part 19

119 19 0
                                    

دوای 20 ڕۆژ

____
__
____

بیست ڕۆژ تێپەڕیوە و تایهۆنگیش ناتوانێت خۆی لەگەڵ ژیانی مرۆڤی ڕابێنێتەوە ... بەبێ هێزەکانی .. بەبێ فریمێست ... واتە گەشت بەوەی ببێتەوە بە مرۆڤ ئەونەش چێژ بەخش نەبوو کە تایهۆنگ بیری لێئەکردەوە

بێجگە لەو ئازارە گەورەیەی کە دڵی داگیر کردووە

____
__
____

ئێستا زستانێکی تەواوە بارانێکی زۆر باریوە خۆشبەختانە چەند ڕۆژێکە کەشەکە هێمنە و زەوی کەمێک وشک بۆتەوە

گیا سەوزەکان وەک فەرشێک بەسەر زەویەکەوەن سەرەڕای ئەوی خۆر لەدەرەوەیە و تیشکە گەرمەکەیمان پێئەبەخشێت

هەوایەکی زۆر سارد دێت کە‌وائەکات لوتت بیبەستێ

ئێمە لە شوێنێکین لە دەرەوەی شار ... بەڵێ ئەوە گۆڕستانە .. گۆڕستانە و چەندین گۆڕی لێیە بەڵام دوودانەیان لە هەمووی جیاوازتر

بۆ ئەو کوڕەی کە چەپکێک گوڵی سپی بەدەستەوەیە و بەنەرمی ڕێئەکات لەکۆتاییا ... وەستا و ڕویکردە ئەو دوگۆڕەی بەردەمی

و گوڵەکەی دانا و کەمێک سەری چەماندە
: سڵاو من تایهۆنگم ئەو نەوەیەی ناچار بوو باجی خۆشەویستێکەتان بدات
ئەم وشانەدا ڕێز لێنان بوون یان سوکایەتی کردن لەوەناچێت خۆشی بتوانێت هەڵبژێرێت کە کامیانە

تایهۆنگ دەستەکانی کردە نێو گرفانەکانی قاپوتەکەی و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی وەک ئەوەی یەک دنیا قسەی پێبێت و بیەوێت بیانکات

تایهۆنگ: خاتوو وێندی ... بەڕێز جونموو ... دوو باوانە گەورەکەم ... ئێوە خۆشەویستیتان کرد و منیش باجەکەیم دا ... ئەزانن هێشتاش برینەکانم ئازاریان هەیە

بەهۆی ئێوەوە ناچار بووم بەزۆر سەختی تێبپەڕم ... ئەزانن تا چەند ڕۆژێک پێش ئێستا پێموابوو ئێوە زۆر بێباک و بێ بەرپرسیارێتی بوون ...

بەبێ ئەوەی گوێبدەنە نەوەی هەڵبژێردراو دوای خۆشەویستیەکەتان کەوتون و من بومەتە قوربانی

بەڵام ئێستا ئەزانم ئێوە بۆچی واتان کرد ... ئێوە هەموو ئەوەی ئەتانویست ئەوە بوو بەیەک بگەن ... وە منتان کردە قوربانی ... وە منیش ئۆن جوو و پەیوەندیەکەمانم کردە قوربانی تا بێمەوە جیهانی مرۆڤەکان

هەموو ئەوەی ئەمەویست ئەوە بوو ببمەوە بە مرۆڤ ... هاتمەوە ئێرە بێئەوەی گوێبدەمە ئەوەی ئەویش مافی هەیە بەسەر منەوە و هیچ نەبێت هاوسەرم بوو

ئێستا زانیم کە من و ئێوە یەکسانین ... هەرسێکمان بێ باکین لەوەی لەدواوە چی ڕوئەدات گرینگیمان نەدا ... بەڵام من ئەمانەم نەئەوت ئەگەر ئەو هەستە نەبوایە

نازانم بەهۆی ئەو پەیوەندییە ڕۆحیە نەفرەتییەیە یان چی دڵم هەمیشە داوای ئۆن جوو ئەکات ... ئەمەوێ بگەڕێمەوە لای

نًــــەٓوًەیٍ هــەٌڵـــبُــژێـــردٓراوًWhere stories live. Discover now