26ఌ

945 175 255
                                    



ســـــاڵ و نــیــوێک

حەفتا و هەشت هەفتە

پێنسەد و چل و حەوت ڕۆژ

سێزدە هەزار و سەد و چـل کاتژمێر

تــێــپـەڕی

هێشتـا مـن و تــۆ لەیەک دوورین

کاتەکان تێپەڕین بەڵام من دڵم هەر لەو کاتەدا بەجێمابوو بەڵام وەک پەیمانم دا سەرکەوتم و وام کرد شانازیم پێوە بکرێت

یەکەمی پۆلەکەم بەدەستهێنا لە کۆتا ساڵی خوێندندا

وە ڕۆشتمە بەشی کیمیا


ئەو وانەیەی زۆرترین ڕقم هەبوو بۆی بەڵام لەدوای خۆشویستنی
جۆنکووک ئیتر ئەویشم خۆشویست ' پەیوەندیم لەگەڵ ماڵەوەدا باش بوو  بەڵام لە دەوری باوکم تەنها بەشی پێویست قسەم دەکرد
چەند جارێک بۆ هاوسەرگیری خەڵکی دەهاتنە ماڵمان بەڵام بە بیانووی خوێندن و هەبوونی ئامانجی گەورەتر هەموو شتێکم فەرامۆش ئەکرد  من دڵ و ڕۆح و گیانم نا من خۆشم هی ئەو بووم چۆن دەکرا هاوسەرگیری بکەم !

خۆشترین بەشی ژیانم ئەوە بوو کە جۆنکووک هێندە سەرکەوتوو بوو کاتێک باوکم هەواڵەکانی پێ دەگەیشت بۆ ماوەیەک دەڕۆشتە ژوورەکەی دواتر دەهاتە دەرەوە و دەیوت چۆن دەکرێت بەو ماوە کەمە هێندە سەرکەوتوو بێت 

گیانم پڕ دەبوو لە پەپولەی سپی و بۆ ئاسمان دەڕۆشتن

‎بەڵام زۆرم بیردەکرد
‎هێندە بیرم دەکرد کە هەستم دەکرد شێت دەبم

‎خەونەکانم  بیرکردنەوەکانم هەمووی بریتی بوون لە جۆنکووک
‎بەڵام دەبوو قوربانی بدەم بۆ دڵخۆشی جۆنکووک
‎دڵنیام  ئێستا منی لەبیرکردوە و ژیانێکی سەرکەوتوو ئاسوودەی هەیە دڵنیام گەر ناوم بهێنن برۆکانی گرژ دەکا و بیردەکاتەوە کە کێم

‎منم جیۆنم
‎ئەوەی هێندەی هەموو مرۆڤە درۆزنەکان خۆشی دەوێت و بۆت دەسووتێت

‎خۆشەویستی لە دووری یار  ئازاربەخشە
‎ هەندێک جار لەبیری دەکەیت لەگەڵ ئەو بوون چۆنە وە ڕەنگە تەواوی وردەکاریەکانی ڕووخسار و جەستەیت بیر نەمێنێت

𝙎𝙏𝙄𝙇𝙇 𝙒𝙄𝙏𝙃 𝙔𝙊𝙐Where stories live. Discover now