~غیرەکردن~

1.2K 220 120
                                    

جینان(لە پشتی سوهییەوە لە ژووری تاقیکردنەوەی جل و بەرگەکە دەرچوو):تەواو،بەڕای ئێوە چۆن؟
(وەک و مناڵ لەپێش سوهی و سێهون خۆی ئەسوڕان)
سێهون:بەڕای من زۆر جوانە
جینان:هەر بە جدی؟،ئەی بەڕای تۆ سوهی؟
سوهی:بەڕای منیش زۆر جوانە،ئەی بەڕای تۆ عەزییەکەی من چۆنە؟
جینان:زۆر جوانە(بە زەردەخەنەوە)
سوهی:بەڵام سێهون ئەڵێت کەوا ئەم عەزییەیە بۆ ئاهەنگی ڕۆژی لەدایک بوون گونجاو نییە!!
جینان:ئمممم بەڵێ سێهون کەمێک ڕاست ئەکات
سوهی:ئەی کەواتە ئێستا چی بکەم؟
جینان:جا ئەوە کەی کێشەیە ئەڕۆین عەزییەیەکی تر هەڵئەبژێرین
سێهون:جینان چەندین ساڵ ئەبێت تۆ عەزییەت لەبەر نەکردووە تا تۆ و سوهی عەزییە بۆ سوهی هەڵئەبژێرن منیش کۆمەڵێک عەزییەی تر بۆ تۆ هەڵئەبژێرم
جینان:ئا نا سوپاس نامەوێت خۆت ئەزانی کوا من عەزییە لەبەر ناکەم بەس تەنها ئەمە بۆ ڕۆژی لەدایک بوونی جۆنگهۆ ئەکڕم
سێهون:نەخێر تۆ بە عەزییەوە زۆر جوانی بۆیە من هەر بۆت ئەکڕم
جینان:ئێ بەڵام..(سێهون قسەیکەی پێ بڕی)
سێهون:دەی تۆ لەگەڵ سوهی بڕۆ میش عەزییەی ترت بۆ هەڵئەبژێرم
جینان:باش
~جینان و سوهی بەیەکەوە تەماشای عەزییەکانییان ئەکرد سێهونیش بە تەنها~
~دوای پێنج خولەک~
سوهی:ئەی ئەمە چۆنە؟
(لە ژووری تاقیکردنەوەی جل و بەرگەکە هاتە دەرەوە و لەپێش سێهون و جینان خۆی سوڕانەوە)
جینان:زۆر جوانە(بە کیوتی)
سێهون:ئممم بەڵێ ئەمە زۆرجوانە
سوهی:کەواتە من ئەمە ئەکڕم
سێهون(هەستایە سەرپێ):جینان کەواتە تاوەکو سوهی جلەکانی ئەگۆڕێت با من و تۆ بڕۆین پارەی ئەمانە بەین
جینان:سەرەتا من پارە نایەم تۆ ئەیدەیت چوونکە من وتم نامەوێت بەڵام تۆ بەزۆر هەڵتگرتوون دواتریش خۆ من هیچ کام لەمانەم تاقی نەکردۆتەوە
(قسەکانی تەواو کرد و هەستایە سەرپێ)
سێهون:پزیشکی ڕەزیل خەمت نەبێت خۆم پارەکە ئەیەم وە پێویست بە تاقیکردنەوە ناکات تۆ لەو ڕۆژەوەی لەدایک بوویت تا ئێستا تەنها سایزی ئێکس سمۆڵ لەبەر ئەکەیت(بە گاڵتە پێکردنەوە)
