~بوون بە"یەک"~

688 129 334
                                    

~بەیانی~
کاتژمێر(١)ی دوانیوەڕۆ~
~سێهون بەئاگا هاتەوە و دوای ئەوەی باوێشکێکی کورتی دا چاوەکانی کردەوە و وە یەکەم شت کە بینی ڕوخساری نووستووی جینان بوو لە پێشی هەر بۆیە سەری سوڕما بەڵام زەردەخەنەیەکیش کەوتە سەر ڕوخساری...
سێهون بە هێمنییەوە دەستی بە ڕوخساری جینانەوە گرت و پەنجە گەورەی دەستی لە کوڵمی ئەخشاند و بە زەردەخەنەوە لە ڕوخساری ئەڕوانی،دوو خوولەک بەو شێوەیە تێپەڕی تا جینان چاوەکانی کردەوە و ڕوخساری سێهونی بینی کە زەردەخەنەی بەرامبەر ئەکات هەر بۆیە ئەویش زەردەخەنەی کردەوە~
سێهون:بە ئاگا هاتی خاتوونی خەواڵو؟
جینان(برۆکانی لێکدا):کێ بە کێ ئەڵێ خەواڵوو تۆ لە ئێوارەوە نووستووی
سێهون:من چی بکەم کە(٥)ڕۆژبوو نەنووستبووم
جینان(چاوەکانی کرانەوە):واهـ(٥)ڕۆژ؟؟!!!؟؟
سێهون:بەڵێ،بەڵام تۆ واز لەوە بهێنە پێم بڵێ چی ڕوویدا و من کەی خەوم لێ کەوت؟لەیادمە تەماشای فیلممان ئەکرد
جینان:تەنانەت منیش نازانم بەڵام کاتێک فیلمەکە تەواوبوو من تەماشام کرد نووستبووی وە نەمویست لەسەر قەنەفەکان بنووی هەر بۆیە هەڵمساندی و هێنامیت بۆ ئێرە(دەستی بە شانییەوە گرت)ئاهـ بەڕاستی شانم هێشێت تۆ زۆر قوورس بوویت
سێهون(بە زۆرزانی قسەی کرد):هم بابەتەکە مەگۆڕە وە کاتێک منت هێنا بۆ ئێرە حەزت لە باوەشی من بوو هەر بۆیە خۆت هەڵدایە باوەشی منەوە؟(برۆکانی بەزۆرزانی بەرز کردەوە)
جینان:یا گەمژەی بێشەرم نەخێر هەرگیز وا نەبوو تەنانەت خەریک بوو لەنێوان قۆڵەکانتا بخنکێم ئەوە تۆ بوویت کە خۆت هەڵدایە سەر بێدەکە لەکاتێکا هێشتان بەسەر شانی منەوە بوویت وە دواتریش ئەمەبوو
(چاوی وەرگێڕا)
سێهون(جینانی زیاتر ڕاکێشا بۆ باوەشی):کارێکی باشم کردەوە تەنانەت لەوانەیە گەر بەئاگاش بوومایە هەر هەمان کارم بکردایە
جینان(چاوی وەرگێڕا):تشـ گەمژە
سێهون(ماچی ڕوومەتی جینانی کرد):باشە هەر بەوبۆنەیەوە کاتژمێر چەندە؟هەست ئەکەم برسیمە
جینان:خۆ من کاتژمێر نیم چۆن بزانم کاتژمێر چەندە(بەخێرایی و شڵەژاوی هەستایەوە و دانیشت لەکاتێکا چاوەکانی تا کۆتا ئاست کرانەوە)بەڵام هەر بەڕاستی من هانلم لەیاد کرد وە تەنانەت کاریش
سێهون(بەبێتاقەتی هەستایەوە و دانیشت):ئای وا خۆت مەشڵەژێنە من و مامە چۆی و پورێ پێشبینی شتێکی لەو شێوەیەمان کردبوو هەربۆیەش داوام لێکردن ئەوان هانل ببەن بۆ قوتابخانە وە چی تێدایە گەر ڕۆژێک پشوو وەربگریت و نەچیتە سەر کار؟
جینان:یاهـ چۆن چی تێدا ئەی ئەو هەموو نەخۆشە وە ئەی ئەو کەسانەی لەوانەیە پێویستیان بە من بێت و بەڵام من لەوێ نەبم؟!
سێهون:ئای جینان دڵنیابە دنیا هەرگیز کۆتایی نایات بەوانە وە گەر شتێکی هێندە گرنگیش بێت پەیوەندیت پێوە ئەکەن لە نەخۆشخانەوە هەر بۆیە هێندە بیری لێ مەکەوە
جینان(پشتیەەکەی تەنیشتی هەڵگرت و کێشای بە ڕوخساری سێهونا):هەر بەڕاستی نازانم چۆن ئەکرێت هێندە ئاسوودە بیت خۆ تەنانەت تۆش کارەکەت لەدەست چوو
سێهون:من کارەکەم لەدەست چوو بەڵام لەگەڵ تۆم وە گەر پێویست بکات بۆ ئەوەی لەگەڵ تۆ بمێنمەوە هەموو دنیا لەدەست بەم من ئامادەم
جینان(بەشەرمەوە زەردەخەنەیەکی بچووکی کرد و لەسەر بێدە ڕۆشتە خوارەوە):ئەڕۆم ڕوخسارم ئەشۆم تۆش بۆخۆت داوای نانی بەیانی بکە(دوای تەواوکردنی قسەکانی بەرەو دەستشۆرەکە ڕۆشت)
~دوای(٢)خوولەک جینان لەدەستشۆرەکە هاتە دەرەوە و بینی سێهون هێشتان لەسەر بێدەکە دانیشتووە وە خەریکی مۆبایلەکەیەتی وە لێی پرسی:-(چی بوو؟چیت کرد)~
سێهون(بە پێکەنینەوە سەری لەسەر مۆبایلەکەی بەرز کردەوە و ڕووی کردە جینان):پەیوەندیم بە خزمەتگوزارییەکەوە کرد و داوای نانی بەیانیم کرد بەڵام ئەوان وتیان بەڕێزم ئێستا کاتژمێر(١)ی دوا نیوەڕۆ لایداوە
جینان(چاوەکانی بە سەرسوڕماوی کرانەوە):چـــی گاڵتە ئەکەیت؟
سێهون(بە پێکەنینەوە):تەماشای کاتژمێر بکە
جینان(تەماشای کاتژمێرە گەورە هەڵواسراوەکەی کرد وە ئەوە هەر بەڕاستی وابوو):وااااهـ ئەوە چییە ئێمە هێندە نووستووین!!!
سێهون(سەری بەمانای بەڵێ لەقاند):ئهم
جینان(کەمێک پێکەنی):باشە باشە دەی هەستە ڕوخساری نیوەڕۆت بشۆ دەی
سێهون(لە بێدەکە ڕۆشتە خوارەوە و کەمێک پێکەنی):فەرمانتە خانمەکەم
.
.
.
