~ڕۆحی و ڕۆحی~

545 124 400
                                    

~دوای(٢)ساڵ~
~بەهێمنی دانیشتبوو بیری ئەکردەوە کاتێک ئەوان(٨)ساڵان بوون:-
~جینان و جۆنگهۆ لەتەنیشت یەک لەسەر جۆلانە سپییەکەی باخچەی ماڵی جۆنگهۆ دانیشتبوون و جۆلانەیان بە پێیە بچووکەکانیان کرد~
جینان:ئووپا
جۆنگهۆ:جینان
~هەردووکییان لەهەمان سات بانگی یەکدییان کرد دواتر پێکەنین~
جۆنگهۆ:سەرەتا تۆ قسەکەت بکە
جینان:نا تۆ قسە بکە چوونکە من ئەمەوێ قسەی زۆر بکەم
جۆنگهۆ:باش،لەڕاستیدا من نازناوێکم بۆ دۆزیویتەوە جینانا
جینان(چاوەکانی بە پەرۆشییەوە کرانەوە):واهـ چ نازناوێک؟!
جۆنگهۆ:هم زۆر بیرم کردەوە بەڕاستی تۆ زۆر شیرینیت وە زۆر جوانیت هەر بۆیە من نازناوی"پارچەی چۆکۆلاتە"م بۆ هەڵبژاردی(بەزەردەخەنەیەکی ڕاستگۆییەوە قسەی کرد)
جینان:واهـ زۆر سوپاس ئەوە زۆر خۆشــــــە،هەر بەڕاستی پێویستە منیش نازناوێکی تایبەت بۆ تۆ بدۆزمەوە
جۆنگهۆ:چاوەڕێی نازناوە تایبەتەکەمم
جینان:ئووپا هەرگیز بیرت کردۆتەوە ڕۆژێک ببی بە باوک؟
جۆنگهۆ(بە تێنەگەشتنەوە برۆیەکی بەرز کردەوە):واتا چۆن؟
جینان(تەماشای ئاسمانی کرد و دەستی کرد بە قسە کردن):لەڕاستیدا من دوێنێ بیرم ئەکردەوە کچێکم هەبێت ئەو کات من ئەبم بە باشترین دایک بۆی وە من کچەکەی خۆم زۆر زۆر خۆش ئەوێت
جۆنگهۆ:ئەی ناوی چی ئەبێت؟
جینان(لەکاتێکا هێشتان تەماشای ئاسمانی ئەکرد):لەڕاستیدا ئەمەوێ کچەکەم ناو بنێم"هانل"بۆ ئەوەی هێندەی گەورەیی ئاسمان جوان بێت وە هێندەی گەورەیی ئاسمان شیرین بێت بەڵام لەوانە گرنگتر هێندەی گەورەیی ئاسمان دڵباش و بەهێز و ژیر بێت وە هەر وەک چۆن تەماشاکردنی ئاسمان هەمووان هێمن ئەکاتەوە هەر بەهەمان شێوە کاتێک هەمووان ڕوخساری کچەکەی منیان بینی هێمن ببنەوە
جۆنگهۆ:واهـ تۆ بەتەواوی وەک گەورەیەک قسە ئەکەیت!!
جینان(ڕووی کردە جۆنگهۆ و زەردەخەنەی کرد):باوکم هەموو ئەمانەی فێرکردووم
جۆنگهۆ:بەڕاستی من باوکتم خۆش ئەوێت(چاوەکانی فراوان بوون)
جینان(کەمێک خەمبار بوو):ئووپا ئاهـ وە باشبوو لەیادم نەکرد ئەم شتانەی کە باسم کرد کێشەیەکیان هەیە
جۆنگهۆ:چی کێشەیەک؟!
جینان(لێوی شۆڕکرد):ئێستا تۆ جیۆن جۆنگهۆیت وە من کانگ جینانم بەڵام هانلی کچم چۆن بتوانێت ناوێکی تەواوەتی هەبێت
جۆنگهۆ(دوای چەند چرکەیەک لە بیرکردنەوە بەخێرایی ناوی جینانی هێنا):جینان
جینان:بەڵێـ
جۆنگهۆ:من ئەتوانم ناوی خۆم بە کچەکەت ببەخشم تا ئەو کاتەی ناوی تەواوەتی خۆی ئەبێت
جینان(بە دڵخۆشییەوە چاوەکانی فراوان بوون و دەمی کردەوە):واهـــــــ بەڕاستی؟!؟!
جۆنگهۆ(وەک پیاوێک ڕەفتاری کرد و سەری بە مانای بەڵێ لەقاند):بەڵێ گەر تۆ بتەوێت
جینان(بە پەرۆشی و دڵخۆشییەکی زۆرەوە):هەرگیز گومانم نەبوو لەوەی ئەتوانی کێشەکەم چارەسەر بکەیت ئووپا زۆر سوپاس،ئای بەڕاستی من باوەڕ ناکەم ئێستا کچەکەم ناوی تەواوەتی خۆی هەیە و ئەو"جیۆن هانل"ە
جۆنگهۆ:شایەنی نییە من هەموو شت ئەکەم بۆ تۆ
(وەک پیاوێکی پێگەشتوو قسەی کرد)
جینان:هم کەواتە ئەتوانین ئەم قسانەشمان بۆ هەمیشە لەنێوانی خۆماندا بمێنێتەوە؟
جۆنگهۆ:بێگومان
جینان(پەنجە تووتەی بەرز کردەوە):وەرە با هەموو ئەوانەی ئێستا باسمان کرد و بڕیارمان لەسەردا بیکەین بە بەڵێنێک لەنێوان هەردووکمان
جۆنگهۆ(پەنجە تووتەی لە پەنجە تووتەی جینان ئاڵاند):ئەم بەڵێنە بۆ هەمیشە لەنێوان جۆنگهۆ و پارچەی چۆکۆلاتەدا ئەمێنێتەوە
~دوای ئەوەی بەڵێنی پەنجە تووتەیان دا و پەنجەکانییان لێ کردەوە جینان وەک ئەووی بیرۆکەیەکی زۆر گەورەی بۆ هاتبێت چاوەکانی کرانەوە و بانگی جۆنگهۆی کرد:-(ئووپا)~
جۆنگهۆ:بەڵێ
جینان:من باشترینم نازناوم بۆ تۆ دۆزییەوە(بەزەردەخەنەیەکی گەورەوە)
جۆنگهۆ:چ نازناوێک؟
جینان:بەوپێیەی تۆ هەمیشە نهێنییەکانی من ئەپارێزیت و وە ئەم نهێنییە گەورەیەی ئێستاش بەڵێنت یا بیپارێزی هەربۆیە چیتر من تۆ بە"سندووقی نهێنییەکان"بانگ ئەکەم وە چیتر هەمیشە هەرشتێک هەبوو ویستم بە کەسێکی بڵێم بە تۆی ئەڵێم
جۆنگهۆ:واهـ پارچەی چۆکۆلاتە من ئەو نازناوەم خۆشویست
.
