part 9

145 23 9
                                    

کەمێک وەستا
تایهۆنگ: چی ئەگەر .. جۆکەر تایهۆنگ ...

یااا تایهۆنگ وەرەوە سەرخۆت تۆ ئەبێت بڕۆیتەوە لای خێزانەکەت ..

هەم مرۆڤ کە بەلای فریمەکانەوە نەفرەت لێکراوە چۆن ئەبێت بە جۆکەر ..

بخەوە کیم تایهۆنگی گەمژە بەیانی ڕۆژێکی درێژ ئەبێت
بە توڕەیی چویە سەر جێگاکەی و بەتانییەکەی دا بەخۆیدا

بەڵام کێ چوزانێت لەوانەیە قسەکەی تایهۆنگ ڕاست بێت.

____
__
____

کەشەکە کەمێک ساردە چونکە هێشتا بەیانییە

تایهۆنگیش کە هێشتا خەواڵووە لەبەردەم دەروازەی کۆشک وەستابوو لەگەڵ پاسەوانەکانی تر

سێ  شازادە هاتنە بەردەرگاکەو ویستیان سەر گالیسکەکەیان بکەون کە پێشتر لەلایەن خزمەتکارەکانەوە ئامادە کرابوو

بەڵێ ئەوە 3-1 و 3-2 و 2-2 بوون سینەک جیمین و سینەک جێنی و دینار سیۆک جین بێگومان هیچ کام لە پاسەوانەکان تاقەتی ئەوەیان نەبوو دەربچن

بۆیە تایهۆنگ ئەمەی بەهەل زانی و خێرا بەرەو ڕویان ڕۆشت

تایهۆنگ: ببورە بەڕێزم ئەتوانم من شۆفێری بکەم
ئەوەی لەگەڵ جیمین بوو کە ئەیویست بچێتە شوێنی شۆفێری ئەسپەکان

جیمین سەیرێکی کرد
جیمین: جا کێ وتی تۆ لەگەڵمان یەیت

تایهۆنگ کەسەری نزم کردبۆیەوە سەیرێکی کرد و دوبارە سەری نزم کردەوە
تایهۆنگ: بەڵام ئەوە فەرمانی پاشایە ئەبێ شازادەکان پاسەوانیان لەگەڵ بێت

جیمین بە بێزاری ئەو پەتانەی لە ملی ئەسپەکان ئاڵبوو وە بەکارئەهات بۆ شۆفێری داینا

جیمین: بەڵام من یەکێکم لە ئەدمیڕاڵەکان ئەتوانم خوشک و براکەم بپارێزم

تایهۆنگ: بەڵام ئەوە فەرمانی پاشایە

جێنی کە لەناو کەژاوەکە بوو سەری دەرهێنا
جێنی: جیمین یەک تۆزی ترت پێبچێت نایەم لەگەڵتان

جیمین سەیرێکی جێنی کرد و دواتر سەرنجی خستەوە سەر تایهۆنگ

جیمین: با قسەی تۆ بێت .. بۆ دارستان
ئەو دارەی ڕێبەری ئەسپەکانی پێئەکرێت لەناو‌دەستی بوو

بەو دەستەیە دارەکەی هەڵگرتبوو بۆکسێکی دا لە سنگی‌ تایهۆنگ و دارەکەی کەواندە بەردەمی تایهۆنگ

تایهۆنگ لەڕێگەی هێزەکەیەوە دارەکەی هەڵگرتەوە

تایهۆنگ: خۆ پەرستی گەمژە ئەو ڕۆژە لە ئاهەنگەکە هیچ بەوشێوەیە نەبووی
بەژێر لێویەوە وتی و سەرکەوتە شوێنی شۆفێرییەکە

تایهۆنگ: دەی ئەسپە جوانەکان بۆ دارستان
دای لە دانەیەکیان

یەکێک لە ئەسپەکان: پێویست ناکات لێمانبەیت خۆمان ئەڕۆین
بێگومان وەک فریم قسە ناکەن بەڵام بنەماڵەی کوپ ئەتوانن لێیان تێبگەن کە چی ئەڵێن

نًــــەٓوًەیٍ هــەٌڵـــبُــژێـــردٓراوًWhere stories live. Discover now