~سەرەتا~

1.9K 269 101
                                    

7:00pm
"هەرچەندە هەموو ڕۆژ دەیبینم هەموو بەیانییەک لەگەڵ ئەو دەچم بۆ زانکۆ و هەر لەگەڵ ئەویش ئەگەڕێمەوە تەنانەت جاری وا هەیە تەواوی ڕۆژەکە بەیەکەوەین بەڵام دوێنێ شەو وەک هەموو شەوەکانی تر دووبارە و دووبارە خەونم بەوەوە بینییەوە....ئاهـ خوایە گیان باشە ئەبێ کەی ئەو ڕۆژە بێت هەموو خەونەکانم بببن بە ڕاستی من ئەمەوێ نەک تەنها بە خەو بەڵکو بەڕاستیش تا هەتایە لەگەڵ ئەو بم من ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر ئالودەی ئەو ئەبم ئاهـ ئاهـ نەفرەتت لێبێت خۆشەویستی یەکلایەنە ئاخر چی ئەبێت ئەگەر ئێستا ئەویش هەمان هەستی بۆ من هەبێت؟!"جینان لەسەر بێدەکەی پشتی دابۆوە و قاچی درێژ کردبوو خەریکی نووسینی ئەو شتانە بوو لە دەفتەری یادگارییەکەی تا لەپڕ کەسێک دەرگای ژوورەکەی کردەوە ئەویش زۆر شڵەژا بۆیە دەفتەرەکەی خستە پشتییەوە
جینان:یاااااهـ سێهونی گەمژە پێم بڵێ تۆ فێر نەکراوی لە دەرگا بەیت
(بە بۆڵە بۆڵ)
سێهون:نەخێر(زمانی لە جینان دەرکرد و هاتە لای جینان)
جینان:گەمژە(چاوی سوڕان)
سێهون:خاتوو جینان من لە تۆ گەورەترم ئاگادار بە ئینجا پێشم بڵێ ئەوە چیبوو خستتە پشتەوە؟(بەشی سەرەتای بە خۆبەزل زانییەوە وت و پاشان برۆیەکی بە مانای پرسیار بەرز کردەوە)
جینان:بـ بـ بە تۆ چی؟(ئەیویست شڵەژاوییەکەی بشارێتەوە)
سێهون:بینیم دەفتەرێکت خستە پشتەوە ئەو دەفتەرە چیبوو؟
(بە هەمان ڕوخسار)
جینان:بەڵێ ئەوە دەفتەری یادگارییەکەم بوو هیچ پەیەوەندی بە تۆوە نییە
(چاوی وەرگێڕا)
سێهون:تششـ گەمژە باشە دەی هەستە خۆت ئامادە بکە ئەڕۆین
(سەرەتا چاوی وەرگێڕا بەڵام دواتر زەردەخەنەی کرد)
جینان:بۆ کوێ؟(برۆیەکی بەمانای پرسیار بەرز کردەوە)
سێهون:من و تۆ و پورم ئەڕۆین لە دەرەوە خواردن ئەخۆین
(بەزەردەخەنەوە)
جینان:ئەڵا لە حسابی تۆ(لە خۆشیا وەک مناڵ چەپڵەی لێ ئەدا)
سێهون:بەڵێ لە حسابی من زۆر خۆر(چاوی وەرگێڕا)
جینان:خۆی من زۆر خۆر نیم بەڵام کاتێک مەسەلەکە دێتە سەر ئەوەی تۆ ئەمان بەیت بۆ نانخواردن ئەمەوێ هەموو خواردنەکانی ڕێستۆرانتەکە بخۆم تا تۆ ئیفلاس بهێنیت(بە چاوی پشیلەییەوە تەماشای سێهونی ئەکرد)
سێهون:تششـ گەمژە باشە دەی خێراکە من ئەڕۆم
(چاوی وەرگێڕا و پاشان ویستی بڕوا)
جینان:یا بوەستە لەوەی هێندە پێم بڵێی گەمژە من نایەم
