~دەنگی پێکەنینەکان~

1K 179 256
                                    

~هەمووان پێکەنین و جینان ڕۆشتە سەرەوە بۆ گەرماوی ژوورەکەی~
~دوای(٣٠)خوولەک~
~جینان قژە تەڕەکەی وشک کردەوە و ڕۆشتە خوارەوە هەر کە گەشتە سەر پلیکانەکان هەستی بەو بۆنە خۆشە کرد کە تەواوی ماڵەکەی گرتۆتەوە بەدڵنیاییەوە ئەزانێت ئەمە بۆنی یەکێک لە شیرینییە خۆشەکانی پورێتی~
جینان:واهـ واهـ ئەو بۆنە خۆشە چییە تەواوی ماڵەکەی گرتۆتەوە
(لە کاتێکا بەقوڵی بۆنەکەی هەڵ ئەمژی بەرەو چێشتخانەکە ڕۆشت کە پوری و یۆنسووی لێبوو)
د.سێهون(کەمێک پێکەنی):هێندە بەو شێوەیە نییە
جینان(لەدواوە باوەشی لە پوریدا و ماچی ڕوومەتی کرد):کچێ زۆر زۆریش زیاترە
جانگی(لە هۆڵەکەوە هاواری بۆ یۆنسوو کرد):یۆنسوو تکایە ئەتوانی قاپێک کاستەرم بۆ بهێنیت؟
یۆنسوو(هاواری بۆ کردەوە):خۆت دەست و پێت نییە بێیت بیبەیت
جانگی(بەدەنگی بەرز):یا یۆنسوو تۆ چۆن ئەبێت بەو شێوەیەبیت لەکاتێکا من برا گەورەی تۆم و بەڕێزەوە داوای شتێکت لێ ئەکەم چۆن ئەبێت بەوشێوەیە هیچ ڕێزێکم لێ نەگریت
یۆنسوو:لە سەرەتایا تەنها سێهون هیۆنگ برا گەورەی منە وە دواتریش باشە هیۆنگە گەمژەکەم بەڵام هیچ نەبێت با کەمێک سارد ببنەوە ئێشتا جارێ گەرمن
جانگی:تشــ باش(سەری خستەوە سەر مۆبایلەکەی)
جینان:پورێ گیان لەنێو بەفرگرەکە فەراولامان هەیە من ئەوە دەرئەهێنم ئەیخەمە سەر کاستەرەکان
یۆنسوو(لەلای مەخسەلەکە وەستابوو پشتی لەدایکی و جینان بوو):نوونا من ئەوانەم دەرهێنا وا پارچەیان ئەکەم بەڵام تۆ چۆن زانیت فەراولاتان هەیە خۆ دوو مانگە نەگەڕاویتەتەوە ماڵ؟!
جینان:دایکم زۆر حەزی لە فەراولایە هەرگیز ڕۆژێک نەبووە ماڵی ئێمە فەراولای لێ نەبێت
د.سێهون:جینان ڕاست ئەکات خوشکەکەم لە مناڵییەوە حەز بە فەراولا ئەکات ئەو کاتەی لە زانکۆ بووین باوکت و..(وەستا لە قسەکردن کاتێک بیری کەوتەوە خەریکە باسی کەسێکی کەش ئەکات جگە لە باوکی جینان)
جینان:پورێ گیان بۆ وەستای؟
د.سێهون:ئێ هینە هەمیشە باوکت و هاوڕێیەکی ترمان فەراولایان بۆ دایکت ئەهێنا
جینان:واهـ باوکم ئەو کاتیش وابوو باوەڕ ناکەم ئەو هەر بەڕاستی ئەو دایکمی بەو ڕادەیە خۆش ئەویست ئەی کەسەکەی کە کێبوو؟
د.سێهون:هیچ کەسێکی هێندە گرنگ نییە
جینان:بەڵام چۆن وا دیارە ئەویش دایکمی زۆر خۆشویستووە بەو پێیەی هەمیشە فەراولای بۆ هێناوە
د.سێهون:ئهم
جینان:دەی پورێ گیان کێ بوو؟
د.سێهون:بەڵام..(جینان پێی بڕی)
جینان:دەی دەی دەی پورێ گیان پێم بڵێ من هەموو هاوڕێکانی باوکم ئەناسم بەڵام دایکم هەرگیز باسی هاوڕێکانی بۆ نەکردووم
(بە چاوێکی پشیلەیی)
د.سێهون:ئەو بەڕێز چۆی بوو(بەخێرایی قسەی کرد)
جینان(لەجێی خۆی ڕەق بوو):چـ..چی تۆ مەبەستت مامە چۆیە"چۆی جی دال"؟!
د.سێهون:بەڵێ
جینان:ئهم(ڕوخساری گۆڕا بۆ ڕوخسارێکی سارد و بەڕێکەوت بۆ ژوورەکەی خۆی)
~جینان دوو پلیکانەی مابوو تاوەک بگات بە کۆتایی پلیکانەکان بەڵام بەتەواوی شۆک بوو ئازارێکی توند دڵی گرت و فرمێسک لەچاوەکانیا قەتیس بوو کاتێک سێهونی بینی لە بەرامبەری جل و بەرگەکانی باوکی جینانی لەبەر کردووە و قژی تەڕە و خاولییەکی بە دەستەوە گرتووە و قژی وشک ئەکاتەوە و خەریکە بەرەو خوارەوە دێت~
سێهون:جینان...جینان...جینان تۆ باشیت؟(چەند جارێک بانگی جینانی کرد تاوەک لە بیرکردنەوە قووڵەکەی دەری هێنا)
جینان:بـ..بـ..باوکم
سێهون(سەری داخست):لەڕاستییا هیچ جل و بەرگم پێ نەبوو وە پێویست بوو خۆم بشۆم هەر بۆیە جل و بەرگەکانی باوکتم لەبەر نەکرد هیوادارم توڕە نەبیت
~جینان هیچی نەوت و بە بێدەنگی تەماشای ئەو تی-شێرتە شینە تۆخە و بیجامە ڕەشەکەی باوکی ئەکرد کە لەبەری سێهونا بوو هێندە لێی ئەوەشایەوە وەک ئەوەی لە سەرەتاوە بۆ ئەو دروست کرابن بەڵام...~
سێهون:جینان ئایا تۆ توڕەیت لێم؟
جینان(بە زەردەخەنەیەکی شکاو):ئەوانەت زۆر لێدێت
سێهون:چی؟
جینان(سەری بەرز کردەوە و تەماشای نێو چاوەکانی سێهونی کرد):گەمژە ئەڵێم زۆرجوانی(بەبێ ویستی خۆی فرمێسکێک بە چاویا هاتە خوارەوە و سەری داخست و فرمێسکەکەی سڕی)
سێهون(بەنیگەرانی):بەڵام جینان تۆ بۆ ئەگریت؟
جینان(سەری بەرز کردەوە):هیچ نییە تۆ پێم بڵێ بۆ بەم شێوەیەیت؟(ویستی بابەتەکە بگۆڕێت چوونکە دڵنیابوو لەوەی تەنها یەک وشەی تر بڵێت دەربارەی ئەو بابەتە خۆی پێناگیرێت وەک بۆمبێک ئەتەقێتەوە بەڵام بۆمبی گریان)
سێهون(تێگەشت جینان ئەیەوێت مەسەلەکە بگۆڕێت):شێوەم چییەتی؟(برۆیەکی بەمانای پرسیار بەرز کردەوە و تەماشای جل و بەرگەکەی کرد)
جینان(کەمێک پێکەنی):گەمژە قژت بۆ تەڕە؟
سێهون:لەڕاستییا زۆر بۆ وشککەرەوەی قژ گەڕام بەڵام نەمدۆزییەوە
(بە دەستی ڕاستی پشتە ملی خوراند)
جینان(کەمێک پێکەنی):تۆ ڕاست ئەکەیت لەڕاستییا باوکم حەزی بە دەنگی وشک کەرەوەی قژ نەبوو وە هەر من قژیم بۆ وشک ئەکردەوە بەڵام کێشە نییە وەرە من وشک کەرەوەکەی خۆمت پێ بەم
(هەنگاوی نا بۆ ژوورەکەی سێهونیش بەدوایا)
.....
