ڕوی کردەوە پاشا و پاشاش بە وردی سەیری هەموو بەشێکی تایهۆنگی ئەکرد

پاشا: بێگومان وائەبێ ... ڕات چۆنە بێتە ناو‌ سوپا یان ئەگەر بەهێزتر بوو پلەی بەرزتری بۆ دانێین

تایهۆنگ شۆک بوو بوو لەتاو قسەکانی پاشا ویستی قسە بکات و بڵێت 'نەخێر زۆر سپاس' بەڵام دۆنگ کی خێرا وتی

دۆنگ کی: ئەوە ناوازەیە .. وە هەروەها خۆشی بێکارە زۆر باش ئەبێت ئەگەر پێی ڕازی ببن
بە جۆشەوە وتی

واتە بەڕێز دۆنگ کی مەبەستی ئەوە بوو کە ئەبێت ڕاهێنان بکات تا هێزەکانی بەرەو پێش ببات

ئەمە ئەو کاتەیە کە دۆنگ کی باسی لێوەکرد کە تایهۆنگ بزانێت بۆچی پێویست بوو هێزەکانی بەرەو پێش ببات

پاشا: زۆر باشە بەیانی با بێت تاقیکردنەوە بکات
بە زەردەخەنەوە

دۆنگ کی بە دڵخۆشی ڕوی کردە تایهۆنگ و ئاماژەی پێدا سپاسی بکات تایهۆنگیش بە تێنەگەشتوی خۆی چەماندەوە

تایهۆنگ: زۆر سپاس پایەبەرز
خۆی ڕێککردەوە

پاشا: شایەنی نییە کوڕم ... بارحاڵ ئێمە ئەڕۆین زۆر سپاس بۆ هاتنتان
ئۆن جوو خۆی چەماندەوە و ڕۆشتن

تایهۆنگ بە خێرای و توڕەیی ڕویکردە دۆنگ کی و خێرا وتی
تایهۆنگ: تۆ چۆن ئەتوانی وابکەیت

دۆنگ کی: شششششش لە ماڵەوە باسی ئەکەین
بە هێمنی وتی و تایهۆنگیش بە توڕەیی لەسەر کورسیەکەی دانیشت

____
__
____

تایهۆنگ ئەمشەو بەڕادەی دۆزەخ توڕەبوو تەنانەت لە توڕەییا هیچ قسە و مشتومڕێکی لەگەڵ دۆنگ کی نەکرد دەربارەی ئاهەنگەکە

بەڵام لەوەناچێت ئەمجارە خۆی بگرێت چونکە دۆنگ کی بەسەریەوەتی و بانگی ئەکات تا هەستێت و دوانەکەوێت بۆ تاقیکردنەوە

تایهۆنگ بەتوڕەیی لەسەر جێگاکەی هەستا و بە هاوارەوە وتی

تایهۆنگ: ئاااااا دە بەسە پیرە پیاو بێزاربووم ... من نامەوێت بچم .. نامەوێت تێکەڵی بنەماڵەی شاهانە ببم ..

چی ئەگەر ئەوان بەوەیان زانی من مرۆڤ بووم یان .. یان هەر چوار هێزەکە و هێزی پلەبەرزەکان و هێزی زیاتریشم هەیە ...

بێگومان من ئەکوژن ... چونکە لە هەموو شوێنێک وایە نابێت کەسی ئاسایی لە پلە بەرزەکان بەهێزتر بن

هەم ئەگەر کێشەکە بێکاری منە کار ئەکەم بەڵام نامەوێت بچم بۆ ئەوێ ..

پاشات نەبینی کە یەکسەر هەستی بە هێزەکەم کرد ...
(بە بێهیوایی کەوتە سەر چۆک و دەستی کرد بە گریانێکی هێواش)

من نامەوێت لێرە بمرم ... ئەمەوێت ببمەوە بە مرۆڤ و لەم هێزە نەفرەتیانە ڕزگارم بێت ...