.
.
.
.
.
.
~گەڕانەوە بۆ ئێستا~
.
.
.
.
.
.
.
~جینان لەلای گۆڕەکەی جۆنگهۆ پەنجە تووتەی بەرز کردەوە و لەکاتێکا بە شکاوی زەردەخەنەی ئەکرد و فرمێسکەکانی بە هێمنی ئەهاتنە خوارەوە قسەی کرد:-(هێشتان ئەو ڕۆژەم لەیادە کە بۆ یەکەم جار یەکەم بەڵێنی پەنجە تووتەمان بەیەکدی دا و نازناوەکانمان بەیەکدی وت وە تۆ نازناوی خۆت بە کچەکەم بەخشی کام لە ئێمە بیری کردبۆوە ڕۆژێک هەر بەڕاستی ئەوە ڕووبات و ببێت بە ڕاستی کە هانل بۆ هەمیشە ناوی تۆ هەڵبگرێت بەڵام هەر بەڕاستیش کێ لە ئێمە بیری کردبۆوە هێندە بەخێرایی کچەکەمان بەجێبهێڵیت~ئاهێکی قووڵی هەڵکێشا~من و کچەکەمان دوو ساڵ دوور لەتۆییمان بەڕێکردم بەڵام من هێندەی دووسەد ساڵ بیرت ئەکەم وە کچەکەشمان دە هێندەی من بیرت ئەکات ئەو تا ئێستاش وا ئەزانێت تۆ لەگەشتێکی ئەزانی خۆزگا هەر بەڕاستی ئێستا لە گەشتێک ئەبوویت گرنگ نییە چەندت پێ ئەچوو وە چەند دوور ئەبوویت بەس نییە ئەو کات هیوایەکم هەبوو ڕۆژێک لە ڕۆژان بتبینمەوە و لەباوەشت بگرمەوە...سندووقی نهێنییە جوانەکەی من دڵنیابە من وەک چۆن ئەوەی(٢)ساڵە کردوومە لەداهاتووشدا ئەیکەم و هەموو کۆتایی هەفتەیەک سەردانت ئەکەم هیوادارم ئێستا باش بیت هیوادارم زەردەخەنە درەوشاوەکەت لەسەر ڕوخسار بێت من خۆشم ئەوێی بۆ هەمیشە وە بۆ هەمیشە لە دڵمدا هەڵت ئەگرم)،دوای ئەوەی بەهێمنییەوە چاوەکانی داخست و ماچی خۆڵی سەر گۆڕەکەی کرد هەستایەوە لەگەڵ ئازاری دڵی و بە هەردوو دەستی فرمێسکەکانی سڕی و ڕووی لە هانل و سێهون کرد کە لە شوێنێکی دوور لە ئەوەوە لەسەر کورسییەک دانیشتبوون و یارییان ئەکرد...
جینان بەزەردەخەنەوە بەرەو لای ئەوان ڕۆشت و وتی:-(ئەوە ئێوە چی ئەکەن؟)~
هانل:ئووما من و مامە سێهون یاری ژمارەکانمان ئەکرد
جینان(هانلی لەباوەشکرد):هم زۆرباشە کەواتە ئێستا پێتخۆشە بڕۆین و کێکی چۆکۆلاتە بخۆین
هانل:نێ(سەری بە مانای بەڵێ لەقاند)
~جینان لەناخەوە خەمی خوارد چوونکە هەستی پێ ئەکرد نەمانی جۆنگهۆ دوو هێندەی ئەو کاری لە هانل کردووە ئێستا هانل وەک پێشتر نییە و زۆر بەکەمی قسە ئەکات وە ئەو شتانەی کەپێشتر وایان لێ ئەکرد بەدڵخۆشییەوە هاوار بکات ئێستا تەنانەت بە ئەستەم زەردەخەنە ئەخەنە سەر لێوەکانی سادەترین نموونەش بۆ ئەوە ئەوەیە کە کێکی چۆکۆلاتە یەکێکە لەخواردنە زۆر تایبەتەکانی هانل کە هەمیشە کاتێک جۆنگهۆ بۆی ئەکڕی و بۆی ئەهێنایەوە ماڵەوە هانل تاوەک هەموو کێکەکەی ئەخوارد بەنێو ماڵەکەیا ڕای ئەکرد و بەدڵخۆشییەوە هاواری ئەکرد بەڵام ئێستا تەنها زەردەخەنەیەکی سادەی کرد~
.
.
.
~لە شیرینی خانە~
~هانل و جینان بەتەنیشت یەکدییەوە دانیشتبوون وە سێهون لەبەرامبەر جینان بوو هانل خەریک بوو بە بێدەنگییەوە پارچە کێکەکەی ئەخوارد وە سێهون و جینانیش لەگەڵ ئەوەی کێکیان لەپێش بوو بەڵام هیچ دەستیان لێ نەیابوو تەنها تەماشای هانلیان ئەکرد...
جینان بەزەردەخەنەوە سەری پەنجەی کرد بە چۆکۆلاتەوە و دواتر پەنجەی دا لە لوتی هانل کە وایکرد هانل لووتی بە چۆکۆلاتە ببێت~
هانل(ڕووی کردە جینان):ئاهـ ئووما ئەوە چیت کرد؟
جینان(کەمێک پێکەنی):من لووتی تۆم بە چۆکۆلاتە کرد هانلا
هانل(زەردەخەنەی کرد و لووتی بە کلێنسێک سڕی):ئای ئووما تۆ بەتەواوی ڕێک وەک منداڵی(دەستی کردەوە بە کێک خواردن)
~جینان زەردەخەنەی نەما و دڵتەنگ بوو لەکاتێکا ئەو لەگەڵ جۆنگهۆ تەواوی ڕوخساری یەکدییان ئەکرد بە چۆکۆلاتە تەنانەت هەندێ کات جینانیشیان وەک خۆیان لێ ئەکرد کەچی ئێستا هیچ کاردانەوەیەکی نییە هەر بۆیەش بە نیگەرانییەوە پرسی:-(هانلا تۆ ناتەوێت لووتی من بە چۆکۆلاتە بکەیت؟!)~
هانل:بەڵام بۆ؟!(بەبێ ئەوەی تەماشای جینان بکات)
جینان:من لووتی تۆم بە چۆکۆلاتە کرد!!