جینان:فەرموو ئەوەش وشککەرەوەی قژ بەخێرایی قژت وشک بکەوە با نەخۆش نەکەویت(وشککەرەوەکەی خستە نێو دەستی سێهون)
سێهون(وشککەرەوەکەی خستەوە نێو دەستی جینان):تۆ قژم بۆ وشک بکەوە(بە مەکرەوە)
جینان:چی؟من؟بەڵام بۆ من؟
سێهون:دەی جینان خۆ داوام لێ نەکردووی قژم بۆ بچێنیت تەنها قژم وشک بکەوە و تەواو
جینان(پێکەنی):باش گەمژە دانیشە
سێهون(بەبێ ویستی خۆی ماچی ڕوومەتی جینانی کرد):یەی سوپاس(لەسەر کورسییە بچووکەکەی پێش مێزتەوالێتەکە دانیشت)
~جینان سەرەتا تەنها شۆک بوو بەڵام دواتر زەردەخەنەیەک کەوتە سەر ڕوخساری و وشککەرەوەکەی لەسویچ پلاکی کارەباکە دا و دەستی کرد بە وشک کردنەوە قژی سێهون~
~دوای(٥)خوولەک~
جینان(تەواوبوو وشکژەرەوەکەی کوژاندەوە و لە ئاوێنەمە تەماشای خۆی ئەکرد):ئەزانی پێشتر هەرچەندە باوکم ڕقی لە دەنگی وشککەرەوە بوو بەڵام هەمیشە ئەو قژی بۆ وشک ئەکردمەوە
(لە تەنیشت سێهون وەستابوو)
سێهون(دەستێکی جینانی گرت):کەواتە تاوەک من لێرەم منیش وائەکەم
جینان(ڕووی کردە سێهون):گەمژە من مەبەستم ئەوە نەبوو
(کەمێک پێکەنی)
سێهون:ئەزانم بەڵام ئەیکەم
جینان:باش باش دەی ئێستاش هەستە بڕۆینە خوارەوە لای خۆی پورم و ئەوان میوانن بەڵام خۆیان هەموو کارەکانییان کرد
سێهون:واهـ بیرت کەوتەوە میوانن
(بە کەمێک پێکەنینەوە)
جینان(کەمێک پێکەنی):لەڕاستیا نەخێر ئەوان میوان نین ماڵی خۆیانە(برۆی گرژ کرد)
سێهون(سەری لەبێهیوایی و سەیری ئەو کچە جووڵاند):ئای خوایە لەدەست تۆ
~چەند چرکەیەک بە تەماشاکردنی نێو چاوەکانی یەکدی وەستا تاوەک سێهون قۆڵەکانی لە کەمەری جینان ئاڵاند و بەنەرمی لەکاتێکا زەردەخەنە لەسەر ڕوخسارە گەشەکەی بوو سەر خستە سەر سکی جینان و وتی(جینان زۆر سوپاست ئەکەم کە لەیادم نەکردی بەڕاستی گەر من تۆم لە یاد نەبووایە ئەو کات نەم ئەتوانی هەرگیز لەهیچ شتێک ڕابێم سوپاس بۆ ئەوەی هەمیشە لەلای منیت)~
جینان(دەستی بە پشتی سێهونا ئەهێنا):ئەبێت من سوپاست بکەم کە منت لەیاد بوو گەر نا ئەوکات چیم لردبا من ناتوانم هەرگیز گەر ڕۆژێک تۆ نەبینم
~سێهون دەستەکانی کەمێک توند تر کرد و زیاتر سەری خستە سەر سکی جینان~
جینان:دەی دەی با بڕۆینە خوارەوە دەی بەسە(سێهونی لەخۆی دوورخستەوە و بەبێ ئەوەی تەماشای بکات لەدواوە جێیهێشت و بەرەو خوارەوە ڕۆشت)
جینان(لەکاتی ڕۆشتنە خوارەوە بەسەر پلیکانەکانا دەستی بەسەر دڵییەوە گرتبوو لەمێشکی خۆی قسەی ئەکرد):نەفرەت ئەوە چی بوو دڵم خەریک بوو بێتە دەرەوە ئەو پەپولە گەمژانەی گەدەم خەریک بوو لە دەممەوە ئەهاتنە دەرەوە هێندە بەخێرایی باڵەکانییان ڕائەوەشاند و خۆیان بە هەموو بەشێکی نێو سکما ئەکێشا بەڵام ئە..ئەوە زۆر خۆشبووووو
~کاتژمێر(٦:٤٥)ئێوارە~
جینان:پورێ گیان تکایە لەیاد مەکەن دایکم لە دووکانەکەی هەڵبگرن وە بەباشی ئاگاداری خۆتان بن ئێمە لێرە شەوێکی گەنجانە بەسەر ئەبەین ئێوەش شەوێکی بەتەمەنانە(کەمێک پێکەنی)
ب.سێهون:چی ئێمە بەتەمەنین؟نەخێر هەرگیز من و پورت و دایکت ئەتوانین هەموو بەشێکی شورا مەزنەکەی چین بگەڕێین بە ئۆتۆمبێل
~جینان و پوری پێکەنین~
د.سێهون:ئای لەتۆ گیانەکەم(بە پێکەنینەوە)
ب.سێهون:بەڵام ڕاستییەکەم وتووە(کەمێک پێکەنی)
د.سێهون:هەرچۆنێک بێت بابڕۆین جینان کچەکەم خوات لەگەڵ
جینان:خواتان لەگەڵ پورێ گیان ئاگاداری خۆتان بن
~دایک و باوکی سێهون ڕۆشتن و جینانیش دەرگاکەی داخست و ڕۆشتە ژوورەوە~
جینان:(١٥)خوولەکی کە هەمووان دێن
یۆنسوو:هەموو شتێک ئامادەیە؟
جینان(بە پێکنینەوە):بەڵێ بەڵام تەنها سێهونی داماو نەبێت کە هێشتان جلی ماڵەوەی لەبەرە
سێهون:من چی بکەم هیچ جک و بەرگێکم پێ نییە(بە بێزاری)
جینان:گەمژە چەند جاری کە بڵێم کێشە نییە بڕۆ جلەکانی باوک لەبەر بکە دڵنیام زۆر گونجاو ئەبن بۆت وە زۆربەی جل و بەرگەکانی باوکم من بۆم هەڵبژاردوون خەمت نەبێت گەنجانەن
سێهون:نا سوپاس نامەوێت هەر خۆی بەیانی جانگی جلەکانم بۆ ئەهێنێت
یۆنسوو:دەی کاکە هێندە کەلەڕەق مەبە ئەوەتا جینان نوونا هیچ کێشەیەکی نییە
سێهون:یا جا کێ وتی لەبەر ئەوەیە؟
جینان:ئەی لەبەر چییە؟تەماشا بکە نەڵێی جلەکانی باوکم کێشەیەکیان هەیە چوونکە سوێن ئەخۆم ئەتکوژم
سێهون:ئەرێ نا نا لەبەر ئەوەنە هۆکارێکی ترە
جانگی:چ هۆکارێک؟
سێهون:ئێ ئێ(کەمێک وەستا و هیچ بیرۆکەیەکی بۆ نەهات)باشە تەواو من لەبەرییان ئەکەم(بە بێچارەیی خۆی دا بە دەستەوە و هەستا تا بڕوات جلەکانی بگۆڕێت)
~سێهون لەکاتێکا خەریکی هەڵبژاردنی جلێک بوو لەبەر خۆیەوە قسەی کرد(ئەو شێتە لەکاتێکا ئازار ئەچێژێت و خەم ئەخوات کە جلەکانی باوکی لەبەر منا ئەبینێت کەچی هێشتان پێداگری ئەکات لەسەر ئەوەی من جلەکانی باوکی لەبەر بکەم ئاخ بچکۆلە پێداگرەکەم)~
~دوای(١٥)خوولەک~
~دەنگی دەرگا هات~
یۆنسوو(بەهاوار و پەرۆشییەوە):مـــــن ئەڕۆم دەرگاکە ئەکەمەوە(بەڕاکردن ڕۆشت و دەرگاکەی کردەوە)
هۆکیون:مناڵ
یۆنسوو:هۆکیونی گەمژە بیرم ئەکردی
(باوەشێکی کورت لە هۆکیون دا)
هۆکیون:ئای خوایە گیان کچێ من لەهەردوو برا گەورەکەت گەورەترم چۆن ئەبێت هێندە بێڕێز بیت بەرامبەرم
یۆنسوو(لێوی شۆڕکرد):تۆ خۆت گەمژەی ئیتر من چی بکەم(بەفیزەوە قسەی کرد و هۆکیونی لەنێو دەرگاکە بەجێهێشت و ڕۆشتە ژوورەوە)
هۆکیون(لەنەر خۆیەوە):ئای خۆ ئەوە تەنانەت نەی وت وەرە ژوورەوە ڕێک بەجێیهێشتم ئای خوایە بەدەست ئەم کچە لاسارەوە(دوای تەواکردنی قسەکانی ڕۆشتە ژوورەوە و دەرگاکەی داخست و پێڵاوەکەی لەسەر کانتۆری پێڵاوەکان دانا و پێڵاوێکی ناوماڵی لەپێ کرد)
~کاتێک هۆکیون ڕۆشتە ژوورەوە جانگی و سێهون و جینان کە لەسەر قەنەفەکان دانیشتبوون هەستانە سەرپێ~
هۆکیون:سڵاو
جانگی:هیۆنگ بەخێربێیت
جینان:بەخێرهاتی هۆکیون
سێهون:بەخێربێی هاوڕێ
هۆکیون:زۆر سوپاسی هەمووتان ئەکەم(باوەشی لە سێهون دا)کوڕە ئاشقەکە چۆنی؟
سێهون(باوەشی لە هۆکیون دایەوە و کەمێک پێکەنی):بەوپێیەی لەوشوێنە بۆن ناخۆشە دەرچووم ئێستا زۆر باشم
هۆکیون(لەژێر گوێی چرپاندی):وە بەتایبەتی کاتێک لێرە ئەمێنیتەوە هەر زۆر زۆر باشتری(لەگەڵ سێهون پێکەنین و لەیەکدی دوورکەوتنەوە)
یۆنسوو:گەمژە تۆ بۆ هەمیشە بەوشێوەیە ڵەژێر گوێی براکەم ئەچرپێنی
هۆکیون:تۆش بۆ هەرگیز فێری ڕێزگرتن نابیت
یۆنسوو:من تەنها ڕێز لە کەسە زیرەک و باشەکان ئەگرم نەک گەمژەکان(چاوی وەرگێڕا)
جانگی:یۆنسووا شەرمە،هیۆنگ تۆ شتێکی پێ بڵێ(ڕووی کردە سێهون)
هۆکیون:بەڵێ سێهون تۆ شتێک بە یۆنسوو بڵێ ئەو لەنێو دەرگاکە منی بەجێهێشت بەبێ بیرکردنەوە لەوەی من یەکەم جارمە دێمە ئەم ماڵە و لەوانەیە ون ببم
(هەمووان بەقسەکەی هۆکیون پێکەنین تەنها یۆنسوو نەبێت)
یۆنسوو(چاوی وەرگێڕا):جا کوا ون ببویتایە
هۆکیون:هەر خۆت ئەو کات لەهەمووان زیاتر بۆم ئەگەڕایت
یۆنسوو:نەخێر چیتر من تۆم خۆشناوێت تا بۆت بگەڕێم من ئێستا بیۆنگ ئووپام خۆشئەوێت وە لەداهاتوو لەبری ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ تۆ بکەم هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو ئەکەم(بەبێ باکییەوە قسەی کرد)
