ئەگەر نا سزایەکی توند ئەدرێت تایهۆنگیش زۆر بە وریایی گوێی بۆ هەموو شتێک ئەگرت کە لەدەمی ئەهاتە دەرەوە وە کاتەکەش نزیکی ئێوارە بوو بوویەوە

: وە کۆتا شوێنیش ئێرەیە کە پێویستە نیشانت بەم ... شوێنی ڕاهێنان کردن ئێرە شوێنی ڕاهێنان کردنی بنەماڵەی شاهانەیە لاکەی تریش هەندێک جار ئەدمیڕاڵ و کیبۆکای'ەکان ڕاهێنانی تییا ئەکەن

تایهۆنگیش بە وردی سەیری شوێنێکەی ئەکرد ئەو کەسەی کە لەوێ ڕاهێنان ئەکات وادیارە پاشایە

بەڵام بۆستە شتێکی نامۆ هەیە لێرە بەڵێ زۆر نامۆیە
تایهۆنگ: ئـ ئەمە چ دۆزەخێکە
لەژێر لێوەکانیەوە وتی کە بەڕادەی دۆزەخ شۆک بوو بوو هەم ترسابوو

ئەو شتەی هۆکاری ئەم ترس و شڵەژانەی تایهۆنگ بوو

ئەوە بوو کە پاشا بە باڵە ڕەساسیەکانییەوە خەریکی فڕین بوو ئەوەی سەیرە ئەوە نییە

بەڵکو ئەوەیە کە بە دەستێکی کۆنتڕۆڵی هەندێک شتومەکی کردووە شێوەیان ئەگۆڕێ و بە دەستەکەی تریشی کۆنتڕۆڵی ئاگرێک ئەکا

: شتێکت وت

تایهۆنگ کەمێک خۆی ئاسایی کردەوە بەڵام هێشتا شڵەژاوییەکەی پێوە دیار بوو وتی
تایهۆنگ: ڕاستە پاشا هەر چوار هێزەی بنەماڵەکانی  هەیە

سەیری پاشای ئەکرد کە خەریکی ڕاهێنان کردن بوو

کەسەکە بە نەوعێک سەیری تایهۆنگی کرد و دواتر زەردەخەنەیەکی کرد
: بەڵێ هەر چوار هێزەکەی بنەماڵەکان و تەنانەت سێ لە هێزی پلەبەرزەکانی هەیە ... هەر لەبەر ئەوەشە تەنها پاشا ناوی جۆکەر سیۆنگهۆ'یە سەرت نەسوڕمێ کوڕە

جەختی لەسەر کۆتا ڕستەی کردەوە و

تایهۆنگ زەردەخەنەیەکی سەرکەوتنی کرد چونکە تایهۆنگ ئەو هەستە شۆک و ترس و شڵەژانەی لە مێشک و چاوەکانیدا بوو توانی بیشارێتەوە و

لەجیاتی ئەوە تەنها ئەوە دەربخات بۆیە ئەوەی پرسیوە چونکە ئەوە یەکەم جارە پاشای بینیوە و ویستوێتی دڵنیا ببێتەوە لەوەی بیستویەتی دەربارەی پاشا و

کەسەکەش تەنها ئەوانەی بینیوە ئەمەش ئەو فێڵەی بەڕێز دۆنگ کی'یە کە تایهۆنگ هەمیشە هەست ئەکات لێی ئەکات

بەڵام لەسەرو هەموو ئەوانەشەوە هێشتا تایهۆنگ شۆک بووە جگە لەو هەموو پرسیارەی ناو مێشکی تەنیوە

-------

ڕۆژەکە تەواو بوو وە هەروەها نانی ئێوارە خورا و ئێستا کاتی پشودانە و هەمووان لە ژورەکانیان خەریکی پشودانن و

تایهۆنگیش لەنێو ژورە بچوکەکەی خەریکی ڕێکخستنی ئەو زانیاریانەیە کە ئەمڕۆ وەریگرتوون

تایهۆنگ: باپیرەی شازادەکان سێ منداڵی هەیە .. پاشا .. براکەی کە دووەم منداڵە ..‌وە خوشکەکەی کە بچوکترینیانە ..

کاری من بەسەر ئەم سێیەوە نییە .. کاری من شازادەکانە ...... بەڵام بۆستە بۆ ئاسنترکردنی کارەکە بە ژمارە ناویان دائەنێم لە پاشاوە کە یەکە ....