~کاتژمێر(٢)ی دوانیوەڕۆ~
جینان:سێهون ئێستا چی بکەین من بێزاربووم لە دانیشتن
(ڕووی کردە سێهون و بە بێزارییەوە قسەی کرد)
سێهون:هم پێت چۆنە بڕۆینە ماڵی سوهی و وە ئەم هەواڵە خۆشەشی پێ ڕابگەیێنین؟
جینان:نا من چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا لەگەڵ ئەو قسەم کرد ئەو زۆر سەرقاڵە بەهۆی فیلمەکەیەوە
سێهون:کەواتە بابڕۆینە لای هۆکیون
جینان(زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد):ئاهـ بەڵێ تۆ ڕاست ئەکەیت وە ئێمە پێویستە سوپاسی بکەین
سێهون(چاوی وەرگێڕا):تشـ جا سوپاسی بۆ چییە ئەرکی سەر شانێتی
جینان(چاوەکانی کرانەوە):یاهـ ئەوە چییە بۆ وا ئەڵێی لەڕاستیدا ئێمە تەنانەت ناتوانین هەرگیز پاداشتی ئەو چاکەیەشی بەینەوە!!
سێهون:ئێستا چیت وت؟
جینان(بەسەرسوڕماوی پرسی):چیم وت!!!
سێهون:جینان تۆ ئێستا شتێکت وت
جینان:بەڵێ وتم ناتوانین چاکەی هۆکیون بەینەوە
(سەری سوڕمابوو لە ڕەفتاری سێهون)
سێهون(ڕوخساری لە ڕوخساری جینان نزیک کردەوە):تۆ وتت«ئێمە»جینان تۆ وتت«ئێمە»
جینان(کەمێک شەرمی کرد و بەخێرایی هەستایە سەرپێ):هەرچۆنێک بێت ئەڕۆم خۆم ئامادە ئەکەم(بەبێ ئەوەی چاوەڕێی وەڵامێک بکات لە سێهون ڕۆشت تاوەک خۆی ئامادە بکات)
"سێهون(لەبەر خۆیەوە کەمێک پێکەنی):بچکۆلە شەرمنەکەی من دڵخۆشم کە بەوشێوە بە«ئێمە»قایل بوویت"
.
.
.
~لەپێش ماڵی هۆکیون~
سێهون(بەبێزاری):ئەو کوڕە گەمژەیە بۆ ئەو دەرگایە ناکاتەوە
جینان:پێ ئەچێت لەماڵ نەبێت!!
سێهون:نەخێر ئەو لەماڵە دڵنیام بەڵام بۆ دەرگا ناکاتەوە نازانم
~جارێکی کە لە زەنگەکەی دا وە ئەمجارە خۆشبەختانە گوێی لە دەنگی هۆکیون بوو کە لە ژوورەوە هاواری ئەکرد:-(هاتم هاتم)~
هۆکیون(دەرگاکەی کردەوە لەکاتێکا هێشتان چاوەکانی داخرابوون و چاوی بە خەوەوە بوو):ئەوە کێیە بەم بەیانییە؟
سێهون:هەی بێمێشک بەیانی؟(چاوەکانی کرانەوە)
هۆکیون(چاوی کردەوە و ویستی ناوی سێهون بهێنێت بەڵام کاتێک جینانی لەگەڵ بینی بە تەواوی شۆک بوو):ئێـ..ئێوە؟
جینان(باوەشی لە هۆکیون دا):هیۆنگ چۆنیت؟
هۆکیون(بەشۆکی باوەشی لە جینان دایەوە):جیـ..جینان
سێهون:چییە بۆوا شۆکبوویت ئەڵێی مردوویەکی زیندوو بووەت بینیوە؟
(بە گاڵتە پێکردنەوە قسەی کرد)
هۆکیون(توند تر باوەشی لە جیناندا):ئای هەر بەڕاستی خۆم دڵنیابووم ئەوە ڕوو ئەیااااات بەڕاستی من دڵخۆشم زۆر زۆر زۆر دڵخۆشم
سێهون(بەزۆر جینانی لەنێوان دەستەکانی هۆکیون دەرهێنا):یا یا ئەوە چی ئەکەی خەریکە ئەیخنکێنیت
جینان(کەمێک کۆکی و بە پێکەنینەوە قسەی کرد):یا هیۆنگ تۆ خەریک بوو من بخنکێنی
هۆکیون(بۆکسێکی کێشا بە ڕوخساری سێهونا کە وایکرد سێهون هەنگاوێک بگەڕێتە دواوە):هەی ئاشق مەگەر پێم نەوتبووی ها؟دە بڵێ هۆکیون نەی وتبوو دەی
سێهون(دەستی بە ڕوومەتیەوە گرتبوو شوێنی بۆکسەکەی هۆکیون):جینان تەماشایەکی ئەوە بکە یان سەرخۆشە یاخوودیش مێشکی لەشوێنێک لێ کەوتووە
هۆکیون(چاوی وەرگێڕا):جا من کوا مێشکم هەبوو ها
سێهون(پێکەنی):بەڵێ بەڵێ ڕاست ئەکەیت
هۆکیون(نێوەندی دەرگاکەی بەردا):دەی جینان هێندە لەوێ مەمێنەوە وەرە ژوورەوە دەی
سێهون(بەدەنگێکی کەمێک بەرز):ئەی من چی خۆ من سەگی پێش دەرگا نیم؟
هۆکیون(خۆی بەفیز کرد):زۆر باش خۆت ئەناسیت ئازیزەکەم
~هۆکیون و جینان بەرەو ژوورەوە ڕۆشتن و سێهونیش بە بۆڵە بۆڵ بەدوایانا ڕۆشت~
سێهون:یا بەڕاستی تۆ نەخۆشێکی ئاشقی گەمژەیت
(لەتەنیشت جینان دانیشت)
هۆکیون:زۆر سوپاس زۆر سوپاس خۆشم ئەزانم
جینان:هەر بەڕاستی هۆکیون تۆ ئێستا هەڵئەستی لەخەو؟
هۆکیون:بۆ کاتژمێر چەندە؟(برۆیەکی بەمانای پرسیار بەرز کردەوە)
سێهون:کاتژمێر دووی دوانیوەڕۆ لایداوە گەمژە
هۆکیون:ئای بەڕاستی زۆر زووە ئێوە خەبەرتان کردمەوە
(دوای تەواوکردنێکی قسەکەی باوێشکێکی گەورەی دا)
~جینان خەریک بوو چەناگەی ئەکەوتە سەر زەوییەکە بەهۆی شۆکبوون~
سێهون:بێگومان بێگومان پیاوێکی پیری بێ کاری وەک تۆ تەمەڵ تەنها کاری خەوە
هۆکیون:بەس نییە وەک تۆ پیاوێکی لادێیی نیم و کاتژمێر(٦)بەیانی دەهۆڵ و زوڕنا لێ نایەم
جینان(دەستی کرد بە پێکەنین و ڕووی لە سێهون کرد):سێهون پێم وابێت ئەو ڕاست ئەکات
سێهون(چاوەکانی کرانەوە):چی جینان؟؟!!تکایە تۆش وەک ئەو مەبە
هۆکیون:ئەی وەک تۆ بێت و درێژ و گەمژە و خەڵەفاو
سێهون:ئای خوایە تەماشا بکەن کێ بە کێ ئەڵێت خەڵەفاو ئەوەی کە بیجامەکەی بیجامەی قاتێکە و بلوسەکەشی بلوسی قاتێکی کە
هۆکیون:هەرچۆنێک بێت ماڵی خۆمە گەر بمەوێ بەبێ...