جینان:یا گەمژە کەی وایە
سێهون(پێکەنی):کورتەباڵای بچووک نکۆڵی مەکە
جینان:من نە کورتەباڵام نە بچووک ئەوە خۆتی کە باڵات لە مرۆڤی ئاسایی بەرزترە و وە خاوەنی ئەو جسمە گەورەیەی
سێهون:هیوادارم وابێت(بە پێکەنینەوە)
جینان:گەمژە(بە نیمچە توڕەیی)
سێهون:دەی دەی تکایە زۆربڵێیی مەکە بابڕۆین پارەی ئەمانە بەم
(ڕۆشت بۆلای کاشێرەکە جینانیش بەدوایا)
~سێهون ئەو شەش عەزییەیەی بە دەستییەوە بوو خستە سەر مێزی کاشێرەکە~
سێهون:خانمەکەم نرخی ئەمانە چەند دەکات؟
کاشێر:پێم خۆش ئەبێت لەسەر حسابی من بێت
(بە چاوەکانی خەریک بوو سێهونی ئەخوارد)
جینان:چی؟!(چاوەکانی لە بێ بڕواییا کرانەوە)
کاشێر:چەندین ساڵە لێرە کار ئەکەم بەڵام تائێستا کوڕی جوان و شیرینی وەک تۆم نەبینیوە وەک ئەوەی دوو کەسایەتیت هەبێ کاتێ کیوتی لە ناکاو ئەگۆڕێی بۆ کەشخە و وە بە پێچەوانەوە
سێهون(کەمێک پێکەنی):زۆر سوپاست ئەکەم تۆ شیرینتری
~کچەکە بە چاوەکانی خەریک بوو سێهونی ئەخوارد سێهونیش زەردەخەنەی بۆ ئەکرد~
جینان:هێی ئەرێ ئەوە تۆ ڕەوشتت هەیە
(بە توڕەیی)
کاشێر:چی؟!
جینان:هەر بەڕاستی کێ خاوەنی ئێرەیە ئەمەوێ قسەی لەگەڵ بکەم کە چۆن بێ ئابڕوویەکەی وەک تۆی لێرە داناوە کە هەر موشتەرییەک بەلاتەوە جوانبێت بەچاو ئەیخۆیت و خەریکە ئەچیتە باوەشییەوە
(بە توڕەیی و دەنگێکی بەرز)
سێهون:جینان شەرمە وا مەکە
جینان:بۆ بۆمن شەرمە بۆ ئەو بێ ئابڕووە شەرم نییە
(بە هاوارەوە تا هەموو موشتەرییەکان تەماشایان بکەن و ئەو ئابڕووە کەمەی ئەو بێ ئابڕووە هەیەتی ئەوەشی نەمێنیت)
کاشێر:خـ..خانمەکەم تکایە دەنگت کەم بکەوە تکایە داوای لێبووردن ئەکەم
(بەسەر شۆڕی و تکاوە)
جینان:نەخێر دەنگم کەم ناکەمەوە(دەنگی بەرزتر کرد)هێی خاوەنی ئێرە کێیە ئەمەوێ قسە لەگەڵ بکەم
سێهون:جینان وا مەکە
جینان:ئەرێ ئێوە گوێتان نییە من داوای خاوەنی ئێرەم کرد
(بە دەنگێکی بەرز)
سوهی(بە خێرایی و شپرزەیی هات):جینان چی بووە بۆ هاوار ئەکەیت؟!