جانگی(دەستی وەک مستێک لێکرد و خستییە سەر دەمی و سەری داگرت):ئحم ئحم(بەدەنگەوە قوڕگی پاک کردەوە وەک ئاماژەیەک)
~یۆنسوو و سێهون و هۆکیون تەماشای لای ئەو ڕێڕەوە کورت و بچووکەیان کرد کە لەڕێیەوە دێیتە نێو هۆڵەکە جینان و هۆدۆنگ و بیۆنگییان بینی کە وەستابوون جینان و هۆدۆنگ پێ ئەکەنین بیۆنگیش سەری داخستبوو بەشەرمەوە و لەژێرەوە زەردەخەنەی ئەکرد~
~یۆنسوو کاتێک بیۆنگی بینی زۆر شەرمی کرد و زانی ئەو گوێی لە هەموو قسەکانی بووە~
جانگی:بیۆنگا بەخێر هاتی هۆدۆنگ هیۆنگ تۆش بەخێربێیت
هۆدۆنگ(کەمێک پێکەنی):زۆر سوپاس
هۆکیون(بەزۆرزانی):چییە مناڵی لاسار بۆ قسە ناکەیت و بەهاوارەوە ناچیت بۆ باوەشی هاوسەرە نوێیەکەی داهاتووت پشیلە دەست و پێ زمانی خواردوویت
~یۆنسوو چاوی لێ بز کردەوە~
هۆدۆنگ:یۆنسووا چاوەڕێی چیت ناتەوێ باوەشمان لێ بەیت
(بە کەمێک پێکەنینەوە)
یۆنسوو(سەری داخستبوو):ئێ ئێ...(زمانی ئەیگرت و نەی ئەزانی چی بڵێت بەشەرم و هێواشی ڕۆشت و باوەشی لە هۆدۆنگ دا دواتر بیۆنگ)
~دوای ئەوەی باوەشی لە بیۆنگ دا بە خێرایی وتی(من من ئەڕۆم بزانم شەربەتەکان ئامادەیە)بەڕاکردن بەرەو چێشتخانەکە ڕۆشت~
جینان(هاواری بۆکرد):بەڵام یۆنسووا تۆ خۆت کەمێک پێش ئێستا شەربەتەکانت ئامادە کرد(هەمووان پێکەنین)دەی ئێوەش زیاتر لێرە مەوەستن با بڕۆین دانیشین(هەمووان دانیشتن)
جانگی:تەنها جۆنگهۆ هیۆنگ و سوهی و یۆنگجوون ماون وایە؟
جینان(بە نیگەرانی):بەڵێ نازانم جۆنگهۆ و سوهی هەمیشە لە کۆبوونەوەکانمان لەکاتی خۆی ئامادە بوون نازانم بۆ ئێستا درەنگ کەوتوون(چرکەیەکی نەبرد لەدوای تەواکردنی قسەکەی دەنگی دەرگا هات)ئەوە ئەوانن(بەخێرایی و پەرۆشییەوە ڕایکرد بۆ دەرگاکە)
~جینان هەر کە دەرگاکەی کردەوە سوهی بینی لەنێوەندی جۆنگهۆ و یۆنگجوون وە چرکەیەکی نەبرد خۆی هەڵدایە باوەشیەوە~
جینان:زۆۆۆۆۆۆرم بیرەکردی نوونا
سوهی:شێتە تەنها هەفتەیەکە یەکدیمان نەبینیوە
جینان(لەباوەشی سوهی دەرچوو):بەڵام بۆ من وەک هەزار ساڵ بوو
جۆنگهۆ:ئەوە چییە ئەڵێی بیری منت نەکردووە؟(برۆیەکی بەرز کردەوە)
جینان:ئەوە کەی قسەیە من هەمیشە بیری تۆ ئەکەم(بەخێرایی خۆی هەڵدایە باوەشی جۆنگهۆ و لەگەڵ جۆنگهۆ باوەشییان لەیەک دا)
جۆنگهۆ:هاوسەرەکەم ڕۆمانسی بووە(هەمووان کەمێک پێکەنین)
جینان(لەجۆنگهۆ دوورکەوتەوە):شێت گەر کوڕیش لەسەر زەوی ببڕێت هاوسەرگیری لەگەڵ تۆ ناکەم(دوای تەواوکردنی قسەکەی ڕۆشت و لەگەڵ یۆنگجوون باوەشێکی کورتییان لەیەکدی دا)بیری تۆشم کردبوو یۆنگجوونا
یۆنگجوون(کەمێک پێکەنی):منیش بیرم کردبووی
جینان(گەڕایەوە نێو دەرگاکە):باشە پێم بڵێن بۆ هێندە دواکەوتن خەریک بوو دڵم بتەقێ
جۆنگهۆ(تەماشای کاتژمێرەکەی دەستی کرد):بەڵام تەنها پێنج خوولەک دوا کەوتووین
جینان:هەرچۆنێک بێت زۆرە چوونکە ئێوە زۆر پابەندن بە کاتەوە
سوهی:بەڵێ وەک تۆ نین یاخوود کاتژمێرێک پێش یاخوود کاتژمێرێک دوای کاتی داوا کراو ئەگەیت
جینان:یا یەکجار وا نییە
سوهی:بەڵێ زیاترە(هەمووان پێکەنین)
~جۆنگهۆ ڕووی کردە دواوە و هەندێ شتی هەڵگرت کە جینان نەیزانی چییە دواتر ڕووی کردەوە پێشەوە و دەستەکانی بەرز کردەوە و لەدەستێکی دوو دەستە شیر مۆز و شیری فەراولە هەبوو کە هەر دەستەیەکی دوانزە دانەی تێدابوو وە لە دەستەکەی تری زەرفێکی کاغەزی قاوەیی هەبوو کە کەمێک گەورەبوو وە ناوی ئەو جۆرە چۆکالەتەیەی لەسەر بوو کە جینان حەزی پێبوو بە زەردەخەنەیەکی گەورە لەسەر ڕوخساری وتی(لەڕاستیدا لەبەر ئەمانە دواکەوتین)~
جینان(لە خۆشیا هاواریکرد و دەستەکانی بە دەمییەوە گرت):واااااهـ ماوەیەکی زۆر ئەبێت بەهۆی ئەوەی هەر لەنەخۆشخانەبووم ئەوانەم نەخواردووە یا زۆر سوپاس بۆ هێنانی ئەوانە(باوەشی لەجۆنگهۆ دا)
جۆنگهۆ:لەڕاستیا منیش ئەوەم زانی بۆیە بۆم هێنایت(بەهۆی ئەوەی دەستەکانی شتییان لەناوبوو نەی ئەتوانی باوەش لە جینان باتەوە)
جینان(لەباوەشی جۆنگهۆ دەرچوو):یا زۆر سوپاس جۆنگهۆیا تۆ هەمیشە وام لێ ئەکەی دڵخۆشببم بەڕادەیەک ئەمەوێ لە دڵخۆشییا بگریم
*ببورە بەڵام ئێمە نەمان وت دڵخۆشی بوونی نییە؟*
جۆنگهۆ:پارچەی چۆکۆلاتە مەهێڵە فرمێسکە شیرینەکانت هێندە بە ئاسانی بێنە خوارەوە دواتر دڵی هاوسەری داهاتووت بەرگە ناگرێت
جینان:تشـ گەمژە گەر کوڕیش لەسەر زەوی ببڕێت هاوسەرگیری لەگەڵ تۆ ناکەم
(بە لووت بەرزییەوە قسەی کرد و دواتر زمانی لە جۆنگهۆ دەرهێنا و کردی بە زەرفەکەی دەستیا و بێ ئەوەی هیچ بڵێت ئەو سییانەی لەدواوە بەجێهێشت و ڕۆشتە ژوورەوە و لەبەر خۆیە کەمێک پێکەنی)
سوهی(چاوەکانی لە بێ بڕواییا کرانەوە):واهـ لەو گەمژەیە ئێمەی لەنێو ئەم دەرگایە بەجێهێشێت
جۆنگهۆ:ئێمە لە منداڵییەوە دێین بۆ ئێرە پێم وا نییە ون ببین گەر ئەویش بەجێمان بهێڵێت
سوهی(چاوی بز کردەوە):گەمژە
(ڕۆشتە ژوورەوە و یۆنگجوون و جۆنگهۆش بە پێکەنینەوە بەدوایا ڕۆشتن)
....
سوهی و یۆنگجوون و جۆنگهۆ:سڵاو
هەمووان(هەستان لەسەر قەنەفەکان):سڵاو
جینان:ئاااا جۆنگهۆ وەرە با ئەمانە بەرینە چێشتخانەکە(وەک مناڵ بە پەرۆشییەوە وتی)
جۆنگهۆ(کەمێک پێکەنی):باش
(لەگەڵ جینان و چۆکۆلاتە و شیرەکانییان برد بۆ چێشتخانەکە)
هۆکیون:هاوڕێیان وەرن دابنیشن
یۆنگجوون:زۆر باشە
(لەگەڵ سوهی ڕۆشتن لەتەنیشت یۆنسوو دانیشتن)
یۆنگجوون:بیۆنگا چۆنی؟
بیۆنگ(زەردەخەنەی کرد):زۆر سوپاس هیۆنگ زۆر باشم
سوهی:یۆنسوو چۆنە نەڕۆشتوویتەتە تەنیشت بیۆنگ؟
(هەمووان جگە لە یۆنگجوون و سوهی پێکەنین و یۆنسوو و بیۆنگ شەرمیان کرد و سەریان داخست)
یۆنگجوون:بۆ پێئەکەنن؟
هۆکیون:پێویستی سوپاسی بیۆنگ بکەین ئەو منداڵەی فێری شەرم کردن کردووە
سوهی:چی؟(کەمێک بە دەنگی بەرز)
هۆکیون:لەکاتێکا خەریک بوو باسی خیانەتەکەی ئەکرد و ئەی وت کەوا چیتر نایەوێ هاوسەرگیری لەگەڵ من بکات و ئێستا ئەو شوو بە بیۆنگ ئەکات هۆدۆنگ و بیۆنگ خۆیان کرد بە ژوورا
(هەمووان دەستیان کرد بە پێکەنین تەنانەت بیۆنگیش تەنها یۆنسوو خەریک بوو بەهۆی شەرمەوە ئەمرد)
یۆنسوو:یا هۆکیونی گەمژە ئەتکوژم
(بە چاوێکی تیژ تەماشای هۆکیونی کرد)
هۆکیون:چییە؟خۆ من تەنها ڕاستییەکانم وتووە
یۆنسوو:من ئەڕۆم هەناسەیەکەم هەڵئەمژم
(هەستایە سەرپێ و بەچاوێکی تیژ تەماشای هۆمیونی کرد و دواتر بۆدەرەوە ڕۆشت)
هۆکیون(بەپێکەنینەوە):بیۆنگا هەستا بڕۆ بۆلای و قسەی لەگەڵ بکە با چیتر شەرم نەکات بەڕاستی من بیری هارییەکەی ئەکەم
بیۆنگ(کەمێک پێکەنی):باش
(بەخێرایی بەدوای سوهی ڕۆشت)
~لەدەرەوە~
~یۆنسوو خەریک بوو بەرەو سەرووی ماڵی جینان ئەڕۆشت بەڵام لەناکاو کەسێک ئانیشکی گرت و وای کرد بسوڕێت بەرەو ئەو کەسە~
یۆنسوو:بـ..بیۆنگا(چاوەکانی کرانەوە)
بیۆنگ(پێکەنینێکی کەم لەسەر ڕوخساری دیاربوو):هم بیۆنگ ئووپا
یۆنسوو:تـ..تۆ بۆ هاتی؟(ڕوومەتەکانی بەرەو سوور بوون ئەڕۆشتن)
