەر نەڕاستی ئەو کاری هەبوو
هانل:کەواتە پێم بڵێ چی کارێکی هەبوو؟
سێهون(کەمێک شڵەژا):ئـ..ئـ..ئەو خەریکی سوپرایزێکە بەڵێ بەڵێ هانل ئەو خەریکە سوپرایز بۆ تۆ ئەکات ئەها تەنانەت تەماشا بکە بەهۆی سوپرایزەکەوە من چیم بەسەرهاتووە(دەستەکانی بەرز کردەوە و نیشانی هانلی یا کە سوور بووبوون وە ئاماژەی بۆ جل و بەرگەکەی کرد)
هانل(زەردەخەنەی کرد):یاهـ مامە بەڵام بۆ لەسەرەتاوە واناڵێیت هەرچەندە هەستێکی باشم نییە هێشتان پێویستبوو باوکم بێت بەڵام کێشە نییە دەی با بەخێرایی بگەڕێینەوە من بەپەرۆشم
سێهون(هەستایەوە و زەردەخەنەی کرد لەکاتێکا چاوەکانی ئەدرەوشانەوە بەهۆی فرمێسک):کەواتە شیرینەکەم تۆ بڕۆ نێو ئۆتۆمبێلەکە و منیش با سوپاسی مامۆستا بکەم دێم
هانل:باش(ڕووی کردە مامۆستاکەی)مامۆستا زۆر سوپاس بۆ ئەوەی ئەو هەموو کاتە لەلای من مایتەوە
مامۆستا(زەردەخەنەی کرد):شایەنی نییە گیانەکەم
~هانل بەڕاکردن و دڵخۆشی ڕۆشتە نێو ئۆتۆمبێلەکە~
سێهون:مامۆستا لەوانەیە بۆ کاتێکی نادیار هانل نەتوانێت بگەڕێتەوە قوتابخانە
مامۆستا:شتێک ڕوویداوە بە ڕوخسار و جل و بەرگت وادیارە شتێک ڕوویداوە(بە نیگەرانی)
سێهون(سەری داخست):باوکی هانل تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو وە بەداخەوە ئێمە ئەومان لەدەست دا
مامۆستا(چاوەکانی تا کۆتا ئاست کرانەوە):ئۆیـ خودایە بۆخۆتان خۆشببن بەڕاستی من خەمم خوارد هانل هێشتان زۆر بچووکە وە ئەو وادیارە بەڕاستی باوکی زۆر زۆر خۆشئەوێت تەواوی ئەمڕۆ باسی باوکی کردووە
سێهون:بەڵێ(دوای تەواکردنی قسەکەی بەخێرایی ڕۆشت چوونکە هەر بەڕاستی لە دۆخێک نییە بتوانێت قسکە بکات)
.
.
.
.~(٢٠)خوولەک بوو هێشتان سێهون بەردەوام بوو لە شۆفێری کردن و لەگەڵ هانل تەنانەت وشەیەکی بچووکیشیان نەوتبوو~
هانل:مامە ئێمە ماوەیەکی زۆر بەڕێگەوەین ئایا چەندی ماوە؟
سێهون(بە ئەستەم زەردەخەنەی کرد):گـ..گیانەکەم کەمێک زۆرترمان ماوە چوونکە شوێنی سوپرایزەکە کە باوکت هەڵیبژاردووە شوێنێکی دوورە
هانل:واهـ ئەبێت کوێ بێت؟!لەوانەیە پارکی لۆتێ وێڵد بێت چوونکە بەڕاستی من زۆر حەز بە ئەوێ ئەکەم وە باوکم زوو زوو من ئەبات بۆ ئەوێ
~سێهون ماوەیەکی زۆرتر بەردەوام بوو لە شۆفێریکردن تا ئەوکاتەی بۆی دەرکەوت هانل خەوی لێکەوتووە دواتر ڕێگای بە فرمێسکەکانی دا بێنە خوارەوە و ڕێگای ماڵی خۆیانی گرتبە بەر~
~کاتژمێر(٩)~
~سێهون لە زەنگی دەرگای دا وە جانگی دەرگاکەی بۆ کردەوە بەڵام بەتەواوی شۆک بوو کاتێک سێهونی بەو بارودۆخە بینی~
جانگی:کـ..کـ..کاکە؟!؟!