سێهون(قسەکانی پێ بڕی):بەسە بەسە دەی لەوە زیاتر بێئابڕوو مەبە
~هۆکیون دەستی کرد بەپێکەنین و جینانیش بە شەرمەوە پێکەنی~
هۆکیون:هەرچۆنێک بێت چۆنە وا منتان بیر کەوتەوە و بڕیارتان دا بزانن ماوم یاخوود مردوو
جینان:یا ئەو قسەیە چییە تۆ هەمیشە لە دڵی ئێمەیای
هۆکیون:گەر بت وتبا لە دڵی دراوسێکان باوەڕم ئەکرد بەڵام دڵی تۆ تەنها پڕە لە ئۆهـ سێهون و دڵی ئۆهـ سێهونیش تەنیا تۆی تێدایە
جینان(کەمێک بە شەرمەوە پێکەنی و سەری داخست):هـــیۆنگ
سێهون(شانی لە شانی جینان دا):ئەزانی ئەو ڕاست ئەکات
(بە زۆرزانی قسەی کرد)
جینان:ئەرێ ئێوە من شێت ئەکەن(بە داماوی و شەرمەوە قسەی کرد)
سێهون(ڕووی کردە هۆکیون):ئاشق لەڕاستیدا نازانم گەر پێویست بکات هیچ بڵێم یاخوود نا بەڵام من و جینان ویستمان سوپاست بکەین بۆ دیارییەکەت هەرچەندە ئەرکی سەر شانی خۆتە
هۆکیون(زەردەخەنەی کرد):ئاهـ منیش بەهۆی ئێوەوە نیوەی سامانەکەم لەدەست دا هەر بۆیە شایەنێتی
سێهون(بە پێکەنینەوە پشتییەکی بۆ هۆکیون تێگرت):هەی بێئابڕوو
.
.
.
~کاتژمێر(٨)ی شەو~
هانل:وەرە ژوورەوە(ئەوەی وت کاتێک جینان لەدەرگای ژوورەکەی دا و پرسی ئایا ئەتوانێت بڕواتە ژوورەوە)
جینان(ڕۆشتە ژوورەوە و لەلای بێدەکەوە وەستا):کچەکەی من چی ئەکات؟
هانل(زەردەخەنەی کرد):وێنە ئەکێشم ئووما
جینان:ئەی ئەتوانی کەمێک کات بە من بەیت لە کاتە بەنرخەکانی خۆت؟
هانل(دەفتەر و پێنووسەکەی دانا و سەری بەرز کردەوە تاوەک ڕوخساری جینان ببینێت):بەڵێ ئووما
جینان(لەسەر بێدەکە لەبەرامبەر هانل دانیشت و دەستەکانی گرت):کچە شیرینەکەی من ئووما شتێکی گرنگ زۆر گرنگ بەتۆ ئەڵێت هەر بۆیە پێویستە تۆش بە ئاگادارییەوە گوێی بۆ ڕابگریت باش؟
هانل(سەری بەمانای بەڵێ هەژاند):زۆر باشە ئووما
جینان:کچەکەم دایکت و مامە سێهون ئەیانەوێت هاوسەرگیری بکەن بۆ ئەوەی داهاتوویەکی جوان زۆر جوان بۆ تۆ بنیاد بنێن و وە تۆ بۆ هەمیشە دڵخۆش ببیت ئایا تۆ قایل ئەبیت بەوەی دایکت و مامە سێهون هاوسەرگیری بکەن؟(لەناخەوە شڵەژابوو دڵی بەخێرایی لێی ئەدا بەڵام تەنها زەردەخەنەی ئەکرد و لەناخی شاردبوویەوە)
هانل(کەمێک وەستا بەبێ ئەوەی هیچ بڵێت):ئەوە مانای ئەوەیە مامە سێهون ئەبێت بە باوکم؟
جینان(ئازارێکی تووند بە دڵیا هات بەو پرسیارە و وای لەناخی کرد ڕابچەڵەکێت وە چاوەکانی پڕبوون لە فرمێسک):نـ..نا هەرگیز کچەکەم بەڵام تەنها مامە سێهون هەموو ئەوانەت بۆ ئەکات کە باوکت بۆی کردوویت و وە ئاگادارت ئەبێت تا ئەوکاتەی باوکت ئەگەڕێتەوە
هانل:ئەی من ناوم ئەبێت بە«ئۆهـ هانل»؟
جینان:ئەوەیان بە ویستی تۆیە
هانل:ئووما تۆ مامە سێهونت خۆش ئەوێت؟
~جینان لەکاتێکا بەزۆر فرمێسکەکانی ڕاگرتبوو سەری بەمانای بەڵێ هەژاند~
هانل:ئووما ئەپا هەمیشە پێی ئەوتم هەرگیز بێ گوێیی تۆ نەکەم وە هەرگیز دڵت نەشکێنم و نەبمە هۆکاری دڵتەنگیت هەربۆیە من قایلم بەوە وە ئەپا هەمیشە پێی ئەوتم گەر من بتوانم تۆ دڵخۆش بکەم ئەوا ئەویشم دڵخۆش کردووە
جینان(باوەشی لە هانل دا و فرمێسکەکانی هاتنە خوارەوە):کچە جوانەکەی من تۆ هەمیشە کچە جوان و گوێڕایەڵەکەی من بوویت دڵنیابە ئووماش هیچ کارێک ناکات کە بزانێت تۆ دڵتەنگ ئەکات
هانل:من باشم ئووما وە مامە سێهون ئێمە زۆر خۆش ئەوێت ئەوە شتێکی باشە
.
.
.
.