ئێستا سەرەی شازادەکانە، پاشا 1 یەک منداڵی هەیە 1-1 قەرە ئۆن جوو ..

برای پاشا 2 مناڵی یەکەمی 2-1 کوپ هۆسۆک و مناڵی دووەمی 2-2 دینار سیۆک جین ..

خوشکی پاشا 3 مناڵی یەکەمی سینەک جیمین 3-1 مناڵی دووەمی سینەک جێنی 3-2 ..

بەڵێێێ ئێستا وادیارە کوپ هۆسۆک هێزی دایکی و دینار سیۆک جین هێزی باوکی وەرگرتووە کە برای پاشایە

وە سینەک جیمین و سینەک جێنی'یش هێزی باوکیان وەرگرتووە ئاااا وادیارە خوشک و برای پاشا هەردوکیان دینار'ن

وە کۆتا کەس قەرە ئۆن جوو کە هێزی دایکی وەرگرتووە ...

با ئێستا  گومانلێکراوەکان جیابکەینەوە .. سینەک جیمین هەرگیز گومان لێکراو نییە چونکە یەکێکە لە ئەدمیڕاڵەکان ..

وە قەرە ئۆن جووش ناکرێت هێزی نەبێت چونکە ئەو کوڕی پاشایە ...

واتە ئەوانەی گومانلێکراون 2-1 و 2-2 و 3-2  کوپ هۆسۆک دینار سیۆک جین سینەک جێنی ئەو سێ دانەیەن

پشتی بە دیوارەکەی پشتیەوە حەساندەوە و سەیری سەقفەکەی ئەکرد

هەناسەیەکی بێزاری و بێ ئومێدی دایەوە و وتی
تایهۆنگ: لە چ گێژەڵوکەیەکی نەفرەتی دام

کەمێک بەوشێوەیە مایەوە بەڵام داچەڵەکی بەهۆی ئەو تەلیسمەی کە بە مێشکیدا ڕۆشت ...

ناکرێت ئەوەی لەبیر نەمابێت کە لە بەیانیەوە مێشکی خواردووە

تایهۆنگ: باشە ئەوە چ نەفرەتیەک بوو ... پاشا هەر چوار هێزەکەی هەبوو ڕێک وەک من

تەنانەت من لەو بەهێزترم چۆن شتی وائەکرێت ... من نازانم ئێستا سەرم لێتێکچووە
بە نائارامی بەناو ژورەکەیا ئەگەڕا

بەڵام لەپڕ وەستا
تایهۆنگ: دەی کیم تایهۆنگ ئارامبەوە با ئێستا کەمێک ئەو شتانە شیبکەینەوە کە پەیوەندیدارن پێوەی ...

ئەگەر سەیر بکەین لێرە هەمان سیستمی ئەو یارییە پەیڕەو ئەکرێت کە لە جیهانی مرۆڤەکان ئەکرێت و پێی ئەوترێت کۆنکەن ...

بنەماڵەکان هەر چوار هێماکەکی ناو ئەو یارییەیان هەیە

ئەگەر سەیری ناوەڕۆکی یاریەکە بکەین

کارتێکمان هەیە لەنێو یارییەکە کە پێی ئەوترێت جۆکەر کە لەگەڵ هەر یەکێک لەو هێمایانە داینێین ئەگونجێت و مشکیلەمان نییە ...

لێرەش پاشا هێزی هەر چوار بنەماڵەکەی هەیە و بەوە پاشا لە خەڵکی بنەماڵەکان جیائەکرێتەوە

و تەنها ئەوە کە ئەو هێزەی هەیە هەر بەهۆی ئەوەش لەجیاتی ئەوەی لەپێش ناوەکەیەوە سینەک کوپ قەرە یان دینار دابنرێت جۆکەر دائەندرێت

هەر وەک چۆن ئەو کەسە وتی جۆکەر سیۆنگهۆ .. بەڵام بۆچی هەرگیز قەرە دۆنگ کی هیچی دەربارەی ئەوە پێنەوتم
کەمێک وەستا

تایهۆنگ: چی ئەگەر .. جۆکەر تایهۆنگ


بـــەردەوامـــە

نًــــەٓوًەیٍ هــەٌڵـــبُــژێـــردٓراوًWhere stories live. Discover now