~دوورکەوتنەوە~

590 137 1K
                                    

~ئۆتۆمبێلەکەی لەپێش خانووە دوو نهۆمییە بچووکەکە وەستاند لەئۆتۆمبێلەکە ڕۆشتە خوارەوە و ویستی بڕوات دەرگاکەی لای جینان بکاتەوە بەڵام جینان خۆی دەرگاکەی کردەوە و لەئۆتۆمبێلەکە ڕۆشتە خوارەوە دواتریش دوای ئەوەی کەمێک بەسەر ئەو ڕێڕەوەدا ڕۆشتن کە لای ڕاست و چەپی باخچەیە گەشتنە پێش دەرگای ماڵەکە کە لەپێش دەرگاکە پەتێکی سوور گرێ درابوو~
جۆنگهۆ:ئەو پەتە بکەوە
~جینان پەتەکەی کردەوە و دواتریش جۆنگهۆ بە کلیلەکانی لای دەرگاکەی کردەوە و بەیەکەوە کاتێک کەمێک تەماشای ناوەوەی ماڵەکاین کرد یەکەم هەنگاوییان نا بۆ نێو ژیانێکی نوێ ماڵێکی نوێ دروست بوونی کەسایەتی نوێ و یەکەم هەنگاوی تەواو گەورەبوونییان نا هەنگاوێک بۆ نێو ژیانێک کە تەنانەت ناتوانن پێشبینی بکەن ئایا چی ئەبێت چی لە ژیانیان ڕوو ئەیات~
جۆنگهۆ:ببورە ئەزانم تۆ شایەنی زۆر لەمە زیاتری بەڵام بەڵێن بێت کاتێک بووم بە ئەندازیار ماڵێکت بۆ دروست بکەم بەتایبەتی وەک ماڵی خەونەکانت بێت
جینان(باوەشێکی کورتی لە جۆنگهۆ یا بێ ئەوەی تەماشای ڕوخساری بکات):سوپاس
~هەردووکییان ڕۆشتنە ژوورەکەیان کە لە نهۆمی سەرەوە بوو جۆنگهۆ دەستێک جلی هەڵگرت و ڕۆشتە دەستشۆرەکە تا جل و بەرگەکانی بگۆڕێت وە جینانیش بەبێهێزییەوە لەلێواری بێدەکە دانیشت و بەتەواوی خەیاڵەکانی ئەوییان بردبوو بۆ بیرکردنەوە لە سێهون~
~جۆنگهۆ لەدەستشۆرەکە هاتە دەرەوە و تێبینی جینانی کرد کە لەلێواری بێدەکە دانیشتووە و بەتەوای خەیاڵ بردوویەتییەوە وە هەستی بەوە کرد جینان چرکە بەچرکە خەریکە هەناسەی قورس ئەبێت و بەقورسی هەناسە ئەیات بۆیە بەخێرایی ڕۆشت بۆ لای و بانگی کرد:-(جینان...جینان...جینانا)،لە کۆتاییدا دوای سێ جار بانگ کردن توانی جینان لە بیرکردنەوە دەربهێنێت~
جینان(سەری هەژاند تاوەک بێتەوە سەر خۆی):ئاهـ کەمێک خەیاڵم ڕۆشتبوو
*تۆ بەوە ئەڵێیت کەمێک؟*
جۆنگهۆ:ئەی ناتەوێت جلەکانت بگۆڕیت
جینان(باوێشکی یا):ئاهـ من زۆر ماندووم بەیانی ئەیانگۆڕم ئێستا خەوم دێت
جۆنگهۆ(لەسەر ئەژنۆ بەرامبەر جینان دانیشت و دەستی کرد بە کردنەوەی تەوقەکانی قژی جینان):ئهم کەواتە هیچ نەبێت بەمانەوە مەنوو با دواتر ئازارت نەیەن
جینان(دەستەکانی جۆنگهۆی لە قژی دوورخستەوە):سـ..سوپاس خۆم لێیان ئەکەمەوە
جۆنگهۆ(هەستایە سەرپێ):باش
~جینان هەستا و ڕۆشتە بەرامبەر مێستەوالێتەکە وەستا و دەستی کرد بە لێکردنەوەی تەوقەکانی قژی و داکەندی ملوانکە و گوارەکەی،دوای ئەوەی تەواوبوو ڕۆشتە سەر بێدەکە و پشتی دا بە پشتی بێدەکەوە و سەری خستە کۆشی لەکاتێکا جۆنگهۆ تەنها بەپێوە وەستابوو~
~جۆنگهۆ لە ژوورەکە ڕۆشتە دەرەوە و دواتریش ڕۆشتە نهۆمی خوارەوە و لەکاتێکا لەنێو هۆڵەکە ئەهات و ئەڕۆشت و بیری ئەکردەوە لە کۆتاییدا بڕیاری خۆی دا و مۆبایلەکەی دەرکرد تا پەیوەندی بە کەسێک بکات:-
«لە پەیوەندی»
جۆنگهۆ:سڵاو
سێهون:بۆ پەیوەندی بە منەوە ئەکەیت؟
جۆنگهۆ:ناونیشانێکت بۆ ئەنێرم وەرە بۆ ئەو ناونیشانە(بەساردی)
سێهون:تۆ ئەمڕۆ هاوسەرگیریت کردووە و ئەمە یەکەم شەوی هاوسەرگیریتە لەبری لەگەڵ هاوسەرەکەت بیت بۆ داوای بینینی من ئەکەیت؟(بەڕەقی)
جۆنگهۆ:کاتیک هاتی هۆکار ئەزانیت
سێهون:نەخێر نایەم جارێکی کەش پەیوەندی بە منەوە مەکە
~ویستی پەیوەندییەکە دابخاتەوە بەڵام جۆنگهۆ وەستاندی~
جۆنگهۆ:لەبەر من نا لەبەر جینان