جینان:ئەرێ خۆ کەڕ نین خاوەنی ئێرەەە
(دەنگە بەرزەکەی گۆڕی بۆ هاوار)
~پیاوێکی ڕیش سپی کە قاتێکی ڕەساسی و قەمیسێکی سپی لەبەربوو ڕەنگی قژی سپی بوو بەڵام هێشتان چەند تاڵێکی ڕەشی تێدا مابوو ڕوخسارێکی سپی هەبوو بەڵام کەمێک پەڵەی پیری پێوە بوو وە بە ڕوخساریا دیاربوو کە تەمەنی بەلایەنی کەمەوە(٥٢)ساڵ بێت بەکەمێک ڕۆشتنی خێرا بەڵام ڕوخسارێکی بەزەردەخەنە و ئاسایی خۆی کرد بە ژوورا و ڕۆشتە پێش جینان~
پیاوە بەتەمەنەکە:خاتوونی بچووک داوای من ئەکەیت(بە زەردەخەنەوە)
جینان:واتا تۆ خاوەنی ئێرەیت؟!(لەسەرەوە تا خوارەوە تەماشای پیاوەکەی کرد کەسێکی بە تەمەنە بەڵام ستایلەکەی زۆر جوانە وە زۆر شرینە هەر خۆی جینان کەسە بەتەمەنەکانی زۆر خۆش ئەوێت)
پ.بەتەمەنەکە:بەڵێ(بە زەردەخەنەوە)
جینان:هەر بەڕاستی مامە گیان تۆ کەسێکی زۆرباش و زیرەک دیاریت بەڵام نازانم چۆن گەمژەیەکی بێ ئابڕووی لەو شیوەیەت هەڵبژاردووە تا ببێتە چاودێری دووکانەکەت
پ.بەتەمەنەکە:وە تۆش کچێکی زۆر تێگەشتوو دیاریت هەربۆیە من لەبری ئەو داوای لێبووردنت لێ ئەکەم
~بە زەردەخەنەوە وای وت و خۆی چەماندەوە بۆ داوای لێبووردن بەڵام هەر کە ئەو خۆی چەماندەوە جینان شوکبوو و شڵەژا و بە خێرایی ویستی ڕێگری بکات لەوەی خۆی بچەمێنێتەوە~
جینان:نـ..نا تکایە و وامەکە
(دەستی بەشانەکانی پیاوەکەوە گرت و پیاوەکەی بەرز کردەوە)
پ.بەتەمەنەکە:هیوادارم لە هەڵەی کاشێرەکەم خۆشبیت
جینان:نـ..نا ئاساییە بەڵام هەر بەڕاستی ڕەفتارەکانی هیچ جوان نەبوو
پ.بەتەمەنەکە:ئەمەوێ وەک داوای لێبووردنێک هەرچیتان ویست بیبەن لەسەر حسابی خۆم وە ئەوە کارتەکەمە هەر کارێکت هەبوو من لە خزمەتتدام(کارتەکەی دا بە جینان)
جینان:زۆر سوپاس پێویست بە هیچ شتێک ناکات جگە لەداوای لێبووردن کردنی ئەو کچە(بە ڕقەوە تەماشای کچەکەی کرد)
پ.بەتەمەنەکە:کچەکەم داوای لێبووردن لەم خانمە و لەو بەڕێزە بکە
(بە زەردەخەنەوە)
کاشێرەکە:باش
~کاشێرەکە سەرەتا ڕووی کردە سێهون و وەک ڕێزێک و داوای لێبووردن چەمییەوە و دواتر ڕووی کردە جینان هەمان کاری کرد~
سوهی:دەی جینان درەنگە
جینان:باش
سێهون:بەڕێزم نرخی ئەم جلانە چەندی کرد
(ڕووی کردە پیاوە پیرەکە و بەزۆر خۆی گرتبوو پێنەکەنێت کاتێک تەماشای جینانی کرد کە چۆن بە چاوێکی تیژ تەماشای ئەکات)
پ.بەتەمەنەکە:هیچ شتێک ناکات گەنجەکان(بە زەردەخەنەوە)
سێهون:نا نەخێر چۆن ئەبێت
پ.بەتەمەنەکە:تەواو هیچ شتێک ناکات
جینان:مامە گیان دڵنیابە گەر پارەکە وەرنەگریت هیچ یەکێک لەمانە نابەم
پ.بەتەمەنەکە:نا پارەکە وەر ناگرم لەبری ئەوە گەر ڕۆژێک یەکتریمان بینییەوە داوەتێکم بکەن
سوهی(لەژێر لێوییەوە):ئەم پیری خەڵەفاوە دیارە گەمژەیە ئێمە چ مەجبورین داوەتی بکەین
جینان:د..داوەت؟!