(بە توڕەیی پشتی دا بە بێدەکەیەوە)
سێهون:ئەوە چییە توڕە بووی؟(بە زەردەخەنەوە)
جینان:زۆر قسە مەکە و بڕۆ دەرەوە لە ژوورەکەم(ڕووی وەرگێڕابوو لە سێهون و تەماشای لای پەنجەرەکەوەی ئەکرد)
سێهون:جینان-شی دەی تەواو لێم خۆشبە داوای لێبووردن ئەکەم
(خۆی کیوت کردبوو)
جینان:یا پێم نەوتی"پێم مەڵێ جینان-شی"
(بەخێرایی ڕووی کردە سێهون و بەچاوێکی تیژ تەماشای کرد)
سێهون:ئەرێ من بە هەر ناوێک بانگی تۆ ئەکەم پێت ناخۆشە ئیتر من چی بکەم؟(دەسی کرد بە بۆڵە بۆڵ)
جینان:پێویست ناکات بەهیچ ناوێک بانگم بکەیت لە ناوی خۆم زیاتر من ناوی خۆم هەیە"کانگ جی نان"تێگەشتی؟
سێهون:باش دەی تەواو تێگەشتم چیتر بەناوی خۆت بانگت ئەکەم
(بە زەردەخەنەوە)
جینان:بەڵێن بێت؟(وەک مناڵ دڵخۆش بوو)
سێهون:نەخێر(بە پێکەنینەوە ڕایکردە دەرەوە)
جینان"لەبەر خۆیە":تششە گەمژە ڕقم لێتە،بەڵام زۆرم خۆشەوێی
(بەشی سەرەتای بە توڕەییەکی دەستکرد وت دواتر خەمباربوو هەستا و خۆی ئامادە کرد)
دوای(١٠)خولەک"لە خوارەوە لای سێهون و خاتوو کانگ"
خ.کانگ:جینان کچم چیت کرد؟(لە هۆڵەکە بەرامبەر پلیکانەکان لەگەڵ سێهون وەستاوە و هاوار بۆ جینان ئەکات)
سێهون:پورێ گیان ئەم کچەی تۆ هەمیشە وایە گەر بتەوێ لەگەڵیا بڕۆی بۆ شوێنێک پێویستە ساڵێک پێش ئەوە پێی بڵێی
جینان(لە کاتێکا بە پلیکانەکانا دێتە خوارەوە):وە تۆش بەڕێز سێهون خولەکێک لەدەست نادەیت بۆ ئەوەی لە پشتە ملە باسم بکەی
سێهون:گیانەکەم من پشتە ملە باسی کەس ناکەم بەتایبەت گەر ئەو کەسە تۆبیت
جینان:هەی درێژ
سێهون:هەی کورتەباڵا
جینان:باڵای من کێشەی نییە ئەوە باڵای جەنابتە کە لە ئاستی ئاسایی بەرز ترە
د.جینان:ئای خوایە لەدەست ئێوە مناڵی نە
جینان:دایکە گیان هەمووی خەتای ئەو خوشکەزا درێژەتە
د.جینان:دەی دەی بەسە بۆڵە بۆڵ و دەمەقاڵێ با بڕۆین تا درەنگ نەکەوتووین
"تێپەڕینی کات"
"جینان و سێهون و دایکی جینان ڕۆشتن بۆ ڕێستۆرانت و لەوێ خواردنیان خوارد و سێهون ئەوانی گەڕانەوە ماڵ و خۆشی ڕۆشت"
جینان:بۆ پەیوەندی نەکەم بە سوهییەوە؟
(ئەمەی لەبەر خۆیەوە وت کاتێک نیوە پاڵ کەوتوو بوو لەسەر بێدەکەی)
"جینان پەیوەندی بە سوهییوە کرد و سوهی وەڵامی دایەوە"
"لە پەیوەندی"
جینان:سوهییااا
سوهی:جینان
جینان:زۆرم بیرەکردی چۆنی؟
سوهی:من باشم تۆ چۆنی؟
جینان:هەر وەک ڕۆژەکانی تر(بە کەمێک خەمباری)