بیۆنگ:دەی یۆنسوو بەو شێوەیە مەبە باشە شتێکت وت بەڵام پێویست ناکات هێندە شەرمن بیت
یۆنسوو(ئانیشکی لە دەستی بیۆنگ دەرکرد):یا کێ وتی شەرم ئەکەم نەخێر من ڕاستییەکەم وتووە شووئەکەم بە تۆ
(بەبێ ویستی خۆی ئەو قسانەی کرد بەڵام کاتێک بیری کەوتەوە چی وتووە چاوەکانی تا کۆتا ئاست کرانەوە)
بیۆنگ(پێکەنی):ئەوە نییە ڕوومەتەکانت سوور هەڵگەڕاون
یۆنسوو:ئەێ نەخێر بەو شێوەیە نییە
(دەستەکانی هە ڕوومەتەکانییەوە گرت و سەری داخست)
بیۆنگ(بەهێمنی باوەشی لە یۆنسوو دا):من ئووپای تۆم هەرچیت ویست ئەتوانی بیڵێیت و پێویست بە شەرم کردنیش ناکات
یۆنسوو(سەری کە بە سنگی بیۆنگەوە بوو بەرزی کردەوە):هەر بەڕاستی؟
بیۆنگ(کەمێک سەری هێنایە خوارەوە تاوەک لەگەڵ یۆنسوو چاوەکانیان لەنێو یەکدی بێت):ئهم
یۆنسوو(سەری خستەوە سەر سنگی بیۆنگ و باوەشی لەکەمەری دا):زۆر سوپاس ئووپا
بیۆنگ:شایەنی نییە دەی ئێستاش بابڕۆین
(لەگەڵ یۆنسوو باوەشەکەیان پچڕاند و دەستی یۆنسووی گرت)
یۆنسوو:بـ..بەو شێوەیە بڕۆین؟
بیۆنگ:ئەی تۆ پێشتر هەمیشە دەستی هۆکیونت نەگرتووە ئێستا چ کێشەیە دەستی من بگریت؟
یۆنسوو:بـ..باش
~بەیەکەوە گەڕانەوە ماڵەوە~
هۆکیون(هەستایە سەرپێ):واااهـ خیانەتکار ئەوە چییە؟
یۆنسوو:بیۆنگ ئووپای منە هەر شتێک بمەوێت ئەتوانم بیڵێم وە ئەتوانم دەستیشی بگرم و لەباوەشیشی بکەم
(چاوەکانی لە هۆکیون وەرگێڕا)
هۆکیون:هەر بەڕاستی؟(برۆکانی بەرز کردەوە)
یۆنسوو:بەڵێ بیۆنگ ئووپا خۆی وای وت
جینان(لە کاتێکا لەگەڵ جۆنگهۆ لە چێشتخانەکەوە هاتن):واهـ بیۆنگ هەر بەڕاستی وات وت؟
یۆنسوو:لەڕاستیا ئەو تەنها وتی ئەتوانم هەر شتێک کە ئەمەوێ بیڵێم بەڵام خۆ لەباوەش کردن و دەست گرتنیش ئاساییە
(چاوی شۆڕکرد)
هۆکیون(دەستی کرد بە پێکەنین):ئەوەتا کچە لاسارەکە گەڕایەوە سوپاس بیۆنگ
بیۆنگ(کەمێک پێکەنی):شایەنی نییە
هۆکیون:بەڵام هەر بەڕاستی چۆن ئەبێت لەباوەش کردن و دەست گرتن ئاسایی بێت؟
(بۆ ئەوەی یۆنسوو توڕە بکات وای وت)
جۆنگهۆ:بەڕای منیش ئاساییە هەر وەکو من و جینان(لەدواوە باوەشی کرد بە جینانا و ماچی ڕوومەتی کرد)ئەوەتا تەنانەت من ماچی ڕوومەتی جینانیش ئەکەم
(لەکاتێکا قۆڵەکانی لەسەر شانی جینان درێژکردبوو)
جینان(ئانیشکی کێشا بە سکی جۆنگهۆیا):گەمژە(کەمێک پێکەنی)
جۆنگهۆ(دەستی گرد بە سکییەوە):یاهـ جینان
(هەمووان پێکەنین جگە لە سێهون)
یۆنسوو:واتا بیۆنگ ئووپا تەنانەت ئەتوانێ ماچیشم بکات منیش ئەتوانم ماچی بکەم
هۆکیون(ڕۆشت و یۆنسووی بۆخۆی ڕاکێشا):بەخێر نەخێر گیانەکەم بەو پێیەی لەپێشووا بڕیاربوو هاوسەرگیری لەگەڵ من بکەیت من ڕێگە بە هیچ کام لەوانە نادەم
یۆنسوو(هەرچۆنێک بوو خۆی لە دەستەکانی هۆکیون ڕزگار کرد و ڕای کردەوە لای بیۆنگ):نەخێر وانییە هەر خۆی تۆ لە پێشتر بە من ڕازی نەبوویت هەر بۆیە هیچ مافێکت بەسەر منەوە نییە
هۆکیون:بەڵام خۆ ئێستا ڕازیم
یۆنسوو(بەگاڵتە پێکردنەوە):تشـ گیانەکەم ئێستا من بەتۆ ڕازی نیم
جینان:هاوڕێیان وەرن هەمووان قسەکانتان لەسەر مێزی نانخواردنەکە تەواو بکەن بەتایبەت ئێوە یۆنسوو و هۆکیون
هەمووان جگە لەسێهون(بە پێکەنینەوە):باش(ڕۆشتب بەرەو مێزەکە)
سێهون:من برسیم نییە(بێ ئەوەی چاوەڕێی کاردانەوەی هیچ کامێکیان بکات بەرەو سەرەوە ڕۆشت)
جینان:هاوڕێیان ئێوە نانەکەتان بخۆن ئێستا منیش سێهون ئەهێنم ئەگەڕێمەوە
(بەخێرایی بۆسەرەوە بۆلای سێهون ڕۆشت)
~سێهون ویستی دەرگای ژوورەکە دابخات دەستی جینان ڕێگری لێ کرد~
~سێهون کە پشتی لە جینان بوو ڕووی تێکرد و بە ڕوخسارێکی سارد لێی ڕووانی~
جینان:بەو شێوەیە تەماشام مەکە نازانی چۆن هەستێکم هەیە کاتێک ئەو چاوانەی هەمیشە سۆز و خۆشەویستیان تێدا ئەبینم هەندێ کات بەو شێوەیە بەبێ هیچ هەست و گرنگییەک دەر ئەکەون
(تەماشای نێو چاوەکانی سێهونی ئەکرد)
سێهون(بەساردی و بێ گرنگی دان):چیت ئەوێ؟
جینان:بۆچی هەمووانت جێهێشت و هاتیت بۆ ئێرە؟
سێهون:حەزم بە شوێنێک نییە خەڵکی زۆری لێبێت
(چاوی وەرگێڕا و لایدا لەنێو چاوەکانی جینان)
جینان:درۆ لەگەڵ من مەکە هەر خۆی کەمهک پێش ئێستا پێئەکەنیت(بەچاوێکی تیژ)
سێهون(دووبارە تەماشای نێو چاوەکانی کرد):ئەو کەمێک پێش ئێستا بوو(بەساردی و وە کەمێکیش ڕەقی)
جینان:چی بووە بۆوا ڕەفتار ئەکەیت؟
(دەنگە ڕەق و ڕوخسارە ساردەکەی گۆڕان بۆ گرنگی پێدان)
سێهون:تکایە جینان هیچ تاقەتی دەمەقاڵێم نییە(چاوی وەرگێڕا)
جینان:هەرچەنە دەمەقاڵێ نییە بەڵام باش وە ئێستاش لەگەڵم وەرە بۆ خوارەوە ئەڕۆین نانەکەمان ئەخۆین و وە کاتێکی خۆش بەسەر ئەبەین لەگەڵ هەمووان
سێهون:من ئەو کات کاتێکی خۆشم ئەبێت کە لەگەڵ ئەوان نیم
جینان(چاوەکانی لە بێبڕوایی کرانەوە):مە..مەبەستت چییە؟(ئایا ئەکرێت ئەو ڕقی لە هەمووان بێت نا نا نەخێر هەرگیز سێهون بەوشێوەهە نییە)
سێهون:هیچ وە ئێستا تۆ بڕۆ و من نایەم
(بە ساردی بێ ئەوەی تەماشای نێو چاوەکانی بکات)
جینان(بە دەنگێکی پێداگر):سێهون مەبەستت چی بوو؟
سێهون:وازم لێ بهێنە ماندووم ئەخەوم
(ویستی دەرگاکە دابخات جینان دووبارە نەیهێشت)
جینان:سێهون وتم مەبەستت چی بوو؟
~سێهون ئەیزانی جینان بیر لە چی ئەکاتەوە و وە نەیویست جینان زیاتر بەو شێوە هەڵەیە بیر بکاتەوە بۆیە بڕیاریدا ڕاستییەکان بڵێت(پێت وایە چۆن بتوانم خۆشی وەربگرم لەکاتێکا ئەو کوڕە بەدڵی خۆی لێت نزیک ئەبێتەوە و ماچت ئەکا و لەباوەشت ئەگرێت ها)~
جینان:سێهون تۆ پێشتریش هەر بەم شێوەیە بوویت من چەند جاری تر بڵێم کە ئەو هاوڕێمە هاوڕێ(کەمێک دڵی ئاسوودە بوو کاتێک زانی مەبستەکەی سێهون ئەوە نەبووە کە لە مێشکی ئەو بوو)
سێهون:هەرچییەک بێت ئەو بۆی نییە بەوشێوەیە لێت نزیک ببێتەوە باشە من پورزاتم بەڵام ڕێگە ئەدەی بەوشێوەیە لێت نزیک ببمەوە
(بە دەنگێکی کەمێک بەرز)
جینان:بەڵێ تۆ چۆن ئەزانی ڕێگەت نایەم هەرخۆی تۆ کەمترین کاتەکان لێم نزیک ئەبیتەوە و وە من تا ئێستا ڕێگری هیچم لێ نەکردووی ئەوە تاوانی خۆتە وا بیر ئەکەیتەوە ئەو لێم نزیک ئەبێتەوە و من ڕێگە بە ئەو ئەیەم بەڵام تۆ نا وە بەهۆی ئەوەشەوە توڕە ئەبیت
(بە دەنگێکی کەمێک بەرز)
سێهون:باش کەواتە(چرکەیەکی نەبرد کەمەری جینانی گرت و بەتوندی بەرەو باوەشی و خۆی ڕایکێشا و بەتوندی باوەشی لێدا بە هەردوو دەستەکانی بەشێوازێک باوەشی لێدابوو وەک ئەوەی هەر چرکەیەک بێت لەنێوان دەستەکانی بە ڕاکردن ئەڕوات)
~جینان چاوەکانی پڕ فرمێسک بوون و بەهێواشی دەستی بە پشتی سێهونا ئەهێنا لەکاتێکا سێهون بە توند ترین شێوە باوەشی لێدابوو ڕوخساری لە ملیا نقووم کردبوو لەکاتێکا قژی بەسەر ملییەوە بوو~
~بۆ نزیکەی خوولەکێک بەوشیوەیە مانەوە تاوەک سێهون بەهێمنی دوورکەوتەوە و بەچاوە پڕ سۆز و خۆشەویستییەکانی تەماشای نێو چاوی بچکۆلەکەی کرد و دواتریش بەهێمنی ڕوخساری لە ڕوخساری نزیک کردەوە و لێوی بردە لای ڕوومەتی و بەهێمنی ماچی ڕوومەتی کرد~
