ئێستا هەفتەیەک تێپەڕیوە بەسەر هەستانەوەی تایهۆنگ تایهۆنگ بەتەواوەتی چاکبوەتەوە بگرە لە پێشتر باشترە
ئەو ماوەیەی هەمووی لەنێو کۆشک بەسەربردووە لەگەڵ ئۆن جوو
تایهۆنگ و ئۆن جوو پەیوەندییەکەیان زۆر پتەو بووە بەڵام وەک هاوسەر نا
سەرەڕای ئەو شتانە تایهۆنگ هەمیشە ئەڕواتە چیای لیندا و بە جۆکەر هارلۆک ئەڵێت تا ڕێگایەک بدۆزێتەوە تا دوبارە ببێتەوە بە مرۆڤ
ئەمڕۆش وەک ڕۆژەکانی دیکە تایهۆنگ ڕۆشتەوە چیای لیندا و جۆکەر هارلۆکی بینی
تایهۆنگ: سڵاوهارلۆک: ڕێگایەکم دۆزیەوە تا ببیتەوە بە مرۆڤ
بە خەمباری
تایهۆنگ: کەواتە با هەر ئێستا بڕۆین
بە پەرۆشیڕۆشتن بۆ هەمان ئەو شوێنەی کە دەروازەی جیهانی مرۆڤەکانی لێیە
جۆکەر هارلۆک دەستی خستە سەر سنگی تایهۆنگ و چەند وشەیەکی وت
ئەمە هەمان ئەو ڕێگایە بوو کە بۆ وێندی بەکار هێندرا واتە هارڵۆک هەر لەسەرەتاوە ئەیزانی کە چۆن تایهۆنگ بگەڕێنێتەوە شێوە مرۆڤێکەی
بەڵام تەنها ویستویەتی تایهۆنگ پەشیمان ببێتەوە بەڵام وادیارە ئەو کوڕە کەللە ڕەقە و بەگوێی کەس ناکات
تایهۆنگ بە هەمان شێوەی ئازارێک هەموو جەستەی گرتەوە و بەرە بەرە بەرەو سنگی ئەڕۆشت و لە سنگیدا کۆبویەوە و
دڵی هێزەکەی لە سنگیەوە هاتە دەرەوە کە بەهەمان شێوە لە شێوەی ڕوناکیەک بوو بەڵام ڕەنگی بە تەواوەتی ڕەش بوو
هارڵۆک: ئێستاش ئەمە لە شوێنێک بشارەوە
ئاماژەی بە دڵەکەی دەستی تایهۆنگ کردتایهۆنگیش بەگوێی کرد و شاردیەوە پاشان دەروازەی جیهانی مرۆڤەکانی کردەوە
هارلۆک: هێشتاش کات ماوە بۆ گەڕانەوەتایهۆنگ زەردەخەنەیەکی گاڵتەجاڕانەی کرد خۆی هەر ئەوە وەڵامێک بوو
هارڵۆک: دڵنیابە پەشیمان ئەبیتەوە بەڵام ئەوە لەسەر کات وەستاوە ... هەر کاتێکیش ئەوە ڕویدا دەرگای ئێرە کراوەیە بۆت .. تۆ ئێستا هەر وەک پێشتر نیوەی هێزەکەی وێندی لەسەر بۆهێڵەکانتە و کەی ویستت بێیتەوە دڵی هێزەکەت بکەرە نێو سنگت
ئاماژەی بۆ شوێنەکە کردتایهۆنگ ڕویکردە شوێنەکە و کەمێک وەستا
تایهۆنگ: دەی خوات لەگەڵ
باوشی لە هارلۆک داهارلۆک: هیچ نەبوایە ماڵئاوایت لە ئۆن جوو بکردایە
تایهۆنگ: پێویست ناکات
ڕۆشتە نێو دەروازەکەلە کۆتایدا دوای چل و دوو ڕۆژ فریمێستـ'ی جێهێشت و ڕۆشتەوە جیهانەکەی خۆی واتە مانگێک و دوانزە ڕۆژ
دەی بزانین کیم تایهۆنگ دوبارە ئەچیتەوە نێو ژیانە ئاساییەکەت یان وەک جۆکەر هارلۆک وتی پەشیمان ئەبیتەوە و ئەگەڕێیتەوە
YOU ARE READING
نًــــەٓوًەیٍ هــەٌڵـــبُــژێـــردٓراوً
Actionتەواو کراوە : ئااااهــ ئازارم زۆرە : من پێویستە بڕۆم : نەخێر هەرگیز : تۆ پێویستە بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت : من تەنها ئەمویست ژیانێکی ئاسایی بژیم : ئەو ڕزگارکەری هەموومان بوو بیرۆکەی سەرەکی باس لەوە دەکات، کە کیم تایهۆنگ خەریکی بەڕێکردنی ژیانە ئاساییەک...