سێهون(بە لاوازی):جانگی هانل ئەمشەو لەماڵی خۆمان ئەمێنێتەوە هەمووان بە باشی ئاگاداری ببن وە هەموو هەوڵێک بەن کە بەخەبەر نەیات گەر بەخەبەر هات پەیوەندیم پێوە بکەن(بەدەم قسە کردنەوە هانل کە بەباوەشییەوە بوو بەرەو ژوورەکەی خۆی ئەیبرد وە جانگی بەدوایدا)
جانگی:هـ..هیۆنگ شتێکی خراپ ڕوویداوە؟
~سێهون هانلی لەسەر بێدەکە دانا و سەراچەفەکەی پێدا دا و دوای ئەوەی گڵۆپەکانی کووژاندەوە بەبێدەنگی لەگەڵ جانگی لە ژوورەکە ڕۆشتنە دەرەوە و لەپێش ژوورەکە دەستی کرد بە قسە کردن:-(جانگی ئۆتۆمبێلێک خۆی لە جۆنگهۆ یا)~
جانگی:چـ..چـ..چی؟!؟!(چاوەکانی تا کۆتا ئاست کرانەوە)
سێهون:ئەو ئۆتۆمبێلە پێویستبوو لە من بات بەڵام ئەو ڕێگەی نەیا
(سەری داخست)
جانگی:ئـ..ئـ..ئەی ئێستا ئەو چۆنە؟
سێهون(بەبێهیواییەوە سەری جووڵاند):ئەو نەما
(دواتر بەبێ ئەوەی تەماشای کاردانەوەی جانگی بکات و هیچی کە بڵێ بەخێرایی بەڕاکردن ڕۆشت)
.
.
.
~بەیانی~
~کاتژمێر(٨)ی بەیانی~
~هەمووان بەپێوە لەلای ئەو گۆڕە وەستابوون و ئەگریان تەنها سوهی و یۆنگجوون نەبێت کە لەنەخۆشخانەن و سوهی بەهۆی زۆر خەمخواردن شەو ئازاری بۆ هات و منداڵەکەی پێشوەخت لەدایک بوو وە دایکی جینان و دایکی سێهون جینانیان گرتووە لەکاتێکا جینان لەسەر چۆک دانیشتووە و ەبەردەوامی هاوار ئەکات و ئەگری ئەڵێت:-(نەخێر وا مەکەن ئێوە بۆتان نییە وا بکەن جۆنگهۆ ئەگەڕێتەوە جۆنگهۆ بۆ من ئەگەڕێتەوە خۆڵی بەسەردا مەکەن تکایە ناکرێت خۆڵی بەسەردا بکەن ئەو لەوێ سەرمای ئەبێت جۆنگهۆی من حەز بەسەرما ناکات وامەکەن،سێهون تکایە سێهون بووەستە گەر چەند لە من تووڕەیت کێشە نییە بەڵام تکایە بەوشێوەیە ئازارم مەدە و خۆڵ بەسەر جۆنگهۆی منا مەکە)~
~ئەو قسانە وەک چەقۆیەکی تیژ بوون لەڕۆحی سێهون ئەچەقین وە هەمووان بەزەییان بە دۆخی ئەو داماوەدا ئەهاتەوە کە لە هەمووان خراپتر ئەگری و دۆخی لە هەمووان خراپترە~
~جینان بەهەر ڕێگایەک بوو خۆی لەدەستی دایکی و پوری دەرهێنا و بەرەو گۆڕەکە ڕایکرد و پاڵێکی توندی بە سێهونەوە نا کە خەریک بوو خۆڵی ئەکرد بە سەر گۆڕەکەیا و وەک شێتێک لەسەر ئەژنۆ دانیشت و دەستی کرد بە لابردنی خۆڵی گۆڕەکە بە دەستەکانی و لەبەر خۆیەوە قسەی ئەکرد:-(نەخێر نەخێر من هەرگیز ڕێگە بە شتی وا نایەم جۆنگهۆ خۆی بەڵێنی بە من و کچەکەم داوە هەرگیز بەجێمان ناهێڵێت ئەو هەرگیز ڕێگا نایا چارەنووسی کچەکەمان وەک هەمان چارەنووسی دایکی بێت ئەو ئەو ئەگەڕێتەوە بەڵێ ئەگەڕێتەوە بەڵێ جۆنگهۆ بەڵێنی یاوە هەمیشە لەگەڵمان ئەبێت)~
~سێهون لەلاوە کەمێک خواری هەردوو شانی جینانی بەتوندی گرت و بەهێزەوە هەڵی ساندەوە و ڕووی جینانی لەخۆی کرد و لەگەڵ ئەوەی جینانی ڕا ئەوەشاند بە دەنگە ماندووەکەی هاواریکرد:-(بەسە جینان بەسە ئەو ڕۆشت ئەو مرد ناگەڕێتەوە تەواو جۆنگهۆ ناگەڕێتەوە)~
جینان(بە گریانەوە هاواریکرد):تۆ وا بیر ئەکەیتەوە چوونکە تۆ هەرگیز جۆنگهۆت خۆشنەویستووە بەڵام من ئەوم خۆش ئەوێت وە لەناوی خۆم زیاتر دڵنیام ئەو هەرگیز ناتوانێت بەو شێوە خراپە ئازارم بات
~دوای ئەوەی بۆ چەند چرکەیەک تەماشای نێو چاوی یەکدییان کرد سێهون بەهێمنی جینانی بەرەو باوەشی خۆی برد و سەری نووساند بە سنگییەوە و دەستی بە پشتی سەەیا ئەهێنا بۆ ئارامکردنەوەی~
جینان(بەهێمنی وتی):لێم دووربکەوە
سێهون:بەڵا...