~هەر کە لێوی سێهون گەشت بە ڕوومەتی جینان جینان چاوەکانی بە توندی داخست چیتر چاوەکانی توانای هەڵگرتنی فرمێسکەکەنیان نەما و یەکەم فرمێسکی جینان کەوتە سەر لێوی سێهون و پێشڕەوی فرمێسکەکانی دوای خۆی کرد~
~سێهون بەهێمنی لێی دوورکەوتەوە و دەستەکانی بەڕوخسارە بچووکەکەیەوە گرت و بە پەنجە گەورەی هەردوو دەستی فرمێسکەکانی بۆ ئەسڕی و بە دەنگێکی هێمن و پڕ لەسۆز و خۆشەویستی قسەی کرد وەک ئەوەی هەر کوڕە ساردەکەی کەمێک بەر لە ئێستا نەبێت(شششـ بۆ ئەگریت)~
جینان(چاوەکانی کردەوە):ئێستا نا دواتر پێت ئەڵێم تەنها ئێستا بابڕۆینە لای ئەوان
سێهون:ئهم هەرشتێک کە فەرمانی تۆبێت
(بە ڕوخسارە گەشاوەکەی و چاوە پڕ لە خۆشەویستییەکانی)
*مەسەلەکە تەنها بیرکردنێکی زۆر و کەمێک زۆر غیرەکردن بوو کە باوەشێک و ماچێکی بچووک هەمووی لەناوبرد*
~بەیەکەوە گەڕانەوە لای هەمووان و سێهون لەنێوان هۆکیون و هۆدۆنگ و جینانیش لەنێوان سوهی و یۆنسوو دانیشت کە لەگەڵ سێهون بەرامبەر یەکدی بوون و بە بێدەنگی دەستییان کرد بە تێکردنی خواردنەکان بۆ ناو قاپە بەتاڵەکەی پێشیان و سێهون زەردەخەنە لەسەر ڕوخساری بوو لەکاتێکا جینان هیچ کاردانەوەیەک لەسەر ڕوخساری نەبوو تەنها کەوتبۆ نێو خەیاڵەوە~
سوهی:جینان...جینان تۆ باشی؟
(جینانی لە خەیاڵەکانی دەرهێنا)
جینان:ئا ها من باشم
سوهی:ئەی کەواتە بۆ هەر یاری بە خواردنەکەت ئەکەیت و خەیاڵت ڕۆشتووە
جینان(زەردەخەنەیەکی ساختەی کرد):هیچ نییە
~دوای نان خواردن~
جینان(هەستایە سەرپێ):ئێستاش ئێمەی کچان ئەڕۆین دا ئەنیشین و ئێوەی کوڕانیش پێویستە سەر مێزەکە کۆبکەنەوە و قاپەکانیش بشۆن
کوڕەکان:چـــی؟!(بە دەنگی بەرز)
یۆنسوو(بە چاوی پشیلەیی):تکایە با بیۆنگ قاپەکان نەشوات ئەو ماندوو ئەبێت
سوهی:تکایە با یۆنگجوونیش نەیانشوات
جینان(چاوەکانی لە بێ بڕواییا کرانەوە):هەی خیانەت کارانە من لەبەر ئێوەم بوو دە کەواتە ئەبێت ئێوەش لەگەڵ ئەوان بیشۆن
یۆنگجوون:جینان هێندە دڵ ڕەق مەبە ئەوان خەمی ئێمەیان بوو
جینان:کێشەی خۆیانە چۆن ئەتوانن لەبەر ئێوە خیانەت لە من بکەن
(چاوی وەرگێڕا)
سێهون:ئەی خاتوو جینان خۆت چی ئەکەی؟
(برۆکانی بەرز کردەوە بە مانای پرسیار)
جینان:من بۆخۆم جوان جوان لەسەر قەنەفەکان دا ئەنیشم
(قۆڵی خستە سەر قۆڵ لەلای سنگی و بە فیزەوە قسەی کرد)
سوهی:یا چۆن ئەبێت هەمووان کار بکەین و قاپ بشۆین تۆش دابنیشیت
جینان:گیانەکەم من ویستم تەنها کوڕەکان بیشۆن تۆ و یۆنسوو خیانەتتان کرد و خۆتان خستە پاڵ ئەوان
یۆنسوو:من خیانەتم نەکرد تەنها نامەوێ بیۆنگ ئووپا ماندوو ببێت
هۆکیون:مناڵی لاسار ئەی چی دەربارەی من؟
یۆنسوو:تۆ پێویستە هەموو ماڵەکە بەتەنها بشۆیت(چاوی وەرگێڕا)
هۆکیون:جینان تۆ ڕاست ئەکەیت یۆنسوو خیانەت کارە پێویستە ئەویش قاپەکان بشوات
یۆنسوو(چاوی بز کردەوە):هەر خۆی من لەجێگەی بیۆنگ ئووپا ئەیان شۆم
جینان:دەی دەی تا چەند خێراتر دەست بە کارەکانتان بکەن خێراتر تەواو ئەبن بەهیوای بەختێکی باش بۆ هەمووتان ماندوو نەبن وە لەبیر نەکەن هیچ قاپێک نەشکێنن چوونکە قاپەکانی وەک کچەکەی بۆ دایکم بەنرخن
(دوای تەواوکردنی قسەکەی بە پێکەنینەوە ڕۆشتە سەر قەنەفەکان و یۆنسوو و سوهی چاویان لێ بز کردەوە و کوڕەکانیش دەستییان کرد بە پێکەنین)
جانگی(هەستایە سەرپێ):دەی کەواتە ئەبین بە سێ بەش بەشێک مێزەکە کۆ ئەکاتەوە بەشێک قاپەکان لە کەف ئەکات بەشەکەی کە لە ئاوی پێدا ئەکات و چاکی ئەکات
یۆنسوو:من و هۆدۆنگ و بیۆنگ ئووپا مێزەکە کۆ ئەکەینەوە
جینان(لەسەر قەنەفەکانەوە هاواری بۆ کردن):با سێهون لە گروپی ئاو پێدا کردنەکە بێت ئەو زۆر باشە لەو کارە
سێهون:چــی؟(برۆکانی بە مانای تێنەگەشتن بەرز کردەوە)
جینان(بە پێکەنینەوە):چەند مانگێک بەر لە ئێستابوو من و تۆ بەیەکەوە قاپەکانمان شووشت بەڕاستی سێهون تۆ لە ئاو پێداکردن و چاک کردنی قاپەکان زۆر باشی
(کەمێک دەنگی بەرز کردەوە تا سێهون گوێی لێبێت)
جانگی(بە پێکەنینەوە):یا هیۆنگ واتا تۆیەک کە تەنانەت ناتوانی گڵاسەکەشت بشۆیت لەماڵی خۆمان لەگەڵ جینان قاپت شۆردووە
سێهون:یا جانگی وازبهێنە هەر خۆی من هیچم بیر نایە دەربارەی ئەوە
(هەمووان پێکەنین)
جانگی:دەی دەی کەواتە کێی تر ئاو بە قاپەکان ئەکات و چاکییان ئەکات
سوهی:من و یۆنگجوون لە کەفییان ئەکەین
جینان(هاواری بۆ سوهی کرد):سوهی گیان دڵی خۆت خۆش مەکە وابزانی ئەتوانن لەگەڵ یۆنگجوون بەیەکەوە لە کەفییان بکەن هەرخۆی مەخسەلەکە بچووکە ئەبێت دوو کەس دووکەس بە سەرە بیکەن
سوهی:یا دە کەواتە من و یۆنگجوون من لە کەفی ئەکەم و ئەو ئاوی پێدا ئەکات و وە ئێمە پێش هەمووان کاری خۆمان کۆتایی پێ ئەهێنین
هۆکیون:دوای ئێوەش من و سێهون
جانگی:کەواتە دوای ئێوەش هەر من و جۆنگهۆ هیۆنگ ئەمێنینەوە
جۆنگهۆ:دە کەواتە ئەوانەی جارێ سەرەیان نییە با بڕۆین دابنیشین
جینان(هاواری بۆ کردن):نەخێر نەخێر گیانەکەم دانیشتن نییە پێویستە هەر لەوێ بە پێوە بن
جۆنگهۆ(هاواری بۆ جینان کردەوە):جینان بەڵام خۆ ئێرە دەستگای سەربازی نییە بۆوا تووندی
جینان(پێکەنی):باشە کێشە نییە ئەتوانن لەلای مێزەکە دابنیشن بەڵام بۆتان نییە لە سنوری مێزەکە دەرچن تاوەک کارەکانتان تەواو نەکەن
~سێهون بەبێ گرنگی دانەوە ڕۆشت و لەسەر یەکێک لە قەنەفەکان دانیشت جینانیش بەخێرایی هەستایەوە و بەرەو لای ڕۆشت~
جینان:یا سێهون پێم نەوتن نابێ لەو سنوورە دەربچن؟(بەبێزاری)
سێهون:یا خۆ تۆ فەرماندە نیت و ئێمەش سەرباز وە کورسییەکان ڕەقن من نامەوێ لەوێ دابنیشم
جینان:سەرەتا قسە بە کورسییەکانمان نەکەیت من تەنانەت هەرگیز بێزار نابم گەر بۆ تاهەتایە لەسەریان دابنیشم دوواتریش دەی هەستەوە بۆ جێگاکەی خۆت
سێهون:نەخێر ناڕۆم(بێ گرنگی دان)
جینان(بەچاوێکی تیژ):کۆتا ئاگادارکردنەوەت پێ ئەیەم
سێهون:نەخێر ناڕۆم
جینان(بە شەیتانی):باش کەواتە خۆت ئەمەت ویست
(پشتییەکی سەر قەنەفەکەی هەڵگرت و بە سێهونییا ئەکێشا)
سێهون(لەکاتێکا بە دەستەکانی بەرگری لەخۆی ئەکرد):یا جینان بووەستە...ئەوە چی ئەکەی..جینان وتم بووەستە
جینان(چرکەیەک وەستا تاوەک قسەکەی بکات):نەزێر ناوەستم تاوەک بەگوێم نەکەیت(دووبارە دەستی کردەوە بە لێدانی سێهون بە پشتییەکە)
سێهون:یا وائەزانی منیش دەستم نییە
(ئەویش پشتییەکی هەڵگرت و هەستایەوە و لەجینانی ئەیا بەڵام بە هێواشی)
~بۆماوەی خوولەکێک بەردەوام بوون لە پیاکێشانی یەکدی و دەنگی پێکەنینییان تەوای ماڵەکەی گرتبۆوە و هەمووان بە زەردەخەنەی پڕ لەخۆشەویستییەوە تەماشایان ئەکردن بەتایبەت سوهی و هۆکیون کە پڕ بەدڵ دڵخۆشبوون بۆ نزیکترن هاوڕێکانییان~
جینان(وەستا):یا یا سێهون دەی بووەستە قژم هەمووی تێکچوو وە بگەڕێوە بۆ ئەوێ دەی(بە پێکەنینەوە ئەی ویست خۆی جدی دەربخات)
سێهون(دانیشت):نەخێر ناڕۆم
جینان:یا سێهون دەی تکایە بڕۆ دەی
سێهون(هەستایەوە):باش باش بێزارکەر
(ویستی هەنگاوێک بنێت بەڵام وەستا)کۆتا پشتی(پشتییەکەی هەڵگرت و بۆ کۆتا جار لە جینانی دا و دواتر بە پێکەنینەوە ڕۆشت)