~دوای(١٠)ڕۆژ~
~ئێستا ئەو ڕۆژەیە کە لەکۆتاییدا ئەو دوو ڕۆحە بەیەکدی ئەگەن ئەو دوو ڕۆحەی کە زۆرترین ئازاریان چەشت بەهۆی خۆشەویستیەکەیانەوە ئەو دوو ڕۆحەی کە بەنێو چەندین سەختی و ئازار و دابڕان و تێکشکاندا ڕۆشتن ئەو دوو ڕۆحەی هەموو هیواکانی بە یەک گەشتنیان لەدەست دا و تەنانەت نەیانتوانی چیتر بەخەونیش بیر لە بەیەک گەشتن بکەنەوە ئێستا ئەو ڕۆژەیە کە یەکجار ئەبن بە یەک بەڵام بۆ هەمیشە~
"نازانم ئەمەی کە ئەیکەم ڕاستە یاخوود نا نازانم ئەمە تۆ دڵخۆش ئەکات یاخوود نا بەڵام هەستێک لە ناخم هەیە وە ئەوەی دڵخۆشبیت لەڕاستیدا هەستێکیشم هەیە وەک ئەوەی زۆر لێم نزیک بیت زۆر زۆر نزیک تکایە لە من تووڕە مەبە سوێند ئەخۆم هەموو شتێک لەبەر خاتری کچەکەمانە من نازانم گەر دڵم کەمێک دۆخی خۆشی ڕەچاو کردبێت چوونکە هەر بەڕاستی من هەرگیز نەمتوانیوە لە دڵم تێبگەم بەڵام هەرچۆنێک بێت ئەزانم من ئەمە لەبەر کچەکەمان ئەکەم هەربۆیە دووبارە ئەڵێم تکایە لێم تووڕەمەبە وە تەنانەت گەر قایل نیت بەم هاوسەرگیرییە ئەوا شتێک بکە کارێک بکە و هەڵیبوەشێنەوە دڵنیابە ئەوکات هەرگیز ناسوپاسگوزار نابم چوونکە ئەزانم کاری تۆبووە و تۆ ئەوەت نەویستووە لەیادتە کاتێک لەیەکەم شەوی هاوسەرگیریمان بە منت وت«تۆ بەڵێنت یا هاوسەرگیری لەگەڵ من بکەیت وە کردت هەر بۆیە ئێستا ئەتوانین جیا ببینەوە چوونکە هەر بەڕاستی من هەرگیز بەرگە ناگرم تۆ بەوشێوەیە ببینم»هەر بەڕاستی ئێستا تێگەشتم ئەوکات هەستت چۆن بووە منیش ئێستا بەتەواوی هەمان هەستم هەیە گەر بەمە قایل نیت ئەتوانی تەنانەت کاتێک تەنها چرکەیەک مابێت بۆ هەموو شتێک هەموو شت بووەستێنیت بەڵێن بێت هەرگیز لێت نیگەران نابم بەڵێن بێت جۆنگهۆیا نازانم گەر پێم وتبی دوور لە هاوڕێیەک بەتەواوی وەک هاوسەر و باوکی کچەکەم من خۆشم ئەوێی زۆر زۆرم خۆشئەوێی دڵنیابە هەرگیز لەیادت ناکەم تەنانەت هەرچی ڕووبات"،هەموو ئەوانەی لەسەر گۆڕی جۆنگهۆ وت بە چاوە پڕ لە فرمێسکەکانی دواتر زەردەخەنەیەکی بچووکی کرد و دوای ئەوەی ماچی کێلی گۆڕەکەی کرد هەستایە سەرپێ و بەرەو دەرەوەی گۆڕستانەکە ڕۆشت...
سێهون ئۆتۆمبێلەکەی لەپێش گۆڕستانەکە وەستاندبوو وە خۆیدابوو بەسەر بۆنیتی ئۆتۆمبێلەکەیا کاتێک جینان هات بەرەو ڕووی ڕۆشت و دەستەکانی گرت بە ڕوخسارییەوە و بەهێمنی لێی پرسی:-(تۆ باشیت؟)~
جینان(زەردەخەنەی کرد):تەنانەت بڕوا ناکەم هێندە باشبووبم لەژیانم
*هەستێکم هەیە وەک ئەوەی درۆ ئەکات*
سێهون:دڵخۆشم بەوشێوەیەیە،بەوبۆنەیەوە منیش کەمێکی کە ئەگەڕێمەوە ئاساییە گەر چاوەڕێم بکەیت؟
جینان:وەک چۆن من تۆم لەچاوەڕوانیدا هێشتەوە خۆشم ئەتوانم بەوشێوەیە چاوەڕێ بکەم
سێهون(ڕایکێشا بۆ باوەشی خۆی و کەمێک پێکەنی):بچکۆلاکەی من
*لەوانەیە بۆ یەکەم جاری بێت لەژیانی ئەمەی پێ وتبێت بەخودی خۆی*
جینان(خۆی لەباوەشی سێهون دەرهێنا و کەمێک پێکەنی):دەی دەی بڕۆ درەنگە کاتمان نامێنێت
سێهون(کەمێک پێکەنی):وا دیارە زۆر پەلەتە
جینان(برۆکانی لێکدا بەکەمێک شەرمەوە):سێــهون
سێهون(کەمێک پێکەنی):باشە باشە تەواو ئەوە من ڕۆشتم
(بەرەو گۆڕستانەکە ڕۆشت)
"جینان(لەدڵی خۆی قسەی ئەکرد لەکاتێکا لەپشتەوە تەماشای سێهونی ئەکرد):من هاوسەرگیری لەگەڵ تۆ ئەکەم واتا بەتەواوی چیتر ڕۆحم ئەتوانێت لێم نزیک بێت وە هەمیشە ئەو باوەش و گرنگیە بەدەست بهێنم کە ویستومە بەڵام ئەوە چ هەستێکە وا لە من ئەکات هەر کاتێک لەتۆ نزیک ببەمەوە وەک ئەوەی جۆنگهۆ بمانبینێت شەرمەزاری ئەو ببم و هەست بە خراپی بکەم بۆی؟!"
~"جۆنگهۆیا ئەزانم من هەرگیز نەمتوانی کەسێکی باشبم لەگەڵ تۆ وە زۆرترین ئازارم پێ بەخشیت بەڕاستی هیچ کاتێک لەژیانم لەدوای جینان هەرگیز بەو ڕادەیە نەمویستووە کەسێک لێم خۆشببێت هههه کەمێک بێ ئابڕووم وایە؟دانیشتووم و لەلای تۆ خەریکم باسی سۆزی خۆم بۆ دایکی کچەکەت ئەکەم ببورە پیاو بەڵام دڵنیام تۆ بەتەواوی ئەزانیت چەندم خۆشویستووە و خۆشم ئەوێت،پیاو من تەنها ئەمەوێ بڵێم ئەمڕۆ من و جینان هاوسەرگیری ئەکەین لەوانەیە جینان پێ وتبیت بێگومان پێی وتوویت لەڕاستیدا من ئەمەوێ بڵێم ئەوە لەبەر هانلە بەڵام هەر بەڕاستی ناشتوانم بەرگە بگرم کاتێک دۆخی جینان بەو شێوەیە ئەبینم هیوادارم تۆ لە من بگەیت بێگومان تۆ هەمیشە تێگەشتووترین کەسی کە لەهەموو ژیانم بینیبێتم هەربۆیە دڵنیام تێئەگەیت هەرچۆنێک بێت تەنها لەکۆتاییدا ئەمەوێ بڵێم چیتر خەمی هاوسەر و کچەکەت نەبێت من بەتەواوی بەڕۆحم ئاگاداریان ئەبم وە دڵنیابە هانل چەند بەخوێن کچی تۆیە هێندەش بە دڵ کچی منە هەربۆیە هەرگیز نیگەرانی ئەو مەبە،ماڵئاوا برا بچووکەکەم تکایە لە ئاسمانەوە ئاگاداری ئێمە ببە"،هەموو قسەکانی بە زەردەخەنەوە کرد و وە بەتەواوی هەستێک هەبوو لەناخی کە جۆنگهۆ ئێستا بەهەمان شێوە زەردەخەنە بکات~
.
.
.
"واهـ کچەکەی من بەتەواوی وەک شازادەکان دەرکەوتووە"جینان بەزەردەخەنەوە وتی لەکاتێکا دەستەکانی هانلی گرتبوو خۆی بۆ ئااتی ئەو چەماندبۆوە
هانل:وە تۆش وەک شاژنەکانی ئووما
جینان(هەستایە سەرپێ و دەستی بە عەزییەکەیەوە گرت و خۆی سوڕاندەوە):ئایا هەر بەڕاستی بەوشێوەیەیە؟
هانل:تەنانەت زۆر زیاتریشە ئووما
جینان(کەمێک پێکەنی و دەستەکانی هانلی گرت):هەرچۆنێک بێت من هێندەی کچە جوانەکەی خۆم جوان نیم
هانل:بێگومان لە ئوومایەکی وەک تۆ و ئەپایەکی وەک ئەپام هەر کچێکی لەوشێوەیە دەرئەچێت
~جینان زەردەخەنەی سەر ڕوخساری نەما و وە ڕوانینە پڕ لە ئاسوودەییەکەی گۆڕا و تەنها بەبێ هیچ وشەیەک تەماشای هانلی کرد...