جینان(نەیهێشت قسەکەی تەواو بکات):تکایە
~سێهون بە هێمنی لە جینان دوورکەوتەوە و جینانیش بەبێ ئەوەی تەماشای بکات لەکاتێکا سەری داخستبوو پشتی لە سێهون کرد و لەگەڵ ئەوەی دوو هەنگاوی نا کەوتە سەر زەوییەکە،سێهون بەخێرایی ویستی یارمەتی بات بەڵام جینان بەدەستی ئاماژەی کرد کە پێویستی نییە و دواتریش بەبێهێزی هەستایەوە و ڕۆشتە نێوان دایکی و پوری وەستا و وەک ئەوە پەیکەرێک بێت تەنها لە گۆڕەکەی جۆنگهۆی ئەڕوانی فرمێسکەکانی ئەهاتنە خوارەوە زیاتر نا~
~(١٥)خوولەک تێپەڕی~
~شوێنەکە هێواش هێواش بەرەو چۆڵبوون وە دوای ئەوەی سێهون داوای لە دایکی و باوکی و بەڕێز چۆی و خاتوو کانگ و هۆکیون کرد بگەڕێنەوە بۆ ماڵی ئەوان بۆ لای هانل لە شوێنەکە تەنها دایک و باوکی جۆنگهۆ و سێهون و جینان مانەوە~
د.جۆنگهۆ(ڕۆشتە بەرامبەر جینان):کچەکەم..
(بە دەنگێکی کز و گریاناوی بانگی کرد)
~جینان تەنها لەگۆڕەکەی ئەڕوانی و هیچی نەوت~
د.جۆنگهۆ:بۆ هیچ ناڵێیت ڕۆلەکەم؟
جینان:دایکە چی بڵێم من چی بڵێم هیچ شتێک ماوە بۆ وتن کوڕەکەت بەڵێنەکەی خۆی نەبردە سەر کە بە منی دابوو چیتر هیچ نەماوە کە من بیڵێم
~دایکی جۆنگهۆ باوەشی لە جینان دا و دەستی کرد بە گریانێکی توند جینانیش تەنها کە فرمێسکی هێواش هێواش بە بەچاوەکانیا ئەهاتنە خوارەوە و لە گۆڕەکەی ئەڕوانی دەستی بە پشتی دایکی جۆنگهۆیا ئەهێنا~
~بۆ چەند خوولەکێک بەوشێوەیە مانەوە تا دایکی جۆنگهۆ باوەشەکەی شکاند و بە جینانی وت:-(کچەکەم تۆ ناگەڕێیتەوە؟)~
جینان(تەماشای دایکی جۆنگهۆی کرد و سەری بەمانای نەخێر جووڵاند لەکاتێکا بە شکاوی زەردەخەنەی کرد):پێویستە لەگەڵ کوڕەکەت قسە بکەم
د.جۆنگهۆ(دەستێکی بەشانی جینانەوە گرت):ماڵئاوا کچەکەم
~دایکی جۆنگهۆ دوو هەنگاو جینانی لەدواوە بەجێهێشت بەڵام وەستا و ڕووی کردەوە جینان کاتێک جینان بانگی کرد:-(دایکە)~
د.جۆنگهۆ:بەڵێ کچەکەم
جینان:ئەتەوێ هەر بەوشێوەیە بڕۆیت ئەی بە کوڕەکەت ناڵێیت ئەو پێویستە بەڵێنەکانی بەسەر بەرێت و بگەڕێتەوە لای ئێمە گەر ئەو بەگوێی منیش نەکات بەڵام تۆ دایکی ئەویت بێگومان بەگوێت ئەکات
~دایکی جۆنگهۆ خۆی پێ نەگیرا و دووبارە بە توندی دەستی کرد بەگریان وە لەگەڵ جینان بەخێرایی بەرەو ڕووی یەکدی ڕۆشتن و باوەشیان لە یەکدی دا و بەتوندی دەستیان کرد بە گریان~
~دوای چەند خوولەکێک جینان و دایکی جۆنگهۆ لەیەکدی دوورکەوتنەوە دوای ماڵئاوایی کردن باوکی جۆنگهۆ هەردوو دەستی بە شانەکانی دایکی جۆنگهۆوە گرت و دوای ئەوەی بە ئازارەوە لە گۆڕی کوڕە شیرینەکەیان ڕووانی کە پارچەیەک بوو لە جەرگیان لەگەڵ دڵە شکاوەکەیان ئەوێیان بەجێهێشت~