جینان(بە پێکەنینەوە):یا بێزارکەر
~دوای(٣٠)خوولەک~
~جۆنگهۆ و جانگی کە کۆتا کەس بوون لە شووشتنی قاپەکان ئەوانیش تەواوبوون و بەماندوویی دانیشتن~
جۆنگهۆ:یاهـ هەرگیز نەمزانیبوو قاپ شۆردن هێندە قورسە
جینان:یا درۆ مەکە خۆی تۆ و جانگی هەر بەشێکی کۆتاییتان بەرکەوت
جانگی:بەڵام هەر بەڕاستی نوونا قاپ هەرچەندێک بێت هێشتان قاپ شۆردن ناخۆشە
جینان:هەر بڵێن ئێوە کچان تەمەڵن ئەوەتا ئێمە ئەو هەموو قاپە ئەشۆین بەبێ بۆڵەبۆڵیش
سوهی:یا خۆت گەورە دەر مەخە هەر خۆی تۆ بەئەستەم قاپ ئەشۆیت پورە سوومینە داماو هەمیشە قاپەکان ئەشوات
(هەمووان پێکەنین)
جینان:یا گەمژە کەی بەو شێوەیەیە
سوهی:دە کەواتە پێم بڵێ کۆتا جار کەیبوو قاپەکانت شۆرد؟
جینان(کەمێک بیری کردەوە):هەر ئەوکات بوو کە لەگەڵ سێهون شۆردمن نزیکەی سێ مانگ بەر لەئێستا
(بە شێوەیەکی ئاسایی)
هۆدۆنگ:واهـ واتا سێ مانگ تۆ قاپت نەشووشتووە
جینان:ئێ خۆی هی ئەوەبوو دوو مانگە لە نەخۆشخانەم
یۆنگجوون:ئەی مانگەی کە دیکە؟
جینان:نازانم
سوهی:ئەوەتا پێم وتن ئەم کچە لە ساڵێکا یەک جار قاپ ئەشوات
جۆنگهۆ:نا وا نییە ئەو سێ مانگ جارێک قاپ ئەشوات واتا لە ساڵێکا چوار جار قاپ ئەشوات(هەمووان پێکەنین جگە لە جینان)
جینان:یا جۆنگهۆ من وامزانی تۆ لەبەرەی منیت
جۆنگهۆ:ئەی گیانەکەم ئەوە نییە لەسەرم کردیتەوە(بە پێکەنینەوە)
جینان(چاوی وەرگێڕا):تشـ گەمژە،دەی دەی واز لەوانە بهێنن ئێستا من سپیکەرەکان پێ ئەکەم و ئەیکەم بە گۆرانی و شیرینی و گەنمەشامی ئەخۆین
سوهی و جانگی(لە هەمان کات بێ مەبەست):بەڵام تکایە مەیخە سەر گۆرانییەکانی خۆت
(جۆنگهۆ و یۆنسوو پێکەنین و جینانیش چووی بز کردەوە)
یۆنگجوون:مەبەستتان چییە؟
سوهی:بەڕاستی ئەو گۆرانییانەی ئەو حەزی پێ ئەکات زۆر سەیرن تەنها ڕاپ و شتی سەیرن
جینان:کەواتە گەر حەزی پێ ناکەن ئەتوانن خۆتان بیخەنە سەر گۆرانی
(هەستا و بۆ چێشتخانەکە ڕۆشت)
جانگی:من بۆتان ئەخەمە سەر گۆرانی
(هەستایە سەرپێ)
سوهی:تکایە با سەیر نەبن
جانگی(پێکەنی):حەزتان بە چ جۆرێکە ئەوەتان بۆ ئەخەمە سەری
بیۆنگ:با زۆر خێرا نەبێت وە زۆریش خاو نەبێت و چێژ بەخش بێت
جانگی:زۆر باشە
جینان(بە سیینیەکەوە گەڕایەوە کە پێنج قاپ محەلەبی لەسەر بوو لەسەر مێزی ناوەڕاستی قەنەفەکان داینا):یا وەرن یارمەتیم بەن خۆ بەتەنها ئەو هەموو شیرینی و شتەتان بۆ ناهێنم
جۆنگهۆ(هەستایە سەرپێ):کێشە نییە هاوسەرەکەم من یارمەتیت ئەدەم
جینان:تشـ گەر کوڕیش لەسەر زەوی ببڕێت من هاوسەرگیری لەگەڵ تۆ ناکەم
(دوای تەواکردنی قسەکەی بەرەو مەتبەخەکە ڕۆشت هۆدۆنگ و جۆنگهۆش بەدوایا)
جۆنگهۆ(لەکاتێکا بەدوای جینانەوە بوو):بەڵام جینان بۆ من کێشەم چییە؟
(لێوی شۆڕکرد)
جینان(سوراحییەک شەربەتی گیراوەی خستە نێو دەستی جۆنگهۆ):هیچ تەنها من نامەوێ هاوسەرگیریت لەگەڵ بکەم
(پشتی لە جۆنگهۆ کرد و ڕووی کردەوە کەوانتەرەکە تاوەک قاپێک شیرینی هەڵبگرێت و بیدات بە هۆدۆنگ)
جۆنگهۆ(چاوی وەرگێڕا):تشـ بزانە ڕۆژێک چۆن خۆت دێیت و ئەڵێیت«جۆنگهۆ من ڕازیم هاوسەرگیریت لەگەڵ بکەم»تەنانەت لێشم ئەپاڕێیتەوە
جینان(دەستی کرد بە پێکەنین):هێندە دڵنیا مەبە(دوای تەواوکردنی قسەکەی دەستی کرد بە ڕۆشتن تاوەک ئەو پێنج قاپە کاستەرەی سەر سینییەکەی دەستی بباتە سەر مێزەکەی ناوەڕاستی قەنەفەکان جۆنگهۆ و هۆدۆنگیش بەدوایا)
~دوای(٣)کاتژمێر~
~دەنگی پێکەنینییان تەواوی ماڵەکەی گرتبۆوە هەمووان زۆر دڵخۆشبوون و خۆشییان ئەبینی~
سوهی:بۆستن بۆستن بیرۆکەیەکم هەیە
سێهون:چی بیرۆکەیەک؟
سوهی:با یاری ڕاستی و بوێری بکەین
یۆنگجوون:من زۆر حەز بەو یارییە ئەکەم
جۆنگهۆ:منیش
سوهی:دەی دەی ئەو مێزە لاببەن و هەمووان با لەسەر زەوییەکە دابنیشین
هۆکیون:سێهون با لای ببەین
~جینان ویستی قسە بکات بەڵام یۆنسوو پێش ئەو قسەی کرد~
یۆنسوو:هۆکیونی گەمژە براکەم هەر خۆی دوێنێ گەچەکانی قۆڵی و قاچی لێکراوەتەوە با ئەو شتی قورس هەڵنەگرێت
~جینان هەناسەیەکی ئاسوودەیی هەڵمژی کاتێک یۆنسوو هەمان شتی وت کە لەمێشکی ئەو بوو بەڵام بەکەمێک شێوازی جیاوازتر~
سێهون:نا ئاساییە ئەتوانم
جینان:نەخێر سێهون یۆنسوو ڕاست ئەکات
هۆکیون:چی واتا من گەمژەم؟
جینان:نا نا مەبەستم ئەوە نەبوو تەنها با سێهون تا ماوەیەک هیچ کارێکی گران ئەنجام نەدات
جۆنگهۆ(هەستا و لایەکی مێزەکەی گرت):هۆکیون سێهونی ئێمە ئێستا لەدۆخی نازپێدانایە با کاری قورسی پێ نەکەین
(کەمێک پێکەنی)
هۆکیون(لایەکی دیکەی مێزەکەی گرت بەرامبەر جۆنگهۆ و بەیەکەوە مێزەکەیان گواستەوە):بەڵێ بەڵێ تۆ ڕاست ئەکەیت بەڕاستی من هەست بەغیرە ئەکەم بەرامبەر ئەو کوڕە ئاشقە ئەو هەمووان گرنگی و نازی پێ ئەیەن لەکاتێکا منیش تەنها یەک کەسم هەبوو بەڵام ئەویش خیانەتی لێکردم
(لەگەڵ تەواکردنی قسەکەی مێزەکەیان لەبەشێک دانا و لەگەڵ یۆنسوو تەماشای یەکدییان کرد و چاوییان لە یەکدی بز کردەوە و یۆنسوو زمانی لێ دەرهێنا ئەمیش پێکەنی)
سوهی:دەی دەی هەمووان بۆ سەر زەوییەکە
(دەستی یۆنگجوونی گرت و لەتەنیشت خۆی داینیشاند)
یۆنسوو(دەستی بیۆنگی گرت):ئووپا تۆ وەرە تەنیشت من
(هەردووکیان بەتەنیشت یەکدییەوە دانیشتن)
~هەمووان لەسەر زەوییەکە دانیشتن بەشێوەیەکی بازنەیی جینان لەنێوان هۆکیون و هۆدۆنگ بوو کە بەرامبەر سێهون بوو وە سێهون لەنێوان بیۆنگ و جۆنگهۆ بوو سوهیش لەنێوان یۆنگجوون و هۆکیون بوو جانگیش لەنێوان هۆدۆنگ و یۆنسوو~
سوهی:لە گەورەوە بۆ بچووک قووتووی شیر مۆزەکە ئەسوڕێنن
یۆنسوو:ئەوە نا دادپەروەرییە من ئەکەومە کۆتا(لێوی شۆڕکرد)
بیۆنگ:بەڵام منیش تەنها تۆم لەدواوەیە
(بە زەردەخەنەوە تەماشای یۆنسووی کرد)
یۆنسوو:باشە کەواتە کێشە نییە من ڕازیم
(زەردەخەنەیەکی گەورە کەوتە سەر ڕوخساری)
هۆکیون(قووتووی شیرمۆزەکەی هەڵگرت و خۆی نزیک کردەوە بۆ یۆنسوو دانەیەکی کێشا بەسەریا و دواتر دوور کەوتەوە و قووتووەکەی خستەوە ناوەڕاست):هەی لاسار
یۆنسوو(دەستی بە شوێنی لێدانەکەوە گرت):یا گەمژە
یۆنگجوون:دەی دەی هۆکیون قووتووەکە بسوڕێنە
هۆکیون:باش(دوای تەواوکردنی قسەکەی قووتووەکەی سوڕاند)
هۆدۆنگ:واهـ یۆنسوو مێردی ڕابردووت و مێردی داهاتووت دەرچوون
(هەمووان پێکەنین)
بیۆنگ:ڕاستی یاخوود بوێری؟
هۆکیون:ڕاستی
بیۆنگ(دوای چرکەیەک لە بیرکردنەوە قسەی کرد):هەرگیز بیرت کردبۆوە ڕۆژێک کاتێک سوهی پێت بڵێ تۆ هاوسەری داهاتووی ئەویت تۆش بەبەڵێ وەڵامی بەیتەوە و بڵێیت بەڵێ کەوا هاوسەری داهاتووی ئەوی چوونکە هێندەی من زانیاریم لەسەری هەبێت تۆ هەرگیز بەبەڵێ وەڵامت نەیاوەتەوە
هۆکیون(دوای چرکەیەک لەوەستان قسەی کرد):ئمممم لەڕاستیدا نەخێر ئەو تەنها مناڵە لاسارەکەیە نەک هاوسەری داهاتووم
یۆنسوو:نە مناڵی لاسارم نە هاوسەری داهاتووت(چاوی وەرگێڕا)
~هەمووان پێکەنین~
سوهی:ئێستا سەرەی سێهونە
~سێهون قووتووەکەی سوڕاند یۆنسوو و یۆنگجوو دەرچوون~
یۆنسوو:ڕاستی یاخوود بوێری؟
یۆنگجوون:بوێـ..