هانل ترسا لەوەی بە قسەکەی دایکی تووڕە و نیگەران کردبێت هەر بۆیە بە نیگەرانی و شڵەژاوییە دەستی کرد بە قسەکردن:-(ئو..ئووما ببورە زۆر داوای لێبووردن ئەکەم سوێند...)~
جینان(قسەکانی بەهانل بڕی کاتێک بەخێرایی پەنجەی دووەمی خستە سەر لێوەکانی هانل):شششـــ کچەکەم جارێکی کە نەکەیت هەرگیز داوای لێبووردن بکەیت لەبەر ئەوەی باسی باوکتت کردووە ئەوە هەرگیز هەڵە نییە و ئوومات نیگەران ناکات بەڵکو دڵخۆشی ئەکات گەر ببینێت کچە گەورەکەی هێشتان باوکی لە یادە وە بێگومان لە ئوومایەکی وەک من جوان و تێگەشتوو وە ئەپایەکی وەک ئەپات بەهێز و زیرەک و لێهاتوو بێگومان شازادەیەکی وەک تۆمان ئەبێت(چاوەکانی ئەدرەوشانەوە بەهۆی فرمێسک و لەکۆتایی قسەکانی زەردەخەنەیەکی ساختەی بۆ کچەکەی کرد)
~دەنگێک کە هەردووکیان زۆر بەباشی ئەزانن کێیە خاوەنەکەی وایکرد هەردووکییان ڕوویان بسوڕێنن بۆلای دەرگاکە کاتێک وتی:-(بچکۆلەکانی من باسی چی ئەکەن؟)،بەرەو ئەوان ڕۆشت و وە کاتێک بەتەواوی هەردووکیانی بینی زەردەخەنەیەکی گەورەتر لەوەی پێشوو کەوتە سەر ڕوخساری و دووبارە دەستی کردەوە بە قسە کردن لەکاتێکا چاوەکانی فراوان بووبوون و بەهۆی دڵخۆشییەوە ئەبریسکانەوە:-(واااهـ ئەوە چییە ئێوە زۆۆۆر زۆۆۆر زۆۆۆۆر جوان دەرکەوتوون)،هانل و جینان وەک دوو خانمی خانەدان کەمێک پێکەنین~
هانل:هەروەها تۆش زۆر جوان دەرکەوتووی مامە سێهون
جینان(ڕووی کردە هانل):جا خۆ ئەو بەبەردەوامی بەوشێوەیەیە
سێهون(خۆی بەفیز کرد):چییە بەغیلی ئەبەی بەوەی لە تۆ جوانترم و هەموو چاوەکان لەسەر من ئەبن کەمێکی دیکە؟
جینان(چاوی وەرگێڕا):تشـ ئای خوایە هیوادارم وابێت
سێهون(کەمێک پێکەنی):چاوەکانی تۆ لەسەر منن ئەوەش واتای ئەوەیە هەموو جیهان تەماشای من ئەکات چوونکە هەر خۆی تۆ هەموو جیهانی منیت(زەردەخەنەیەکی پڕ لەڕاستگۆیی و سۆز و خۆشەویستی لەسەر ڕوخساری بوو)
جینان(کەمێک بە شەرمەوە پێکەنی):شێت
سێهون:بەڵێ شێتم شێتی تۆم
جینان:باشە باشە دەی هێندە قسە مەکە لەگەڵ هانل بڕۆ خوارەوە و هۆکیون بۆ من بنێرە
سێهون:بەڵێ بەڵێ هەر بەڕاستی تەواو من لەوە زیاتر بەرگە ناگرم(دەستی بۆ هانل ڕاگرت)شازادەخاتوون ئامادەی بڕۆین؟
هانل(چەپکە گوڵە سپییە بچووکەکەی لەسەر مێستەوالێتەکە هەڵگرت و دواتر گەڕایەوە دەستی سێهونی گرت و چەپکە گوڵەکەشی لەپێش خۆی بەدەستەکەی دیکەیەوەبوو):بابڕۆین
~هانل و سێهون بەرەو خوارەوە ڕۆشتن و خوولەکێکی نەبرد هۆکیون هاتە سەرەوە بۆ لای جینان~
هۆکیون:واهـ تۆ زۆر جوان دەرکەوتوویت
جینان:زۆر سوپاس تۆش زۆر جوان دەرکەوتوویت هیۆنگ
(زەردەخەنەی بۆ کرد)
هۆکیون(بەزۆرزانی قسەی کرد):هەر بەڕاستی حەز ئەکەم بزانم کاردانەوەی کوڕە ئاشقەکەمان چۆن ئەبێت گەر تا پێنج خوولەک تۆ لێرە ڕابگرم بەڵام لەبەر میوانەکان ناتوانم ئەوە بکەم
جینان(کەمێک پێکەنی):دڵنیابە تەنها کاتێک سی چرکە ئەڕوات ئەو بەڕاکردن دێتە سەرەوە
هۆکیون(کەمێک پێکەنی):زۆر بەباشی پێکات،(قۆڵی بۆ جینان ڕاگرت)هەر لەبەر ئەوەش تاوەک بۆمان نەهاتۆتە سەرەوە با بەخێرایی بڕۆینە خوارەوە
جینان(کەمێک پێکەنی و قۆڵی کرد بە قۆڵی هۆکیون):بــاش
~هۆکیون و جینان دەستیان کرد بە ڕۆشتن بەرەو پلیکانەکان و دواتریش لەسەر پلیکانەکانەوە بەسەر ئەو فەرشە سوورەدا هەنگاویان نا کە تاوەک شوێنی ئامادەکراوی بووک و زاوا درێژە و دوای ئەوەی بە پلیکانەکاندا ڕۆشتنە خوارەوە دواتریش بەرەو دەرەوەی نێو ئەو خانووە دارینە پتەوە بەڕێکەوتن کە هەر یەکەم هەنگاویان بۆ دەرەوە نا هەمووان دەستیان کرد بە چەپڵە لێدان لەڕاستیدا ئەو هەمووانە کەسانێکی زۆر نین هەر تەنها خێزانی سێهون و بەڕێز چۆی و دایکی جینان و سوهی و یۆنگجوون و یۆنسوو و بیۆنگ و هۆدۆنگ و جانگی و چەند کەسێکی کەمی دیکە ئەگرێتەوە چوونکە هەر خۆی جینان نەیویست ئاهەنگێکی زۆر گەورە ڕێکخات و کەسانی زۆریش بانگ بکەن وە شوێنی ئاهەنگەکە باخی بەڕێز چۆیە کە شوێنێکی کەمێک دووری نێو شارە و لەسەر چیایەکە...