سوهی:ئاهـ دیسان خۆت خەمبار کرد
جینان:ئەرێ نەخێر
سوهی:باش پێم بڵێ ئەمڕۆ لەگەڵ سێهون چیتان کرد؟
جینان:وەک ئەوەی ئەزانی لە دوای کۆچی دوایی باوکم کاتێک لە قوتابخانە بووم هەموو ڕۆژ لەگەڵ ئەو ئەهاتم بۆ قوتابخانە و لەگەڵ ئەو ئەڕۆشتمەوە وە ئێستا کە لە زانکۆم هەموو ڕۆژ لەگەڵ ئەو ئەڕۆم بۆ زانکۆ و لەگەڵ ئەو ئەگەڕێمەوە بەڵام ئەم ئێوارە من و ئەو و دایکم ڕۆشتین لەدەرەوە نانمان خوارد ئەوە بوو شتی جیاواز
سوهی:جینان
(بە شێوەیەک بانگی کرد وەک ئەوەی بیرۆکەیەکی بۆ هاتبێت)
جینان:چی؟
سوهی:کچێ ئەڵێم
جینان:چی ئەڵێت؟
سوهی:تۆ لەو کاتەوەی سێهونت خۆشویست ڕۆژ بەڕۆژ لێی دوورکەوتیتەوە و خۆت لێ بە دوور گرد وایە
جینان:ئێ وایە
سوهی:بەڵام ئەها تا ماوەیەک سێهون هەر گاڵتەی لەگەڵ ئەکردی بەڵام دوای ئەو ماوەیە ئەویش بەو شێوەیە نەما
جینان:ئێ مەبەستت چییە؟
سوهی:ئێ کچم بۆ ئەوەنە کەری تێناگەیت بەڵکو ئەویش لەو کاتەوە تۆی خۆشبووێت(بە دڵخۆشی)
جینان:کچم هێندە گەمژە مەبە ئەویش بۆیە لەگەڵم گۆڕاوە چوونکە من لەگەڵی گۆڕام(بە بێزاری)
سوهی:یا جینان تۆ تاکەی بەردەوام ئەبیت لە ڕەشبینی و دوورخستنەوەی ئەگەرە باشەکان لە خۆت(بە کەمێک تووڕەیی)
جینان:گەمژە مەبە من بۆ بمەوێت ئەگەرە باشەکان لە خۆم دووربخومەوە بەڵام ئەوە ڕاستیەکەیە(بە تووڕەیی)
سوهی:نەخێر جینان تۆ هەمیشە وا ئەڵێیت
جینان:واتا من هەمیشە ئەگەرەکان لە خۆم دوور ئەخەمەوە بە ویستی خۆم وایە؟
سوهی:ڕێک وایە
جینان:کەواتە خاتوو سوهی سوپاسی قسە سوود بەخشەکانت ئەکەم
(ڕێک پەیوەندییەکەی بەسەر سوهیا داخستەوە)
{بەیانی}
جینان و دایکی لەسەر مێزی نان خواردن دانیشتبوون خەریک بوون نانی بەیانیان ئەخوارد تا زەنگی دەرگا هات"
جینان:ئەوە سێهونە دەی ئوما من ئەرۆم
(ماچێکی ڕوومەتی دایکی کرد و پاچەیەک گێزەری خستە دەمیەوە و ڕۆشت)
د.جینان:خوات لەگەڵ ڕۆڵەکەم
(لەسەر مێزەکەوە بەدەنگی بەرز وتی بۆ ئەوەی جینان بییبیستێ)
{جینان دەرگای بۆ سێهون کردەوە و خۆشی لە ناو دەرگاکە خەریک بوو کالەکانی لە پێ ئەکرد}
سێهون:پێم ناڵێیت وەرە ژوورەوە؟
جینان:با وەرە ئەم قەیتانانەم بۆ ببەستە(جینان بەهۆی ئەوەی کە منداڵ بوو هەمیشە باوکی قەیتانی پێڵاوەکانی بۆ ئەبەست خۆی ناتوانێت قەیتانی پێڵاو ببەستێ وە لەدوای کۆچی دوایی باوکیەوە هەمیشە سێهون بۆی ئەبەستێت)
