کچێک واتە وێندی لەبەر دەرگای ماڵێک بوو لە دەرگاکەی ئەدا
ئەوە دووەم جارە وێندی بێتە جیهانی مرۆڤەکان ویستی لە دەرگاکە بداتەوە بەڵام کرایەوە کە خاتونێکی کەمێک پیر بوو
وێندی: سڵاو خاتوو پارک
خۆی چەماندەوەخ.پارک: سڵاو کچەکەم .. چۆن ئەتوانم یارمەتیت بدەم
وێندی: من هاوڕێی جونموو'م ئەتوانیت بانگی بکەیت
خ.پارک: باشە هەر ئێستا
وێندی لەوەدا درۆی کرد چونکە تەنها یەک جار جونموو'ی بینیوە
بەڵام تەنها ئەو ئەناسێت ئەگەر ئەپرسیت کە چۆن وێندی ناونیشانی ماڵی جونموو'ی زانی و تەنانەت ناوی دایکیشی
وەک وتمان لەنێو هەموو بیرەوەرێکانی جونموو گەڕا و هەموو شتێک لەسەر جونموو ئەزانێت و تا ئێستا هەر دیمەنێکی بینیبێت ئەویش بینیبوی
جونموو: ئەوە تۆیت کچی سەیر ... چۆن ماڵەکەی منت زانی
هاتە دەرەوە و دەرگاکەی داخستوێندی نەیزانی چ وەڵامێک بداتەوە بۆیە پرسیارەکەی بە پرسیار وەڵام دایەوە
وێندی: ئەتوانی لەگەڵم بێیتە دەرەوە و شارەکەم نیشان بدەیتجونموو کەمێک بەلایەوە سەیر بوو
بەڵام ئامادەش نەبوو کە ڕەتیبکاتەوە چونکە هیچ کەسێک داواکاری کچێکی جوان و شۆخوشەنگ ڕەتناکاتەوە
جونموو: باشە بۆ نابەیەکەوە ڕۆشتن و بە پیاسە ناو شارەکە ئەگەڕان
____
__
____لەو کاتەوەی وێندی بەو جیهانەی زانیوە ئەمە شانزەهەم جارییەتی هاتبێتە نێو جیهانی مرۆڤەکانەوە
بەڵام لەو کاتەوە هەموو شتێک گۆڕاوە وێندی هیچ حەزێکی بۆ جیهانی فریمێست نەماوە وە بەپێچەوانەوە زۆر حەزی لە جیهانی مرۆڤەکانە
تەواوی شەوەکە لە جیهانی فریمێست هەڵدێت بۆ جیهانی مرۆڤەکان و تا درەنگانی شەو لەوێ بەسەر ئەبات
و ڕۆژیش لە جیهانی فریمێستە بەڵام حەزی ئەکرد ڕۆژێکیش لای مرۆڤەکان بەسەر ببات بەڵام بەهۆی خۆرە سوتێنەرەکەی هەرگیز ناتوانێت
وە ئەم حەزەی بۆ جیهانی مرۆڤەکان بێگومان هۆکارێکی هەیە ئەو هۆکارەش پارک جونمووە
هەموو کاتێک کە وێندی دێت بۆ جیهانی مرۆڤەکان هەموو کاتەکانی لەگەڵ جونموو بەسەر ئەبات
جونموو: وێندی ئەمەوێت شتێکت پێبڵێم
لەسەر کورسیەک لەپاڵ یەکدی دانیشتبوون و خەریکی خواردنەوەی قاوە بوونوێندی: ئم
بەمانای ئەوەی قسە بکاتجونموو کەمێک سەری نزم کردەوە
جونموو: هەست ئەکەم خۆشم ئەوێیت
YOU ARE READING
نًــــەٓوًەیٍ هــەٌڵـــبُــژێـــردٓراوً
Actionتەواو کراوە : ئااااهــ ئازارم زۆرە : من پێویستە بڕۆم : نەخێر هەرگیز : تۆ پێویستە بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت : من تەنها ئەمویست ژیانێکی ئاسایی بژیم : ئەو ڕزگارکەری هەموومان بوو بیرۆکەی سەرەکی باس لەوە دەکات، کە کیم تایهۆنگ خەریکی بەڕێکردنی ژیانە ئاساییەک...