هانل:ئووما بەڵام خۆ ئەوە شتێکی هێندە گرنگ نییە
(بەبێ گرنگیدانەوە قسەی کرد)
جینان:ئەی چی شتێک گرنگە لەلای تۆ؟
هانل(لەسەر کورسییەکە ڕۆشتە خوارەوە و لەلای مێزەکە وەستا و بەزەردەخەنەوە تەماشای جینانی کرد):ئەوەی گرنگ بوو ئەو پارچە کێکە تەواو بکەم و بەخێرایی بگەڕێمەوە ماڵەوە و دەست بکەم بەخوێندن چوونکە بەڕاستی وانەی زۆرم هەیە وە ئێستا تەواویشم کرد کەواتە ئەتوانین بگەڕێینەوە ماڵەوە ئووما؟
جینان:بەڵام ئەی تۆ ناتەوێت بۆ هیچ شوێنێکی کە بڕۆین بۆ نموونە شاری یاری یاخوود کاراوۆکی منداڵان یاخوود هەرشتێک کە تۆ پێت خۆشە
هانل:هم ماڵەوە و تەواوکردنی وانەکەم لە هەموو شت خۆشترە بەلای منەوە
جینان:هانل بۆ بەوشێوەیە قسە ئەکەیت
(خەریک بوو تووڕە ئەبوو بەشێوازی قسە کردنی هانل)
سێهون:جینان ئەو هیچی هەڵەی نەکردووە وە نەوتووە دەی لەبەر ئەوەی ئەو ماڵەوەی ئەوێت بابیبەینەوە
جینان:بەڵام من پێم وت کە تەواوی ئەمڕۆ ئەڕۆین بۆ هەموو ئەو شوێنانەی کە ئەو ئەیەوێت وە ئەو قایل بوو و وتی"باش"
سێهون:ئێ بەڵام وا دیارە ئێستا نایەوێت هەر بۆیە پێویست ناکات توڕە ببیت
جینان(چاوەکانی داخست بە مەبەستی ئارام کردنەوەی خۆی و دواتر چاوی کردەوە و هەستایە سەرپێ):باش کەواتە بابڕۆین
.
.
.
.
~لەپێش ماڵی دایکی جینان~
~جینان و سێهون و هانل لە ئۆتۆمبێلەکە ڕۆشتنە خوارەوە و سێهون بەو کلیلانەی کە لەلای بوو دەرگاکەی کردەوە و هانل و جینان سەرەتا ڕۆشتنە ژوورەوە دواتریش ئەو...
هانل لەلای کانتۆری پێڵاوەکان وەستا و سێهون کالەکانی بۆ لەپێ کردەوە و دواتر بەخێرایی بەرەو ژوورەکەی ڕۆشت کە ئەکاتە هەمان ژووری خۆی و جینان وە جینان ویستی بەدوایدا بڕوات بەڵام وەستا و ڕووی کردە سێهون کاتێک گوێی لێبوو سێهون بەهێمنییەوە بانگی کرد:-(جینان)~
جینان:بەڵێ
سێهون:ئەتوانین کەمێک قسە بکەین
جینان:سەبارەت بە چی؟
سێهون:هانل
جینان:باش
سێهون(دوو هەنگاو ڕۆشتە پێشەوە و لەگەڵ جینان چوار هەنگاویان لە نێوان بوو):تەماشا بکە جینان ئەو منداڵە و وە مێشکی ناتوانێت بەرگەی ئەوە بگرێت کە کە ماوەی(٢)ساڵە باوکی تەنانەت بە بێ ماڵئاوایی ئەوی جێهێشتووە تەنانەت لەوانەیە ئێستا هەموو ڕۆژ چاوەڕێی ئەوە بکات باوکی پەیوەندی پێوە بکات جینان ئەو لەناخەوە خەمبارە و شکاوە ئێستاش تەنها تۆیت کە ئەتوانی لەلایبیت و یارمەتی بەیت باشتر ببێت هەر بۆیە پێویستە تۆش لێی تێبگەیت و بەو شێوە قسەی لەگەڵ نەکەیت
جینان:ئاهـ منیش ئەزانم زۆر بەباشی ئەزانم بەڵام منیش ناتوانم بەرگەی ئەوە بگرم کە بەو شێوەیە ڕەفتار ئەکات
سێهون(دوو هەنگاو لە جینان نزیک بۆوە و دەستێکی گرت بە لێواری شانییەوە):کەواتە قسەی لەگەڵ بکە و هەوڵ بە لێی تێبگەی ئەی تۆ بۆچی بوویت بە پزیشکی دەروونی کاتێک خۆت لە هەمان بارودۆخی هانل بووی کەس نەبوو یارمەتیت بات هەر بۆیە بڕیارت دا ببیت بە پزیشکی دەروونی بۆ ئەوەی یارمەتی هەموو ئەوانە بەیت کە وەک ئەو کاتەی تۆن و کەس نییە یارمەتییان بات
جینان(چاوەکانی تا کۆتا ئاست کرانەوە):تـ..تـ..تۆ چـ..چۆن ئەوە ئەزانیت مـ.من تا ئێستا ئەوەم بۆ کەس باس نەکردبوو؟؟!!
~سێهون تەنها سەری داخست و هیچی نەوت~
~جینان لەکاتێکا بە ڕوخسارێکی پرسیاراوی تەماشای سێهونی ئەکرد دواتر بیری کەوتەوە کە سێهون هەموو یاداشتنامەکانی ئەوی خوێندۆتەوە~
جینان:تـ..تۆ ئەتوانی لێرە دابنیشیت من تەماشایەکی هانل ئەکەم و ئەگەڕێمەوە
سێهون:باش
~جینان ڕۆشتە نهۆمی سەرەوە دوای ئەوەی دووجار لە دەرگای دا وتی:-(کچەکەم ئەتوانم بێمە ژوورەوە؟)،وە دوای ئەوەی هانل وتی:-(بەڵێ ئووما)،جینان ڕۆشتە ژوورەوە...