سێهون(کەمێک وەستا و دووبارە دڵی دەستی بەئازار کرد):نە تۆ و نە جینان بەلای منەوە گرنگ نین
جۆنگهۆ:سێهون من تکات لێ ئەکەم تکایە ئەمە تاکە داواکاری و کۆتا داواکاری منە لێت تەنها وەرە
سێهون(هاواریکرد):بەڵام بۆ بێم ها بۆ بێم تۆ کێیت بۆ من لە نەفرەتییەکی تێکدەر زیاتر ها
جۆنگهۆ(هاواریکرد):ئەوە من بووم ماچی کچێکم کرد ها
سێهون:هەر ئەمانەشت بە جینان وتووە هەربۆیە ئەو بڕیاریدا هاوسەرگیریت لەگەڵ بکات
جۆنگهۆ(کەمێک بەگاڵتە جاڕی پێکەنی):ئێستا سێهون گەر دێیت وەرە گەر نایەیت من خۆم جینان ئەهێنم
سێهون(چرکەیەک وەستا):چ شتێکی هێندە گرنگ هەیە
~جۆنگهۆ ویستی قسە بکات بەڵام دەنگی هاوارێکی زۆر بەرز لە نهۆمی سەرەوە هات کەوای کرد تەنانەت سێهونیش لە مۆبایلەکەوە گوێی لێبیت~
سێهون(هاواریکرد):نەفرەت هەر ئێستا بەخێرایی ئەو ناونیشانە نەفرەتییەم بۆ بنێرە
~جۆنگهۆ بەخێرایی پەوەندییەکەی داخستەوە و بەڕاکردن بەرەو سەرەوە ڕۆشت و ڕۆشتە ژوورەکەیان جینانی بینی کە هەموو شتەکانی سەر مێستەوالێتەکەی بەردابۆوە و ئاوێنەی مێستەوالێتەکەشی شکاندبوو وە لەبەرامبەر مێستەوالێتەکە دانیشتبوو هەردوو دەستەکانی بەسەرییەوە گرتبوو هاواری ئەکرد ئەگریا...
جۆنگهۆ بەخێرایی بەرەو جینان ڕۆشت و بەتوندی لەباوەشی کرد لەکاتێکا جینان تەنها هاواری ئەکرد و ئەگریا~
~جۆنگهۆ لەکاتێکا باوەشی لە جینان دابوو ناونیشانەکەی بە نامەیەک بۆ سێهون نارد و دواتریش مۆبایلەکەی فڕێدا و هەردوو ئانیشکی جینانی گرت و قسەی بۆ ئەکرد:-(جینان،گیانەکەی من تەماشا بکە سندوقی نهێنییەکانت لێرەیە جۆنگهۆ ئەوەتا ئەوە منم جۆنگهۆ،جۆنگهۆ ئووپای تۆ دەی بەسە خۆشەویستەکەم وا لەخۆت مەکە تکایە دەی تەواو هێندە مەگری)،بەڵام جینان هێشتان بەردەوام بوو لە گریان و هاوارکردن وە جۆنگهۆ دووبارە باوەشی لێدا و توند لەباوەشی خۆی گرتبووی~
~(١٥)خوولەک تێپەڕی~
~دەنگێکی گەورە لە دەرگای سەرەکی ماڵەوە هات دوای کەمێکیش سێهون بەخێرایی دەرگای ژوورەکەیانی کردەوە و بەڕاکردن بەرەو جینان هات و پاڵێکی توندی بە جۆنگهۆوە نا و جۆنگهۆی خستە ئەولاوە و بەهەموو هێزی خۆی باوەشی لە جیناندا و قسەی بۆکرد:-(خۆشەویستەکەی من بچکۆلانەکەی من شیرینەکەم ڕۆحی من بەسە تەواو،تەواو دەی بەسە وا لەخۆت مەکە ئەوەتا من لێرەم سێهونەکەی تۆ لێرەیە دەی هەربۆیە تۆ نابێت وا لەخۆت بکەیت)،لەگەڵ قسەکردن بۆ بچکۆلانەکەی بەبەردەوامی فرمێسکەکان لە چاوە سوور هەڵگەڕاوەکەی ئەهاتنە خوارەوە~
~جۆنگهۆ شۆک بوو کاتێک کە بینی جینان قۆڵەکانی لە کەمەری سێهون ئاڵاند وە هەموو قسەکانی جینانی بیر کەوتەوە:-
.
.
.
~گەڕانەوە بۆ بەر لە~٧~ڕۆژ~
.
.
.
~جۆنگهۆ بەتەواوی بێچارە مایەوە گەر تەنانەت هیچ کەسێکیش نەزانێت ئەو زۆر بەباشی دەزانێت بەڵێنەکانی کانگ جینان لە ڕۆحی گرنگترن بەتەوای گرنگتر هەر بۆیەش تاکە شت کەتوانی بیکات بەهێمنی بیخاتە باوەشییەوە و ڕێگەبات کانگ جینان چەندی ویست بگری~
~دوای نیو کاتژمێر جینان لە باوەشی جۆنگهۆ هاتە دەرەوە و بەدەنگێکی لاواز قسەی کرد:-(با بڕۆین)~
جۆنگهۆ:بۆ کوێ؟
جینان:یانەی شەوانە
جۆنگهۆ(چاوەکانی تا کۆتا ئاست کرانەوە و بە دەنگێکی نزیک لە هاوار قسەی کرد):چـــی؟!؟!
جینان:گەر تۆش نەیەی من بەتەنها خۆم ئەڕۆم
جۆنگهۆ:بـ..بـ..بەڵام جینان(بە نیگەرانی)
جینان(هاواریکرد):دێیت یاخوود نا؟
جۆنگهۆ:با..باشە ئۆتۆمبێلەکەم لە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەکە نزیک بازاڕەکە با بڕۆین
.