سێهون تەماشای بچکۆلانەکەی ئەکرد کە چۆن هەنگاو بە هەنگاو وا خەریکە لە ئەو نزیک ئەبێتەوە و بۆ ئەوەی چیتر ڕۆحەکانیان و دڵەکانیان ببێت بە"یەک"وە لەگەڵ هەر هەنگاوێک هەستی بە هاوار هاوار و خۆشی و شادی دڵی و ڕۆحی ئەکرد و دڵی وەک ئەوەی خۆشترین ئاوازی دنیا بچڕێت لێی ئەیا وە چاوەکانی وەک ئەوەی دوو ئەستێرەی درەوشاوە بن بە هەر هەنگاوێکی نزیک بوونەوەی بچکۆلانەکەی زیاتر ئەدروەشانەوە...
لەکۆتاییدا ئێستا قۆڵی بچکۆلانەکەی لەنێو قۆڵییەتی و وە بەرامبەر دادوەرەکە وەستاون و گەر پێی شەرم نەبێت هەموو شتەکان لە چرکەیەکدا تەواو بکات بۆ ئەوەی تووند تووند باوەش لە بچکۆلانەکەی بدات~
هۆکیون(لەلای ئەو مێزە بەرزە وەستابوو و گڵاسێک شەربەت بە دەستییەوە بوو وە خۆشترین هەستی هەبوو لە ناخەوە بۆ ئەو هاوڕێیەی کە وەک هەموو کەسی بووە ئێستا خەریکە ئەگات بە هەموو کەسی):چەندە جوانن بەیەکەوە
سوهی:بەڕادەیەک جوانن وەک ئەوەی لەسەرەتای دروست بوونی گەردوونەوە چارەنووسی بەیەک گەشتنی ئەوان بڕیاری لەسەر درابێت(ئەویش بەتەواوی هەمان هەستی هۆکیونی هەبوو وە چاوەکانی بەتەواوی ئەدرەوشانەوە)
یۆنگجوون:دوای ئەو هەموو ئازار و ناخۆشی و دابڕانە کێ بڕوای هەبوو ڕۆژێک لەڕۆژان لەکۆتاییدا ئەوان بەیەکدی ئەگەن
هۆکیون:هیچ یەکێک لە ئێمەی مرۆڤ ناتوانێت لە کاری چارەنووس تێبگات چارەنووس ئەو هێزەیە کە دوو کەسی بەتەواوی لە زمان و ڕەنگ و ڕەگەز و ئایین جیاواز لە دووری هەزاران کیلۆمەترەوە ئەگەیێنێت بە یەکدی منداڵێکی(٢٥)ساڵ ونبوو لە دووری هەزاران کیلۆمەترەوە ئەگەیێنێتەوە بە دایکە چاوەڕوانەکەی کە هەمووان بەخەڵەفاوی ئەزانن و پێیان وایە ڕۆلەکەی مردووە چارەنووس هەر ئەو هێزەیە کە ئەتوانێت خۆی بگوێزێتەوە بۆ نەوەی نەوەکانی ئافرەتێک کە چەندین ساڵە مردووە
سوهی(دەستێکی هۆکیونی گرت و بە چاوێکی پڕ سۆزەوە تەماشای کرد):وە چارەنووس هەر هەمان ئەو هێزەیە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان کەسێک بەڕادەیەک دڵخۆش ئەکات کە بەدرێژایی ژیانی تاکە شت کە بەبیرکردنەوەکانیدا نەهاتبێت دڵخۆشی بووە
هۆکیون(دەستی خستە سەر ئەو دەستەی سوهی کە لەسەر دەستی بوو):وە چارەنووس هەر هەمان ئەو هێزەیە کە لەوانەیە تەواوی ژیانی کەسێک بگۆڕێت بۆ خەم و ئازار کە بەدرێژایی ژیانی ئەوەی کە بەبیرکردنەوەکانیدا نەهاتبێت خەم و ئازار بووە
.
دادوەر:ئێستا من بە هاوسەرتان ڕا ئەگەیێنم پیرۆزە ئەتوانی بووکەکە ماچ بکەیت
~سوهی هاواری بۆ جینان ئەکرد:-(جینان پێ بنێ بە پێیا پێ بنێ بە پێیا)،وە هۆکیون هاواری بۆ سێهون ئەکرد:-(کوڕە ئاشقەکەمان پێ بنێ بە پێیا)...
هەمووان دەستیان کرد بە پێکەنین کاتێک جینان بەتووندی پێی نا بە پێی سێهونا بەویستی خۆی و وە سێهونی هەردوو دەستی بە پێڵاوەکەیەوە گرت و پێی بەرز کردەوە و بە ئازارەوە قسەی کرد:-(ئای خوایە گیان پێم وابێت پێم شکا جینان هەرخۆی بەنیاز نەبوو پێ بخەمە سەر پێت چ پێویستی بەوە ئەکرد هێندە خراپ بیت؟)~
جینان(بە لووت بەرزییەکی دراماتیکی قسەی کرد):ئەوە تەنها سەرەتایەک بوو بۆ ئەوەی بزانیت گەر تووڕەم بکەیت یاخوود بەگوێم نەکەیت خراپترت لێ ئەکەم
~هەمووان دەستیان کرد بە پێکەنین بە ڕەفتاری ئەو دووانە کە وەک ئەوەبوون تەنانەت ئاهەنگی هاوسەرگیریشیان نەبێت~
سێهون(پێی داگرت و بەرامبەر جینان وەستا و تەماشای نێو چاوەکانی کرد):تەنانەت پێویستە بە ئاواتەوە بیت گەر ڕۆژێک من تەنانەت بەدەنگی بەرز ناوت بهێنم(بە پەنجەی ئاماژەی بۆ دڵی کرد)ئەم دڵە کە تەنها بۆ تۆ لێ ئەیات ئێستا چۆن ڕێگە بەخۆی ئەیات تۆ نیگەران بکات بەڵکو ماڵ وێران و سەرگەردان خۆی گەر کەمێک تۆ بەنیگەرانی ببینێت
هۆکیون(هاواری بۆکردن):کوڕە ئاشقەکە گەر ڕاست ئەکەیت ماچەکەتمان نیشان بە
~هەمووان دەستیان کرد بە پێکەنین و جینان بە چاوێکی بزەوە وە لەهەمان کات بە شەرمەوە لە هۆکیونی ڕووانی وە لەو نێوەندەدا ئەوە تەنها هانلی بچکۆلانەی خەم گەورە بوو کە هیچ چێژێکی لەو دۆخە نە ئەبینی و وە بەتەواوی هەستی بە بێگانەیی خۆی ئەکرد لەو نێوەندەدا و تاکە شت کە مێشکی لەلای بوو باوکی بوو کە بیری لەو ساتانە ئەکردەوە باوکی چۆن هەمیشە وای لە ئەو و دایکی ئەکرد بەبەرزی پێبکەنن~
سێهون(هاواری بۆ هۆکیون کرد):تەنها لە خەونە سوورەکانت ئەوە ئەبینیت کە لە سەرە بەتاڵەکەتدایە
~دوای قسەکانی بە کەمێک پێکەنینەوە دەستەکانی بە ڕوخساری جینانەوە گرت و لێوی نزیک کردەوە لە نێوچەوانی و دوای ئەوەی چاوەکانی داخست تا بەتەواوی هەست بە هەستەکانی بکات ماچێکی پڕی نێوچەوانی بچکۆلەکەی کرد...
هەمووان چەپڵەیان بۆ لێدان و زەردەخەنەی گەورە لەسەر ڕوخساریان بوو~
.