سێهون:تششش باش(ڕۆشتە ژوورەوە و خۆی چەماندەوە و دەستی کرد بە بەستنی قەیتانەکانی کالەکەکانی جینان)
{تەواو}
سێهون ئەمەی وت و لەگەڵ جینان دەستیان بە ڕۆشتن بۆ ناو ئۆتۆمبێلەکە
«دوای ٥ خولەک ناو ئۆتۆمبێلەکە»
جینان:سێهون(بە دوودڵی بانگی کرد)
سێهون:هم(بە ڕوخۆشی)
جینان:سێهون شتێکت پێ ئەڵێم بەڵام تووڕە مەبە
(ڕووی دانیشتنەکەی کردە سێهون)
سێهون:ئەو شتە چییە کە ئەزانی تووڕەم ئەکا و ئەتەوێ بیڵێیت؟
جینان:تەماشاکە لە ڕاستیا بەیانی ڕۆژی لە دایک بوونی جۆنگهۆیە
(بە ترسەوە)
سێهون:جینان چەن جارم پێ وتی باسی ئەو نەفرەتییە لای من نەکەیت
(لە دەنگە قوڵەکە تووڕەبوون بەدی ئەکرا)
جینان:دە تکایە سێهون وا مەکە چی تیایە سەیکە بەیانی ڕۆژی لەدایک بوونێتی من و سوهی بڕیارمان داوە سوپڕایزی بۆ بکەین حەز ئەکەم تۆش بێیت(بە چاوی پشیلەیی)
سێهون:ئەوە گاڵتەم لەگەڵ ئەکەیت خۆشت ئەزانی چی ئەڵێی داوا ئەکەی من بێم بۆ ئاهەنگی لە دایک بوونی ئەو نەفرەتییە
جینان:سێهون بەس وشەی نەفرەتی بەکاربهێنە ئەو کوڕە چی لێ کردووی وا هێندە ڕقت لێیە؟
سێهون:جینان ئەو مەسەلەیە داخە نامەوێت جارێکی تر هەرگیز باسی لێوە بکەم(بە دەنگێکی تیژ)
جینان:ئەرێ دەنا تخوا دەی سێهون
سێهون:جینان وتم ئەو مەسەلەیە داخە
(بە توڕەییەکی زیاتر)
جینان:دەدەی سێهون دەی دەی دەی
سێهون(هاوارێکی بەرزی کرد و ئۆتۆمبێلەکەی لەناکاو ڕاگرت):جینان وتم بەسە بیبڕەوە
جینان{تەنها شۆکبوو چوونکە سێهون یەکەم جاری بوو بەوشێوەیە تووڕەبێت وە فرمێسک بە تەواوی لە چاوی جینانا کۆبۆوە}
جینان:ببورە(سەری داخست و ئەمەی بە گریانەوە وت و بە خێرایی لە ئۆتۆمبێلەکە هاتە خوارەوە و دەستی کرد بە ڕاکردن و دەستی بە ڕوخساریەوە گرتبوو سێهونیش بەدوایا ڕایکرد)
{جینان لە ناوەڕاستی شەقامەکە بەگریانەوە ڕای ئەکرد سێهونیش ئەیویست بی وەستێنێت}
سێهون:جینان....جینان(لەپڕ ئۆتۆمبێلێک بەرەو ڕووی جینان ڕۆشت سێهون هاوارێکی بەرزی کرد«جیییینان»پاشان بە چرکەیەک قۆڵی جینانی گرت و بەرەو خۆی ڕایکێشت جینان کەوت بەسەر سێهونا و هەردووکیان کەوتنە سەر زەوی)
"دوای چەند چرکەیەک"جینان بەتوندو ڕوخساری لە سنگی سێهونا شاردبۆوە سێهونیش دەستی بە پشتیا دەهێنا تا هێمن ببێتەوە"
سێهون:جینان(بە ئارامی)
جینان:هم(لە کاتێکا ڕوخساری لە سنگی سێهون نقووم کردبوو وە توند باوەشی کردبوو بە کەمەریا)
سێهون:هەستینەوە؟چوونکە ئێستا ڕێک لە لێواری شەقامەکەین؟