~کاتژمێر(٨)ی شەو~
.
جینان(لەکاتێکا بەتەواوی مەست بووبوو پەنجەی دووەمی دەستی بەرز کردەوە و ئاڕاستەی جۆنگهۆی کرد و لەکاتێکا سەری وەک ئیسپرینگێکی لێهاتبوو قسەی کرد):ئێستا تۆ بە من بڵێ چەند ساڵە خۆشت ئەوێم ها بەڕێز جۆنگهۆ؟
جۆنگهۆ:مـ..مـ..ماوەیەکی درێژە(بەتەواوی نیگەران بوو لە دۆخی جینان)
جینان:هم جۆنگهۆ نهێنییەکت پێ بڵێم؟
جۆنگهۆ:جینان تکایە ئێستا تۆ ئاگاداری خۆت نیت بۆیە هیچ مەڵێ کە دواتر پەشیمانت بکاتەوە
جینان(بەتوڕەیی و کەمێک دەنگی بەرز):یا کێ وتی من ئاگاداری خۆم نیم بەپێچەوانەوە من زۆر زۆر ئاگاداری خۆمم
جۆنگهۆ:جینان(بە نیگەرانی)
جینان(خۆی چاک کرد):جۆنگهۆ ئایا تۆ ئەتوانی کچێکی نەخۆشت خۆشبووێت؟
(چاوەکانی پڕ لە فرمێسک بوون و هەستی بە ئازار کرد لە دڵی)
جۆنگهۆ(بەتەواوی شڵەژا ئایا ئەکرێت ئەوە ئەو شتە بێت کە لە مێشکێتی):نە..نە..نەخۆشی چی جـ..جینان؟!؟!
جینان:کاتێک باوکم کۆچی دوایی کرد بەهۆی خەم خواردن من نەخۆشییەکی بێ ناو و ناونیشانم بەسەر هات کە تەنها چارەسەری سەرەکی ئەو سێهونە نەفرەتییەیە(فرمێسکەکانی دەستییان کرد بە هاتنە خوارەوە)
جۆنگهۆ:شتی وا ئەکرێت؟
جینان:ئەوە بەهۆی زۆر خەمخواردن بوو وە ئێستاش بەهەمان شێوەیە کاتێک بەشێوەیەکی زۆر زۆر بترسم یاخوود خەم بخۆم دەست ئەکەم بە گریان و هاوارکردن وە پێویستە کەسێک باوەشم لێبات هەندێ کات باوەشی دایکم هەندێ کات سوهی و وە هەمیشەش باوەشی سێهون وای کردووە بگەڕێمەوە سەرخۆم
جۆنگهۆ(لەناخەوە هەستی بەئازار کرد):بەڵام چۆن توانیت لەمنی بشاریتەوە؟
جینان(کەمێک بە شکاوی پێکەنی):نازانم بۆ بەڵام هەمیشە هیوام خواستووە تۆ بەوە نەزانیت هەستم ئەکرد گەر بەوە بزانیت و ڕۆژێک بەرامبەر بە تۆ وام لێبێت لەوانەیە هەرگیز نەتوانم تەماشای نێو چاوەکانت بکەمەوە
~ئەو وشانە بەس بوون بۆ ئەوەی بەتەوای دڵی جۆنگهۆی پێ ئازار بات و وا لەجۆنگهۆ بکات بەتەواوی هەست بە کەسێکی بێکەڵک و دوور بکات بۆ جینان وە لەناخەوە نەفرەتی لەخۆی و لەم ژیانە ئەکرد کە چۆن ئەتوانێت هێندە نادادپەروەر بێت~
جۆنگهۆ(زەردەخەنەیەکی ساختەی کرد و چاوەکانی بەهۆی فرمێسک ئەدرەوشانەوە):خەمت نەبێت تاوەک من لەلات بم ناهێڵم هەرگیز خەم بخۆیت و بترسیت وە دڵنیابە هەرچییەک ڕووبات دەرگای دڵی من هەمیشە بۆ تۆ کراوەیە هەرخۆی کلیلەکەی لەلای تۆیە هەربۆیەش پێویست ناکات بڵێیت ناتوانیت تەماشای نێو چاوەکانم بکەیت
جینان:زۆر سوپاس سندووقی نهێنییەکان(گڵاسی خواردنەوەکەی سەر مێزەکەی هەڵگرت بەڵام بینی هیچی تێدا نەماوە هەربۆیە هاواری بۆ ساقییەکە کرد)بەڕێزم مەگەر پێم نەوتی مەهێڵە گڵاسەکەم بەتاڵ ببێت
جۆنگهۆ:جینان تکایە تۆ زۆر زۆرت خواردۆتەوە ئێستا بەس نییە؟
جینان(مستی ئەکێشا بەسەر دڵی خۆیا):بەڵێن بێت هەر کە ئازاری ئەم دڵە نەفرەتییە کۆتایی هات من واز لەخواردنەوە بهێنم(بە شکاوی پێکەنی)
جۆنگهۆ:ئەی چی گەر هەرگیز کۆتایی نەهات؟
جینان:ئەو کات دەری ئەهێنم و پێشکەشی دۆزەخی ئەکەم
*لەڕاستیدا کردت پێم وابێت*
.
.
.
~گەڕانەوە بۆ ئێستا~
.
.
.
