part 8

138 24 2
                                    

: ئەوە ئێستا تەنها پێویستی بە ڕەزامەندی ئەدمڕاڵ'ە

نایهۆنگ: زۆر سپاس
بەڕێکەوت بەرەو ئەو شوێنەی ئەدمیڕاڵەکانی لێیە و

چوار ژوری لێبوو کە هەر یەکەو هی ئەدمیراڵێک بوو دینار نامجون  قەرە هیونجین  کوپ ڕۆزی سینەک جیمین

تایهۆنگ لەدەرگای ژوری ئەدمیراڵ نامجونیدا و کە ڕێگەی پێدا بچێتە ژورەوە

تایهۆنگ خۆی چەماندەوە
تایهۆنگ: من هاتووم تا ببمە پاسەوانی شازادەکان

نامجون سەیری پەڕاوەکانی کرد بە ئەنقەست کتێبێکی ئەو ڕەفەیەی بەردایەوە کە لە دواوەوەی تایهۆنگ بوو

خۆشبەختانە پێش ئەوەی بکەوێتە سەر ئەرزەکە تایهۆنگ گرتیەوە و لە ڕێگەی هەواییەوە خستییەوە شوێنی خۆی

نامجون: سەرنجدانت باشە
هێشتا چاوی لەسەر پەڕاوەکان بوو سەری بەرز کردەوە و بۆ ساتێک سەیری ناوچاوی تایهۆنگی کرد

نامجون: چیت بینی لە ناو‌مێشکم

تایهۆنگ: ئەو ڕق و کینەیەی بەرامبەر خواردنی بێ خوێ هەتە
بە ئاسایی وتی

نامجون زەردەخەنەیەکی کەمی کرد
نامجون: پیرۆزە لە سبەینێوە پاسەوانی شازادەکانیت
مۆری لەسەر پەڕاوەکان کرد

تایهۆنگ: کامە شازادە

نامجون: هەرکامێکیان چونە دەرەوە لە کۆشک بەڵام لەناو کۆشک نا چونکە پاسەوانی تایبەتییان هەیە

تایهۆنگ: زۆر سپاس گەورەم
خۆی چەماندەوە

____
__
____

ئاھ ئەمڕۆ دەستپێکێکی نوێیە لە شانشینی فریمێست بۆ تایهۆنگ

چونکە لەم ڕۆوە وەک پاسەوانی شازادەکان کارئەکات

وە لەبەر ئەوەی پاسەوانە، ئەبێ لە کۆشکی شاهانە بژی بێگومان شوێنی خزمەتکارەکان ئەڵێم

هەر لەبەر ئەوەش دوێنێ شەو جل و کەلوپەلەکانی لە ماڵی قەرە دۆنگ کی'ەوە هێناوەتە ئێرە بۆ ژورێکی بچوک کە بۆ شوێنی خەوتن و پشودانی تایهۆنگە

ئێستاش تایهۆنگ  جلە فەرمییەکانی پۆشیوە و بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ڕێنمایکارەکەیەتی کە ئەمڕۆ شوێنەکانی پیشان ئەدات و کەسەکانی پێئەناسێنێت و یاسا و مەرجەکانی کارەکەی

لەکۆتاییا ئەو کەسە هاتە ژورەوە کە تایهۆنگ چاوەڕێی بوو
: ئامادەی دینار تایهۆنگ

تایهۆنگ: بەڵێ

: کەواتە با بڕۆین
ڕۆشتن و بە شوێنەکاندا ئەگەڕان کە پێویست بوو تایهۆنگ بیزانێت

وە هەر کەسێکیان پێئەگەیشت ناو پێگە و هێزی ئەو کەسەی پێئەوت

وە شتێک کە زۆر جەختی لەسەر ئەکردەوە ئەوە بوو کە هەر شازادەیەک لە دەرگا بچێتە دەرەوە پێویستە ئەگەر پاسەوانی تری لەگەڵ نەبوو ئەوا ئەبێت تایهۆنگی لەگەڵ بێت

نًــــەٓوًەیٍ هــەٌڵـــبُــژێـــردٓراوًWhere stories live. Discover now