پ.بەتەمەنەکە:بەڵێ
سێهون:مامە گیان ئەم کچەی ئێمە پزیشکی دەروونییە هەربۆیە کەمێک ڕەزیل و شێتە وا باشترە ئێستا پارەکەی لێ وەرگریت و دوعا بکەی هەرگیز نەیبینیتەوە(بە گاڵتەوە)
پ.بەتەمەنەکە:چی تۆ پزیشکی دەروونیت؟
(بە پەرۆشی پرسیاری لە جینان کرد)
جینان:ئا لەڕاستیا یەکەم ساڵمە لە کۆلێژی پزیشکی دەروونی
(بە زەردەخەنەوە)
پ.بەتەمەنەکە(دەستی درێژ کرد بۆ تەوقە):من چۆی جی دال بڕوانامەی دکتۆرام هەیە لە بەشی پزیشکی دەروونی
جینان(چاوەکانی تا دوا ئاست کرایەوە):چـ.چۆی جی دال!!!
ب.چۆی:بەڵێ بۆ تۆ من ئەناسیت؟
(هێشتان دەستی ڕاگرتووە بۆ تەوقە)
جینان:د دروستکەری نەخۆشخانەی(brain)ی تایبەت بەوانەی کە باری دەروونیان خراپە وە دروستکەری کۆلێژی(good mind)کە تایبەتە بە بەشی دەروونی و بەناوبانگترین پزیشکی دەروونی لەسەر ئاستی هەردوو وڵاتی کۆریای باکوور و باشوور
ب.چۆی(کەمێک پێکەنی):بڕوا ناکەم هێندەش گەورەبم
~ب.چۆی ویستی دەستی بگەڕێنێتەوە بەڵام جینان بەخێرایی بە هەردوو دەستی دەستی گرت و سەری چەماندەوە و بە خێرایی وەک تەوقە ڕا ئەوەشاند و وتی"جەنابی پزیشک من زۆر زۆر خۆشحاڵبووم بە بینینت بەڕاستی من یەکێکم لە سەرسامبووەکانت ناوبانگی سەرکەوتوویی تۆ لە هەموو شوێنێکە بەڕاستی من خەونم بوو تۆ ببینم"~
سوهی(چاوی وەرگێڕا بەبێزاری):هەی لەو درۆیە
~سێهون دەستی کرد بە پێکەنین بە قسەکەی سوهی~
جینان:گەمژە چییە بەچی پێئەکەنی؟
سێهون:بەدەم(قسەکەی بەفیزەوە کرد و دواتر دەستی کرد بە پێکەنین)
ب.چۆی:منیش زۆر خۆشحاڵبووم جینان خان
~تەوقە کۆتایی پێهات~
جینان:من لە کۆلێژی(good mind)م و هەمیشە مامۆستاکانمان باسی باشی تۆ و زیرەکی تۆ ئەکەن هەمیشە وتەکانی تۆ ئەکەن بە نمونە بۆ ئێمە و تۆ نمونەیەکی بۆ ئێمە،بەڵام خولەکێک تۆ چۆن ئەزانی من ناوم جینانە؟
ب.چۆی(کەمێک پێکەنی):ئەو هاوڕێیانە بەو ناوە بانگیان کرد
(مەبەستی سێهون و سوهییە)
جینان:ئەها
سوهی:ئێ کەواتە بەڕێز پزیشک ئێمە زۆر خۆشحاڵبووین بە ناسینت هەرچەنە ناسینەکەمان بەخێر دەستی پێ نەکرد بەڵام کێشە نییە ئێستا پێمان بڵێ نرخی ئەمانە چەندە و با ئێمەش پارەکە بەین و بڕۆین
(بە زەردەخەنەی ساختە)