~جۆنگهۆ هەر بەڕاستی بۆی دەرکەوت کەوا سێهون چارەسەری سەرەکی نەخۆشی جینانە وە هەستی بەو هەموو سۆز و خۆشەویستییە کرد کە بەڕۆح بۆ یەکدییان هەیە وە لەناخەوە هەستی بە بێچارەیی خۆی ئەکرد~
~دەنگی جینان جۆنگهۆی لە نێو بیرکردنەوەکانی دەرهێنا کاتێک بەگریانێکی بەرزەوە ناوی سێهونی هێنا~
سێهون:گیانی سێهون،ڕۆحی سێهون،سێهون بە ڕۆح و دڵ و ژیانییەوە فیدات بێت
جینان(بەهەمان شێوەی پێشوو):سێهون
سێهون:گیانی سێهون
جینان:سێهون تکایە من ئەترسم ئێرە زۆر تاریکە تکایە جارێکی کە بەوشێوەیە لەنێو تاریکی من بەجێمەهێڵە
سێهون:تەواو تەواو ڕۆحی من ئەوەتا من لەلاتم جارێکی ڕێگە نادەم تۆ بترسیت
جینان:سێهون تکایە بەڵێنم پێبە جارێکی کە بەوشێوەیە بەتەنها بەجێمنەهێڵیت
سێهون:ئهم تەواو من هەرگیز بەجێتناهێڵم
جینان(دەنگی کەمێک بەرز کردەوە):بەڵام بەڵێن بدە
سێهون:ئەی مەگەر نەم وت من جێتناهێڵم
(بە هێمنی)
جینان(هاواریکرد):ئەی کەواتە بۆ بەڵێن نایەی بەڵێن بە دەی بەڵێن بە
سێهون:گیانەکەم پێویست بە بەڵێن ناکات ئەوەتا مەگەر من قسەم نەکرد
~جینان هاوارێکی بەرزی کرد و بەتوندی پاڵی بەسێهونەوە نا و لەخۆی دووری خستەوە و قاچەکانی درێژ کرد و هەردوو دەستی بەسەرییەوە گرت و بەهاوارەوە قسەی کرد:-(تۆ درۆزنیت تۆ کەسێکی زۆر درۆزنیت من هەرگیز نامەوێت جارێکی کە بتبینمەوە گەمژەی درۆزن تۆ بەڵێن بە من نایەی نەخێر تۆ بەڵێنم پێ نایەی چوونکە تۆ ئەتەوێ من بەجێبهڵیت ئەزانم)~
~سێهون و جۆنگهۆ هەردووکیان ئەیانویست جینان ئارام بکەنەوە بەڵام هیچ سوودێکی نەبوو جینان تاوەک ئەهات زیاتر و زیاتر بارودۆخی بەرەو خراپی ئەچوو~
سێهون(لەبەر خۆیەوە قسەی کرد):نەفرەتی چەند جار پێم وتووە خەمەکانت لەناخت مەهێڵەوە و ڕێگری لە فرمێسکەکانت بکە تا بەم شێوەیەت لێ نەیەت
~چرکەیەکی نەبرد دەستەکانی گرت بە ڕوخساری جینانەوە و لێوە تینووەکانی بەتوندی نووساند بەلێوەکانییەوە و ئەوی ڕاکێشا بۆ ماچێکی قوڵ و پڕ لە خەم و ئازار و تێکشکان و دابڕان~
~جۆنگهۆ تەنها شۆک بوو لەجێی خۆی وەک پەیکەرێکی لێ هاتبوو هەستی بەئازارێک ئەکرد لە ناخی کە هەرگیز لە ژیانی هەستی پێ نەکردبوو وە ناشزانێت هەستی پێ ئەکاتەوە یاخوود نا بەڵام تەنها وا هەست ئەکات بۆ جاری دووەم دڵی بەرگە ناگرێت و بەتەواوی لەلێدانە بەئازارەکانی ئەوەستێت~
*جینانی گەمژە باشە بۆ ئەتەوێت هەموو ئەو ئازارانە نیشانی جۆنگهۆ بەیت کە خۆت بینیوتن لەکاتێکا جۆنگهۆ هەرگیز لە ژیانی نەیتوانیوە ئازاری مێروولەیەک بات ئێستا تۆ؟!*
~دوای خوولەکێک لەو ماچەی لەلای سێ کەس سێ مانای جیاوازی هەبوو لەلای یەکێکیان نەفرەتیانە بە ئازار بوو وە لەلای یەکێکیان بۆی وەک تاکە چارەسەر بوو وە لەلای ئەوەی دیکەیان کەمکردنەوەی ئازاری ڕۆحی بوو سێهون هێندەی زانی شەقێکی توند بەر هەناوی کەوت و وای کرد دەست بە هەناوییە بگرێت و بەقورسی بگەڕیتەوە دواوە~
جینان(هاواریکرد):نەفرەتی تۆ بۆ لێرەیت؟
جۆنگهۆ:جـ..جینان تۆ باشیت؟
جینان(ڕووی کردە جۆنگهۆ کە لەپشتەوەی بوو):جۆنگهۆ ئەو چی ئەکات لێرە؟
جۆنگهۆ:مـ..من بانگم کرد
جینان(دووبارە هاواریکرد):بەڵام بۆچی؟
جۆنگهۆ:جینان تۆ بارودۆخت باش نییە
جینان(هاواریکرد):بارودۆخی من هەرچۆنێک بێت ئەوە کێشەی کەسانی دەرەوەی ماڵەکەمان نییە ئێستا ئێمە هاوسەرگیریمان کردووە و من هاوسەری تۆم کەواتە چۆن ڕێگە ئەیەیت پیاوێکی کە بێت و لەپێش چاوت ماچی هاوسەرەکەت بکات
جۆنگهۆ:بە..بەڵام چارەی دیکەمان نەبوو
جینان(ڕووی کردە سێهون و بە ڕەقی قسەی کرد):تەنانەت گەر زانیت ئەمرم هەرگیز جارێکی کە نەکەیت بانگی ئەم پیاوە بکەیت تێگەشتی
سێهون(هەستایە سەرپێ):هەڵەکە مەخە ئەستۆی هاوسەرەکەت هەموو ئەوانەی کە ڕوو ئەدەن بەهۆی هەڵە تێگەشتن و خێرا بڕیاردانی تۆ بوون وە گەر جارێکی کە هەوڵ نەدەیت فرمێسکەکانت ڕابگریت و خەمەکانت لە ناخت نەهێڵیتەوە ئەوکات بڕوا ناکەم شتێکی لەو شێوەیە ڕووبدات