جینان ڕۆشتە تەنیشت هانل کاتێک بینی لە ناوەڕاستی بێدەکە دانیشتووە و خەریکی ئەرکەکانی ماڵەوەیەتی~
جینان(بەهێمنی):کچەکەی من چی ئەکات؟
هانل(بەبێ ئەوەی تەماشای جینان بکات خەریکی نووسین بوو):پێویستە ئەم ئەرکانەی ماڵەوە تەواو بکەم ئووما
جینان:کچەکەم
هانل:بەڵێ ئووما
جینان:ئەتوانی چەند چرکەیەک تەماشای من بکەیتەوە بە باشییەوە گوێم بۆ بگریت
هانل(پێنووسەکەی دانا و تەماشای جینانی کرد):بەڵێ ئووما
جینان:کچەکەم تەماشا بکە تۆ هەرچییەکت هەبوو ئەتوانی هەمیشە بۆ دایکتی باس بکەیت دڵنیابە من هەمیشە گوێت بۆ ئەگرم و یارمەتیت ئەیەم شیرینەکەم هەر بۆیە هەرگیز دوودڵ مەبە لە هەر شتێک کە ئەتەوێ بە دایکتی بڵێیت یاخوود داوای بکەیت
هانل(دەستێکی بە ڕوومەتی جینانەوە گرت و وە بە نەرمی ماچی ڕوومەتەکەی کەی کرد):باشە ئووما
جینان:کەواتە ئێستا هیچ شتێک هەیە بتەوێ بە منی بڵێیت؟
هانل:نا(بە زەردەخەنەوە سەری بە مانای نەخێر جووڵاند)
جینان(بەبێهیواییەوە قسەی کرد):کەواتە با لەوە زیاتر لە کاتت نەگرم تۆ وانەکەت بخوێنە
هانل:باش ئووما
~جینان بەبێهیوایی و نیگەرانییەوە ژوورەکەی بەجێهێشت و گەڕایەوە نهۆمی خوارەوە و لەسەر قەنەفەکەی بەرامبەر ئەوەی سێهون دانیشت و بەبێزارییەوە قسەی کرد:-(ئەو هیچ ناڵێت)~
سێهون(مۆبایلەکەی بەدەستییەوە لابرد و بە زەردەخەنەوە تەماشای جینانی کرد):ئای خوایە تۆ چ جۆرە پزیشکێکی پێم بڵێ تۆ هیوا بە نەخۆشەکانت ئەبەخشی یاخوود بێهیوایان ئەکەیت؟
جینان:یا ئەوە چی ئەڵێیت؟
سێهون(کەمێک پێکەنی):نەخۆشەکانت بێهیوا ئەکەیت یاخوود هیوایان پێ ئەبەخشیت؟
جینان(پشتییەکی بۆ سێهون تێگرت):گەمژە(چاوی وەرگێڕا)
سێهون(پشتییەکەی گرتەوە و لەسەر قاچەکانی داینا و قۆڵەکانی لەسەر ڕاکێشا):برسیمە ناتەوێت هیچ خواردنێک ئامادە بکەیت
جینان:یا خۆ ماڵی باوکت نییە بگەڕێوە ماڵی خۆتان نان بخۆ
سێهون:یا هیچ نەبێ بۆ خۆت و هانل ئەی ئێوە نان ناخۆن؟
جینان(هەستایە سەرپێ و کەمێک پێکەنی):تەنها گاڵتەم کرد بە گەدەت بڵێ خەمی نەبێ ئێستا شتێک ئامادە ئەکەم
سێهون(هەستایە سەرپێ):کەواتە تاوەک تۆ خواردنێک ئامادە ئەکەیت من ئەڕۆمە لای هانل گەر پێویستی بە یارمەتی بوو لە وانەکانی یارمەتی ئەیەم
جینان:باش
.
.
~کاتژمێر(١٢:٣٠)نیوەڕۆ~
~سێهون و جینان خەریکی شۆردنی قاپەکان بوون هەرچەندە تەنها چەند قاپێکی کەم بوو بەڵام سێهون پێداگری زۆری کرد لەوەی یارمەتی جینان بات وە هانلیش دوای تەواوکردنی خواردنەکەی دووبارە گەڕایەوە سەرەوە...
بێدەنگییەکی زۆر هەبوو لەنێوان ئەو دووانە تاکە دەنگ کە هەستی پێ ئەکرا دەنگی تەقەی قاپەکان و خوڕەی ئاوەکە بوو بەڵام سێهون لە ناخی خۆیەوە ژاوەژاوێکی زۆری دروست کردبوو و تەنها بەدوای بابەتێک ئەگەڕا کە بیهێنێتە ئاراوە و ئەو بێدەنگییە دڵ توندکەرە لەناو بەرێت تا لە کۆتاییدا بابەتێکی دۆزییەوە و دەستی بە قسە کرد:-(لەیادم کردبوو پێت بڵێم ماوەیەکی دیکە ڕۆژی کۆبوونەوەی دایک و باوکانی قوتابییەکانە هێشتان کاتەکەی دیاری نەکراوە بەڵام ئەزانم ئەو کات تۆ یاخوود لە نەخۆشخانە یاخوودیش لە کلینیکەکەت ئەبی هەر بۆیە خۆم هەموو شتەکان جێبەجێ ئەکەم هەر خۆی هەموو شتێکیش ڕوونە هەمووان ئەزانین هانل چەند کچێکی زیرەک و گوێڕایەڵ و بێدەنگ و ژیرە)~
جینان(کەفی لە کۆتا قاپ دا و دەستەکانی شۆرد و ڕووی لە سێهون کرد):زۆر سوپاس،هەر بەڕاستی باشبوو هانلت گواستەوە بۆ هەمان قوتابخانەی خۆت گەر نا من هەمیشە زۆر نیگەرانی ئەبووم
سێهون(لەکاتێکا خەریک بوو کۆتا قاپی لە ئاو ئەکرد ڕووی لە جینان کرد و زەردەخەنەی کرد):هەر خۆی منیش نیگەرانی ئەو ئەبووم ئەوکات ئێستا هەرکات نیگەرانی بم ئەڕۆمە لای و قسەی لەگەڵ ئەکەم
جینان:بەڕاستی نازانم چۆن سوپاست بکەم ئێمە بە تەواوی بووین بە ئەرک بۆ تۆ
سێهون(هەردوو دەستی بە لێواری شانەکانی جینانەوە گرت):هەرگیز ئەوە دووبارە مەکەوە سەرەتا ئەوە ئەرکی سەر شانی خۆمە دواتریش خۆم نیگەرانیم نامێنێت کاتێک ئەبینم باشن
~بۆ چەند چرکەیەک تەماشای نێو چاوەکانی یەکدییان کرد بۆ یەکەم جار دوای(٢)ساڵ وە هەر ئەوەش وای کرد ترپەکانی دڵی جینان بەرەو بەرز بوونەوە بڕۆن و بەخێرایی گەڕایەوە دواوە و سەری داخست و بەدەنگێکی نزم وتی:-(ئهم)~
.