جینان:گەمژە
سوهی:گەمژەی چی بۆ تۆ ئەتەوێ ئێمە تا ئێوارە لێرەبین جارێ تۆ چواردەوری خۆتت بینیوە ئەو خەڵکە چۆن سەیر ئەکەن
جینان(تەماشایەکی چواردەوری کرد):ئەرێ ئێوە بۆوا سەیر ئەکەن دەی هەمووتان بڕۆنەوە سە کاری خۆتان
(بە دەنگێکی کەمێک بەرز)
سێهون:ئێهـ بەڕێز چۆی ئێستا نرخه ئەمانە
~تا هەزار ساڵی تر سێهون گەر باسی نرخ بکات پێکەنین ئەیگرێت چوونکە ئەم ڕۆژەی ئەمڕۆ و ڕەفتارەکانی جینانی هەرگیز بیر ناچێت~
ب.چۆی:وەک ەتم هیچ ناکات لەبری ئەوە داوەتێکم بکەن یان گەر کارێکم بە خاتوو جینان بوو داوای لێ ئەکەم
جینان:دڵنیابە من هەمیشە لە خزمەتتام بەڕێزم
(خۆی چەماندەوە وەک ڕێزێک)
ب.چۆی:نازانم ئەم داواکارییەم ئەکرێتە بری جلەکان یان نا بەڵام من هەر ئەیکەم
جینان:چی داواکارییەک؟!
ب.چۆی:زیاتر پێم خۆشە بە مامە بانگم بکەیت وەک لە بەڕێز
جینان(کەمێک پێکەنی):باش مامە گیان
سێهون(لێوی نزیک کردەوە لە گوێی جینان):ئەمەوێ بڵێم عەزییەکان بخەنە زەرفەوە بەڵام لە ترسی تۆ ناوێرم داوا لەو کچە بکەم
(لێوی بردە دواوە و دەستی کرد بە پێکەنین جینانیش تەنها بە چاوێکی تیژ تەماشای ئەکرد)
جینان(بەچاوێکی تیژ تەماشای کاشێرەکەی کرد):عەزییەکانمان بۆ بخە زەرفەوە،سوهی تۆش عەزییەکەی خۆتی بەرێ با بۆت بخاتە زەرفێکی جیاوە
کاشێر:هەر ئێستا خانمەکەم
~جینان وانەیەکی باشی داداوە~
~کاشێرەکە عەزییەکانی خستە زەرفەوە~
کاشێر:فەرموو خانمەکەم تەواو
~جینان بەبێ گرینگی دان و بە لووت بەرزی زەرفەکانی لێ وەرگرت~
جینان(وەک ڕێزێک خۆی بۆ بەڕێز چۆی چەماندەوە):زۆر سوپاسی هەموو شتێک ئەکەم مامە گیان دووبارە خۆشحاڵبووم بە ناسینت
~سێهون و جینان و سوهی دەستیان کرد بۆ ڕۆشتن تاوەک لە دووکانەکە دەربچن بەڵام ئەو قسانەی لەدەمی بەڕێز چۆی هاتە دەرەوە وای کرد ئەو سییانە شۆکببن بە پلە یەک جینان و بە پلە دوو سێهون~
ب.چۆی:بەخێرهاتی ڕۆلەکەم خوا هەمیشە خۆت و خۆشەویستە باشەکەت بپارێزێت
~جینان ویستی ڕوو بکاتە دواوە و بەڕێز چۆی ئاگادار بکاتەوە کە ئەوان خۆشەویست نین بەڵام سێهون ڕێک کەمەری لە پشتەوە گرت و ڕۆشتنەکەی خێراتر کرد تا جینان هیچ نەڵێت~
"لە دەرەوەی دووکانەکە"