جینان(هەستایە سەرپێ و بەرەو سێهون ڕۆشت کاتێک تەنها هەنگاوێک لەنێوانییان مابوو وەستا):بڕۆ دەرەوە لە ماڵەکەم(لەکاتێکا بەتیژی تەماشای نێو چاوەکانی ئەکرد بە دەنگێکی ڕەق قسەی کرد)
سێهون:باش کەواتە(تەماشای جۆنگهۆی کرد)ببورە پێم وابێت دەرگاکەم شکاندووە گەر چاکت کردەوە پێم بڵێ بە جانگی ئەڵێم پارەکەت بۆ بهێنێت(بەرەو دەرەوە ڕۆشت و جۆنگهۆش ڕۆشت تاوەک بەڕێی بکات)
~لەگەڵ ڕۆشتنە دەرەوەی جیۆن جۆنگهۆ و ئۆهـ سێهون کانگ جینان وەک ئەوەی پێیەکانی توانای هەڵگرتنی ئەوییان نەمابێت کەوتە سەر زەوییەکە چاوەکانی پڕ لە فرمێسک بوون و دەستی کرد بە گریان لەکاتێکا بەتوندی ئەیکێشا بەسەر دڵی خۆیا و بەگریانەوە قسەی ئەکرد:-(نەفرەتی باشە چۆن ئەکرێت هێندە ئازارت هەبێت بووەستە لەوەی لەدووری ئەو لێنەیەیت و کاتێک ئەوت بینی تۆڵەی هەموو ئەو چرکانە لە من بکەیتەوە کە ئەوت نەبینیوە و لێت نەیاوە ئەو چیتر لەمەوبەدوا هی تۆ نییە هەر خۆی ئەو لەسەرەتاوە بۆ تۆ نەبووە کەواتە بووەستە هەی گەمژەی بێمێشک بووەستە لەو هەموو ئازارە)~
.
~لەلای سێهون و جۆنگهۆ~
.
جۆنگهۆ:سێهون
(بانگی سێهونی کرد کاتێک سێهون یەکەم هەنگاوی نا بۆ دەرەوە)
سێهون(ڕووی کردە جۆنگهۆ):چیت ئەوێت؟
جۆنگهۆ:سوپاس بۆ هاتنت،زۆر سوپاس کە هاتی
*ببورە کە بۆیەکەم جار لە ژیانم پێت ئەڵێم گەمژە بەڵام ئەو هەر بەڕاستی ماچی کرد ئەی ئەوە ئازاری نییە؟؟!!*
سێهون:هیچ شتێک لەبەر خاتری تۆ نەبووە وە دڵنیابە ئەمە کۆتا جار و یەکەم جارم جارێکی کە هەرچی ڕووبات ئەوە کێشەی خۆت و هاوسەرەکەتە(بە ڕەقی وتی و ڕۆشت)
~جۆنگهۆ دەرگاکەی داخست و تێبینی کرد دەرگاکە هیچی لێ نەهاتووە دواتریش ڕۆشتە سەرەوە و جینانی بینی لەسەر زەوییەکە دانیشتووە ئەگری~
جۆنگهۆ:جینان
~جینان هیچی نەوت و تەنها سەری بەرز کردەوە تەماشای کرد~
جۆنگهۆ(سێ هەنگاو ڕۆشتە پێشەوە):جینان تەماشابکە تۆ چۆن وەک بەڵێنت پێدام هاوسەرگیریم لەگەڵ بکەیت کردت کەواتە جینان تەواو ئێمە ئێستا ئەتوانین لەیەکدی جیا ببینەوە سوێن ئەخۆم دڵم بەرگە ناگرێت کاتێک تۆ بەوشێوەیە ئەبینم وا هەست ئەکەم هەموو ئەوانەی بەسەر تۆ دێت بەهۆی منەوەیە هەربۆیە تکایە بەوشێوەیە مەبە جینان
*هەموو ئەوانەی بەسەر تۆ دێت بەهۆی ئەوەوەیە نچ نچ نچ*
جینان(هەستایە سەرپێ و بەرەو جۆنگهۆ ڕۆشت و کاتێکا بە چاوە سووربووەکانی تەماشای نێو چاوی ئەکرد زلەیەکی لەلای ڕاستی جۆنگهۆ یا):ئەمە بۆ ئەوەی سێهونت بانگ کرد(زلەیەکی لەلای چەپی یا)ئەمە بۆ ئەوەی ڕێگەت یا سێهون ماچم بکات(زلەیەکی دیکەی لەلای ڕاستی دا)وە ئەمەش بۆ ئەو قسە نەفرەتییەی کە ئێستا کردت
*بەهۆی سێهون لە جۆنگهۆی یا هاهاها*
~بۆ چرکەیەک تەماشای نێو چاوەکانی یەکدییان کرد کە ئەدرەوشانەوە بەهۆی فرمێسک جینان بەتەواوی تێبینی خۆشەویستی و سۆز و ئازاری ئەکرد لە چاوەکانی جۆنگهۆ بەڵام هەموو ئەوەی جۆنگهۆ تێبینی کرد لە چاوەکانی جینان توڕەیی بوو~
~جینان پێیەکانی بەرز کردەوە لەگەڵ قۆڵەکانی و ویستی ماچی جۆنگهۆ بکات بەڵام جۆنگهۆ بەخێرایی ئانیشکەکانی جینانی گرت و دووری خستەوە و نەیهێشت وە وتی:-(جینانا تەماشا بکە من زۆر زۆرم خۆش ئەوێی وە چی شتێک هەیە لەوە دڵخۆشترم بکات کە تۆ ماچم بکەیت بەڵام ئێستا نا من نامەوێ لەکاتێکا ماچم بکەیت کە دڵت نایەوێت من ئەمەوێ کاتێک ماچم بکەیت کە من بەتەواوی بتوانم دڵت بەدەست بهێنم و وە دڵت بیەوێت هەر بۆیە با چاوەڕێی ئەو ڕۆژە بکەین کە من ئەتوانم دڵت بەدەست بهێنم)~
*دوور کەوتنەوە لە ئەو ئەو شتەیە کە دڵخۆشترت ئەکات لە هەموو شت*
جینان:ئەی چی گەر هەرگیز بەدەستت نەهێنا؟
جۆنگهۆ(زەردەخەنەیەکی ساختەی کرد و پەنجەی دووەمی دەستی خستە سەر دڵی جینان):هەرخۆی بەشێکی ئەو دڵە هی منە ئەی من سندووقی نهێنییەکان نیم
جینان:ئەڕۆم جلەکانم ئەگۆڕم
~جینان ڕۆشت جلەکانی بگۆڕێت لە دەستشۆرەکە و جۆنگهۆش دەستی کرد بە کۆکردنەوەی ژوورەکە~
.