~جینان بەبێهێزییەوە بەرەو گۆڕەکە ڕۆشت و لەتەنیشت گۆڕەکە بە ئازارەوە کەوتە سەر چۆک و بەهێمنی و ئازارە دەستی بەسەر گڵی گۆڕەکەیا ئەهێنا و قسەی کرد:-(ئەزانی هەمیشە بەخۆم ئەوت گەر جۆنگهۆ چەند ئازارم بات مافی خۆیەتی و هێشتان کەمە چوونکە ئەو هەموو ژیانی بە من بەخشی لەکاتێکا تۆ هەرگیزیش ئازارت نەیابووم بەڵام هەرگیز لەو بڕوایەدا نەبووم ڕۆژێک بێت و بە مەرگی خۆت ئازارم بەیت دەی ئەوە لەگەڵ من مەکە لەگەڵ کچەکەمانی مەکە گەر من هەرچیشم کردبێ کێشە نییە هەرگیز لە من خۆش مەبە بەڵام ئەی کچەکەمان چی ها خۆ ئەو هیچ تاوانی نییە تۆ ئەوت زۆر خۆش ئەوێت وە ئەو لەهەمووان زیاتر خۆشی ئەوێیت منیش خۆشم ئەوێی منیش زۆر زۆر خۆشم ئەوێی تکایە ئەوە لەگەڵ من مەکە بگەڕێوە باشە من چۆن بتوانم بەرگەی ئەو هەموو ئازارە بگرم ها تکایە ئەوەم لەگەڵ مەکە تکایە تەنها بگەڕێوە ئەزانی ئەم ڕۆشتنەی تۆ وا لە من ئەکات هەست بکەم کە من کەسێکی خراپم بەڵێ من خرام زۆر زۆریش خراپم لەکاتێکا من هێشتان هیچم بۆ تۆ نەکردبوو تۆ جێتهێشتم دوای ئەوەی زانیت بەتەواوەتی هەموو شتت بۆ من کردووە چاوەڕێت نەکرد من بچووکترین شت بۆ تۆ بکەم ڕۆشتیت و جێتهێشتم ئەی تۆ چاوەڕوانی ئەوەت نەکرد تەنها یەک چاکە لە چاکەکەکانت بەمەوە بەڵام بۆ ئاخر بۆ؟)،قۆڵی لەسەر گۆڕەکەی جۆنگهۆ دانا و سەری خستە سەر قۆڵی و بەدەنگەوە دەستی کرد بە گریان~
~(١٥)خوولەک تێپەڕی~
~سێهون دەستی بە شانەکانی جینانەوە گرت و بەهێمنی هەڵیستاندەوە و بەرەو ئۆتۆمبێلەکە بردی و دوای ئەوەی خستییە نێو ئۆتۆمبێلەکە و پشتوێنی سەلامەتییەکەی بۆ بەست و دواتریش خۆی لە شوێنی شۆفێر سەرکەوت و دەستی کرد بە شۆفێریکردن~
~دوای(٥)خوولەک لە بێدەنگی~
سێهون(بەهێمنی):بڕۆینە لای ڕووباری هان؟
جینان(لەکاتێکا سەری دابوو بە جامەکەوە و چاوەکانی داخستبوو بەهێمنی قسەی کرد):ئەتەوێ بیرم بخەیتەوە من سەرەتا باوکمم لەدەست دا وە ئێستاش جۆنگهۆم لەدەست داوە و وە کەس نازانێت لەوانەیە لە داهاتوو کەسانی زیاتریش لەدەست بەم
سێهون:مـ..مـ..من هەرگیز مەبەستم ئەوە نەبوو جینان تەنها پێم وابوو لەوانەیە باشتر ببیت
جینان(زەردەخەنەیەکی شکاوی کرد):خەمت نەبێ ئەزانم مەبەستت ئەوە نەبوو
~دووبارە بێدەنگی دەستی بەسەر کەشەکەیا گرتەوە تاوەک جینان بێدەنگییەکی شکاند بە پرسیارەکەی:-(ئەچین بۆ ماڵی ئێوە؟)~
سێهون:بەڵێ هەمووان لەوێن تەنانەت هانلیش
جینان:من بگەڕێنەوە ماڵەکەی خۆم
سێهون:بەڵام(بە نیگەرانی)
جینان(سەری بەرز کردەوە و ڕووی کردە سێهون):سێهون تکایە ئەتوانیت تەنها ئەوە بکەیت کە من ئەیڵێم