~سێهون دەستی کرد بە پێکەنینێکی بەرز ~
جینان:گەمژەی درێژی مانگا ئەوە بەچی پێئەکنیت؟
سێهون:بەدەم(هەرچەنە لە پێکەنینا نوقم بووە بەڵام هێشتان ئەتوانێ شێوازە بە فیزەکە بخاتە سەر ڕوخساری)
جینان:درێژ منیش ئەزانم بەدەم بەڵام بۆ پێئەکەنیت(بە چاوێکی تیژ)
سێهون:هەر بەڕاستی جینان ئەو کچە زۆر داماو بوو وات لێکرد جارێکی تر لەهەموو ژیانی تەماشای کوڕان نەکاتەوە
(قسەکانی بە پچڕ پچڕ لەنێو پێکەنینەکانی ئەکرد)
جینان:چی داماو؟چۆن ئەتوانی بە بێ ئابڕوویەک بڵێیت داماو؟
سێهون:هەر بەڕاستی جینان من چیتر لێت ئەترسم(بە گاڵتەوە)
جینان:گەمژە سوێن ئەخۆم لێت ئەدەم گەر زیاتر پێ بکەنیت بەسە دەی پێ مەکەنە
سێهون:باش باش تەواو پێ ناکەنم
(بەزۆر پێکەنینی خۆی گرت)
سوهی:هەر بەڕاستی ئەو پیاوە بە ئێوەی وت خۆشەویست
(ئەیەوێ جەوەکە بگۆڕێت)
جینان:هـ..هێی سوهی ئەوە باسی چی ئەکەی؟(بەشڵەژاوی)
سوهی:ئەترسم بڵێن گوێمان لێ نەبوو
جینان:بـ..باش پێویست ناکات باسی بکەیت(سەری داخست بە شەرمەوە)
~جینان تەماشای سێهونی کرد کە هەستی کرد دەستی سێهون زیاتر لە کەمەری توند بوو~
سێهون:وە وابزانم کاشێرەکەش وای زانی خۆشەویستین بۆیە ئەی وت جوان و کیوت
جینان:سەرەتا باسی ئەو گەمژەیە مەکەوە دواتریش..(وەستا لە قسەکردن)
*تاکەی دێڕەکان بێ کۆتا جێ ئەهێڵیت ناتەوێ ڕۆژێک ئەو دێڕانە هەمووی پڕ بکەیتەوە؟!*
سێهون و سوهی:دواتریش چی؟
جینان:هیچ هیچ لەبیری کەن
~دوای خولەکێک~
جینان(بە هێمنی لێوی لە گوێی سوهی نزیک کردەوە):سوهی تەماشای پشتم بکە
(بەدەنگێکی زۆر نزم تا سێهون گوێی لێ نەبێت)
~سوهی تەماشای پشتی جینانی کرد بینی سێهون دەستی بە کەمەری جینانەوە گرتووە لە خۆشیا چاوەکانی بە تەواوی کرانەوە و دەستی خستە سەر دەمی تاوەک هاوار نەکات و نەقیژێنێت جینانیش کاتێک کاردانەوەی سوهی بینی بۆ ئەو دیمەنە بەتوندی لێوی خوارەوەی ئەگەست تا پێنەکەنێت و بەتوندی هاوار نەکات~
~دوای دوو کاتژمێر لەدووکانێکی جل و بەرگی پیاوانە~
جینان:دەی سێهون تکایە تکایە تەنها یەک بلوسێکی ئاسایی بۆ بکڕە و تەواو
سێهون:ئەرێ دە نەخێر من نامەوێت بیکڕم
جینان:دەی هونی تکایە تکایە
سێهون:و..وتت"هونی"؟!