~لەلای سێهون~
~فرمێسک بە چاوەکانییا ئەهاتە خوارەوە لەکاتێکا چاوەکانی پڕبوون لە توڕەیی بەبەردەوامی ئۆتۆمبێلەکەی خێراتر و خێراتر ئەکرد تا بەهۆی ئەو سەگەی هاتە نێوەڕاستی شەقامەکە برێکێکی توندی گرت و سەری کێشای بە سوکانەکەیا بەڵام ئازارێکی هێندە زۆری پێ نەگەشت دواتر سەری بەرز کردەوە و لەگەڵ هاوارکردن ئەیکێشا بە سوکانەکەیا:-(بە نەفرەت بن هەمووتان بە نەفرەت بن هەموو مرۆڤەکان هەموو کەسەکان هەمووتان بەنەفرەت بن ڕقم لە هەموو شتێکە ڕقم لە هەمووتانە)،دواتریش سەری خستە سەر سووکانەکە و دەستی کرد بە گریانێکی بەکوڵ و لەگەڵ گریان قسەی ئەکرد:-(جینانی گەمژە چۆن توانیت وا بکەیت مەگەر خۆت هەموو ڕاستییەکان ئەزانیت کەواتە بۆ وات کرد ها بۆ وات کرد ڕۆحە گەمژەکەم)،لەگەڵ قسە کردن مستی ئەکێشا بەسەر دڵی خۆیا)
.
.
.
~بەیانی~
.
.
.
~کاتژمێر(٤)ی ئێوارە~
~لە فڕۆکەخانە~
د.سێهون(بە گریانەوە):کوڕەکەم چی ئەبێت گەر نەڕۆیت؟
سێهون(بەزەردەخەنەوە):دایکە گیان مەگەر نەم وت بۆ ماوەیەکی کاتییە بەڵێن بێت ئەگەڕێمەوە
د.سێهون:کەی بەڵام کەی ها(١٠)ساڵی کە یان(١٥)هەر خۆی تۆ بەبێ ڕێگە پێدانی پزیشک لەنەخۆشخانە دەرچوویت وە پزیشک وتی بارودۆخی دڵت زیاتر و زیاتر بەرەو خراپتر ئەچێت تۆ چی ئەکەی لە وڵاتێکی بێگانە بەتەنها
سێهون(دەستەکانی گرت بە لێواری شانی دایکییەوە):دایکە گیان بەسە دەی تەواو مەگری من باش ئەبم بەڵێنت پێ ئەیەم باش ئەبم وە هەموو ڕۆژ پەیوەندیت پێوە ئەکەم و هەمیشەش لەکاتی خۆی دەرمانەکانم ئەخۆم هەر خۆی لە ئەمریکا پزیشکی زۆر باشتری لێیە لەوێ ئەتوانم سەردانی پزیشکێکی باشیش بکەم
یۆنسوو(بە گریانەوە):هیۆنگ تکایە لە بڕیارەکەت پاشگەزببەوە تکایە ئێمە بێ تۆ چی بکەین؟
سێهون(لووتی یۆنسووی گرت و کەمێک سەری یۆنسووی هەژاند):کچێ بچکۆل تۆ بیۆنگ ئووپات هەیە خەمت نەبێت ئەو دووری منت لە یاد ئەباتەوە تەنها پێویستە بپاڕێمەوە کە منیشت بیر نەباتەوە
(بە پێکەنینەوە قسەی کرد)
یۆنسوو:ئێ هیۆنــــگ
ب.سێهون(باوەشی بە سێهوندا کرد):بە سەلامەتی بڕۆیت و بە سەلامەتی بگەڕێیتەوە کوڕەکەم
سێهون:زۆر سوپاس باوکە گیان
جانگی(بە گریانەوە باوەشی لە سێهوندا):بیرت ئەکەم هیۆنگ
سێهون(پێکەنی):ئەی ئەوە چییە تۆ ئەگریت ئەی مەگەر پێم نەوتی پیاو نابێت بگریت
هۆکیون(باوەشی لە سێهوندا):براکەم
سێهون:براکەم
هۆکیون:سێهون براکەم تکایە تۆ هێشتان ئەتوانیت لە بڕیارەکت پاشگەز ببیتەوە ئێمە ئەتوانین هەموو شتێک چاک بکەینەوە بە یەکەوە وە قسە لەگەڵ جـ..