~سێهون دڵی دەستی کرد بە شێتانەیی لێدان و بەتەواوی هەستێکی سەیری هەبوو دوای(٨)ساڵ بۆ یەکەم جار خەریکە ناوی خۆی ئەبیستێت لەزاری ئەو کەسەوە کە هەمیشە ویستوویەتی گوێی لەناوی خۆی بێت لە زاری ئەوەوە بەڵام هەر بەڕاستی نازانێت ئەوە خۆشبەختی ئەکات یا ئازار بە دڵی ئەگەیێنێت کێ ناڵێت لەوانەیە لەکاتێکی باشتر دووبارە گوێی لەناوی خۆیبا!!~
سێهون:بـ..ببورە باش وا ئەکەم
~جینان دووبارە سەری دایەوە بە جامەکەیا و لەکاتێکا تەماشای دیمەنی دەرەوەی ئەکرد فرمێسکەکانی ئەڕشت~
~(٢٥)خوولەک تێپەڕی~
~لەکۆتاییدا سێهون ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند و مەکینەکەی کوژاندەوە لەپێش ماڵی جینان و جۆنگهۆ...
جینان بەبێ ئەوەی تەنانەت بچووکترین وشەش بڵێت و تەماشای سێهونیش بکات لەئۆتۆمبێلەکە ڕۆشتە خوارەوە و بەرەو دەرگای ماڵەکەی بەڕێکەوت دوای ئەوەی پەنجەی خستە شوێنی پەنجەمۆرەکە دەنگی کرانەوەی کلیلی دەرگاکە هات و جینان دەسکی دەرگاکەی هێنایە خوارەوە و دەرگاکەی کردەوە و بەئازارەوە لەکاتێکا لەهەموو سوچێکی ئەڕوانی هەنگاوەکانی بۆ نێو ئەو ماڵە نا کە بۆیەکەمجار دوای چەندین ساڵ لەگەڵ جۆنگهۆ توانییان لێدانەکانی دڵیان بگەڕێتەوە ئەو ماڵەی کە هەمیشە دەنگی پێکەنینی لێ ئەبیسترا ئەو ماڵەی کە هەمیشە بە دەنگی پێکەنینەکانی جۆنگهۆ و گاڵتەکانی پڕ کرابۆوە ئێستا هیچ نییە لە شوێنێکی بێناز زیاتر کە هەرگیز جارێکی کە دەنگی جۆنگهۆی تێدا نابیسترێتەوە جینان بە هەنگاوە ماندووەکانی هەنگاوی بەرەو سەرەوە ئەنا لەگەڵ هەر هەنگاوێک و فرمێسکێک ئەکەوتە سەر زەوییەکە...
جینان بە ئازارەوە دەرگای ژوورەکەی خۆی و جۆنگهۆی کردەوە و یەکەم شت کە بینی وێنە گەورە کراوەکەی خۆی و جۆنگهۆ و هانل بوو کە لەیەکەم ڕۆژی لەدایک بوونی هانل گرتبوویان ئەو کاتەی کە هێشتان جینان لە نەخۆشخانە بوو،دەرگاکەی بە کراوەیی لەدوای خۆی بەجێهێشت و بەهۆی ئەوەی تەنانەت هێزی ئەوەی نەبوو پێی بەرز بکاتەوە بە پێخشاندنەوە بەرەو کانتۆرەکە ڕۆشت لەکاتێکا لە هەموو بەشێکی ژوورەکەی ئەڕوانی یەکێک لەدەرگاکانی کانتۆرەکەی کردەوە کە بەشێوەی سکەبوو زەردەخەنەیەکی پڕ ئازاری کرد کاتێک جلەکانی جۆنگهۆی بینی وە بیری کردەوە چۆن لەیەکەم ساڵیادی لەدایک بوونی هانلەوە چیتر بڕیاریدا هەرگیز بەتەنها خۆی جل نەکڕێت و هەموو جل و بەرگەکانی دڵخوازی هانل و جینانن وە تیشێرتە سەوزەکەی دەرهێنا کە نووسنێکی زەردی لەسەر بوو وە دڵخوازترین تیشێرتی جۆنگهۆ بوو چوونکە دوای لەدایک بوونی هانل جینان لە ساڵیادی هاوسەرگیریان پێشکەش بە جۆنگهۆی کرد وە ئەوەش بۆ یەکەم جار بوو یادی ساڵیادی هاوسەرگیرییان بکەنەوە...