.
.
.
~کاتژمێر(٩)و(٥)خوولەکی شەو~
~سێهون و خاتوو کانگ و بەڕێز چۆی لە سەر قەنەفەکان دانیشتبوون جینانیش لە نهۆمی سەرەوە خەریک بوو هانلی ئەخەواند~
سێهون:مـ..مامە گیان پورێ گیان شتێک هەیە ئەمەوێ پێتانی بڵێم
~خاتوو کانگ و بەڕێز چۆی کە هەردووکییان لەسەر قەنەفەی بەرامبەر سێهون دانیشتبوون بە ئاگادارییەوە گوێیان بۆ گرت و بەڕێز چۆی وتی:-(فەرموو کوڕەکەم)~
سێهون:مامە گیان نازانم گەر ئەوەی ئەیڵێم ڕاستبێت یاخوود نا بەڵام من ماوەیەک ئەبێت بە بیر کردنەوە لەم بابەتەوە سەرقاڵم لەڕاستیدا من ئەمەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ جینان بکەم سوێند ئەخۆم ئەوە هەرگیز بۆ بەرژەوەندی خۆم نییە بەڵام تەنها جینان و هانل بەتەنهان ڕاستە من هەموو ڕۆژ سەردانییان ئەکەم بەڵام دڵم بەو شێوەیە ئارام نابێتەوە من ئەمەوێ بۆ هەمیشە لەلای ئەوان بم ئەمەوێ بۆ هەمیشە ئەوان بخەمە نێو باوەشی خۆمەوە و ئاگادارییان ببم وە بەڕاستی کەسمان نامانەوێت هانل بەهەمان شێوەی جینانی لێبێت من هەست ئەکەم هانل ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر و زیاتر خەمبار ئەبێت هەر بەڕاستی گەر ئێوە قایل ببن من ئەمەوێ هانل و جینان ببەمە لای خۆم و تا کۆتایی تەمەنم لەلایان بم و بەتەواوی گرنگی تەواویان پێ ببەخشم
(بەوپەڕی ڕاستگۆیی و دڵپاکییەوە قسەکان و هەستەکانی باسکرد)
د.جینان:کـ..کوڕەکەم تۆ زۆر ڕاست ئەکەیت و من قایلی هەموو قسەکانتم بەڵام پێـ..پێویستە بزانین ڕای جینان چی ئەبێت لەسەر ئەوە من هەر بەڕاستی هەستێکی باشم نییە سەبارەت بەوە
ب.چۆی(دەستێکی لەسەر شانی خاتوو کانگ دانا):من بەتەواوی لەگەڵ هەموو قسەکانی سێهونم بەڵام هەر بەڕاستیش بەڕای من جینان کاردانەوەیەکی هێندە باشی نابێت
سێهون:بەو پێیەی ئێوە قایلن کەواتە هەر جینان هاتە خوارەوە من هەموو شتێکی پێ ئەڵێم و وە هەموو هەوڵی خۆم ئەیەم لە قایل کردنی
~هەر دوای تەواوکردنی قسەکانی سێهون جینان لەسەر کۆتا پلیکانە هاتە خوارەوە و بەزەردەخەنەیەکی بچووکەوە بەرەو ئەوان هات و لەسەر قەنەفە دوو کەسییەکە دانیشت و وە بە ڕوخسارییەوە دیاربوو کە گوێ بیستی هیچ نەبووە~
جینان:ئەوە ئێوە باسی چیتان ئەکرد؟(بە زەردەخەنەوە پرسی)
سێهون:ئەتەوێ بزانی؟
جینان:ئهم
سێهون(هەستایە سەرپێ):کەواتە لەگەڵ من وەرە دەرەوە پێت ئەڵێم
جینان(کەمێک سەری سوڕما و تەماشای دایکی و بەڕێز چۆی کرد):چی ڕوو ئەیا؟
ب.چۆی(زەردەخەنەی کرد):کچەکەم لەگەڵی بڕۆ
جینان(تەماشای سێهونی کرد):ئێ چی هەیە لێرە باسی ئەکەین چی پێویست بە دەرەوە ئەکات؟!
سێهون(ڕۆشتە بەرامبەر جینان و مەچەکی گرت):کاتێک قسەمان کرد هەموو شت ئەزانیت
(دوای تەواوکردنی قسەکەی جینانی بەدوای خۆی ڕاکێشت)
~کاتێک گەشتنە نێو دەرگاکە تاوەک پێڵاوەکانییان لەپێ بکەن هێشتان سێهون ئانیشکی جینانی گرتبوو بەڵام جینان بە نائاسوودەییەوە دەستی سێهونی بە ئانیشکییەوە لێکردەوە و دوای ئەوەی پێڵاوەکەی لەپێ کرد بە بێدەنگی بەدوای ڕۆشت تاوەک گەشتنە سەر شۆستەکە و لەوێ هەردووکیان بەرامبەر یەکدی وەستان لەکاتێکا جینان سەری داگرتبوو~
سێهون:جینان(بە دەنگێکی قووڵ و پیاوانە بانگی کرد)
جینان:نێ(بە نزمی وەڵامی دایەوە)
سێهون:ئەتوانی سەرت بەرز بکەیتەوە و تەماشای نێو چاوەکانم بکەیت؟(بەبێ هیچ کاردانەوەیەک لەسەر ڕوخساری لێی پرسی)
جینان(بە هێمنی سەری بەرز کردەوە و تەماشای نێو چاوەکانی کرد لەگەڵ ئەوەی هێواش هێواش ترپەکانی دڵی بەرەو خێرابوون ئەڕۆشتن):فەرموو
~سێهون دەستەکانی خستە نێو دەستەکانی جینان لەکاتێکا هێشتان تەماشای نێو چاوەکانی ئەکرد،وە جینان شڵەژاو ویستی دەستەکانی لەنێو دەستی دەربهێنێت بەڵام سێهون ڕێگەی نەیا و توند تر دەستەکانی گرت وە جینانیش بە بێدەنگی تەماشای نێو چاوەکانی کرد و دوای دوو چرکە سێهون هەناسەیەکی قووڵی هەڵمژی و بەتەواوی خۆی کۆکردەوە و دەستی کرد بە قسە کردن:-(جینان تەماشا بکە تکایە هەرگیز لەو قسانە بەهەڵە تێمەگە کە من ئەیان کەم وە دڵنیابە هەرشتێک کە من ئەنجامی ئەیەم لەبەر بەرژەوەندی تۆ و هانلە زیاتر نا)~