جینان:بەڵێ!!(برۆیەکی بەمانای تێنەگەشتن بەرز کردەوە)
~سێهون کەمێک پێکەنی و سەری داگرت~
جینان:چییە بۆ پێئەکەنی؟
سێهون:هیچ دەی باش من ڕازیم ئەیکڕم
جینان:هێیییییـ دەی بابڕۆین
~دوای دوو خوولەک لە گەڕان بە دووکانەکەدا~
سێهون:من ئەم تی-شێرتە ئەکڕم
(دەستی دا بە تی-شێرتێکی سادە ڕەشەوە)
جینان:بەڵام ئەوە زۆر سادە نییە؟
سێهون:ئم نا من حەزم لەمەیە
جینان:ئێ بە دڵی خۆت
سێهون:دەی پارەکەی ئەدەم و ئەڕۆین
(تی-شێرتەکەی داگرت و ویستی بڕوا بۆ لای کاشێرەکە)
جینان:ئم خوولەکێک منیش ئەمەوێ بلوسێک شتێک بکڕم
سوهی:ئەی تۆ لە دووکانی پێشوو کاتژمێری دەستت نەکڕی ئیتر ئەمە بۆ چییە؟!
جینان:ئێ چی تیایە دوو دیاری بەرم؟
سێهون:تەنها وەک گەمژەکان دەر ئەکەوی ئیتر تەواو
جینان:تکایە لەخۆوە قسە مەکە
سێهون:ئەمە چی پەیوەندی بە لەخۆوە قسە کردن هەیە؟
جینان:هیچ هیچ دەی تۆ و سوهی بڕۆن لەدەرەوە چاوەڕێ بکەن منیش ئێستا دێم
~تێپەڕینی کات~
~لە کافێی ..... جینان و سوهی بەشێکی تایبەتیان گرتبوو کە وەک ژوورێکی تایبەت وابوو لەگەڵ سێهون خەریک بوون ئەو ناوە و مێزەکەیان ئەڕازاندەوە~
سوهی:دەی خێراکەن کەمێکی تر هاوڕێکانی جۆنگهۆ دێن
(هەوای ئەکردە باڵۆنەکان)
جینان(ڕۆشتە سەر کورسییەک تا نووسینی"happy birthday"بە دیوارەکەوە هەڵبواسێت بەڵام چەند خۆی بەرز ئەکردەوە دەستی بە شوێنی مەبەست نە ئەگەشت):ئەرێ ئەوە چییە دەستم پێی ناگات(بە بۆڵە بۆڵ)
سێهون(کەمەری جینانی گرت و هێنایە خوارەوە لەسەر کورسییەکە):تۆ وەرە خوارەوە کورتەباڵا پێش ئەوەی قاچیکی خۆت بشکێنیت وا باشترە من ئەوە هەڵبواسم
~هەموو ئەوەی جینان کردی تەنها شۆکبوون و تەماشا کردنی نێو چاوەکانی سێهون بوو بە بێ چاو تروکاندن بۆ خوولەکێک~
سێهون:جینان...جینان...جیـــنان
جینان(هاتە دەرەوە لە لە دەریای چاوەکانی سێهون):ها ئا چییە هم
(بە شڵەژاوی)
سێهون(لێوی خستە پشت گوێی جینان):بە چاوەکانت خەریکە بمخۆیت(کەمێک پێکەنی و بێ ئەوەی چاوەڕێی کاردانەوەی جینان بکات ڕۆشتە سەر کورسییەکە تا ئەو نووسینە هەڵبواسێت)
~جینان تەنها لەجێی خۆی ڕەق بووبوو~
سوهی:جینانم لەبری ڕەق بوون وەک پەیکەر وەرە ئەم باڵۆنانەم لەگەڵ پڕ بکە بەڕاستی من هەوام تێ نەما
جینان:ئـ..ئحم ئا ئەوە دێم
(دەستی کرد بە یارمەتی دانی سوهی بە ڕوومەتە سورەکانییەوە)
~کاتژمێر ٧ی ئێوارە~شەش هاوڕێی تری جۆنگهۆ کە لەلایەن جینان و سوهییە بانگ کرابوون هاتن~