جینان لەکاتێکا بەهەردوو دەست تیشێرتەکەی گرتبوو بۆنی ئەکرد لەسەر بەشی ڕاستی بێدەکە دانیشت و لەکاتێکا قاچەکانی کۆ کردبۆوە تەماشای بەشی چەپی بێدەکەی ئەکرد و دەستێکی لە تیشێرتەکە بەر یا و دەستی بەسەر سەرینەکەدا ئەخشاند و بەهێمنی ئەگریا تاوەک دوای چەند خوولەکێک تیشێرتەکەی خستە سەر قاچەکانی و لەکاتێکا هێشتا دەستی پێوە گرتبوو وە ڕوخساری لە تیشێرتەکەوە قاچەکانیا نقووم کرد و بەدەنگەوە دەستی کرد بە گریان~
.
.
~کاتژمێر(٨)ی شەو~
~جینان بەبێهێزییەوە خەبەری بۆوە لەکاتێکا نازانێت تەنانەت کەی کەوتۆتە نێو جیهانی خەونەکانی و کە چیتر هیچ گرنگییەکیان بۆی نەماوە، سەری بەرز کردەوە و کاتێک چاوەکانی بەتەواوی کردەوە بینی ژوورەکە بەتەواوی تاریک بووە هەربۆیە دەستی برد و لامپاکەی سەر کۆمێدییەکەی هەڵکرد کاتێک تەماشای قاچەکانی کرد بینی تیشێرتەکە هێشتان لەسەر قاچەکانییەتی و وە هێشتان تەڕە کە وای لێکرد لەنەخاوە لەخۆی بپرسێت:-(ئایا من لەکاتی خەوتنیشدا گریاوم؟)،دوای ئەوەی دەستێکی لە ڕوومەتی خشاند بەڵێ ڕوومەتی تەڕبوو کە ئەوەش وایکرد دڵنیا ببێتەوە لەکاتی خەوتنیشدا گریاوە هەربۆیە کەمێک بە شکاوی پێکەنی و دواتر هەستایە سەرپێ و لەکاتێکا تیشێرتەکەی بە دەستێکییەوە گرتبوو بەرەو مێستەوالێتەکە ڕۆشت و ئەو وێنەیەی هەڵگرت کە خۆی و جۆنگهۆ لە ڕۆژی سپی گرتبوویان وە ئێستاش لەنێو چوارچێوەیەکی بچووکی سپیان داناوە و بەزەردەخەنەی شکاوەوە لەکاتێکا فرمێسکەکانی ئەهاتنە خوارەوە کەمێک لە وێنەکەی ڕوانی و دوای ئەو فرمێسکێکی کەوتە سەر ڕوخساری جۆنگهۆ لەکاتێکا پەنجە گەورەی دەستی لە ڕوخساری جۆنگهۆ ئەخشاند لەسەر وێنەکە بەتەواوی هەست و سۆزییەوە ماچی جۆنگهۆی کرد و دواتر وێنەکەی لەپێشەوە مێستەوالێتەکە دانا و ویستی بڕوات بەڵام بەبێ ویستی خۆی ئانیشکی بەر وێنەکە کەوت و خەریک بوو بکەوێت بەڵام جینان بەخێرایی وێنەکەی گرتەوە و لە شوێنی خۆی داینایەوە...