جینان:تکایە ڕاستەوخۆ بچۆ نێو بابەتەکە
سێهون:جینان لەڕاستیدا گەر تۆ قایل بیت با ئێمە هاوسەرگیری بکەین لەبەر هیچ شتێک نا سەرەتا و پێش هەموو شتێک لەبەر هانل دواتریش لەبەر تۆ ڕاستە من هەموو ڕۆژ سەردانتان ئەکەم و لەلاتانم بەڵام دڵی من هێشتان ناتوانێت ئارام بێت من ئەمەوێ بۆ هەمیشە لەلاتان بم ئێمە لە ماڵێکدا بژین و من هەرگیز ڕێگا نەیەم خەمبار بن و خەم بخۆن و تەنها بن
~جینان لەگەڵ بیستنی هەر وشەیەک زیاتر و زیاتر چاوەکانی فراوان ئەبوون و دوای ئەوەی سێهون قسەکانی بە کۆتا هێنا بە تاساوی دەستەکانی لە نێو دەستی سێهون دەرهێنا و هەنگاوێک گەڕایەوە دواوە و یەکەم فرمێسکی کەوتە سەر زەوییەکە و فرمێسکەکانی دواتریش لەچاوییەوە دەستیان کرد بە کەوتنە خوارەوە بەسەر ڕوومەتیا و بە دەنگێکی گریاناوی قسەی کرد:-(ئـ..ئـ..ئەوە تۆ شێت بوویت؟)~
~سێهون هەنگاوێک ڕۆشتە پێشەوە و دەستی برد تا دەستی جینان بگرێت بەڵام جینان بەخێرایی هەنگاوێکی کەش ڕۆشتە دواوە و ئەو دەستەی خستە پشتییەوە کە سێهون هەوڵی گرتنی دا~
سێهون:جینان تەماشا بکە سوێند ئەخۆم من هیچ مەبەستێکی تایبەتیم نییە تەنها ئەمەوێ هەموو ئەوانەتان پێ ببەخشم کە ئەتانەوێ و پێویستە پێتان ببەخشرێت هانل جارێک بە من سپێردراوە وە تۆ دوو جار باشە من چۆن بتوانم ئارام بم لەکاتێکا لە هەردووکتان دووربم
جینان:تـ..تـ..تۆ گاڵتەم لەگەڵ ئەکەیت ئەزانم تکایە بووەستە لە کردنی ئەم قسانە
سێهون:نەخێر جینان من زۆر بەڕاستگۆییەوە ئەمانە ئەڵێم
جینان(بە گریانەوە هاواریکرد):باشە تۆ چی گەمژەیەکی من تەنها(٢)ساڵە باوکی کچەکەم مردووە ئێستا تۆ داوام لێ ئەکەیت لەگەڵ ئەو کەسە هاوسەرگیری بکەم کە پێشتر خۆشم ویستووە بەڵام نەمتوانیوە هاوسەرگیری لەگەڵ بکەم ها؟
*ئەی ئێستا خۆشت ناوێت؟*
سێهون(بەهێمنیەوە):جینان بابەتەکە ئەوە نییە هەموو ئەوەی من ئەمەوێت پێش هەموو شتێک داهاتوویەکی باشە بۆ هانل و وە باشی تۆ و هانلە
جینان(بە دەنگێکی تیژ و ئاگادار کەرەوە):نەخێر هەرگیز نە من و نە کچەکەشم پێویستمان بە هیچ کەسێک نییە لەڕاستیدا من هەر لەسەرەتاوە پێویست بوو لە تۆ دووربم بەڵام گەمژە بووم کە دووبارە لێت نزیک بوومەوە وە دڵنیاشبە من هەرگیز خیانەت لە هاوسەری خۆم ناکەم هەرگیز
سێهون(هەنگاوێک ڕۆشتە پێشەوە):تەماشا بکە جینان سوێند ئەخۆم ئەمتوانی ئەو کاتەی کە وتت هاوسەرگیری لەگەڵ جۆنگهۆ ئەکەیت هاوسەرگیرییەکە تێک بەم یاخوود پەشیمانت بکەمەوە یاخوود کاتێکیش هاوسەرگیریت لەگەڵ جۆنگهۆ کرد من لەبری دوور کەوتنە هەر لێت نزیک بام و نێوانی تۆ و جۆنگهۆم بشێواندایە و تۆم بۆ خۆم ڕابکێشتایە بەڵام من هەرگیز نەک تەنها نەم کرد بەڵکو هەرگیز بیریشم لێ نەکردەوە چوونکە سەرەتا ژیانی تۆ لە هەموو شت بۆم گرنگتربوو دواتریش جۆنگهۆ و وە دواتریش من هەرگیز کەسێکی هێندە خراپ نیم وە من هەرگیز ناڵێم خیانەت لە جۆنگهۆ بکە و تۆ و هانل پێویستتان بە منە بەڵکو ئەڵێم گەر من و تۆ هاوسەرگیری بکەین دڵنیابە جۆنگهۆ هەرگیز هەست بە خیانەت ناکات بەڵکو زۆر دڵخۆش ئەبێت وە ئەتوانین داهاتوویەکی دڵخۆشکەرانە بۆ هانل بنیاد بنێین و وە بە بەیەکەوە بوونمان من ئەتوانم باشتر ئاگاداری تۆ و هانل ببم و هەمیشە لەلاتان بم و ئەوەش جۆنگهۆ زیاتر دڵخۆش ئەکات مەگەر تۆ ئەوت نەدەناسی؟
جینان(سەری بەمانای نەخێر جووڵاند):هەرگیز ئەم قسانە کار لە من ناکات تەنانەت هەرچییەکیش بێت دڵنیابە من هەرگیز بیرم نەکردۆتەوە لەدوای جۆنگهۆ پیاوێکی کە هەڵبژێرم و وە هەرگیزیش ئەوە ناکەم
سێهون:جینانم(هەردووکیان چاوەکانیان تا کۆتا ئاست کرایەوە بەو وشەیەی سێهون کە سێهون تەنانەت خۆشی نازانێت ئەوە لە کوێوە هات)بـ..بـ..ببورە سوێند ئەخۆم...
