وێندی بە ساردی سەیرێکی جونموو'ی کرد
وێندی: تەنانەت یەک شت دەربارەی خۆم و ڕابردوم ئەزانیت تا خۆشتبوێم
ئەو قسەیەی کردبەڵام لە دڵەوە ئەیویست بڵێت منیش خۆشمەوێی چونکە ئەویش هەستی بۆ هەبوو
جونموو کەمێک سەرسام بوو بەو قسەیە
بەڵام ئەگەر لە ڕویەکی دیکەوە سەیربکەین ئەوا وێندی ڕاست ئەکات چونکە تا ئێستا جگە لە ناو و تەمەنی هیچ شتێکی تری لەسەر نازانێت
وە کاتێک وتوێتی من ئەتگەیەنمە ماڵەوە هەمیشە ڕەتیکردۆتەوە و خۆی ڕۆشتۆتەوە
وە هەم جونموو هەمیشە پرسیاری لەخۆی کردووە کە ئەم کچە سەیرە کێیە تەنها بەشەوان دەرئەکەوێت و بە ڕۆژدا هیچ ئاسەوارێکی نییە
بەڵام هەموو بیرکردنەوەکانی وەلا ناو وتی
جونموو: گرنگ نییە بۆم کێ بیت و ڕابردوت چۆنە ... چونکە خۆشمەوێیت
لە کۆتا وشەیدا ڕویکردە وێندیوێندی برۆیەکی بەرز کردەوە و
وێندی: کەواتە بۆت گرنگ نییە کە من کێمجونموو: نەخێر
بە دڵنیاییوێندی: کەواتە پێویستە کەمێک نهێنی بزانیت ...
من سینەک وێندی .. جیهانێک هەیە بەناوی جیهانی فریمێست منیش یەکێکم لە دانیشتوانی ئەو جیهانە و فریمم .. هەروەها کچێکی زۆر بەهێزم و پلەی کیبۆکای'م هەیە
کە تەنها لە ئەدمیڕاڵ و جۆکەر بەهێزتر نیم .. وە هەروەها زۆر زیرەکم و لەژێر دەستی جادوگەرەکان گەورە بووم
هەر لە مناڵیەوە دەستم کردووە بە زانین لەسەر هەموو شتێک ڕۆژێک بۆم دەرکەوت ڕەچەڵەکی ئێمە لە جیهانێکی تر بە ناوی جیهانی خوێنمژەکانە
بۆیە دەستم کرد بە گەڕان و لێکۆڵینەوە دەربارەی جیهانەکان و یەکەم جیهان دۆزیمەوە جیهانی مرۆڤەکان بوو وە هاتمە ئێرە ..
وە یەکەم کەس تۆم بینی ئەو شەوە کاتێک سەیری ناو چاوتم کرد هەموو زانیارییەکم دەربارەی ئێرە و مرۆڤەکان زانی
وە لەبەر ئەوەی تۆم خۆشویست نەمتوانی واز لەم جیهانە بێنم و دەست بکەم بە گەڕان دەربارەی جیهانێکی دیکە
بە جوانی بۆ جونموو'ی ڕونئەکردەوە و جونمووش بە تەواوەتی سەرسام بوو بوو
جونموو: گاڵتەم پێئەکەیت وێندی من بەڕاستیمە
وێندی: بۆت بسەلمێنم
ئەو قاوەی بەدەستیەوە بوو سەرەکەی کردەوە و قاوەکەی لەنێو کوپەکە هێنایە دەرەوە و شێوەی لێ دروست ئەکردجونموو بەتەواوەتی شۆک بوو بوو
جونموو: گرنگی پێنادەم ئەگەر فریم بیت یان مرۆڤ .. کە تۆش منت خۆشئەوێت ئەتوانین بەیەکەوە بژینوێندی:بەڵام من هەستیاریم بە خۆری ئێرە هەیە تەنها بەشەو ئەتوانم لێرە بمێنمەوە
جونموو: بێگومان چارەسەرێک هەیە
وێندی کەمێک بیری کردەوە و دواتر وتی