جینان و سوهی:بەخێربێن هاوڕێیان
(بە ڕوویەکی خۆش خۆیان چەماندەوە وەک ڕێزێک)
هاوڕێکانی جۆنگهۆ هەموویان:زۆر سوپاس
(ئەمانیش خۆیان چەماندەوە)
~سوهی کاتێک سەری بەرز کردەوە شۆک بوو بە بینینی ئەو کەسەی بەرامبەری پەنجەی بۆ درێژ کرد و بە شۆکی وتی"تـ..تۆ ئەوە تۆیت!!"~
یۆنگجوون(بە ڕوخسارێکی بەخەندە و سەرسوڕمانەوە بەهەمان شێوە دەستی بح سوهی درێژکرد):ئاهـ ئا ئەوە تۆیت
جینان:ئێوە یەکدی ئەناسن؟
سوهی:بەڵێ ئەو بەڕێز..ئەرێ بەڕێزم خۆ من تا ئێستا نازانم ناوی تۆ چییە
~هەمووان دایان لە پێکەنین~
یۆنگجوون:خانمی شیرین من ناوی من یۆنگجوونە وە منیش زۆر خۆشحاڵ ئەبم گەر بزانم ناوی تۆ چییە؟
سوهی(بەشەرمەوە):ناوی من سوهییە
یۆنگجوون:ناوێکی وەک خۆت شیرینت هەیە
(بە زەردەخەنەوە)
سوهی:زۆر سوپاس(بە شەرمەوە)
جینان(دوو چەپڵەی لێدا تاوەک سەرنجی هەمووان بچێتە سەری):دەی دەی هاوڕێیان جۆنگهۆ پێنج خوولەکی تر دێت با هەمووان خۆمان ئامادەبکەین
هەمووان:باش
سێهون(لە گوێی جینان):جینان ئەڵێم من ئەڕۆمەوە(بە بێزاری)
جینان:بۆ کوێ؟!
سێهون:ئەو کوڕە هاوڕێکانیشی وەک خۆی بێزارکەرن حەزم لێ نییە لێرە بمێنمەوە
جینان:تکایە سێهون بووەستە لە ڕەفتاری مناڵانەیی دەی چی ئەبێت گەر کەمێک خۆشی ببینیت؟
سێهون(خەریکە توڕەببێت):ڕەفتارەکانی من مناڵانەیین تەنها لەبەر ئەوەی حەزم لە ئێرە نییە و بێزارم لە کاتێکا خۆشت ئەزانی من حەزم بە شوێنی قەرەباڵەخ نییە و لەگەڵ خەڵکی نەناسراو تێکەڵ نابم؟
جینان:تەواو باش داوای لێبووردن ئەکەم سوێن ئەخۆم لە دەمم دەرچوو
سێهون:هیچ جەوم نەما ئەڕۆم
~سێهون هات بڕوات بەڵام جینان ڕێک دەستی گرد و وتی
(تکایە هیچ نەبێت لەبەر خاتری من)~
سێهون(کەمێک وەستا):....
.
.
.
.
.

ئەرێ بەڕێزم خۆ من تا ئێستا نازانم ناوی تۆ چییە~هەمووان دایان لە پێکەنین~یۆنگجوون:خانمی شیرین من ناوی من یۆنگجوونە وە منیش زۆر خۆشحاڵ ئەبم گەر بزانم ناوی تۆ چییە؟سوهی(بەشەرمەوە):ناوی من سوهییەیۆنگجوون:ناوێکی وەک خۆت شیرینت هەیە(بە زەردەخەنەوە)سوهی:...

اوووه! هذه الصورة لا تتبع إرشادات المحتوى الخاصة بنا. لمتابعة النشر، يرجى إزالتها أو تحميل صورة أخرى.

عەزییەکەی جینان

عەزییەکەی جینان

اوووه! هذه الصورة لا تتبع إرشادات المحتوى الخاصة بنا. لمتابعة النشر، يرجى إزالتها أو تحميل صورة أخرى.

عەزییەکەی سوهی

"خۆشەویستییە یەکلایەنەکەم"OꙄH"حيث تعيش القصص. اكتشف الآن