جینان(نەیهێشت سێهون قسەکەی تەواو بکات):هەی گەمژەی بێ ئابڕوو چۆن ئەتوانی من بە موڵکی خۆت دابنێیت و بەو شێوەیە ناوم بهێنیت وەک ئەوەی موڵکی تۆبم گەر تۆ هێندە حەزت کردبێت هاوسەرەکەم بمرێت و هەر بەزوویش لە ژیانی خۆتدا ئەوت مراندبێت دڵنیابە من وا نیم(پەنجەی دووەمی دەستی خستە سەر دڵی)دڵنیابە ئەو هێشتان لەنێو ئەم دڵەیا ئەژی و هەرگیزیش نامرێت تێگەشتی؟
سێهون:جینان سوێند ئەخۆم هەرگیز مەبەستم ئەوە نەبووە سوێند ئەخۆم ئەوە تەنها لە لێوەکانم دەرچوو مـ..مـ..من...(وەک شێتێک خەریکی ڕوونکردنەوەی بابەتەکە بوو تاوەک جینان وەستاندی)
جینان:ئەزانی چی هەرگیز بەلامەوە گرنگ نییە مەبەستت چی بووە و چیت ئەوێ و چیت ناوێ تەنها ئەوەم بەسە جارێکی کە هەرگیز نەگەڕێیتەوە پێش چاوی خۆم و کچەکەم
~جینان دەستی کرد بە ڕۆشتن بۆ ماڵەوە و سێهونیش لەکاتێکا بەدوایدا ئەڕۆشت ئەیویست بیوەستێنێ بەڵام کاتێک زانی قسە کردن هیچ سوودی نییە و ئەو ناوەستێنێت قۆڵی گرت و بەرەو خۆی سووڕاندی و تەنها هەنگاوێک لەنێوانیان هەبوو بە هاوارەوە قسەی کرد:-(بۆچی لەکاتێکا لە خودی خۆم باشتر من ئەناسیت وا ڕەفتار ئەکەیت کە هەرگیز منت نەناسیبێت لەکاتێکا بەتەواوی ئەزانیت ئەمەوێ چی بڵێم و مەبەستم چییە بۆچی وا ڕەفتار ئەکەیت کە هەرگیز لە من نەگەشتبی من وا پێت ئەڵێم هەموو ئەوەی من ئەمەوێ ئەنجامی بەم لەبەرژەوەندی تۆ و هانلە تەنانەت گەر ناتەوێت هاوسەرگیریش بکەین کێشە نییە تاکە شت کە من ئەمەوێت لەگەڵ تۆ و هانل لە هەمان ماڵ بژین و هەموو چرکە و ساتەکان هەرچییەکتان پێویست بوو لەلاتان بم نە من و نە تۆش و نە هیچ کەس نامانەوێت هانل هەمان شتی بەسەر بێت کە تۆ لەدوای باوکت بەسەرت هات تۆ چەند هەست بە دایکایەتی بکەیت بۆ هانل من دە هێندە هەست بە باوکایەتی ئەکەم بۆی چوونکە ئەو کچی تۆیە وە تۆش یەکەم و کۆتا کەسی منی کە ویستوومە منداڵەکانم بەدایکە ناوی بهێنن لەکاتێکا هانل تۆ بە دایکە بانگ ئەکات ئەوە وا ئەکات من ئەو وەک کچی خۆم ببینم کەواتە ئیتر بۆ بەو شێوەیە ڕەفتار ئەکەیت ڕێگەبە با ژیانی تۆ و هانلیش بگۆڕم ڕێگە بە ئەو ڕێگا چۆڵە تەنهایە بگۆڕم کە خۆت و کچەکەتت خستۆتە سەری و تەنها هەنگاوی بە ئازاری لەسەر ئەنێن و وە زۆر بەباشیش ئەزانیت کۆتاییەکەشی هەر ئازار ئەبێت ڕێگە بە با ئەو ڕێگایەتان بۆ گوڵ ڕێژ بکەم و لەگەڵتان هەنگاو بنێم و هەموو هەنگاوە بەئازارەکانتان بگۆڕم بۆ هەنگاوی دڵخۆشی وە کۆتاییە بە ئازارەکەتان بۆ بگۆڕم بە جوانترین و خۆشترین کۆتایی دڵنیابە گەر نەتوانم تەواوی ئەوانەش بکەم ئەو کات لەکۆڵتان ئەکەم و هەنگاوە بە ئازارەکانتان ئەکەم بە هی خۆم و بەیەکەوە بەنێو ئەو کۆتاییە بەئازارەدا تێپەڕ ئەبین،دەی کەواتە چیتر وامەکە لێم تێبگە و ڕێگەم بە~دەنگی هێمن کردەوە~من تکات لێ ئەکەم)~
~جینان لە کاتێکا تەنها لەوی ئەڕوانی و فرمێسکەکانی ئەهاتنە خوارەوە هیچی نەوت چوونکە ئەو هەموو ئەوانە بەباشی ئەزانێت و وە زۆر بە باشیش لە سێهون تێئەگات بەڵام لەو دۆخەدا هیچ وشەیەکی نە ئەدۆزییەوە بۆ وتن تا لە کۆتاییدا بە بێهێزییەوە قسەی کرد:-(تەنها لێم دوورکەوە هاوسەرەکەم تاکە کەس بوو کە ڕێگاکەم بۆ گوڵ ڕێژ بکات وە لەدوای ئەو کەسم ناوێت وە سەبارەت بە کچەکەشم خەمت نەبێت تەواوی ڕێگاکەی بۆ ئەکەم بە گوڵ و ئەو بەسەر پەڕەی گوڵدا هەنگاو ئەنێت)~
سێهون:بەڵام چۆن؟بەم شکاوییە ها؟بەم شکاوییە؟بەم لاوازییە؟
جینان:بەلامەوە گرنگ نییە هەرچۆنێک بێت گەر تەنانەت نەتوانم ئەوەش بکەم من کچەکەم ئەناسم چەندە بەهێز چوونکە ئەو لە دایک و باوکێکی هێندە بەهێز لەدایک بووە کە هیچ مێشکێک ناتوانێت پێشبینی بەهێزیان بکات وە دڵنیام کچەکەم خۆی خۆی باش ئەکات
سێهون(بە گاڵتەییەوە پێکەنی چاوی داخست و ڕوخساری ڕوو لە ئاسمان کرد و دواتر ڕووی کردەوە جینان و چاوەکانی کردەوە):خۆشت زۆر بەباشی ئەزانیت ئەم قسانە زۆر دوورن لە ڕاستییەوە گەر تەنانەت دایک و باوکیشی چەند بەهێزبن هانل هێشتا منداڵێکی تەنهایە و بەرگە گرتنی ئەو شتانەش تەنها وای لێ ئەکات تەنها تر ببێت
جینان(بەتوندی قۆڵی لەنێو دەستی سێهون دەرهێنا و هاواریکرد):باشە ئێستا تۆ چیت ئەوێ؟ئەتەوێ هەر بە زۆرداری قایلم بکەیت هاوسەرگیریت لەگەڵ بکەم باشە تۆ گەمژەیت یاخوود چی؟چیتر مەیەرەوە پێش چاوم تەنها کەسە خراپەکارەکان بەزۆری ئافرەتێک ئەکەن بە هاوسەرییان
~جینان دوای تەواوکردنی قسەکەی بەرەو ماڵەوە ڕۆشت وە سێهون لە دواوە هاواری بۆ کرد کە وایکرد بووەستێت:-(دڵنیابە گەر پێویست بکات تا کۆتایی تەمەنم چاوەڕوانت ئەکەم من دڵنیام تۆ قایل ئەبیت چوونکە پێش هەموو شتێک ئەوە لە بەرژەوەندی هانلە)،دوای ئەوەی سێهون قسەکانی تەواو کرد جینان ڕۆشتە ژوورەوە و دەرگاکەی داخست وە سێهونیش بەرەو ئۆتۆمبێلەکەی ڕۆشت و ئەوێی بەجێهێشت...
