part 15

130 21 3
                                    

تایهۆنگ: بۆ مرۆڤەکان .. زۆر مرۆڤ هەیە کە زیاتر لە خۆم خۆشمئەوێن ...

وە هەروەها ئێرەش شازادەکان هەموویان کاتم لەگەڵ بەسەر بردوون جیمین و جێنی زۆر کیوتن ...

وە هۆسۆک و سیۆک جین زۆر میهرەبان و قۆزن .. وە هەروەها تۆش
ڕوی کردە ئۆن جوو و لەیەکتریان ئەڕوانی

تایهۆنگ: من و تۆ بەستراوینەتەوە بەیەکەوە .. تۆ هێزێک وەرئەگریت و منیش نیوەی هێزەکەی وێندی لەناو لەشم خەبەری ئەبێتەوە و نیوەکەی تری واتە دڵی هێزەکەی دەدۆزێتەوە کە پێشتر شاردویەتیەوە

ئۆن جوو: دڵخۆشم هیچ نەبێت هاوسەرەکەم میهرەبان و خەمخۆرە
زەردەخەنەیەکی شکاوی کرد

تایهۆنگ: بێگومان من هەندێک تایبەتمەندی جیاوازم هەیە چونکە هەڵبژێردراوم لەلایەن جۆکەری مەزن .....

ئەگەر نەمتوانی کیچیۆل ببەزێنم و مردم تکایە لێم بێ هیوا مەبە دڵنیابە باشترین هەوڵی خۆمم داوە

ئۆن جوو دەستی تایهۆنگی گرت
ئۆن جوو: نەخێر تۆ زۆر بەهێزی و بەرگەی ئەگریت

تایهۆنگ سەیری دەستیانی کرد و سەرنجی خستەوە سەر ئۆن جوو و
تایهۆنگ: با ئەم کارە تەواو بکەین
ئۆن جووش سەری بەمانای بەڵێ جوڵاند و تایهۆنگ یەکەم کار کە کردی خستییە ژێر خۆی و دەستی کرد بە کاری خۆی 

لە ڕاستیدا ئەم شتێکی سەیرە کە تایهۆنگ هەژدە ساڵە و ئۆن جووش بیست ساڵ بەڵام ئیتر تەمەن گرنگ نییە 

بارحاڵ شەوەکەیان بەڕێکرد

____
__
____

بەیانی تایهۆنگ لەبەر ئازاری سنگی‌ خەبەری بۆوە چاوی کردەوە و یەکەم شت کە بینی ئۆن جوو بوو کە لەسەر باڵی خەوتووە و بە توندی باوشیان لەیەک داوە

تایهۆنگ ئۆن جووی لەخۆی دورخستەوە و کە سنگی ئازارێکی‌ زۆری هەبوو کەمێک دانیشت و چاوەکانی داخست بەڵام هەستی ئەکرد شتێک لە سەرەوەی کۆشکەکەیە

تایهۆنگ کەمێک ئۆن جووی جوڵاند
جۆنگ کووک: ئمممــ

تایهۆنگ: هەستە خۆت بشۆو شتێک لەبەر بکە
دواتر هەستان خۆیان شۆرد و شتێکیان لەبەر کرد

بەڵام هەر یەکەو ئازاری شوێنێکیان هەبوو تایهۆنگ سنگی و ئۆن جووش خوارەوەی

لە کۆتایدا تایهۆنگ بڕیاری دا کە بچێتە سەرەوەی کۆشکەکە تا بزانێت چی لێیە

چویە دەرەوە و باڵەکانی دەرخست و فڕی تا گەیشتە ئەو شوێنەی هەستی ئەکرد شتێکی لێیە کە‌بەرزترین خاڵی کۆشکەکە بوو

هەر بە فڕینەوە ئەو چەند خشتە ڕوپۆشکەرەی لابرد

بەڵام شۆک بوو بەوەی بینی ئەوە شتێکی سپی و شین و مۆر تێکەڵ بوو کە وەک ڕوناکیەک بوو تایهۆنگ هەڵی گرتەوە و خشتەکانی خستەوە شوێنی خۆی

نًــــەٓوًەیٍ هــەٌڵـــبُــژێـــردٓراوًWhere stories live. Discover now