جینان:نێ
{جینان و سێهون هەستانەوە بەڵام جینان هێشتان چاوەکانی داخستبوو چوونکە لە منداڵیەوە کە ئەترسێت چاوەکانی دادەخات،سێهون جینانی خستە ژێر باڵی خۆیەوە تا ڕۆشتنە سەر ڕەسیفەکە کە چوونە سەر ڕەسیفەکە جینان دووبارە باوەشی کردەوە بە سێهونا و سێهون دەستی بە پشتیا ئەهێنا تا هێور بێتەوە}
سێهون:جینان؟(بە هێمنی)
جینان:هم
سێهون:ئێستا باشی؟
{جینان هاتە دەرەوە لە باوەشی سێهون و چاوی کردەوە و سەری بە مانای بەڵێ لەقاند}
سێهون:بگەڕێینەوە بۆ نا ئۆتۆمبێلەکە؟
جینان:ئهم(سەری بە مانای بەڵێ لەقاند)
سێهون:دەی
"سێهون و جینان گەڕانەوە بۆ ناو ئۆتۆمبێلەکە و سێهون دەستی کرد بە لێخوڕین جینانیش تەنها تەماشای دەرەوەی ئەکرد"
سێهون:جینان؟
جینان:هم؟(ڕووی کردە سێهون)
سێهون:زۆر داوای لێبووردن ئەکەم سوێن ئەخۆم مەبەستم هاوار کردن نەبوو
جینان:ئهم(تەنها سەری لەقاند)
سێهون:ئەتوانی لێم خۆشبیت؟بەڵێن ئەدەم دووبارە نابێتەوە!!
(بە خەمباری)
جینان:نا
سێهون:چی نا؟
جینان:نا پێویست بەداوای لێبووردن ناکات،بەڵام سێهون تۆ منت زۆر ترساند(سەری داخست)
سێهون:سوێن ئەخۆم مەبەستم هاوارکردن و ترساندنی تۆ نەبوو،بەڵام خۆت ئەزانی ناتوانم دەس بەسەر تووڕەییم بگرم
جینان:منیش ناتوانم دەس بەسەر ئەم نەخۆشییە نەفرەتییە بگرم
سێهون:نا جینان وا مەڵێ تۆ بەهێزی دڵنیابە ڕۆژێک ئەتوانی دەستی بەسەرا بگریت
جینان:جا کەی؟کەی؟!ئەوەتا ئەمڕۆ خەریک بوو خۆم بخەمە ژێر ئۆتۆمبێلێک خوا ئەزانێت چەند ڕۆژێکی تر چی ئەکەم،ئەم نەفرەتییە لەدوای کۆچی دوایی باوکمەوە لەگەڵ منە باشە کەی وازم لێ ئەهێنێت
(بە تووڕەییەکی خەمبارانە)
سێهون:داوای لێبووردن ئەکەم هەمووی بەهۆی منەوە بوو(بە خەمباری)
جینان:گەمژە تۆش بووەستە لە تاوانبارکردنی خۆت(بە تووڕەیی)
سێهون(کەمێک پێکەنی):نێ نێ خاتوو جینان فەرمانتە
جینان(پێکەنی):گەمژە
سێهون:هێی لە تۆ گەورەترم
جینان:بەڵام بەداخەوە نیوەی من مێشکت نییە
سێهون:هەر بەڕاستی هەموو پزیشکە دەروونییەکان وەک تۆ شێتن؟
جینان:نا بەڵام ئێمەی پزیشکی دەروونی لەگەڵ شێتەکان پێویستە شێتبین
سێهون:هەر بەڕاستی کەس لەگەڵ تۆ پێی ناکرێت(کەمێک پێکەنی)
جینان:خۆ بە دەستەوە دانێکی جوان بوو ئۆهـ سێ هون
(بە خۆبەزل زانییەوە)
سێهون:شێت(پێکەنی)
جینان:خۆت
{تێپەڕینی کات}
"سێهون جینانی گەیاندە زانکۆ خۆشی ڕۆشت بۆ زانکۆکەی خۆی"
{دوای تەواوبوونی زانکۆ}