بەڕاستی ئەو شەوە شەوێکی زۆر گران بوو بۆ هەردووکییان جینان بەدرێژایی شەو لەنێو بانیۆکەی مایەوە و دەستەکانی توند بە دەمییەوە گرتبوو و بەتوندی ئەگریا و نەی ئەویست کچەکەی بە دەنگی ئەو بە ئەگا بێت وە سێهونیش بە درێژایی شەو لەلێواری گردەکە مایەوە و لەکاتێکا لەسەر بۆنیتی ئۆتۆمبێلەکەی دانیشتبوو و لە دیمەنی"سیئۆل"ی ئەڕوانی~
*ئێوەش دڵتان وەک من ئازاری هەیە؟*
.
.
.
.
~دوای(٥)ڕۆژ~
~کاتژمێر(٩:٣٠)ی شەو~
~خاتوو کانگ و بەڕێز چۆی لە ژوورەکەیان بوون و هەردووکیان بەیەکەوە لەپێش بێدەکەیان وەستابوون قسەیان ئەکرد:-
د.جینان(بە نیگەرانییەوە پرسی):باشە دڵنیایت پێویستە ئێمە پێی بڵێین؟
ب.چۆی:بەبڕوای من بەڵێ هەر خۆی پێویست بوو ئێمە زووتریش ئەوە بە ئەو بڵێین چوونکە ئەو ڕاستیانەی کە پەیوەندییان بە چارەنووسەوە هەیە پێویستە بە زوویی ئاشکرا بکرێن ئاوها سوودی باشترە وە تەنانەت گەر مرۆڤەکانیش ئاشکرای نەکەن چارەنووس خۆی ئاشکرای ئەکات جا ئیتر بۆ ئێمە لە کاتێکی وەک ئێستایا ئاشکرای نەکەین کە لەوانەیە سوودی خۆی هەبێت
د.جینان(هێشتان نیگەران بوو):نازانم تەنها بۆ جینان باوکی هەموو شتێک بوو تەنانەت ئێستاش هەر بەو شێوەیەیە ئەترسم ئەوە زیاتر ئەو نیگەران بکات وە ئەو لە من بێهیوان ببێت(سەری داخست بە خەمبارییەوە)
ب.چۆی(دەستەکانی بە لێواری شانەکانی خاتوو کانگەوە گرت و زەردەخەنەی کرد):جینان چیتر منداڵێک نییە ئەو بەتەواوی کچێک نا بەڵکو ئافرەت و دایکێکی پێگەشتووە بێگومان لەسەرەتادا لەوانەیە خەم بخوات و بێهیوا ببێت بەڵام من دڵنیام ئەو لە بابەتەکە تێدەگات
*ئەو ڕەفتار و زەردەخەنەیە جۆنگهۆم بیر ئەخاتەوە*
د.جینان:ئهم کەواتە با بڕۆینە خوارەوە ئەو ئێستا خەریکە هانل ئەخەوێنێت دواتر ئەویش دێتە خوارەوە
~خاتوو کانگ و بەڕێز چۆی ڕۆشتنە خوارەوە~
~لەلای جینان و هانل~
~جینان دەستی بە قژە تەنکەکەی هانلا ئەهێنا لەکاتێکا قۆڵێکی لەژێر سەری دانابوو تەماشای هانلی ئەکرد~
جینان:هانلا
هانل:بەڵێ ئووما
جینان:ناپرسیت بۆ(٥)ڕۆژە خۆم ئەتگەیێنم بە قوتابخانە و ئەتگەڕێنمەوە؟
هانل:نا
جینان:بۆ؟
هانل:چوونکە لەوانەیە مامە سێهون ماندوو بووبێت لە گەیاندنی من وە(٥)ڕۆژە زۆر ماندوو دیارە وە هەر خۆی ئەوە شتێکی ئاساییە چوونکە ماوەی(٢)ساڵە ئەو ئەوە ئەکات وە من سوپاسگوزاری ئەوم
جینان:کچەکەم هەرگیز بەوشێوەیە بیر مەکەوە مامە سێهون هەرگیز لەتۆ ماندوو نەبێت وەک چۆن لەتەمەنی(١٣)ساڵیمەوە تاوەک ئێستا ئەو هەرگیز لە دایکت ماندوو نەبووە دڵنیابە بۆ تۆش هەر بەهەمان شێوەیە بەڵام تەنها لەوانەیە لەمەودوا من ئەوە بکەم
هانل:ئووما کێشە نییە من ئەزانم تۆ بەهۆی کارت کاتت نییە و ماندوویت هەر بۆیە ئەتوانی وەک هەموو منداڵەکانی دیکە تۆش پاسێک بۆ من دابین بکەیت
~هانل بەتەواوی هەستی بە نیگەرانی و بێهیوایی ئەکرد لەبەرامبەر کچەکەی وە بیری ئەکردەوە چەندە کچەکەی فەرامۆش کردووە وە قسەکانی سێهونیش هەمووی ڕاستە بەڵام تەنها وتی:-(تۆ بیر لەوانە مەکەوە و ئێستا بنوو کچەکەم)~
.
.
.
.
.
🖤🌸

"خۆشەویستییە یەکلایەنەکەم"OꙄH"जहाँ कहानियाँ रहती हैं। अभी खोजें