سێهون(قسەکەی پێ بڕی):براکەم هەرچی ڕووبدات ئەمە کۆتا بڕیاری منە وە من خێزانەکەم بە تۆ ئەسپێرم تکایە ئاگاداریان بە بەتایبەت ئەو یۆنسووە گرینۆکە(دوای تەواوکردنی قسەکانی پێکەنی)
هۆکیون(سەری هەژاند):ئاشقێکی کەلەڕەقی خەمت نەبێت ئەوان خێزانی منیشن
یۆنگجوون(باوەشی لە سێهوندا):خودات لەگەڵ ئاگاداری خۆتبە وە بیرت نەچێت پەیوەندیمان پێوە بکە
سێهون:بێگومان وا ئەکەم
~وە ئێستاش سەرەی کۆتا کەس هات سۆنگ سوهی،سوهی لەگەڵ سێهون باوەشێکی درێژییان لەیەکدا لەکاتێکا هێشتان باوەشییان لەیەکدابوو سوهی قسەی کرد:-(سێهون تکایە،من تکات لێ ئەکەم چی ئەبێ نەڕۆی هیۆنگ)~
سێهون(دەستی بە پشتی سوهییا ئەهێنا):سوهییا خۆت ئەزانی من ناچارم بۆ ڕۆشتن گەر شتەکان بەم شێوەیەیان لێ نەهاتبا هەرگیز نە ئەڕۆشتم بەڵام چیتر ناتوانم لێرە بژیم و ئەو نزیکێکی زۆر دوور بێت بۆ من تەنها دوورێکی زۆر دوور بم باشترە
سوهی:ببورە کە گەمژە بووم و لەسەرەتاوە هیچم نەکرد
سێهون:هیچ شتێک هەڵەی تۆ نییە ئەوە خۆمان بووین خۆمان وێران کرد وە ئێستاش من داوات لێ ئەکەم تکایە زۆر بەباشی ئاگاداری بە هەمیشە قسەی لەگەڵ بکە و لە نزیکی بمێنەوە ئەو ئێستا زۆر پێویستی بەتۆیە
سوهی(لەباوەشی سێهون هاتە دەرەوە و فرمێسکەکانی سڕی):ئاگاداری خۆت بە
سێهون(زەردەخەنەی کرد):زۆر سوپاس بۆ هەمووتان هەمووانم خۆش ئەوێت(دەسکی جانتاکەی گرد و کەمێک ڕووی سوڕاند تاوەک بڕوات بەڵام وەستا و ڕووی کردەوە ئەوان)ئاهـ لەیادم کرد بڵێم تکایە هیچ کەسێکتان هیچ شتێک بە پورم و جینان مەڵێن تا ئەو کاتەی خۆیان پرسیار ئەکەن گەر هەرگیزیش پرسیاریان نەکرد ئەوە ئاساییە(دوای تەواوکردنی قسەکانی بە زەردەخەنەیەکی ساختەوە لەگەڵ ئازارە گەورەکەی دڵ و ڕۆحی ڕۆشت کە هەر پشتی لەوان کرد فرمێسکەکانی کەوتن)
.
.
.
~لەماڵی جینان~
~جینان لەسەر قەنەفەکەی بەرامبەر تیڤییەکە دانیشتبوو تەماشای تیڤی ئەکرد جۆنگهۆش کە لەسەر قەنەفەکەی دەستە چەپ بوو دووبارە ئەو پرسیارەی کرد کە لە بەیانییەوە پێنج جار کردوویەتی:-(جینان وا کاتەکە نزیک ئەبێتەوە تۆ هێشتان ناتەوێت ماڵئاوایی لێبکەیت؟)~
جینان(هاواریکرد):جۆنگهۆ تکایە بەسە من پێم وتی نامەوێت ڕوخساری ببینم بۆ کوێ ئەڕوات با بڕوات بە من چی ئێستا خێزانەکەی لەلایە کەواتە منی بۆ چییە؟
جۆنگهۆ:بۆ وا لە خۆت ئەکەیت بۆ ئەتەوێ خۆت هەڵبخەڵەتێنیت لەکاتێکا دڵت ئێستا هاواری ئەو ئەکات کەواتە بۆ ڕێگەی پێ نایەی هیچ نەبێت لەوانەیە ئەمە کۆتا جار بێت تەنها بۆ کۆتا جار بیبینیتەوە
جینان(ئاماژەی بۆ دڵی کرد):ئەم دڵە لەتۆ زیاتر بۆی نییە بۆ هیچ کەسێک لێ بدات و هاواری هیچ کەسێکی کە بکات ئێستا من هاوسەری تۆم وە هیچ پەیوەندییەکم بەو ئۆهـ سێهونەوە نەماوە کە لە منداڵی چاودێری ئەکردم و ئاگادارم بوو ئەوەی کردی کردی من سوپاسی ئەکەم بەڵام ئێستا من لەماڵی هاوسەرەکەمم کەوات پێویستم بە بینینی هیچ پیاوێکی کە نییە
جۆنگهۆ:گەر بۆ ئەوەش نەبێت لەبەر خاتری خێزانەکەی مەگەر ئاگادار نەبوویت یۆنسوو لەو مۆبایلەدا چەند پاڕایەوە کە بێیت و ڕێگری لێ بکەیت لە ڕۆشتن ئەی جانگی ئەی هۆکیون ئەی سوهی وە تەنانەت پورت و مێردی پوریشت هەموویان بەبێ ئاگاداری ئەوەی کەیان پەیوەندییان بەتۆوە ئەکرد تا بڕۆیت و ڕایبگریت چوونکە هەمووان ئەزانن تەنها تۆیت کە ئەو لە ئێستادا گوێت بۆ بگرێت
جینان(بە بێ باکی ڕووی کردەوە تیڤییەکە):جا بە من چی کوڕەکەیان گەر نەیویستایە بڕوات ئەوا ئەو بڕیارەی نە ئەیا بەڵام ئەو خۆی ئەو بڕیارەی یاوە و ئەو هەموو کەسەی لێی ئەپاڕێنەوە پاشگەز ببێتەوە بەڵام ئەو ئەوە ناکات کەواتە ئیتر چۆن من بتوانم پاشگەزی بکەمەوە(ڕووی کردە جۆنگهۆ)ئاهـ وە بیرم کەوتەوە خۆ میری خۆشەویستی ئەوە ئیتر بۆ بە ئەو ناڵێن(بە گاڵتە جاڕییەوە)
~جۆنگهۆ بەبێهوایی هەستا و ڕۆشتە سەرەوە~
.