یۆنسوو(نەیهێشت قسەکەی تەواو بکات):ماچی سوهی بکە
سوهی(چاوەکانی کرانەوە):چـــی؟!؟
یۆنسوو:یەکەم ڕۆژ کە دانتان بەخۆشەویستییەکەتان نا زۆر جوان بوون کاتێک ماچی یەکدیتان کرد ئەمەوێ دووبارە ئەو دیمەنە ببینم
هۆکیون:واهـ من وتم مناڵيکی لاساری
جینان:یۆنسوو ڕاست ئەکات منیش ئەمەوێ ئەو دیمەنە ببینمەوە
(بەچاوی پشیلەیی)
~چرکەیەکی نەبرد یۆنگجوون دەستی خستە پشت سەری سوهی و ڕوخساری کردە خۆی و لێوەکانی نووساند بەلێوییەوە سوهی سەرەتا شۆک بوو دواتر ئەویش ماچی کردەوە~
~دوای ماچە پڕ لەخۆشەویستییەکەیان لە یەکدی دوورکەوتنەوە و سوهی بەشەرمەوە سەری داگرت لەکاتێکا زەردەخەنەی ئەکرد~
~هەمووان چەپڵەیان بۆ لێدان~
جۆنگهۆ:سوهییا یۆنسوو تەنها داوای لە یۆنگجوون کرد ماچی تۆ بکات خۆی نەی وت سوهی تۆش ماچی بکەوە بەڵام وا دیارە تۆش زۆرت حەز پێ بووە(هەمووان پێکەنین)
سوهی:یا جۆنگهۆ ئەتکوژم(بەشەرمەوە چاوی لێ بز کردەوە)
جینان:نەخێر من ڕێگا نایەم
جۆنگهۆ:واهـ هاوسەری داهاتووم بەرگریم لێ ئەکەیت(کاتێک بینی جینان خەریکە بەرگری لێ ئەکات گەشتە ئەوپەڕی دڵخۆشی)
جینان(کەمێک پێکەنی):گەر هێندە بڵێیت هاوسەری داهاتووم ئەوکات نایکەم
جۆنگهۆ:باش هاوسەری داهاتووم(هەمووان پێکەنین جگە لە سێهون)
~هۆدۆنگ قووتووەکەی سوڕاند سوهی و جانگی دەرچوون~
سوهی:ڕاستی یاخوود بوێری؟
جانگی:ڕاستی
سوهی:لەوەندە کەسەی لێرەین کاممان لەهەمووان خۆشەویستترە بەلاتەوە؟
جانگی:واهـ ئەوە پرسیارێکی زۆر گرانە
جینان:سوهی هەمیشە بەو شێوەیە پرسیاری گران و بێ وەڵام ئەکات
سوهی:من حەزم بەو جۆرە پرسیارانەیە دەی ئێستاش وەڵام جانگی
جانگی:هەر بەڕاستی من نازانم
سوهی:یاخوود وەڵامی پرسیارەکە بدەوە یاخوود بەدڵی خۆم سزایەکت بۆ هەڵ ئەبژێرم(بە شێوەیەکی ئاسایی)
جینان:بەگوێی من ئەکەیت وەڵام بەوە جانگی چوونکە هیچ سەیر نییە گەر بڵێت لە سەربانەوە خۆت هەڵبە خوارەوە
(هەمووان پێکەنین)
جانگی(دوای چرکەیەک بیرکردنەوە قسەی کرد):هم باش هاوڕێیان تووڕە مەبن بەڵام لەڕاستیدا یۆنسوو ئەو خوشکە تاقانە بچووکە شەڕانییەکی منە بۆیە ئەوم زۆر خۆش ئەوێت
~یۆنسوو چاوەکانی تا کۆتا ئاست کرانەوە و هەرگیز چاوەڕێی ئەو وەڵامە نەبوو ئەو یەکەم جارە لە ژییان جانگی بەو شێوەیە بە یۆنسووا هەڵبات و بڵێت کەوا خۆشی ئەوێت~
یۆنسوو(ڕووی کردە جانگی):واهـ جانگی درۆ مەکە
~هەمووان پێکەنین~
جانگی:یا گەمژە بۆ درۆ بکەم لەوەی کە تۆم خۆش ئەوێت ئایا من هەرگیز وتوومە کەوا خۆشم ئەوێیت
یۆنسوو(بۆ چرکەیەک وەستا دواتر قسەی کرد):هەرچۆنێک بێت من ڕقم لێتە(ڕووی وەرگێڕا و هەمووان پێکەنین)
جانگی:منیش ڕقم لێتە(هەمووان دووبارە پێکەنین)
*چەند جوانە کاتێک برایەکی لەو شێوەیەت ئەبێت*
~جۆنگهۆ قووتووەکەی سوڕاند خۆی و هۆکیون دەرچوون~
هۆکیون:ڕاستی یاخوود بوێری؟
جۆنگهۆ:ڕاستی
هۆکیون:ئایا تۆش وەک من و سێهون ئاشقی؟
(هەمووان پێکەنین)
جۆنگهۆ:بەڵێ من ئاشقی جینانم(بە شێوەیەکی ئاسایی وتی دواتر هەمووان پێکەنین جگە لە سێهون)
جینان:گەمژە ئا یۆنگجوون کە پشتتەوە پشتییەکم پێ بدە
~یۆنگجوون پشتییەکی بە جینان دا جینایش هەڵیدا بۆ ڕوخساری جۆنگهۆ(ئەمەش پاداشتەکەت)~
جۆنگهۆ:یا من تەنها ڕاستیم وت(بۆڵە بۆڵی کرد و پشتییەکەی خستە باوەشی و هەمووان پێکەنین دووبارە جگە لەسێهون کە هەرگیز حەز بە نزیک بوونەوەی ئەو کوڕە لە جینان ناکات)
~سوهی قووتوەکەی سوڕاند و هۆدۆنگ و بیۆنگ دەرچوون~
هۆکیون:واهـ دوو براکە
بیۆنگ:هیۆنگ ڕاستی یاخوود بوێری؟
هۆدۆنگ:ڕاستی
بیۆنگ:ئایا هیچ کچێکت خۆش ئەوێت و من پێی نەزانم؟
هۆدۆنگ(دوای چرکەیەک لە بیرکردنەوە قسەی کرد):لەڕاستیدا بەڵێ کچێک هەیە خۆشم ئەوێت بەڵام تەنها کات نەبوو بە تۆش و ئەویش بڵێم
~هەمووان چەپڵەیان لێدا~
هۆکیون:تۆش هاتیتە گروپی ئاشقەکان ئاشق گیان چیتر کات هەیە گەر ویستت بەیانی خۆم چاوپێکەوتنێکتان بۆ ڕێک ئەخەم و بڕۆ و هەموو شتێکی پێ بڵێ
(هەمووان پێکەنین)
هۆدۆنگ(سەری داخست و کەمێک پێکەنی):سوپاس
جینان(وەک مناڵ هاواریکرد):ئااا ئێستاش سەرەی منە(قووتووەکەی سوڕاند و شۆک بوو کاتێک خۆی و سێهون دەرچوون)
سێهون(ڕوخساری بەشێوازێک بوو شتێکی باش لەنێو مێشکی نییە):هممم ڕاستی یاخوود بوێری؟
جینان(کەمێک وەستا و بیری کردەوە کامییان هەڵبژێرێت چوونکە هەر بەڕاستی ڕوخساری سێهون زۆر شەیتانی دیارە):بوێری
سێهون:پێنج جار بەسەر پلیکانەکان بەخێرایی بڕۆ سەرەوە و وەرە خوارەوە
~هەمووان شۆک بوون بە قسەکەی سێهون ئەمە سێهون لەکاتێکا هەمیشە ئەو هەموو گرنگییە بە جینان ئەیات بەڵام ئێستاش خەریکە ئەو کارە قورسەی پێ ئەڵێت~
جینان(چاوەکانی لە بێبڕواییا کرانەوە):چــی؟(بە دەنگێکی کەمێک بەرز)
سێهون(بەفیزەوە):هەر وەک ئەوەی گوێت لێبوو
جینان(هەستایە سەرپێ):بەڕاستی کەسێکی خراپی(دوای تەواوکردنی قسەکەی بەرەو ئەنجامدانی کارەکەی ڕۆشت)
~هەمووان بەسەیرییەوە تەماشای جینانییان ئەکرد هەرخۆی جینان حەز بە سەرکەوتن بەسەر پلیکانە ناکات و هەنساەی تەنگ ئەبێت سێهون چۆن ئەو کارەی لەگەڵ ئەکات~
~دوای تەواوکردنی پێنج خوولەکەی جینان بە ماندووی و هەناسە تەنگییەوە ڕۆشت بۆ مەتبەخەکە و بەچاوە پڕ لەفرمێسکەکانی دەستە لەرزیوەکانی بەهۆی هەناسە تەنگییەوە بەخێرایی و وەک شێتێک گڵاسێک ئاوی خواردەوە و لەمەخسەلەکە ئاوێکی ساردی بە ڕوخساریا کرد و گەڕایەوە و لەمێشکی خۆی تەنها بیری ئەکردەوە لەکاتێکا سێهون ئەزانێت ئەو هەنساەی تەنگ ئەبێت و حەزی بەسەرکەوتن بەسەر پلیکانەیا نییە چۆن ئەو کارە خراپەی لەگەڵ کرد~