.
.
د.سێهون(لەکاتێکا باوەشی لە جینان دابوو بە توندی):کوڕەکەم زۆر ئازاری چەشت تکایە بەباشای ئاگاداری بە هەرچەندە ئەتوانم بڵێم تۆ زۆر لە من باشتریش ئاگاداری ئەبیت جوانکیلەکەم
جینان:پورێ گیان دڵنیابە هەموو هەوڵی خۆم ئەیەم تا هەمیشە خەندە لەسەر لێوەکانی بێت
د.سێهون(لەگەڵ جینان باوەشکەی شکاند):باوەڕم پێتە کچە جوانەکەی من(باوەشی لە سێهون دا)باش ئاگاداری خۆت و جینانیش بە کوڕە گەورە شیرینەکەی من
سێهون:خەمت نەبێت دایکە گیان من بەتەواوی وا ئەکەم
ب.سێهون(باوەشی لە سێهون دا):کوڕەکەم زۆر دڵخۆشم کە ئەبینم چیتر هاوسەرگیریت کردووە و ئەبیت بە خاوەنی خێزانی خۆت بەباشی ئاگاداری خۆت و خێزانەکەشت بە وە لەیاد نەکەیت زوو زوو سەردانمان بکەیت
سێهون(لەگەڵ باوکی باوەشەکەیان شکاند):بێگومان باوکە گیان
د.جینان(هەردوو دەستی سێهونی گرت):کچەکەم و نەوەکەم چیتر لەلای تۆن هەرچەندە ئەزانم پێویستیش ناکات ئەوە بڵێم بەڵام تەنها بەباشی ئاگاداریان بە(تەماشای جینانی کرد)وە تۆش جینان باش ئاگاداری کوڕە گەورە تاقانەکەم بیت ها
جینان:های های های ئەوە چییە خاتوو کانگ ئێمە بە بێگانە دا ئەنێت و بێ ئەوەی لە باوەشمان بکات هەڕەشەشمان لێ ئەکات
د.جینان(کەمێک پێکەنی و لەگەڵ جینان باوەشیان لە یەکدی دا):زۆرم خۆشەوێی کچە تاقانەکەم
جینان:من زۆر زیاتر دایکە جوانەکەم(لەگەڵ دایکی باوەشەکەیان شکاند)
ب.چۆی(دەستێکی جینان و دەستێکی سێهونی گرت):من بەجیا پیرۆزباییتان لێ ناکەم چوونکە ئەزانم ئێستا ئێوە تەنها ڕۆحێکن بەڵام لە دوو جەستەدا تەنها پێتان ئەڵێم زۆر بەباشی ئاگاداری یەکدی بن و هەمیشە یەکدی بپارێزن چوونکە نە کەسێک هەیە هێندەی جینان ئاگاداری سێهون بێت وە نە کەسێک هەیە هێندەی سێهون ئاگاداری جینان بێت
جینان و سێهون(بەیەکەوە باوەشیان لە بەڕێز چۆی دا و بەیەکەوە قسەیان کرد):زۆر سوپاس مامە گیان دڵنیابە وا ئەکەین
سوهی(بە چاوە پڕ لە فرمێسکەکانی قسەی کرد):لەکۆتاییدا خەونی سەرەکی من بەدیهات بەڵام کەمێکیش نیگەرانم چوونکە هەرخۆی خاتوو جینان هەرگیز منی لەیاد نەبووە وە چیتر کە گەشتە باوەشی سێهون ئەوا زیاتر منی لەبیر ئەچێتەوە
(کەمێک پێکەنی جینان و سێهونیش بەهەمان شێوە)
جینان:بوەستە تۆ من و خۆتت لێ گۆڕاوە ئەوەی تۆ باست کرد خۆتی خانمەکەم نەک من
سوهی(بەتوندی باوەشی لەجینان یا و دەستی کرد بە گریان و بە گریانەوە قسەی کرد):گەمژە بۆ هەمیشە دڵخۆش ببە وە با هەمیشە زەردەخەنە لەسەر لێوەکانت بێت ئەتکوژم گەر وا نەکەیت
جینان:یا ئەوە چییە بۆ ئەگریت خۆ چی بووە؟
سوهی:ئەوە گریانی خۆشییە گریانی خۆشی سوێند ئەخۆم دە هێندەی گەشتنی خۆم بە یۆنگجوون دڵخۆشترم بۆت هەی بێمێشک
جینان:سوێند ئەخۆم ئەزانم ژنەکەی بەڕێز سوپەر مان
سوهی(لەگەڵ جینان باوەشەکەی شکاند):گەمژە ئەمشەو سوپەر مانی ڕاستەقینە لای تۆ ئەبێت(بە زۆرزانییەوە قسەی کرد لەکاتێکا بە دەستەکانی فرمێسکەکانی سڕی)
جینان(چاوەکانی لە بێبڕواییا تا کۆتا ئاست کرانەوە):سوهــــی؟!؟!
سوهی(دەستی کرد بە پێکەنین):باشە باشە تەواو من هیچ ناڵێم
هۆکیون(لە بەرامبەر سێهون وەستا):ئەمەوێ بۆکسێکی تووند لە ڕوخسارت بەم بەڵام چی بکەم کات و ساتەکە گونجاو نییە(چاوەکانی بەهۆی فرمێسک ئەدرەوشانەوە و بەزۆر فرمێسکەکانی ڕاگرتبوو)
سێهون:بەڵێ دواتر لەنەخۆشخانە کاتێک ئەپرسن ئەم بەڕێز هۆکیونە بۆ وای لێهاتووە ئەڵێن هاوڕێکەی لەڕۆژی زاوایەتی بەوشێوەیەی لێ کردووە
~هەردووکیان دوای کەمێک پێکەنین بێدەنگ مانەوە و تەنها تەماشای یەکدییان ئەکرد بۆ چەند چرکەیەک تا هۆکیون بەتووندی و بەهێزێکی زۆر باوەشی لە سێهون دا~
سێهون:لەڕاستیدا لەیادم نییە چەند سەد ساڵ بەر لە ئێستابووە فرمێسکەکانی تۆم بینی ئەوەش تەنها چەند دانەیەکی کەم بەڵام هەر بەڕاستی گەر ئەتەوێ بیانڕێژە با چیتر چاوەکانت ڵێل نەکەن
هۆکیون(کەمێک بە شکاوی پێکەنی):گەر بیانڕێژم هیچ بوونەوەرێکی سەر ئەم زەوییە نییە بتوانێت ڕایان بگرێت وە تۆیەکی داماویش ئەبێت یەکەم شەوی هاوسەرگیریت لەگەڵ من بەسەر ببەیت
سێهون(بۆکسێکی کەمێک تووندی کێشا بەلێواری کەمەری هۆکیونا):هەی بێ ئابڕوو هەر بەڕاستی تۆ لە بێ ئابڕوویی خۆت ناکەویت
هۆکیون(لەگەڵ سێهون باوەشەکەی شکاند و بەدەستەکانی چاوەکانی سڕی):من و تۆ کە هەر لەسەرەتاوە بەبێئابڕوویی لەدایک بووین دڵنیابە هەر بەبێئابڕووییش ئەمرین
سێهون:جا من بۆ تاکە بێئابڕووی ئێرە تۆیت