.
.
~تێپەڕینی کات~
.
.
.
~(٣)ساڵ تێپەڕی بەتەواوی(٣)ساڵ~
~ساڵێک ئەبێت سوهی و یۆنگجوون هاوسەرگیرییان کردووە وە(٣)هاوڕێکە پەیمانگایان بەسەرکەوتوویی تەواو کرد و هەر یەکێک لە ئەوان ساڵێک ئەبێت لەسەر پیشەی خۆیانن~
~جینان لە نەخۆشخانەیەکی گشتی پزیشکە~
~جۆنگهۆ بووە بە بەڕێوبەری کۆمپانیا ئەندازیارییەکەی باوکی~
~سوهی و یۆنگجوون تا ئێستا چەند ڕۆڵێکی بچووکیان وەرگرتووە لە چەند درامایەک~
.
.~بەڵام ئەوەی لە هەموو شت گرنگتر ژیانی جینان و جۆنگهۆیە کە چی بەسەر هاتووە:-
ئەوان ئێستا بەتەواوی وەک دوو بێگانەیان لێهاتووە بەیەکەوە لەگەڵ ئەوەی بەیەکەوە لەهەمان ماڵ ئەژین و تەنانەت لەسەر هەمان بێد ئەخەون بەڵام کەمترین قسە ئەکەن بەیەکەوە وە مەگەر تەنها بە ڕێکەوت دەستییان بەر دەستی یەکدی بکەوێت(٢)ساڵی سەرەتا جۆنگهۆ هەموو بەیانییەک نانی بەیانی ئامادە ئەکرد و دوای نانی بەیانی جینانی ئەبرد بۆ زانکۆ و دواتریش ئەڕۆشت بۆ زانکۆکەی خۆی و وە کاتێک کاتی زانکۆ تەواو ئەبوو جینانی ئەگەڕاندەوە بەڵام ساڵێک ئەبێت بەهۆی ئەوەی چوونەتە سەر کاری خۆیان و شوێنی کارەکانییان لەیەکدی دوورە جینان بە پاس ئەڕوات بۆ نەخۆشخانە لەکاتێکا جۆنگهۆ ویستی ئۆتۆمبێلی بۆ بکڕێت بەڵام ئەو ڕەتی کردەوە و ویستی بە پاس هاتوچۆ بکات ئاهـ وە لەیاد نەکەن هێشتان هەر جۆنگهۆیە نانی بەیانی ئامادە ئەکات~
.
~وە گەر بێینە سەر ئۆهـ سێهون ئەو ئێستا ئەو لە شاری لاس ڤێگاسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا مامۆستای قوتابخانەیەکی ئامادەییە وە شتێکی هێندە گرنگ نییە لە ژیانی تاکە شتی گرنگ ئەوەیە نەخۆشییەکەی زیاتر بووە و هەموو چرکەکان کانگ جی نان لە دڵ و مێشکێتی~
*کەسێک لە ڕۆح بێت بێگومان لە دڵ و مێشکیشە*
~کاتژمێر(٧)~
~وەک هەمیشە چاوەکانی کردەوە و دوای ئەوەی باوێشکێکی کورتی دا دانیشت و ویستی ڕۆتینی ڕۆژانەی(٣)ساڵی ئەنجام بات بەڵام کاتێک جینان بەخێرایی مەچەکی گرت و وتی:-(بووەستە)،وەستا و بەسەرسوڕماوی تەماشای کرد....~
.
.
.
.
.
.
.
.
.
خۆشەویستانم ئەم پارتەش کۆتایی هات و هیوادارم هەمووتان بەدڵتان بێت وە هەمووانم خۆشئەوێت ئێوە هەمووتان دڵ و گوڵەکانی منن🥰❤️❤️ئاند دەستی ئەو جینانە ببێت بە خۆڵەمێش سوێن بەخوا ڕاستی بووایە قژم بەسەرییەوە نە ئەهێشت ئەو گەمژەی حەیواناتە چۆن توانی دەس لە جۆنگهۆ بەرز بکاتەوە🤦🏻‍♀️🤦🏻‍♀️خۆی کردووە بە نێرەکەر قسە هەر قسەی خۆیەتی و لە سێهون ئەیا و لە جۆنگهۆ ئەیا و هەی تڕی مەکی🤦🏻‍♀️دەی ئەنی وەی هەردوو چاوی لە کوونە لووتییەوە دەر ئەهات وەڵایی سێهونیش گوناح بوو بەخوای🥺💔ئیتر کێ بڵێت بچکۆلانەکەم ئیتر پێکەنینە جوانەکەی کێ بدینین ئاخ بەڕێز ئۆهـ تکایە وەرەوە چی ئەکەی لەو لاس ڤێگاسە خۆشەەەە😭😭💔💔دەی دەی هەست ئەکەم زۆرم گۆت ئەنی وەی دیسان خۆشم ئەوێن تا پارتی داهاتوو خودستان لەگەڵ بە خوداتان ئەسپێرم🥰💜🌸
(ئەرێ هیچ چیرۆکێکتان بینیوە هەر نووسەرەکەش ئەوەنە ڕقی لە کچە پاڵەوانەکە بێت؟😂😂🤦🏻‍♀️ئاخ تای هەمووی خەتای ئەوە😂😂🤦🏻‍♀️💔)

"خۆشەویستییە یەکلایەنەکەم"OꙄH"Where stories live. Discover now