بگەڕێمەوە لای دایک و باوکم و خوشکەکانم و ژیانە ئاساییە خۆشەکەی خۆم بژیم

سەرەتا بە توڕەیی قسەکانی ئەکرد دواتر بەرە بەرە بێهیوایی بە دەگیەوە دیاربوو

دۆنگ کی هەڵیساندەوە کە لە بەردەمی لەسەر چۆک کەوتبوو و دەستی خستە ڕومەتە گەرمەکانی و فرمێسکەکانی بۆ سڕی

دۆنگ کی: کوڕم ... مرۆڤە گەمژەکە من ئەمەم بۆ چاکەی تۆیە
بە تۆنێکی خەمبار و هێمن قسەی ئەکرد

تا تایهۆنگ قسەی پێبڕی و بە هاوار و توڕەیی وتی

تایهۆنگ: چاکەی چی ئاخر چاکەی ئەوە لەکوێدایە

دۆنگ کی: بە پێی بۆچونەکانی من بێت هاتن تۆ بۆ ئێرە پەیوەندی بە بنەماڵەی شاهانەوە هەیە

وە دەنگۆیەک هەیە ئەڵێت یەکێک لە شازادەکان هێزیان نییە ئەو شازادەیە بدۆزەوە بەڵێن ئەدەم یارمەتیت ئەدەم لە بونەوەت بە مرۆڤ
بە هێمنی بۆ تایهۆنگی ڕوون ئەکردەوە

تایهۆنگ کەمێک بیری لە قسەکانی دۆنگ کی کردەوە و
تایهۆنگ: بەڵام چۆن

دۆنگ کی کەمێک بیری کردەوە و وتی
دۆنگ کی: کاتێک ڕۆشتی سەیری خشتەی پۆست و ڕادەی هێزەکان بکە پۆستێک هەڵبژێرە کە لە شازادەکانەوە نزیک بێت

بەڵام ئەگەر ئەو دەنگۆیە ڕاستبوو کە شازادەیەک هیچ هێزێکی نییە ئەوا نەکەیت بە کەس بڵێیت جگە لە من

تایهۆنگ کە بە وردی گوێی گرتبوو سەری بە مانای بەڵێ جوڵاند و هەستا و دەستی کرد بە خۆئامادە کردن

ئەم کوڕە بۆ بوونەوەی بە مرۆڤ هەموو شتێک ئەکات

تەنانەت مەترسیدارترین شتیش .. چی ئەگەر بەوەیان زانی کە تایهۆنگ بۆ سیخوڕی هاتووە بەسەر شازادەکانەوە

بێگومان ئەکوژرێت ... بەڵام بونەوە بە مرۆڤ چاوی کوێرکردووە

وە ڕایئەکێشێت بەرەو ئاگر .. ئەویش بەبێ گوێدانە گەرمیەکەی بەرەو ناوجەرگەکەی ئەڕوات

____
__
____

تایهۆنگ لە بەرامبەر ئەو خشتەیەی کە پلە و ڕادەی هێزەکانی لەسەربوو نزیکترین پلە لە شازادەکان ...

بەڵێ نزیکترین پلە لە پاسەوانی شازادەکانە ... بۆ ئەوە لە بنەماڵەی دینار پێویستە بتوانیت 250 کیلۆ بەرز بکەیتەوە

خێرایی جوڵاندنیشی 30 کم بێت بۆ هەر کاتژمێرێک وە بۆ شتی ئاسایی 200 کم بێت لە یەک کاتژمێر و دوو هێزی لە هێزی پلە بەرزەکان هەبێت ... 

ئەوە زۆر ئاسانە بۆ تایهۆنگ چونکە ئەو زۆر بەهێزە

بارحاڵ ڕۆشتە ژورەوە و چویە لای ناو تۆمارکەرەکە
: ناو

تایهۆنگ: کـ دینار تایهۆنگ
خەریک بوو لەبیری بکات کە لە جیهانی فریمێستە و بڵێت 'کیم تایهۆنگ' بەڵام لە دواسات ڕزگاری بوو

: چ پلەیەک

تایهۆنگ: پاسەوانی شازادەکان

: هێزی پلەبەرزەکان

تایهۆنگ: خوێندنەوەی مێشک و لەبەرگرتنەوەی شێوە

:بڕۆ لەوێ‌ چاوەڕێبکە
ئاماژەی بە شوێنێک دا

زۆری نەبرد کە سەرەی تایهۆنگیش هات و تاقیکردنەوەکانی زۆر بە باشی ئەنجامدا و سەرکەوتوو بوو پەڕاوەکانی هەڵگرت

: ئەوە ئێستا تەنها پێویستی بە ڕەزامەندی ئەدمڕاڵ'ە

نًــــەٓوًەیٍ هــەٌڵـــبُــژێـــردٓراوًWhere stories live. Discover now