هۆکیون:من هیچ ناڵێم تەنها ماوەیەکی کە جینان پێمان ئەڵێت بێ ئابڕووی ڕاستەقینە کێیە(ڕووی کردە جینان و دەستەکانی گرت)هەر بەوبۆنەیەوە خوشکە بچووکەکەی من بەباشی ئاگاداری هاوسەرە بێئابڕووە بێشەرمە ئاشقەکەم بە کە لە ئەمڕۆوە لە منت برد و کردت بە هاوسەری خۆت وە گەر تەنانەت بچووکترین هەڵەی بەرامبەر کردی تەنها بەخۆم بڵێ و خەمت نەبێت
سێهون(چاوەکانی خوولاندەوە):تشـ گیانەکەم تەنها خەونی سور و پەمەیی ببینە دڵنیابە من هەر لەسەرەتاوە لە کانگ جی نان زیاتر بۆ کەسی کە نەبووم
هۆکیون:کەم لە باوەشی خۆم خەواندمی ها هەی بێ سفەت
جینان(بە پێکەنینەوە قسەی کرد):ڕۆژێک ئێوە من ئەکوژن بەهۆی پێکەنین
هۆکیون(بە هێمنی باوەشی لەجینان دا و بەهێمنی و دەنگێکی نزم قسەی کرد):ئەوە من نیم ئەوە ئۆهـ سێهونە ئەتوانێت وابکات دەنگی پێکەنینەکانت بەتەواوی گەردووندا بڵاو ببێتەوە هەربۆیە تکایە بەباشی ئاگاداری بە وە بەباشی ئاگاداری ئەو دڵە نەخۆشە پڕ لەتۆیەی بە کە لە تەمەنێکی بچووکەوە دەستی کردووە بە ئازار چەشتن ئەو بۆ تۆ لەنێو ئەو هەموو کەسە هەموو کەستە بەڵام بۆ من لەنێو ئەو هەموو بێ کەسییە هەموو کەسمە
~ئەو قسانەی هۆکیون وایکرد هەستێکی سەیر لەناخی جینان دروست ببێت و زیاتر باوەشی لێبات و چاوەکانی پڕ لە فرمێسک ببێت و بە دەنگێکی لەرزیو قسە بکات لەکاتێکا زەردەخەنە لەسەر ڕوخساری بوو:-(وەک چۆن بووم بە هۆکاری وێران بوون و نەخۆشی ئەو دڵە هەر بەوشێوەیەش بەڵێنت پێ ئەیەم دڵێکی نوێی پێ ببەخشمەوە من ناڵێم ئەو دڵەی بۆ چاک ئەکەمەوە چوونکە دڵی شکاو وەک شووشەی شکاو وایە چەند پارچەکانی لێ بدەیتەوە هێشتان شوێنەواری درزەکانی دیار ئەبێت هەر بۆیە دڵنیابە دڵێکی نوێ بەتەواوەتی نوێی پێ ئەبەخشم)~
هۆکیون:وەک چۆن باوەڕم بەوەبوو لەکۆتاییدا چارەنووس ئێوە دڵخۆش ئەکات هەر بەهەمان شێوەش باوەڕم پێتە کە ئەتوانی ئەوە بکەیت(لە جینان دوور کەوتەوە و نێوچەوانی ماچکرد)دڵخۆشبن بۆ هەمیشە وا بکەن ئەو ژیانە دوور و درێژەی کە لەپێشتان ماوە هەموو ئەو خەم و ئازارانەتان لەیاد بباتەوە کە لەو ژیانە دوور و درێژە چەشتتان کە ئێستا لە پشتەوە بەجێماوە
.
.
.
~دەست لەنێو دەست هەنگاوییان نا بۆ نێو ئەو ماڵەی کە چیتر زۆربەی یادگارییە جوانەکانی ژیانی تێدا بنیاد ئەنێن و بەڵێنیان داوە ببێت بە هێلانەی هەمیشەییان...ئەو ماڵەی کە زۆربەی بەشەکانیان بەڕەنگی سپی دیزاین کردووە تاوەک ژیانیان پڕ ببێت لە ئاشتی و سۆز و خۆشەویستی و خەندە و پێکەنین...ئەوان چیتر بوون بە"یەک"وە چیتر هیچ هێزێک نییە بتوانێت ئەوان لە یەکدی بکات تەنها مەرگ نەبێت...چیتر بەتەواوی ڕۆحی ئەوان تێکەڵبوو تێکەڵبوونێک هەرگیز جیابوونەوەی نەبێت...ئەوان هەستێکیان هەیە و تا ڕادەیەک بەتەواوی دڵنیان چیتر ئازار چەشتن نەما ئەوان ئەزانن بەشی خۆیان ئازاریان چەشت وە ئێستاش کاتی ئەوەیە بەشی خۆیان خۆشی بچێژن...ئەو خۆشیانەی کە تەنانەت نەیان ئەتوانی چیتر بەخەیاڵیش بیری لێ بکەنەوە چیتر بەتەواوی ئەبن بە زۆرترین بەشەکانی ژیانیان~
.
"لەم ڕۆژەوە خۆشییە چاوەڕوان نەکراوەکانی ئێمە دەست پێ دەکەن با بۆ هەمیشە چێژ لەو ساتانە ببینین کە بەیەکەوەین و چرکەیەک لەدەست نەدەین بۆ بەیەکەوە بوونمان"،سێهون ئەوەی بەزەردەخەنەوە وت لەکاتێکا دەستێکی بە ڕوخساری جینانەوە گرتبوو وە دوای ماچێکی لەو لێوانە برد کە چیتر بۆ هەمیشە موڵکی خۆین ئەوی زیاتر بۆ باوەشی ڕاکێشا کە سەری لەسەر قۆڵی بوو وە تەنها بە چاوە بریسکاوەکانی لێی ئەڕوانی...
.
.
.
~بەیانی~
~کاتژمێر(٤:٣٠)ی ئێوارە~
~سێهون لەبەرامبەر دەرگای قوتابییەکان وەستابوو چاوەڕێی هاتنە دەرەوەی هانلی بوو وە کاتێک هانلی بینی لە دوورەوە باوەشی بۆ کردەوە~
هانل(کاتێک گەشتە سێهون باوەشی لێدا):مامە سێهون
(بە دەنگە کچانە خۆشەکەی ناوی هێنا)
سێهون(دەستەکانی هانلی گرت و خۆی چەماندەوە بۆ ئاستی ئەو):گیانەکەی من هاتم تا تۆ بگەڕێنمەوە ماڵەوە ئوومات بەنیازە بۆ خوانی ئێوارە خواردنە پەسەندەکانی تۆ دروست بکات
هانل(زەردەخەنەی کرد):کەواتە با بەخێرایی بگەڕێینەوە ماڵەوە
سێهون:باشە بەڵام ئەتوانین پێش ئەوەی بگەڕێینەوە من داواکارییەکی بچووک لە شازادە بچووکەکەم بکەم؟
هانل:بێگومان مامە گیان
سێهون:....
.
.
.
.
.
.
.
.
«هیوادارم بەدڵتان بووبێت وە لەیاد نەکەن ڕای خۆتان سەبارەت بەم پارتە و پارتەکانی داهاتووش بنووسن💜»

"خۆشەویستییە یەکلایەنەکەم"OꙄH"Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang