part 7

149 25 0
                                    

: وێنەیەکی جوانە
بەزەردەخەنەوە لە تایهۆنگی ئەڕوانی

تایهۆنگ: لە ڕاستییا کەسەکەی ناوی جوانە
سەیری کەسەکەی تەنیشتی ئەکرد و دوای تەواوکردنی قسەکەی ڕوی کردەوە وێنەکە

: ئەوە باپیرە هارلۆک'ە بەهێزترین پاشایە تا ئێستا هەبووبێت
ئەویش لە وێنەکەی ئەڕوانی

تایهۆنگ بە بیستنی ئەمە ئەو خەیاڵەی لە مێشکی خۆی دەرهێنا کە ئایا پێشتر لە شوێنێک بینیویەتی

ڕوی کردە کەسەکە سەرنجیدا کە جلێکی زۆر گرانبەهای لەبەرە

بۆیە خێرا خۆی ڕێککردەوە
تایهۆنگ: پێئەچیت یەکێک بێت لە پلەبەرزەکان

کەسەکە زەردەخەنەیەکی کرد و ڕوی کردە تایهۆنگ
: من سینەک جیمین'م یەکێکم لە شازادەکان

تایهۆنگ: منیش دینار تایهۆنگ
خۆی چەماندەوە

جیمین: پێویست بەو هەمووە ڕەسمییەتییە ناکات
هەر لە شوێنی خۆی بوو

تایهۆنگ: زۆر خۆشحاڵ بووم بە ناسینت ... بەڵام پێویستە بڕۆم
جیمین بە سەر وەڵامی دایەوە کە بڕوات و تایهۆنگیش گەڕایەوە لای دۆنگ کی و دانیشت

هەموو شتێک ئارام بوو تا شازادە و دایک و باوکی هاتنە بەخێرهاتنی بەڕێز دۆنگ کی
پاشا: بەخێر بێی بەڕێز دۆنگ کی

هەردووکیان هەستان و دۆنگ کی تەوقەی لەگەڵیان کرد

دۆنگ کی: ئۆن جوو چەند گەورە بویت
ڕویکردە ئۆن جوو و ئۆن جووش زەردەخەنەیەکی کەمی بۆکرد

پاشا: بێگومان کاتی ئەوەیە بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت
ڕویکردە ئۆن جوو و دەستی خستە سەر شانی

دۆنگ کی: بەڵێ کچم هاوسەرێکی نایاب هەڵبژێرە

ئۆن جوو کەمێک شەرمی کرد و
ئۆن جوو: هەوڵ ئەدەم

دایکی ئۆن جوو: بەوبۆنەیەوە بەڕێز دۆنگ کی ئەو کوڕە جوانە کێییە لەگەڵت

تایهۆنگ کە داڵغە لێیدابوو و بە هۆی قسەکەی ئەوەوە لە خەیاڵەکانی دەرهات

ڕویکردە ئەوان و خۆی چەماندەوە

تایهۆنگ: سڵاو
خۆی ڕێککردەوە کاتێک بەڕێز جین دەستی کرد بە قسەکردن

دۆنگ کی: ئەمە تایهۆنگە .. دینار تایهۆنگ وەک کوڕی خۆم سەیری ئەکەم
دەستی هێنا بە پشتیا

پاشا دەستی بۆ تەوقەکردن ڕاکێشا و تایهۆنگیش وەڵامی دایەوە

پاشا: پێئەچێت بەهێز بێت
سەیری ناوچاوی تایهۆنگی ئەکرد کە جگە لەوەی تایهۆنگ بە شوێنەکە سەرسام بووە هیچ شتێکی تری نەئەبینی

چونکە تایهۆنگ هەموو بیرکردنەوەکانی قوفڵ دابوو

دۆنگ کی زەردەخەنەیەکی بەفیزی کرد و وتی
دۆنگ کی: بێگومان ... کوڕێکی زۆر بەهێز و بەتوانایە و لەژێر دەستی خۆم پەروەردە کراوە

نًــــەٓوًەیٍ هــەٌڵـــبُــژێـــردٓراوًWhere stories live. Discover now