دوای ئەوەی بەهەنگاوە قورسەکانی لەبێدەکە نزیک بۆوە تیشێرتەکەی بەشێوەیەکی ڕێک و جوان لەسەر بێدەکە دانا و دوای ئەوەی بۆ کۆتا جار بۆنی کرد و ماچی کرد بە هەنگاوە قورس و لاوازەکانی بەرەوەی دەرگای ژوورەکە هەنگاوی و نا و دوای کۆتا تەماشاکردن چیتر ئەو دەرگایەی بە مەبەستی هەمیشەیی داخست دواتریش بەرەو خوارەوە ڕۆشت و دوای ئەوەی بەتەواوی لەماڵی خەونەکانی ڕووانی کە جۆنگهۆ ئەو کەسەبوو بۆی دروست کرد و ئەو ماڵی خەونەی بۆ کرد بەڕاستی بەرەو دەرگای چوونە سەرەکی هەنگاوی نا و لەکاتێکا دەستی بەدەسکەکەوە گرتبوو دووبارە بۆ کۆتا جار لەماڵەکەی ڕووانی و بەتەواوی ئازارێکی زۆر بەدڵیا هات بەهۆی ئەوەی لە هەموو بەشێکی ماڵەکە جۆنگهۆی ئەبینی کە لەشوێنێک خەریک بوو بەدوای هانل ڕای ئەکرد لەشوێنێکی کە جینان لەشوێنێک هانل ڕۆشتبۆ سەر پشتی و ئەویش بەدەوری جینانا ئەسوڕایەوە وە لەسەر یەکێک لە قەنەفەکان بە ماندوویی خەوی لێکەوتبوو لەکاتێکا کۆمپیوتەرەکەی لەباوەشی بوو لەسەر یەکێکی دیکەی ئەو لەسەر قەنەفەکە مایکێکی گاڵتینەی بەدەستەوە گرتبوو وە هانلیش لەبەرامبەر قەنەفەکە دانیشتبوو تەماشای ئەکرد جۆنگهۆ لەسەر قەنەفەکە هەڵئەبەزایەوە و گۆرانی ئەوت ئەوە ئەو کاتەبوو کە هانل تەنها ساڵ و نیوێک بوو وە لەسەر قەنەفە دوونەفەرییەکە جۆنگهۆ دانیشتبوو لەکاتێکا هانلی لە باوەشبوو وە بەروانکەی قاپ شۆردنی لەبەر کردبوو و مەمەی شیرەکەی بۆ هانل گرتبوو بەزەردەخەنە درەوشاوەکەیەوە کە هەمیشە وەک درەوشاوەترین ئەستێرە بوو دەستی بەرز کردبۆوە و ماڵئاوایی لە جینان ئەکرد...
جینان دەستی بەرز کردەوە و لەگەڵ ئەوەی زەردەخەنەی شکاوی کرد بۆ کۆتا جار چیتر بۆ هەمیشە بە دڵە پڕ بەداخەکەیەوە بۆ خۆی کە جارێکی کە هەرگیز ناتوانێت دڵخۆشببێتەوە و هەرگیز ناتوانێت ئەو زەردەخەنە و پێکەنینە ببینێتەوە ماڵئاوایی کرد و دوای ئەوەی وتی:-(خۆزگە ئەمتوانی زیاترت پێ ببەخشم خۆزگا ئەمتوانی نەک زیاتر بەڵکو هەموو ئەوەی هەمە بەتۆی ببەخشم بەڵام من هیچم نییە لە مێشک و دڵێکی گەمژە زیاتر کە وایان کرد لەو ڕۆژەی بە خۆشترین ڕۆژی ژیانت داتدەنا زەردەخەنەی ساختە بکەیت ببورە بۆ هەموو شتێک بۆ هەمیشە خۆشم ئەوێیت و لەدڵم هەڵت ئەگرم وە هەرگیز ناهێڵم کچەکەمان لەیادت بکات)،لە ماڵەکە ڕۆشتە دەرەوە و چیتر دەرگاکەی بۆ مەبەستێکی هەمیشەیی داخست و کاتێک ڕووی سوڕاند بینی هێشتان ئۆتۆمبێلەکەی سێهون لەوێیە و وە سێهون لەنێو ئۆتۆمبێلەکە سەری داوە بە شوێن سەری کوشنەکەوە و قۆڵی خستۆتە سەر چاوەکانی...
زانی سێهون ماندووە هەربۆیە نەیویست جارێ بەخەبەری بهێنێت و ڕۆشتە سەر شۆستەی پێش ماڵەکەیان دانیشت و لەکاتێکا دەستی بەدڵییەوە گرتبوو تەماشای ئاسمانی کرد و دەستی کرد بە قسە کردن:-(لەوانەیە ئێستا تۆ لەوێوە من ببینیت وە تەنانەت لەوانەیە ئێستا لەگەڵ باوکم بەیەکەوە بن باشە گەر ئێستا من ئەبینن و گوێتان لێمە ئەوە بزانن کە زۆر زۆر زۆرم خۆشەوێن بۆ هەمیشە لە دڵمدان بەڵام ئەوەش زۆر بەباشی بزانن کە هەرگیز لێتان خۆش نابم دەرهەق بەوەی کە بەمن و کچەکمتان کرد باوکم منی بێ باوک کرد وە هاوسەرەکەم کچەکەمی بێ باوک کرد و وە وای کرد کچەکەم هەمان ئەو چارەنووسەی هەبێت کە من هەرگیز نەمویستووە هەیبێت و تەنانەت نەخۆم و نە ئەویش بیر لە هەبوونی بکەینەوە~دوای تەواو کردنی قسەکەی بۆ چەند چرکەیەک وەستا و دواتر سەری داخست و لەکاتێکا تەماشای زەوییەکەی ئەکرد بە لاوازی قسەی کرد~باوکە جۆنگهۆ ئێوە زۆر خراپن بەڵام من هێشتان پێویستم پێتانە ئەی هەر ئێوە نەبوون بەڵێنی مانەوەی هەتا هەتایی و دڵخۆشی تا هەتاییتان پێیام ئەی کوا کوا بەڵێنەکەتان~دەستی کرد بە گریانێکی تووند~ئەی هەر ئێوە نەبوون بەڵێنتان پێیام لەکاتی هەموو ئازار و نەهامەتییەک لەلام بن و دەستم بگرن ئەی کوا بۆ ئێستا هەردوو دەستم بەردراوە تکایە من زۆرتان بیر ئەکەم زۆرم پێویست پێتانە تکایە بگەڕێنەوە لای من تەنانەت گەر دایکیش بم و ئێستا وەک ئافرەتێکی پێگەشتووش بم بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە چیتر ئەتوانم خۆم بەتەنها بەرگەی ئەو هەموو خەمە بگرم و پێویستم بە هیچ کەسێک نەبێت هەر بەڕاستی من پێویستم پێتانە~سەری بەرز کردەوە و تەماشای ئاسمانی کرد~هەموو ئەو ساتانەی لەگەڵم بوون زۆرترین نازتان بە من ئەیا و هەرگیز نەتانهێشتووە کەسێکی بێناز بم بەڵام وەک ئەوەی ئەبینن ئێستا بێنازترینی ئەم جیهانە منم دە یەکێکتان وەرن و لەباوەشم بگرن سوێن ئەخۆم من بەرگەی دووری ئێوە ناگرم)،وەک منداڵێکی بێنازی بەتەواوی بێ کەس و کار بەدەنگێکی بەرز لەکاتێکا چاوەکانی داخستبوو بەتونده دەستی کرد بە گریان~
~دەنگی گریانی جینان بەخێرایی سێهونی ڕاچەڵەکاند وە بەخێرایی لەئۆتۆمبێلەکە ڕۆشتە خوارەوە و لەپشتەوەی جینان وەستابوو سەرەتا ویستی باوەشی لێبات بەڵام دواتر پەشیمان بۆوە و پێی باشتر بوو تەنها وازی لێبهێنێت چەندی ئەوێت بگریت~
سێهون"(لەدڵی خۆی)"؛خۆزگا ئەمتوانی فرمێسکەکانی تۆ لەچاوی خۆم بهێنمە خوارەوە خۆزگە ئەمتوانی ئازارەکانی دڵی تۆ بەدڵی خۆم بچێژم خۆزگا ئەمتوانی هەموو خەمەکانت لێ وەربگرم و هەموو خۆشبەختی دنیا کۆ بکەمەوە و پێشکەش بەتۆی بکەم بەڵام چی بکەم کە بەپێچەوانەی هەموو ئەوانە تەنانەت مافی نزیک بوونەوە لەتۆشم نییە خۆزگا هەر ئەو کاتەی بۆ یەکەمجار ئۆتۆمبێلەکە لێی ئەیام من مردبام یاخوود هەرگیز جۆنگهۆ پاڵی بە من نەئەنا ئێستا تۆ هەرگیز بەوشێوەیە نە ئەبوویت ئێستا لەگەڵ هاوسەر و کچەکەت دەنگی پێکەنینەکانتان هەموو جیهان بە مانگ و ئەستێرەکانیشەوە ئەیان بیست بچکۆلانەکەم ئەم کوڕە گەمژەیە ببورە کە هەرگیز لەژیانی کارێکی بۆ تۆ نەکرد...
.
.
.
.
.
.
.
سڵاو ئەشقەکانی من ببورن گەر ئەم پارتە زۆر باش نەبێت بەڕاستی من ئەمویست زۆر باشتر بێت بەڵام هەر بەڕاستی بەتەواوی بەبێ وشە و بیرکردنەوە ماومەتەوە😶ئەنی وەی هەر بەڕاستی من ئەمەوێ زۆر زۆر سوپستان بکەم بۆ٣k ڤۆت
سوپاس بۆ ٣k هەر بەڕاستی من باوەڕم پێتان بوو وە ئێوەش ئەوەتان سەلماند کە هەرگیز هەڵە نەبووم بە پێدانی سیقە و باوەڕی خۆم بەئێوە بەڕاستی سوپاستان ئەکەم هەمووتانم خۆش ئەوێت دووبارە سوپاس🤍🤍وە هیوادارم ئەم کتێبە هەر بەڕاستی شایەنی خۆشەویستی و گرنگی پێدانی ئێوە بێت خۆشم ئەوێن و تکایە خۆشەویستی خۆتان بە چیرۆکەکەم ببەخشن تا پارتی داهاتوو بە خووداتان ئەسپێرم💜💜

"خۆشەویستییە یەکلایەنەکەم"OꙄH"Where stories live. Discover now