وێندی: ئەڕۆمەوە شانشین و لێکۆڵینەوە ئەکەم
هەستایەوە و ویستی بڕواتبەڵام جونموو قۆڵی گرت و بەتوندی یەکیان لەیاوەش کرد
جونموو: ئاگاداری خۆت بەوێندی: هەروەها تۆش
ڕۆشتەوە نێو شانشین و تا خەوی لێکەوت بیری لێکردەوە بەڵام هیچ ڕێگایەکی نەدۆزیەوە بۆیە بڕیاریدا بە باوکی بڵێت
ڕۆژی دواتر وێندی خێرا هەستا و بەرەو لای باوکی ڕۆشت
وێندی: باوکە: کچەکەم
وێندی: لە کۆتایدا لێکۆڵینەوەکانم سەرکەوتوو بوون جیهانێکم دۆزیەوە بەناوی جیهانی مرۆڤەکان
: شانازیت پێوە ئەکەم کچەکەم
وێندی هەموو زانیارییەکی دەربارەی مرۆڤەکان و جیهانەکە پێوت
: کەواتە زۆر باشە شەو لەگەڵ مامت و باپیرت ئەڕۆین وپێیان نیشان بدە
وێندی: بەدڵنیاییەوە
وێندی تەواوی ڕۆژەکە زۆر بەپەرۆش بوو تا شەو داهات و بەیەکەوە هەر چواریان بەرەو دەروازەکە ڕۆشتن
و چونە جیهانی مرۆڤەکان و وێندی هەموو شوێنێکی گەڕانن و کۆتا شت ئەوە بوو هەرسێکیانی لەشوێنێک وەستاند و ڕوی تێکردن
وێندی: لە ڕاستیدا من نزیکەی مانگێک کەمترە کە ئەم جیهانەم دۆزیوەتەوە .. وە لە هەموو لێکۆڵینەوەکانم کەسێک یارمەتیدەرم بوو ئەویش ئەم کوڕە بوو پارک جونموو
جونموو هاتە لای وێندی و خۆی بۆ ئەو سێ کەسە چەماندەوەوێندی: وە لەو ماوەیەدا ئێمە یەکتریمان خۆشویست ... وە ئێستا نازانم چی بکەم ئەمەوێت لە جیهانی مرۆڤەکان بمێنمەوە و لەگەڵ جونموو بژیم
هەرسێ پیاوەکە شۆک بوون وێندی و جونمووش دەستی یەکترییان بەتوندی گرتبووباپیرەی: ئەگەڕێینەوە شانشین و لەوێ قسەی لەسەر ئەکەین
پشتی تێکردن و ڕۆشتڕوخساری مامی توڕەیی لێ ئەباری کە هەر بەبینینی ئەترسایت و باوکیشی تەنها خەمبارییەکی قوڵ کە ئەوانیش ڕۆیشتن
وێندی و جونموو باوەشێکی توندی ماڵئاواییان لێکدا و وێندیش بەرەو ئەوان ڕۆشت و دەروازەکەی کردەوە
هەمووان گەڕانەوە شانشین و لە ژوری کۆبونەوەی شاهانەش جۆکەر و دوو کوڕەکەی لێیە
ڕویکردە کوڕەکەی و وتی
جۆکەر: کەواتە هارڵۆک ڕات چییە لەسەر پەیوەندیەکەی کەچەکەتبـــەردەوامـــە
YOU ARE READING
نًــــەٓوًەیٍ هــەٌڵـــبُــژێـــردٓراوً
Actionتەواو کراوە : ئااااهــ ئازارم زۆرە : من پێویستە بڕۆم : نەخێر هەرگیز : تۆ پێویستە بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت : من تەنها ئەمویست ژیانێکی ئاسایی بژیم : ئەو ڕزگارکەری هەموومان بوو بیرۆکەی سەرەکی باس لەوە دەکات، کە کیم تایهۆنگ خەریکی بەڕێکردنی ژیانە ئاساییەک...
part 12
Start from the beginning