~بەبیرکردنەوەکانییەوە گەڕایەوە جێی خۆی و دانیشت و سەری داخست بێ وتنی هیچ شتێک هەمووان بەخەمبارییەوە تەماشایان ئەکرد~
سێهون(لە مێشکی خۆی)"نەفرەت من چۆن توانیم وای لەگەڵ بکەم توڕەیی و غیرە کردنم وای لێکردم ئەوە لەبیر بکەم کە ئەو تەنگەنەفەس ئەبێ و حەزی بە سەرکەوتن بەسەر پلیکانەیا نییەوە بەهۆی منەوە هەموو خۆشییەکانی لێ تێکچوو بەنەفرەت بیت سێهون بەنەفرەت بیت"
~دوای(١٠)خوولەک~
~هەمووان بەردەوام بوون لە کردنی ئەو یارییە و وە جینان دووبارە زەردەخەنە گەڕایەوە بۆ سەر ڕوخساری بەڵام زۆر لە سێهون توڕەبوو و بەهیچ شێوەیەک تەماشای نە ئەکرد لەکاتێکا سێهون چاوەکانی لەسەر ئەو لا نەئەبرد~
~دوای ئەوەی یۆنسوو قوتووەکەی سوڕاندەوە دووبارە سێهون و سوهی دەرچوون~
سوهی:ڕاستی یاخوود بوێری؟
سێهون:ڕاستی؟
سوهی:لەکاتێکا هەمووان ئەزانین تۆ هێندە گرنگی بەجینان ئەیەیت کەواتە بۆچی ئەو وات لێکرد ئەو کارە ناخۆشە ئەنجام بات
سێهون(تەماشای جینانی کرد لەکاتێکا جینان تەماشای ئەوی نە ئەکرد):داوای لێبووردنی لێ ئەکەم وە دواتر هۆکارەکە بۆخۆی ئەڵێم
یۆنسوو:واتا ئامادە نیت پێمان بڵێیت؟
سێهون:نەخێر
سوهی:لەپێش چاوی هەمووان بیست شناو بکە
(تەنها بۆیە ئەو سزا قورسەی بۆ دانا ویستی تۆڵەی ئازاردانی هاوڕێکەی لێ بکاتەوە)
~هەمووان چاوییان زەق بۆوە بە سزاکەی سوهی بەتایبەت جینان کە بەخێرایی ڕووی کردە سوهی و ویستی سزاکەی پێ ڕەت بکاتەوە بەڵام دواتر خۆی وەستاند و بیری کردەوە وەک چۆن سێهون ئەو کارەی لەگەڵ ئەو کرد شایەنێتی کە هەمان شتی لەگەڵ بکرێتەوە)
~سێهون بۆ چرکەیەک تەماشای چاوەکانی جینانی کرد و لەوچاوە قاوەییانەی ڕووانی کە هەموو ژیانین بۆ ئەو دواتر هەستایەسەرپێ و وتی(باشە ڕازیم)~
~لەکاتێکا هەمووان تەماشایان ئەکرد چۆن خەریکە ئەو کارە گرانە ئەنجام ئەدات و ژمارەکانییان بۆ ئەژمارد لەگەڵ گەشتن بە دوانزەهەمین هەنگاو و چیتر جینان خۆی پێ نەگیرا و ئەیزانی ئەو کارە چەند قورسە بەتایبەت بۆ کەسێک کە دوو ڕۆژبێت گەچی قۆڵ شکانی لێ کرابێتەوە هەستا و بەرە و لای ڕۆشت و قۆڵی گرت و وەستاندی و لەکاتێکا تەماشای نێو چاوەکانی ئەکرد وتی(بەسە بووەستە لەوە)~
سێهون(دانیشت):من تەنها هەشت دانەم ماوە با تەواوی بکەم
جینان(بەساردی):پێویست ناکات تۆ هەرخۆت هێشتان بەتەواوی تەندروستیت باش نەبووە
~سێهون زەردەخەنەیەکی گەورە کەوتە سەر ڕوخساری بەوەی کە زانی بچکۆلەکەی هێشتان گرنگی پێ ئەدا و چیتر خۆی پێ نەگیرا و ڕایکێشت بۆ باوەشی و بەتوندی باوەشی لێدا~
جینان(بەشۆکی):سێـ..سێهون چی ئەکەی؟
سێهون(بەزەردەخەنەوە):وتت کەوا نزیک بوونەوە لێت بۆ منیش ئاساییە
~جینان کەمێک پێکەنی لەمناڵی ئەو کوڕە گەورەیە و باوەشی لێدایەوە~
~دوای چەند چرکەیەک جینان خۆی دەرکرد لەنێوان قۆڵەکانی و وتی(بەسە بەسە دەی با دابنیشینەوە)دوای تەواکردنی قسەکەی لەگەڵ سێهون گەڕانەوە جێگاکەی خۆیان~
بیۆنگ:پیرۆزە پێکهاتنەوەکەتان
جینان(کەمێک پێکەنی):سوپاس
سێهون(بۆڵەی کرد):بەڵام هەر خۆی لەسەرەتاوە ئێمە لەیەکدی توڕە نەبووین
جینان:نەخێر من لەتۆ توڕەبووم
سێهون:یا بەڵام چۆن دڵت هات(لێوی شۆڕکرد وەک منداڵ)
سوهی:ئەی تۆ چۆن دڵت هات ئەو کارە قورسە بە ئەو بکەیت
جینان:سوهی(بانگی کرد بەشێوەیەک کەچیتر پێویست ناکات باسی ئەو مەسەلەیە بکەن)
~کاتژمێر(١٢)~
~هەمووان لەنێو دەرگاکە بوون هەندێکیان بە مەبەستی ڕۆشتن و هەندێکیشییان بە مەبەستی ماڵئاوایی کردن لەوانەی ئەڕۆن~
بیۆنگ:خواتان لەگەڵ
یۆنسوو:خوات لەگەڵ ئووپا
~بیۆنگ و هۆدۆنگ ڕۆشتن~
یۆنگجوون(لەگەڵ سوهی باوەشێکی کورتیان لە یەکدی دا):خوات لەگەڵ خۆشەویستم
سوهی:خوات لەگەڵ گیانەکەم
یۆنگجوون(دەستی بەرز کردەوە):هاوڕێیان ئێوەش خواتان لەگەڵ
جینان:خوات لەگەڵ
~یۆنگجوون ڕۆشت~
هۆکیون:منیش ماڵئاواییتان لێ ئەکەم هاوڕێیان بەڵام پێش ئەوەی بڕۆم سوهی ئەتوانین کەمێک قسە بکەین
سوهی(دەستی ڕاکێشا بۆخۆی):من؟
هۆکیون:بەڵێ
سوهی:باش کێشە نییە
هۆکیون:دەی هاوڕێیان ئێوە بڕۆنە ژوورە با سەرماتان نەبێت
سێهون:باش خوات لەگەڵ هاوڕێ
هۆکیون:خوات لەگەڵ کوڕە ئاشقەکە
~هەمووان ڕۆشتنە ژوورەوە و هۆکیون و سوهیش بۆ کەمێک سەرووی ماڵی جینان ڕۆشتن~
هۆکیون:....
.
.
.
.
.
.
سڵاااااااو خۆشەویستەکانی من گەڕامەوە ئەوەش(٦٧٤٤)وشە هەر بڵێن نووسەرەکەمان خراپە و درەنگ پارتەکان پۆست ئەکات ڕاستە پارتەکانتان درەنگ درەنگ بۆ پۆست ئەکەم بەڵام خۆ زۆرتان بۆ ئەنووسم🙂💜🦋ئینجا هەر ویستم ئاگادارتان بکەمەوە چیرۆکەکە نزیکەی(١٠)پارتێکی ماوە زیاتر نا جا هیوادارم تا کۆتایی لەگەڵم بن و بەردەوام بن لە بەخشینی خۆشەویستیتان🥺🤭💜ئینجا شتێکی تر من ئێستا مەسەلەیەکی کۆمیدی خۆمتان بۆ باس ئەکەم ئێوەش هەر شتێکی کۆمیدیتان هەیە لە کۆمێنت بینووسن هەم یادگارییە پێکەنیناوییەکان بکەوێتەوە یادمان هەم زەرخەنە و پێکەنین بخەینە سەر لێوی ئەوانەی کۆمێنتەکان ئەخوێننەوە
"جارێکییان تەماشای فلمێکم ئەکرد خۆی زۆر ترسناک نەبوو بەس من چوونکە زۆر ترسنۆکم زۆر لێی ئەترسام جا لە ژووری میوانەکەبووم بەتەنیا خۆم گڵۆپەکانیش کوژابۆوە و شەو بوو منێکی داماویش هەم زیڕەم کردبوو هەم حەزم لە فلمەکە بوو ئەم ویست سێری بکەم جا لەسەر یەکێ لە قەنەفەکان بەتەواوی دانەنیشتبووم و دەستەکانم لەژێرم بوو بۆ ئەوەی هەر ڕووداوێکی نەخوازراوبوو ڕابکەم جا ئەوەنەم زانی دایکم خۆی کرد بەژوورا منیش هەتا خۆم تیابێت ڕامکرد بەخوا قەت بیرم ناچێت قرتام ئەوەنە پێکەنیم"😂😂😂💔
(٦٠)کۆمێنت سەرووتر بۆ پارت داهاتوو خۆۆۆۆۆشم ئەوێن

"خۆشەویستییە یەکلایەنەکەم"OꙄH"Where stories live. Discover now