"سێهون گەڕایەوە بە دوای جینان"کاتێک سێهون هات بەدوای جینانا بینی جینان لەگەڵ کوڕێک لە پێش دەرگای زانکۆ وەستاوە و بەیەکەوە قسە ئەکەن"
{سێهون ئۆتۆمبێلەکەی وەستان و ڕۆشت بۆ لایان}
سێهون:جینان؟
جینان:هم؟(بە زەردەخەنەوە)
سێهون:بڕۆین؟(بە بێزاری)
جینان:سێهون جۆنگهۆ داوای لێکردم بەیەکەوە بڕۆینە کافێیەک و دانیشین و کۆ ببینەوە
سێهون:چی؟
جۆنگهۆ:بەهۆی ئەوەی زانکۆکانمان جیابۆتەوە من زوو زوو بیری هاوڕێکانی مناڵیم ئەکەم بۆیە داوام لە جینان کرد من و ئەو و سوهی بەیەکەوە لە کافێیەک دابنیشن و کۆببینەوە
(بە زەردەخەنەوە)
جینان:چی سوهیش بێت؟!(چاوی زەق بۆوە)
جۆنگهۆ(بە پێکەنینەوە):بەڵێ بۆ؟
جینان:ئەزانی چی جۆنگهۆ باسی ئەو گەمژەیەم لا مەکە باشە(بە توڕەیی)
جۆنگهۆ(بە پێکەنینەوە):دووبارە شەڕتان کردووە؟
جینان:وتم باسی مەکە(چاوی وەرگێڕا)
«جۆنگهۆ ویستی قسە بکات بەڵام سێهون بە نیمچە توڕەییەوەوتی"جینان ئێستا دێیتەوە یان نا"»
جینان:هینە سێهون ئەڵێم تۆش بۆ نایەیت لەگەڵمان؟!(بە چاوی پشیلەیی)
سێهون:هـ چی منیش بێم لەگەڵتان؟
(پێکەنینی هات بەو پرسیارەی جینان چوونکە ئەو دڵنیایە جینان بەباشی ئەزانێ کە ئەو شتە ئەستەمە بەڵام وەک گەمژەکان ئێشتا پرسیار ئەکات)
جینان:یا قسەکەم پێکەنیناوی نەبوو چی پێویست بە پێکەنین ئەکات؟
(بە نیمچە تووڕەیی)
سێهون:من بە قسەکەت پێنەکەنیم بەڵکو بە مێشکە بچکۆلەکەت پێکەنیم چوونکە خۆشت ئەزانی ئەو شتە ئەستەمە
جینان:زۆر بێنرخی(بە تووڕەیی)
جۆنگهۆ:کەواتە جینان با بڕۆین(بە زەردەخەنەوە)
جینان:باش
{جینان بێ گرنگی دان بە سێهون قۆڵی کرد بە قۆڵی جۆنگهۆیا و بە دوو هەنگاو سێهونیان لە پشتەوە بەجێهیشت بەڵام....}
.
.
.
.
.
.
.
.
حەلاااااو گایس ئەوە کۆتاییم بە چاوەڕوانیتان هێنا🙂ئەها چەن باشم😂😅ئێ ئینجا هیوادارم کۆمێنت و ڤۆتێکی باش بکەن جا هەر بەجدی هەستناکەم ئەم پارتی یەکەم باش بێت بەس ئیتر مەسەلە جدییەکە لە پارتی دووەوە دەس پێ ئەکات جا ئەڵێم بە بڕوای ئێوە ئەبێ نەخۆشییەکەی جینان چی بێت؟ یان سێهون و جۆنگهۆ بۆ حەزیان لە چڕ و چاوی یەکتر نییە😂😂؟عا وە ئەو بەڵامە بۆ چیبوو؟ ئینجا لە بیری نەکەن چیرۆکەکە بخەنە ڕیدینگ لیستەکانتان و بۆ هاوڕێکانتانی بنێرن و ئەم شتانە ئەزانم زۆرم گوت دەی گود بای جالگااا👋👋👋

"خۆشەویستییە یەکلایەنەکەم"OꙄH"Where stories live. Discover now